.
به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :_
1_ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706)2_ به‌رێوه‌به‌ری یانه ( Hemn Zanko ) له‌کوردستان به ئیمێڵی ( hemn_zanko@live.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی ( 07501513894 ) له‌گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران .


















بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






تـــوانـــای عــه‌قـــڵـــت لــه كامــیــانــدا ئــه‌بــیــنــی ؟ ؟
هـه‌ریـه‌ك لـه‌مـرۆڤـه‌كـان كـاتـێـك كـه‌ئـه‌یانـه‌وێـت كـارێـك بـكــه‌ن لـه‌خـه‌یـاڵــیانـدا نـه‌خـشـه‌كـه‌ی ئـه‌كـێــشـن ، بـه‌ڵام كـه‌سـانـی واهـه‌یـه ئـه‌گـاتـه لـوتـكـه‌ی داهـێنـانـه‌كـه‌ی بـه‌سـه‌ركـه‌وتـووی. **كـه‌سـانـی واش هـه‌یـه‌تـه‌نـهـا ئـه‌گـاتـه نـیـوه‌ی ئـه‌و لـوتـكـه‌و نـاتـوانـێ لـه‌وه‌زیـاتـرسـه‌ربـكـه‌وێـت. **كـه‌سـانـی واش هـه‌ن لـه‌ده‌سـت پـێـكـدا هـه‌نـگـاویـان بـۆنـانـرێـت.
كــــه‌ســـانـــی جــــۆری یــه‌كـــه‌م :
عه‌قڵیان كامڵه‌و ئه‌توانین بڵێین عه‌قڵیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌جێنشینن به‌كاریان هیناوه،ئه‌م كه‌سانه‌زۆرسه‌ركه‌وتوون وه‌هه‌مووكارێكیان له‌گه‌ڵ وتندا كرداریشه‌نه‌ك وتنێكی ده‌می وبه‌س،ئه‌م كه‌سانه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی توانای عه‌قڵیان زیادبكه‌ن،گه‌وره‌ترین ته‌نگه‌ڕێ و قسه‌ی كه‌سانی سلبی كاریان لێناكات ،به‌رده‌وام له‌كردنی كرداریدان .
كـــــه‌ســـانـــی جــــــــۆری دووه‌م :
كه‌سانێكن ده‌ست پێكیان بڕیوه به‌ڵام توانای عه‌قڵیان كه‌مه ناتوانن له‌وه‌زیاتر ئیجابیانه بیربكه‌نه‌وه وهه‌ندێ كات هه‌ندێ له‌م كه‌سایه‌تیانه ئه‌گه‌نه ئه‌وتوانایه‌ی كه بگه‌نه نزیكی لوتكه‌ونیوه‌تێبه‌ڕێنن ، ئه‌م جۆره‌كه‌سانه تاڕاده‌یه‌ك شتی سلبی قسه‌ی سلبی كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ریان و ئه‌یان ڕوخێنێت .
كــه‌ســـانـــی جـــۆری ســـێ یـه‌م :
كه‌سانێكن توانای عه‌قڵیان زۆر لاوازه‌و زۆرترین كاته‌كانیان به‌قسه‌كردنی زاره‌كی ئه‌به‌نه‌سه‌ر نه‌ك كردار،وه خه‌ریكی كاری لاوه‌كین، بیركردنه‌وه‌یان لاوازه‌و بچوكترین قسه‌ی سلبی كاریان لێ ئه‌كات و ئه‌یان ڕوخێنێت ، زۆر زۆر كه‌مێك له‌م كه‌سانه ئه‌توانن بگه‌نه نزیكی ده‌ست پێكیش ، چونكه توانای كرداریان نه‌ك هه‌ر كه‌مه به‌ڵكو ئه‌توانم بڵێم هه‌ر نیشیانه .
ئــه‌وانــه‌ی عــه‌قــڵــیــان لــه‌جــۆری یــه‌كــه‌مــه :
ئه‌م جۆره كه‌سانه زیاتر بره‌و به‌تواناكه‌نی ئه‌قڵی وجه‌سته‌ییان ئه‌ده‌ن ، به‌هێزترن له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین ناڕه‌حه‌تییه‌كاندا و وه توانای دانانی چاره‌سه‌ریان هه‌یه به‌ئاسانی ،هاواری بێزاری و ناڕه‌حه‌تی ناكه‌ن و به‌رده‌وام گه‌شبینن ،وه‌مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ڕه‌شبین بكه‌ن ئه‌یان گۆڕن،وه كه‌سایه‌تیان زۆر به‌هێزه ئه‌توانن خۆیان بڕیار له‌كردنی هه‌مووكارێك بده‌ن وه كردنی كاری باش ژیرێتی ئه‌م كه‌سایه‌تی یه‌یه،وه‌ئه‌توانن گه‌وره‌ترین كاربگرنه ده‌ست ووه سه‌ركه‌وتوش بن تیایدا ئه‌وكاره‌ی زۆر گرانه لای ئه‌مان ئاسانترین كاره‌بێت ،هه‌میشه متمانه‌یان به تواناكانیان هه‌یه وناترسن كه قسه‌ئه‌كه‌ن وه له‌هه‌مان كاتدا بۆ هه‌مووشت به‌ڵگه‌یان پێ یه ،هه‌مووكات هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌نگاوه‌كانیان به‌هێزترو كاریگه‌رتر بكه‌ن، هیچ كات په‌له‌یان نی یه بۆ ناوبانگ وه ئه‌یـانه‌وێت زیره‌كی وتواناو ژیرێتی له‌سه‌رخۆ بێته ناوبانگیان .
ئــه‌وانــه‌ی عــه‌قـــڵــیــان لــه‌جـــۆری دووه‌مـــه :
توانای عه‌قڵیان باشه به‌ڵام كه‌م بتوانن سه‌ركه‌وتووبن ، بۆیه پێویست ئه‌كات بخوێننه‌وه‌وه‌له‌گه‌ل ئه‌وكه‌سانه‌دابدوێن كه توانای عه‌قڵیان به‌هێزه،ئه‌مانه كه‌سانێكن ئه‌توانن بڕبا رله كردنی هه‌نگاوه بچوكه‌كان بده‌ن وه هه‌ندی كات به‌ره‌و به‌رزتریش ئه‌ڕۆن، وه‌ئه‌شتوانن تیایدا سه‌ركه‌وتووبن ،توانای گرتنه‌ئه‌ستۆی كاری زۆر گه‌وره‌یان نی یه چون عه‌قڵیان له توانادا كێشه‌ی هه‌یه ،هێزی عه‌قڵ پێوانه‌یه بۆ پێكانی ئامانج ئه‌یانه‌ویت بگه‌نه وه‌ها ئاستێك ،كه‌سانێكن گرتنه ئه‌ستۆی كاره ئاساییه‌كان وه هه‌ندێكات سه‌روتریش ئه‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان و سه‌ركه‌و‌تن ئه‌پێكن،زانیاریان تا ئاستێكی كه‌مه له باوه‌ڕ كردن به قسه‌ی یه‌كیێكی دی ئه‌كه‌ونه گومان و وه هه‌ندێ كات به‌رام به‌ر تاوان بارئه‌كه‌ن ،كه‌مێك هه‌ستی ناوبانگیان له‌مێشكدایه به‌ڵام زۆركات هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زاڵ‌بن به‌سه‌ریاو ئیهمالی كه‌ن چون وه‌ها خه‌یاڵێكیان پێخۆش نی یه.
ئــه‌وانــه‌ی عـه‌قــڵــیـان لـه‌جــۆری سـێ یــه‌مـه :
توانای عه‌قڵیان لاوازه‌وپێویست ئه‌كات زۆرترین كات بخوێننه‌وه‌و توێژینه‌وه‌بكه‌ن وه‌ڕاوێژ له‌گه‌ل ئه‌وكه‌سانه‌بكه‌ن كه‌توانای عه‌قڵیان به‌هێزه ، توانای بڕیاردانیان له‌كاره‌كانیاندا كه‌مه‌و گه‌ر بڕیاریش به‌ن تا ڕاده‌ی پێویست سه‌ركه‌وتوونابن ، كردنی كاری بچوك وه هه‌ندێ كات ئاساییه‌كان ئه‌گرنه ئه‌ستۆ چون توانای عه‌قڵییان لاوازه ،هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كاری گه‌وره بگرنه ئه‌ستۆ به‌ڵام كه‌ده‌ستی ئه‌ده‌نێ بۆكردنی ئه‌بینین هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودائه‌وه‌ستن و ناتوانن بڕۆن ئیترئه‌مه تواناكانی عه‌قڵیان زیاتر ئه‌كوژێ ،له‌م كاتانه‌دا هاوكاری وه‌ربگرن تا بگه‌نه هه‌نگاوه‌كانی دی،وه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ كه‌سانی ڕه‌شبین زیاتر ئه‌كه‌ن وه بچوكترین ناره‌حه‌تییان كاریگه‌ر جێ ئه‌هێڵێت ، هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان نی یه، كه‌سێ كه قسه‌یه‌كیان بۆبكات كه‌سێكی دی بڵێت وانی یه یه‌كسه‌ر باوه‌ر ئه‌كه‌ن و دوای په‌شیمان ئه‌بنه‌وه زۆر بریار ئه‌ده‌ن له‌وكاته‌دا و زوو بڕیار ئه‌گۆڕن به‌ڵام دوای كه‌مێ بیریان ئه‌چێته‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێ،هه‌ستی ناوبانگیان له‌مێشكیاندا چه‌سپاندووه‌و بۆیه‌ئه‌مه ڕێگرێكه كه ناتوانن بگه‌نه هه‌نگاوانی دی و ئه‌كشێنه‌وه.
نــوســـیــنــی : ڤـــیــان
_ 2010 _
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن vivi (2010-07-31 19:10:18)


له‌سه‌ر هێڵه![]()





ده‌سه‌كانی تۆش خۆش گیان ، مه‌منوونم .
له‌سه‌ر هێڵه![]()





هه‌ربژیت بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





مه‌منون به‌ڕێزم ده‌سته‌كانت خۆش .
له‌سه‌ر هێڵه![]()
پهڕهكان: 1
