❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-10-06 11:30:28

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2019-07-04
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

سلاو هاوريى كيان بةخيربيت
سةرةتا هيواى سةركةوتنت بؤ ئةخوازم لة كشت بوارةكانى زيانتا
منيش جةند برسياريكم هةيه بةو هيوايةم نةبيته هؤى بيزاركردنت
1-  رؤنياس جؤن بيناسةى ئةمانه ئةكات
دايك - نيشتمان - قوتابخانه - هاوريى جاك ؟

2- ئايا ئةو شته جيه كه رؤنياس دينيته كريان ؟ وه به جى دل خؤش ئةبيت ؟

3 - ئايا رؤنياس كةسيكى جؤنه زوو توره ئةبيت يا درةنك ؟ كه توره بيت تا جةند ليبوردةيه ؟

4- ئةو كةسه كيه كه رؤنياس بيزار ئةكات و رقى لى ئةبيتةوه ؟

كاتيكى شاد سةركةوتو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-10-06 16:45:22

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ به‌ریزxama

به‌خێر هاتنی به‌ڕێزت ئه‌که‌م هاورێ به‌ڕێز خۆشحاڵ بوم که‌ میوانداریت کرا سوپاس بۆ کاک سیروان
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ی به‌ دڵی خۆت بێت پێو خۆش نه‌بوو ئاساییه‌ هاورێ گیان


زۆر سوپاس منیش سوپاسى کاک سیروان ئه‌که‌م  سوپاس بۆ وشه‌ ناسکه‌کانت
ده‌ستت خۆش گیانه‌که‌م



1- خاتوو رۆنیاس که‌سێکی هیمن دیاره‌ به‌ بۆچونی من که‌ له‌ یانه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌ی ناسم ، ئایا وایه‌ ؟؟

وه‌لا نازانم بلیم چى باشم هیمنم به‌که‌ توره‌ بووم ته‌واو ئیتر هههههههههههه

2- خاتوو رۆنیاس چه‌نده‌ کاتت داناوه‌ بۆ کوردژین ؟ کاتی تایبه‌تت بۆ داناوه‌ یان به‌ پێی مه‌جال دێته‌ یانه‌؟

وه‌لا زۆرترین هه‌ولم ئه‌وه‌یه‌ که‌بتوانم بیمه‌ کوردژین زیاتر به‌پیى مه‌جال یه‌م



3- بابه‌ته‌کانت هه‌موو جوان و سه‌رنج راکێشن ، ئایا چه‌نده‌ کاتت ئه‌وێت بۆ ئاماده‌کردن و دابه‌زاندنی بابه‌تێکی جوان ؟؟

وةلا ئةوة جؤرى بابةتةكة ئةيزانيت بةس دلنيابة لة سةعاتى كةمتر نيية4-

خاتوو رۆنیاس جگه‌ له‌ یانه‌ی کوردژین له‌ هیچ مالپه‌ر یان یانه‌یه‌کی تر چالاکیت هه‌یه‌ ؟

بووم به‌ ئه‌ندام له‌ ٢ یانه‌ى تر ئه‌ویش ته‌نها به‌هۆى ئه‌وه‌ى بابه‌تى کوردژین و ستایلى کوردژینى لى بوو پیم وتن نه‌خیر له‌هیچ مالپه‌ر و یانه‌ى تر چالاکیم نییه‌

5- نێت به‌ گشتی نه‌بۆته‌ هۆی دابرانت له‌ ژیانی ئاسایی و گۆشه‌گیری دور بون له‌ که‌سوکار و هاورێکان ؟

تاراده‌یه‌کى که‌م چونکه‌م من خۆم که‌سیکى زۆر کراوه‌م نا  نه‌بۆته‌ هۆى دابرانم

داوای لێ بوردن ئه‌که‌م که‌ هیلاکت ئه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بیت
نا ئه‌زیزم خۆشحال بووم چاوه‌که‌م

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg


کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-10-06 16:48:39

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

yaldz گیان
ده‌ستت خۆش گولى من
زۆرم به‌دل بوو وینه‌که‌ ده‌ست خۆش زۆر زۆر جوان بوو سه‌رکه‌وتوو ته‌مه‌ن دریژ بیت ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-10-06 17:14:12

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ کاکه‌ ئارا باوه‌نورى


ۆزۆر به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م سوپاس بۆ كاك سیروان له‌ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ جوانه‌
هیوادارم كه‌ هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ خوێندن وه‌ سه‌رجه‌م كاره‌ جوانه‌كانت


سوپاس برا ئه‌زیزه‌که‌م هیوادارم تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت ده‌ستى کاک سیروانیش خۆش دوباره‌

ویستم هه‌ندێك پرسیار بكه‌م كه‌ زۆر حه‌زم كرد له‌م میوانداریه‌ی به‌ڕێزت وه‌ڵامه‌كه‌یم ده‌ست كه‌وێت هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت

فه‌رموو به‌ پیى توانا وه‌لامت ئه‌ده‌مه‌وه‌



وه‌ك خۆت وتووته‌ ناوت له‌نجه‌یه‌ به‌ڵام بۆ به‌ناوی ڕاستی خۆت خۆتت تۆمار نه‌كردووه‌؟یان پێت ناخۆش نیه‌ كه‌ به‌ناوه‌ ڕاستیه‌كه‌ت ناوت ببه‌ن له‌ یانه‌،هاوڕێ گیان؟



هه‌رکه‌سیک له‌ئیمه‌ که‌ناو نراوه‌ خۆ به‌ده‌ست خۆى نه‌بووه‌ به‌س من به‌ عه‌کسه‌وه‌ ناوه‌که‌ى خۆمم زۆر پیخۆشه‌ چونکه‌ باوکم و دایکم ناوییان ناوم به‌ حه‌زم کرد به‌ناویک ببم به‌ ئه‌ندام که‌س ئه‌و ناوه‌ى نه‌بیت وه‌ ناوى رۆنیاس زۆر که‌مه‌ بۆیه‌ بووم به‌ ئه‌ندام پیى ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو یانه‌ش پیم بلین له‌نجه‌

به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌م،له‌وانه‌یه‌ له‌میوانداریه‌كه‌ی مریوان باوه‌نووری ئاگایار بیت كه‌ سۆزی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد بۆ مریوان پێی ناخۆشه‌ وشه‌ی كاك به‌كار بهێنرێت..
وابزانم به‌لای زۆرێك له‌ كوڕانه‌وه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ ناخۆش بێت،ئایا؟لای ئێوه‌ی كچیش ئاوا وشه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێتان ناخۆشبێت له‌به‌رامبه‌رتان بكرێت،ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌توانی بیڵێیت؟به‌داوای لێبووردنه‌وه‌.



به‌لى هه‌ر له‌شیعره‌که‌ى عه‌بدولا په‌شیوا بوو وابزانم په‌یامنیرى هاوریم مه‌ریوان دایناوه‌ که‌ ئه‌لیت


کـــــــــــــــــاک
پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ به‌رده‌مت
کام بیری جوان خرپه‌داره‌،،
کام دێڕ هه‌ڵبه‌ست زۆر به‌کاره‌،،
شانه‌ی ئه‌که‌م وه‌ک په‌رچه‌مت
له‌ماوه‌ی چاوقوچانێکا،،
هه‌زارو یه‌ک خه‌ونی شیرین،
ئه‌مکه‌ن به‌(مه‌م)ئه‌تکه‌ن به‌(زین)
له‌خه‌یاڵما
پاییز...به‌هاری لێ ئه‌تکێ..
دره‌ختی ڕووت
گه‌ڵای سه‌وزی پێوه‌ ئه‌لکێ...
به‌ڵام سه‌د ئاخ ئه‌ی ده‌روون پاک..،
کاتێک بانگم ئه‌که‌ی به‌کاک..،
کاک وه‌کو مار
به‌ره‌و گوێچکه‌م گینگڵ ئه‌دا..
که‌دێمه‌ گۆ
خۆی له‌زمانم لول ئه‌دا،،
هێدی ...هێدی
قوتم ئه‌دا کفنی زه‌ردی نا ئومێدی،،،

من له‌دڵتام
له‌ده‌روونتام،،
له‌گلێنه‌ی چاوی ڕوونتام،،
شه‌رم مه‌که‌ به‌ناوی ڕووت
ناوم بێنه‌ پڕ به‌گه‌رووت
باله‌یه‌کتر ئاشکرا بین
تاکه‌ی له‌ناو ئاگرا بین
نه‌تۆ(خۆشکه‌ی)نه‌من(کاک)م،،
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاکم...

وشه‌ى تریش هه‌یه‌ وه‌ک خان یان داده‌ وه‌لامت وه‌ رگرتبیت براکه‌م هیوادارم







ئایا تۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆچی كه‌ ئه‌ندامان به‌ ناوی ڕاستی خۆیا خۆیان تۆمار ناكه‌ن؟له‌ خۆته‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ هههههههههههه

ه‌یگه‌رینمه‌وه‌ بۆ حه‌ز من حه‌زم له‌و ناوه‌ بوو جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌ندامى تر هیه‌ به‌ناوى له‌نجه‌ حه‌زم نه‌کر دوباره‌ بیت


كاتێ به‌یانیان هه‌ڵده‌سی خۆت ئاماده‌ ده‌كه‌یت بۆ خوێندنگه‌ له‌به‌ر چی خۆت جوان ده‌كه‌یت؟تا ئیستا كه‌س ئه‌م پرسیاره‌ی لێكردووی؟ئه‌گه‌ر ئا چۆن وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه‌؟وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ ئیستا وه‌ڵام بده‌وه‌‌.

هههههههههههه له‌به‌ره‌ که‌ى تۆ واتا شیوه‌ى پرسیاره‌که‌ت دوو وه‌لامى هه‌یه‌

١/له‌به‌ر ئاوینه‌ خۆم چوان ئه‌که‌م ههههههههههه

٢/ بابزانى ئه‌گه‌ر به‌یانییان بم تاقه‌تى هیچم نیه‌ چونکه‌ سه‌عات ٦ هه‌له‌سم بۆ سه‌عى کردن کاتى سه‌یرى سه‌عات ئه‌که‌م سه‌عات ٧:١٥ ده‌قه‌یه‌ خۆم ئه‌گۆرم و  قژم ئه‌به‌ستم و ئه‌رۆم بیریشت نه‌ چیت ئه‌گه‌ر به‌یانییان بین مدیر و مامۆستاکان بۆ مخاله‌فه‌ ئه‌گه‌رین هههههههههههه بۆیه‌تاقه‌تم نییه‌ به‌س ئه‌گه‌ر نیوه‌روان بین گرنگى زیاتر به‌خۆم ئه‌یه‌م  بۆ خۆشى وه‌لا هه‌ر  به‌لى ئه‌م پرسیاره‌م له‌ راپرسییه‌ک بۆ گۆاریک لیکراوه‌ به‌س ئه‌و ئیوت چه‌نى کاتت پیویسته‌ بۆ خۆ ریخستن بۆ مه‌کته‌ب منیش وتم ١٠ده‌قه‌  هیوادارم رون بیت لات






حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بزانم كه‌ له‌ چ پۆلێكی زانستی یان وێژه‌یی؟ئاستی زیره‌كیت چۆنه‌؟ ئیشه‌ڵا نایاب ده‌بیت نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست دێنی.

براکه‌م من له‌ پۆلى شه‌شى ویژه‌ییم ئاستیى زیره‌کیم باشه‌ پار ده‌رسى ٨٩ به‌ر ئه‌که‌وت ئیتر به‌شکم ئه‌مسالییش وا بم ههههههه زۆر زۆر سوپاس

زۆر سوپاست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ته‌واوم به‌یته‌وه‌
گه‌ر بێزارم كردیت تكا ده‌كه‌م بمبووره‌ چوونكه‌ میوانداریه‌كه‌ گشتیه‌ بۆیه‌ منیش حه‌زم كرد به‌شدار بم.سه‌ركه‌وتوو بیت.


وه‌لا گیانه‌ ئه‌وه‌ ولامى ته‌واوه‌تییه‌
نا به‌پیچه‌وانه‌وه‌ خۆشحال بووم
براگه‌وره‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-10-06 17:29:04

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ سۆز گیان

زؤر زؤر به خير بييت هاوريى به ريز و خؤشه ويستى يانه,,,,

[b][color=#FF00FF]سوپاس هاورى گییان


[center]من زؤر مانووت ناكه م دله كه م له به ر ئه وه ى فؤنتى كورديم نيه ههههههههههه
ته نها ئه م سئ برسياره ت لئ ئه كه م ,,,,

ئاساییه‌ به‌قوربان هههههههههههههه فةرموو ئةزيزم

1- له زنجيره دراماكه ى جؤنكوما جه ند كه سيكى تيا بوو به خيليان به ليهاتووى و زيره كى جؤنكوم ئه برد  ..... هه ولي روخانيان ئه دا .
جى به و جؤره كه سانه ئه ليى كه جاويان به ليهاتووى كه سانى تر هه لنايه ؟

پییان ئه‌لیم ئیوه‌ش ئا‌زا بن و هه‌ولى ته‌ووى خۆتان به‌ن پیویست ناکات چاو ببرنه‌ تواناى که‌سانى تر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش خۆى هیلاک بکات و هه‌ول بدات وه‌ ک که‌سیکى سه‌رکه‌وتوو ئه‌بیت

2- ج ووته يه كت هه يه بؤ دايكت ؟ ئه كه ر رؤزيك دلى بشكينيت يان تووره ى بكه ى جؤن ئاشتى ئه كه يته وه ؟

ئه‌لیم دایکه‌ گییان بمبوره‌ که‌ بومه‌ته‌ هۆى له‌دایک بونى فرمیسک له‌چاوه‌کانى تۆ کاتیک نه‌خۆش بووم یان هه‌ر کاتیک خۆشم ئه‌ویى دایه‌ گییان دایکم که‌ عاجز ئه‌بیت ٢ده‌قه‌ش نابات ئاساى ئه‌بینه‌وه‌ چونکه‌ دایک گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ره‌ یه‌ک جار نه‌بیت زۆر لیم عاجز بوو ئه‌وه‌ش  به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رجه‌ى میژووم ٦٩ بوو چونکه‌ له‌ میژوو باش بووم بۆیه‌ خالمم هینا یه‌ مه‌وزوعه‌که‌ وه‌ له‌ریى خالمه‌وه‌ داواى لیبوردنم لیکردو مانگى دواتر ده‌ره‌جه‌که‌م کرد به‌ 91ههههههههههههههه خالم فريام كةوت ههههههههه

3-ئه كه ر هاورييه كى خؤشه ويستت هه له يه كت به رامبه ر بكات تا جه ند ئاماده ى لئ ى ببوريت ؟

هه‌له‌ تا هه‌له‌ که‌وتووه‌ هاوریم هه‌یه‌ هه‌له‌ى کردووه‌ لیى بوراوم به‌س هاوریشم هه‌یه‌ هه‌له‌ى گه‌وره‌ى کردووه‌ به‌رامبه‌رم ئیسته‌ش قسه‌ى له‌گه‌ل ناکه‌م
وه‌ زۆریش لیبورده‌م به‌س حه‌زم له‌ مرۆفى خۆ به‌زل زان نییه‌


له كؤ تاييا هيواى سه ركه وتنى به رده وام بؤ تؤى كول ئخوازم ,,,,,,,,,,[/color][/b]

سوپاس سۆز گیان قوربانتم ئازیزى منیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-10-06 18:04:21

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان بۆ مێوان داری ئه‌م هاورێیه‌ جوانه‌یه‌

رۆنیاس گیان زۆر زۆر بخێر بیت باوانه‌که‌م ساباتت زۆر جوانه‌ت که‌ردووه‌ گۆله‌که‌م...

پێشه‌کی ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌م هه‌موو کاره‌ جوانه‌یه‌ که‌ بۆ کورد ژین پێشکه‌ش ئه‌کیت
کجیکی زۆر زیره‌کیت داهاتویه‌کی زۆر گه‌ش چاوه‌رێی تۆ ئه‌کات هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ تۆی گۆڵ ئه‌خوازم هیواداره‌م بیگێت به‌ گێشت ئاوات و خۆزییه‌کانێت منیش چه‌ند پرسیاره‌که‌م هه‌یه‌ ئازیزم هیواداره‌م ماندووت نه‌کام باوانه‌که‌م...



1- چ ووشه‌ییک بێچگه‌ له‌ ووشه‌ی دایک لای تۆ جوان و زۆر کاریگه‌ره‌؟

2- بۆچی لای هه‌موومان ته‌مه‌نی منداڵی به‌ خۆشترین ته‌مه‌ن داده‌نیین ،،ئایا هوکاری چیه‌؟

3- ووشه‌و پێڤی کام ئه‌ندامێت زۆر پێت خۆشه‌ کاتێک ده‌ست خۆشی بابه‌ته‌کانێت ئه‌کات ..وه‌ ئه‌بێته‌ هانده‌رێک که‌ بابه‌تێکی تر ئاماده‌ بێکیت



43- ئڵن ژیان زۆر خۆشه‌؟ئی رۆناس گیان ژیان چون پێناسه‌ ئه‌کات به‌ رای تۆ وایه‌ ژیان خۆشه‌؟


با ئه‌م 4 پرسیاره‌م به‌س بێت ئازیزم هیواداره‌م ماندووم نه‌که‌ردبێت هیوای
سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وری بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ شادیدا بیت ماڵه‌که‌م دووباره‌ سوپاس....

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-10-06 18:05:13)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-10-06 18:26:58

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ کۆسۆفى به‌ریز
سلاو هاوريى كيان بةخيربيت
سةرةتا هيواى سةركةوتنت بؤ ئةخوازم لة كشت بوارةكانى زيانتا
منيش جةند برسياريكم هةيه بةو هيوايةم نةبيته هؤى بيزاركردنت

[b][color=#FF00FF]زۆر زۆر سوپاس برا ئازیزه‌که‌م


1-  رؤنياس جؤن بيناسةى ئةمانه ئةكات
دايك - نيشتمان - قوتابخانه - هاوريى جاك ؟


دایک/ژیانه‌

نیشتمان/دایکه‌

قوتابخانه/عه‌قله‌

هاوریى جاک/لاى من له‌ خۆم گرنگتره‌





2- ئايا ئةو شته جيه كه رؤنياس دينيته كريان ؟ وه به جى دل خؤش ئةبيت ؟


ئه‌وشته‌ زولمه‌ له‌ بونه‌وه‌ره‌کان   دلخؤشم به‌وه‌ى که‌سه‌ ئازیزه‌کانم لیم نه‌ره‌نجین به‌وه‌ ى ریز له‌ مرۆف  بگیریت به‌تایبه‌ت ئافره‌ت به‌وه‌ى ده‌رجه‌ى به‌رز بهینم

3 - ئايا رؤنياس كةسيكى جؤنه زوو توره ئةبيت يا درةنك ؟ كه توره بيت تا جةند ليبوردةيه ؟

وه‌لا دلم ناسکه‌ توره‌ ئه‌بم به‌س دره‌نگ به‌س که‌توره‌ بووم دۆو دۆشاو تیکه‌ل ئه‌که‌م ههههههههههههههه نیو سه‌عات دواى ئه‌وه‌ پیم بلین ببوره‌ ئه‌لیم ئاساییه‌


4- ئةو كةسه كيه كه رؤنياس بيزار ئةكات و رقى لى ئةبيتةوه ؟

ئه‌وه‌ کچیکه‌ له‌مه‌کته‌ب له‌ پۆله‌که‌م به‌رده‌وام قسه‌ى ره‌ق ئه‌کات به‌رده‌وام منافه‌سه‌م ئه‌کات

كاتيكى شاد سةركةوتو بيت [/color][/b]


سوپاس براکه‌م به‌ریزیت گییان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-10-07 20:51:06

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-12-05
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

به‌ناوی یه‌زدانی پاکو بێگه‌رد
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ کاکه‌ سیروان گیان بۆ میوان داری کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوکه‌ بۆ ئه‌م ساباته‌ گوله‌
زۆر به‌ خێر بێت رۆنیاس خان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ساباته‌که‌ت جوانترو رازاوه‌تر کرد دوباره‌ به‌ خێر بێت

منیس وه‌کو هاورێیان کۆمه‌لێک پرسیرم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گه‌وری خۆت قبولیان بفه‌رمویت زۆر سوپاست ده‌که‌م

فه‌رمووووو
1. ئه‌ی من بیزانم خاتو رۆنیاس ئه‌م سال پی ناوه‌ته‌ ناو جه‌نگه‌وه‌ هههه ئه‌زنی چ جه‌نگێک؟؟؟؟؟ جه‌نگی ژیان و مردن مه‌به‌ستم ئه‌و پۆلی دوانزه‌ بێتامه‌یه‌ که‌ له‌ م ولاته‌یا وه‌ک و جه‌نگ وایه‌ له‌گه‌ل مرۆڤا چونکه‌ ئه‌گه‌ر نمره‌یه‌کی باش نه‌هێنیت خویندنی 12 سالت به‌لاش ده‌روا..
باسه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ چۆن خۆت ئاماده‌ کردوه‌ بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ دژواره‌ ؟ به‌ته‌مای چیت له‌م هجه‌نگه‌یا؟؟

2. رۆنیاس حه‌ز ده‌کات له‌ چی کولیه‌یه‌ک ور بگیرێت؟؟؟ یان حه‌ز ده‌کات پسپۆری له‌ چی بوارێک په‌یدا بکات و خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ی پێ بکات؟

3. له‌نجه‌ خان له‌ چی شتێکی ژیانیا زۆر په‌شیمانه‌وه‌ هه‌میشه‌ که‌ بیری ئه‌که‌وێته‌وه‌ پیی بیتاقه‌ت ده‌بێت؟

4. ئێ رۆنیاس خان له‌گه‌ل شیعرا به‌ینت چۆنی؟ ئایا پێت وایه‌ شیعر به‌هره‌یه‌ یان ئیلهامه‌؟

5. چارلی چاپلن له‌ نامه‌کایا به‌ کچه‌که‌ی ده‌لێت (( هیچ شتێک و هیچ که‌سێک له‌م جیهانه‌ دا شیاوی ئه‌مه‌نیه‌ که‌ کچێک ته‌نانه‌ت نینۆکێکی قاچه‌کانیش به‌روتی پیشان بدات،روتی نه‌خۆشیه‌کی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌یه‌ کچی خۆم من پیره‌ر پیاوێکم له‌وانه‌یه‌ قسه‌کانم جیگه‌ی پێکه‌نین بن به‌لام به‌ بۆچونی من جه‌سته‌ی که‌ رۆح وگیانی ئه‌وتت به‌روتی خۆس بوێت)). بۆچونت بۆ ئه‌مه‌ چیه‌

6. له‌نجه‌خان له‌ژیانی دا به‌ چی دڵی خۆشه‌ ؟ ئه‌و شته‌ی که‌ هه‌مو رۆژ چاوه‌روانی ده‌که‌یت و ده‌لێیت ئه‌مرۆ نا سبه‌ی؟

7. خۆسه‌وسترین هاورێت فێری چی کردیت؟

8. کوردژین پێشه‌نگه‌؟ ئایا پیت وایه‌ کوردژین به‌و مه‌به‌سته‌ی گه‌یشت بێت که‌ بۆی هاتۆده‌ دی؟

له‌ کوردژینه‌وه‌ چی فێر بویت ؟ پێناسه‌یه‌کی کوردژینمان بۆ بکه‌ ؟

9. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆر کاری گه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رت له‌ کوردژین هی کێیه‌ به‌زۆری؟

10. ئه‌گه‌ر زۆر به‌شتێک ماندو بویت که‌ نوسیت کاره‌با برا هه‌ستت چۆن ده‌بیت ئه‌و کات؟ بۆیه‌ ئه‌م پرسیاره‌م کرد چونکه‌ کاتێک ئه‌مشتانه‌ ئه‌نوسی بۆ تۆ من که‌ نوسیم کاره‌ با برا بۆ یه‌ ناچار بوم له‌ نوکه‌وه‌ ده‌ستی پێ بکه‌مه‌وه‌ ههههههههههه

له‌ کۆتیدا ده‌لێم هیوادارم له‌ ژیانت دا ببیته‌ به‌خته‌وه‌ر ترین که‌س
هیوادارم باشترین نمره‌ به‌ده‌ست بێنیت
هیوادارم هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ کوردژینی خۆشه‌ویست و له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کنتا بێبه‌شمان نه‌که‌یت
هیوام ئه‌و په‌ری خۆشی و به‌خته‌وه‌ری تۆ خۆشکی ئازیز و شه‌ویسته‌
کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوردژین پێشــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌نگه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-10-07 21:30:06

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وةلام بو فريشتةكيان

ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان بۆ مێوان داری ئه‌م هاورێیه‌ جوانه‌یه‌

رۆنیاس گیان زۆر زۆر بخێر بیت باوانه‌که‌م ساباتت زۆر جوانه‌ت که‌ردووه‌ گۆله‌که‌م...



پێشه‌کی ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌م هه‌موو کاره‌ جوانه‌یه‌ که‌ بۆ کورد ژین پێشکه‌ش ئه‌کیت
کجیکی زۆر زیره‌کیت داهاتویه‌کی زۆر گه‌ش چاوه‌رێی تۆ ئه‌کات هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ تۆی گۆڵ ئه‌خوازم هیواداره‌م بیگێت به‌ گێشت ئاوات و خۆزییه‌کانێت منیش چه‌ند پرسیاره‌که‌م هه‌یه‌ ئازیزم هیواداره‌م ماندووت نه‌کام باوانه‌که‌م...





1- چ ووشه‌ییک بێچگه‌ له‌ ووشه‌ی دایک لای تۆ جوان و زۆر کاریگه‌ره‌؟

خوا-خه‌یال-ئه‌فسانه‌ -عه‌شقى بى سه‌ره‌نجام

2- بۆچی لای هه‌موومان ته‌مه‌نی منداڵی به‌ خۆشترین ته‌مه‌ن داده‌نیین ،،ئایا هوکاری چیه‌؟



ئاخر تییدا هه‌ست به‌ خه‌م و ئازار ناکه‌ین ته‌نها خه‌مى ئه‌وه‌مان بوو راکه‌یه‌ن به‌ دواى په‌پوله‌کانا ته‌نها حه‌زى منالیم ئه‌وه‌ بوو په‌پوله‌یه‌ک بگرم و تۆزه‌که‌ى به‌ ده‌ستمه‌وه‌ نه‌نوسیت یان جارى وابوو له‌ به‌یانى تا ئیواره‌ رامئه‌کرد به‌دواى په‌پوله‌کانى پایزدا له‌ قتویه‌ک کۆم ئه‌کردنه‌وه‌ ئه‌مووت با سه‌رمایان نه‌بیت !!!!!!!!!!
منالى زه‌مه‌نیکه‌ له‌ سپیتى گه‌وره‌یش زه‌مه‌نیکه‌ له‌تاوان و گوناه


3- ووشه‌و پێڤی کام ئه‌ندامێت زۆر پێت خۆشه‌ کاتێک ده‌ست خۆشی بابه‌ته‌کانێت ئه‌کات ..وه‌ ئه‌بێته‌ هانده‌رێک که‌ بابه‌تێکی تر ئاماده‌ بێکیت[/color]

بیگومان هه‌موو ئه‌ندامان  په‌یامه‌کانییان دلخۆشم ئه‌کات به‌س بۆ هاندان په‌یامى په‌یامنیرى هاوریم مه‌ریوان وه‌ کاک یادگار و کاک سیروان و سۆزى خان

43- ئڵن ژیان زۆر خۆشه‌؟ئی رۆناس گیان ژیان چون پێناسه‌ ئه‌کات به‌ رای تۆ وایه‌ ژیان خۆشه‌؟
ژیان ئه‌لین خۆشه‌ به‌س من ئه‌و راستییه‌م نه‌بینیوه‌ ژیان تالترین واقیعه‌ خۆزگه‌ هاتنه‌ نیو ژییان به‌ده‌ست خۆمان بوایه‌ خۆزگه‌ مردن به‌ده‌ست خۆمان بوایه‌ خۆزگه‌!!!!!!!!!!ئةوكات خؤش ئةبوو


با ئه‌م 4 پرسیاره‌م به‌س بێت ئازیزم هیواداره‌م ماندووم نه‌که‌ردبێت هیوای
سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وری بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ شادیدا بیت ماڵه‌که‌م دووباره‌ سوپاس....


نا فریشته‌ گیان دله‌که‌م زۆر زۆر خۆشحالبووم په‌یامى خوشکه‌ گه‌وره‌که‌مم بینى
دله‌که‌میت رۆحه‌که‌م ته‌مه‌ن دریژ و سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-10-07 22:00:36

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

پێشه‌كی وه‌ك عاده‌ت به‌خێربێت و ده‌ستی كاك سیروان و به‌ڕیوبه‌راتی خۆش بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م میوانه‌
عه‌جوله‌مان بۆ ئه‌م ساباته‌ی كوردژین،،،،،،،،،منیش وه‌كو هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێكی كورتت لێ ئه‌كه‌م
هیوادارم له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بێتاقه‌ت نه‌بی.............وه‌نیوچاو هاتی بیم وه‌ قوروانت...........


1..........هیچ كاتێك بووه‌ ڕووبه‌ڕووی ئاوێنه‌ بوه‌ستی و قسه‌ له‌گه‌ڵ خۆتا بكه‌یت....؟ئه‌گه‌ر بووه‌ چیت وتووه‌؟

2.........له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك هاوڕییه‌تی كوڕ هه‌ڵده‌بژێریت له‌نێت؟به‌تایبه‌ت كوردژین؟

3......مل باریك به‌كێ ئه‌ڵێی ؟ وه‌ بۆچی؟ئه‌بێ وه‌ڵام به‌یته‌وه‌

4.....ئایا تا ئێستا ڕووی داوه‌ حه‌زبكه‌ی بابه‌تێكی دیاری كراو بنوسیت و بۆت ئاماده‌نه‌كراوه‌.؟؟

5......ئه‌گه‌ر به‌بچووكترین قسه‌ی ناخۆش توڕه‌ ئه‌بیت....تا ئێستا له‌كاتی توڕه‌بووندا چیت شكاندووه‌؟نه‌ڵێی نه‌م شكاندووه‌؟

6.........بچوكترین و گه‌وره‌ترین ئامۆژگاری من بكه‌یت چی ئه‌ڵێیت؟

7......گومان یان شك...چ پێوه‌رێكیان هه‌یه‌ لای تۆ.........؟

8.......... بۆ چی ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌رپێچی كردن له‌یانه‌ ئه‌ترسی؟

9.....كاتێك بابه‌تێك ئه‌بینی له‌جێگایه‌ك هی كوردژینه‌و ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ی كوردژین نه‌دراوه‌.....چی ئه‌كه‌یت؟

10....ژیان لای تۆ ........به‌خۆشیه‌وه‌ جوانه‌.......یان به‌ ناخۆشیه‌وه‌؟

11.....ئه‌مانه‌ چین.............ته‌نیایی......تاریكی.........ترس.........خه‌نده‌........هاوكاری.......فرمێسك......لای تۆچی ئه‌گه‌یه‌نن؟

12....ڕویداوه‌ بڵێی واز له‌ كوردژین ئه‌هێنم.....بۆ .....ئه‌گه‌ر بۆكه‌شی نه‌بێت ئاساییه‌؟

13....ئه‌گه‌ر سه‌رتای یانه‌ت بێت سه‌رپێچی بكه‌ین ئاساییه‌؟چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و هاوڕییانه‌ی له‌ساڵێك زیاتره‌ له‌یانه‌ن و سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن؟؟؟

14....بۆ چی ئه‌ندامان به‌گشتی له‌نوسینی په‌یامدا ته‌بعه‌ن به‌منشیه‌وه‌ لاوازین....؟یانی په‌یامه‌كان جاری واهه‌یه‌ چێژلای خاوه‌ن بابه‌ت دروست ناكه‌ن بۆ؟


هیوادارم له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بیزار نه‌بی  هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-10-08 11:43:52

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

سلاو ورێز
سه‌ره‌تا به‌خێر بێت رۆنیاس خان هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ کاره‌کانت به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هیواخوازم که‌ خامه‌ی به‌رێزتان هه‌رده‌م به‌رده‌وام بێت له‌ بابه‌ت نوسین منیش وه‌ک ئه‌ندامێک حه‌زم کرد به‌شداری بکه‌م و ئه‌م پرسیارانه‌ت ئاراسته‌ بکه‌م

1- وه‌ک خوێندکارێک چۆن ده‌روانیته‌ ئاستی پرۆگرامی پۆله‌کانی خوێندن به‌ گشتی ئایا ئه‌م پرۆگرامه‌ شیاوه‌ بۆ خزمه‌تی خوێندکار ؟
2- وه‌ک که‌سێکی چالاکی یانه‌ و مالپه‌ر که‌ به‌رده‌وام حه‌زت له‌ کاری جوانه‌ به‌تایبه‌تی دیمانه‌ ئاماده‌کردن ... ئایا کارکردن یاخود بێین دیمانه‌ ئاماده‌کردن چ بروایه‌کی به‌ تۆ به‌خشیوه‌ ؟
3- ئه‌گه‌ر ژیان جه‌نگێک بێت له‌ نێوان دوو ده‌سه‌لاتی به‌ کژ یه‌ک داچوو به‌رای به‌ریزتان ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته‌ چین ؟
4- جه‌نگ له‌ پێناو بردنه‌وه‌ .. سه‌رکه‌وتن ،،،، به‌خته‌وه‌ری ژیان ،،،، به‌رای تۆ په‌سندترین جه‌نگی مرۆڤ کامه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ل خودی خۆی و به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات ؟
5- ئه‌گه‌ر پێت بلێم ئه‌و بیروباوه‌ره‌ چیه‌ که‌ ده‌ته‌وێت بلاوی بکه‌یته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌ره‌و پێش بردنی کوردژین چیمان پێ ده‌لێیت ؟


هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم
دووباره‌ به‌خێر بێت و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-10-08 15:50:49

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

سلاو

ده‌ست خۆشیم بۆ هاورێی ئه‌زیز و به‌رێزم کاکه‌ سیروان گیان بۆ سازدانی میوانداریه‌کان

به‌خێربێی رۆنیاس گیان بۆ ساباتی یانه‌ و ئه‌مه‌ویت ته‌نها ده‌ست خۆشی کاره‌ جوانه‌کانت لێ بکه‌م و به‌هیوام به‌رده‌وام بیت گوڵه‌که‌م
به‌و هیوایاشم که‌ نمره‌یه‌کی به‌رز بێنت ئه‌مساڵ ،، هیچ پرسیارم نیه‌ ته‌نها رێز و خۆشه‌ویستیم بۆت به‌قوربان
دوور بیت له‌ ناخۆشی و خۆشیه‌کان هه‌میشه‌ ژیانت رووناک بکه‌نه‌وه‌ ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو و بوه‌خته‌وه‌ربیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-10-08 21:39:36

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-12-09
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPOpera

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت خوشکی ئازیزمان (   Rony   )  خان ، خۆشحاڵم که‌ ئه‌بینم ئه‌ندامێکی چالاک و دڵسۆزمان میوانێکی ئازیزی یانه‌یه‌ ، سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتووبیت :
1_  چ جیاوازیه‌ک ئه‌بینیت له‌ نێوان یانه‌ کوردیه‌کان به‌ گشتی و یانه‌ی کوردژین ؟
2_  ڕۆنی که‌سێکی چالاک و وریا و دڵسۆزی یانه‌ ناسراوه‌ ، دابڕانت له‌ یانه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت  ئه‌م وشانه‌ ( چالاک و وریا و دڵسۆز ) چیان
      به‌سه‌ر دێت ؟
3_  ئایا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ ئاستی پێویست دا ئه‌بینیت له‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان ؟؟
4_  له‌چاوی کوردژینه‌وه‌ ته‌ماشای ژیان بکه‌یت ، ژیان چۆن دێته‌ به‌رچاوت ؟!!
5_  چۆن ئه‌ڕوانیته‌ هاوڕێیه‌تی نێت ؟؟پێت وایه‌ یانه‌ی کوردژین سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی دڵسۆز و به‌ وه‌فا ؟؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-10-09 12:43:25

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

زۆر زۆر خۆشحالم ئه‌م جاره‌ش گولێکی تر میوانی ساباته‌
به‌خێڕهاتیت گوله‌ گیان
هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزیت بۆ ده‌خوازیم له‌کاره‌کانتا
هیوادارم ئه‌م ساڵ نمره‌یه‌کی به‌رز به‌ده‌ست بێنیت به‌ساقه‌
منیش وه‌کو هاورێیان ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م هه‌ه‌یه‌

1: رۆنیاس هه‌تا بلێی کچێکی له‌سه‌رخۆ وهێمنه‌ ، باسی به‌سه‌رهاتێک بکه‌ که‌ زۆر توره‌ بوبێتی؟
2: رۆنیاس زۆری حه‌ز له‌ بواری نواندنه‌ ،گه‌ر هاتو پێت بلێین له‌ فلیم یان دراما یان کلیپ دا به‌شداربه‌ ئایا کامیان هه‌لده‌بژێریت؟
3:ئه‌گه‌ر داوایان لێکردیت بۆ کاری نواندن ئایا وه‌کو خۆت حه‌ز ده‌که‌یت چ ده‌وڕێک بنیبینت؟
4: وه‌کو خوێندکارێک چ پێشنیار و چ ره‌خنه‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ پرۆگرامی خوێندن ؟
5: چ وتته‌یه‌کت هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ی که‌ من نوسیومه‌  (نرخی ئه‌و کاته‌ خۆش و ناخۆشانه‌ بگره‌ که‌ به‌سه‌رتدا دێن

چونکه‌ خوای گه‌وره‌ تاقیت ده‌کاته‌وه‌ .)؟

هیوادارم سه‌رکه‌وتوو و دلخۆش بیت له‌ ژیاندا گوله‌  گیان
هه‌ربژی به‌ساقه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-10-09 12:52:17

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌


وه‌لام بۆ کاک بروا باتاسى

به‌ناوی یه‌زدانی پاکو بێگه‌رد
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ کاکه‌ سیروان گیان بۆ میوان داری کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوکه‌ بۆ ئه‌م ساباته‌ گوله‌
زۆر به‌ خێر بێت رۆنیاس خان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ساباته‌که‌ت جوانترو رازاوه‌تر کرد دوباره‌ به‌ خێر بێت

منیس وه‌کو هاورێیان کۆمه‌لێک پرسیرم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گه‌وری خۆت قبولیان بفه‌رمویت زۆر سوپاست ده‌که‌م


زۆر سوپاس گیانه‌ منیش دوباره‌ ئه‌لیم ده‌ستت خۆش کاک سیروان
فه‌رموو گوله‌که‌م به‌خۆشحالیه‌وه‌ جوابت ئه‌یه‌مه‌وه‌ براگه‌وره‌که‌م




فه‌رمووووو
1. ئه‌ی من بیزانم خاتو رۆنیاس ئه‌م سال پی ناوه‌ته‌ ناو جه‌نگه‌وه‌ هههه ئه‌زنی چ جه‌نگێک؟؟؟؟؟ جه‌نگی ژیان و مردن مه‌به‌ستم ئه‌و پۆلی دوانزه‌ بێتامه‌یه‌ که‌ له‌ م ولاته‌یا وه‌ک و جه‌نگ وایه‌ له‌گه‌ل مرۆڤا چونکه‌ ئه‌گه‌ر نمره‌یه‌کی باش نه‌هێنیت خویندنی 12 سالت به‌لاش ده‌روا..
باسه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ چۆن خۆت ئاماده‌ کردوه‌ بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ دژواره‌ ؟ به‌ته‌مای چیت له‌م هجه‌نگه‌یا؟؟




به‌خوا زۆر ئه‌ترسام سه‌ره‌تا به‌س به‌هۆى هاورییه‌کم ئیسته‌ ناترسم که‌ زۆر ئامۆژگارى باشى کردم سوپاسى ئه‌که‌م
ئیسته‌لام ئاساییه‌ به‌ه‌س ئه‌وه‌ یه‌ کاترى سه‌عى کردنت زۆر ئه‌ویت هه‌موو رۆژى سه‌عیت هه‌یه‌ پشتیوان به‌خوا ده‌رجه‌ ئه‌هینم بلین ئامین     هههههههههههههه



2. رۆنیاس حه‌ز ده‌کات له‌ چی کولیه‌یه‌ک ور بگیرێت؟؟؟ یان حه‌ز ده‌کات پسپۆری له‌ چی بوارێک په‌یدا بکات و خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ی پێ بکات؟

حه‌زم له‌به‌شى قانوونه‌ ئیشه‌لا  ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستى بینم


3. له‌نجه‌ خان له‌ چی شتێکی ژیانیا زۆر په‌شیمانه‌وه‌ هه‌میشه‌ که‌ بیری ئه‌که‌وێته‌وه‌ پیی بیتاقه‌ت ده‌بێت؟

له‌وساتانه‌ى له‌ منالى خۆم و بى ئاگاى خۆم به‌قسه‌ى دایکمم نه‌کردووه‌ بومه‌ته‌ هۆى خه‌م بۆى که‌بیرم ئه‌که‌ویتوه‌ زۆر بیتاقه‌ت ئه‌بم

4. ئێ رۆنیاس خان له‌گه‌ل شیعرا به‌ینت چۆنی؟ ئایا پێت وایه‌ شیعر به‌هره‌یه‌ یان ئیلهامه‌؟

زۆر حه‌زم له‌شیعره‌ زۆۆۆۆۆۆۆر شیهر به‌هره‌و ئیلهامه‌ واته‌ هه‌ردوکیان


5. چارلی چاپلن له‌ نامه‌کایا به‌ کچه‌که‌ی ده‌لێت (( هیچ شتێک و هیچ که‌سێک له‌م جیهانه‌ دا شیاوی ئه‌مه‌نیه‌ که‌ کچێک ته‌نانه‌ت نینۆکێکی قاچه‌کانیش به‌روتی پیشان بدات،روتی نه‌خۆشیه‌کی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌یه‌ کچی خۆم من پیره‌ر پیاوێکم له‌وانه‌یه‌ قسه‌کانم جیگه‌ی پێکه‌نین بن به‌لام به‌ بۆچونی من جه‌سته‌ی که‌ رۆح وگیانی ئه‌وتت به‌روتی خۆس بوێت)). بۆچونت بۆ ئه‌مه‌ چیه‌

سه‌رده‌می چارلی سه‌ره‌تای هه‌نگاو نانی ئافره‌ت بوو به‌ره‌و رووت کردنه‌وه‌ و داماڵینی جه‌سته‌ی ئافره‌ت دیاره‌ چارلی ئه‌و کاته‌ هه‌ستی به‌وه‌ کردبوو که‌ ئیتر کۆمه‌ڵگا ورده‌ ورده‌ به‌روه‌و ئه‌وه‌ ئه‌ڕوات که‌ له‌ هه‌موو به‌هاکانی ڕه‌وشت بشۆرێته‌وه‌ کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا که‌ ئێستا گه‌یشتۆته‌ لوتکه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ ئاشکرا ڕاستیه‌کانی خه‌یاڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رزه‌ ئه‌سه‌لمێنێت


6. له‌نجه‌خان له‌ژیانی دا به‌ چی دڵی خۆشه‌ ؟ ئه‌و شته‌ی که‌ هه‌مو رۆژ چاوه‌روانی ده‌که‌یت و ده‌لێیت ئه‌مرۆ نا سبه‌ی؟


گه‌رانه‌وه‌ى خاله‌کانم له‌ ئه‌وروپا وه‌ شاد بونه‌وه‌م به‌ کور و کچى خاله‌کانم ئه‌وه‌ زۆر دلخۆشم ئه‌کات
هه‌ر چاوه‌روانى ئه‌وه‌م که‌ سیستمى خویندن تۆزى باش بیت ئه‌لیم ئه‌مرۆ نا سبه‌ینى ههههههههههههههه




کوردژین پێشه‌نگه‌؟ ئایا پیت وایه‌ کوردژین به‌و مه‌به‌سته‌ی گه‌یشت بێت که‌ بۆی هاتۆده‌ دی؟

له‌ کوردژینه‌وه‌ چی فێر بویت ؟ پێناسه‌یه‌کی کوردژینمان بۆ بکه‌ ؟ [/color][/b]
گریان

کوردژین تا هه‌یه‌ پیشه‌نگه‌ به‌لى تاراده‌یه‌کى باش وه‌ دلنیام باشترینه‌له‌کوردژین فیرى ئه‌وه‌ بوم له‌ زولم بیده‌نگ نه‌بم فیرى گه‌وره‌ى ژیان بووم فیرى خه‌م بووم فیرى هاوکارى بووم زکوردژین پیشه‌نگه‌
ئه‌وه‌ ئه‌و وشه‌ییه‌ که‌ ته‌نها بیلیم بۆ کوردژین
9. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆر کاری گه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رت له‌ کوردژین هی کێیه‌ به‌زۆری؟

ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆر کاری گه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رت له‌ کوردژین هی کێیه‌ به‌زۆری؟


بابه‌ته‌کانى کاک یادگار  و کاک سیروان و په‌یامنیر مه‌ریوان باوه‌ نورى  هه‌لبه‌ت بابه‌تى جوانت هه‌یه‌ تۆش ده‌ستت خۆش  بمینیت بۆ کوردژین



10. ئه‌گه‌ر زۆر به‌شتێک ماندو بویت که‌ نوسیت کاره‌با برا هه‌ستت چۆن ده‌بیت ئه‌و کات؟ بۆیه‌ ئه‌م پرسیاره‌م کرد چونکه‌ کاتێک ئه‌مشتانه‌ ئه‌نوسی بۆ تۆ من که‌ نوسیم کاره‌ با برا بۆ یه‌ ناچار بوم له‌ نوکه‌وه‌ ده‌ستی پێ بکه‌مه‌وه‌ ههههههههههه


سه‌ره‌تا ئه‌لیم ups به‌کاربینه‌
وام لیهاتووه‌ له‌کاتى بابه‌تیک که‌ هیشتا بلاوم نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ زۆر به‌و باته‌ هیلاک بووم شه‌ویک هه‌مویم نوسى که‌چى پیش ئه‌وه‌ى سه‌یف بکه‌م کاره‌با برا بى پیچو په‌نا ماوسه‌که‌م فرییاو کیشام به‌ کیبۆرده‌که‌یا و چوم بۆ حه‌وشه‌ من له‌ ده‌رگاکه‌ نه‌چومه‌ ده‌ره‌وه‌ کاره‌با هاته‌وه‌ بۆیه‌ دیسان گه‌رامه‌وه‌ به‌س ئه‌ونه‌ توره‌ بووم چوم خه‌وتم هههههههههههههههههههههه




له‌ کۆتیدا ده‌لێم هیوادارم له‌ ژیانت دا ببیته‌ به‌خته‌وه‌ر ترین که‌س
هیوادارم باشترین نمره‌ به‌ده‌ست بێنیت
هیوادارم هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ کوردژینی خۆشه‌ویست و له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کنتا بێبه‌شمان نه‌که‌یت
هیوام ئه‌و په‌ری خۆشی و به‌خته‌وه‌ری تۆ خۆشکی ئازیز و شه‌ویسته‌
کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوردژین پێشــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌نگه‌



سوپاس گیانى من هاوریى خۆشه‌ویستى منیت
زۆر زۆر سوپاس
گوله‌که‌م
کوردژین پیشه‌نگه‌ پیشه‌نگه‌کانه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Ronyas (2010-10-09 12:56:17)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-10-09 13:49:02

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ په‌یامنیرى کوردژین مه‌ریوان برا گه‌وره‌که‌م

زۆر سوپاس به‌ساقه‌ برا گه‌وره‌و ئه‌زیزه‌که‌ى من په‌یامنیر گیان

پێشه‌كی وه‌ك عاده‌ت به‌خێربێت و ده‌ستی كاك سیروان و به‌ڕیوبه‌راتی خۆش بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م میوانه‌
عه‌جوله‌مان بۆ ئه‌م ساباته‌ی كوردژین،،،،،،،،،منیش وه‌كو هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێكی كورتت لێ ئه‌كه‌م
هیوادارم له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بێتاقه‌ت نه‌بی.............وه‌نیوچاو هاتی بیم وه‌ قوروانت...........


زۆر سوپاس به‌ساقه‌ برا گه‌وره‌و ئه‌زیزه‌که‌ى من په‌یامنیر گیان


1..........هیچ كاتێك بووه‌ ڕووبه‌ڕووی ئاوێنه‌ بوه‌ستی و قسه‌ له‌گه‌ڵ خۆتا بكه‌یت....؟ئه‌گه‌ر بووه‌ چیت وتووه‌؟

ئره‌وه‌لا زیاتر ئه‌وکاتانه‌ى که‌ئه‌گریم ئه‌چمه‌ به‌ر ئاوینه‌ ئه‌و کاتانه‌م بیر یه‌ته‌وه‌ که‌ پیئه‌که‌نیم ههههههههه
ئیتر به‌خۆمم ئه‌وت به‌س ئیتر ژیر ئه‌بومه‌وه‌ ههههههههههههههههه مناله‌ ههههههه


2.........له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك هاوڕییه‌تی كوڕ هه‌ڵده‌بژێریت له‌نێت؟به‌تایبه‌ت كوردژین؟

به‌س له‌کوردژین هاوریى کورم هه‌یه‌ وه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانییان وه‌ ژۆنیه‌تى په‌یام نوسینیان له‌ یانه‌ وه‌ پرسیاریشییان ئه‌ککه‌ىم به‌
دلنییاییه‌وه‌


[b][color=blue]......مل باریك به‌كێ ئه‌ڵێی ؟ وه‌ بۆچی؟ئه‌بێ وه‌ڵام به‌یته‌وه‌


هههههههههههههههههههه وه‌لا تۆ وات به‌من وت یه‌که‌م جار حه‌په‌سام نه‌مزانى چۆن وات وت هههههههههه
له‌ده‌مى خۆته‌وه‌ منیش جار جار وات پیئه‌لیم ههههههههههههههههه
4.....ئایا تا ئێستا ڕووی داوه‌ حه‌زبكه‌ی بابه‌تێكی دیاری كراو بنوسیت و بۆت ئاماده‌نه‌كراوه‌.؟؟


5......ئه‌گه‌ر به‌بچووكترین قسه‌ی ناخۆش توڕه‌ ئه‌بیت....تا ئێستا له‌كاتی توڕه‌بووندا چیت شكاندووه‌؟نه‌ڵێی نه‌م شكاندووه‌؟

هههههههه  په‌رداخ قاپ جارى واشه‌ قه‌له‌مم شکانوه‌ که‌ توره‌ بوم له‌ مه‌کته‌ب ههههههههههه


6.........بچوكترین و گه‌وره‌ترین ئامۆژگاری من بكه‌یت چی ئه‌ڵێیت؟

ئه‌لیم له‌ خۆت بایى مه‌به‌ هه‌ول بده‌ بى هیوا نه‌بیت له‌ژیان7......گومان یان شك...چ پێوه‌رێكیان هه‌یه‌ لای تۆ.........؟

گومان یان شک لاى ئافره‌ت زۆره‌ ئه‌ویش به‌ هۆى هه‌ست ناسکى و دلپاکییه‌وه‌یه‌

8.......... بۆ چی ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌رپێچی كردن له‌یانه‌ ئه‌ترسی؟

وه‌ى که‌ناوى سه‌رپیچى ئه‌هینن رۆحم ئه‌چیت حه‌زناکه‌م که‌ منیک زیاتر له‌ ١٠ جار یاساکانى یانه‌م خویندۆته‌وه‌ بۆ ئاخر بۆ سه‌رپیجى بکه‌م په‌یامنیر نه‌ک له‌ کوردژین له‌مه‌کته‌بیش وام بۆیه‌ ئیسته‌ به‌رپرسم له‌ سه‌رپیچى قوتابییه‌کانى تر له‌ پۆله‌که‌م ههههههههه

9.....كاتێك بابه‌تێك ئه‌بینی له‌جێگایه‌ك هی كوردژینه‌و ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ی كوردژین نه‌دراوه‌.....چی ئه‌كه‌یت؟
[b][color=#FF00FF]ئه‌وه‌ ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ زۆر توره‌ ئه‌بم له‌ ناخه‌وه‌ پیم ناخۆشه‌ ئه‌چم ئه‌بم به‌ ئه‌ندام وه‌ پییان ئه‌لیم به‌ به‌لگه‌وه‌ وه‌ ئاگادارییان ئه‌که‌م


10....ژیان لای تۆ ........به‌خۆشیه‌وه‌ جوانه‌.......یان به‌ ناخۆشیه‌وه‌؟[/color][/b]

به‌ خۆشى و ناخۆشیشه‌وه‌ واتا هه‌ردوکییان چونکه‌ مرۆف بى بونى ناخۆشى نرخر خۆشى نازانیت

11.....ئه‌مانه‌ چین.............ته‌نیایی......تاریكی.........ترس.........خه‌نده‌........هاوكاری.......فرمێسك......لای تۆچی ئه‌گه‌یه‌نن؟

ته‌نیایی/مردن

تاریکی/ بیده‌نگى
ترس/منالیم

خه‌نده‌/درۆکانى ژیان

هاوکاری/گه‌وره‌ى مرۆفه‌کان

فرمێسک/ناخ و ده‌رونى مرۆفه‌کانه‌



12....ڕویداوه‌ بڵێی واز له‌ كوردژین ئه‌هێنم.....بۆ .....ئه‌گه‌ر بۆكه‌شی نه‌بێت ئاساییه‌؟
به‌لى رویداوه‌

13....ئه‌گه‌ر سه‌رتای یانه‌ت بێت سه‌رپێچی بكه‌ین ئاساییه‌؟چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و هاوڕییانه‌ی له‌ساڵێك زیاتره‌ له‌یانه‌ن و سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن؟؟؟
پییان ئه‌لیم تکایه‌ به‌سه‌ ئیتر هه‌ولبه‌ن سه‌رپیچى نه‌که‌ن به‌ ئاگا بن له‌ یاساکانى یانه‌ تکایه‌

14....بۆ چی ئه‌ندامان به‌گشتی له‌نوسینی په‌یامدا ته‌بعه‌ن به‌منشیه‌وه‌ لاوازین....؟یانی په‌یامه‌كان جاری واهه‌یه‌ چێژلای خاوه‌ن بابه‌ت دروست ناكه‌ن بۆ؟
ه‌لا ئه‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ کات یان ئاره‌زوى خۆیان ئاخر ئه‌گه‌ر بزانن چه‌نیک که‌سیک به‌بابه‌تیک ماندوو ئه‌بن وا نابن

هیوادارم له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بیزار نه‌بی  هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

نا گیان خۆشحال بووم په‌یامنیر گیان
سوپاس تۆش ته‌مه‌ن دریژو سه‌رکه‌وتوو بیت براگه‌وره‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-10-09 18:35:51

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ کاک سیروان

سلاو ورێز
سه‌ره‌تا به‌خێر بێت رۆنیاس خان هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ کاره‌کانت به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هیواخوازم که‌ خامه‌ی به‌رێزتان هه‌رده‌م به‌رده‌وام بێت له‌ بابه‌ت نوسین منیش وه‌ک ئه‌ندامێک حه‌زم کرد به‌شداری بکه‌م و ئه‌م پرسیارانه‌ت ئاراسته‌ بکه‌م


سه‌رچاوم کاکه‌ گیان سه‌ره‌تا زۆر سوپاست ئه‌که‌م داواى لیبوردنت ئه‌که‌م که‌ماندووم کردیت به‌هۆى ئه‌م میواندارییه‌
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئه‌و وشانه‌ت کاک سیروان فه‌رموو له‌ خزمه‌تت دام


1- وه‌ک خوێندکارێک چۆن ده‌روانیته‌ ئاستی پرۆگرامی پۆله‌کانی خوێندن به‌ گشتی ئایا ئه‌م پرۆگرامه‌ شیاوه‌ بۆ خزمه‌تی خوێندکار ؟

وه‌ک به‌ریزتان ئاگادارن  که‌ خویندن چۆنه‌ له‌ کوردستان زۆر به‌ ئاشکرا ئه‌لیم به‌رنامه‌ و پرۆگرامیکى باشمان نییه‌ بۆ خویندن من خویندکارى پۆلى ١٢ى ویژه‌ى نزیکه‌ى مانگیکه‌ ده‌وام ئه‌که‌ین چه‌ندین ده‌رسمان خویندووه‌ له‌وانه‌ى بیرکارى که‌چى تازه‌ ئه‌لین به‌شى یه‌که‌م ته‌رک بکه‌ن هه‌له‌ى تیایه‌ ئه‌مه‌ چه‌نى به‌ چه‌ن ؟؟؟من به‌ مامۆستا ئه‌پرسم مامۆستا ئه‌مسیال چۆن ئیمتیحان ئه‌یه‌ن ئه‌لیت نازانم ئافه‌رم وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ مامۆستا نازانى چۆن تاقیکردنه‌وه‌کان ئه‌نجام به‌ن وه‌ له‌لایه‌کى تریش سه‌ریان له‌ قوتابییه‌ دوساله‌کان تیک یاوه‌  مه‌به‌ستم پۆلى شه‌شه‌کان پۆلیکییان بۆ جیاکردونه‌ته‌وه‌ ئه‌لیى ئه‌وان نه‌خۆشیه‌کى ترسناکییان هه‌یه‌ یه‌ک مامۆستا ئاماده‌نییه‌ وانه‌یان پیى بلیت بۆ نازانم؟  باوه‌رکه‌ن ١٢ ساله‌ ئه‌خوینم ئیسته‌ش له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تینه‌گه‌یشتووم جار واز له‌ کتیب بینن ئه‌وه‌ هه‌ر نابى باسى بکه‌ین کتیب لمه‌کته‌ب نییه‌ به‌س له‌به‌رده‌رکى سه‌را پره‌ له‌ کتیب ئه‌مه‌ له‌ کوییان بوو الله‌ و اعلم !!!!!!!!    ئه‌ونه‌ ئه‌لیم خوا خراپتر نه‌یات





2- وه‌ک که‌سێکی چالاکی یانه‌ و مالپه‌ر که‌ به‌رده‌وام حه‌زت له‌ کاری جوانه‌ به‌تایبه‌تی دیمانه‌ ئاماده‌کردن ... ئایا کارکردن یاخود بێین دیمانه‌ ئاماده‌کردن چ بروایه‌کی به‌ تۆ به‌خشیوه‌ ؟

گه‌وره‌ترین برواى به‌ من به‌خشى واى لیکردم که‌ فیرببم به‌بى ترس و دوودلى له‌ گه‌ل که‌سى به‌رامبه‌رم دانیشم گفتوگۆ بکه‌م من ئه‌مه‌ویت سوپاسى تۆ بکه‌م کاک سیروان که‌ یارمه‌تى ده‌رى سه‌ره‌کى من بویت بۆ ئه‌و کاره‌ زۆر جار ماندووم کردویت به‌ خۆمه‌وه‌  وه‌ ئه‌مه‌ویت سوپاسى براى گه‌وره‌و به‌ریزم به‌ریز کارزان شیرۆکۆ  به‌ریوبه‌رى به‌شى سپاردنى کتیبخانه‌ى گشتى سلیمانى بکه‌م که‌ یارمه‌تى ده‌رمه‌ بۆ زۆربه‌ى کاره‌کانم




3- ئه‌گه‌ر ژیان جه‌نگێک بێت له‌ نێوان دوو ده‌سه‌لاتی به‌ کژ یه‌ک داچوو به‌رای به‌ریزتان ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته‌ چین ؟


ئه‌و دو ده‌سه‌لاته‌ى به‌ردده‌وام ملاملانییانه‌ لاى من عه‌قل و دله‌



4- جه‌نگ له‌ پێناو بردنه‌وه‌ .. سه‌رکه‌وتن ،،،، به‌خته‌وه‌ری ژیان ،،،، به‌رای تۆ په‌سندترین جه‌نگی مرۆڤ کامه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ل خودی خۆی و به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات ؟


  به‌راى من جه‌نگى مرۆف سه‌ره‌تا بۆ سه‌رکه‌وتنه‌ پاشان بۆ بردنه‌وه‌ پاشان بۆ به‌خته‌وه‌رى ژیان واته‌ مرۆف له‌ جه‌نگایه‌ بۆ هه‌ر سیکیان به‌رده‌وام له‌ جه‌نگایه‌


5پێت بلێم ئه‌و بیروباوه‌ره‌ چیه‌ که‌ ده‌ته‌وێت بلاوی بکه‌یته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌ره‌و پێش بردنی کوردژین چیمان پێ ده‌لێیت ؟

سه‌ره‌تا خزمه‌تکردن به‌ کورد وه‌ بلاو کردنه‌وه‌ى لیبورده‌ى و زانیار ى و خۆشه‌ویستى و ته‌باى
هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم
دووباره‌ به‌خێر بێت و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت



نا به‌پیجه‌وانه‌وه‌ زۆر زۆر خۆشحال بووم
سوپاس ته‌مه‌ن دریژ و سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-10-09 18:42:08

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

[b]فریشته‌ خان

ده‌ست خۆش گوله‌که‌م زۆر سوپاس خوشکه‌ ئزیزه‌که‌م سوپاس یۆ په‌یفه‌ ناسکه‌کانت هیوادارم تۆ ش سه‌رکه‌وتو  و به‌خته‌وه‌ر و
ته‌مه‌ن دریژ بیت ئه‌زیزم

زۆر زۆر خۆشحال بووم به‌ بینینى وشه‌کانت گولى من به‌خته‌وه‌ر بیت
[/b

]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-10-09 20:19:41

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

سڵاوو بۆ تۆی گوڵ و ئەندامی چالاک رۆنیاس   یان لەنجە خــان
خۆشحالم پیش ئەوەی لە یانە داببریم تۆ بویتە میوانی یانە
خۆشحالیشم کە ئەندامیکی زۆر چالاک و بەرێز و خۆشەویستی
********************************************
پرسیاریان بۆ من نە هیشتووتەوە ...!!!! 4  قەینا هەر پرسیار ئەکەم !!1

١-رۆنیاس ..قۆناغی شەشەو شەشیش قورسە تارەدەیەک چۆن کاتەکانت دیاری کردووە یان ریکت خستووە

٢-رۆنیاش .. لە ژیانە جگە لەوەی بۆی ئەخوینیت .دڵی بە چی تر خۆشە و بۆ چی ئەژی تا بە ئەمانجی بکات

٣-لە سلیمانیا لە کوی دڵت ئەکریتەوە؟؟ئارامیت ئەکاتەوە >!

٤-خۆشەویستیت بۆ  دایکت زۆر ترە یان باوکت ..بەس مەڵی هەر دووکیان ..!


هیوادارم پرسیارەکانم دووبارە نەبن و سەرپیچیم نەکردبێت !!
ئیتر  هیچم نەماوە تەنیا  دنیایەک  رێز خۆشەویستی ئارامی بۆ تۆ ..
دنا .٢٠١٠ سلێمانــی ،،

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-10-10 11:45:13

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆنیاس خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ هیمن زانکۆى گول

به‌خێربێیت خوشکی ئازیزمان (   Rony   )  خان ، خۆشحاڵم که‌ ئه‌بینم ئه‌ندامێکی چالاک و دڵسۆزمان میوانێکی ئازیزی یانه‌یه‌ ، سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتووبیت :

سوپاس براگه‌وره‌که‌م بۆ هه‌ستت زۆر سوپاس


1_  چ جیاوازیه‌ک ئه‌بینیت له‌ نێوان یانه‌ کوردیه‌کان به‌ گشتی و یانه‌ی کوردژین ؟

ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ى هه‌یه‌ له‌ناو کوردژین له‌ هیچ یانه‌یه‌کى تر نه‌مبینیوه‌ ئه‌و ریزو خوشک و برایه‌تییه‌ نیوان ئه‌ندامان ئه‌و وه‌فا وهاوکارییه‌ى ناو کوردژین جیاوازه‌ له‌ هه‌ممو مالپه‌رو یانه‌کانى تر  جونکه‌ کوردژین پیشه‌نگى پیشه‌نگه‌کانه‌

2_  ڕۆنی که‌سێکی چالاک و وریا و دڵسۆزی یانه‌ ناسراوه‌ ، دابڕانت له‌ یانه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت  ئه‌م وشانه‌ ( چالاک و وریا و دڵسۆز ) چیان
      به‌سه‌ر دێت ؟


ئیشه‌لا قه‌ت دانابریم به‌س قه‌ده‌ریش نازانینن چى بۆمان هه‌لگرتووه‌ ئه‌م وشانه‌ که‌سانى تر ئیشه‌لا ئه‌بن که‌ هه‌لى بگرن وه‌ ئیستاش زۆر که‌سمان هه‌ن له‌ کوردژین که‌ وان



ئایا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ ئاستی پێویست دا ئه‌بینیت له‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان ؟؟


به‌لى زۆر به‌باشى ئه‌رکى سه‌رشانییان جى به‌جى ئه‌که‌ن هیوادارم له‌ش ساغ و ته‌ندروست بن چونکه‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ کارده‌که‌ن

4_  له‌چاوی کوردژینه‌وه‌ ته‌ماشای ژیان بکه‌یت ، ژیان چۆن دێته‌ به‌رچاوت ؟!!

ژیانیک دور له‌ خراپه‌ و زولم و تاوان

5_  چۆن ئه‌ڕوانیته‌ هاوڕێیه‌تی نێت ؟؟پێت وایه‌ یانه‌ی کوردژین سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی دڵسۆز و به‌ وه‌فا ؟؟

هاوریه‌تى نیت به‌گشتى زۆر جار کاتییه‌ من به‌س له‌ کوردژین هاوریم هه‌یه‌ به‌لى به‌ته‌ئیکید کۆمه‌لیک برا و خوشکى به‌ وه‌فاو  دلسۆزم ناسیوه‌له‌ کوردژین


له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم .


سوپاس کاک هیمن گیان زۆر زۆر زۆر خۆشحال بووم به‌
بینینى وشه‌کانت
براگه‌وره‌ و ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.237.51.159
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net