❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-06-28 14:21:21

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

*HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست  و ده‌ست ره‌نگین  میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌
*HawNaz*  خان ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌ و ده‌ست ره‌نگینه‌ی که‌ زۆربه‌ی کات به‌ هه‌سته‌ ناسکه‌کانی ده‌مانباته‌وه‌ نێو ئاقاره‌ عه‌شقیاکانی ته‌مه‌ن و به‌ وشه‌ و په‌یڤه‌ ناسکه‌کانی هه‌رده‌م له‌ دلی ئێمه‌ دایه‌ ،و یه‌کێک بووه‌ له‌ په‌یامنێره‌ هه‌ره‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی مالپه‌ری کوردژین له‌ ئاماده‌کردنی بابه‌ت له‌ شاری سلێمانی و تائێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌لمان به‌ بابه‌ته‌ جوان و پڕ سوده‌کانی ئاشنامان ده‌کات.     به‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری  له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکوتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ  *HawNaz* خان ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .



له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-06-28 17:37:57

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا رێز و دلسۆزیم بۆ هه‌موو هاورێیان

سلاو له‌ هه‌موو هاورێیانی یانه‌ جوانه‌که‌م ،،زۆر زۆر سوپاسی ده‌ستته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌که‌م بۆ سازدانی ئه‌م میواندارییه‌ی سابات ،،،زۆر سوپاسی کاک سیروان و لیژنه‌ ئه‌که‌م که‌ منیان هه‌ڵنژارد بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین،،،،زۆر زۆر خۆشحالم که‌ میوانی ساباته‌ هه‌رده‌م رازاوه‌که‌ی کوردژینم ،،هیوادارم میوانێکی رۆح سوکی ئه‌م جاره‌ی سابات بم  ،، انشالله‌ به‌ پێ توانا وه‌لامی هه‌موو پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیز ئه‌ده‌مه‌وه‌ و هیوادارم کاتێکی خۆش به‌رینه‌ سه‌ر له‌م ماله‌ جوانه‌دا..
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-06-28 17:44:10

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

بةخير بيت*نوا*كــــيان
من جةند برسياريكم هــــةية لـــــة تـــــوى ئازيز
لةو كـــــاتانةى كة بى ئيشيت و هيج كـــــاريكت نية خوت بةجيةوة سةرقال ئةكــةيت؟
بة ج شتيك دل كران ئةبيت؟
حةز ئةكةيت كةسايةتيةكى جون بيت لـــةناو كومةلكا؟
كـام ئةندامةت لة لا خوشةويستة لة يانة جوانةكــــةى كورد زينا؟
حةز ئةكةيت لة داهاتوا ببيت بة جى؟
تاكة خةونى تو جية لة زيانتا؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-429b409345.gif
لةكةل ريزو خوشةويستيم بو توى كول سوباس

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b8d965d960.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن laya (2010-06-28 17:45:16)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-06-28 17:58:41

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆکاکه‌ سیروانی ماندوونه‌ناس
له‌ناخی دڵه‌وه‌ به‌خێرهاتنت ده‌که‌م نواگیان خووشکه‌ به‌ڕێزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش له‌یانه‌دا به‌سه‌ربه‌ریت ئاسسوده‌بووم به‌بینینی ناوه‌که‌ت وه‌ک میوانی ئه‌م جاره‌ی یانه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین خۆشحاڵ بووم که‌بتوانم یه‌که‌م که‌س بم پێشوازیت لێ بکه‌م ئه‌خوازم هه‌مووچرکه‌کانت ئارامی وئاسووده‌ی بێت بۆتۆی به‌ڕێز
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م باوانم

1.که‌سایه‌تی خۆت له‌چ بواریکی ژیاندا ده‌بینیته‌وه‌ که‌سه‌رکه‌وتووبیت تیایدا؟؟؟
2.ژیان جی پێ به‌خشیت و چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟؟
3.کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی نامۆبوون به‌ۆکی به‌رنادات له‌ژیاندا؟؟؟کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی به‌خته‌وه‌ری ڕائه‌کات له‌ده‌ستی؟؟؟

4.کاریگه‌ری چوارده‌ورچ پێگه‌یه‌کی له‌ژیانی نواخاندا داگیرکردووه‌؟؟؟
5.خاوه‌نی چ ده‌ربڕینێکیت گه‌ر پێت بڵێم(هه‌میشه‌ به‌ده‌م عه‌قڵه‌وه‌ بڕۆئامانجی نوووسینه‌کانت له‌وه‌وه‌ وه‌ربگره‌)
6.تاچ ئه‌ندازه‌ییه‌ک لێبوورده‌ی له‌کاره‌کاندابه‌رامبه‌رهه‌ڵه‌کانی چوارده‌ور؟؟؟

7.مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو کێ یه‌؟؟؟مرۆڤی بێ هۆش کێ یه‌؟؟؟به‌کێ ئه‌ڵێم مرۆڤی ده‌م به‌خه‌نده‌؟؟؟به‌کێ ئه‌ڵێن وون بووله‌خه‌یاڵدا؟؟؟
8.ته‌نیای لای به‌ڕێز چی ده‌گه‌یه‌نێت؟؟؟
9.چی ئه‌ڵێیت به‌که‌سانێک که‌ هه‌میشه‌ شه‌رمه‌نده‌ی دارده‌سته‌کانی ڕۆژگارن وملکه‌چی داب ونه‌ریتێکی کۆنه‌په‌رست ودادوه‌رێکی ناعادلی کۆمه‌ڵگان؟؟؟
10.چ شتێک بێزارت ده‌کات؟؟؟ناخۆشترین کاتت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟؟چ شتێک ئاسووده‌ی به‌ناخت ده‌به‌خشێت؟؟؟خۆشترین کاتت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟؟

له‌کۆتایدا پێت ئه‌ڵێم(مه‌مره‌ بۆژیان بگری بۆ مردن_تاسوودنه‌بینی چۆن ده‌که‌ی زیان)

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-06-28 18:27:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

پێشه‌كی ده‌ست خۆشی له‌ كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م ساباته‌ی كوردژین و میوانداری به‌ڕێزتان نوا خان....

من هه‌ندێك پرسیاری تایبه‌تی گشتیت ئاراسته‌ ده‌كه‌م وه‌ك هاوڕێیه‌تی هیوادارم به‌دوژمنایه‌تی لێم وه‌رنه‌گریت..

1/ئه‌مه‌وێت بزانم له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی به‌ ئه‌ندام بوونت هه‌ستت به‌كه‌م و كورتی یانه‌ی كوردژین كردووه‌ یان نا ...ئه‌گه‌ر هه‌ستت كردووه‌ چێت كردووه‌ بۆ چاك كردنی ئه‌گه‌ر هه‌ستت نه‌كردووه‌ ..............؟
2/له‌چی شتێكی یانه‌ دڵخۆشیت ؟ئه‌ی به‌چی دڵته‌نگی؟
3/ئایا ئاگاداری میواندارییه‌كه‌ بویت پێشتر یان نا؟
4/ڕات چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی كۆپی له‌ ماڵپه‌ڕێكه‌وه‌ بۆ یانه‌ی كوردژین باشه‌ یان نا؟ئه‌گر باشه‌ بۆ؟ ئه‌گه‌ر خراپه‌ بۆ؟
5/پێت وایه‌ ئه‌توانرێت ڕێگه‌ بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌مێنیت یان نا؟
6/ببوره‌ پرسیاره‌كانم سه‌باره‌ت به‌یانه‌ بوو ئه‌مه‌وێ هه‌ندێك پرسیاریش سه‌باره‌ت به‌خۆت بێ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بفه‌رمووه‌...؟
7/نوا خان ئاستی خوێندنی چه‌نده‌؟
8/حه‌ز به‌ده‌نگی كام گۆرانی بێژ ئه‌كه‌یت؟
9/كام وه‌رزه‌ی ساڵ لای تۆ جوانه‌؟بۆچی؟
ببوره‌ له‌ كه‌می پرسیاره‌كانم كاتم كه‌م بوو بۆ پرسیاركردن هههههههههههههههههه

هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم...

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-06-28 18:36:16

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

ده‌ستی خۆشی بۆ کاکه‌ سیروانی به‌ڕیز بۆ ئامه‌ده‌کردنی بابه‌ته‌که‌
به‌خیرهاتنی  هاوڕیی ئازیزم نوا گیان ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵبوم که‌ کات هه‌یه‌ چه‌ند پرسیارێک له‌ تۆی گوڵ بکه‌م

1_ له‌ چی په‌شیمانی ؟
2_ کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟
3_ به‌ کێ ئه‌ڵێیم میهره‌بانه‌که‌م ؟ به‌ کیی ئه‌ڵێی میهره‌بان ؟
4_ له‌ دوری دایکت هه‌ست به‌ جی ئه‌که‌یت ؟ به‌رگه‌ی دوری کی ناگریت ؟
5_ بۆ کێ گریاویت به‌ قوڵی ؟ ئه‌گه‌ر کێت لێدوربێت ئه‌گریت به‌ قوڵی ؟
6_ خۆشحاڵی له‌ چ شتێکی ژیانا ئه‌بینیته‌وه‌ ؟ واته‌ به‌جی ژیان خۆشحاڵی ؟
7_ به‌ کیی ئه‌ڵێی که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر ؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ واته‌ جی ؟ تا چه‌ند خۆت به‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانیت ؟
8_ هه‌مان ئه‌و وته‌یه‌ی که‌ من دامناوه‌ له‌ مسن وه‌ڵامی زۆربه‌ی هاوڕیکانم وه‌رگرتوه‌ حه‌زه‌که‌م وه‌ڵامی تۆس بزانم
مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت ؟ ئه‌ی تۆ کامیانت خۆشئه‌وێت ؟
9_ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ یانه‌دا وێنای که‌سایه‌تیه‌کی بلیمه‌تیان هه‌یه‌ له‌ ناخی تۆدا کێن ؟
10_ بیرکردنه‌وه‌ت چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌شق بۆ هه‌مو شته‌کانی ژیان ؟

هیوادارم زۆر کاتم نه‌گرتبیت و ماندوم نه‌کردبیت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و سه‌لامه‌ت بیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-06-28 18:57:49

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا زۆر خۆشحاڵبوم به‌ میوانداریکردنی به‌ریز هاوناز خان هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم و بتوانم چه‌ند پرسیاره‌کت ئاراسته‌ بکه‌م

1-ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی یاری ژیان بیت کارتی سور له‌ئاستی کێ به‌رز ئه‌که‌یته‌وه‌

2-ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ری شانۆی ژیانبیت چ ده‌ورێک ناهێڵێت

3-(هیچ یاریه‌ک نیه‌ نه‌توانی یاری پێ بکه‌یت جگه‌ له‌یاری کردن به‌خۆمان )لێک لێکدانه‌وه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌

4-والێکی بده‌ره‌وه‌ ژیانت ڕۆمانێکه‌ و به‌هه‌موو ساته‌کانیه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌ناو په‌رتوکێک به‌ڵام بێ ناونیشانه‌ (ئایه‌ به‌ڕێزتان چ ناونیشانێک بۆ ئه‌م په‌رتووکه‌‌ هه‌ڵده‌بژێرن)؟

5-ئایه‌ ئازادی تاکه‌ که‌سی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک دانی پێدا بنێت یان ئه‌وه‌یه‌ خۆمان هه‌ست سه‌ربه‌ستی بکه‌ین ؟

6-به‌ڕێزت که‌ خوشکی کاک هه‌وراز محه‌مه‌دیت .کاک هه‌ورازیش یه‌کێکه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ لێهات و به‌تواناکان ، هه‌روه‌ها رۆژمه‌وانێکی به‌تواناشه‌،وه‌ توێژه‌ری کۆمه‌ڵناسیشه‌..ئایه‌ ئه‌م کارانه‌ی کاک هه‌ورازی برات وات لێناکات که‌تۆش یه‌کێک له‌و بوارانه‌ هه‌ڵبژێریت که‌ئه‌و تیایدا کار ده‌کات

7-خۆت ناوت هاونازه‌ به‌ڵام به‌ناوی نوا ئه‌ندامیت و ده‌مێکه‌ وێنه‌ی واژۆت و وێنه‌ بچکۆله‌ت نه‌گۆڕیوه‌ ئایه‌ له‌ ڕێکۆ ئه‌چیت ئه‌کریت ئه‌مان بۆ ڕون دکه‌یته‌وه‌
http://kurdzhin.org/uploads/e682cd7594.jpg

8-له‌ په‌رتوک خانه‌که‌ی ماڵه‌وه‌تان کام په‌رتوکیان زۆر ئازیزه‌ له‌لات و زیاتر ده‌ی خوێنیته‌وه‌

9-به‌ڕێزات ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌ن یان کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژین؟


زۆر خۆشحاڵبوم ....ببوره‌ له‌کاتت ده‌گرم وماندوت ده‌که‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-06-28 19:51:05)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-06-28 19:58:41

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

بةخير بيت*نوا*كــــيان
سوپاس لایه‌ گیان

من جةند برسياريكم هــــةية لـــــة تـــــوى ئازيز

فه‌رموو ئازیزم ،، به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ،،

لةو كـــــاتانةى كة بى ئيشيت و هيج كـــــاريكت نية خوت بةجيةوة سةرقال ئةكــةيت؟
ئه‌و کاتانه‌ خۆم به‌ کتێب خوێندنه‌وه‌ خه‌ریک ئه‌که‌م

بة ج شتيك دل كران ئةبيت؟

زۆر شت هه‌یه‌ مرۆڤ پێی دلگران ئه‌بێت ،، من وه‌کو خۆم به‌ خیانه‌ت و به‌ درۆ زۆر دڵگران ئه‌بم

حةز ئةكةيت كةسايةتيةكى جون بيت لـــةناو كومةلكا؟

که‌سایه‌تێکی سه‌رکه‌وتتوو و خۆشه‌ویست.

كـام ئةندامةت لة لا خوشةويستة لة يانة جوانةكــــةى كورد زينا؟

هه‌موو ئه‌ندامان خۆشه‌ویستن لام .

حةز ئةكةيت لة داهاتوا ببيت بة حى؟

ببم به‌ پارێزه‌ر یان به‌ توێزه‌ری کۆمه‌لایه‌تی  یان راگه‌یاندکار.

تاكة خةونى تو جية لة زيانتا؟

تاکه‌ خه‌ونی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ که‌سێکی رۆحسوک بم له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌مدا ..

هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-06-28 20:00:26

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

له‌ناخی دڵه‌وه‌ به‌خێرهاتنت ده‌که‌م نواگیان خووشکه‌ به‌ڕێزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش له‌یانه‌دا به‌سه‌ربه‌ریت ئاسسوده‌بووم به‌بینینی ناوه‌که‌ت وه‌ک میوانی ئه‌م جاره‌ی یانه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین خۆشحاڵ بووم که‌بتوانم یه‌که‌م که‌س بم پێشوازیت لێ بکه‌م ئه‌خوازم هه‌مووچرکه‌کانت ئارامی وئاسووده‌ی بێت بۆتۆی به‌ڕێز
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م باوانم


زۆر زۆر سوپاس برای ئازیزم کاکه‌ داریان گیان منیش زۆر خۆشحال بوم که‌ تۆ به‌شداریت کرد و سوپاسی ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت ئه‌که‌م

1.که‌سایه‌تی خۆت له‌چ بواریکی ژیاندا ده‌بینیته‌وه‌ که‌سه‌رکه‌وتووبیت تیایدا؟؟؟

که‌سایه‌تی خۆم له‌ بواری کۆمه‌ڵناسیدا زیاتر ده‌بینمه‌وه‌

2.ژیان جی پێ به‌خشیت و چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟؟

ژیان هه‌موو شتێکی پێبه‌خشیوم ،، هیچ شتێکی له‌ نه‌سه‌ندومه‌ته‌وه‌ ،، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ ژیان یان مردنت پێبه‌خشێ ئه‌بێ هه‌ر سوپاس گوزاری خوای گه‌وره‌ بین.

3.کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی نامۆبوون به‌ۆکی به‌رنادات له‌ژیاندا؟؟؟کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی به‌خته‌وه‌ری ڕائه‌کات له‌ده‌ستی؟؟؟

به‌لای منه‌وه‌ هیچ که‌سێک نامۆ نیه‌ له‌ ژیاندا ،، ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ سوپاسگوزاری خودا نیه‌ه‌ .. هیچ که‌سێک به‌خته‌وه‌ری راناکات له‌ ده‌ستی ،،هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ رۆژێک به‌خته‌وه‌ری رومان تێده‌کات و رومان تێناکات به‌لام ده‌بێت ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌رده‌م سوپاسگوزاری خوای گه‌وره‌ که‌ ژیانی پێبه‌خشیون تا به‌خته‌وه‌ری و نامۆبون و ووو هتد .. ببینین ..

4.کاریگه‌ری چوارده‌ورچ پێگه‌یه‌کی له‌ژیانی نواخاندا داگیرکردووه‌؟؟؟

‌ هه‌میشه‌ کاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌ له‌سه‌رم بۆیه‌ سه‌رکه‌وتومم ،، له‌به‌ر ئه‌وه‌ چوارده‌ورم پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ژیانمدا..

5.خاوه‌نی چ ده‌ربڕینێکیت گه‌ر پێت بڵێم(هه‌میشه‌ به‌ده‌م عه‌قڵه‌وه‌ بڕۆئامانجی نوووسینه‌کانت له‌وه‌وه‌ وه‌ربگره)
وتته‌یه‌کی جوانه‌ به‌لام ببوره‌ ناتوانم هیچ لێدوانێک بده‌م له‌سه‌ر ئه‌و  وتته‌یه‌.

6.تاچ ئه‌ندازه‌ییه‌ک لێبوورده‌ی له‌کاره‌کاندابه‌رامبه‌رهه‌ڵه‌کانی چوارده‌ور؟؟؟

من هه‌میشه‌ لێبوورده‌ییم تێدایه‌ له‌ کاره‌کانمدا به‌لام به‌ له‌ سنوری خۆی ده‌رنه‌چێ.

7.مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو کێ یه‌؟؟؟مرۆڤی بێ هۆش کێ یه‌؟؟؟به‌کێ ئه‌ڵێم مرۆڤی ده‌م به‌خه‌نده‌؟؟؟به‌کێ ئه‌ڵێن وون بووله‌خه‌یاڵدا؟؟؟

مرۆڤی سه‌رکه‌وتو ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ که‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کاره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی خۆی،، مرۆڤی بێهۆش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ست به‌ ئینسانییه‌ت ناکا له‌ نێو کۆمه‌لگه‌دا ،، به‌و که‌سه‌ی که‌ هه‌میشه‌ بۆ ژیان پێده‌که‌نێ،،، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نه‌بو به‌نیوه‌ی دوامی خۆم.


8.ته‌نیای لای به‌ڕێز چی ده‌گه‌یه‌نێت؟؟؟

هه‌ستێکی ناخۆشم ئه‌بێ که‌ وشه‌ی ته‌نیای ئه‌بیستم چونکه‌ ته‌نیای ناخۆشترین کاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر مرۆڤ
9.چی ئه‌ڵێیت به‌که‌سانێک که‌ هه‌میشه‌ شه‌رمه‌نده‌ی دارده‌سته‌کانی ڕۆژگارن وملکه‌چی داب ونه‌ریتێکی کۆنه‌په‌رست ودادوه‌رێکی ناعادلی کۆمه‌ڵگان؟؟؟

کاک داریان من هیچ وتته‌یه‌کم نییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ چونکه‌ ئه‌وان له‌سه‌رده‌مێکدا ژیاون که‌ بیر و باوه‌ریان وابووه‌ و به‌ وتته‌ی ئێمه‌ چاك نابن ،.،به‌لکو ده‌بێت ئێمه‌ رێزی بآوه‌ره‌کانی خۆشمان و هی ئه‌وانیش بگڕین


10.چ شتێک بێزارت ده‌کات؟؟؟ناخۆشترین کاتت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟؟چ شتێک ئاسووده‌ی به‌ناخت ده‌به‌خشێت؟؟؟خۆشترین کاتت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟؟


زۆرشت بێزارم ده‌کات ،، ناخۆشترین کاتم ناخۆشییه‌کانم زۆرن به‌لام ناخۆشترینیان کاتێک بو که‌ هه‌واڵی مه‌رگی خالمم بیست ،، ئه‌و کاتانه‌ی که‌ زۆر دلم خۆش بێت ،،خۆشترین کاتم ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ له‌گه‌ل هاورێکانمدا ده‌بم چونکه‌ هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌که‌م ،،


له‌کۆتایدا پێت ئه‌ڵێم(مه‌مره‌ بۆژیان بگری بۆ مردن_تاسوودنه‌بینی چۆن ده‌که‌ی زیان(

وتته‌یه‌کی زۆر جوانه‌ سوپاس ئه‌و هه‌سته‌ت ئه‌که‌م کاک داریان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-06-28 20:01:37

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

من هه‌ندێك پرسیاری تایبه‌تی گشتیت ئاراسته‌ ده‌كه‌م وه‌ك هاوڕێیه‌تی هیوادارم به‌دوژمنایه‌تی لێم وه‌رنه‌گریت..

من زۆر خۆشحال ئه‌بم ئازیزم به‌ پرسیاره‌کانت ..

1/ئه‌مه‌وێت بزانم له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی به‌ ئه‌ندام بوونت هه‌ستت به‌كه‌م و كورتی یانه‌ی كوردژین كردووه‌
یان نا ...ئه‌گه‌ر هه‌ستت كردووه‌ چێت كردووه‌ بۆ چاك كردنی ئه‌گه‌ر هه‌ستت نه‌كردووه‌ ..............؟


که‌م و کورتی له‌ هه‌موو شوێنێک هه‌یه‌ به‌لام هه‌تا ئێستا هه‌ستم به‌ که‌م و کورتیه‌کی ئه‌وتۆ نه‌کردوه‌ له‌ کوردژیندا.


2/له‌چی شتێكی یانه‌ دڵخۆشیت ؟ئه‌ی به‌چی دڵته‌نگی؟

له‌ سه‌رکه‌وتننه‌کانی یانه‌ دلخۆشم ،، به‌ هیچ شتێکی یانه‌ دل ته‌نگ نیم..

3/ئایا ئاگاداری میواندارییه‌كه‌ بویت پێشتر یان نا؟

کاک سیروان رۆژێکیان پێی وتم ،، به‌لام نه‌ی وت که‌ی ،، واته‌ که‌مێک ئاگادار بوم ،، ئه‌مرۆ کاک سیروان ئاگاداری کردمه‌وه‌ ..

4/ڕات چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی كۆپی له‌ ماڵپه‌ڕێكه‌وه‌ بۆ یانه‌ی كوردژین باشه‌ یان نا؟ئه‌گر باشه‌ بۆ؟ ئه‌گه‌ر خراپه‌ بۆ؟

ناشیرینترین شت له‌سه‌ر نێت بابه‌ت کۆپی کردنه‌،، نه‌خێر باش نییه‌ چونکه‌ مافی خاوه‌ن بابه‌ت ئه‌خورێت ..

5/پێت وایه‌ ئه‌توانرێت ڕێگه‌ بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌مێنیت یان نا؟

ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌ول بده‌ین ئه‌وا ئه‌توانین ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌هێلین ئه‌وا که‌م ده‌بێته‌وه‌ ،، ناتوانم بڵێم نامێنێت به‌س که‌م ده‌بێته‌وه‌..

6/ببوره‌ پرسیاره‌كانم سه‌باره‌ت به‌یانه‌ بوو ئه‌مه‌وێ هه‌ندێك پرسیاریش سه‌باره‌ت به‌خۆت بێ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بفه‌رمووه‌...؟

زۆر ئاساییه‌ فه‌رموو ئازیزم :

7/نوا خان ئاستی خوێندنی چه‌نده‌؟

ئیشه‌للا ده‌رئه‌چم بۆ پۆلی 5ی دواناوه‌ندی

8/حه‌ز به‌ده‌نگی كام گۆرانی بێژ ئه‌كه‌یت؟

زۆرن وه‌لا ، سامان ئومه‌ر و براکانی ،، رۆزبێ ،، نازدار ،، رۆژ که‌ریم ،، حه‌سه‌ن ،،زۆرن ببوره‌ ئێستا  هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ خه‌یالدایه‌..

9/كام وه‌رزه‌ی ساڵ لای تۆ جوانه‌؟بۆچی؟

وه‌لاهه‌موو وه‌رزه‌کان جوانن لام ،، چونکه‌ هه‌ر یه‌که‌یان چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌..

ببوره‌ له‌ كه‌می پرسیاره‌كانم كاتم كه‌م بوو بۆ پرسیاركردن هههههههههههههههههه

هههههههههههههههه وه‌لا زۆر که‌م بون ،، سوپاس ئازیزم


هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم...

زۆر سوپاس ،، ته‌مه‌ن دڕێژیش بۆ تۆی ئازیز
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-06-28 20:02:40

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

به‌خیرهاتنی  هاوڕیی ئازیزم نوا گیان ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵبوم که‌ کات هه‌یه‌ چه‌ند پرسیارێک له‌ تۆی گوڵ بکه‌م

زۆر زۆر سوپاس تینا گیان ،، به‌خۆشحالییه‌وه‌ فه‌رموو گیان :

1_ له‌ چی په‌شیمانی ؟

له‌ زۆر شت په‌شیمانم به‌لام په‌شیمانی دادی که‌س نادات.

_ کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟

که‌سێک

3_ به‌ کێ ئه‌ڵێیم میهره‌بانه‌که‌م ؟ به‌ کیی ئه‌ڵێی میهره‌بان ؟

به‌ دایه‌ گیان و بابه‌ گیان ،،، به‌ 5 که‌س (دایه‌ و بابه‌ و هه‌ردوو برا خۆشه‌ویسته‌که‌م و براژنه‌که‌م که‌ خوشکی خۆشه‌ویستی منه‌).

4_ له‌ دوری دایکت هه‌ست به‌ جی ئه‌که‌یت ؟ به‌رگه‌ی دوری کی ناگریت ؟

قه‌ت ناتوانم بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌کیش بێت له‌ دایه‌م دورکه‌ومه‌وه‌ ،، به‌لام هه‌ستێکی ناخۆشم ئه‌بێت ،،، به‌رگه‌ی دوری هه‌موو خێزانه‌که‌م ناگرم..

5_ بۆ کێ گریاویت به‌ قوڵی ؟ ئه‌گه‌ر کێت لێدوربێت ئه‌گریت به‌ قوڵی ؟

بۆ چه‌ند که‌سێكی ئازئزم ... خێزانه‌که‌م ..

6_ خۆشحاڵی له‌ چ شتێکی ژیانا ئه‌بینیته‌وه‌ ؟ واته‌ به‌جی ژیان خۆشحاڵی ؟

به‌ سه‌رکه‌وتنم له‌ ژیاندا خۆشحالم ..

7_ به‌ کیی ئه‌ڵێی که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر ؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ واته‌ جی ؟ تا چه‌ند خۆت به‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانیت ؟

به‌و که‌سه‌ی که‌ هه‌میشه‌ دڵی به‌ ژیان خۆشه‌،، به‌خته‌وه‌ری لای من واته‌ی دلخۆشی به‌ ژیان و سه‌رکه‌وتن له‌ ژیاندا .. تا راده‌یه‌کی زۆر ...

8_ هه‌مان ئه‌و وته‌یه‌ی که‌ من دامناوه‌ له‌ مسن وه‌ڵامی زۆربه‌ی هاوڕیکانم وه‌رگرتوه‌ حه‌زه‌که‌م وه‌ڵامی تۆس بزانم
مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت ؟ ئه‌ی تۆ کامیانت خۆشئه‌وێت ؟

هه‌ردووکیان ،، چونکه‌ هه‌ردوکیان ته‌واو که‌ری یه‌کترن ..

9_ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ یانه‌دا وێنای که‌سایه‌تیه‌کی بلیمه‌تیان هه‌یه‌ له‌ ناخی تۆدا کێن ؟

کاک هێمن زانکۆ و کاک سیروان و کاک یادگار و کاک رێکان و  کاک سورێن و کاک داریان و سۆزی خان و تینا خان و زۆری تریش ..

10_ بیرکردنه‌وه‌ت چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌شق بۆ هه‌مو شته‌کانی ژیان ؟

عه‌شق وشه‌یه‌کی پیرۆزه‌ لای من و ئه‌گه‌ر عه‌شق نه‌بێت ژیانیش بونی نابێ..

هیوادارم زۆر کاتم نه‌گرتبیت و ماندوم نه‌کردبیت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و سه‌لامه‌ت بیت

نا به‌ساقه‌ ،، زۆر زۆر خۆشحالم به‌ بینی پرسیاره‌کانت تینا گیان  ،، زۆر سوپاس ئازیزم ،، سه‌رکه‌وتوبیت به‌ساقه‌..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nwa (2010-06-28 21:02:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-06-28 20:04:39

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا زۆر خۆشحاڵبوم به‌ میوانداریکردنی به‌ریز هاوناز خان هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم و بتوانم چه‌ند پرسیاره‌کت ئاراسته‌ بکه‌م

زۆر سوپاس کاک سورێن گیان ،، فه‌رموو گیان :

1-ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی یاری ژیان بیت کارتی سور له‌ئاستی کێ به‌رز ئه‌که‌یته‌وه‌

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مانای ژیان نازانن

2-ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ری سانۆی ژیانبیت چ ده‌ورێک ناهێڵێت

ده‌ورئ خیانه‌ت کردن ..

3-(هیچ یاریه‌ک نیه‌ نه‌توانی یاری پێ بکه‌یت جگه‌ له‌یاری کردن به‌خۆمان )لێک لێکدانه‌وه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌

وتته‌یه‌کئ زۆر جوانه‌ ،، زۆریش وتته‌یه‌کی راسته‌ ،، چونکه‌ ئێمه‌ مرۆڤین هه‌رگیز ناتوانین یاری به‌ خۆمان بکه‌ین ..

4-والێکی بده‌ره‌وه‌ ژیانت ڕۆمانێکه‌ و به‌هه‌موو ساته‌کانیه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌ناو په‌رتوکێک به‌ڵام بێ ناونیشانه‌ (ئایه‌ به‌ڕێزتان چ ناونیشانێک بۆ ئه‌م په‌رتووکه‌‌ هه‌ڵده‌بژێرن)؟

ژیان مه‌ته‌ڵێکه‌ کاتێک ئاشکرا ئه‌بێت که‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدابین ..

5-ئایه‌ ئازادی تاکه‌ که‌سی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک دانی پێدا بنێت یان ئه‌وه‌یه‌ خۆمان هه‌ست سه‌ربه‌ستی بکه‌ین ؟

ئازادی تاکه‌ که‌سی ئه‌وه‌یه‌ کا خۆمان هه‌ست به‌ سه‌ربه‌ستی خۆمان بکه‌ین ..

6-به‌ڕێزت که‌ خوشکی کاک هه‌وراز محه‌مه‌دیت .کاک هه‌ورازیش یه‌کێکه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ لێهات و به‌تواناکان ، هه‌روه‌ها رۆژمه‌وانێکی به‌تواناشه‌،وه‌ توێژه‌ری کۆمه‌ڵناسیشه‌..ئایه‌ ئه‌م کارانه‌ی کاک هه‌ورازی برات وات لێناکات که‌تۆش یه‌کێک له‌و بوارانه‌ هه‌ڵبژێریت که‌ئه‌و تیایدا کار ده‌کات

به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ زۆر راسته‌ ،، کاک هه‌وراز کاریگه‌ریه‌کی زۆر زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌رم ،، چونکه‌ منیش هه‌مان حه‌ز و خولیام هه‌یه‌ بۆ ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌و ده‌یکات ،،هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازیم ،،


7-خۆت ناوت هاونازه‌ به‌ڵام به‌ناوی نوا ئه‌ندامیت و ده‌مێکه‌ وێنه‌ی واژۆت و وێنه‌ بچکۆله‌ت نه‌گۆڕیوه‌ ئایه‌ له‌ ڕێکۆ ئه‌چیت ئه‌کریت ئه‌مان بۆ ڕون دکه‌یته‌وه‌

نوا ناوێکی زۆر خۆشه‌ لام چونکه‌ ناوی کچێکی پورمه‌ ،، ئه‌و کاتانه‌ی که‌ بوم به‌ ئه‌ندام لێڕه‌ ئه‌و زۆر منال بو منیش ئه‌وم زۆر خۆش ئه‌ویست ،به‌خۆشه‌وسیتی ئه‌وه‌وه‌ لا یانه‌دا ناویم خۆمم دا نوا ،، به‌ڵێ له‌ رێکۆ ده‌چم وچونکه‌ له‌و ده‌چم بۆیه‌ وێنه‌ی ئه‌وم داناوه‌ ،، وێنه‌ی واژۆ وه‌ختی خۆی کاک سیروان ئه‌م وێنه‌یه‌ی بۆ دروست کردم تا نا ناوم نوا بێت ئه‌و وێنه‌یه‌ لانابه‌م ..


8-له‌ په‌رتوک خانه‌که‌ی ماڵه‌وه‌تان کام په‌رتوکیان زۆر ئازیزه‌ له‌لات و زیاتر ده‌ی خوێنیته‌وه‌

سینۆهه‌،،عه‌شقی دالیا ،، پیسبونی ژینگه‌ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌فتاری کۆمه‌لایه‌تی ..

9-به‌ڕێزات ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌ن یان کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژین؟

کار ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بژیم و کار ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌رزییه‌وه‌ بچمه‌ ژێر گڵ ،،

زۆر خۆشحاڵبوم ....ببوره‌ له‌کاتت ده‌گرم وماندوت ده‌که‌م
منیش زۆر خۆشحال بوم  ،، سه‌رفراز بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-06-28 20:32:24

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-12-05
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سلاو نه‌وا گیان ئه‌م کاتات باش ئه‌تونم چه‌ند خوله‌ کێک له‌ کاتت بگرم
1.بۆچونت به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چۆنه‌ (( مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆژیان چۆن قازانج ئه‌ که‌یت تا نه‌ که‌یت زیان))
2.تاچه‌ند له‌ ژیانی خۆت رازیت ؟ تا چه‌ند زیانی کوردستانت به‌ لاوه‌ خۆشه‌ ئه‌گه‌ر ویستت سه‌فه‌ر بکه‌یت بۆ چ ولاتێک ده‌ رۆیت ؟بۆ؟
3.حه‌ز ده‌که‌یت دواین قسات بۆ که‌ بکه‌یت؟ و چی پێده‌ لێیت؟
4.له چ کاتێک زۆر هه‌ست به‌ ئاسوده‌هی ده‌که‌یت ؟ خۆشترین کاته‌کانی ژیانت چ کاتێکه‌؟
5. تۆ چۆن ئاشنه‌ بویت له‌ گه‌ل ئه‌م یانه‌ جوانه‌ ؟ پێت وایه‌ ئه‌و مه‌ به‌سته‌ی که‌ کوردژین بۆی دامه‌زراوه‌ پێی گه‌یشتبێت ؟
6.له‌چی زۆر بێزاریت ؟

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-06-28 20:53:07

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سلاو نه‌وا گیان ئه‌م کاتات باش ئه‌تونم چه‌ند خوله‌ کێک له‌ کاتت بگرم

سلاو له‌ تۆش به‌رێزbrwa88   ،، به‌ خۆشحالییه‌وه‌:

1.بۆچونت به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چۆنه‌ (( مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆژیان چۆن قازانج ئه‌ که‌یت تا نه‌ که‌یت زیان))

وتته‌یه‌کی زۆر جوانه‌ ،زۆریش راسته‌ ،، به‌لێ وایه‌ تا ناخۆشیه‌ه‌ک نه‌بینیت هه‌رگیز چاوه‌روانی خۆشی مه‌که‌ .

2.تاچه‌ند له‌ ژیانی خۆت رازیت ؟ تا چه‌ند زیانی کوردستانت به‌ لاوه‌ خۆشه‌ ئه‌گه‌ر ویستت سه‌فه‌ر بکه‌یت بۆ چ ولاتێک ده‌ رۆیت ؟بۆ؟

زۆر رازیم له‌ ژیانی خۆم ،،ژیانی کوردستان زۆ خۆشه‌ چونکه‌ وڵاتی خۆته‌ ،، بۆ هۆله‌ندا و ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و تورکیا و زۆر ولاتی تریش هه‌ن ،، چونکه‌ گه‌ران و سه‌فه‌رکردن خۆشه‌،،

3.حه‌ز ده‌که‌یت دواین قسات بۆ که‌ بکه‌یت؟ و چی پێده‌ لێیت؟

بۆ دایکی خۆشه‌ویستم بێت ،، دایه‌ گیان خۆشمئه‌وێیی..

4.له چ کاتێک زۆر هه‌ست به‌ ئاسوده‌هی ده‌که‌یت ؟ خۆشترین کاته‌کانی ژیانت چ کاتێکه‌؟

ئه‌و کاتانه‌ی که‌ دلم خۆشه‌ ،،،، ئه‌و کاتانه‌یه‌ که‌ هه‌والێکی خۆش ئه‌بیستم یان ئه‌و کاتانه‌یه‌ که‌له‌گه‌ڵ ماله‌وه‌دا گفتوگۆ ئه‌که‌ین له‌سه‌ر شتێکی به‌سود ،،، یان ئه‌و کاتانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ هاورێکانمدام ..

5. تۆ چۆن ئاشنه‌ بویت له‌ گه‌ل ئه‌م یانه‌ جوانه‌ ؟ پێت وایه‌ ئه‌و مه‌ به‌سته‌ی که‌ کوردژین بۆی دامه‌زراوه‌ پێی گه‌یشتبێت ؟

به‌رێکه‌وت بو ،، تازه‌ نێتمان هه‌بوو منیش له‌ گۆگلدا ئه‌گه‌رام به‌ دوای شتا ،، ئێتر به‌ڕێکه‌وت ئێره‌م بینی و یه‌کسه‌ر بوم به‌ ئه‌ندام .. به‌لێ به‌ دلێنیایه‌وه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ گه‌یشتووه‌.

6.له‌چی زۆر بێزاریت ؟
له‌ زۆر شتت ...

سه‌رکه‌وتن بۆتۆی ئازیز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-06-29 00:13:47

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌ کاکه‌ سیروان و ستافی ساباتی کوردژین ئه‌که‌م که‌ئه‌م یوانداریه‌ جانه‌یان ڕێک خست ...
وه‌ زۆر به‌خێر هاتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ ڕۆح سوک و بلیمه‌ت و هێمنه‌ی کوردژین ئه‌که‌م هاورێ و خوشکی خۆشه‌ویستم نوا خان زۆر به‌خێر هاتی بۆ ژێر ساباته‌ جوانه‌که‌ی کورد ژین هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ خۆشیدابیت ....

منیش وه‌ک هاوڕیان چه‌ند پرسیارکم له‌ به‌ڕێزتان هه‌بوو بمبوره‌ ئه‌گه‌ر به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانه‌وه‌ هیلاک ببین ...

1- ئایه‌ تاچانه‌ نوا باوه‌ری به‌ (( درۆی سپی  یان درۆی مه‌سڵه‌حه‌ت )) هه‌یه‌ ؟؟ به‌کار هێنه‌رانی چۆن پێناسه‌ ئه‌که‌ی ؟

2- ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌ک پله‌ی به‌ڕیێوبه‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین وه‌ر بگری گۆڕانکاری و نوێکاریت چی ده‌بێت بۆ یانه‌ ؟؟

3- ده‌توانیت واتای نازناوه‌که‌ت ڕون بکه‌یته‌وه ؟؟‌ مه‌به‌ستم له‌ نوا یه‌ نه‌ک هاوناز ..

4- که‌ گوێبیستی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ئه‌بێت له‌ ناو یانه‌ هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ی له‌کاتی تۆ نازناوێکی زۆر جیات هه‌یه‌ ؟؟

5- تا ئێستا ڕوی داوه‌ له‌ ناخه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی یانه‌ توڕه‌ ببیت ؟؟

6- نوا که‌سێکی تا سه‌ر ئێسقان له‌سه‌ر خۆو هێمن دیاره ..‌  له‌چ کاتێک توڕه‌ی خۆت ده‌ر ئه‌بڕیت و کاردانه‌وه‌ت چی ئه‌بێت ؟؟

7- تاچه‌ن شاره‌زای کاروباری چێشخانه‌ی ؟؟ من بزانم هیچی لێنازانی ههههههههه چونکه‌ بویت به‌ چێشت لێنه‌ر خێرا وتت به‌خوا من له‌ چێشتلێنان نازانم ...

دووباره‌ به‌خێر بێت نوا گیان زۆر خۆشحاڵ بوم توانی به‌ژدار بم و ئه‌وپرسیارانه‌ت ئاڕاسته‌ بکه‌م که‌ له‌لام دروستت بوبون هیوای به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم هیواخوازم که‌ گشت ئاوات و ئامانجه‌کانت بێته‌ دی ... کاتێکی پرله‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌ڕێزتان ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-06-29 11:11:39

Rebeen S.M
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: Sulaymanyiah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2018-09-03
په‌یامه‌كان: 2219
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت هاوناز خان بۆ ساباتی کوردژین

منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو

1.ئایا که‌سایه‌تی خۆت چۆن پێناسه‌ ده‌که‌یت؟؟

2.کام شاری کوردستانت لا ڕه‌نگینه‌ و له‌شاره‌کانی ترت پێ خۆشتره‌

3.ئایا به‌ڕای تۆ عه‌داله‌ت له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا له‌ مردن دایه‌ یان له‌ ژیان دا

4.گه‌ر که‌سێک بویتایه‌ له‌ بواری هونه‌ر کارت بکردایه‌ وه‌ڵامت چی ده‌بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌زانه‌کان سه‌رده‌خه‌ن و لێهاتوه‌کانیش بۆ ده‌ره‌وه‌

5.چۆن ده‌ڕوانیته‌ کوردژین..... ئایا ماڵپه‌ڕی ئێستات  پێ جوان تره‌ یان پێشوو

6.ئایا نه‌ته‌وایه‌تیت له‌لا گرنگ تره‌ یان ئایین

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-06-29 12:21:23

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌ کاکه‌ سیروان و ستافی ساباتی کوردژین ئه‌که‌م که‌ئه‌م یوانداریه‌ جانه‌یان ڕێک خست ...
وه‌ زۆر به‌خێر هاتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ ڕۆح سوک و بلیمه‌ت و هێمنه‌ی کوردژین ئه‌که‌م هاورێ و خوشکی خۆشه‌ویستم نوا خان زۆر به‌خێر هاتی بۆ ژێر ساباته‌ جوانه‌که‌ی کورد ژین هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ خۆشیدابیت ....

زۆر زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ستته‌ جوانه‌ت ئه‌که‌م کاک چێنه‌ر ،، زۆر زۆر خۆشحالم به‌ به‌شداری کردنتان .


منیش وه‌ک هاوڕیان چه‌ند پرسیارکم له‌ به‌ڕێزتان هه‌بوو بمبوره‌ ئه‌گه‌ر به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانه‌وه‌ هیلاک ببین ...

فه‌رموو ئازیزم :

1- ئایه‌ تاچانه‌ نوا باوه‌ری به‌ (( درۆی سپی  یان درۆی مه‌سڵه‌حه‌ت )) هه‌یه‌ ؟؟ به‌کار هێنه‌رانی چۆن پێناسه‌ ئه‌که‌ی ؟

به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌رم پێی نییه‌ ،، چونکه‌ راستی وتن له‌ هه‌موو شتێک باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ درۆی سپی بکه‌یت ،، شتێکی زۆر ناشرینه‌ و هیوادارم که‌س بۆ شتێکی خۆی درۆی سپی نه‌کات چونکه‌ مانای راستیه‌کان  تێک ده‌دات...

2- ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌ک پله‌ی به‌ڕیێوبه‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژین وه‌ر بگری گۆڕانکاری و نوێکاریت چی ده‌بێت بۆ یانه‌ ؟؟

به‌ڵێ،، کاک چێنه‌ر من چ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی بم یان نا هیچ ناگۆرێ چونکه‌ کوردژین هی تاکه‌ که‌سێک نیه‌ تا من که‌ بوم به‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌و کارانه‌ بکه‌م به‌لكو کوردژین هی هه‌مووانه‌ ،، هیچ فه‌رقێك نییه‌ له‌ نێوان من یان که‌سێكی به‌رێوبه‌راتیدا ،، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکیشم هه‌بێ بۆ کوردژین به‌ ده‌ستته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌لێم ،، بۆ گۆرانکاری و نوێکاریش زۆرن زۆربه‌شیانم به‌ چه‌ند هاورێکی خۆم له‌ ناو به‌ڕێوبه‌راتیدا وتوه‌ ،،، وه‌کو وتیشم هێچ جیاوازیه‌ک له‌ نێوان من و یه‌کێکی ناو ده‌ستته‌ی به‌رێوبه‌راتیدا نییه‌ به‌لكو ده‌بێت ئێمه‌ هه‌ول بده‌ین زیاتر کوردژین به‌رێوه‌ بچێت..

3- ده‌توانیت واتای نازناوه‌که‌ت ڕون بکه‌یته‌وه ؟؟‌ مه‌به‌ستم له‌ نوا یه‌ نه‌ک هاوناز ..

به‌ڵێ ،، واته‌ سه‌ر که‌پر،، که‌پری  لادێکان ،،

4- که‌ گوێبیستی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ئه‌بێت له‌ ناو یانه‌ هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ی له‌کاتی تۆ نازناوێکی زۆر جیات هه‌یه‌ ؟؟

به‌لێ ،، وه‌لا هه‌ستێکی خۆشم هه‌یه‌ ،، به‌لام فه‌رقی نییه‌ بۆ من نوا یان هاوناز ..

5- تا ئێستا ڕوی داوه‌ له‌ ناخه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی یانه‌ توڕه‌ ببیت ؟؟

نه‌خێڕ نه‌بووه‌..

6- نوا که‌سێکی تا سه‌ر ئێسقان له‌سه‌ر خۆو هێمن دیاره ..‌  له‌چ کاتێک توڕه‌ی خۆت ده‌ر ئه‌بڕیت و کاردانه‌وه‌ت چی ئه‌بێت ؟؟

به‌ڵێ که‌سێکی هێمنم ،، به‌لام توره‌ بونم دۆو دۆشاو تێکه‌ڵ ئه‌بێت هههههههههه ،،، له‌کاتانه‌ی که‌ که‌سێك شتێکم به‌قسه‌ نه‌کات یان زۆر شتی تریش...

7- تاچه‌ن شاره‌زای کاروباری چێشخانه‌ی ؟؟ من بزانم هیچی لێنازانی ههههههههه چونکه‌ بویت به‌ چێشت لێنه‌ر خێرا وتت به‌خوا من له‌ چێشتلێنان نازانم ...

ههههههههههههههههههههههههههههههههههه ،، به‌لێ وه‌لا کاک چێنه‌ر له‌ هیچ خواردنێك نازانم به‌س ئه‌زانم کێک دروست که‌م ،، ههههههههههههه وایه‌ راست ئه‌که‌یت هیچ نازانم بێجگه‌ له‌ کێک دروست کردن..


دووباره‌ به‌خێر بێت نوا گیان زۆر خۆشحاڵ بوم توانی به‌ژدار بم و ئه‌وپرسیارانه‌ت ئاڕاسته‌ بکه‌م که‌ له‌لام دروستت بوبون هیوای به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم هیواخوازم که‌ گشت ئاوات و ئامانجه‌کانت بێته‌ دی ... کاتێکی پرله‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌ڕێزتان

زۆر زۆر سوپاست ئه‌که‌م برای ئازیزم منی ،،، زۆر خۆشحال بوم به‌ بینی پرسیاره‌کانت و وتته‌کانت ،، سه‌رکه‌وتو بیت و سه‌رفراز بیت ئازیزم ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-06-29 12:23:03

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت هاوناز خان بۆ ساباتی کوردژین

زۆر سوپاس به‌رێزم .

منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو

فه‌رموو به‌رێزم:

1.ئایا که‌سایه‌تی خۆت چۆن پێناسه‌ ده‌که‌یت؟؟

که‌سێکی هێمن و دلسۆز .

2.کام شاری کوردستانت لا ڕه‌نگینه‌ و له‌شاره‌کانی ترت پێ خۆشتره‌

هه‌موو شاره‌کانی کوردستان شاری ئێمه‌یه‌ و خۆشن ،، به‌لام شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی واته‌ شاره‌که‌ی خۆم شاری سڵێمانی له‌ هه‌موی خۆشتره‌ لام

3.ئایا به‌ڕای تۆ عه‌داله‌ت له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا له‌ مردن دایه‌ یان له‌ ژیان دا

له‌ هه‌ردوکیاندایه‌ ..

4.گه‌ر که‌سێک بویتایه‌ له‌ بواری هونه‌ر کارت بکردایه‌ وه‌ڵامت چی ده‌بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌زانه‌کان سه‌رده‌خه‌ن و لێهاتوه‌کانیش بۆ ده‌ره‌وه‌

پێیان ده‌ڵێم : ئێوه‌ له‌م رۆژانه‌ وابکه‌ن ،، به‌لام  دلنیا بن رۆژێک دێت ئێوه‌ش ده‌ررۆن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌..

5.چۆن ده‌ڕوانیته‌ کوردژین..... ئایا ماڵپه‌ڕی ئێستات  پێ جوان تره‌ یان پێشوو

کوردژین لانه‌یه‌که‌ بۆ هه‌مووان ،، که‌ هه‌موومان تێیایدا کۆبینیه‌وه‌ زانیاریه‌کانی خۆمان ببخه‌شین و وه‌ریگرین .. هه‌ردووکی جوانه‌ ،، به‌رای من راسته‌ دیکۆر تاراده‌یه‌ک ده‌ور ده‌بینێت به‌لام ناوه‌رۆک له‌ دیکۆر ده‌وری زیاتر ده‌بینێت..


6.ئایا نه‌ته‌وایه‌تیت له‌لا گرنگ تره‌ یان ئایین

هه‌ردووکیان ،، چونکه‌ هه‌ردوکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کتترن..

زۆر سوپاس

رێزت هه‌یه‌ کاک رێبین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-06-29 18:15:16

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م گوڵه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
من هیچ پرسیارم نیه‌ ته‌نها رێز و خۆشه‌ویستیم بۆت
سه‌رکه‌وتوو به‌خته‌وه‌ربیت ماڵه‌که‌م

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-06-29 20:34:24

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *HawNaz* خان میوانی ساباته‌

به‌خێربێت
نواخان

http://kurdzhin.org/uploads/fcb753a93d.jpg
نوا گیان ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی یانه‌
زۆر خۆشحاڵم به‌ میوانداری تۆ ی گوڵ،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌یبه‌خشیت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان،،


ئه‌مه‌ویت بپرسم:

ژیان قوتابخانه‌یه ئایا ‌ نوا چی تێدا فێر بوو؟

یه‌که‌م هاورێی یانه‌ت کێ بوو؟

ده‌بینم له‌ وه‌ڵامه‌کانت که‌ خیانه‌ت زۆر ئازارت ده‌دات،،
ئه‌گه‌ر ببیته‌ حاکم و حوکمی خیانه‌تکار بدایت چ سزایه‌کی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنیت؟


ئایا تا ئێستا  نوا رووبه‌رووی خیانه‌ت بوه‌ته‌وه‌؟

وابزانم پێش ئه‌م پله‌یه‌ت پله‌ی په‌یامنێری کوردژینت هه‌بوو،،ئایا گۆرینی پله‌که‌ت به‌ ویستی خۆت بوو؟

ئه‌و وشه‌یه‌ چیه‌ که‌ حه‌ز به‌ وتنی ناکه‌یت؟

چ کاتێک حه‌ز به‌ ته‌نهای ده‌که‌یت؟

تا ئێستا روویداوه‌ چیرۆکێک بخوێنیته‌وه‌ کارت تێ بکات تا ئه‌و پله‌یه‌ی بتگرێنێت؟

ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:
*زانست
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fcb354f04c.jpg

*کارکردن
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7ccfb98d6a.jpg


*کات
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d050ebfe4.jpg

*به‌ڵێن


ئیتر هێنده‌ به‌سه‌،،هاهاها
نوا گیان به‌راستی خۆشحاڵ بووم به‌ میواندارییه‌که‌ت
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت له‌ کار و چالاکیه‌کانت دا..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.215.182.36
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net