.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته .کاکه (( موسلیم )) ه ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رده‌م له خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه به‌تایبه‌تی له بابه‌ت ئاماده‌کردن بۆ یانه و مالپهر و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته میوانی سابات هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه ، به هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه موسلیم ، لێره‌وه ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه بۆ ئاراسته کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروان به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ برای ئازيزم کاک موسڵمگیان ده‌که‌م
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژووسهرکهوتووبێت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا ئه‌خوازم بێ به‌شمان نه‌که‌ی لهبابهتهڕهنگینهکانت که‌هه‌میشه یانه‌ت ڕازاندۆتهوهبهووتهجووانهکانت چهندپرسیارێكم هه‌یه تهمهننادهکهم نهبمههۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت
.................
1-کوردژین لای تۆ واتای چی؟
2- زۆر که س هه‌یه که قه‌نه عتی ته‌نانت به بونی خوێ نیه کاک مۆسڵم تا چ ڕادیک قه‌ناعه‌تی به بوونی خۆی هه‌یه و چی به‌و که‌سانه ئه‌ڵێت که ژیان به قۆرسی وه‌رگرتووه؟
3-گریان به‌شیکه له پاک کردنه‌وه‌ی ناخێ مرۆف کاک مۆسلیم گه‌ریاوه؟ و بۆ کێ گریاوهێ؟
هیوام وایه بڕای به‌ڕیزم که هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو سه‌رفه‌رازی بێت له ژیان
کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
له‌سه‌ره‌تایا سڵاوتان لێبێت
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ گشت خوشکان و برایانم ده‌ستی کاک سیروان ئه‌گوشم سوپاس بۆ میوانداریم
سوپاس بۆ قسه زۆر جوانه‌کانتان و هه‌ستی به‌رز و جوانتان
خۆم به‌خۆشحاڵ ئه‌زانم که له‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانتانم هیوادارم میوانێکی خۆشه‌ویست بم و کاتانی خۆش به‌سه‌ربه‌رین
خۆشحاڵ ئه‌بم به به‌شداریتان و به کردنی هه‌ر پرسیارێک لێم
هیوام وایه له‌ئاست پرسیاره‌کانتان بم و هه‌ر پرسیارێکتان هه‌بێت وهڵامتانی ئه‌ده‌مه‌وه به خپشحاڵیهوه.
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ گشتتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروان به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ برای ئازيزم کاک موسڵمگیان ده‌که‌م
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژووسهرکهوتووبێت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا ئه‌خوازم بێ به‌شمان نه‌که‌ی لهبابهتهڕهنگینهکانت که‌هه‌میشه یانه‌ت ڕازاندۆتهوهبهووتهجووانهکانت چهندپرسیارێكم هه‌یه تهمهننادهکهم نهبمههۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت
زۆر زۆر سوپاس خاتوو سهراب گیان، زۆر سوپاسی وشهجوانهکانت و هه‌ستی ناسکت ئه‌که‌م، ئینشآءالله به‌پێی توانا و کات خزمه‌ت به‌یانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان ئه‌که، یانه به‌هه‌موومانه‌وه جوانه و زۆر سوپاس داده‌گیان، به‌خۆشحاڵیه‌وه پرسیاره‌کانت وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه و خۆشحاڵم به پرسیاره‌کانت.
....................
1-کوردژین لای تۆ واتای چی؟
کــوردژیــــن واته هه‌موو شته جوانه‌کان هه‌موو شته به‌رزه‌کان، ماڵێکی زۆر جوانی کوردان، پڕیه‌تی له که‌سی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست و هه‌ست به‌رز، کـــوردژیـــن واته پێشه‌نگ...هتد
2- زۆر که س هه‌یه که قه‌نه عتی ته‌نانت به بونی خوێ نیه کاک مۆسڵم تا چ ڕادیک قه‌ناعه‌تی به بوونی خۆی هه‌یه و چی به‌و که‌سانه ئه‌ڵێت که ژیان به قۆرسی وه‌رگرتووه؟
وایه زۆر که‌س وان، من زۆر قه‌ناعه‌تم به‌بوونی خۆم هه‌یه و زۆر خۆشحاڵم به‌بوونم سوپاس بۆخوا، ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌قوڕسی ژیانیان وه‌رگرتووه ونی بوونن، بۆیه قوڕسی ژیان باس ئه‌که‌ن، ژیان کاتێک قوڕسه که نه‌زانیت کێیت. بورسلی ئه‌ڵێ:" گرنگ بوون نیه، گرنگ وه‌ده‌ست هێنان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکانی بوونه.
3-گریان به‌شیکه له پاک کردنه‌وه‌ی ناخێ مرۆف کاک مۆسلیم گه‌ریاوه؟ و بۆ کێ گریاوهێ؟
به‌ڵێ گریاوم، سه‌ره‌تا بۆدایکم گریاوم، دواتر بۆخۆم.
هیوام وایه بڕای به‌ڕیزم که هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو سه‌رفه‌رازی بێت له ژیان
زۆر زۆر سوپاس داده گیان، منیش هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هێدی هێدی ئه‌م جاره‌ش هاتم بۆ كه‌ناری ده‌ریایی ئه‌م جاره‌ی كوردژین ،،
له‌گه‌ڵ هاتنم جوانترین سڵاو ڕیزم بۆ كاك موسلیم هه‌یه ،،
له‌گه‌ڵ هه‌ركات نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ئه‌خه‌یته سه‌ر كاغه‌ز و ئه‌ته‌وێت
بابه‌تێك پڕ له نوێگه‌ری بۆ كوردژینت ئامادهكهیت ،، ئه‌وكات
كوردژین به هاتنه بونی هه‌ر وشه‌یه‌كت ئاسوده‌یه ،،
بۆیه له ده‌ستپێكی ئه‌م میوانیهت دا من ئه‌م پارچه موزیكهت پێشكه‌ش ئه‌كه‌م :
ببوره گه‌ر ماندوت كه‌ین له‌م میوانداریه‌دا ،، به‌ڵام خۆشحاڵین به میوانیت ،،
بۆیه ئه‌مانه‌وێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕییان چه‌ند پرسیارت لێبكه‌ین .
ئه‌مه‌وێت بپرسم :
كاك موسلیم چ كه‌سایه‌تی یه‌كی هه‌یه له ئیستایا ؟؟
وه بۆ ئاینده پیشبینی چی بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌كات ؟؟
دیاری كردنی ئامانج بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین شته ،،
وه پێویسته به‌ده‌وام هه‌وڵبده‌ن تا زیاتر نزیك بنه‌وه لێی ،،
وه هه‌ر مرڤێك بێ ئامانج له ژیاندا بژی خۆیون كردووه ،،
بۆیه ئه‌مه‌وێت بزانم كه‌كاك موسلیم هه‌ده‌فی یا
باشتر بڵێم ئامانجی چی یه له ژیانی دا ؟
وه‌ك ئاشكرایه له‌م ماوه‌دا وه به‌رده‌وام زۆرترین بابه‌ت و جوانترین بابه‌ت
ئامادهئهكرێت له كوردژین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ،، وه ئه‌مه بۆ كوردژین گه‌وره‌ترینه ،،
یه‌كێك له‌و كه‌سانه به‌ڕێزتی ده‌سته‌كانت خۆش وه ماندونه‌بیت ،،
به‌ردوام هه‌وڵی باشتربونی نوسینت ئه‌ده‌یت ،، بۆیه ئه‌مه‌ویت بڵێم :
كوردژین بۆ تۆ چی یه ؟ بۆ ههوڵئهدهی ڕۆژ به‌ڕۆژ بابه‌تی باشتر داخڵكهیت ؟
كاك موسلیم چی ئه‌كاته پێوه‌ر بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ڵبژێریت
بۆ ڕه‌فیقایه‌تی ؟؟ وه چ كه‌سایه‌تیه‌كی لا گه‌وره‌یه ؟؟
ئه‌و كه‌سانه كێن كه زۆر كاری گه‌رییان له كاك موسلیم هه‌یه له كوردژین ؟؟
چ به بابه‌تیان بێت چ هه‌ر شت بێت ؟؟ به‌ڵام به ڕویی ئیجابی ؟
من ئه‌ڵێم ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له خالق نزیك ببنه‌وه
وه هه‌ڵی ڕازیكردنی ئه‌و بده‌ن زۆر زۆر ئاسوده‌ن له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین
ناڕه‌حه‌تی و ئازارا به‌سه‌برن و وه‌ك خۆشه‌ویستی ئه‌وه له خالق وه‌رئه‌گرن ..
ئه‌ی تۆ پێت وایه ئه‌وانه‌ی كه به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ن به‌رده‌وام كێن ؟؟
چی ئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م وێنه نوسراوه ؟
ببوره گه‌ر پرسیاره‌كانم زۆربن ،، ماندونه‌بیت ،،
به‌خێرهاتی هیوامه میوانییه‌كی خۆشبێت بۆت ،،
وه ئه‌خوازم به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بیت له ژیانتا هه‌میشه .
ڤـــیـــان
7-12-2010
سێ شه‌م
❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌ره‌تا به‌ناوی یه‌زدانی پاک‌و بێگه‌رد
ده‌ست خۆش بۆ کاکه سیروانی خۆشه‌ویست و ته‌واوی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
پاشان منیش ورده ورده دێمه نزیکه‌وه‌و به‌خه‌نده‌یه‌کی جوان و دلێکی پاکه‌وه
پربه‌دڵ به‌خێر هاتنی ئه‌م گوله جوانه ده‌که‌م بۆ ئه‌م ماله خنجیلانه‌یه
ئه‌مه‌وێت بهمشیعره ده‌ست پێبکه‌م چونکه تۆ حه‌زت له‌شیعره‌کانی نالییه
ئهمهپێشکهشه به تۆی گول.......
به جان سه‌ختی ی‌و دڵ به‌ردی من و تۆ
بیعه‌ینی هه‌ر وه‌کو پۆڵاوو به‌ردین
وه‌ره با ئاگرێکی وه‌صڵی خۆمان
...بیخهینهقاوی عومری دوشمنی دین
ڕه‌قیب و مودده‌عی وه‌ك پوش و پۆشو
بسوتێن که وه‌ك به‌رقین له به‌رقین
مه‌فه‌رمو دڵ وه‌کو ئاوێنه پاکه
به‌ڵێ به‌م ئایینه بۆی بوی به خود بین
وه‌ره تا عاله‌می قه‌لبت نیشان ده‌م
که‌وا فه‌قیری غینایه مردنی ژین
تێدا ئومێد و بینم و گریه‌و و سوز
به هارو پایز و زستان و هاوین
له‌گه‌ڵ مورغی چه‌مه‌ن ((نالی)) ده‌ناڵێ
که یه‌عنی عاشق و هه‌م فه‌رد و فه‌ردین
کاکه موسلیم گیان هه‌رچه‌ند ئێمه پرسیار و شتمان براندۆتهوه نازانم پرسیاری چیت لێبکه‌م ههههههه
به‌لام هه‌ندێک هه‌ر ماندوت ده‌که‌م قه‌یناکه ههههههه
1. کاکه موسلیم گیان تۆچی شتێکت هه‌یه له خۆتا و ناته‌وێت ئه‌و شته‌ت هه‌بێت ؟حه‌زه‌که‌یت بیگۆریت ؟
2. ئه‌و شته‌ی هاورێکانت چیه که حه‌زی پێناکه‌یت ؟
3.له ناخۆشترین کاته‌کانت جگه له خوای گه‌وره پشت به کێ ده‌به‌ستیت؟
4. کوردژین چی فێر کردیت؟ پێت وایه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که کوردژین بۆ دامه‌زرابو هاتبێته دی؟؟؟؟؟؟؟؟
5. ئه‌و هاورێیه‌ت که هه‌میشه پشتی پێ ده‌به‌ستیت ؟
کاکه موسلیم گیان نامه‌وێت چیتر سه‌ر بیه‌شێنم چونکه زۆربه‌ی شته‌کانت ده‌زنم و
چی پرسیارێکی وام نه‌ماوه بیکه‌م
ئهزوازم که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر و دل پر له نور بیت
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش كاكه سیروان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه هه‌ربژی
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هاوڕئ ی ده‌س ڕه‌نگین وچالاكی یانه‌كه‌مان
به‌ڕێز موسلیم گیان ده‌كه‌م زۆربهخێربئ ی سه‌رچاوان
منیش ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێکت لێ بکه‌م وه‌کو هاورێێان.....
1_دایـــــك لای تۆ چی ئهگهیێنئ؟ وه بۆچی بۆ دایکت گریاویت؟؟
2 - ته‌نیای ئه‌ومیوانه ناوه‌خته‌یه که دوور تا نزیک هه‌موومان پێشوازی لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئهودهستهواژهیه چی یه؟؟؟
3 - چی به‌و که‌سه ئه‌ڵێیت که په‌یمان شکێنه و خیانه‌ت کاره؟
4 - لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه و حه‌زکردن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کاری مرۆڤی ترسنۆکه!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته ڕاسته به لاته‌وه ؟
5 - پێناسه‌ی کاکه موسلیم گیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین چیه؟ وهپێشنیارت چیه بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه و بۆ یانه‌که؟؟
هیوام وایه ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم ، هیوای کاتێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم له کاتی میواندارییه‌که‌ت ، دووباره زۆر به‌خێر بێت ئه‌زیزه‌که‌م بۆ ژێر ئهمساباتهی یانه‌ی کوردژین...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان
موسلیم گیان هاوریى براو ئه‌زیزم زۆر به‌خیر بییت
بۆ ساباتى ئه‌مجاره‌ى کوردژین
ئه‌مش پرسیاره‌کانم
١\\کاتیک من و تۆ یه‌کمان ناسى له یه‌که‌م قسه‌کردنمان زۆربه‌ى شتى ژیانى خۆتت بۆ باس کردم بۆ ؟
٢\\له‌کاتى دانانى بابه‌ته‌کانت ههندى جار هه‌لبه‌ت له‌سه‌ره‌تا وه پاسۆرد و ناوهکهتت ئه‌یا پیم بۆ ئه‌وه‌ى جوانکارى تیا بکه‌م چۆن ئه‌و سیقهیت پى کردم؟؟؟؟؟
٣\\وه‌ک ئاگادارم زۆر به ناخۆشیا تیپه‌ر بوویت له ژیانا ئایا هۆکار گه‌شبینى تۆ دینى پیرۆزى ئیسلامه یاخود شتى تر؟؟
٤\\جاریک له کاتى بردنى بابه‌ته‌کانى کوردژین پشتیگیرى ته‌واوم تۆ بویت پاشان ئه‌ندامانى تر به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوریت بووم یان ؟
٥\\ ئایا موسلیم باوه‌رى به عه‌شقیك هه‌یه که به‌زۆر بیت ؟؟
له کۆتاى هیوام به‌خته‌وه‌ریته ببوره ماندووم کردیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ڕێز و سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ڕێز بۆ میوانداری ئه‌م میوانه خوێن گه‌رمه
سڵاو له هاوڕێ و برای به‌رێزم کاکه مسلم گیان خۆشحاڵم که کوردژین میوانداری ڕێزدارێکی وه‌ک به‌ڕێزتی کردوه ، به هیوام که هه‌موو کاتێکت پڕ بێت له شادی و خۆشی و دور بیت له خه‌م و ئازاره‌کانی ژیان .
کاکه گیان منیش وه‌ک هه‌موو هاوڕێیان هه‌ندێک پرسیار ده‌که‌م به‌و هیوایه‌م که ئیحراج و ماندوت نه‌که‌م .
با ده‌ست پێ بکه‌ین
1- کاک مسلم که‌سێکی هادئ دیاره ! ئایا وایه ؟ تا چه‌ند ئه‌توانیت خۆت له توره بوون بپارێزی ؟
2- سوپاس بۆ خوا که‌سێکی به ئیلتیزام دیاری . تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ت کۆکیت و ئیلتزاماتت هه‌یه ؟
3- له هه‌ندێک له نوسینه‌کانت ده‌نوسیت ( موسلم غه‌مگین ) ئه‌و غه‌مگینه بۆ؟؟ له چیه‌وه هاتوه ؟
4- تا چه‌ند له ژیانت ڕازیت به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ؟ ئه‌و شته‌ی بێزارت ده‌کات چیه له ژیانی خۆتدا ؟
5- ئایا کاک مسلم خۆشه‌ویستی کردوه ؟ تا چه‌ند باوه‌رت به خۆشه‌ویستی هه‌یه ؟ باوه‌رت هه‌یه یان نا بۆچی ؟
6- زیاترین به‌شێک که سه‌ردانی ده‌که‌یت له کوردژین چ به‌شێکه ؟
7- جوانترین بابه‌تێک که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشابی چ بابه‌تێکه و چی شتێکی سه‌رنجی ڕاکێشاوی ؟
8- وا دیاره سامی یوسف که‌سێکی خۆشه‌ویسته لات ؟ ئایا له سرود و گۆرانیه‌کانی تێ ئه‌گه‌یت ؟ هههههه کۆپلهیهکمان بۆ بڵێ ههههه ئه‌مه‌یان گاڵته ئه‌که‌م
9- ئه‌م پرسیاره‌م له زۆربه‌ی هاوڕییان کردوه . ئایا کێ سه‌رمه‌شقی کاک مسلم ه ؟ حه‌ز ئه‌که‌ی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ی وه‌ک کێ وابی ؟
10- کاک مسلم ئاستی خوێندی چه‌نده ؟ چه‌ن زمان ده‌زانی ؟ حه‌ز ده‌که‌یت به چ پله‌یه‌ک بگه‌یت؟
11- ئه‌و ڕۆژه‌ی بوی به ئه‌ندامی کوردژین چ هه‌ستێکت هه‌بوو ؟
12- چۆن کاته‌کانت دابه‌ش کردوه ؟ جهدوهلێکت هه‌یه بۆ کار‌و باره‌کانت یان چۆن بۆت گونجا وا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت ؟
13- کاک مسلم ئه‌گه‌ر خوێندکار نیت چ کارێک ده‌که‌یت ؟
14- کامه هاوڕی له کوردژین زۆر لێته‌وه نزیکه ؟
15- تا چه‌ند شاره‌زای له بواری دینیدا ؟ ئه‌م شارهزایهت چۆن به‌ده‌ست هێناوه ؟
16- دواهین پرسیار : پێناسه‌ی ئه‌مانه‌م بۆ بکه :
ئیسلام ، دایک ،خاک ، کوردستان ، کوردژین، هاورێ ، خیانه‌ت .
کاک مسلم گیان بمبوره پرسیاری تریشم زۆره به‌س با بمێنێ بۆ کاتێکی تر زۆرت ماندوو نه‌که‌م
به هیوام ماندوت نه‌که‌م
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت هه‌موو کاتێک
هاورێ و برات : خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
وه‌ڵامه‌کانم بۆ داده ڤیان.
هێدی هێدی ئه‌م جاره‌ش هاتم بۆ كه‌ناری ده‌ریایی ئه‌م جاره‌ی كوردژین ،،
له‌گه‌ڵ هاتنم جوانترین سڵاو ڕیزم بۆ كاك موسلیم هه‌یه ،،
له‌گه‌ڵ هه‌ركات نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ئه‌خه‌یته سه‌ر كاغه‌ز و ئه‌ته‌وێت
بابه‌تێك پڕ له نوێگه‌ری بۆ كوردژینت ئامادهكهیت ،، ئه‌وكات
كوردژین به هاتنه بونی هه‌ر وشه‌یه‌كت ئاسوده‌یه ،،
بۆیه له ده‌ستپێكی ئه‌م میوانیهت دا من ئه‌م پارچه موزیكهت پێشكه‌ش ئه‌كه‌م :
یاخوا خۆت و سڵاوهکهشت به‌خێر بێن بۆ که‌ناره پڕ جوانه‌که‌ی کوردژین داده ڤیان گیان، به‌هاتنی ئێوه‌ش ئه‌م که‌ناره جوانتر ده‌ر ئه‌که‌وێ، زۆر سوپاس ئه‌مه‌م پێ باشتره له‌وه‌ی بێ ده‌نگ بم ئه‌گینا چی وام نه‌کردووه له ئاست ئه‌و شتانه‌ی کوردژین فێرتری کردم، سوپاس هاوڕێ گیان بۆ دیاریه‌که‌ت، وا گوێی لێ ئه‌گرم...
ببوره گه‌ر ماندوت كه‌ین له‌م میوانداریه‌دا ،، به‌ڵام خۆشحاڵین به میوانیت ،،
بۆیه ئه‌مانه‌وێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕییان چه‌ند پرسیارت لێبكه‌ین .
ماندووبوون له‌نێو خۆشه‌ویستان واته ماندوونه‌بوون واته خۆشی،سوپاس منیش خۆشحاڵمکه میوانی ئه‌م جاره‌م،
پرسیاره‌کانتان و خۆشتان سه‌رچاوم به‌خۆشحاڵیه‌وه پرسیاره‌کانتان وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه.
ئه‌مه‌وێت بپرسم :
فه‌رموو داده گیان.
كاك موسلیم چ كه‌سایه‌تی یه‌كی هه‌یه له ئیستایا ؟؟
وه بۆ ئاینده پیشبینی چی بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌كات ؟؟
خۆی هه‌موو شتێک له گۆڕاندایه، وه هه‌موو شت پێویستی به گۆڕانه، ئه‌ڵێم ئه‌مڕۆ جیام له دوێنێ دوێنێش له‌وه‌ی پێرێ، به‌ڵام گرنگ باش بۆ باشتر تا باشترین تا هه‌ره‌باشترین تا جێگیر بوون، ئه‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تیم وایه به به‌راورد له‌وه‌ی پێشتر: دڵم ڕه‌قتره به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی که‌سان بشکێنم، نزیکم له ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش به باشتر ئه‌بینم له‌وه‌ی ڕابردووم، ئه‌مڕۆ که‌متر توڕه ئه‌بم له دوێنێ نزیکم له ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ زیارتر به‌رگه‌ی شته‌کان ئه‌گرم نزیکم له ناوه‌ڕاست. بۆ ئایینده پێشبینی ئهوهئهکهم و وه ئه‌مه‌وێ هه‌موو ئه‌م شتانه بگه‌یه‌نم به ناوه‌ڕاست، چونکه وام پێویسته و پێم وایه بۆ هه‌موو که‌سیش وا باش بێت و پێویست بێت.
دیاری كردنی ئامانج بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین شته ،،
وه پێویسته به‌ده‌وام هه‌وڵبده‌ن تا زیاتر نزیك بنه‌وه لێی ،،
وه هه‌ر مرڤێك بێ ئامانج له ژیاندا بژی خۆیون كردووه ،،
بۆیه ئه‌مه‌وێت بزانم كه‌كاك موسلیم هه‌ده‌فی یا
باشتر بڵێم ئامانجی چی یه له ژیانی دا ؟
هیوامه پله‌کانی گه‌یشتن به ئاسووده‌یی و به به‌خته‌وه‌ری و به شادی و سه‌رکه‌وتن ببڕم، چونکه ئه‌م گه‌یه‌نن به‌و شته‌ی پێویستمه و ئه‌مه‌وێ.
وه‌ك ئاشكرایه له‌م ماوه‌دا وه به‌رده‌وام زۆرترین بابه‌ت و جوانترین بابه‌ت
ئامادهئهكرێت له كوردژین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ،، وه ئه‌مه بۆ كوردژین گه‌وره‌ترینه ،،
یه‌كێك له‌و كه‌سانه به‌ڕێزتی ده‌سته‌كانت خۆش وه ماندونه‌بیت ،،
به‌ردوام هه‌وڵی باشتربونی نوسینت ئه‌ده‌یت ،، بۆیه ئه‌مه‌ویت بڵێم :
كوردژین بۆ تۆ چی یه ؟ بۆ ههوڵئهدهی ڕۆژ به‌ڕۆژ بابه‌تی باشتر داخڵكهیت ؟
سوپاس داده گیان، کوردژین هه‌میشه له‌یادم ئه‌بێت، چونکه فێرگه‌ی منه، له‌وانه‌یه له قوتابخانه چه‌ندان شت فێر بین به‌ڵام له قوتابخانه ئه‌بێ به مه‌جبووری بیخوێنی و فێربی تا قۆناغێکی تر ببڕیت، به‌ڵام کوردژیــن به وه‌فایه‌کی زۆره‌وه وه‌ک بڵێی داوای لێکردبێتم فێری کردم چه‌ندان شت که زۆر زۆرم پێویست بوون، سوپاس بۆخوا. شوێنێک فێرگهم بێت و وه‌فای نواندبێت به‌رامبه‌رم، من چیم پێ بکرێ ئه‌وا ئه‌یکه‌م بۆی، وه مامۆستای باشیشم هه‌یه له کوردژین.
كاك موسلیم چی ئه‌كاته پێوه‌ر بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ڵبژێریت
بۆ ڕه‌فیقایه‌تی ؟؟ وه چ كه‌سایه‌تیه‌كی لا گه‌وره‌یه ؟؟
که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه پێوه‌ری سه‌ره‌کیه وه گونجانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که ناخم قبوڵی ئه‌کات. که‌سایه‌تی که‌سی به ڕه‌وشت که‌سی زانای خۆ بهگهورهنهزان و بێ فیز، که‌سێک که ناخی پاک و جوان بێت.
ئه‌و كه‌سانه كێن كه زۆر كاری گه‌رییان له كاك موسلیم هه‌یه له كوردژین ؟؟
چ به بابه‌تیان بێت چ هه‌ر شت بێت ؟؟ به‌ڵام به ڕویی ئیجابی ؟
سوپاس بۆخوا و ماشآءالله که‌سی زۆر زیره‌کی لێیه، به‌تایبه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆیان بابه‌ت ئه‌نووسن زۆر کاریگه‌ریان هه‌یه‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ی بابه‌ت ئاماده ئه‌که‌ن یا وه‌رگێڕان بۆ بابه‌تێکی زۆر جوان ئه‌که‌ن، ئێستا ناوی سێ که‌س ئه‌ڵێم که کاریگه‌ریان له‌سه‌رم هه‌یه له بابه‌ت و له شتانی تر , یه‌که‌میان کاک مه‌ریوان باوه‌نووری، دووه‌میان داده ڤیان خۆت، سێ یه‌میان خاتوو ڕۆنیاس.
که‌سانی زۆر باشی لێن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام خۆیان بابه‌ت ئه‌نووسن و واته زوو زوو.
من ئه‌ڵێم ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له خالق نزیك ببنه‌وه
وه هه‌ڵی ڕازیكردنی ئه‌و بده‌ن زۆر زۆر ئاسوده‌ن له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین
ناڕه‌حه‌تی و ئازارا به‌سه‌برن و وه‌ك خۆشه‌ویستی ئه‌وه له خالق وه‌رئه‌گرن ..
ئه‌ی تۆ پێت وایه ئه‌وانه‌ی كه به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ن به‌رده‌وام كێن ؟؟
داده‌گیان ئه‌وکه‌سه به‌خته‌وه‌ره که دڵی پاک بکاته‌وه له هه‌رشتێک له جگه له‌خوا، وه ئاسووده‌یی پاک کردنه‌وه‌ی ڕۆحه له جگه له‌خوا، جا ئه‌وکه‌سه‌ی که دڵی پاک کرده‌وه به ئه‌وینی خوا ئه‌وا به‌خته‌وه‌ر ئه‌بێت، وه ئه‌وه‌ی خوای خۆش ویست تا قوڵایی ڕۆحی ئه‌وه ئاسوودهئهبێت تا ئه‌وپله‌یه‌ی که دابڕان له‌و ئاسووده‌ییه زۆر ئه‌سته‌مه.
چی ئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م وێنه نوسراوه ؟
له‌ناخی دڵ و قۆڵایی ڕۆحمه‌وه ئه‌ڵێم: آمین آمین آمین، آمین یا مجیب، یا نور السماوات ولأرض آمین.
ببوره گه‌ر پرسیاره‌كانم زۆربن ،، ماندونه‌بیت ،،
به‌خێرهاتی هیوامه میوانییه‌كی خۆشبێت بۆت ،،
وه ئه‌خوازم به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بیت له ژیانتا هه‌میشه .
خوشکێ گیان ئاساییه، خۆشحاڵ بووم به به‌شداریت و هه‌ستی به‌رزت
زۆر سوپاس بۆ هیواکه‌ت و تۆش به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بیت له‌ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌ره‌تا به‌ناوی یه‌زدانی پاک‌و بێگه‌رد
ده‌ست خۆش بۆ کاکه سیروانی خۆشه‌ویست و ته‌واوی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
پاشان منیش ورده ورده دێمه نزیکه‌وه‌و به‌خه‌نده‌یه‌کی جوان و دلێکی پاکه‌وه
پربه‌دڵ به‌خێر هاتنی ئه‌م گوله جوانه ده‌که‌م بۆ ئه‌م ماله خنجیلانه‌یه
منیش ده‌ستخۆشیم بۆ کاک سیروان
و منیش وا ئه‌بینم هاوڕێیان و ئه‌زیزانم دێن و به‌خێر هاتنم ئه‌که‌ن
پڕ به‌دڵ زۆر سوپاسی تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست ئه‌کم کاکه بڕوا گیان
به‌خه‌نده و دڵه پاکهکهتهوه به‌خێر بێیت کاکه بڕواگیان
زۆر سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م براگیان
ئه‌مه‌وێت بهمشیعره ده‌ست پێبکه‌م چونکه تۆ حه‌زت له‌شیعره‌کانی نالییه
ئهمهپێشکهشه به تۆی گول.......
به جان سه‌ختی ی‌و دڵ به‌ردی من و تۆ
بیعه‌ینی هه‌ر وه‌کو پۆڵاوو به‌ردین
وه‌ره با ئاگرێکی وه‌صڵی خۆمان
...بیخهینهقاوی عومری دوشمنی دین
ڕه‌قیب و مودده‌عی وه‌ك پوش و پۆشو
بسوتێن که وه‌ك به‌رقین له به‌رقین
مه‌فه‌رمو دڵ وه‌کو ئاوێنه پاکه
به‌ڵێ به‌م ئایینه بۆی بوی به خود بین
وه‌ره تا عاله‌می قه‌لبت نیشان ده‌م
که‌وا فه‌قیری غینایه مردنی ژین
تێدا ئومێد و بینم و گریه‌و و سوز
به هارو پایز و زستان و هاوین
له‌گه‌ڵ مورغی چه‌مه‌ن ((نالی)) ده‌ناڵێ
که یه‌عنی عاشق و هه‌م فه‌رد و فه‌ردین
ده‌ست پێکه‌که‌ت زۆر جوانه برا گیان سوپاس بۆ دانانی شیعره جوانه‌که‌ی شاعیری به‌رز 'نالی' وایه براگیان حه‌زم له شیعره‌کانیه‌تی و زۆرم به‌دڵه، سوپاس.
کاکه موسلیم گیان هه‌رچه‌ند ئێمه پرسیار و شتمان براندۆتهوه نازانم پرسیاری چیت لێبکه‌م ههههههه
به‌لام هه‌ندێک هه‌ر ماندوت ده‌که‌م قه‌یناکه ههههههه
ههههههههه براگیان پرسیاری ئێوه جێگه‌ی خۆشحاڵی منه، ماندووش بم هه‌ر ئاسووده‌م لاتان، که‌واته با ماندووبم هههههههه
1. کاکه موسلیم گیان تۆچی شتێکت هه‌یه له خۆتا و ناته‌وێت ئه‌و شته‌ت هه‌بێت ؟حه‌زه‌که‌یت بیگۆریت ؟
به‌ڵێ براگیان، شتانێک هه‌ن که حه‌ز به‌گۆڕینیان ئه‌که‌م، وه‌ک: هه‌رچه‌نده توڕه‌بوونم که‌مه به‌ڵام که توڕه بووم خراپ ئه‌مگرێ هه‌رچه‌نده زووش باش ئه‌بمه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌وێ وابکه‌م زۆر که‌متر توڕه بم و زیاتر بگونجێم، یا هه‌ندێ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێیانما باشتری بکه‌م و بیگۆڕم.
2. ئه‌و شته‌ی هاورێکانت چیه که حه‌زی پێناکه‌یت ؟
حه‌زئه‌که‌م هاوڕێیانم ڕێگاکانی ئاسووده‌یی بگرنه به‌ر تا له‌و دونیاش هاوڕێم بن.
3.له ناخۆشترین کاته‌کانت جگه له خوای گه‌وره پشت به کێ ده‌به‌ستیت؟
تا پێم بکرێ له‌ناخما ئه‌ی هێڵمه‌وه به‌ڵام گه‌ر زانیم پێویستم به‌ده‌ربڕینه ئه‌وا لای هاوڕێکانم ده‌ریان ئه‌بڕم
4. کوردژین چی فێر کردیت؟ پێت وایه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که کوردژین بۆ دامه‌زرابو هاتبێته دی؟؟؟؟؟؟؟؟
براگیان کوردژین زۆر شتی فیر کردم که پێویستم بوون، وه‌ک زیاتر نووسین، شاره‌زایی زیاتر، هاوڕێی زیاتر...هتد
5. ئه‌و هاورێیه‌ت که هه‌میشه پشتی پێ ده‌به‌ستیت ؟
کاکه بڕواگیان خۆی هاوڕێکانم دووبه‌شن:یه‌که‌م ئه‌وهاوڕێیانه ڕۆژانه ئه‌یان بینم، دووه‌م ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌نێت هاوڕێمن، هاوڕێی ههردووبهشهکه نزیکترین که‌سانن لێمه‌وه و خۆشه‌ویستترین که‌سانن لێمه‌وه، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که ڕۆژانه ئه‌یان بینم زیاتر پشت به کاک شێرزاد ئه‌به‌ستم واته زیاتر ئه‌و یارمه‌تی دهرمه، وه ئه‌وانه‌ی له نێت هاوڕێمن زیاتر خاتوو ڕۆنیاس یارمه‌تی ده‌رم بووه.
کاکه موسلیم گیان نامه‌وێت چیتر سه‌ر بیه‌شێنم چونکه زۆربه‌ی شته‌کانت ده‌زنم و
چی پرسیارێکی وام نه‌ماوه بیکه‌م
ئهزوازم که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر و دل پر له نور بیت
کاکه بڕواگیان زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم براگیان به‌به‌شداریت و به پرسیاره‌کانت
وایه هاوڕیی خۆشه‌ویستم زۆر له شته‌کانم ئه‌زانی و سوپاس بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ت
زۆر سوپاس منیش ئه‌خوازم که سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و شاد بیت له ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
وه‌ڵامم بۆ کاکه یادگار
ده‌ست خۆش كاكه سیروان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه هه‌ربژی
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هاوڕئ ی ده‌س ڕه‌نگین وچالاكی یانه‌كه‌مان
به‌ڕێز موسلیم گیان ده‌كه‌م زۆربهخێربئ ی سه‌رچاوان
زۆر زۆر سوپاس کاکه یادگار گیان سوپاس بۆ وشه جوانه‌کانت
تۆش به‌خێر بێیت بۆ به‌شدای کردن له‌م سابهتهماندا و خۆشحاڵت کردم برای ئازیزم.
منیش ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێکت لێ بکه‌م وه‌کو هاورێیان.....
خۆت وپرسیارهکانیشت سه‌رچاوان براگیان به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه...
1_دایـــــك لای تۆ چی ئهگهیێنئ؟ وه بۆچی بۆ دایکت گریاویت؟؟
کاکه یادگار گیان هه‌رچه‌نده دایک زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که وا باسی بکه‌م به‌ڵام دایک خۆشه‌ویسترین که‌سه وگه‌وره‌ترین که‌سه لام له‌گه‌وره گه‌ره‌تر دایکه ...هتد. نه‌ورۆزی پار دایکم و زۆربه‌ی ماڵه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ماڵه خزمه‌کانمان چوونه ده‌ره‌وه، شوێنه‌که له خۆمان زۆر دوور بوو، سه‌یاره‌یان لێ خراپ ببوو، به‌ڵام من له‌گه‌ڵیان نه‌چووم له‌به‌ر به‌ڵێنێکم که له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کم بچینه ده‌ره‌وه، زۆر هیلاک ببون به سه‌یاره‌وه به‌ڵام باش نه‌بووبوویه‌وه، وا پێویست بوو یه‌کێ له‌ماڵه‌وه بچێت به‌دوایان و سه‌یاره‌یه‌ک ببات تا بێنه‌وه، باوکیشم له‌به‌ر هه‌ندێ کار نه‌چووبوو، شه‌و باوکم به سه‌یاره‌یه‌ک چوو که بیان هێنێته‌وه، منیش به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه بووم، زۆر به‌قوڵی بیرم کرده‌وه، هێنده تێکه‌ڵی دایکم بووم له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا تا به‌ته‌نیا له‌کاتی شه‌ودا گریام.
2 - ته‌نیای ئه‌ومیوانه ناوه‌خته‌یه که دوور تا نزیک هه‌موومان پێشوازی لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئهودهستهواژهیه چی یه؟؟؟
به‌ڵێ، ته‌نیایی که هات له‌وانه‌یه له‌کاتێکا بێت که هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووبێتی که بێت، که‌واته پێشوازی کردنی ناوه‌خته بۆیه‌ش میوانه چونکه ئه‌م ته‌نیاییه تاهه‌تایه نیه
3 - چی به‌و که‌سه ئه‌ڵێیت که په‌یمان شکێنه و خیانه‌ت کاره؟
به‌ڕاستی تا بڵێی کارێکی هیچه، کارێکی ناشرینه، به‌وکه‌سه‌ی که په‌یمان ئه‌شکێنێ ئه‌ڵێم: تۆ مرۆڤی ڕێزت بۆ دانراوه ڕێزێکی زۆر، پله‌ت به‌رزه، بۆیه به‌ده‌ستی خۆت خۆت بێ ڕێز مه‌که و پله‌ت مه‌یه‌نه خواره‌وه، مرۆڤیش گه‌ر ئه‌م دوانه‌ی نه‌ما ئه‌وا ده‌ستی لێ بشۆ تا چاک ئه‌بێت چونکه که‌سه‌که پڕی ئه‌بێت له ناشرینی و پوچی و بێ متمانه‌یی.
4 - لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه و حه‌زکردن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کاری مرۆڤی ترسنۆکه!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته ڕاسته به لاته‌وه ؟
وتیه‌یه‌کی زۆر جوانه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی لێبوردن، به‌ڵام هه‌ندێ جار تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ بزواندنی شعور و هه‌ستی که‌سی به‌رامبه‌ر و باشتر کردن و زیاتر فێربوونی خراپ نیه به‌مه‌رجێک به گوفتار بێت.
5 - پێناسه‌ی کاکه موسلیم گیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین چیه؟ وهپێشنیارت چیه بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه و بۆ یانه‌که؟؟
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین: چه‌ند که‌سانێکی زۆر باشن زۆر به‌ڕێزن زۆر خۆشه‌ویستن زۆر زانان،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بێ فیزن، پێشنیارم بۆیانه به‌شمان هه‌یه که ئاماژه نهسهرچاوهی نادرێ واته که‌متر ئاماژه‌ی پێ ئه‌درێ ئه‌ویش به‌شی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، به‌ڕای من وا باشه ئاماژه‌ی پێ بدرێ، له‌گه‌ڵ هیوای خۆشی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
هیوام وایه ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم ، هیوای کاتێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم له کاتی میواندارییه‌که‌ت ، دووباره زۆر به‌خێر بێت ئه‌زیزه‌که‌م بۆ ژێر ئهمساباتهی یانه‌ی کوردژین...
زۆر سوپاس کاکه یادگار گیانی خۆشه‌ویستم، زۆر سوپاس براگیان
هیوامه خۆشی و سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌یی تۆ له‌ژیان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-07 20:46:55)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان
موسلیم گیان هاوریى براو ئه‌زیزم زۆر به‌خیر بییت
بۆ ساباتى ئه‌مجاره‌ى کوردژین
زۆر سوپاس ڕۆنیاس گیان
خۆشحاڵم به په‌یامت له‌م ساباته‌دا خوشکێ گیان.
ئه‌مش پرسیاره‌کانم
به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه
١\\کاتیک من و تۆ یه‌کمان ناسى له یه‌که‌م قسه‌کردنمان زۆربه‌ى شتى ژیانى خۆتت بۆ باس کردم بۆ ؟
چونکه پێویستم به هه‌ندێ شت بوو که جگه له‌خۆم گوێ بیستی بم و پێویستم به‌قسه‌ی که‌سانی تر بوو تا باشتر بڕیار بده‌م، تۆش به‌و شێوه‌یه‌ی من لێت تێگه‌شتبووم ئه‌ت توانی له به‌رژه‌وه‌ندیم قسه بکه‌یت.
٢\\له‌کاتى دانانى بابه‌ته‌کانت ههندى جار هه‌لبه‌ت له‌سه‌ره‌تا وه پاسۆرد و ناوهکهتت ئه‌یا پیم بۆ ئه‌وه‌ى جوانکارى تیا بکه‌م چۆن ئه‌و سیقهیت پى کردم؟؟؟؟؟
چونکه هاوڕێمی، بۆیه‌ش سیقه‌م هه‌یه یه‌ک چونکه باش ئه‌تناسم، دوو: تابتوانم له ئاست وشه‌ی هاوڕێیه‌تی ڕاسته‌قینه حه‌ق بده‌م
٣\\وه‌ک ئاگادارم زۆر به ناخۆشیا تیپه‌ر بوویت له ژیانا ئایا هۆکار گه‌شبینى تۆ دینى پیرۆزى ئیسلامه یاخود شتى تر؟؟
خوشکێ گیان تاکه هیوای من ئه‌م وشه‌یه‌یه"ئـیسلام" واته هه‌موو هیواکانم به‌و وشه‌یه‌یه به‌ستراونه‌ته‌وه چونکه منی گه‌یاندووه بهوشهتهی که ویستوومه، گهژبینیم ئیلاهی ئیسلامه.
٤\\جاریک له کاتى بردنى بابه‌ته‌کانى کوردژین پشتیگیرى ته‌واوم تۆ بویت پاشان ئه‌ندامانى تر به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوریت بووم یان ؟
خۆی خواردنی مافی که‌سان زۆر ناخۆشه جا خواردنی مافی خۆشه‌ویستترین شوێنم له نێت که کوردژیــنـــــه، له خۆشه‌ویستترین هاوڕێم ئه‌بێ چه‌نده ناخۆش بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌توانم یارمه‌تیت بده‌م که‌واته بۆ بێ ده‌نگ بم له‌م شته؟
٥\\ ئایا موسلیم باوه‌رى به عه‌شقیك هه‌یه که به‌زۆر بیت ؟؟
نا، نه‌ک ته‌نها بڕوام پێی نیه به‌ڵکو ئه‌ڵێم ئه‌مه بوونیشی نیه، چونکه عه‌شق له‌وه گه‌وره‌تره، چونکه عه‌شق به‌زۆری نیه، به‌ڵام هه‌یه له‌وانه‌یه به‌زۆری هاندرابێت ئه‌ویش وای نواندبێت که ڕازی بێت، به‌مه‌ش به‌رامبه‌ری توشی عه‌شقی بووبێت دواتر بۆی ڕوون بووبێته‌وه که عه‌شقه‌که‌ی به‌زۆری بووه له که‌سی به‌رامبه‌ر.
له کۆتاى هیوام به‌خته‌وه‌ریته ببوره ماندووم کردیت
زۆر سوپاس خوشکی گیان خاتوو ڕۆنیاس زۆر خۆشحالبووم به به‌شداریتان
ئاساییه هاوڕێ گیان ماندوو بوون لای ئازیزان ئیسراحهتمه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا به‌خێر بێیت میوانی ئازیز کاکه موسلیم گیان
سه‌ره‌تا زۆر ده‌ست خۆشی له‌کاک سیروان ئه‌که‌م
من هیچ پرسیار ناکه‌م چونکه هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم
زۆر به‌ی هه‌ره زۆری پرسیاره‌کانیان کردوه نامه‌وێت ماندوت بکه‌م
وه‌ک بیستم برای گه‌وره‌م کاک موسلیم حه‌ز به شیعره‌کانی نالی ئه‌کات منیش به‌م
شیعره جوانه کۆتای به قسه‌کانم دهههێنم هیوام سه‌رکه‌وتن و سهرفرازیته برای به‌ڕێزم.....
قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور
ئەی پەێکی شارەزا بە هەمۆ شاری شارەزور
ئەی لوتفەکەت خەفییو هەوا خواه و هەمدەمە!
وەی سەروەکەت بە شارەتی سەر گۆشەیی حوزور!
ئەی هەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقان:
توفانی دیدەوو شەرەری قەلبی وەک تەنور!
گاهێ دەبێ بە رەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاهێ دەبێ بە دەم دە دەمێنی دەمی غورور!
مەحوی قەبولی خاتری عازر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنوب و کزی دەبور
سوتا رەواقی خانەیی سەبرم دڵ و دەرون
نەیماوە غەیری گوشەی زیکرێکی یا سەبور
هەم هەم عەنانی ئاهم و هەم هەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاه و ئەشکە بکە هەستە بێ قوسور
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش كاك سیروان بۆ مییوانداری كردنی ئه‌م میوانه ئازیزه
سه‌ره‌تا زۆر به خێربیت كاك موسلیم بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتی ئازیزانی كورد ژین هیوادارم پرسیاره‌كانم بێزارت نه‌كات ت ؟
منیش هه‌ندێك پرسیارم هه‌یه هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م
1-ئایه كاك موسلیم تاجه‌ند لێبورده‌یه ت ؟ ئایه له راست ههمووشـتێك ڵێ بورده‌ی ؟
2- ئایه موسلیم ناوی خۆته یان نازناوته ؟ ئه‌گه‌ر نازناوته بۆ ئه‌م ناوه‌ت له خۆت ناوه ناوێكی زۆر خۆشه ؟
3- كاك موسلیم چ به شێكی یانه‌ت زۆر پێ خۆشه ؟
4- ئایه هه‌تا ئێستا هیچ ئاواتێكت هه‌بووه نه هاتبێته دی؟
5-ئایه دینی پیرۆزی ئیسلام چی پێ به خشیوی ؟
له كۆتایی رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی به ڕێز هه‌یه هیوادارم ماندووم نه كردبیت سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ڕێز و سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ڕێز بۆ میوانداری ئه‌م میوانه خوێن گه‌رمه
سوپاس براگیان ڕێز و خۆشه‌ویستی منیش بۆ تۆ و بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
سڵاو له هاوڕێ و برای به‌رێزم کاکه مسلم گیان خۆشحاڵم که کوردژین میوانداری ڕێزدارێکی وه‌ک به‌ڕێزتی کردوه ، به هیوام که هه‌موو کاتێکت پڕ بێت له شادی و خۆشی و دور بیت له خه‌م و ئازاره‌کانی ژیان .
کاکه گیان منیش وه‌ک هه‌موو هاوڕێیان هه‌ندێک پرسیار ده‌که‌م به‌و هیوایه‌م که ئیحراج و ماندوت نه‌که‌م .
سڵاو له‌تۆش هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم کاکه خه‌مبار گیان، منیش خۆشحاڵم که تۆی خۆشه‌ویست ئه‌بینم له‌م میوانداریه‌دا، زۆر سوپاس براگیان ئینشآءالله تۆش ژیانت پڕ خۆشی و شادی بێت و ئاسووده‌بیت.
هاوڕێ گیان زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم به پرسیاره‌کانت و به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه.
با ده‌ست پێ بکه‌ین
ده‌با ده‌ست پێ بکه‌ین
1- کاک مسلم که‌سێکی هادئ دیاره ! ئایا وایه ؟ تا چه‌ند ئه‌توانیت خۆت له توره بوون بپارێزی ؟
به‌ڵێ، براگیان تاڕادده‌یه‌کی زۆر هادئم، تاڕادده‌یه‌کی زۆر خۆم پاراستووه له‌تووڕه‌یی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که زۆر نزیکن لێمه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جار که که‌سێک به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین و به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵسوکه‌وت کا ئه‌وا لێی توڕه ئه‌بم و ئه‌وکات ناتوانم توڕه‌ییه‌که‌م بشارمه‌وه و ده‌ری نه‌بڕم.
2
- سوپاس بۆ خوا که‌سێکی به ئیلتیزام دیاری . تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ت کۆکیت و ئیلتزاماتت هه‌یه ؟
سوپاس بۆخوا، کاکه خه‌مبار گیان ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ڕۆحم نا ئاسووده‌بێت ته‌واو تێک ئه‌چم ناتوانم وابژیم، به‌مه‌ش ئه‌زانم که پێویسته زیاتر په‌ره بهدینهکهم بده‌م، تا ته‌واو ته‌واو ئاسووده ئه‌بمه‌وه، به‌مه‌ش سوپاسی خوامان له‌سه‌ره. بۆیه حه‌زم زۆر لهدینهکهمه و کۆکم له‌گه‌ڵی.
3- له هه‌ندێک له نوسینه‌کانت ده‌نوسیت ( موسلم غه‌مگین ) ئه‌و غه‌مگینه بۆ؟؟ له چیه‌وه هاتوه ؟
به‌ڵێ وایه کاکه خهمهگیان، موسلیم غه‌مگین هه‌مووی پێکه‌وه نازناوی شیعرمه، وه بۆیه موسلیمم دانا چونکه به تێگه‌یشتنم له موسلیمایهتی ئه‌وکات زانیم که خۆشی به‌خشه ئاسووده به‌خشه، بۆیه ویستم ئه‌و ئاسووده‌ییه له شیعرمدا دیاربێ که که‌سی موسلیم هه‌رده‌م ئاسووده‌یه و ناتوانێ بێی بژیێت، وه غه‌مگین دووه‌م جاره وه‌کو نازناوێک بۆخۆمی دابنێم، چونکه ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که دووربووم له موسلیم و خه‌ریکی شیعری دڵداری بووم نازناوی شیعریم، زه‌ریا غه‌مگین بوو، ئه‌و غه‌مگینه‌ی موسلیم به‌هۆی شتێک بوو که له‌ژیانم ڕوویدا بۆیه دامنایه‌وه.
4- تا چه‌ند له ژیانت ڕازیت به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ؟ ئه‌و شته‌ی بێزارت ده‌کات چیه له ژیانی خۆتدا ؟
له ژیان ڕازیم، له ژیانی خۆشم ڕازیم، کاتێک نامه‌وێ کارێک بکه‌م به‌ڵام بیکه‌م له‌وه‌ی ژیانم بێزارم که چه‌ندان جار لێم دووباره بۆته‌وه.
5- ئایا کاک مسلم خۆشه‌ویستی کردوه ؟ تا چه‌ند باوه‌رت به خۆشه‌ویستی هه‌یه ؟ باوه‌رت هه‌یه یان نا بۆچی ؟
هاوڕێ گیان خۆشه‌ویستی هه‌موو که‌سێک ئه‌یکات، چونکه خۆشه‌ویستی شتێکی پاکه، به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستت دڵداریه و خۆشه‌ویستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره به‌ڵێ کردوومه، باوه‌ڕم پێیه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌که‌ی زۆر نه‌بێت، واته وانه‌بێت چه‌ندان ساڵیان مابێ تا به‌یه‌کتری ئه‌گه‌ن.
6- زیاترین به‌شێک که سه‌ردانی ده‌که‌یت له کوردژین چ به‌شێکه ؟
زۆر زۆر سه‌ردانی نوسه‌رانی کوردژین ئه‌که‌م، پاشان به‌شی ئایینی و به‌شه‌کانی تر.
7- جوانترین بابه‌تێک که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشابی چ بابه‌تێکه و چی شتێکی سه‌رنجی ڕاکێشاوی ؟
بابه‌تی زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشمان هه‌یه وه‌ک بابه‌ته‌کانی کاک مه‌ریوان و داده ڤیان.
بابه‌تی کاک مه‌ریوان
8- وا دیاره سامی یوسف که‌سێکی خۆشه‌ویسته لات ؟ ئایا له سرود و گۆرانیه‌کانی تێ ئه‌گه‌یت ؟ هههههه کۆپلهیهکمان بۆ بڵێ ههههه ئه‌مه‌یان گاڵته ئه‌که‌م
[color=#3366FF]به‌ڵێ، به‌ڵام به‌جاری یهکهمناتوانم تێی بگه‌م، وه زۆرجار وشه‌کانی ئینگلیزیه‌که‌ی به‌خێرایی ئه‌ڵێت بۆیه سه‌یری ئینگلیزیه‌که‌ی ئه‌که‌م، که له‌ماڵه‌وه هی زۆر له گۆرانیه‌کانیم لایه، ئه‌وه‌ی I've seen باشم له‌به‌ره وه زۆری لێ تێ ئه‌گه‌م ههههههههههه.
9- ئه‌م پرسیاره‌م له زۆربه‌ی هاوڕییان کردوه . ئایا کێ سه‌رمه‌شقی کاک مسلم ه ؟ حه‌ز ئه‌که‌ی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ی وه‌ک کێ وابی ؟
حه‌ز ئه‌که‌م وه‌ک خۆم بم، مافی خۆم بده‌مه خۆم که مرۆڤایه‌تیه چونکه هه‌موو که‌س زیره‌کی تیایه و ئه‌توانێ بگاته ئامانج.
10- کاک مسلم ئاستی خوێندی چه‌نده ؟ چه‌ن زمان ده‌زانی ؟ حه‌ز ده‌که‌یت به چ پله‌یه‌ک بگه‌یت؟
بهوساڵهی که دره‌نگ چوومه قوتابخانه و به‌و ساڵه‌ی که که‌وتووم له خوێندن 5زانستیم، فارسی ئه‌زانم واته تێ ئه‌گه‌م به‌ته‌واوی به‌ڵام ناتوانم به‌زوویی وشه‌کان بدۆزمه‌وه بۆ قسه پێکردن، به‌شێکی باش له ئینگلیزی ئه‌گه‌م و ئه‌توانم تاڕادده‌یه‌کی باش لهگهڵبهرامبهر قسه بکه‌م، وه عهربیهکهش تاڕادده‌یه‌ک له حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر؟د.خ ئه‌گه‌م له‌گه‌ڵ تاڕاده‌یه‌ک له قورئانی پیرۆز،حه‌ز ئه‌که‌م له به‌شه‌کانی کۆمپیوته‌ر وه‌رگیرێم، جا ههندهسهبێ یا شته‌کانی تر.
11- ئه‌و ڕۆژه‌ی بوی به ئه‌ندامی کوردژین چ هه‌ستێکت هه‌بوو ؟
من پێش کوردژین له چه‌ند یانه‌یه‌ک ئه‌ندام بوومه، به‌ڵام حهزملێیان نه‌بووه، وه که لهکوردژین بوومه ئه‌ندام جیاییه‌کی تهواومبینی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر لێیان ئه‌ندام بووم، بۆ ئه‌وکاته‌ی بووم به ئه‌ندام هه‌ستێکی وانه‌بوو به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی ته‌واوی له‌سه‌ر ئێستام هه‌یه که زۆر خۆشحاڵم به‌م یانه‌یه تا ڕادده‌یه‌ک گه‌ر خه‌ته‌که‌م تێک چێت ئه‌وا حهزمله هیچ نامێنێت له نێت.
12- چۆن کاته‌کانت دابه‌ش کردوه ؟ جهدوهلێکت هه‌یه بۆ کار‌و باره‌کانت یان چۆن بۆت گونجا وا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت ؟
کاره‌کانم سێ شتن، بۆ سێ شت جهدوهلم هه‌یه، بۆ دووکان، بۆ قوتابخانه، بۆ نێت. ڕۆژانه ئه‌چمه دووکان له‌وێ گه‌ر توانیم ده‌رسه‌کانم ئه‌خوێنم، پاشان گه‌ر له ماڵه‌وه بم دێمه نێت بۆ یانه و ماڵپه‌ڕ و جار جار فه‌یس بووک، تا مه‌جالم هه‌بێت، دواتر گشت به‌یانیه‌ک ئه‌چمه قوتابخانه جگه له ڕۆژانی پشوو.
13- کاک مسلم ئه‌گه‌ر خوێندکار نیت چ کارێک ده‌که‌یت ؟
جگه له‌خوێندن دووکاندارم، دووکانێکی بچوکم هه‌یه.
14- کامه هاوڕی له کوردژین زۆر لێته‌وه نزیکه ؟
سێ دانه‌یان ئه‌ڵێم، کاک مه‌ریوان باوه‌نووری، خاتوو ڕۆنیاس، کاک بڕوا باتاسی.
15- تا چه‌ند شاره‌زای له بواری دینیدا ؟ ئه‌م شارهزایهت چۆن به‌ده‌ست هێناوه ؟
ئه‌توانم بڵێم تا ڕادده‌یه‌کی باش شارهزام، ساڵانی پێشتر چووم بخوێنم و له ماڵه‌وه‌ش خۆم زۆر هه‌وڵم داوه.
16- دواهین پرسیار : پێناسه‌ی ئه‌مانه‌م بۆ بکه :
ئیسلام ، دایک ،خاک ، کوردستان ، کوردژین، هاورێ ، خیانه‌ت .
به‌ڵێ براگیان به‌ڵام به‌کورتی پێناسه‌یان ئه‌که‌م:
ئیسلام: ئه‌و ئایینه‌ی که ئاسووده‌ییه‌کی ته‌واو ئه‌دات به هه‌ر مرۆڤێک په‌یڕه‌وی بکات.
دایک: هه‌ڵگری ناز و خه‌می منداڵی که بهرهحمترین که‌سه بۆ منداڵه‌که‌ی.
خاک: پڕ پیرۆزی.
کوردستان: ئه‌وشوێنه‌ی که خاکی منه، ئه‌وشوێنه‌ی لێی فێربووم.
کوردژین: فێرگه‌ی من.
هاوڕێ: ئاگادارترین که‌س له هاوڕێکه‌ی.
خیانه‌ت: وشه‌یه‌کی زۆر پیس ته‌نها له که‌سانی بێ ئه‌زموون ئه‌وه‌شێته‌وه.
کاک مسلم گیان بمبوره پرسیاری تریشم زۆره به‌س با بمێنێ بۆ کاتێکی تر زۆرت ماندوو نه‌که‌م
به هیوام ماندوت نه‌که‌م
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت هه‌موو کاتێک
هاورێ و برات : خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
برای گه‌وره و ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم زۆر خۆشحاڵ بووم به به‌شداریت و به پرسیاره‌کانت
هه‌رکاتێکی تر ئاماده‌م جوابی پرسیاره‌کانت بده‌مه‌وه
ئاسایی بوو گه‌ر ئێستاش بت کردایه
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌یی و شادی‌م بۆت هه‌یه هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-08 10:45:16)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا به‌خێر بێیت میوانی ئازیز کاکه موسلیم گیان
سه‌ره‌تا زۆر ده‌ست خۆشی له‌کاک سیروان ئه‌که‌م
من هیچ پرسیار ناکه‌م چونکه هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم
زۆر به‌ی هه‌ره زۆری پرسیاره‌کانیان کردوه نامه‌وێت ماندوت بکه‌م
وه‌ک بیستم برای گه‌وره‌م کاک موسلیم حه‌ز به شیعره‌کانی نالی ئه‌کات منیش به‌م
شیعره جوانه کۆتای به قسه‌کانم دهههێنم هیوام سه‌رکه‌وتن و سهرفرازیته برای به‌ڕێزم.....
قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور
ئەی پەێکی شارەزا بە هەمۆ شاری شارەزور
ئەی لوتفەکەت خەفییو هەوا خواه و هەمدەمە!
وەی سەروەکەت بە شارەتی سەر گۆشەیی حوزور!
ئەی هەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقان:
توفانی دیدەوو شەرەری قەلبی وەک تەنور!
گاهێ دەبێ بە رەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاهێ دەبێ بە دەم دە دەمێنی دەمی غورور!
مەحوی قەبولی خاتری عازر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنوب و کزی دەبور
سوتا رەواقی خانەیی سەبرم دڵ و دەرون
نەیماوە غەیری گوشەی زیکرێکی یا سەبور
هەم هەم عەنانی ئاهم و هەم هەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاه و ئەشکە بکە هەستە بێ قوسور
زۆر زۆر سوپاس شازه گیان له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی منیش بۆ کاک سیروان هاوڕێ گیان
هاوڕی گیان سوپاس وه هه‌ر پرسیارێکیشت هه‌بووایه به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامم ئه‌دایه‌وه
ئێستاش زۆر زۆر خۆشحاڵم به به‌شداری تۆی به‌ڕێز و ئازیز سوپاس هاوڕێ گیان...
به‌ڵێ خوشکێ گیان حه‌زم له شیعره‌کانی شاعیر نالیه سوپاس بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م شیعره جوانه‌ی شاعیری به‌رز مه‌لا خدری نالی
هیوام وایه له ژیان سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده‌بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش كاك سیروان بۆ مییوانداری كردنی ئه‌م میوانه ئازیزه
سه‌ره‌تا زۆر به خێربیت كاك موسلیم بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتی ئازیزانی كورد ژین هیوادارم پرسیاره‌كانم بێزارت نه‌كات ت ؟
له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی منیش بۆ کاک سیروانی خۆشه‌ویست
زۆر سوپاسی تۆ ئازیز و خۆشه‌ویست ئهکهمکاکه ئه‌حمه‌د گیان، زۆر سوپاس براگیان بۆ وشه‌کانت
نا براگیان به پێچه‌وانه‌وه خۆشحاڵ ئه‌بم به پرسیاره‌کانت.
منیش هه‌ندێك پرسیارم هه‌یه هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م
به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه، ماندوو بوون له‌گه‌ڵ ئێوه ئیسراحه‌ته.
1
-ئایه كاك موسلیم تاجه‌ند لێبورده‌یه ت ؟ ئایه له راست ههمووشـتێك ڵێ بورده‌ی ؟
تا ڕادده‌یه‌کی زۆر لێبورده‌م، وه له راست زۆربه‌ی شت لێبورده بوومه، وه کاتێک که‌سێک داوای لێبوردن ئه‌کات له هه‌ڵه‌یه‌ک که به‌رامبه‌ری کردوومه ته‌واو لێبورده‌م و پێی ئه‌ڵێم واز له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو مه‌که‌وه به‌ڵکو په‌ندیان لێ وه‌ربگره.
2- ئایه موسلیم ناوی خۆته یان نازناوته ؟ ئه‌گه‌ر نازناوته بۆ ئه‌م ناوه‌ت له خۆت ناوه ناوێكی زۆر خۆشه ؟
به‌ڵێ براگیان موسلیم نازناومه، سوپاس وایه لای منیش زۆر خۆشه،وه بۆیه له‌خۆمم ناوه چونکه هه‌موو کات حه‌زم له موسلیمایهتیه له ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری و شادی.
3- كاك موسلیم چ به شێكی یانه‌ت زۆر پێ خۆشه ؟
هه‌موو به‌شه‌کان وه به‌شی یاری نێوان ئه‌ندامان خۆشه لام و شادی به‌خشه، به‌ڵام زیاتر سه‌ردانی نوسه‌رانی کوردژین و به‌شی ئایینی ئه‌که‌م.
4- ئایه هه‌تا ئێستا هیچ ئاواتێكت هه‌بووه نه هاتبێته دی؟
به‌ڵێ هه‌بووه،به‌ڵام سوودێکی زۆریان پێ گه‌یاندووم که نه‌هاتوونه‌ته دی.
5-ئایه دینی پیرۆزی ئیسلام چی پێ به خشیوی ؟
منی گه‌یاندووه به لوتکه، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆم، به‌سه بۆم که ونی بوون نه‌بم که له دین به‌رده‌وام دۆزیمه‌ته‌وه.
له كۆتایی رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی به ڕێز هه‌یه هیوادارم ماندووم نه كردبیت سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبیت
زۆر زۆر سوپاس براگیان خۆشه‌ویستی لام و ڕیز و خۆشه‌ویستیم بۆت، براگیان ماندووبوون له‌گه‌ڵ ئێوه ئیسراحه‌ته
سوپاس بۆ به‌شداریه‌که‌ت، سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروانی به‌ڕێز ده‌كه‌م بۆمیوانداری ئه‌م ئهندامهخۆشهویسته
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی برای بهڕێزووخۆشهویستم كاكهموسلیمی دڵ و ڕۆح ده‌كه‌م ئه‌م ساباتهت ئاوه‌دان كرده‌وه.
منیش ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه گهردووبارهنهبن هیواداریشم چاوه‌كانت ماندوونهكهم
1- ده‌خوێنیت له‌چ قۆناغیكی خویندن؟
2-سوپاس بۆخودای مه‌زن ئێستا ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ڕێگای راستیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بوون به‌مسوڵمان له‌زیادبووندایه تۆ چ هه‌ستێكت هه‌یه كه ئه‌م لێشاوهئهبینی؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ههندئ كه‌س به‌نێو مسوڵمانن خاوه‌نی ئه‌م دینه پاكهن بئ ماندووبوون‌و هه‌وڵ وتێكۆشان گهیشتوهتهدهستیان به‌لام به‌داخه‌وه دژایه‌تی ئه‌م دینهئهكهن ئه‌ی چ به‌م جۆرهكهسانه ده‌ڵێی؟
له‌كۆتایی به‌هیوام هه‌مووكاتێك له‌ش ساغ وكامهرانبیت برایهجوانهكهم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-12-08 15:24:32)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پێشه‌كی ده‌ست كاك سیروان خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میواندارییه‌ی به‌ڕێز موسلیم
زۆر خۆشحاڵم ئه‌ندامێكی چالاكی تر كوردژین له‌م ساباته‌دا ئه‌بینمه‌وه یاخوا به‌خێربێت بۆ سه‌ر مینبه‌ری میوانداری ساباتی ئه‌زیزانی كوردژین
به‌و هیوایه‌ی كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت.......
،،،، ئایا لاو خاوه‌نی خۆیه‌تی له‌م ولاته‌دا؟
،،، تا چه‌ند گه‌ش بین و ڕه‌ش بینی به‌رامبه‌ر كۆچ بۆ ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه..؟
،،، بێ هیواییه‌ك لای گه‌نج دروست بووه ؟ئایا ئه‌و بێ هیواییه تۆشی گرتۆته‌وه ؟ چی بۆ بكریت باشتره؟
،،،،كاك موسلیم بۆ به‌ناوی ڕاستی خۆی بابه‌ت بڵاو ناكاته‌وه؟
،،،، دنیای نوسین دنیایه‌كی گه‌وره‌یه ئایا تۆ خۆت پێت وانیه نووسینه‌كانت له‌ده‌وری خولگه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌سوڕێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ؟
،،.. كاك موسلیم حه‌ز ئه‌كات خوێنه‌ر بێت،، یان نووسه‌ر،،؟
،،،، هه‌میشه ئه‌ڵێت عه‌شق كوێره ؟ ئایا كوێره یان كوێر ده‌كرێت...؟
،،،، چی به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێی بابه‌تی ئێره ئه‌به‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه.......؟
،،،، هیوادارم پرسیاره‌كانم بێزارت نه‌كات
هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانتدا......
زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه