❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تەلیسکۆبەکان

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-12-19 17:56:16

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تەلیسکۆبەکان

پێشـــەکی:
له‌ سه‌ره‌تاکاندا سه‌یرکردن و بینینی ئه‌ستێره‌کان و دیمه‌نه‌ گه‌ردوونییه‌کان ته‌نها به‌ چاوی ئاسایی بوو. پاشان مرۆڤ توانیی ته‌لیسكۆبی ساده‌ به‌کار بهێنێت. دواتر ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ په‌ره‌یان سه‌ند و دوای پێشکه‌وتن، ته‌لیسكۆبی زۆر زه‌به‌لاح دروست کرا. ده‌توانین به‌شیان بکه‌ین بۆ چوار به‌شی سه‌ر‌ه‌کی:



١- ته‌لیسكۆبی چاوی:

پشت ده‌به‌ستێت به‌ ته‌ماشاکردن به‌ چاو. وه‌ له‌ ناودارترینی ...

أ‌) ته‌لیسكۆبی چیای پالۆمار له ‌کالیفۆرنیا، له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. درێژیی تیره‌ی هاوێنه‌که‌ی (5) مه‌تره‌. ده‌توانێت سه‌یری هه‌ر دیمه‌نێک بکات له‌ گه‌ردوون به‌ توانایه‌ک که‌ 750000 جار له‌ چاوی مرۆڤ گه‌وره‌تره‌.



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a9f070daff.jpg
ته‌لیسكۆبی پالۆمار له‌ کالیفۆرنیا


ب‌) ته‌لیسكۆبی چیای سیمرۆد له‌ چیاکانی قه‌فقاس، له‌ یه‌کگرتووی سۆڤیه‌تی پێشوو. درێژیی تیره‌ی هاوێنه‌که‌ی (6) مه‌تره‌. کێشی 70 تۆنه‌. وه‌ ده‌توانێت سه‌یری هه‌ر دیمه‌نێک له‌ گه‌ردوون بکات به‌ توانایه‌ک که‌ 1000000 جار له‌ چاوی ئاساییی مرۆڤ گه‌وره‌تره‌.

مرۆڤ به‌هۆی ئه‌م دوو ته‌لیسكۆبه‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌توانێ بازنه‌یه‌ک سه‌یر بکات له‌ گه‌ردوون که‌ نیوه‌تیره‌که‌ی یه‌ک میلیارد و نیو ساڵی ڕووناکییه‌.


٢- ته‌لیسكۆبی فۆتۆگرافی:
ته‌ماشاکردن به‌هۆی ته‌لیسكۆبی چاوی، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و ته‌نه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ زۆر دوورن و ڕووناكییه‌كانیان تا ده‌گاته‌ زه‌وی‌، زۆر بێهێز ده‌بێ، چوونكه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دوورن. بۆیه‌ ته‌لیسكۆبی چاوی ناتوانێت به‌وردی چاودێرییان بکات. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه چاودێرێک داهێنرا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت وێنه‌ی فۆتۆگرافیی دوور و درێژ بگرێت، ده‌توانێت ڕووناکی تۆمار بکات هه‌رچه‌نده‌ بێهێز بێت. وه‌ به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ ته‌لیسكۆبه‌ (ته‌له‌سكۆبی فۆتۆگرافی) مرۆڤ توانیی سه‌یری بازنه‌یه‌ک بکات له‌ گه‌ردوون که‌ نیوه‌تیره‌که‌ی 7 میلیارد ساڵی ڕووناکییه‌.


٣-ته‌لیسكۆبه‌ مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان:

له‌ هه‌ندێک له‌ مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان که‌شتیوانی ئاسمانی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێکیشیاندا نییه‌. وه‌ ته‌لیسكۆبه‌ بارکراوه‌کانی سه‌ر مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان زانیارییه‌کی ئێجگار زۆر و گرنگیان پێشکه‌ش کردووه‌ له‌م گه‌ردوونه‌ سه‌رسوڕ‌هێنه‌ره‌.‌ ئاشکرایه‌ ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا كار ده‌كه‌ن. له‌ ناودارترینی ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ ...

١- ته‌لیسكۆبی (هابڵ)ی ئه‌مریکیی بارکراو له‌سه‌ر که‌شتیی ئاسمانی. به‌ناوی زانای ئه‌سترۆنۆمی هابڵ کراوه‌. زانیارییه‌کی ئێجگار زۆر و گرنگی پێشکه‌ش کردووه‌. چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ خۆری (Solar System)ی دیکه‌ی دۆزییه‌وه‌ له‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی تر له‌و‌ کاکێشانه‌‌ی كه‌ کۆمه‌ڵه‌ی خۆریی خۆمانی تێدایه‌ (Milky Way Galaxy).


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-eb42a9d1ac.jpg
ته‌لیسکۆبی بۆشاییی هابڵ

٢- دوو که‌شتییه‌ سۆڤیه‌تییه‌که‌‌ (پێش ڕووخانی یه‌کگرتووی سۆڤیه‌تی)، ڤیرا 9 و ڤیرا 10. ئه‌م دوو که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ زانیاریی زۆر گرنگیان تۆمار کرد له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی (ڤینۆس - زهرة).
٣- وێستگه‌ی بۆشاییی گه‌ردوونیی ئه‌مریکی، مارنیر، مارس، ڤیکونگ. ئه‌م وێستگانه‌ زانیاریی زۆر گرنگیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس نارد بۆ سه‌ر زه‌وی.




٤- که‌شتیی (ڤۆیاگیر 2) :
له‌ ڕێکه‌وتی ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رچوو و ناردرا و له‌ کۆتایییه‌کانی ئابی ١٩٨٩ گه‌یشته‌ هه‌ساره‌ی نیپتۆن. زانیارییه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر گرنگ و زۆری بۆ سه‌ر زه‌وی نارد ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری، زوحه‌ل، ئۆرانۆس، نیپتۆن. که‌ چه‌ند ساڵێکی زۆری پێویسته‌ ته‌نها بۆ پشکنینی وێنه‌ ناردراوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌م که‌شتییه‌وه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ لێیان.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-dd94499f7b.jpg
که‌شتیی ڤۆیاگیر٢


پوخته‌
ئه‌م ته‌لیسكۆبه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر زه‌به‌لاح و وردبینانه‌ چه‌ند دیمه‌نێکی زۆریان پێشکه‌ش کرد، که‌ له‌ کاکێشان، ئه‌ستێره‌، هه‌ساره‌، گازه‌ گه‌ردوونییه‌کان، تۆز و خۆڵه‌ گه‌ردوونییه‌کان (غبار کونی) ... هتدیان تێدایه‌. زانیارییه‌کی زۆریان پێشکه‌ش به‌ ئاده‌میزاد کرد ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌کان و نهێنییه‌کانیان و نهێنییه‌ گه‌ردوونییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان که‌ به‌چاوی ئاساییی مرۆڤ ئه‌سته‌م بوو خایاڵیشی بۆ بچێت، له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و فراوانبوونی گه‌ردوون به‌و شێوه‌ گه‌وره‌ و بێسنووره‌، دوای ئه‌م و دوای ئه‌و و ئه‌وی تریش چی ده‌بێت؟ کۆتایییه‌که‌ی چییه‌، هه‌یه‌تی؟ به‌ڵام ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ نه‌یانتوانی له‌ پێکهاته‌ی ناوه‌کی و هێزی کێشکردن (Gravity) و خێراییی جووڵه‌ و چڕیی ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندیدارن‌ به‌ کاکێشانه‌کان و ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و نه‌یازکه‌کان پێشکه‌ش به‌ زانا گه‌ردوونییه‌کان بکات که‌ زۆر پێویستن بزانرێن.

زیره‌کیی مرۆڤ نه‌وه‌ستا له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ پێشتر به‌ده‌ستی نه‌ده‌گه‌یشتن به‌هۆیه‌وه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت هه‌رچه‌نده‌ دووریش بن. بۆیه‌ مرۆڤ "ڕوانگه‌ی ئه‌ستێره‌وانی" (مطیاف فلکی – Astronomical Observatory)ی داهێنا. ئه‌م ئامێره‌ له‌گه‌ڵ ته‌لیسکۆبه‌کان به‌گشتی و ته‌لیسکۆبه‌ چاوییه‌کان به‌تایبه‌تی داده‌نرێت. ئه‌وه‌ش جۆری چواره‌می ته‌لیسکۆبه‌کانه‌.



-----------------
سەرچاوەکان:
به‌سته‌ری تایبه‌ت به‌ ته‌لیسکۆبی پالۆمار.


به‌سته‌ری‌ ته‌لیسکۆبی هابڵ.


به‌سته‌ری تایبه‌ت به‌ ویستگه‌ی ڤۆیاگیر.



-----------------
      بــــڕوا
***كوردژین***

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن BrWa_94 (2010-12-19 17:59:49)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-12-24 19:51:30

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-08-03
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تەلیسکۆبەکان

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ بروا بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌
به‌راستی زانیاری زۆر سود به‌خش بوون
ماندوو نه‌بیت و به‌رده‌وام بیت
ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-12-25 09:47:29

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تەلیسکۆبەکان

سوپاس بۆ تۆ کاک سیروان.
بەهیوام زانیاری دروستی بەخشیبێت.

هەر شاد و سەرکەوتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2015-04-21 19:35:52

بيلال ميسي
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-04-21
دواترین سه‌ردان: 2015-11-25
په‌یامه‌كان: 2
WindowsSafari

Re: تەلیسکۆبەکان

سلاو هاورِيَيان من بيوستم بة زانياري دةربارةي تةليسكؤب هةية سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2015-04-21 19:37:16

بيلال ميسي
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-04-21
دواترین سه‌ردان: 2015-11-25
په‌یامه‌كان: 2
WindowsSafari

Re: تەلیسکۆبەکان

گالیلۆ بوو بە 450 ساڵ
0
باسنيوز جار بینراوه‌
28.02.2014  21:11
       

(باس) نووسینگەی ئەڵمانیا

‘مرۆڤ لە چەقی گەردووندا نییە. زەوی بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە.’ فەلەکناس و فەیلەسووف و زانای بیرکاری گالیلۆ گالیلای کە لای ئێمە بەناوی یەکەمی، واتە بە (گالیلۆ) ناسراوە، بەو بیردۆزانە تووڕەیی کەنیسەی بەسەر خۆیدا هێنا، بەڵام چەندین سەدەیە کاریگەریی ئەو بەسەر مرۆڤایەتییەوە بەردەوامە.




گالیلۆ 15 شوباتی 1564 لەدایک بووە و لە دەوروبەرێکی مامناوەنددا پێگەیشتووە. ئەگەرچی لە نیوەی ڕێگەدا دەستی لە خوێندن هەڵگرت، بەڵام خۆی بە زانای بیرکاری و دانای زەمان دەزانی.




ئەو سەردەمە هاوکات بوو لەگەڵ سەرەتاکانی ڕووناککردنەوەی ئەوروپادا و لە چەقی هزری مرۆدۆستەکاندا مرۆڤ هەبوو نەک ئایین. مرۆڤەکان لێکدانەوەکانی سەرووی سروشتییان دابووە پاش خۆیان و سەرقاڵی چاودێریکردنی سروشت و زانینی ڕێساکانی بوون. گالیلۆیش خووی دابووە زانستە گەردوونییەکان. لە زانکۆکانی پیزا و پادووا وەک پرۆفیسۆری بیرکاری کاری کرد. دواتر لە فلۆرەنسا بوو بە مامۆستای تایبەتی خانەدانێک بەناوی مەدیسی. ئەو کتێب و بابەتانەی کە دەربارەی گالیلۆ نووسراون، کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەو زانایەکی بەخۆباوەڕ و سەربەرز بووە.

گالیلۆ دەیویست خۆی لە بیردۆزەکەی ئەریستۆ ڕزگار بکات. ئەریستۆ پێی وایە ئەوەی هێزی جووڵە دروستی دەکات، شتێکی ئۆرگانیکە. بەڵام گالیلۆ پێی وابوو جووڵە دیاردەیەکی میکانیکییە و دەیگوت جووڵەکانی ئاسمانیش دەکەونە هەمان قاڵبەوە و دەکرێت بپێودرێن. تەلیسکۆپ کە پێش سەردەمی گالیلۆ لە هۆڵەندا داهێندرابوو، ئەم گەشەی پێدا و ئەنجامی سەرنجڕاکێشی پێ دۆزییەوە: ڕووی مانگ زبر بوو، خۆر پەڵەی هەبوو، شێوەی زوحەل ناڕێک بوو و مشتەری چوار مانگی هەبوو. هەروەها بۆی دەرکەوت لە ڕێی کاکێشان دەبیندرێت، تەم نییە، بەڵکوو هەمووی ئەستێرەیە. پاش ئەوەی ماوەیەکیش لە هەسارەی ڤینۆس کۆلێیەوە، بۆی دەرکەوت ئەو هەسارەیە بە دەوری زەویدا نا، بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. لەمەوە گالیلۆ بۆی ئاشکرا بوو خۆر چەقی ئەم کۆمەڵەیەی ئێمەیە و زەوی یەکێکە لە کۆی ئەو هەسارانەی کە بە دەوری خۆردا دەسووڕێنەوە. لە ڕاستیدا ئەوە دۆزینەوەیەکی نوێ نەبوو، بەڵکوو لە سەدەکانی کۆنیشدا ئاماژەی بۆ کراوە. کۆپەرنیکیش لە سەرەتای سەدەی شازدەیەمدا وەک بیردۆزەیەک خستبوویە ڕوو. بەڵام گالیلۆ بە چاودێکردن و بە گوڕێکی ترەوە بابەتەکەی زیندوو کردبووەوە.




کەنیسەی کاتۆلیک زۆر لە دژی دۆزینەوە و بیردۆزە نوێیەکەی گالیلۆ بوو. لەبەرئەوە دوو جار لە دادگەی ‘پیرۆز’ی کەنیسە دادگەیی کرا. ئەویش بە گوتنی: ‘نەمبینی، نەمبیست و نازانم’ نکۆڵیی لە دۆزینەوە و قسەکانی خۆی کرد و لە ماڵدا زیندانی کرا. گالیلۆ لە سایەی پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ بنەماڵەی مەدیسیی خانەداندا پاشماوەی ژیانی خۆی لە ڤیلایەکی لوکسی نزیک لە فلۆرەنسا بەسەر برد تا 8 کانوونی دووەمی 1642 مرد. بەڵام کەنیسەی کاتۆلیک 350 ساڵ دواتر، واتە لە ساڵی 1992دا شکۆی بۆ گالیلۆ گەڕاندەوە.




بەکارهێنانی بیرکاری بۆ پێوانی جووڵە و چاودێریکردنی جووڵە لە ڕێی تەلیسکۆپەوە، بە گرنگترین میراتی گالیلۆ بۆ مرۆڤایەتی دادەنرێت و زانستی گەردوونناسی هاوچەرخیش هەمان شێواز بەکار دەهێنێت. گالیلۆ زانستی گەردوونناسی لە قۆناخی لە دوورەوە تەماشاکردنەوە گەیاندە ئاستێک کە ئێستە مرۆڤ خۆی بۆ گەشتی هەسارەی مەریخ ئامادە دەکات.9

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.172.100.232
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net