❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » Ù‡Ù€Ù€Ø§ÙˆÚ©Ù€Ù€Ù€Ø§Ø±ÛŒ
  •  » Ù¾Ø±Ø³ÛŒØ§Ø±ÛŽÙƒÛŒ گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

#1 2011-02-21 12:35:35

Goran mhamad
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2014-07-09
په‌یامه‌كان: 632
WindowsXPMSIE7

پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

سڵاو هاوڕێیان پرسیارێكم هه‌بوو هگه‌ر ئێوه‌ی خۆشه‌ویست زانیاریتان هه‌بێت

بۆچی كاتێك چه‌ند دڵۆپێك ئاو ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر زه‌وی شێوه‌ی گۆییه‌ واته‌ خره‌ ؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-02-21 15:07:04

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-10-03
په‌یامه‌كان: 3708
WindowsSafari

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

كاكه‌ گیان ئه‌وه‌ هه‌موو كاتێك وانیه‌ له‌كاتێكدا زۆر ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ زه‌ویه‌كه‌ چه‌ور بێت ،،
پێم وابێت بۆ هێزی كێشكردنی نێوان گه‌رده‌كانی ئاویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

به‌پێی زانیاری خۆم .

بژیت .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-02-21 15:39:17

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2014-06-26
په‌یامه‌كان: 1979
WindowsXPSafari

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

سڵاو هاوڕێ گیان...
هاوڕێی ئه‌زیز ناتوانم بڵێم ڕای من ته‌واودروسته‌ وه‌کو کاک خه‌ڵات ئه‌ڵێ به‌پێی زانیاری خۆم وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌، ببوره‌ که‌ ناتوانم %100 وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌ به‌ڵام شتێکم گوێ لێ بووه‌ منیش به‌تۆی ئه‌ڵێم: پرسیاره‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاو به‌شێوه‌ی گۆیی ده‌ر ئه‌که‌وێ که‌ چه‌ند دڵۆپێکه‌ له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ یا ئه‌بینین که‌ په‌رداغێک پڕ ئه‌بێت یه‌کسه‌ر ناڕژێت به‌ڵکو ئه‌بینین له‌ قه‌باره‌ی په‌رده‌غه‌که‌ زیاتر ئاو به‌رز ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش چونکه‌ ئاو له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ی به‌ په‌رده‌یه‌کی تۆڕ ده‌ور دراوه‌ که‌ پارێزگاری له‌ که‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئاو به‌شێوه‌ی گۆیی ده‌ربکه‌وێ.
ئه‌وه‌نده‌ی من زانیبێتم ئه‌مه‌ هۆیه‌که‌یه‌تی، جا دڵنیانیم له‌ دروستی وه‌ڵامه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-02-21 17:23:05

''nuala''
خونچەی نوێ
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-03
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

هاورى كيان لةبةر ئةوةى مامؤستام زانيارى باشم هةية جونكة لةو بوارةدا زانيارى جاكم لةسةر ئةم بابةتانة هةية هؤكارى بؤ ئةوة ئةكةريتةوة  كة كوى زوةى شيوةى كويية كةسةرةتاى زةوى دروست بوونى بةهوى شلةوةية باشان  سارد بؤتةوة ماددة رةقةكانى رةق بوون شلةكةشى بوتة هةلم   Ø¨Ø§Ø´Ø§Ù† كؤمةلةى خور  هةموو ئةوانةى دةوروبةرمان كوي ئةمةش كاريكةرى هةية سوباس2

Kurdzhin
كارى كه ميك باش ,له قسه ى زور باش باشتره

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-02-21 20:02:17

Goran mhamad
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2014-07-09
په‌یامه‌كان: 632
WindowsXPMSIE7

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ زانیارییه‌ كانتان سوپاس كاكه‌ خه‌ڵات گیان  سوپاس موسلیم گیان  زۆر سوپاس مامۆستا چرۆ   Ø¦Ù‡â€ŒÚ¯Ù‡â€ŒØ± زانیارییه‌كی ورد تر Ùˆ زۆر ترت ده‌ست كه‌وت بۆمی دابنێت  سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-02-22 00:28:53

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

هێزی پێکه‌وه‌ لکان (cohesive forces ) له‌ نێوان مۆلکیوله‌کانی ماده‌ شله‌کاندا به‌رپرسیاره‌ له‌ دروست بونی دیارده‌یه‌ك که‌ به ‌ڕاکێشانی ڕویی (  التوتر السطحی – Surface Tension  ) ناسراوه که‌ له‌سه‌ر Ú•ÙˆÛŒ ماده‌ شله‌که‌ په‌رده‌ ئاسایه‌ك دروست ئه‌بێت‌.
به‌ واتایه‌کی تر هێزێکی پێکه‌وه‌ لکان هه‌یه‌ له‌ نێوان مۆلکیوله‌کانی ماده‌ شله‌کاندا که‌ وایان لێ ئه‌کات یه‌کتری کێش بکه‌ن و پێکه‌وه‌ بنوسێن، ئه‌م هێزه‌ خۆی له‌ سیفاتی سروشتی ماده‌ شله‌کانه‌.
ئه‌م هێزه‌ش له‌ ماده‌ شله‌ جیاوه‌زاکاندا به‌ بڕی جیاواز هه‌یه‌ و وا ئه‌کات که‌ مۆلکیوله‌کان یه‌کتری کێش بکه‌ن به‌ره‌و ناوه‌ند و چه‌قی بڕه‌ ماده‌ شله‌که‌، ئه‌مه‌ش باشتر له‌ دڵۆپه‌ ئاو دا ده‌رئه‌که‌وێت چونکه‌ بچوکترن.
مۆلکیوله‌کانی ده‌ور و به‌ری دڵۆپه‌ ئاوه‌که‌ هێچ مۆلکیولێک هاوسێیان نیه‌ له‌ سه‌ر ڕوی ئاوه‌که‌ و ده‌ورو به‌ری ده‌ره‌وه‌ی دڵۆپه ئاوه‌‌که‌، که‌واته‌ هێزی پێکه‌وه‌ لکانه‌که‌ که‌ خۆی له‌ دیارده‌ی ڕاکێشانی ڕوییدا ئه‌بینێته‌وه‌ وا له‌ مۆلکیوله‌کانی سه‌ر ڕوی ئاوه‌که‌ و ده‌ور و به‌ری دڵۆپه‌ ئاوه‌که‌ ئه‌کات کێش بکرێن به‌ره‌ و مۆلکیوله‌کانی ناوه‌وه‌ که‌ هاوسێیانن و به‌ره‌و چه‌قی دڵۆپه‌ ئاوه‌که‌ که‌واته‌ شێوه‌یه‌کی گۆیی ئه‌دات به‌ دڵۆپه‌ ئاوه‌که‌ و ئه‌مه‌ش به‌ جوانی له‌و دڵۆپه‌ ئاوانه‌دا ده‌رئه‌که‌وێت که‌ له‌ به‌لوعه‌وه‌ ئه‌که‌ونه‌ خواره‌وه‌.
هێزی ڕاکێشانی ڕویی (  Surface Tension ) به‌ یه‌که‌ی داین بۆ هه‌ر سانتیمه‌ترێك له‌ Ú•ÙˆÛŒ ئاوه‌که‌ dynes/cm ئه‌پێورێت.
هێزی ڕاکێشانی ئاو له‌ 25 پله‌ی سه‌دیدا بریتیه‌ له‌ 72.8 dynes/cm، هی ئه‌لکهولی ئه‌ثیلی 22.3 یه‌ و مێرکۆری 465 داینه‌.
ئه‌م هێزی ڕاکێشانه‌ به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌که‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌که‌ 100 پله‌ی سه‌دی بێت ئه‌وا هێزی ڕاکێشانه‌که‌ که‌متر له‌ 50 داین ئه‌بێت، به‌ واتایه‌کی تر ده‌رکه‌وتنی دڵۆپه‌ ئاوه‌کان به‌ شێوه‌ی گۆیی له‌ ئاوی گه‌رمدا زۆر که‌متر ئه‌بینرێت، هه‌روه‌کو چۆن سابون و ماده‌ پاکه‌ره‌وکانیش ئه‌م هێزه‌ زۆر که‌متر ئه‌که‌نه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-02-23 08:51:24

Goran mhamad
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2014-07-09
په‌یامه‌كان: 632
WindowsXPMSIE7

Re: پرسیارێكی گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)

زۆر زۆر سوپاس باپیره‌ گیان ئه‌زێتم دایت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » Ù‡Ù€Ù€Ø§ÙˆÚ©Ù€Ù€Ù€Ø§Ø±ÛŒ
  •  » Ù¾Ø±Ø³ÛŒØ§Ø±ÛŽÙƒÛŒ گرنگ (بۆچی ئاو له‌سه‌ر زه‌وی شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌)


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.145.8.141
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net