❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆڤین میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-09-24 11:44:35

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

چۆڤین میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌ .کاکه‌ چۆڤین ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات . ‌  ،  هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه چۆڤین ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .


له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-09-24 12:06:15

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

ده‌ستخۆشیم بۆکاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریه‌.
کاکه‌ چۆڤین به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین، ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتۆ هاوڕێ گیان.

پرسیاره‌کانم:
1- چۆڤین مانای چی؟خۆناوه‌که‌ت خۆشه‌، ئه‌ی بۆچی ئه‌ونازناوه‌ت هه‌ڵبژاردووه‌؟
2- ماشه‌الله‌ بابه‌تت زۆره‌ به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌یان وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگن، بۆ له‌ هه‌موو به‌شێک بابه‌ت ئاماده‌ناکه‌یت و بڵاو ناکه‌یته‌وه‌؟
3- ئایا عه‌قڵ چیه‌ و نه‌فس چیه‌؟
4- گه‌وره‌ترین هیوایه‌تت له‌ژیانتا چیه‌و چی بووه‌ ئایا تا ئێستا ئه‌وهیوایه‌ته‌ت هاتۆته‌ دی؟
5-واداده‌نێین تۆ خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر نه‌ت بێت هههه، کچێک دێت له‌پشت ته‌وه‌ ده‌مانچه‌یه‌ک له‌سه‌ سه‌رت را ئه‌گرێ، ئه‌ڵێ یا ئه‌بێ ببم به‌خێزانی تۆ یا ئه‌ت کوژم، ئایا کامه‌ی هه‌ڵ ئه‌بژێری؟


ببوره‌ له‌وه‌ی ئه‌زیه‌تم دای.

دوباره‌ به‌خێر بێیت و هیوای ئارامی و خۆشحاڵیت بۆئه‌خوازم ئینشآءالله‌ سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-09-24 13:17:33

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

کاکه‌ سیروان نووسی:

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌ .کاکه‌ چۆڤین ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات . ‌  ،  هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه چۆڤین ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .


له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین.
ئۆقیانوسێک رێز و زه‌ریایه‌ک خۆشه‌ویستی و  باوه‌شێک گوڵی سووری هاورێیه‌تیم هه‌یه‌ بۆ یه‌ک به‌ یه‌کی هه‌ردوو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ماندوونه‌ناس و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی یانه‌ ، زۆر سوپاس بۆ تۆی ئازیزم کاک سیروان بۆماندوو بوونت و  ئه‌و ووشه‌ جوانانه‌ت ،،، خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ میوانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستم ،،، ئه‌خوازم میوانێکی رۆح سوکتان بم و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز بده‌مه‌وه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-09-25 09:35:33

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

کاك Muslim

کاکه‌ چۆڤین به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین، ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتۆ هاوڕێ گیان.

سوپاست ده‌که‌م کاکه‌ Muslim ، خۆشحاڵم به‌ په‌یامی به‌ڕێزت ، هیوام ئاسووده‌یی به‌ڕێزته‌ .

1- چۆڤین مانای چی؟خۆناوه‌که‌ت خۆشه‌، ئه‌ی بۆچی ئه‌ونازناوه‌ت هه‌ڵبژاردووه‌؟

چۆڤین : سه‌رچاوه‌ی ئاوی کانیه‌ ، به‌ڵێ ناوی ڕاستیم خۆشه‌ و زۆریش حه‌زم ئه‌کرد به‌ ناوی زانا خۆم له‌ یانه‌ تۆماربکه‌م به‌ڵام ئه‌و کات ئه‌ندامێک له‌ یانه‌ به‌ ناوی زانا هه‌بوو بۆیه‌ دوو هه‌مان ناو نابێت له‌ یانه‌ ، منیش به‌ نازناوێکی تر بووم به‌ ئه‌ندام . نازناوی ( چۆڤین )م بۆیه‌ هه‌ڵبژارد چونکه‌ ئه‌م نازناوه‌ زۆر پێم جوان بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جارێکیش تووشی ئه‌وه‌ هاتووم که‌ له‌و کاته‌ی ئه‌ندامان په‌یامیان بۆ بابه‌ته‌کانم ئه‌نووسی هه‌ر وایان ئه‌زانی چۆڤین ناوی کچانه‌ ههههههه به‌ڵام هه‌ر له‌ بابه‌تێکی یانه‌ ئه‌م ناوه‌م وه‌رگرتووه‌ که‌ ناوی کوڕانه‌ .

2- ماشه‌الله‌ بابه‌تت زۆره‌ به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌یان وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگن، بۆ له‌ هه‌موو به‌شێک بابه‌ت ئاماده‌ناکه‌یت و بڵاو ناکه‌یته‌وه‌؟

سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ . توانیم له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا زۆر بابه‌تی به‌سوود و گرنگ له‌ یانه‌ بڵاوبکه‌مه‌وه‌ وه‌کو ( بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و وێنه‌ی زۆر جوان و نوێ و بابه‌تی کۆمپیوته‌ر و هه‌واڵ و هیتر...) ، ڕاست ئه‌که‌یت زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانم وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگن ، ئه‌مه‌شیان له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ خۆم ده‌ستێکم له‌ بواری فۆتۆگرافی دا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کاری خۆم ئای تیه‌. ئیشه‌ڵڵا له‌ به‌رنامه‌م دا هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌شه‌کانی تریش بابه‌تی نوێ و به‌سوود بڵاوبکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام خۆت ئه‌زانیت ئاماده‌کردنی بابه‌ت (که‌ له‌ سایته‌ بیانیه‌کان وه‌رئه‌گرم) وه‌رگێڕانیان له‌ زمانه‌کانی (ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و تورکی)یه‌وه‌ پێویستی به‌ کاتێکی تایبه‌ت هه‌یه‌ و ئێستا بابه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ وه‌ها ئاسان نییه‌ بیری ڵێ ئه‌که‌مه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش بابه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ ئه‌بێت چه‌ند دیراسه‌یه‌کی بابه‌ته‌که‌ بکه‌یت: له‌ به‌رواری بابه‌ته‌که‌ که‌ ئه‌بێت بابه‌ته‌که‌ نوێ بێت سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ر و سایته‌ کوردیه‌کان و باشتر وایه‌ که‌ بابه‌ت کۆپی نه‌بێت و بێ ماندوو بوون له‌ یانه‌ بڵاوبکرێته‌وه‌ . ببوره‌ که‌ وه‌ڵامه‌که‌م زۆر بوو ..

3- ئایا عه‌قڵ چیه‌ و نه‌فس چیه‌؟

عه‌قڵ: هێزێکی کاریگه‌ره‌ بۆ دره‌وشانه‌وه‌ و گه‌یشتن به‌به‌ها جوانه‌کانی ژیان ..
نه‌فس: به‌ڕاستی وشه‌ی (نه‌فس) وشه‌یه‌كی ترسناك و ئه‌گه‌ر نه‌توانیت به‌سه‌ریدا زاڵ بیت ..


4- گه‌وره‌ترین هیوایه‌تت له‌ژیانتا چیه‌و چی بووه‌ ئایا تا ئێستا ئه‌وهیوایه‌ته‌ت هاتۆته‌ دی؟

سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی ئاواتم بۆ خواستبێت و خه‌ونم پێوه‌ بینیبێت تا ڕاده‌یه‌ک هاتۆته‌ دی ،
گه‌وره‌ترین ئاواتم به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه‌ ، چونکه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ده‌توانم بگه‌م به‌ هه‌موو ئاواته‌کانی ترم
.

5-واداده‌نێین تۆ خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر نه‌ت بێت هههه، کچێک دێت له‌پشت ته‌وه‌ ده‌مانچه‌یه‌ک له‌سه‌ سه‌رت را ئه‌گرێ، ئه‌ڵێ یا ئه‌بێ ببم به‌خێزانی تۆ یا ئه‌ت کوژم، ئایا کامه‌ی هه‌ڵ ئه‌بژێری؟

وه‌ڵڵا ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من هیچ خۆشه‌ویستم نییه‌ ، که‌ نه‌بێت ههههههه

ببوره‌ له‌وه‌ی ئه‌زیه‌تم دای.

دوباره‌ به‌خێر بێیت و هیوای ئارامی و خۆشحاڵیت بۆئه‌خوازم ئینشآءالله‌ سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت.

سوپاس ، ئه‌زیه‌ت نییه‌ کاکه‌ Muslim گیان ، پرسیاره‌کانتم به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵام دایه‌وه‌ ،،، هیوام خۆشیته‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-09-25 10:04:31

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

..بــــ چۆڤین ــــــــــــــــه‌خێر بێێت...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6e6ce87187.jpg

زۆر به‌خێر بێیت کاک چۆڤین میوانێکی ئازیز و خۆشه‌وسیتمانیت خۆشحاڵین به‌ میوانداری کردنی تۆی ئازیز
سوپاس بۆ بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێمان ئه‌به‌خشیت بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان..

ئه‌مه‌وێت بپرسم::




-ئاستی خوێندنی چۆڤین له‌ چ ئاستێکدایه‌؟؟



-ئایا ڕوویداوه‌ خه‌م بتڕوخێنێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان؟



-((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟




-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌س بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌؟؟



-ئه‌گه‌ر ڕوویدا که‌سێکت خۆش ویست له‌ کات و شوێنێکی هه‌ڵه‌،،چی ئه‌که‌یت؟؟



-چ شتێک زۆر دل خۆشت ده‌کات،،وه‌ چ شتێک زۆر دڵته‌نگت ده‌کات؟؟



-کێیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نت له‌ بیری ناکه‌یت؟؟



- زانا کاری ڕۆژانه‌ی چییه‌ و به‌ چییه‌وه‌ خه‌ریکه‌؟؟



-وا هه‌ست بکه‌ ئێستا هه‌موو دنیا گویت لێ ئه‌گرێت::
             چییان پێ ده‌ڵێیت؟؟




- ته‌مه‌نت چه‌نده‌؟؟



-بۆ پێشتر به‌شداریت نه‌ده‌کرد له‌ میوانداریه‌کانی پێش خۆت؟؟
میوانداری چ ئه‌ندامێک زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت؟؟




-خاوه‌نی چ هه‌ستێک ده‌بیت که‌ خه‌ڵکانێک وه‌سفت بکه‌ن به‌ چه‌ند سیفه‌تێک که‌له‌تۆدا نه‌بێت؟؟



-پێش ئه‌م ناوه‌ ناوت نه‌مابێ بوو،،،بۆ ئه‌و ناوه‌ت هه‌لبژارد و چ واتایه‌کی هه‌بو دواتر چۆن بوو گۆڕیت؟؟



-ئه‌گه‌ر داوای دیارییه‌کت لێ بکه‌م چیم پێشکه‌ش ده‌که‌یت؟؟



-زۆرجار ده‌بینیم گله‌ی له‌ پله‌که‌ی خۆت ده‌که‌یت له‌ کوردژین ،،،، بــــــــــۆ؟؟



هیوادارم ماندوو نه‌بیت به‌ وه‌لامی پرسیاره‌کانمه‌وه‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-09-25 21:22:20

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsFirefox

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

زۆر سپاسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌که‌م که‌ له‌ ساباتی ئه‌م جاره‌ی کوردژیندا گوڵێکی به‌ ڕێزی کردوه‌ به‌ میوان


سڵاو و ڕێز له‌ هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستمان چۆڤین گیان.. به‌ ڕاستی له‌و کاته‌وه‌ی که‌ من هاتووم بۆ ئه‌م یانه‌ ڕه‌نگینه‌ چۆڤین توانییه‌تی خزمه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ بکات و ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت کردویه‌تی و وه‌ک ماڵێک دایناوه‌ بۆ خۆیی و زۆر زۆر ڕێز و سڵاوم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێز چۆڤین.....


هه‌ندێ پرسیارم له‌ به‌ڕێزت هه‌یه‌ چۆڤین گیان به‌ هیوام ماندووت نه‌که‌م......


کاکه‌ چۆڤین چ کارێک ئه‌کات؟تا چه‌ند ئاره‌زووی له‌ کاره‌که‌ی هه‌یه‌؟جگه‌ له‌ کاره‌که‌ی خۆی ئاره‌زووی له‌ چ کارێکی تر بووه‌؟




کاکه‌ چۆڤین چ خه‌ونێکی هه‌یه‌؟




کاکه‌ چۆڤین ئاره‌زووی ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ده‌کات؟




کاکه‌ چۆڤین چۆن پێناسه‌ی وه‌فا ده‌کات؟



دوباره‌ ده‌ست خۆشی له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م  به‌ڕێزه‌یان کردووه‌ به‌ میوان له‌م ساباته‌ ڕه‌نگینه‌دا




کاکه‌ چۆڤین گیان نه‌مویست زۆر ماندووت بکه‌م ...هیوادارم ماندووم نه‌کردبێتیت و ڕێز و سڵاوم هه‌یه‌ بۆ تۆی گوڵ و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن کاکۆ-کورد (2010-09-25 21:37:16)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-09-26 02:05:36

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ : SoZi خان
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif

زۆر به‌خێر بێیت کاک چۆڤین میوانێکی ئازیز و خۆشه‌وسیتمانیت خۆشحاڵین به‌ میوانداری کردنی تۆی ئازیز
سوپاس بۆ بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێمان ئه‌به‌خشیت بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان..

بژیت SoZi خان ، زۆر سوپاسی ئه‌و ووشه‌ جوانانه‌ی به‌ڕێزت ده‌که‌م ، خۆشحاڵترم به‌ په‌یامی به‌ڕێزت ،،،
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

ئاستی خوێندنی چۆڤین له‌ چ ئاستێکدایه‌؟؟

قۆناغی دوازده‌می ئاماده‌یی - به‌شی زانستی
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-ئایا ڕوویداوه‌ خه‌م بتڕوخێنێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان؟

سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ، نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان خه‌م بمڕوخێنێت.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟

له‌ ساڵی 2000 زستانێکی سارد و شێدار ، ڕۆژێکیان کۆمپیوته‌ره‌که‌م له‌ پــڕ ڕاوه‌ستا و نه‌ده‌چووه‌ ناو سیسته‌می ویندۆز ( Motherboardـه‌که‌ی شێی وه‌رگرتبوو ) ، منیش ئه‌و کات فایلێکی زۆر و ئه‌رشیفێکی زۆرم له‌ سه‌ر شاشه‌ و له‌ هارده‌کانی تر دا هه‌بوو ، بردمه‌ لای کۆمپانیایه‌ک تاکو بۆمی چاک بکه‌نه‌وه‌ (نه‌ک فۆرمات) ، که‌ ته‌ماشایان کرد ، وتیان هه‌ر ئه‌بێت فۆرمات بکرێته‌وه‌ !  منیش هیچ چاره‌یه‌کم نه‌بوو و ووتم با فۆرمات بکرێته‌وه‌ . ئه‌وان هه‌ڵسان هارده‌که‌یان لێکرده‌وه‌ به‌ کۆمپوته‌رێکی خۆیان فۆرماتیان کرد ! لێره‌دا له‌ دوولای قه‌وما !!! هه‌م فایله‌کانم سڕانه‌وه‌ و هه‌م کۆمپیوته‌ره‌که‌ش چاک نه‌بوویه‌وه‌ . ئه‌و کات و ئێستاش خۆزگه‌ سوودی نه‌بوو ..
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌س بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌؟؟

دایک و باوکم که‌ هه‌موو کات له‌ دڵم دان .
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-ئه‌گه‌ر ڕوویدا که‌سێکت خۆش ویست له‌ کات و شوێنێکی هه‌ڵه‌،،چی ئه‌که‌یت؟؟

تا پێم بکرێت هه‌ڵه‌کان چاک بکه‌مه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌کرا، ئه‌و کات ئه‌بێت بڕیارم بگۆڕم .
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-چ شتێک زۆر دل خۆشت ده‌کات،،وه‌ چ شتێک زۆر دڵته‌نگت ده‌کات؟؟

- کاتێک زۆر دڵخۆشم که‌ ده‌بینم جێی په‌نجه‌م له‌ کوردژیندا دیاره‌ ده‌بێت و هه‌ست به‌ ماندووبوونم ناکه‌م له‌و کاته‌ی که‌ هه‌موو کاتم بۆ کوردژین ته‌رخان کردووه‌.
- له‌وه‌ دڵته‌نگ ده‌بم که‌ که‌سێک دڵم بشکێنێت یان ببمه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دڵی که‌سێک بڕه‌نجێنم .

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-کێیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نت له‌ بیری ناکه‌یت؟؟

دایک و باوکم..
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

- زانا کاری ڕۆژانه‌ی چییه‌ و به‌ چییه‌وه‌ خه‌ریکه‌؟؟

کاری ڕۆژانه‌م کۆمپیوته‌ره‌ ، فه‌رمانبه‌ری ( ئای تی )م له‌ دائیره‌یه‌کی حکومی . که‌ پۆلی یازده‌ی زانستی بووم دامه‌زرام
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif
 

-وا هه‌ست بکه‌ ئێستا هه‌موو دنیا گویت لێ ئه‌گرێت::
             چییان پێ ده‌ڵێیت؟؟

خوێندن و بڕوانامه‌ به‌س نییه‌ بۆ مرۆڤ به‌ڵکو بیر و هزر و داهێنان ته‌واوکه‌ری بڕوانامه‌که‌ن..
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

- ته‌مه‌نت چه‌نده‌؟؟

25 ساڵم
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-بۆ پێشتر به‌شداریت نه‌ده‌کرد له‌ میوانداریه‌کانی پێش خۆت؟؟
میوانداری چ ئه‌ندامێک زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت؟؟

- وه‌ڵڵا حه‌زم نه‌ده‌کرد ئه‌زیه‌تی هیچ ئه‌ندامێکی به‌ڕێز بده‌م ، ئه‌و پرسیارانه‌ی لام دروست ئه‌بوون ، وه‌ڵامه‌که‌یانم له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانه‌وه‌ وه‌رئه‌گرت.
- میوانداری کاکه‌ ReKaN   و   کاکه‌ ♫ Hemn Zanko ♫   و   به‌ڕێزت  ، میوانداریه‌که‌تان زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ نه‌متوانی به‌شداری میوانداریه‌که‌تان بکه‌م  به‌ لایه‌نی که‌م ده‌بایه‌ به‌شداری میوانداری به‌ڕێزت بکه‌م هه‌تا هه‌ندێ پرسیاری قورست لێ بکه‌م وه‌کو پرسیاره‌کانی خۆت ههههههههههه هه‌ر ئه‌ڵێیت ئیمتیحانی TOEFL وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ ههههههههه

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-خاوه‌نی چ هه‌ستێک ده‌بیت که‌ خه‌ڵکانێک وه‌سفت بکه‌ن به‌ چه‌ند سیفه‌تێک که‌له‌تۆدا نه‌بێت؟؟

به‌داخه‌وه‌ هه‌ستێکی ناخۆشه‌ ،،،
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-پێش ئه‌م ناوه‌ ناوت نه‌مابێ بوو،،،بۆ ئه‌و ناوه‌ت هه‌لبژارد و چ واتایه‌کی هه‌بو دواتر چۆن بوو گۆڕیت؟؟

به‌ڵێ پێش ئه‌م ناوه‌ ناوم نه‌مابێ بوو،  وشه‌ی (نه‌مابێ) له‌ مه‌م و زینه‌وه‌ وه‌رم گرتبوو ، خۆشه‌ویستیم بۆ چیرۆکه‌که‌ وای لێکردم که‌ ئه‌م ناوه‌ هه‌ڵبژێرم، نه‌مابێ: واته‌ که‌سێک که‌ نه‌ماوه‌ . ( ئه‌سته‌مه‌ خه‌می دونیا بۆ که‌سێک که‌ نه‌مابێ ) . گۆڕینی ئه‌م ناوه‌م له‌ کاتێکدا بوو که‌ یانه‌ی کوردژین به‌م دیزاینه‌ نوێیه‌ هاته‌وه‌ و منیش بڕیارم دا به‌ ناوێکی تر و دیزاینێکی تر خۆم له‌ یانه‌ نوێ بکه‌مه‌وه‌.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-ئه‌گه‌ر داوای دیارییه‌کت لێ بکه‌م چیم پێشکه‌ش ده‌که‌یت؟؟

ئه‌م دیارییه‌ت پێشکه‌ش ئه‌که‌م :
http://kurdup.com/up/uploads/picture/580e254ac7.jpg
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

-زۆرجار ده‌بینیم گله‌ی له‌ پله‌که‌ی خۆت ده‌که‌یت له‌ کوردژین ،،،، بــــــــــۆ؟؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌ڵام زۆر ناخۆشه‌ که‌ ئه‌ندامێک ئه‌بینم زیاتر له‌ ساڵێکه‌ نه‌هاتۆته‌ یانه‌ که‌چی هه‌مان پله‌ی ئه‌ندامێتی منی هه‌یه‌.. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ڕۆژانه‌ 2 تا 3 ی شه‌و له‌ یانه‌م و خه‌ریکی بابه‌ت و په‌یام و ئاگادارکردنه‌وه‌م.. ئاماده‌بوونه‌کانم له‌ لای ئێوه‌ باشتر دیاره‌
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-6a7a7d05a3.gif

هیوادارم ماندوو نه‌بیت به‌ وه‌لامی پرسیاره‌کانمه‌وه‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..

به‌ڕێزیت هاوڕێی ئازیزم ، له‌هاوڕێیه‌تیدا ماندوو بون هیچ جێگایه‌كی نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ من زۆر خۆشحاڵم به‌پرسیاره‌كانت...
زۆر سوپاسی هه‌ستت ده‌كه‌م،،، هیوام خۆشی و ئاسووده‌ییته‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-09-26 08:27:53

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز : کاکۆ-کورد

سڵاو و ڕێز له‌ هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستمان چۆڤین گیان.. به‌ ڕاستی له‌و کاته‌وه‌ی که‌ من هاتووم بۆ ئه‌م یانه‌ ڕه‌نگینه‌ چۆڤین توانییه‌تی خزمه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ بکات و ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت کردویه‌تی و وه‌ک ماڵێک دایناوه‌ بۆ خۆیی و زۆر زۆر ڕێز و سڵاوم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێز چۆڤین.....

سڵاو ڕێز له‌ تۆش هاوڕێ گیان ، سوپاس بۆ ئه‌م وشه‌ جوانانه‌ت ، ئه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و به‌ڕێزی خۆته‌ ، خۆشحاڵم که‌ به‌م جۆره‌ وه‌سف ده‌کرێم له‌ لای به‌ڕێزته‌وه‌ ، هیوام خۆشیته‌ هاوڕێ گیان ،،،
*****************************************************************************************************

هه‌ندێ پرسیارم له‌ به‌ڕێزت هه‌یه‌ چۆڤین گیان به‌ هیوام ماندووت نه‌که‌م......

کاکه‌ چۆڤین چ کارێک ئه‌کات؟تا چه‌ند ئاره‌زووی له‌ کاره‌که‌ی هه‌یه‌؟جگه‌ له‌ کاره‌که‌ی خۆی ئاره‌زووی له‌ چ کارێکی تر بووه‌؟

سه‌رچاوان پرسیاره‌کانت به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ :
کاری ڕۆژانه‌م کۆمپیوته‌ره‌ ، فه‌رمانبه‌ری ( ئای تی )م له‌ دائیره‌یه‌کی حکومی

*****************************************************************************************************

کاکه‌ چۆڤین چ خه‌ونێکی هه‌یه‌؟

ڕۆژێک بێت که‌ ئێمه‌ی کوردیش ململانێی وڵاتانی پێشکه‌وتوو بکه‌ین له‌ جیهان دا ، چونکه‌ ئێمه‌ش هیچمان له‌م وڵاتانه‌ که‌متر نیه‌..
*****************************************************************************************************

کاکه‌ چۆڤین ئاره‌زووی ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ده‌کات؟

ده‌نگی هونه‌رمه‌نده‌  ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردی.. که‌ هه‌رگیز له‌بیریان ناکه‌ین،،
ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم ،،
له‌ ئینگلیزیش : لیۆنا لویس Leona Lewis

*****************************************************************************************************

کاکه‌ چۆڤین چۆن پێناسه‌ی وه‌فا ده‌کات؟

وه‌فا : ئه‌وه‌ی له‌ مانای وه‌فا نه‌گه‌یشتبێت مانای وایه‌ له‌ ژیان نه‌گه‌یشتوه‌ ،،
*****************************************************************************************************

دوباره‌ ده‌ست خۆشی له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م  به‌ڕێزه‌یان کردووه‌ به‌ میوان له‌م ساباته‌ ڕه‌نگینه‌دا

منیش دووباره‌ و هه‌زارباره‌ سوپاسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێزت ده‌که‌م ،،، ئه‌و هه‌ست و وشه‌جوانانه‌ت منییان دووباره‌ ژیانده‌وه‌ ،،، هیوام وایه‌ هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت ، سه‌رفراز و ئاسووده‌ بیت له‌ ژیانت دا ،،،
*****************************************************************************************************

کاکه‌ چۆڤین گیان نه‌مویست زۆر ماندووت بکه‌م ...هیوادارم ماندووم نه‌کردبێتیت و ڕێز و سڵاوم هه‌یه‌ بۆ تۆی گوڵ و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت

برای ئازیز و هاوڕێی خۆشه‌ویستم ، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کردووه‌ :  له‌هاوڕێیه‌تیدا ماندوو بون هیچ جێگایه‌كی نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ من زۆر خۆشحاڵم به‌پرسیاره‌كانت،،،
،،، هیوام وایه‌ له‌ خۆشیا بیت هاوڕێ گیان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-09-27 17:33:32

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆس بێت کاک سیروان بۆ مێوانداری که‌ردنی ئه‌م به‌رێزه‌یه‌



به‌خیر بێت کاک جوڤین بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌



منیش چه‌ند پرسیاره‌که‌م هه‌یه‌؟



-کامه‌یان زۆر سه‌خته‌ بۆ کاک چوڤین
خیانه‌تی که‌سه‌کی زۆر نیزیک یانیش دابرانی ئازیزان؟



-زۆر چار شاعران ژیانی خۆیان به‌ به‌هار و به‌ پایز وه‌سف ئه‌که‌ن
ئایا کاک چوڤین ژیانی خۆی به‌ کام له‌و دوو وه‌رزه‌ وه‌سف ئه‌کات؟



-هاورێتی چیه‌ لای کاک چوڤین ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌ هاوری راستگۆ ماوه‌ یان هاورێتیش بۆیته‌ به‌ به‌رژوه‌ندی؟
کاک چوڤین چی ئه‌لین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوریتی ئه‌که‌ن یاخۆد پیوندی خۆشه‌ویستی درۆ ئه‌به‌ستن چیان پێ ئه‌لێت؟



زۆر ماندووت ناکه‌م هیوای ژیانێکی خۆش و پر شادی بۆ تۆ ئه‌خوازم
هه‌ر سه‌رکه‌تو بیت له‌ گشت کاره‌کانتدا.

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-09-27 18:46:14

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ فریشته‌ خان :


frishtaykurd


¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸


به‌خیر بێت کاک جوڤین بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌

بژیت ، سوپاست ده‌که‌م ، خۆشحاڵم به‌ په‌یامی به‌ڕێزت ،،،
¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸

منیش چه‌ند پرسیاره‌که‌م هه‌یه‌؟
-کامه‌یان زۆر سه‌خته‌ بۆ کاک چوڤین
خیانه‌تی که‌سه‌کی زۆر نیزیک یانیش دابرانی ئازیزان؟

به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌ هاوڕێی ئازیزم:
خیانه‌تی که‌سێکی زۆر نزیک سه‌ختره‌،،،

¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸

-زۆر چار شاعران ژیانی خۆیان به‌ به‌هار و به‌ پایز وه‌سف ئه‌که‌ن
ئایا کاک چوڤین ژیانی خۆی به‌ کام له‌و دوو وه‌رزه‌ وه‌سف ئه‌کات؟

وه‌سفی ژیانی خۆم له‌ پایزێکی هێمندا ئه‌بینم،،،
¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸

-هاورێتی چیه‌ لای کاک چوڤین ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌ هاوری راستگۆ ماوه‌ یان هاورێتیش بۆیته‌ به‌ به‌رژوه‌ندی؟
کاک چوڤین چی ئه‌لین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوریتی ئه‌که‌ن یاخۆد پیوندی خۆشه‌ویستی درۆ ئه‌به‌ستن چیان پێ ئه‌لێت؟

هاوڕێیه‌تی واتا دوو که‌س که‌ متمانه‌ی ته‌واویان به‌یه‌ک هه‌بێت وه‌ له‌ پێناو هیچ مه‌به‌ستێکی دنیایی دا نه‌بووبن به‌ هاوڕێی ئه‌کتر،،،
ده‌توانم بڵێم له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا هاوڕێیه‌تی ڕاستگۆ زۆر ده‌گمه‌نه‌ ، به‌ڕاستی جێگای داخه‌ که‌ ئێستا ده‌بینم به‌رژه‌وه‌ندی بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ دروستبونی هاوڕێیه‌تی.
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوڕێتی ئه‌که‌ن یاخود په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی درۆ ئه‌به‌ستن ، ئه‌وانه‌ له‌ مانای ژیان و وه‌فا نه‌گه‌یشتوون،،،

¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸

زۆر ماندووت ناکه‌م هیوای ژیانێکی خۆش و پر شادی بۆ تۆ ئه‌خوازم
هه‌ر سه‌رکه‌تو بیت له‌ گشت کاره‌کانتدا.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هاوڕێ گیان دوباره‌ خۆشحاڵم به‌ په‌یام و پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت ،
هیوام ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و ئاسووده‌یته‌ ،،،
به‌هیوام وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت ،،،

¸•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸¸.•*´¨`*•.¸

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-09-29 19:34:16

pepule
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-10
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPMSIE

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

[b]زور سوباسى ده ستى به ريوه به رايه تى ك
زين ده كه م كه ئه م جاره ميوانداري هاوريكى تر به ريز كردووته به ميوان

سڵاو و ڕێز له‌ هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستمان چۆڤین گیان.ده كه م.به راستى  ‌ئه نداميكى ليهاتو و ه توانيتى خزمه تى  ئه م يانه ى بكات [center]


جه ند برسبياريكه م بوتو يى به ريز  هه يه كاك جوفين
[.ئاياروزانه زوربه ىكاتيت به جى خه ريك ده كه ى.
ئه كه رهاوري هه بيت زور ئازيزه بيت  له دلت به لام ئه وبه بيجه وانه ئايه كاك جوفين جى ئه ليت به رامبه ربه وكه سانه.
[center] ج مرازيت هه يه حه زه كه ى جيبه جى بيت
ئايه كاك جوفين جون وسفى خوشه ويستى خوى ده كات. 


[imgl][/imgl]




هاوار به‌رێم بۆ کام لا له‌ کێ بکه‌م سکالام
خودا له‌ ده‌ردی دووری بۆ دڵ کوانێ سبوری خودا کێ پانای عاشقانه‌..

Kurdzhin

دایه‌ گیان دایه‌ شیرینم ئه‌ی دایه‌ ئیش ئه‌وینم 


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-bc1da272e4.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-09-29 19:43:22

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

سڵاوبرای ئازیزو خۆشه‌ویستم کاک چۆڤین منیش وه‌ک هاوڕێیان حه‌زم کرد به‌شدار ببم و چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م

1-ئه‌و گۆرانیه‌ کامه‌یه‌ زۆر به‌ی جاره‌کان له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌ی لێیته‌وه‌

2-هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌نیه‌ که‌ هیچ شتێکی نیه‌ عه‌قڵ هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بیه‌وێت هه‌موو شتێکی هه‌بێت.....لێکدانه‌وه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌

3-ئه‌گه‌ر بکرێت به‌سه‌رهاتێکی خۆشی خۆتمان بۆ بگێرێته‌وه‌ ...به‌س مه‌ڵێ نازانم  وهیچم بیر نیه‌ ههههههههه

4-له‌ژیانتدا خۆت به‌ قوتابی هه‌میشه‌ی کێ ده‌زانیت

5-ئه‌گه‌ر که‌سێک کاک چۆڤین نه‌ناسێت و بیه‌وێت ته‌عارفت له‌گه‌ڵ بکات ، ئه‌و هه‌موو شته‌کانی ژیانی خۆی باس بکات تۆ چی خۆتی بۆ باس ئه‌که‌یت و چۆن خۆتی پێ ئه‌ناسێنیت


ڕێزوخۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-09-29 23:03:18

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2015-01-23
په‌یامه‌كان: 732
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

-کاک چۆڤین به‌خێر بێت بۆئه‌م میواندریه‌ 37

چ شتێک زۆر سه‌رنجت را ئه‌کێشێت له‌ یانه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێی سه‌رسام  ببیت؟ 65

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-روویداوه‌ گله‌ی له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران بکه‌یت؟

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ ஐ

-بیرۆکه‌ی نوێت چییه‌ بۆ کوردژین؟

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-کاک چۆڤین به‌چی زۆرتوره‌ ئه‌بێت؟4


˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌له‌کاک چۆڤین دا هه‌یه‌و تا ئێستا لێێ شاردوینه‌ته‌وه‌ و نه‌مان زانیوه‌؟

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-حه‌ز به‌هاورێیه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌ی کام ئه‌ندامی یانه‌ ئه‌که‌یت؟؟ناوی ده‌ست نیشان بکه‌..

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-ئه‌ی ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کان لای کاک چۆڤین کێن جگه‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-09-30 08:45:23

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز pepule

زور سوباسى ده ستى به ريوه به رايه تى ك
زين ده كه م كه ئه م جاره ميوانداري هاوريكى تر به ريز كردووته به ميوان

سڵاو و ڕێز له‌ هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستمان چۆڤین گیان.ده كه م.به راستى  ‌ئه نداميكى ليهاتو و ه توانيتى خزمه تى  ئه م يانه ى بكات

سڵاو pepule گیان ، هاوڕێی ئه‌زیزیت ، سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت ، خۆشحاڵم به‌ په‌یامی به‌ڕێزت ،،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-46eb2d9a83.gif

ئاياروزانه زوربه ىكاتيت به جى خه ريك ده كه ى.

بواری ئای تی به‌ گشتی و چاککردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی هاردوێر و سۆفتوێر به‌ تایبه‌تی،،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-46eb2d9a83.gif

ئه كه رهاوري هه بيت زور ئازيزه بيت  له دلت به لام ئه وبه بيجه وانه ئايه كاك جوفين جى ئه ليت به رامبه ربه وكه سانه.

پێی ئه‌ڵێم : به‌ لایه‌نی که‌م ئه‌م سێ ڕه‌وشته‌ ( ڕاستگۆیی ، متمانه‌ ، وه‌فا ) له‌ ئاوێنه‌ی خۆتدا ببینه‌ ، تاکو دڵنیابیت که‌ هاوڕێی زۆر ئازیزی منیت ،،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-46eb2d9a83.gif

ج مرازيت هه يه حه زه كه ى جيبه جى بيت

وه‌کو کوردێک خزمه‌تێکی نوێ له‌ بواری ئای تی دا بکه‌م ،،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-46eb2d9a83.gif

ئايه كاك جوفين جون وسفى خوشه ويستى خوى ده كات.

وه‌کو باسم کرد له‌سه‌ره‌وه‌ ، من هیچ خۆشه‌ویستێکم نییه‌ ، به‌ڵام بۆ هاوڕێیه‌ ئازیزه‌کانم: وه‌فا و خۆشه‌ویستیه‌کی بێ سنور که‌ تاکو ئێستا نه‌متوانیه‌وه‌ وه‌سفی ته‌واو بکه‌م،،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-46eb2d9a83.gif
هیوام ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و ئاسووده‌یته‌ ،،،
به‌هیوام وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت ،،،
ئاسووده‌ بیت هاوڕێ گیان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-09-30 13:36:26

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاوڕێی ئازیزم کاکه‌ سورێن

سڵاوبرای ئازیزو خۆشه‌ویستم کاک چۆڤین منیش وه‌ک هاوڕێیان حه‌زم کرد به‌شدار ببم و چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م

سڵاو له‌ به‌ڕێزیشت کاکه‌ سورێن گیان ، ئه‌زیز و خۆشه‌ویستیت ، خۆشحاڵم به‌ به‌شداری به‌ڕێزت ، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌،،،
¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

1-ئه‌و گۆرانیه‌ کامه‌یه‌ زۆر به‌ی جاره‌کان له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌ی لێیته‌وه‌

گۆرانی ( جاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو ، ، ،) گۆرانییه‌  ڕه‌سه‌نه‌کان هه‌رگیز له‌ بیرم ناچێت و به‌رده‌وام ئه‌ڵێمه‌وه‌ ،،،
¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

2-هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌نیه‌ که‌ هیچ شتێکی نیه‌ عه‌قڵ هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بیه‌وێت هه‌موو شتێکی هه‌بێت.....لێکدانه‌وه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌

هه‌موو مرۆڤێک به‌ هه‌ژاریدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و هه‌ر له‌و کاته‌دا پێی ئه‌گوترێت ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ عه‌قڵ و ژیری زاڵبێت له‌سه‌ر هه‌ژارییه‌که‌ی ئه‌و کات خاوه‌نی سه‌روه‌تێکه‌ که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیش ئه‌م سه‌روه‌ته‌ی نییه‌،،،
¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

3-ئه‌گه‌ر بکرێت به‌سه‌رهاتێکی خۆشی خۆتمان بۆ بگێرێته‌وه‌ ...به‌س مه‌ڵێ نازانم  وهیچم بیر نیه‌ ههههههههه

هههههههههههه وه‌ڵا به‌سه‌رهات ئیدی زۆرن ، به‌ڵام به‌سه‌رهاتێکی کۆمیدی و کورت ئه‌گێڕمه‌وه‌ :
ڕۆژێکیان له‌ سایتێکی ئینگلیزیدا به‌ دوای په‌ندی ئینگلیزیدا ئه‌گه‌ڕام ، ئه‌م په‌نده‌ی ( ئه‌لبێرد ئه‌نشتاین )ـم کردبووه‌وه‌ :
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-478d82b30d.jpg
برا بچووکه‌که‌م پاسکیلێکی هه‌بوو به‌ڵام گرفتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ زنجیره‌که‌ی تێکچووبوو ، له‌و کاته‌دا هاته‌ لام ووتی ئه‌مه‌ چییه‌ ، پاسکیله‌که‌م بۆ چاک ئه‌که‌یته‌وه‌ ؟؟؟ !!
منیش هه‌ر زۆر پێکه‌نیم و هه‌ڵسام بۆیم چاک کرده‌وه‌ ،،،

¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

4-له‌ژیانتدا خۆت به‌ قوتابی هه‌میشه‌ی کێ ده‌زانیت

دایک و باوکم که‌ قوتابخانه‌ی یه‌که‌می من بوونه‌ هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌نیا یه‌ک ووشه‌ش بێت زانیاریان فێرکردووم له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان ،،،
¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

5-ئه‌گه‌ر که‌سێک کاک چۆڤین نه‌ناسێت و بیه‌وێت ته‌عارفت له‌گه‌ڵ بکات ، ئه‌و هه‌موو شته‌کانی ژیانی خۆی باس بکات تۆ چی خۆتی بۆ باس ئه‌که‌یت و چۆن خۆتی پێ ئه‌ناسێنیت

منیش وه‌کو ئه‌و خۆمی پێ ئه‌ناسێنم،،،
¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

ڕێزوخۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

به‌ڕێز و ئه‌زیزی منیت کاکه‌ سورێن گیان ،،، دووباره‌ خۆشحاڵم به‌ په‌یام و پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت،،، ئاسووده‌ بیت ،

¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`¨`*•.¸¸.•*´¨`  * ¨`*•.¸¸.•*´¨` * ¨`*•.¸¸.•*´¨`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-09-30 17:46:51

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

بەخێربیت بەرێز چۆڤین  یانەت رووناک کردەوە
بەهیوای سرکەوتن ...منیش چەند پرسیاریکم هەیە""""""

١-نەمابی مانی چیە؟؟!

٢- کاک زانا چەند زمان ئەزانیت؟؟؟

٣-گریانی خۆشی ؟لای تۆ مانی چییە؟

٤-کەسیکی بیدەنگ دیاری ؟؟هەمیشە وایت لە ژیانی ئاسای خۆت؟

٥-لەیانە نزیکترن کەس کییە؟و ئەی ناسیت لە دەرەوەی یانەش

هەمیشە سەرکەوتو تەمەن دریژ بیت

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-09-30 18:37:04

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز CoCo


-کاک چۆڤین به‌خێر بێت بۆئه‌م میواندریه‌ 37

بژیت هاوڕێ گیان سوپاس ، خۆشحاڵم
✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

چ شتێک زۆر سه‌رنجت را ئه‌کێشێت له‌ یانه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێی سه‌رسام  ببیت؟

بابه‌ت و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌ کوردژین (Exclusive) ،
✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

-بیرۆکه‌ی نوێت چییه‌ بۆ کوردژین؟

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ خه‌ریکی چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی نوێم بۆ جوانکردن و به‌ره‌و پێشڤه‌بردنی یانه‌ ،
یه‌کێک له‌م بیرۆکانه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بکرێت سوپاس و پێزانین وه‌کو فایلێکی وێنه‌ (image) به‌ دیزانێکی جوان و قه‌شه‌نگ هه‌ر چه‌ند مانگ جارێک
بدرێته‌ ئه‌ندامێکی دڵسۆز و ژیر و چاڵاک و به‌ توانا و لێهاتوو جا له‌ هه‌ر بوارێک بێت که‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵی پێشخستن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کوردژین ئه‌ده‌ن،،،

✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

-کاک چۆڤین به‌چی زۆرتوره‌ ئه‌بێت؟

هه‌ر شتێک یان هه‌ر قسه‌یه‌ک که‌ بێ ڕوخسه‌ت سنوره‌کان ببــڕێت ،،،
✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

-ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌له‌کاک چۆڤین دا هه‌یه‌و تا ئێستا لێێ شاردوینه‌ته‌وه‌ و نه‌مان زانیوه‌؟

هیچ شتێکم له‌ کوردژین و ئه‌ندامانی ئازیز نه‌شاردبوه‌وه‌ ، ته‌نها وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم نه‌بێت که‌ ئێستا له‌ وێنه‌چکۆڵه‌که‌دا دیاره‌ ،
✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

-حه‌ز به‌هاورێیه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌ی کام ئه‌ندامی یانه‌ ئه‌که‌یت؟؟ناوی ده‌ست نیشان بکه‌..

حه‌ز به‌ هاوڕێیه‌تی هه‌موو ئه‌و سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانه‌ ئه‌که‌م که‌ جێی په‌نجه‌یان دیاره‌ له‌ یانه‌ و ماندوو نه‌ناسی یانه‌ن ،
سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ماندوونه‌ناسانه‌ زۆرن و ئیشه‌ڵڵا زۆرترئه‌بن ، بۆیه‌ ناتوانم ناوی هه‌موویان لێره‌دا کۆبکه‌مه‌وه‌،،،

✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿

-ئه‌ی ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کان لای کاک چۆڤین کێن جگه‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن که‌ به‌ به‌رده‌وامی وه‌ڵامی هاوکاریه‌کانی ئه‌ندامان ئه‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ کات و شوێنی خۆی،،،
✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿✿
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانت ده‌ست که‌وتبێت ،،، کاتێکی ئاسووده‌ بۆ تۆ هاوڕێی ئازیز،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-09-30 19:09:22

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

سلاو ورێز کاکه‌ چۆڤین به‌خێر بێت هیوام سه‌ره‌کوتن و به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ له‌ گشت بواره‌کانی ژیانت
هه‌رده‌م له‌ش ساغ بیت و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه‌ گیان هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت للێ بکه‌م وه‌ک ئه‌ندامێکی کوردژین

1- پایز بوونی پاکیزه‌یی و بوونیه‌تی زۆرێک له‌ مرۆڤه‌کان ئایا بۆ ژیانی خۆت له‌ نێو پایزێکی هێمن ئه‌بینیته‌وه‌ ؟
2- به‌رده‌وام بواری زانیاری و ته‌کنه‌لۆژیا له‌ جیهان له‌ پێشکه‌وتن دایه‌ .... به‌تایبه‌تی بواری ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر ئایا به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه‌ ئه‌م دوو بواره‌ له‌ کوردستان ئایا به‌کارهێنانی له‌ جێگه‌ و پێگه‌ی خۆیه‌تی ؟
3- ئه‌گه‌ر هاورێیه‌کێت زۆر ئازاری دایت به‌لام تۆ ئاماده‌ نه‌بوویت به‌ هه‌مان ئاراسته‌ رووه‌و ئازاره‌کانی ئه‌و هه‌نگاو بنییت و له‌ هه‌مان کاتدا بیری تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌شت هه‌بوو ئایا له‌م دوو رێگایه‌ چۆن خۆت رزگار ده‌که‌یت و بریارێکی یه‌ک لایه‌ن ده‌ده‌یت ؟
4- ئه‌گه‌ر بکرێت به‌ کورتی پێناسه‌ی ئه‌مان بکه‌یت

-- ژیان
-- دڵ
-- هێمنی
-- توڕه‌یی
-- ته‌نیای و تاراوگه‌

دووباره‌ به‌خێر بێت هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم کاکه‌ گیان
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-09-30 20:01:50

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز ؟دنـــا ؟


بەخێربیت بەرێز چۆڤین  یانەت رووناک کردەوە
بەهیوای سرکەوتن ...منیش چەند پرسیاریکم هەیە""""""

بژیت هاوڕێی ئازیز ؟دنـــا ؟ گیان ، سوپاس ،،،
یانه‌ به‌ ئێوه‌شه‌وه‌ ڕووناکه‌ ، هیوام خۆشیته‌ ، ده‌رگا واڵایه‌ بۆ پرسیاره‌کانت و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌،،،

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

١-نەمابی مانی چیە؟؟!

وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کرد:

وشه‌ی (نه‌مابێ) له‌ مه‌م و زینه‌وه‌ وه‌رم گرتبوو ، خۆشه‌ویستیم بۆ چیرۆکه‌که‌ وای لێکردم که‌ ئه‌م ناوه‌ هه‌ڵبژێرم، نه‌مابێ: واته‌ که‌سێک که‌ نه‌ماوه‌ . ( ئه‌سته‌مه‌ خه‌می دونیا بۆ که‌سێک که‌ نه‌مابێ )

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

٢- کاک زانا چەند زمان ئەزانیت؟؟؟

زمانی دایک: کوردی
ئه‌وانی تریش :
ئینگلیزی
عه‌ره‌بی
تورکی

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

٣-گریانی خۆشی ؟لای تۆ مانی چییە؟

لای من ( گریانی خۆشی ) ئاسووده‌ بوونی ڕۆح و گیان له‌و خۆشییه‌ی که‌ ده‌یبینم و ده‌یبیستم،،،
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

٤-کەسیکی بیدەنگ دیاری ؟؟هەمیشە وایت لە ژیانی ئاسای خۆت؟

به‌ڵێ .
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

٥-لەیانە نزیکترن کەس کییە؟و ئەی ناسیت لە دەرەوەی یانەش

تاکو ئێستا که‌سێکم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی یانه‌ بیناسم ،
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

هەمیشە سەرکەوتو تەمەن دریژ بیت

سوپاس ، خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یام و پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت ، هیوام وایه‌ له‌ خۆشیا بیت،،،
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-09-30 22:51:21

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چۆڤین میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ کاکه‌ sirwan


سلاو ورێز کاکه‌ چۆڤین به‌خێر بێت هیوام سه‌ره‌کوتن و به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ له‌ گشت بواره‌کانی ژیانت
هه‌رده‌م له‌ش ساغ بیت و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه‌ گیان هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت للێ بکه‌م وه‌ک ئه‌ندامێکی کوردژین

سڵاو له‌ تۆ کاکه‌ سیروان گیان ، سوپاس به‌خۆشت به‌خێربێیت ، زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری به‌ڕێزت ، سوپاس بۆ ئه‌م ووشه‌ جوانانه‌ت ،
ئه‌خوازم تۆش ماندوو نه‌بیت له‌ کاره‌کانت له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌،،، هیوام ئاسووده‌ییته‌،،،

http://img13.imageshack.us/img13/7001/show1qd3.gif


1- پایز بوونی پاکیزه‌یی و بوونیه‌تی زۆرێک له‌ مرۆڤه‌کان ئایا بۆ ژیانی خۆت له‌ نێو پایزێکی هێمن ئه‌بینیته‌وه‌ ؟

هێمنی و بێ ده‌نگی خۆم له‌ پاییزێکی هێمن دا ئه‌بینم،،،

http://img13.imageshack.us/img13/7001/show1qd3.gif


2- به‌رده‌وام بواری زانیاری و ته‌کنه‌لۆژیا له‌ جیهان له‌ پێشکه‌وتن دایه‌ .... به‌تایبه‌تی بواری ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر ئایا به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه‌ ئه‌م دوو بواره‌ له‌ کوردستان ئایا به‌کارهێنانی له‌ جێگه‌ و پێگه‌ی خۆیه‌تی ؟

ڕاسته‌ که‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیارییه‌کان له‌ جیهان له‌ پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو دایه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌کانی کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ، پێم وایه‌ ئه‌م بواره‌ له‌ کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک له‌ شوێن پێگه‌ی خۆیه‌تی به‌ڵام زۆریش ماوه‌ ،،، هیوادارم بتوانم خزمه‌تێکی ئه‌م بواره‌ بکه‌م له‌ ڕێگای ئه‌م یــانه‌ پێشه‌نگه‌وه‌ ،،،

http://img13.imageshack.us/img13/7001/show1qd3.gif


3- ئه‌گه‌ر هاورێیه‌کێت زۆر ئازاری دایت به‌لام تۆ ئاماده‌ نه‌بوویت به‌ هه‌مان ئاراسته‌ رووه‌و ئازاره‌کانی ئه‌و هه‌نگاو بنییت و له‌ هه‌مان کاتدا بیری تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌شت هه‌بوو ئایا له‌م دوو رێگایه‌ چۆن خۆت رزگار ده‌که‌یت و بریارێکی یه‌ک لایه‌ن ده‌ده‌یت ؟

هێمنی و بێ ده‌نگی جوانترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانم ڕووه‌و ئازاره‌کانی به‌رامبه‌ر ببمه‌وه‌،،،

http://img13.imageshack.us/img13/7001/show1qd3.gif


4- ئه‌گه‌ر بکرێت به‌ کورتی پێناسه‌ی ئه‌مان بکه‌یت
-- ژیان
-- دڵ
-- هێمنی
-- توڕه‌یی
-- ته‌نیای و تاراوگه‌

-- ژیان : تاقیکردنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کان که‌ ڕوو به‌ڕووت ئه‌بنه‌وه‌،،،
-- دڵ : وه‌کو ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ وایه‌ کاتێک په‌نجه‌ به‌ دوگمه‌کانی ئه‌نێیت ده‌توانیت خۆت له‌ که‌ناڵه‌کانیدا ببینیت ،،،
-- هێمنی : جوانــــی که‌سایه‌تیه‌
-- توڕه‌یی : ناشرینی که‌سایه‌تیه‌
-- ته‌نیای و تاراوگه‌ : ( ته‌نیایی ) جیهانێکی پــڕ له‌ پرسیاری بێ وه‌ڵام ،،، ( تاراوگه‌ ) کلتورێک که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاکی دایکی خۆی ده‌ژی

http://img13.imageshack.us/img13/7001/show1qd3.gif


دووباره‌ به‌خێر بێت هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم کاکه‌ گیان
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژ بیت

هه‌ر بژیت کاکه‌ سیروان گیان ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ماندوو نابم به‌ پرسیاره‌کانی به‌ڕێزتان به‌ڵکو خۆشحاڵم ،،،
کاتت شاد و ئاسووده‌ بێت هاوڕێی ئه‌زیزم،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.23.15
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net