❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-02-01 21:31:51

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو و ڕێز له‌ گشت ئه‌ندامانو خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژین.

لێره‌دا کۆمه‌ڵێ وانه‌تان بۆ ڕون ده‌که‌مه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel هیوادارم جێی سود بێت بۆ گشت لایه‌ک

به‌رنامه‌ی مایکرۆ سۆفت ئێکسڵ یه‌کێکه‌ له‌و به‌رنامه‌ گرنگانه‌ی که‌ له‌ بواری ئامارو ژمێریاریدا به‌کاردێت وئاسانکاریمان بۆ ده‌کات له‌ کاره‌کانماندا.


چۆنیه‌تی کردنه‌وه‌ی به‌رنامه(‌Microsoft Excel)به‌م شێوه‌یه‌:

Start پاشان All Programs پاشان Microsoft پاشان ‌Microsoft Excel

___________________________________________________________________

ڕوکاری به‌رنامه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3b170908df.jpg



1-Title Bar شریتی ناونیشان: له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕوکاری به‌رنامه‌که‌یه‌ ناوی به‌رنامه‌که‌و ناوی ئه‌و په‌ڕاوه‌ی تێدا ده‌نوسرێت که‌ کاری تێدا ده‌که‌ین ،هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمانانه‌ی له‌سه‌ره‌  (Minimize ,Maximize ,Close)

Minimize: بۆ بچوک کردنه‌وه‌ی ویندۆ بۆ Taskbar که‌ لابردنێکی کاتییه‌ له‌سه‌ر Taskbar ه‌که‌ کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شاشه‌که‌.

Maximizeبۆ گه‌وره‌ کردنی به‌رنامه‌که‌ به‌ ئه‌ندازه‌یی شاشه‌که‌. هه‌ر هه‌مان ئایکۆنه‌که‌یشی و شێوه‌که‌شی ده‌گۆڕێت دوای گه‌وره‌کردن بۆ

Restore Down: به‌کاردێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ویندۆزکه‌ بۆ حاڵه‌تی پێشوو.

Close:به‌کاردێت بۆ داخستنی به‌رنامه‌که‌.


2-Menu Bar: شریتی لیسته‌کان:ئه‌م شریته‌ که‌ ناوی لیسته‌کانی له‌سه‌ره‌وه‌ پێک دێت له‌:

(Help,Window,Data,Tools,Format,Insert,Viwe,Edit,File) که‌ هه‌ریه‌که‌و کۆمه‌ڵێک فه‌رمانی جۆر به‌ جۆری له‌خۆ گرتوه‌


3-Toolbars شریتی ئامڕازه‌کان:

ئه‌م شریته‌ ئامڕازانه‌ هه‌ریه‌که‌ و چه‌ند ئایکۆنێکی له‌سه‌ره‌که‌ هه‌ریه‌که‌و وێنه‌یه‌کی هه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت به‌کاردێن وه‌ ناوی تایبه‌تیان هه‌یه‌و فه‌رمانی جۆر به‌ جۆر جێبه‌جێ ده‌که‌ن ،ژماره‌ی شریتو ئایکۆنه‌کانیش ده‌توانرێت بگۆڕدرێت به‌ ویستی خۆمان.


4-ناوی ستونه‌کان

به‌رنامه‌ی ئێکسڵ له‌ 256 ستون پێک هاتوه‌ که‌ ناویان به‌ گوێره‌ی پیته‌ ئینگیزیه‌کانه‌


5-ناوی ڕیزه‌کان:ڕیزه‌کانی به‌رنامه‌ی ئێکسڵ که‌ ژماره‌یان 65536 ڕیز به‌ ژماره‌ ناونراون ،وه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا فایل به‌ (Book) واته‌ "په‌ڕاو" ناو ده‌برێت ،که‌ هه‌ر په‌ڕاوێک پێک هاتوه‌ له‌ چه‌ند په‌ڕه‌ (Sheet) ێک که‌ بۆمان هه‌یه‌ له‌ 1 تا 255 Sheet  له‌ Book ێکدا دابنێین.

که‌به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ کرداری ده‌ست نیشان کردنی ژماره‌ی Sheet ه‌کان له‌ په‌ڕاوێکدا ئه‌نجام ده‌درێت

Tools
Option
General


Cells-6:هه‌ر چۆن ڕیزو ستونه‌کان تایبه‌تیان هه‌یه‌ به‌هه‌مان جۆر هه‌موو خانه‌کانیش ناوی تایبه‌تیان هه‌یه‌ که‌ له‌ ئاستی چ ستوون چ ریزێکدابێت و له‌ ڕیزی (8) دابێت ناوی ده‌نرێت (E8) ،یان ئه‌و خانه‌یه‌ی له‌ ستونی G له‌ ڕیزی 20 دابێت ناو ده‌برێت G20


7-Name Box هه‌موو خانه‌یه‌ک ده‌توانرێت به‌ پێی ژماره‌ی ڕیزو ستونه‌که‌ی ناو بنرێت له‌هه‌ر شوێنێکدا کارسه‌ره‌که‌ راگرین یان هه‌ر خانه‌یه‌ک چالاک بکه‌ین ئه‌وا له‌ Name Box دا ناوه‌که‌ی ده‌نوسرێت


8- Formula Bar:شریتی هاوکێشه‌
له‌مشریته‌دا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر خانه‌یه‌ک وه‌ستابێتین یان چالاک بوبێت ئه‌وا هه‌ر هاوکێشیه‌کی بیرکاریانه‌ی تێدابێت له‌م شریته‌دا ده‌بینرێت که‌ توانای گۆڕانکاری پێده‌به‌خشێت.

بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر له‌ خانه‌یه‌کدا کرداری AL+B2 ئه‌نجام درابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌نجا،ی کۆکردنه‌وه‌ی  AL له‌گه‌ڵ B3 بدۆزینه‌وه‌ ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی که‌ خانه‌ی کرداره‌که‌مان چالاک کرد ڕاسته‌وخۆ له‌ شریتی هاوکێشه‌که‌ B2 ده‌ گۆڕین بۆ B3 به‌مه‌ش کرداره‌که‌ ئه‌نجام دراو کۆتای هات



تا وانه‌یه‌کی تر ،به‌خواتان ئه‌سپێرم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Kardo dJ (2009-02-01 21:51:08)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2009-02-01 23:08:21

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو و ڕێز...دووباره‌ هاتینه‌وه‌ خزمه‌تان بۆ وانه‌یی دووه‌م له‌ ئێکسڵدا خۆشه‌ویستانی یانه‌یی کورد ژین

***********************************

شریتی ئامڕازه‌کان Standard Toolbar



new ------> بۆ کردنه‌وه‌ی فایلی نوێ

open------> بۆ کردنه‌وه‌ی فایلی سه‌یڤ

save------> سه‌یڤ کردن(خه‌زن)

search------> گه‌ڕان

print------> چاپکردن

print previwe------> پیشان دان پێش چاپ کردن

spelling...------> چاکردنی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی

cut------> بڕێن

copy------> کۆپی کردن(له‌به‌ر گرتنه‌وه‌)

paste------>  دانان

format painter------>  هه‌ڵگری سیفه‌تی خانه‌

undo------> په‌شیمان بونه‌وه‌

Redo ------> گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کاری پێش په‌شیمان بونه‌وه‌

Htperlink------> لکاندن

Auto sum------>  کۆکردنه‌وه‌

Sort Ascending------> بۆ ڕێز کردن له‌ بچوکه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌

Sort Desceding------> بۆ ڕیزکردن له‌ گه‌وره‌وه‌ بۆ بچوک

Chart Wizard------> بۆ دروست کردنی هێڵکاری

Drawing------> خستنه‌ ڕوی شریتی ئامڕازی وێنه‌کێشان

Zoom------> بۆ پیشان دان به‌ دوری یان نزیکی

Help------> یارمه‌تی ده‌ر




شریتی ئامڕازی گونجاندن



Font------> جۆری نوسین

Font Size------> قه‌باره‌ی پیت

Blod------> به‌ تۆخی

Italic------> بۆ لارکردنه‌وه‌

Underline------> بۆ هێڵ به‌ ژێردا هاتن

Align Right------> بۆ بردنی نوسین بۆ لای ڕاست

Center------> بۆ بردنی نوسین بۆ ناوڕاست

Align Left------> بۆ بردنی نوسین بۆ لای چه‌پ

Merge------> لکاندنی خانه‌کان

Sheet Right to -left------> بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی Sheet

Right to left------> ڕاست بۆ چه‌پ وه‌ پێچه‌وانه‌وه‌

Currency Style------> بۆ دانانی هێمای دراوه‌

Perecen Style------> بۆ دانانی ڕێژه‌یی سه‌دی

Comma Style------> بۆ دانانی فاریزه‌

Increase Decimal------> بۆ زیاد کردنی پۆینت

Derease Decimal------> بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پۆینت

Decrease------>بۆ بردنی نوسین بۆلای ڕاست

Inerease------>بۆ بردنی نوسین بۆ لای چه‌پ

Outside------>بۆ ظێوه‌ی نوسراو

High light------>بۆ ڕه‌نگ کردنی ته‌خته‌ی نوسین

Font Color------>بۆ ڕينگ کردنی نوسین





تاوانه‌یه‌کی تر به‌خواتان ئه‌سپێرم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2009-02-03 18:36:22

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

دووباره‌ سڵاو ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین..خۆشحاڵین ئه‌مجاره‌ش وانه‌یه‌کی(سێهه‌م) تری گرنگتان بۆ ڕون که‌ینه‌وه‌..فه‌رموون



به‌شه‌کانـــــــــــی Format Cells

یه‌که‌م:Border
ئه‌و هێڵانه‌ی که‌ ده‌ده‌که‌وێت له‌ سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌دا له‌ چاپدا ده‌رناکه‌وێت واته‌ هێڵی خه‌یاڵین..به‌ڵکو ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی به‌شی Border ه‌وه‌ خۆمان هێڵی چوارچێوه‌و ناوه‌وه‌ی خشته‌که‌ دروست بکه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خشته‌یه‌ک دروست بکه‌ین له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێط

1-ژماره‌ی ڕیزو ستونه‌کان دیاری ده‌که‌ین واته‌ Selectی ده‌که‌ین
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1d282dc310.jpg

Format
Cells
Border


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7ff829e300.jpg
ئینجا کلیکی چه‌پ ده‌که‌ینله‌سه‌ر  Outline  و Inside ده‌که‌ینو دوایش Ok ده‌که‌ین


بۆ نموونه‌:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خشته‌که‌مان پێنج ڕیز بێتو هه‌روه‌هاچوا ستونی بێت ئه‌وا له‌م کاته‌دا هه‌تا ڕیزی پێنج دیاری ده‌که‌ین وه‌ تا ستونی چوار دیاری ده‌که‌ین ،له‌ پاشان کرداری دروست کردنی خشته‌که‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێداوه‌ به‌مه‌ش ده‌توانین خشته‌که‌مان دروست بکه‌ین.


تێبینی:
1-بۆ لابردنی چوارچێوه‌و هێڵه‌کانی ناوه‌وه‌ی خشته‌که‌ None به‌ کار ده‌هێنین

2- بۆ گۆڕینی شێوه‌ی هێڵه‌کان به‌شی Style به‌کار ده‌هێنین.

3-بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی هێڵه‌کان به‌شی Color به‌کار ده‌هێنین


دووه‌م: Pattern

له‌ کاتێکدا بمانه‌وێت ناوه‌وه‌ی خانه‌یه‌ک ڕينگ بکه‌ین ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌یکه‌ین

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cfded7f4be.jpg
یه‌که‌م جار خانه‌کان دیاری ده‌که‌ین پاشان له‌ Format Cells دا ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی Patterns و ده‌بینین له‌ Cells Shading دا کۆمه‌ڵێ ڕه‌نگمان هه‌یه‌ ، کلیک له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و ڕه‌نگانه‌ ده‌که‌ین پاشان ok ده‌که‌ین ،ده‌بینین ئه‌و خانانه‌ی دیاریمان کردوه‌ ڕينگه‌که‌ی گۆڕاوه‌ به‌و ڕه‌نگه‌ی که‌ هه‌ڵمان بژاردوه‌
ئه‌گه‌ بمانه‌وێت زه‌خره‌فه‌ی بده‌ینێ ئه‌وا له‌ Pattern دا زه‌خره‌فه‌یه‌کی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین ،ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوینه‌وه‌ له‌ دانانی ڕه‌نگی خشته‌که‌مان ئه‌وا له‌م کاته‌دا پاش دیاری کردنیان له‌ Format Cells دا ده‌چینه‌ سه‌ر Patterns و  کلیک له‌سه‌ر no Color ده‌که‌ین و دواتر ئۆکه‌ی ده‌که‌ین ده‌بینین نه‌ماوه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cac4883a7f.jpg


سێیه‌م :Font له‌ خشته‌ی مه‌به‌ستدا ده‌بێت ئه‌و ڕه‌نگه‌و قه‌باره‌و جۆری نوسینه‌ی ده‌مانه‌وێت دیاری بکه‌ین ،له‌م کاته‌دا ده‌شتوانین له‌ Format Cellsدا بچینه‌ سه‌ر به‌شی Font  که‌ له‌ Font  دا ئه‌و خه‌ته‌ی ده‌مانه‌وێت به‌ویستی خۆمان بۆی هه‌ڵده‌بژێرینو له‌ Color دا ڕه‌نگی پیت و له‌ Size قه‌باره‌ی پیت دیاری ده‌که‌ین
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-21b8cc54f5.jpg

له‌کاتێکدا بمانه‌وێت ئه‌و نوسینه‌ی هه‌مانه‌ له‌ناوڕاستی دا له‌ باری ئاسۆییدا خه‌تێکی تیادا بێت ئه‌وا له‌به‌شی Effects دا کلیکی Strikthough ده‌که‌ین ده‌بینین نوسینه‌که‌مان له‌ ناوڕاستدا خه‌تێکی تێدا ده‌بێت وه‌ک ئه‌م نمونه‌یه‌

خشته‌ی دروست ده‌که‌ین به‌م شێوه‌یه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2e16bdc576.jpg



له‌کاتێکدا بمانه‌وێت توان بۆ ژماره‌کانمان دابنێین بۆ نمونه‌ بنوسین (م توان 2 یا 6 توان سێ) ئه‌وا له‌م کاته‌دا له‌ به‌رنامه‌ی ئێکسڵ له‌ پاش نوسینی ژماره‌که‌ یان پیته‌که‌ بۆ نوسینی توان کلیکی Superscrpit ده‌که‌ین و له‌ پاشآندا توانه‌که‌ بۆ ژماره‌که‌ ده‌نوسین

وه‌ک ئه‌م نمونه‌یه‌..له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر وا پێویست بکان بۆ نمونه‌ بنوسین H2O ئه‌وا له‌م کاته‌دا له‌و خانه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌ پاش نوسینی پیتی H کلیک له‌سه‌ر Subscrpit ده‌که‌ین



چواره‌م Alignment:

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناونیشانی خشته‌که‌ به‌ شێوه‌ی سه‌ر به‌ره‌و ژور بنوسین یان سه‌ر به‌ره‌و ژێر یان ده‌ته‌وێت ئاڕاسته‌که‌ی له‌ ناوه‌ندی خانه‌دا دابنێیت یان له‌به‌شی خواره‌وه‌ ،ده‌توانین ئه‌و خانانه‌ دیاری بکه‌یتو له‌ Format Cell دا بچینه‌ سه‌ر Alignment و له‌وێدا گه‌ر بمانه‌وێت ئاڕاسته‌ی نوسینه‌که‌مان سه‌ربه‌ره‌و ژێر بکه‌ین ئه‌وا لم کاته‌دا له‌به‌شی Orientation دا Degrees ده‌که‌ین به‌ پله‌ی 90 پاشآن ئۆکه‌ی ده‌که‌ین..وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌
وه‌ گه‌ر بمانه‌وێت نوسینه‌که‌مانسه‌ر به‌ره‌و ژور ده‌ربچێت ئه‌وا پله‌که‌ی ده‌که‌ین به‌ (- 90 ) ده‌بینین نوسینه‌که‌مان سه‌ر به‌ره‌و ژور وه‌ستاوه‌..بۆ نمونه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-63b3e9e891.jpg

کاتێک بمنه‌وێت که‌وا نوسینه‌که‌مان له‌ باری ستونی بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ له‌ باری ئاسۆیش له‌لای ڕاست بێت ئه‌وا له‌م کاته‌دا له‌دای دیاری کردنی خانه‌کان له‌ Format Cell  دا بچێته‌ سه‌ر Alignment له‌به‌شی Horizontal دا Right هه‌ڵده‌بژێرین پاشآن له‌ Vertical دا Bottom هه‌ڵده‌بژێین پاشآن ئۆکه‌ی ده‌که‌ین..ده‌بینین به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رچوه‌ که‌وا ویستومانه‌ ده‌ری بخه‌ین ...وه‌ک ئه‌م نمونه‌یه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-427259f773.jpg
له‌کاتێکدا گه‌ر نوسینێکمان هه‌بوو له‌ خانه‌یه‌کدا جێی نه‌بۆوه‌ له‌م کاته‌یا ده‌توانــــــــینله‌ هه‌مان خانه‌دا بیکه‌ین به‌ دوو دێڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانه‌که‌ دیاری ده‌که‌ین له‌ Format Cell  دا ده‌چینه‌ سه‌ر Alignment له‌به‌شی Text Control دا کلیکی Wrap text ده‌که‌ین ئیتر نوسراوی خانه‌که‌ ده‌بێط به‌ چه‌ن دێڕێک

گه‌ر بمانه‌وێت نه‌بێت به‌ چه‌ن دێڕێک ئه‌وا له‌م کاته‌دا له‌ Text Control دا کلیکی  Shrink to fit ده‌که‌ین ده‌بینین نوسراوه‌که‌مان بچوک بۆته‌وه‌ و له‌هه‌مان خانه‌داته‌


پێنجه‌م Number:

ئه‌م فرمانه‌ له‌م به‌شانه‌ پێک دێت

General به‌کاردێت بۆ نوسین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی

Number بۆ ژماره به‌کار دێت وه‌ پێک دێت له‌مانه‌

1-Decimal Places به‌ کاردێت بۆ جێگیر کردنی ژماره‌ی دوای فاریزه‌

2- Use 1000 Separator بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ژماره‌کان سێ به‌ سێ

3- Curreny به‌ کاردێت بۆ دراو ..ئه‌میش پێک دێت له‌مانه‌

ا-Decmial Plsces  به‌ کاردێت بۆ جێگیر کردنی ژماره‌ی دوای فاریزه‌

ب-Symbol بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆری هێما

4-Accounting تایبه‌ته‌ به‌ ژمێریاریو پێک دێت له‌..دووباره‌..

ا-Decmial Plsces  به‌ کاردێت بۆ جێگیر کردنی ژماره‌ی دوای فاریزه‌

ب-Symbol بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆری هێما

5- Date : به‌ کاردێت بۆ چۆنیه‌تی نوسینی به‌روار

6-Time: به‌ کاردێت بۆچۆنیه‌تی نوسینی کاتی وه‌ پێک دێت له‌ دوو به‌ش

ا-Type : بۆ شێوه‌ی نوسین دیاریکردن

ب-location:بۆ جۆری نوسین دیاری کردن

7-percentage: تایبه‌ته‌ به‌ نوسینی هێمای ڕێژه‌یی

8- Fraction: به‌ کاردێت بۆ گۆڕینی که‌رتی ده‌یی بۆ که‌رتی ئاسایی

9-Scientific: بۆ گۆڕینی شێوه‌ی ژماره‌کان به‌کاردێت ژماره‌کان له‌ شێوه‌ی ئاسایی بۆ شێوه‌ی زانستی

10-Text:به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ نوسین به‌کاردێت

11-Special:بۆ نوسینی کۆد یان ژمـــــــــــاره‌ ی ته‌له‌فون یا ئیمه‌یڵ به‌کاردێت

12-Custom:ئه‌م لقه‌ به‌کاردێت بۆ نوسینی کاتوو به‌رواری دراو


ڕێزو خۆشه‌ویستی هاوڕێتان :کاردۆ

تا وانه‌یه‌کی تر هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-02-05 12:18:06

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

دووباره‌ سڵاو ئه‌ندامان و خۆشه‌ویستانی یانه‌یی کورد ژین

خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌کردنی وانه‌ی (چواره‌م) بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیز

شریتی لیسته‌کان Menu Bar

یه‌که‌م:لیستی File

New:که‌ به‌رنامه‌ی ئێکسڵ ده‌که‌ینه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌ڕاوێک ی نوێمان ده‌داتێ ده‌توانین کاری تیادا ئه‌نجام بده‌ین یان  کاتێک له‌ په‌ڕاوێکدا ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێت ڕاسته‌وخۆ په‌ڕاوێکی ترمان بۆ بکاته‌وه‌ ده‌چین بۆ لیستی فایل کلیک له‌سه‌ر New ده‌که‌ین یان له‌سه‌ر شریتی ئامڕازی پێوه‌ریدا کلیکی ئایکۆنیNew ده‌که‌ین به‌هه‌مان شێوه‌ په‌ڕاوێکی نوێمان ده‌داتێ هه‌روه‌ها به‌ (Ctrl+n) به‌هه‌مان شێوه‌ په‌ڕاوێکی نوێمان ده‌داتێ ،ده‌توانین کاری تێدا بکه‌ینو سه‌یڤی بکه‌ین


Open:له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئایکۆنه‌ ده‌توانین ئه‌و په‌ڕاوه‌ سه‌یڤ کراوانه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ پێشتر به‌کارمان هێناون به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانکاریو کارکردن تیایاندا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8c1c336cd1.jpg
1-به‌ کاردێت بۆ دیاری کردنی ئه‌و درایڤه‌ی یان ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی که‌ په‌ڕاوه‌که‌مان تیایادا سه‌یڤ کردوه‌

2-به‌ کاردیت بۆ نوسینی ناوی ئه‌و په‌ڕاوه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێت بیکه‌ینه‌وه‌

close/; بۆ داخستنی په‌ڕاوی کراوه‌ به‌ کاردێت

Save:به‌ کاردێت بۆ سه‌یڤ( خه‌زن) کردنی فایلی کراوه‌که‌مان...به‌م شێوه‌یه‌ سه‌یڤی ده‌که‌ین

سه‌ره‌تا پاش ئاماده‌کردنی په‌ڕاوه‌ نوێکه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر لیستی فایل دواتر بۆ سه‌ر Save ده‌که‌ین ،یان له‌سه‌ر شریتی پێوانه‌ی کلیکی ئایکۆنی Save ده‌که‌ین ..دایلۆک بۆکسێکمان بۆ ده‌کاته‌وه‌ که‌ لێره‌دا له‌ save in ئه‌و درایڤه‌ی یان ئه‌و فۆڵده‌ره‌ دیاری ده‌که‌ین که‌ په‌ڕاوه‌که‌مان تێدا خه‌زن ده‌که‌ین هه‌روه‌ها له‌ file  name دا ناویکی ده‌نێین


تێبینی/ له‌ کاتێکدا ئێمه‌ په‌ڕاوێکی نوێمان ئاماده‌کردوه‌ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بوه‌ نوسیومانه‌ به‌ڵام له‌ بیرمان چوه‌ سه‌یڤی بکه‌ین..کاتێک که‌ به‌رنامه‌که‌ دا ده‌خه‌ین کۆمپیته‌ره‌که‌ ئاگادارمان ده‌ کاته‌وه‌ له‌ بونی سه‌یڤ کردنی فایله‌که‌..له‌و کاته‌دا گه‌ر بمانه‌وێت سه‌یڤی بکه‌ین ئه‌بێت کلیک له‌سه‌ر yes بکه‌ین..پاشآن بۆکسێکمان بۆ ده‌کاته‌وه‌..ئه‌و کاته‌ ده‌توانین به‌ ئاسانی سه‌یڤی که‌ین


Save As: به‌ کاردێت بۆ سه‌یڤ کردنی (خه‌زن) په‌ڕاوێک که‌ پێشتر سه‌یڤ نه‌کرابێت یاخود گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و په‌ڕاوه‌ به‌ ناوێکی تر و له‌ شوێنێنێکی تر سه‌یڤی بکه‌ین

Save As Web Page: خه‌زن کردنی فایل وه‌ک ڕوپه‌ڕه‌ی وێب.که‌ وه‌ک په‌ڕاوێکی ئینته‌ر نێتی لێدێت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینرێت له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی دا
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e71c532a4f.jpg

search: بۆ گه‌ڕان به‌ دوای فایلێکی سه‌یڤ(خه‌زن) کراو به‌ کاردێت له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌تدا


تاوانه‌یه‌کی تر هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2009-02-06 12:16:04

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین..خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌کردنی وانه‌ی(پێنجه‌م) بۆ ێوه‌ی به‌ڕێز..له‌گه‌ڵماندا بن

Page setup

ئــــــاماده‌ کردنی پـــــــــه‌ڕه‌


کاتێک ئێمه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئێکسڵدا کارده‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ڕربه‌رێکی گه‌وره‌دا کاربکه‌ن به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ڕیزو ستونه‌کان ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی Page setup ه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ ئاماده‌ بکه‌ین وه‌ به‌ چاپی بگه‌یه‌نین له‌ڕووی په‌راوێزو قه‌باره‌ی په‌ڕه‌که‌

که‌ دوای ئه‌وه‌ی کلیکمان کرد له‌سه‌ر Page setup ..ئه‌م دایلۆک بۆکسه‌ما بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ پێک دێت له‌م به‌شانه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-58ced867a3.jpg

یه‌که‌م Page: ئه‌م به‌شه‌ پێک دێت له‌م لقانه‌


1-Portrait:ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لاپه‌ره‌که‌ له‌ باری ستونی بێت ئه‌وا کلیک له‌م زاراوه‌یه‌ ده‌که‌ین.

2-Landscape:ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لاپه‌ڕه‌که‌ له‌ باری پانیدا بێت ئه‌وا ئه‌م زاراوه‌یه‌ دیاری ده‌که‌ین.

3-Adjust to:به‌ کاردێت بۆ بچوک کردنه‌وه و گه‌وره‌کردنی په‌ڕه‌که‌

4-Fit to: به‌کاردێت بۆ دابه‌شکردنی داتا به‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ک یان چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کدا وه‌ یان هێنانی داتای چه‌نس په‌ڕه‌یه‌ک بۆ یه‌ک په‌ڕه‌

5-Paper size:به‌ کاردێت بۆ دیاری قه‌باره‌ی په‌ڕه‌که‌

6-print quality:به‌ کاردێت بۆ دیاری کردنی جۆری چاپکردنه‌که‌ له‌ ڕوی جۆنیه‌تیه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی لقه‌کانمان دیاری کرد به‌ پێی پێویست ئه‌وا کلیکی لای چه‌پی ماوسه‌که‌ له‌سه‌ر ok ده‌که‌ین ..به‌مه‌ش داواکاریه‌که‌مان جیبه‌ جێ ده‌کرێت


دووه‌م: Margins: بۆ دیاری کردنی په‌ڕاوێک به‌کاردێت که‌ هه‌رچوار لاکه‌ی په‌ڕه‌که‌ وه‌ک خواره‌وه‌ بێت
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-812c13353e.jpg

1-Top:بۆ دانانی په‌ڕه‌که‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌

2-Bottom: بۆ دانانی په‌ڕه‌ له‌ به‌شی خواره‌وه‌

3-Right:بۆ دانانی په‌ڕه‌ له‌ به‌شی ڕاست

4-Left:بۆ دانانی په‌ڕه‌ له‌ به‌شی چـــــه‌پ

5-Header:بۆ دانانی سنور بۆ سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌

6-Footer:بۆ دانانی سنور بۆ خواره‌وه‌ی په‌ڕه‌

7-Horizontal:به‌کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕيکه‌ له‌باری ئاسۆیدا بخه‌ینه‌ ناوڕاستی په‌ڕه‌که‌

8:Vertical:به‌کاردێت بۆئه‌وه‌ی په‌ڕه‌که‌ له‌باری ستونیدا بخه‌ینه‌ ناوڕاستی په‌ڕيکه‌

دوای ئه‌وه‌ی لقه‌کانمان دیاری کرد به‌پێی پێویست ئه‌وا کلیکی لای چه‌پی ماوسه‌که‌ له‌سه‌ر ئۆکه‌ی ok ده‌که‌ین


سێهه‌م Header /Footer:  ئه‌م به‌شه‌ پێک دێت له‌م لقانه‌ی خواره‌وه‌

1-Header: ئه‌م لقه‌ کۆمه‌ڵێک نوسینی ئاماده‌کراوی تیادایه‌ هه‌ریه‌که‌یان دیاریبکه‌ین ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو په‌ڕه‌کان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d87a63a55c.jpg

2-Custom Header:له‌م لقه‌ دا ده‌توانین به‌ ویستی خۆمان نوسین یا وێنه‌ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لاپه‌ڕيیه‌ک دووباره‌ بێته‌وه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d8465c63d5.jpg
3- Footer: ئه‌م لقه‌ کۆمه‌ڵێک نوسینی ئاماده‌کراوی تیادایه‌ هه‌ریه‌که‌یان دیاریبکه‌ین ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له‌ژێره‌وه‌ی هه‌موو په‌ڕه‌کان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌

4-Custom Footer:له‌م لقه‌ دا ده‌توانین به‌ ویستی خۆمان نوسین یا وێنه‌ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی له ژێره‌وه‌ی  هه‌موو لاپه‌ڕيیه‌ک دووباره‌ بێته‌وه‌


دوای ئه‌وه‌یلقه‌کانمان دیاری کرد به‌ پێی پێویست ئه‌وا کلیک له‌سه‌ر ok ده‌که‌ین.


تا وانه‌یه‌کی تر هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2009-02-07 16:58:40

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو و ڕێز خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کورد ژین

خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌ کردنی وانه‌ی (شه‌شه‌م) بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیزو خۆشه‌ویست،له‌گه‌ڵمانا بن:


لیستی  Edit یاخود  Editing



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-60fce3fb07.jpg

ئه‌م لیسته‌ کۆمه‌ڵێک فه‌رمان له‌ خۆ ده‌گرێت

Undo:بۆ په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌ کاره‌کانمان به‌کاردێت..واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێش کاره‌که‌مان

Redo؛بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کاری ئه‌نجام دراو..به‌ پێچه‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌

Cut:بڕین

Copy: له‌ به‌رگرتنه‌وه‌( کۆپی کردن)

Paste: لکاندن...دانانی به‌شی کۆپی و که‌ت


Paste special: به‌ کاردێت بۆ لکاندنی داتای وه‌رگیراو که‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی درابێتێ

Fill:به‌ کاردێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خانه‌ به‌ داتایه‌کی دیار کراو ..وه‌ پێک دێت له‌مانه‌

Right:بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خانه‌ی لای ڕاست

Left:بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خانه‌ی لای چه‌پ

Justify:بۆ پڕبونه‌وه‌ی تایبه‌ت مه‌ندی خانه‌

Series:ئه‌مه‌ش بۆ پڕبونه‌وه‌ به‌ به‌رواری ریز یا مانگ یا ساڵ به‌یه‌ک له‌ دوای یه‌ک

Serise in:پێک هاتوه‌ له‌ Rows  کار له‌سه‌ر ریزه‌کان Colmns کار له‌سه‌ر ستونه‌کان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0593983859.jpg

Clear: واته‌ سڕینه‌وه‌ ..که‌ ئه‌م فرمانه‌ به‌ کاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانیکاریه‌ک که‌ دواتر کرابێت له‌سه‌ر خانه‌که‌ به‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م فرمانه‌ خانه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باری ئاسایی خۆی که‌ پێشتر له‌سه‌ری بووه‌. وه‌ له‌م به‌شانه‌ پێک دێت

All: سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کان

Format:بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کانی به‌شی ته‌نسیق

Content Del:سڕینه‌وه‌ی  ئه‌و پێکهاته‌ خانه‌یه‌ به‌ ته‌نها

Commenrs:سڕینه‌وه‌ی تێبینه‌کان

Delete:سڕینه‌وه‌ له‌مان ۆێک هاتوه‌:

Shift Cells Right:سڕینه‌وه‌ی خانه‌یه‌کی لای ڕاست

:Shift Cells Upسڕینه‌وه‌ی خانه‌یه‌کی لای سه‌ره‌وه‌

Entire row: سڕینه‌وه‌ی ڕیزێکی ئاسۆیی

Entire Column:سڕینه‌وه‌ی ڕیزێکی ستونی

Delet Sheet: سڕینه‌وه‌ی په‌ڕيکه‌(شیته‌که‌) به‌ ته‌واوی.

Move or copy sheet: جوڵاندن یا له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی سیتێک له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی ئه‌م فرمانه‌ ئه‌م دایلۆک بۆکسه‌مان بۆ ده‌کاته‌وه‌

To Book:فایلی دیاری کراو

Before Sheet: دیاری کردنی شیتی تایبه‌ت بۆ له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ یان جوڵاندن پێویسته‌ خانه‌ی  creat a copy  به‌ به‌رده‌وامی چالاک کرابێت.


Find: واته‌ گه‌ڕان..بۆ دۆزینه‌وه.له‌کاتێکدا داتایه‌کی زۆرمان هه‌یه‌ یان کۆمه‌ڵێ ناوی زۆرمان داخڵی خشته‌که‌مان کردوه‌ لێره‌دا بۆ ناوێک ده‌گه‌ڕێین وه‌ ده‌مانه‌وێت بیدۆزینه‌وه‌..ئه‌وا ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌ویش به‌ نوسینی وشه‌ له‌ Find What  دا پاشان کلیک له‌سه‌ر find next پاشان به‌ زوتین کات بۆ مان ده‌ دۆزێته‌وه‌و ده‌ی خاته‌به‌ر ده‌ستمان.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-163db1e015.jpg


Replace: به‌کاردێت بۆ گۆرینی داتایه‌ک بۆ داتایه‌کی تر له‌ کاتێکدا...جێگه‌ی داتایه‌کی تر بگرێته‌وه‌ واتا وشه‌یه‌ک بگۆڕین به‌ وشه‌یه‌کی تر به‌ کلیک کردن له‌سه‌ر Replace ئه‌وا دایلۆک بۆکسێکمان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌ دوو به‌ش پێک هاتوه‌ بۆشایی یه‌که‌م Find What  لێره‌دا ئه‌و داتایه‌ ده‌نوسین که‌ ده‌گۆێت له‌ بۆشآی دوه‌مدا که‌ نوسراوه‌ Replace ده‌که‌ین، ئه‌ه‌ر بمانه‌وێت چه‌ند دانه‌ له‌و داتایه‌ هه‌یه‌ له‌ ناو په‌ڕه‌یه‌کدا هه‌موویان بگۆڕین به‌ داتای مه‌به‌ست ئه‌وا کلیک له‌ REplace All ده‌که‌ین
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8fadb21970.jpg

Go to:بۆ چالاککردنی خانه‌یه‌ی دیاری کراو ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ به‌ زوترین کات جێبه‌جێ ده‌کرێت


تا وانه‌یه‌کی تر، هه‌ر شـــــــــــاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2009-02-10 13:46:35

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژیـــــــن، خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌کردنی وانه‌ی (حه‌وته‌م) بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیز

لــــــــــیــــــــــســـــتی Insert



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c65fd4acc0.jpg

Cells:به‌کاردێت بۆ زیاد کردنی خانه‌و ستون و ڕیز وه‌ پێک دێت له‌م لقانه‌

1-Shift cells right:بۆ زیدا کردنی خانه‌یه‌ک بۆلای ڕاســــــــت

2-Shift cells down: بۆ زیاد کردنی خانه‌یه‌ک بۆ خواره‌وه‌

3-Entire row:بۆ زیاد کردنی ڕیزێک خانه‌

4-Entire column:بۆ زیاد کردنی ستونێک


Row:بۆ زیاد کردنی ڕیز

Column:بۆ زیاد کردنی ستون

Worksheet:بۆ زیاد کردن sheet به‌ کاردێت

Chart:بۆ دروست کردنی هێڵکاری ،دوای ئه‌وه‌ی داتایه‌کمان تۆمار کرد پێویستمان به‌وه‌ بوو به‌ هێڵکاری نیشانی بده‌ین..ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئامڕازه‌وه‌ ده‌یکه‌ین...بۆ نموونه‌:

گه‌ر بمانه‌وێت که‌شو هه‌وای سلێمانی بۆ ماوه‌ی 1 هه‌فته‌ به‌ هێڵکاری chart نیشان بده‌ین..ئه‌وا ئاووا ده‌که‌ین:


له‌سه‌ره‌تادا خشته‌یه‌ک ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌م خشته‌یه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1ecd79d809.jpg
ئه‌و به‌شه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌ چارته‌که‌دا ده‌رچێت ئه‌وا دیاری ده‌که‌ین ..پاشآن ده‌چینه‌ سه‌ر Insert پــــــــاشان Chart ..ده‌بینین بۆکسێکمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ..لێره‌دا له‌ به‌شی Type Chart جۆری هێڵکاری دیاری ده‌که‌ین که‌ هه‌ریه‌که‌و له‌ جۆرێکه‌..بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت به‌ کارده‌هێنرێت ..پاشآن له‌ به‌شی  Chart  Sub-type شێوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرین پاشان کلیک له‌سه‌ر next  ده‌که‌ین ده‌بینین سێوه‌یکی وامان بۆ دروست بووه‌:
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1fd4048679.jpg

له‌م به‌شه‌دا ببه‌ کلیک له‌سه‌ر Row عه‌مودی یه‌که‌م که‌ دیاری کراوه‌ له‌ هێڵکاریه‌دا ده‌چێته‌ سه‌ر بارـــی ئاسۆیی به‌ کلیک له‌سه‌ر Column ده‌چێته‌ سه‌ر باری ستونی.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-169c50fc75.jpg
پاش هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌ باره‌کانی به‌ پێی گونجانی کاره‌که‌ت کلیک له‌سه‌ر next ده‌که‌ین(له‌ کاتێکدا جۆر یان شێوه‌ی هێڵکاریه‌که‌مان ئه‌ویست) ئه‌وا ده‌توانین کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی  back بکه‌ینو بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هه‌نگاوی یه‌که‌مو جارێکی تر له‌به‌شی Chart type جۆری هێڵکاری دیاری ده‌که‌ین پاشآن له‌به‌شی Chart sub-type  شێوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرین .کلیکی next ده‌که‌ین ، پاش کلی کردن له‌سه‌ر next  له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا شێوه‌ی بۆکسه‌که‌مان به‌م شێوه‌یه‌ بۆ دێته‌ به‌ر ده‌ست.


که‌ ده‌توانین ناونیشان بۆ هێڵکاریه‌که‌ زیاد بکه‌ین و هه‌روه‌ها بۆ ته‌وه‌ره‌کانی ستونی و ئاسۆیش ناونیشان دابنــێین.
دوای ته‌واو بوون له‌ کاره‌کانی هه‌نگاوی سێیه‌م کلیک له‌سه‌ر next ده‌که‌ین و ئه‌م بۆکسه‌مان بۆ دێت.


لێره‌دا شوێنی هێڵکاریه‌که‌ دیاری ده‌که‌ین که‌ له‌ 1 --یان sheet2-------sheet 3---- sheet دایبنێین یاخود له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی تزه‌دا ...دوا جاریش کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی Finish ده‌که‌ین هێڵکاریه‌کی به‌م شێوه‌یه‌مان بۆ دێت


تێبینی:/

گه‌ر ویستمان هێڵکاری ته‌نها دوو ستون یان دوو ڕیز دیاری که‌ین. ئه‌وا به‌ته‌نها ئه‌و دوو ستونه‌ دیاری ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ نه‌بــــــوون ئه‌وا له‌پێشدا یه‌کێکیان دیاری ده‌که‌ین پاشآن  Ctrl دا ده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تریان..به‌مه‌ش ده‌توانین هێڵکاری به‌ ئاره‌زوی خۆمان له‌ هه‌چ شوێنێک بێت دروست که‌ین.

تێبینی دووه‌م:/

بۆ هه‌ر گۆڕان اریه‌ک له‌ هێڵکاریه‌که‌  وه‌ک شێوه‌و ڕه‌نگو قه‌باره‌و........ ئه‌وا به‌ ته‌نها ده‌بڵ کلیک ی چه‌پ له‌سه‌ر هێڵکاریه‌که‌مان  ده‌که‌ین بۆکسێکمان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ گۆڕان کاریه‌کانی تیادائه‌نجام ده‌ده‌ین:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4d245b37a0.jpg

Symbol:بۆ به‌کار هێنانی هه‌ندێ هێمای یۆنانی به‌کاردێt..له‌ کاتی پێویست بۆ به‌کار هێنانیان

بۆ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی فرمانی Symbol ده‌توانین ئه‌و هێمایانه‌ی پێویستمانه‌ به‌ کاری بێنین

1-Insert:

2-Symbol:

3-هێمایه‌ک دیاری ده‌که‌ین

4-کلیکی لای چه‌پ له‌سه‌ر Insert ده‌کــــــــــــــه‌ین
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ad2b503670.jpg

Page back :به‌ کاردێت بۆ به‌شه‌کردنی سیته‌کان بۆ چه‌ند Page ــێک
وه‌ به‌ کلیک کردن له‌سه‌ر  Remove page back له‌ناو هه‌مان لیستی insert  دا فرمانی Page back ــــنامێنێت

Function: ئه‌م به‌شه‌ به‌ کاردێت بۆ کاری ژمێریاری وه‌ پێک دێت له‌ چه‌ند فرمانێک ،،،،،،، که‌ له‌وانه‌ی داهاتوماندا بۆ خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کورد ژینی ڕون ده‌که‌ینه‌وه‌


تا وانه‌یه‌کی تر،، به‌خواتان ئه‌ســـــــــــــپێرم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2009-02-22 16:06:53

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

سڵاو خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کورد ژین...خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌کردنی وانه‌ی (هه‌شته‌م)ــــــبۆ ئێوه‌ی ئه‌زیز

له‌گه‌ڵماندا بن


لیستـــــــــــــــــــــــــــی  F_O_R_M_A_T

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b1af4fcb81.jpg

Cells: ئه‌م به‌شه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌کانی پێشه‌وه‌ باسمان کردووه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتـــــی

Row: به‌ کاردێت بۆ ڕێک خستنی ڕیزه‌کن که‌ بۆ به‌رزیو شآردنه‌وه‌ی و خستنه‌ ڕوی به‌م شێوه‌یه‌ :

Hegight: بۆ گۆڕینی به‌رزی ڕیز به‌ کاردێت

auto fit: بۆ گونجاندنی خانه‌که‌ به‌ پێی داتاکه‌ی

Hide: به‌ کاردێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیزه‌ی که‌ دیاری کراوه‌

unhide:به‌ کاردێت بۆ ده‌رخستنی ڕیزی شاراوه‌.

Column: واته‌ ستتون.. که‌ به‌ کاردێت بۆ ڕێکخستنی ستونه‌کان له‌م به‌شانه‌ پێک هاتوه‌

width:به‌ کاردێط بۆ گۆڕینی پانی ستوونه‌کان

Auto fit Selection:به‌ کاردێت بۆ گونجاندنی ناو خــــانه‌که‌ به‌ پێی قه‌باره‌ی خانه‌که‌

Hide:به‌ کاردێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ستونی دیاری کراو

un hide:به‌ کاردێت بۆ ده‌رخستنی ستونی شاراوه‌

Stander width: گه‌ڕانه‌وه‌ی پانی خانه‌ بۆ باری ئاسایی

Rename:بۆ گۆڕینی ناوی شـــــــیت به‌ کاردێت

Hide Sheet:به‌کاردێت بۆ شاردنه‌وه‌ی شیت

Back ground:به‌ کاردێت بۆ دانانی وێنه‌ له‌پشت شیته‌که‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کاتی چاپ کردندا ده‌رناکه‌وێت...


Auto format:ئه‌م فه‌رمانه‌ بریتیه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک خشته‌ی ئاماده‌کراو له‌ ڕه‌نگو چوارچێوه‌ی خانه‌کانو جۆری نوسین ... که‌ ده‌توانین له‌ خشته‌که‌ماندا سودیان لێ وه‌رگرین.وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e188256f84.jpg
وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌


تا وانه‌یه‌کی تر ،هه‌ر شــــــاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2009-03-13 19:13:23

Lazya
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-09
دواترین سه‌ردان: 2009-05-08
په‌یامه‌كان: 46
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕاستی به‌ ڕاستی زۆر جوان ڕونت کرۆته‌وه هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2009-06-12 07:29:05

kirkuk
ناچالاک کراوه‌
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-07
دواترین سه‌ردان: 2010-02-17
په‌یامه‌كان: 319
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

dast xosh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-066a636624.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2009-07-03 06:45:33

hunar23h
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-21
دواترین سه‌ردان: 2016-03-11
په‌یامه‌كان: 20
WindowsXPMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

دةست خوشة زورجوانة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-07-11 12:53:25

balqis-2-2
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-19
دواترین سه‌ردان: 2010-10-01
په‌یامه‌كان: 5
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

dast xosh baraste  barna ma yake basha2=)[]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2013-05-06 23:16:13

karwanmi9
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-06
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 1
WindowsFirefox

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

هه‌ربژی کاک کاردۆ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌موو ئالۆزیه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ به‌راستی جێگای ده‌سخۆشیه‌کی زۆر زۆر گه‌رمه‌ .. هه‌ربژی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2014-03-16 21:08:36

Mabast_Slimany
خونچەی نوێ
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-07-09
دواترین سه‌ردان: 2014-03-16
په‌یامه‌كان: 4
WindowsFirefox

Re: وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ Excel

dastakant xosh azizm basuda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.205.60.226
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net