❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئايا مايتوكوندريا جية وة فرمانى جية لة لةشدا؟

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-02-01 20:02:33

kamaran mustafa
خونچەی نوێ
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-02-01
دواترین سه‌ردان: 2015-02-01
په‌یامه‌كان: 4
WindowsSafari

ئايا مايتوكوندريا جية وة فرمانى جية لة لةشدا؟

ده‌توانین پێنــاسه‌ی مایتۆكۆندریــا زۆر بــــــه‌ ســـــاده‌یی بكه‌ین بــه‌وه‌ی كــه‌ بریتین لــــه‌و خانـــانه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ن, یان به‌ واتایه‌كی تر بریتین له‌ (خانه‌ ووزه‌), هــــه‌روه‌ها مایتۆكۆندریا بریتین له‌و ئۆرگانیله‌ دیـارى كراوانه‌ى كـــــه‌ لـــــــه‌ دوو چینی پــــه‌رده‌یی پێــك هــــاتوون، بــــــه‌ شـێـوه‌یـــــه‌كی گــشـتـی شـێـــوه‌ی درێــژكۆلـــه‌ییـــــان هـــــه‌یــــه‌ (rod-shaped), و هـه‌ندێك جاریش خـــرِن (round), پـــــه‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی مــــایــتـــۆكـــــۆندریا -ئــــه‌و- ســنـــــوور و شــێــوازیی دیـــاری ده‌كـات, په‌رده‌ی نــــاوه‌وه‌ی بریتيیه‌ لـــه‌ چه‌ند تويَیه‌ك (folds), و چـــــــــه‌نــــد رِه‌فــــــــه‌یــــــــه‌ك (shelves), كـــــــــه‌ دیــــوی نــــاوه‌وه‌ی مایتۆكۆندریۆن بــه‌ دیار ده‌خات, كــه‌ بـــه‌زمانی لاتینی(كریستی) پىَى ده‌ڵێن (cristae mitochondriales).

پێكهاته‌ی وردی مایتۆكۆندریا (Mitochondria substructure):
مایتۆكۆندریا دوو په‌رده‌ی هه‌یه‌، جودان له‌ یه‌كتر و لــه‌ نێوانیاندا بۆشاییه‌ك هه‌یه‌، و ئـــــه‌م پـــــه‌رده‌یه‌ لــــــه‌ كـــــار و فرمـــاندا لــــــه‌ رِێچكـــــه‌ی هێـــــڵى شـــــه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چــــێــــــــــت (Railway track)، په‌رده‌ی نــــاوه‌وه‌ بریتى یه‌ لـه‌ ماتركس (Matrix)، ئه‌م مــاتركسه‌ رِه‌نگه‌كه‌ی تێره‌, و ئه‌گـــه‌ر زۆر بــــه‌ ووردی سـه‌یر بكرێت ئـــه‌وا ده‌زوولـــه‌كــانی (DNA) و رِایبۆسۆمه‌كـــــان ده‌بینرێن لــــه‌ســـه‌ر مــــاتركس, مـــــایتۆكۆندریا ده‌توانێــت ته‌رجومه‌ و كۆدی ئه‌و پرۆتینانه‌ بكات كــــه‌ پێویستی ده‌بێـــت.

چۆن مایتۆكۆندریا ئاماده‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ (خانه‌ ووزه‌):
ئــــه‌و خواردنـه‌ی ده‌یخۆین كرداری ئۆكساندنی به‌ســه‌ردا دێت, بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لكترۆنی بــــاڵاووزه‌, كــــه‌ لـــه‌ دوایىدا ده‌گۆرِدرێت بــۆ ووزه‌یـــــــه‌كی خـــــه‌زن كـــــراو, و ئـــــــه‌م ووزه‌یــــــــــه‌ هـــــه‌ڵده‌گیرێت بـــــه‌ شێــــوه‌ی بۆنــــــدی فۆسفاتی باڵاووزه‌ كه‌ پيَی ده‌ووترێت ئه‌دینۆسینى سىَ فۆسفـــاتى (ATP) (Adenosine Triphosphate)، و (ATP)یـــش لــــــــــــــــــــــه‌ (ADP) (Adenosine diphosphate) پێك دێت له‌گه‌ڵ گرووپه‌ فۆسفاتێك كه‌ بۆنده‌كه‌ی ووزه‌ى زۆر به‌رزه‌.
هـــه‌رچی كارلێكه‌كــــان كــه‌ لــــه‌نــاو خـــــانه‌دا رِوو ده‌دات پێویستىیـــه‌كی زۆری بــــــه‌ ووزه‌ هــه‌یـــه‌ (بـــــه‌ گـۆرِینی ATP بــــۆ ADP), یــــاخود بــــه‌رهه‌م هێنــــــانی ووزه‌ بــــــه‌ ده‌ست خـسـتـنـی (ATP لــــــــه‌ ADP), و ئــه‌مــــــــه‌ش ده‌تـــــوانین ده‌ستمــــــان بكــــــه‌وێت بــــه‌ كـــــردارێــــــــك كـــــــــه‌ پــــــيَی ده‌ڵــێــــن (glycolysis) بــــــــۆ زنــــجـــیـــــــــره‌ى گواستنــــــه‌وه‌ی ئــــه‌لكــتــرۆن (ETC) (Electron Transport Chain).

بۆچی مایتۆكۆندریا گرنگىیه‌كی زۆری هه‌یه‌؟

پێویسته‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ش بـــــــه‌ش بكرێت، دوای ئــــه‌وه‌ ده‌بینین چۆن خواردن ده‌گۆرِدرێت بۆ پاكیجی ووزه‌ به‌ شێوه‌ی (ATP) و ئاو, و ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆین پێویسته‌ یه‌كـــه‌م جار بگۆرِدرێت بۆ ئاوێته‌ى كیمیایی بنه‌رِه‌تی كه‌ خــــانه‌ بتوانێت به‌كاریان بهێنێت, له‌و خواردنه‌ پرِ ووزانه‌، وه‌ك شه‌كره‌كان یاخود كاربۆهایدرات وه‌ك نـــــان، شـــه‌كر ده‌شكێنرێت بـــــه‌ هۆی ئینزایمه‌كانه‌وه‌ كــــه‌ ده‌بێته‌ ئـــاوێته‌ی ســانــــا پيَی ده‌ڵێن (گلوكــــۆز), دوای ئه‌وه‌ گلوكۆز ده‌چێته‌ نـــــاو خانه‌وه‌ به‌ هۆی گه‌ردی تـــایبه‌ت له‌نـــاو پـــه‌رده‌ی نــــاوه‌وه‌ پيَی ده‌ڵێن (گـــــواسته‌ره‌وه‌ی گلوكـــۆز glucose transporters)، له‌نــــاو خـــــانه‌دا گلوكۆز ده‌شكێت بـــۆ ئــــه‌وه‌ی (ATP) دروست بكـات, و به‌ دوو رِێچكه‌دا:

رِێچكـه‌ی یـه‌كــه‌م: پێـــویــسـتـی به‌ ئۆكسجین نيیه‌, و ئــــــه‌م كرداره‌ پيَی ده‌ووتـــرێـــــت كردارى زینده‌چالاكى یـــــان مـیـتــــــــابـۆلــیــزمی نــــــاهـــه‌وایی (Anaerobic Metabolism) و ئه‌مه‌ش بـــه‌ رِێچكه‌ی سه‌ره‌كی كرداری (glycolysis) داده‌نــــرێــــــــــــــــت, و رِاسته‌وخۆ له‌ناو سایتۆپلازمی خانه‌دا رِوو ده‌دات, لـــــــــــــــــــــــــه‌ ده‌ره‌وه‌ی مایتۆكۆندریــــا بـــــــه‌ رِێگـــای كرداری (glycolysis) كـــــه‌ تیـــایدا گـــلوكۆز ده‌شكێت و ده‌بێته‌ (Pyruvate). جۆرێـــكی تــــر لــــــه‌ خــــواردن وه‌ك چــــــه‌ورييه‌كــــــان كـــــــه‌ ده‌شـكـێــــت و به‌كــــار ده‌هــێنرێت وه‌ك ســووته‌مـــه‌نی.


هـــه‌موو كارلێكێك وا دیزاین كراوه‌ بــــۆ وه‌بـــــه‌رهـــه‌م هێنـــــانی ئـــــایۆناتی هــــــایدرۆجین (ئه‌لیكترۆنـــــــات), كـــــــه‌ ده‌توانین به‌كــــاری بهێنین بۆ دروست كـــــردنی پــــاكیجی (ATP), لێــــــره‌دا ده‌تـــوانیــن (4) گــــــه‌رد لـــــــه‌ (ATP) وه‌ده‌ســــت بـهـێـنـیــن لــــــــه‌ گـــــــه‌ردێــك گلوكۆز, كـه‌ به‌ رِێچكه‌ی هێڵدا ده‌رِوات له‌ناو مایتۆكۆندریادا.
له‌بـــــه‌ر ئـــــه‌م هــــۆیه‌ مایتۆكۆندریا گرنگی هه‌یـــــه‌, پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ بــــــه‌ بــــه‌رده‌وامى كـــرداری شكـــاندنی گلوكـــــۆز لــــــه‌ خــــولی كــریپس له‌نــاو مــــایتۆكۆندریــــا رووبـــدات, بۆ ئه‌وه‌ی برِێكی ته‌واومــــان ده‌ست بكـــه‌وێت لـه‌ (ATP), بــــــــۆ ئـــــــه‌وه‌ی هــــــه‌مــــــوو فرمـــــانه‌كانی خـــــانه‌ بــــه‌ تــــــه‌واوی و ئاســــــایی بـــــرِوات, هــــه‌مـــــوو ئـــــــــه‌و رِووداوانه‌ی كـــه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی مایتۆكۆندریـــــــادا ده‌گــــــوزه‌رێت بـــــــه‌ شێوه‌ی هێڵكارىیه‌ك رِوون كراوه‌ته‌وه‌ ( شێوه‌ى ژماره‌3).
(Pyruvate) ده‌چـێـتــــه‌ نـــــــاو مایتۆكـــۆندریۆن و لــه‌وێ ده‌گۆرِێت بۆ (Acetyl. COA) و به‌ ده‌وری خۆی ده‌چێتــــه‌ خــــــولی (كریپس)ه‌وه‌, ئــــه‌م كارلێكـــــه‌ ئـــــاوێته‌ی (CO2) بــه‌رهه‌م دێنێت بـــــه‌ هۆی لابردنی كـاربۆنێك له‌ (Pyruvate).
لة كوفارى هةيف وةركيراوة

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kamaran mustafa (2015-02-01 20:03:22)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2015-02-09 18:20:07

SONG
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-05
دواترین سه‌ردان: 2015-06-21
په‌یامه‌كان: 8
WindowsFirefox

Re: ئايا مايتوكوندريا جية وة فرمانى جية لة لةشدا؟

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.23.15
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net