❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * شـــلــــه‌‌ژانـــى مـــنـــدالاَن لــــه‌ كـــاتـــى خـــه‌ودا ... *

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-09-29 13:47:07

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

* شـــلــــه‌‌ژانـــى مـــنـــدالاَن لــــه‌ كـــاتـــى خـــه‌ودا ... *

شــــلــــــه‌ژانــــى مـــنـــدالاَن لــــه‌ كــــاتــــى خـــــه‌ودا . . .   

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7bd3d5ef5d.jpg
 
منداڵ له‌ دواى له‌ دایك بوونى مانگى یه‌كه‌م، نزیكه‌ بیست ودوو سه‌عات ده‌خه‌وێت، به‌لاَم هه‌ندێ جار به‌ هوَى برسێتى و تینوێتى و یان نه‌خوَشى له‌خه‌و راده‌په‌رِێ...به‌ مرورى زه‌مان خه‌وى منداڵ سه‌عات له‌ دواى سه‌عات كه‌م ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌گاته‌ شه‌ش ساڵ ده‌ ساعه‌ت ده‌خه‌وێ كه‌ گه‌یشته‌ ته‌مه‌نى لاوێتى ده‌بێته‌ هه‌شت سه‌عات. منداڵ ده‌بێت له‌و كاته‌نه‌دا باش بخه‌وێت ..
         
خه‌و ره‌حمه‌تێك و نیعمه‌تێكه‌ له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ له‌ سورِه‌تى فورقان ئایه‌تى 47 ده‌فه‌رموێت: (وهو الذی جعل لکم اللیل لباسا و النوم سباتا وجعل النهار نشورا ) واته‌: هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ به‌ میهره‌بانى خوَى شه‌وى گێرِاوه‌ به‌ جل و به‌رگ و پوَشاك بوَتان واته‌: به‌ تاریكاییه‌كه‌ى وه‌ك پوَشاك داتان ئه‌پوَشێ وه‌ خه‌ویشمان گێرِاوه‌ به‌ ماییه‌ى ئیسراحه‌ت و ماتى و ئارامش ئه‌وه‌ته‌ له‌ش و دوروونتان به‌ هوَى ئه‌وه‌وه‌ ئه‌حه‌وێته‌وه‌ وه‌ روَژیشى كردووه‌ به‌ هوَى هه‌ستانه‌وه‌ جموَجوَڵی كارو كوَشش بوَتان...(ته‌فسیرى رامان). خوَى هه‌موو زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رایه‌ كوَكن كه‌ خه‌وى شه‌و بوَ ته‌ندروستى له‌ش و له‌ش ساغى زوَر گرنگه‌...منداڵ له‌ دواى له‌ دایك بوونى مانگى یه‌كه‌م، نزیكه‌ بیست ودوو سه‌عات ده‌خه‌وێت، به‌لاَم هه‌ندێ جار به‌ هوَى برسێتى و تینوێتى و یان نه‌خوَشى له‌خه‌و راده‌په‌رِێ...به‌ مرورى زه‌مان خه‌وى منداڵ سه‌عات له‌ دواى سه‌عات كه‌م ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌گاته‌ شه‌ش ساڵ ده‌ ساعه‌ت ده‌خه‌وێ كه‌ گه‌یشته‌ ته‌مه‌نى لاوێتى ده‌بێته‌ هه‌شت سه‌عات. منداڵ ده‌بێت له‌و كاته‌نه‌دا باش بخه‌وێت تاوه‌كو گه‌وره‌ بونێكى ته‌ندروستى بوَببێت و له‌ رووى له‌ش و لاره‌وه‌ كێشه‌ بوَ دروست نه‌بێت و دوور بێت له‌ ره‌ق بوونى ماسولكه‌كانى...
چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى توشى ده‌بین \"

1- خه‌وى منداڵ كه‌ دواكه‌وت له‌ كاتى خوَى نه‌خه‌وت، ره‌ق بوونى ده‌ماره‌ ماسولكه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات به‌ تایبه‌ت كاتێك كه‌ بوَ قوتابخانه‌ هه‌ڵده‌سێنرێ و به‌ پێ ی پێویست نه‌خه‌وتووه‌ ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى له‌ پوَلدا ئاگاى له‌ خوَى نه‌مێنىَ و خه‌وى لێبكه‌وێت له‌ ناو پوَلدا.

2- هه‌ندێ له‌ خێزانه‌كان كاتی خه‌وتنى منداڵه‌كانیان دیارى كردووه‌ و له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێت منداڵه‌كه‌ له‌ سه‌رى سه‌عات كه‌ بوَى دانراوه‌ بخه‌وێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى زوَر گه‌وره‌یه‌... بوَ نمونه‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ خه‌ریكى یارى كردن بێت و توَ به‌زوَر بیخه‌وێنی جوَرێكه‌ له‌ بێ رێزى به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌و له‌ كه‌سایه‌تى ده‌ده‌ی و له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ناراحت و بێزارى ده‌چێته‌ سه‌ر خه‌و. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ خه‌ودا شتى ناخوَش و ترسناك ببینێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى تێكچونى خه‌وه‌كه‌ى.

3- هه‌ندێك له‌ دایكان و باوكان بوَ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان یارى بكه‌ن و یان یارى منداڵانى پێ نیشان بده‌ن، ئه‌و منداڵه‌ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنن، به‌ تایبه‌ت ئه‌و باوكانه‌ى كه‌ به‌ درێژاى روَژ خه‌ریكه‌ ئیش كردنن و ته‌نها له‌و كاته‌دا مه‌جالی بینینى منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت كه‌ خه‌وتووه‌، بوَیه‌ تووشى ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ده‌بێت. بوَیه‌ به‌ هوَى ئه‌م كاره‌وه‌ كه‌ ده‌یكه‌ین خه‌وى خوَش له‌ منداڵه‌كه‌ تێك ده‌ده‌ین. كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ى بوَ سه‌ر جیگاى خوَى هه‌ست به‌ ناراحه‌تی ده‌كات.

4- هه‌ندێك له‌ دایكان و باوكان بوَ خه‌واندنى منداڵه‌كانیان ده‌یانترسێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ دایك و باوك توشى ده‌بێت.

5- هه‌ندێك له‌ دایكان بوَ خه‌وتنى منداڵه‌كانیان هه‌ندێك چیروَك باس ده‌كه‌ن كه‌ مایه‌ى ترساندنى منداڵه‌كه‌یه‌...كه‌ كاریگه‌رییه‌كى سلبى له‌ سه‌ر منداڵه‌كه‌ دروست ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ خه‌ویا خه‌وى ناخوَش و ترسناك ببینێ و له‌ خه‌وێكى خوَشدا نه‌خه‌وێ.

6- هه‌ندێك له‌ خێزانه‌كان پێش خه‌وتنى منداڵه‌كانیان ئاو، یان ئاو میوه‌یان ده‌ده‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ شه‌ودا میز به‌خوێدا بكات...كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زوَربه‌ى خێزانه‌كان گله‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ منداڵه‌كانیان له‌ شه‌واندا توشى ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن.

7- له‌ كاتى خه‌وتن ده‌رگاى ژووره‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌ر قوفڵ ده‌كرێ، به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌وانى تاریكدا، كه‌ تاریكى زوَر ترسی له‌ دڵى منداڵاندا زوَر ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌ خه‌وێكى خوَشه‌ نه‌بێت....

8- فێر نه‌كردنى منداڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خوَى به‌ ته‌نها بخه‌وێت....هه‌ندێ له‌ خێزانه‌كان رێ به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ له‌ ته‌نیشت دایك و باوكیان بخه‌ون به‌ تایبه‌ت ئه‌و دایكانه‌ى كه‌ منداڵه‌كانیان تا ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵى له‌ ته‌نیشت خوَیان ده‌خه‌وێنن...ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى زوَر گه‌وره‌یه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ دایك و باوكى رابێت و پشتى پێ ببه‌ستن و پشت به‌ خوَ به‌ستنى خوَیان له‌ ده‌ست بده‌ن.

9- بوَیه‌ پێداگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كانتان تا ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵى به‌ ته‌نها بخه‌وێنن و رایانبهێنین تا هێزى پشت به‌ خوَ به‌ستو زیاتر بێت.

10- وه‌ له‌ كوَتایدا: زوَربه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ مندالاَن و میرمنداڵان له‌ به‌ سه‌رى ده‌بن له‌ ره‌نج ناخوَشیدا وه‌ك شه‌ومیز، ترس له‌ تاریكاى، هاواركردن له‌ خه‌و، خه‌وتن له‌ قوتابخانه‌، بێ ئاگا بوون له‌ خوَ ئاگا نه‌بوون له‌ خوَ، نه‌روَشتن بوَ قوتابخانه‌و هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ به‌ هوَى نا ئاسووده‌ بوون و ناته‌واوى و ناراحه‌تى بوون له‌ خه‌ویاندایه‌.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-08946cca99.jpg

__________________________

وه‌رگێڕانی : هه‌ردی ئه‌نوه‌ر

__________________________

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-10-15 15:46:01

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2014-04-18
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: * شـــلــــه‌‌ژانـــى مـــنـــدالاَن لــــه‌ كـــاتـــى خـــه‌ودا ... *

ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی زۆر زۆر به‌سووده‌ هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-10-22 08:07:45

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: * شـــلــــه‌‌ژانـــى مـــنـــدالاَن لــــه‌ كـــاتـــى خـــه‌ودا ... *

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش به‌ڕێزم ،،مه‌منون بۆپه‌یامت ،،
هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.205.242.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net