❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه زل Ùˆ كه وره يي ( )

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-09-29 00:55:53

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

فه زل و كه وره يي ( )

فەزڵ و گەورەیی (سبحان الله)و(الحمد لله)و(لا إله إلا الله) و (الله أكبر) کردن

١- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک لە ڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ) ئەوە تاوانەکانی دەسڕێنەوە، خۆ، ئەگەر بە ئەندازەی کەفی دەریاش بێت . (1) واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودایە) .

٢- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک دە جار بڵێت: (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ) ئەوە وەکو ئەوە وایە، کە چوار کۆیلە لە نەوەکانی یپێغەمبەر إسماعیل (علي ابراهيم علية الصلاة والسلام) ئازاد بکات . (2) واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بە توانایە) .

٣- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: دوو وشە ھەن، کە لەسەر زمان ئاسانن و لەسەر تەرازووی کردەوەکان قورسن و لە لای خودای میھرەبانیش خۆشەویستن، بریتیە لە: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ .(3)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، پاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە) .

٤- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئەگەر من بڵێم: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) لە لام خۆشەویسترە لە ھەموو دونیا .(4) واتە: (پاک و بێگەردی و ستاش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، خودا گەورە ترینە) .

٥- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئایە یەکێک لە ئێوە دەتوانێت لە ڕۆژێکدا ھەزار چاکە بۆ خۆی بە دەست بھێنێت؟! کەسێک لە دانیشتگاکەدا بوو پرسیاری کرد: چۆن یەکێک لە ئێمە دەتوانێت ھەزار چاکە بەدەست بھێنێت؟ لە وەڵامدا پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: سەد جار (سُبْحَانَ اللهِ) دەکات، لە بەرامبەردا ھەزار چاکەی بۆ دەنووسرێت، یان ھەزار تاوانی لە سەر لادەچێت . (5)

٦- هەر کەسێک بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ وَبِحَمْدِهِ) لە بەرامبردا دار خورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەھەشت دا . (6)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودای گەورەیە) .

٧ - پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئەی عبدالله ی کوڕی قەیس ئایە ئاگادارت نەکەمەوە لە شتێک، کە ببێتە مایەی خڕکردنەوەی چاکەکانت بۆ بەھەشت؟ لە وەڵامدا فەرمووی: بەڵێ ئەی نێردراوی خودا ئاگادارم بکەرەوە، پێغەمبەری خوداش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو بڵێ: (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ) .(7)
واتە: (ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە لە لایەن خوداوەیە) .

٨ - پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: خۆشەویسترین وشە لە لای خودا چوار وشەیە: (سُبْحَانَ اللهِ, والْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) زەرەرت پێناگەیەنێت بە ھەر کامێکیان دەست پێ بکەیت .(8)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، خودا گەورە ترینە) .

٩ – کابرایەکی دەشتەکی ھات بۆ لای پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)و پێی فەرموو: گوتارێکم فێر بکە بۆ ئەوەی، کە بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (لاَ إِلهَ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيْرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيْرًا, سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّة إِلاَّ بِاللهِ الْعَزِيْزِ الْحَكِيْمِ) کابرا دەشتەکیەکە گوتی ئەمانە گشتی بۆ خودایە ئەی چی بۆ من ھەیە تا بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي . (9)
واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، خودا لە ھەموو گەورە ترینێک گەورەترە و سوپاس و ستایشێکی زۆریش بۆ ئەوە، پاک و بێگەردی بۆ خودای پەروەردگاری جیھانیان، ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودای خاوەن ھێز و دانایی دەی بەخشێت.. خودایە لێم خۆشش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە) .

١٠ - پیاوێک سڵاوی کرد و پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فێری نوێژی کرد و پاشان فەرمانی پێ کرد، کە بەم وشانە بپاڕێتەوە: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي .(10)
واتە: (خودایە لێم خۆشش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە) .

١١ - بەڕاستی باشترین پاڕانەوە (الْحَمْدُ للهِ)یە وباشترین ویردیش (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ)یە .(11)

١٢ - ئەو کردەوە چاکانەی، کە وا بەردەوامە: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ, وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ) .(12)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، خودا گەورە ترینە و ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودا دەی بەخشێت) .

- - - - - - - - - - - - - - - -

١ - البخاري ٧ / ١٦٨ ومسلم ٤ / ٢٠٧١ ، وانظر : فضل من قالها مائة مرة إذا أصبح وإذا أمسى ص ٦٥ من هذا الكتاب {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
٢ - البخاري ٧ / ٦٧ ومسلم بلفظه ٤ / ٢٠٧١ وانظر فضل من قالها في اليوم مائة مرة ص ٦٦ من هذا الكتاب {وصحابي الحديث هو أبو أيوب الأنصاري (رضي الله عنه)}.
٣ - البخاري ٧ / ١٦٨ ومسلم ٤ / ٢٠٧٢ {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
٤ - مسلم ٤ / ٢٠٧٢ { وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
٥ - مسلم ٤ / ٢٠٧٣ {وصحابي الحديث هو سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه)}.
٦ - أخرجه الترمذي ٥ / ٥١١ والحاكم ١ / ٥٠١ وصححه ووافقه الذهبِي , وانظر صحيح الجامع ٥ / ٥٣١ وصحيح الترمذي ٣ / ١٦٠{وصححه الألباني في الصحيحة (٦٤) وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.
٧ - البخاري مع الفتح ١١ / ٢١٣ ومسلم ٤ / ٢٠٧٦ .
٨ - مسلم ٣ / ١٦٨٥ {وصحابي الحديث هو سمرة بن جندب (رضي الله عنه)}.
٩ - مسلم ٤ / ٢٠٧٢ وزاد أبو داود : کاتێک، کە کابرا دەشتەکیەکە ڕۆیشت، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: «بە ڕاستی دەستی پربوو لە خێر و چاکە» ١ / ٢٢٠ {وصحابي الحديث هو سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه)}.
١٠ - مسلم ٤ / ٢٠٧٣ في وراية مسلم «فإن هؤلاء تجمع لك دنياك وآخرتك» {وصحابي الحديث هو طارق بن أشيم الأشجعي (رضي الله عنه)}.
١١ - الترمذي ٥ / ٤٦٢ وابن ماجه ٢ / ١٢٤٩ والحاكم ١ / ٥٠٣ وصححه ووافقه الذهبِي وانظر صحيح الجامع ١ / ٣٦٢ {وحسنه الألباني في صحيح الجامع (١١٠٤) وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.
١٢ - - أحمد برقم ٥١٣ بترتيب أحمد شاكر وإسناده صحيح وانظر مجمع الزوائد ١ / ٢٩٧ , وعزاه ابن حجر في بلوغ المرام من رواية أبي سعيد إلى النسائي وقال : صححه ابن حبان والحاكم {وضعفه الألباني في ضعيف الجامع (٨٢٨) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)}.

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     ÙˆÙ‡ فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 174.129.140.206
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net