.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته به بابه‌ته ره‌نگین و به‌سوده‌کانی دنیایه‌ک زانیاری به‌خشیوه به ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست .کاکه داریان ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رده‌م له خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته میوانی سابات . کاکه داریان ئێستا دانیشتووی شاری سلێمانییه ، هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه ، به هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه داریان ، لێره‌وه ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه بۆ ئاراسته کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
************************************************************************************************************************
به‌خێر بیت كاكه داریانی گوڵ بۆ ژێر ساباته جوانه كه‌ی كوردژین مامه گیان زۆر خۆشحاڵ بوین به هاتنت ده‌ستی تۆش خۆش بێت كاكه سیروان گیان ....
1- به‌بێ پێچ‌و په‌نا چه‌نجار كه‌وتویته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه ؟؟؟ ههههههههههههه به‌س به‌ینی خۆمان بێت .
2- خۆشترین نوكته كه بۆیان گێڕابیتهوه چی بوو چه‌نه پێكه‌نیت ؟؟؟
3- ئیمهیڵێكت هه‌یه 200 بۆ 300 ئیمه‌یڵی تیایه و ئه‌وانی كه تایبه‌تن ڕۆژێك هاكی بكه‌ن هه‌ستت چۆن ئه‌بێت ؟؟؟
4- تاكو ئێسته بوه له‌كاتی ده‌وام له ناو پۆلدا جه‌ڕه‌سی تێلت بۆ بێت ؟؟؟؟
5- ئه‌گه‌ر ئێسته پێت بڵێن یه‌ڵا بڕۆ بابڕۆین بۆ شارێك دور له كوردستان و ناشبێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ستی داریان چی ئه‌بێت ؟؟؟
6- بون بوئهندام هۆكاری چی بوو ؟؟ چۆن كوردژینت ناسی ؟؟؟
7- تاچه‌ند ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ریان له داریان كردوه ؟؟؟
به‌كورتی پێناسه‌ی ئه‌مانه بكه :::: كوردستان .. سۆزی دایك .. ئه‌شق .. هاوڕێ .. بێوه‌فا .. شه‌هید .. .. ..
دووباره و سێباره به‌خێر بێت مامه گیان هه‌رشاد و دڵخۆشبیت له ژیان .. هیوادارم كه زۆر سه‌رم نهئێشاندبیت .. كاتت شاد
************************************************************************************************************************
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Chenar (2010-04-17 17:54:09)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو كاكه دارین پرسیارم هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چ شتێك یالایهنێك گرنگی پێ ئه‌ده‌ی وه حه‌زوو ئاره‌زووت له چی یه؟؟؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
baxer hatny kak daryn aken hawrey azize yana xawn brahm u wte jwan u hardm la dlla sheren daste kak sirwanesh xosh bet bo amda kary am mewndarya asmaney pr pevey jwan u naxshen arasty twy akm u dawey la yzdan akm hardm lash sax u salamt be hardam sheren u xawn ber u hosh be mnesh sarary dast xoshy la bareztan wak hamw hawreky yana xosh 7al bom ka arasty bareztan bkm ba jand prserek u ba lebrdnwa lem babaxsha agr prseraknm jey negrany bareztan be
1.. kak daryn 7az ba hemne aka u ch kat bwary bo arxsey ka la naw aw hemnea be?
2..rozhana ka net aketwa yakm hangaw ka bery le bketwa chya ka beke?
[i][b][color=#FFCC00]dubara dast xoshet leakm hardam har shad u sarfraz be katt shad baqurban
3..agr bawsheky aramy pet babaxshn bawshy key halbzhery ka satek tya aram be?[/color][/b][/i]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن SaRaB1 (2010-04-17 18:14:01)
کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی برای به‌ڕێزم کاکه داریان ئه‌که‌م ئه‌ندامێکی چالاک و به‌ڕێز و به توانا هیوادارم به پرسیاره‌کانم ماندوت نه‌که‌م
1_ کاک داریان به چ که‌سایه‌تیه‌ک موعجیبه ؟
2_ ئه‌گه‌ر سزای زمانی خۆت به‌یت له‌سه‌ر وتنی چ وشه‌یه‌ک وه به چ که‌سێک سزای ئه‌یه‌ی ؟
3_ ژیان بێ تۆ تاڵه ئه‌م ڕسته‌یه به کێ ئه‌ڵێی ؟
4_ کاتێک که‌سێک پێت ئه‌ڵێت ژیان بێ مانایه تۆ پێی ئه‌ڵێی چی ئه‌ڵێی ئه‌رێ بێ مانایه یان ؟
5_ له یانه‌یا ئه‌و بابه‌ته‌ی ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ، سه‌رنجی ڕاکێشاوی کامه‌یه ؟
به هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریت له ژیانا کاکه داریان هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو
ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریانه هیوای ژیانێکی خۆش و ئاسوده و ته‌مه‌ن درێژ بیت ئیشه‌ڵلا ..
به‌خێر هاتنیکی گه‌رمی کاک داریان گیان کاک داریانی گوڵ ئه‌که‌م بۆ ساباته فێنکهکهمان خۆشحاڵبووم پڕبه‌دڵ به‌ڕاستی به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش به‌ریته سه‌ر له ساباته فێنکه‌دا..
هیوام وایه پرسیاره‌کانمه‌وه بێزار‌و چاوه‌کانت ئازار نه‌ده‌م ..
فه‌رموو چه‌ند پرسیارێکی من بۆتۆ ..
1- خۆشی ژیان لای تۆی گوڵ واتای چییه ؟
2- ناخۆشی لای تۆ واتای چی؟ ئایا ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆچی ( ناخۆشییه‌کانی که به‌سه‌ر مرۆڤدا یه‌ت ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر خودی مرۆڤ خۆی ، واته مرۆڤه‌کان خۆیان فاکته‌ری سه‌ره‌کین بۆ توشبوونیان به ناخۆشییه‌کان )
3- ئایا به ساباتی کام میوانانه‌ی کوردژین سهرسامبویت؟
4- کاک داریان گیان ، ئایا ڕه‌ئی تۆ چییه بۆ( بون بێ مرۆڤ به‌رده‌وامه) ڕاسته؟
5- چۆن شهخسیهتهک له‌لای تۆ تاکه؟
6- نازان کێیه ؟ ئایا بۆچی ئه‌ڵێن نه‌زان ئه‌و که‌سه‌یه که خۆی به‌زانا داده‌نێت؟
7- کاک داریان گیان ، گه‌ر پێت بڵێم وێنه‌یه‌کم پێشکه‌ش بکه ئایا تۆ چیم پێشکه‌ش ئه‌که‌یت؟
8- ئه‌و شته چییه که خه‌یاڵه‌کانی کاک داریانی داگیر کردووه ؟
9- کاک داریان گیان پرسیارێکت لێئه‌که‌م توخوا وه‌ڵامێک پڕاوپڕی پرسیاره‌که‌م بێت و نه‌ڵێی هه‌مووی هههه ، ئایا سه‌رسامیت به‌کام که‌سایه‌تی ئه‌ندامی کوردژین ، به‌س یه‌عنی ئه‌و ئه‌ندامانه نا که بیانناسیت له نزیکه‌وه یان له مسن و یاهو ئه‌و شتانه ؟ تکایه ئه‌ندامێک ده‌ست نیشانکه باشه ؟
10- گرانترین پرسیار کام پرسیاری کام ئه‌ندامه‌یه له کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت؟
گه‌ر پێت بڵێم ئازادیت پرسیارێک له پرسیاره‌کانی شه‌نێ ته‌رک بکه کام پرسیار تهرکئهکهیت ؟ بۆچی ئه‌و پرسیاره ته‌رک ئه‌که‌یت؟
هیوای ژیانێکی ئاسوده‌و کامه‌ران بۆتۆی گوڵ و ئازیزم ، به‌ڕاستی زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزیت لام هاورێی شیرینم و ڕێزت هه‌یه ، سه‌رکه‌وتن بۆتۆ بگه‌یته هیواو ئاواته‌کانت ئیشه‌ڵلا..
کاتت شاد و کامه‌ران
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا به‌خێربێیت کاکه داریان هاورێو برا ئازیزه‌که‌م،
ساباتت خۆشتر کرد زۆۆۆر به‌خێرهاتن ده‌که‌م خۆشحاڵبووم به بینینی ناوی تۆی دڵ له‌سه‌ره‌وه‌ی یان، کاك سیروان گیان ده‌ستی تۆش خۆش بۆ میوانداری ئه‌م هاورێ شیرینه‌مان،
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم کاکه ،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو پێمخۆشبوو ئاراسته‌ی تۆی برامی بکه‌م،
یه‌که‌م :- وه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ی کاکه داریان ئه‌یانخاته به‌ردیده‌ی هاورێیانی یانه وه‌ك بینی وته شیرینه‌کانت که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسك و دڵسۆز‌و ئاتف دیاریت ئه‌مه تا چه‌ند وایه؟؟
دوه‌م :- که‌سایه‌تیه‌کان زۆرنوو جیاوازن ئایا ئه‌و شته باشه چیه وه یان بابڵێین حه‌زت ئه‌کرد تۆ چی زیاترت هه‌بێت له‌و که‌سایه‌تیه‌ی که خۆت هه‌ته؟؟
سێیه‌م :- چی ئه‌ڵێیت به‌و که‌سانه‌ی که هه‌رده‌م به دوای نه‌قسی که‌سی به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ستیان بریندار بکه‌ن؟؟ یان کاردانه‌وه‌ی کاکه داریان چۆن ئه‌بێت گه‌ر که‌سێك به‌ناوته‌وه قسه‌ی نه‌شیاو بکات بۆ ئه‌وه‌ی ناشرینت بکات له‌ناو کۆمه‌ڵگا؟؟
چواره‌م :- ئه‌و شته چیه یاخود ئه‌و سیفه‌ته ناشرینه چیه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا باوه‌و کاکه داریان حه‌زی ئه‌کرد ئه‌م کرده‌وه‌یه یاخود ئه‌م شته نه‌مایه ، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتۆو هه‌موو کوردێکی ئازیز؟؟
پێنجه‌م :- وه‌کو گه‌نجێك که سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیاو ئیلموو فێربونه، به‌ڕێزتان تا چه‌ند ئه‌بینیت گه‌نجان سود به‌خش بوون له ڕوی زانسته‌وه وه ئامۆژگاری تۆ چیه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له ته‌مه‌نێکی گونجاودان چیان پێ ئه‌ڵێیت؟؟ ئائائا بیرم که‌وته‌وه کاکه داریان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ستایهڵه جل بێت قژ بێت متومورو تهتکهولهرزانه بێت؟؟ هاهاهاها
شه‌شه‌م :- چی هه‌ستێکت ئه‌بێت له کاتێکدا گه‌ر زهنگیکت بۆ بێتوو له‌گه‌ڵ وتت ئه‌لۆ پێت بڵێ ---------------کاکه داریان چۆنیت من سه‌روه‌ر قه‌ره‌داخیم؟؟ هاهاها
حه‌وته‌م :- وشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تا چه‌ند کاری پێ ئه‌کرێت له‌م رۆژه‌دا له هه‌ر رویه‌که‌وه بێت هاورێیه‌تی نزیبونهوهو که‌سایه‌تی ئایا ئه‌بێت گه که‌سێك پێی وتین چۆنیت بڵێن دیاره ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی تیایه واته ئیشی پێمه؟؟ تۆ ئه‌لێت چی؟؟
خۆت ئاسایی هیوادارم چاوه جوانه‌کانتم هیلاك نه‌کردبێت کاکه داریان گیان ئومێد ده‌که‌م پرسیاره‌کانم لات ئاسایی بن
چاوت ماچ ده‌که‌م،،،کوبانی بم هاهاها
*******
*****
***
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دنیایه‌ک ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆده‌سته‌ی به‌ڕێووه‌به‌رانی یانه نازداره‌که‌م ئاسووده‌م به‌میوانی یانه جوانه‌که‌م له‌م ههفتهیهدازۆرسووپاس بۆ براو هاوڕێ به‌ڕێزه‌که‌م کاکه سیروانی ماندوو نه‌ناس کهههمووکات خه‌مخۆرێکی بێ وێنه‌ی یانه‌یه سووپاس بۆ هه‌ستی جوانت بۆ ئه‌و وشهانهی ئاراسته‌ت کردووم گیانه‌که‌م .....ئاسووده‌م له‌م ساباته جوانه‌دا بتوانم وه‌ڵامێکی شیاوی سه‌رجه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم بده‌مه‌وه هیوادارم ئه‌ندامێکی خنجیلانه‌ی ساباتی ئه‌م هه‌فته‌یه بم...خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موولایه‌ک هه‌یه ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هاوڕێ و برای به‌ڕێز و شیرینم کاکه داریان گیان بهخێڕبێێت بۆ ساباته جوانه‌که‌مان گیانه ده‌ست خۆشی بۆ هاوڕێی ئازیز کاک سیروان به دانانی به‌ڕێزتان بۆ میوانداری ئه‌م هه‌فته‌یه خۆشحاڵبوم به میوانداری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا توانی شوێنی خۆی بکاته‌وه له نێوان دڵی هه‌موو هاوڕێیانی یانهداو جێگه په‌نجه‌ی دیار بێت له ناو یانه‌دا به بابه‌ته ره‌نگینه‌کانی،، هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم ئازیزم و هه‌رده‌م به سه‌رکه‌وتووی بتبینین...
چه‌ند پرسیارێکم له به‌ڕێزتان هه‌یه گه‌ر نه‌بمه هۆی ماندووبونت:
1-تێروانینت بۆ ئاستی رۆشنبیری ئێستای گه‌نجان له کوردستاندا..
2_پێناسه‌ی داریان..
3_ له چ بوارێک‌دا ئه‌خوێنیت؟
4_ یه‌که‌م شت که سه‌رنجت رائه‌کێشێت له به‌رامبه‌ره‌که‌تدا چیه؟
5_ گه‌ر بکرێت به‌سه‌رهاتێکی خۆشی خۆتمان بۆ بگێریته‌وه..
6_له کۆتایدا ئه‌پرسم داریان له یانه‌دا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا ئه‌یویست پێی بگا ؟
ته‌مه‌ن درێژ بیت داریان گیان... کاتێکی خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه
قووربانتم کاکهچێنهری خۆشه‌ویست سووپاس بۆووتهکانت گیانه‌که‌م
وه‌ڵامه‌کانی تۆی به‌ڕێز..
1- به‌بێ پێچ‌و په‌نا چه‌نجار كه‌وتویته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه ؟؟؟ ههههههههههههه به‌س به‌ینی خۆمان بێت .
مامه چینه‌ر له ژماردن نایه‌ت هههههههه ماڵه‌که‌م تائێستا نه‌که‌وتوومه‌ته دوای خۆشه‌ویستی چوونکه زه‌واج له بیرکردنهوهما نه‌بووه خۆشه‌ویستی هه‌ستێکی جوان وپاکه به‌ڵام لهوهجوانتر ئه‌وه‌یه که وه‌ک خۆی بتوانی بیپارێزیت تائه‌وکاته‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێک ئه‌هێنیت
2- خۆشترین نوكته كه بۆیان گێڕابیتهوه چی بوو چه‌نه پێكه‌نیت ؟؟؟
هاوڕییه‌کم نووکته‌یه‌کی بۆگێڕامه‌وه زۆر خۆش بوولام ووتی جارێکیان کوردێکی لای خۆمان ئه‌چێت بۆبهغدادبۆپڕکردنهوهی ته‌نها یه‌ک دانی عه‌ره‌بی نازانێت به ده‌ست ئه‌بات بۆ ده‌می وئاماژه بهههمووددانهکانی ئه‌کات به قواعیدی پێی ئه‌ڵێت(إمالفراغات لاتیة)تهنهائهوهم له‌یاد بوهیوادارم به‌دڵ بووبێت3-
ئیمهیڵێكت هه‌یه 200 بۆ 300 ئیمه‌یڵی تیایه و ئه‌وانی كه تایبه‌تن ڕۆژێك هاكی بكه‌ن هه‌ستت چۆن ئه‌بێت ؟؟؟
کاک چێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وژماره‌یه زۆر زۆره به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه هه‌ستێکی ناخۆشم ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وکاره‌دا
4- تاكو ئێسته بوه له‌كاتی ده‌وام له ناو پۆلدا جه‌ڕه‌سی تێلت بۆ بێت ؟؟؟؟
به‌ڵێ به‌دڵنییاییه‌وه ڕۆژێکیان له محازه‌ره جه‌ڕه‌سم بۆهات زۆر ئیحراج بووم له‌کاتێکدا که قه‌د مۆبایل لهسهرجهرهس دانانێم به‌ڵام قه‌ده‌ره‌ن ئه‌وڕۆژه له‌یادم چوو که لهسهرجهڕهس لای ببه‌م
5- ئه‌گه‌ر ئێسته پێت بڵێن یه‌ڵا بڕۆ بابڕۆین بۆ شارێك دور له كوردستان و ناشبێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ستی داریان چی ئه‌بێت ؟؟؟
ئهگهرلهتوانای خۆمدا بێت ئهوهبهدڵنییاییهوه ڕه‌تی ئه‌که‌مه‌وه بهڵاملهگهڵ ناچاریدا هیچ ناکرێت به‌زووترین کات خۆم ئهگوونجێنم له‌گه‌ڵ ئهوشووێنهی ئه‌بێته مهنزڵگام
6- بون بوئهندام هۆكاری چی بوو ؟؟ چۆن كوردژینت ناسی ؟؟؟
لهڕاستیدازۆر زۆرم حهزلهخووێندنهوهیه کوردژینیش یه‌کێک بوولهوماڵپهڕهجوانانهی له‌گه‌ڵ ڕاکێشانی خهتهکهمدا به‌رچاوم که‌ووت زۆر شیاوبوولام....به‌هۆی سۆزی خاڵوزامهوهکهیهکهم جار نه‌ی هێشت ببم به‌ئه‌ندام ئه‌ی وت مه‌رجم هه‌یه بۆ به‌ئه‌ندام بوونت به‌ڵام خۆش به‌ختانه کار ئاسانی زۆری بۆ کردم هاوکارێکی بێ وێنه‌م بوو لهههمووڕوانگهیهکهوه منیش مهرجهکهیم قبووڵ کرد که‌دوای لێ کردم ڕه‌سمی(یه‌حیا) دابنێم ههههههههه
7- تاچه‌ند ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ریان له داریان كردووه؟؟
تائهندازهییهک کهسنوورێکی شیاوی گرتبێت له‌ژیانمدا هه‌مووکات هه‌ڵگری ووشهجوانهکان وئامۆژگارییهکانی ده‌ورووبه‌رم و وه‌لانانی شتهنهشیاوهکانی چوارده‌وری خۆمم لهبوونمدا..
به‌كورتی پێناسه‌ی ئه‌مانه بكه :::: كوردستان .. سۆزی دایك .. ئه‌شق .. هاوڕێ .. بێوه‌فا .. شه‌هید .. .. ..
کوردستان
:پارچه زه‌وییه‌کی بێ که‌س کهخاووهنی چه‌ندین زاڵم و دڕنده‌ییه
سۆزی دایک:
بم بووره ناتوانم خاووه‌نی ده‌ربڕینی سۆزێک بم که لێی بێ به‌شم !!!!
ئه‌شق:
دنییایهک پڕلهبهرائهت وجوانی تێکه‌ڵ بوونی وئاشکراکردنی کۆمه‌ڵه هه‌ستێکی شاراوهلهلایهن مرۆڤه‌کان
هاوڕێ:
جوانترین ووشه‌یه که‌هه‌ڵگری خۆشی وناخۆشییه‌کانی چرکه‌کانی ته‌مه‌نه بۆ به‌رامبه‌ر(هاوڕێ ی باش وه‌ک گووڵ فرۆش وایه-گهرلێشی نه‌کڕی ههربۆنی خۆشه)
بێ وه‌فا:ڕاککردن له‌ڕاستی.. وونکردنی ناخ.. ڕووخانی که‌ساییه‌تی.. بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌ژیان ..له‌ناوبردنی به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی
شه‌هید:
په‌سه‌ندترین مرۆڤ لای پهروهردگاربراوهی ههردووژیانی دنییاو قیامه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاوسهرچاوان موسلیم گیان سووپاس بۆتش باوانم
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی تۆی به‌ڕێز
چ شتێك یالایهنێك گرنگی پێ ئه‌ده‌ی وه حه‌زوو ئاره‌زووت له چی یه؟؟؟
خوێندن وخوێندنه‌وه گرنگترین بواری ژیانمهوکهههمووبوونمی داگیر کردووه تاکۆتای ته‌مه‌ن به‌رده‌وام ئه‌بم له‌سه‌ری.....
دوای ته‌واوکردنی کولیه تهنهائاواتێکم کهمابێت ئه‌وه‌یه بتوانم بۆماجستێرودکتۆرا بخوێنم کهخواتهمهن بدات ئه‌بێت ئهوتاواتهشم
ئههێنمهدی چوونکه سووپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ویستوومه بۆم هاتۆته پێشوو زۆریش لهبهخت وژیانی خۆم ڕازیم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
قووربانتم به‌ڕێز سهراب زۆر زۆرسووپاس بۆ ئهوههمووئیحساسهجوانه گیانه‌که‌م هیوادارم له‌ئاستی ئه‌و وشانه‌ی به‌ڕێزتانا بم ئاسووده‌م به ووشه‌کانت
هیوادارم توانی بێتم جێگای سوودمه‌نی بووبم له‌یانه‌دا
وه‌ڵامه‌کانی تۆی به‌ڕێز
کاک داریان حهزبههێمنی ئهکاوچ کات بواری بۆئهڕهخسی که‌له‌ناو ئهوهێمنییهدابێت؟؟؟
به‌دڵنییاییه‌وه زۆر زۆرم حه‌ز به‌هێمنی یه ...ئه‌وکاتانه‌ی کهتهنیام زۆرترین ئارامی میوانی جه‌سته‌م ئه‌بێت ئه‌وکاتانه‌ی که دڵ پێناسه‌ی پاکی وجوانی ودوور له‌ڕق وکینه هه‌ڵ ئه‌گرێت ئه‌وکاتانه‌ی که ئازار به‌خش نیم ودرکێک نیم له‌ئاستی چوارده‌وردا.....ئه‌مانه هه‌مووکاتی ئارامی منن....
ڕۆژانهکهنێت ئه‌که‌یته‌وه یه‌که‌م ههنگاوکهبیری لێ بکه‌یته‌وه چی یه که بیکهییت؟؟؟
یه‌که‌م هه‌نگاوم بیرکردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی که چی ئهخووێنمهوه چی ئه‌که‌م کاته‌کانم چۆن به‌سه‌رئه‌به‌م
گهرباوهشێکی ئارامت پێ ببه‌خشن باوه‌شی کێ هه‌ڵده‌بژێریت کهساتێک تیایدائارام بیت؟؟؟
بهدڵنییاییهوهوبهبێ دوودڵی(دایکم)ئێستاکهئهونی یه باوکم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سووپاس تینا گیان خووشکهبهڕێزهکهم ئه‌زیزی منیت چاووهکهم
وه‌ڵامه‌کانی تۆی به‌ڕێز
1_ کاک داریان به چ که‌سایه‌تیه‌ک موعجیبه ؟
کاساییهتییهکی هێمن وله‌سه‌رخۆ....که‌سایه‌تییه‌کی تۆکمهوخاووهن ئراده کهههمووکات ژیان خاوه‌نی چۆک دادان بێت له‌ئاستی تواناکانی دا...که‌سایه‌تییه‌ک دوورلهبوغزوڕق وکینه....کهسایییهتییهک که خۆی له‌سه‌رپێ ی خۆی ڕاوه‌ستێت...هه‌مووئه‌م جۆرهکاسایهتییانه گرنگن لای من
2_ ئه‌گه‌ر سزای زمانی خۆت به‌یت له‌سه‌ر وتنی چ وشه‌یه‌ک وه به چ که‌سێک سزای ئه‌یه‌ی ؟
به‌ووشه‌ی (درۆ)به‌وکه‌سه‌ی کهبهرامبهرمهوووشهکهی ئاراسته کراووه
3_ ژیان بێ تۆ تاڵه ئه‌م ڕسته‌یه به کێ ئه‌ڵێی ؟
(دایکم)!!!!
4_ کاتێک که‌سێک پێت ئه‌ڵێت ژیان بێ مانایه تۆ پێی ئه‌ڵێی چی ئه‌ڵێی ئه‌رێ بێ مانایه یان ؟
پێی ئه‌ڵێم نانهخێرژیان جوانترین وڕازاوهترین باخچه‌ی پهروهرگارهبۆ مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌وی به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت که سه‌رسه‌خترین پاڵه‌وانه بۆ جه‌نگاندن دژی مرۆڤه‌کان که‌سی براوه‌ش ئه‌وه‌یه‌که هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆتای پێهێنا ئاماده‌کاری بۆ سبه‌ینێ بکات به‌شێووه‌یه‌کی فراوان کهبڕیاردهرهکهی عه‌قڵ بێت
5_ له یانه‌یا ئه‌و بابه‌ته‌ی ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ، سه‌رنجی ڕاکێشاوی کامه‌یه ؟
زۆربه‌ی ئه‌ندامان سه‌رکه‌وتوون به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که جێگای سه‌رنجی منن ئه‌وانه‌ن که‌خۆیان بابه‌ت ئاماده‌ده‌که‌ن (کاک یادگار_سۆزی خان_کاک سورێن_تینا خان_رۆژه‌خان_ هتد...)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاوگیانی من خاتووشهنی ئازیززۆر سووپاس بۆ ئه‌وهه‌سته جوانه‌ت بۆ پهیڤهکهت بهخۆشحاڵییهوهپێشوازی له پرسیاره‌کانت ئه‌که‌م خوشکه‌جوانه‌که‌م
وه‌ڵامه‌کانی تۆی به‌ڕێز
1-خۆشی ژیان لای تۆی گوڵ واتای چییه ؟
ئازارنه‌دانی به‌رامبه‌ر..دیارکی کردنی سنوورێک بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی ژیان...گه‌ڕان به‌دوای ساباتێکی ئارام‌دا بۆ گووزه‌ران...که‌م ژیان وکه‌ڵ ژیان
2- ناخۆشی لای تۆ واتای چی؟ ئایا ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆچی ( ناخۆشییه‌کانی که به‌سه‌ر مرۆڤدا یه‌ت ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر خودی مرۆڤ خۆی ، واته مرۆڤه‌کان خۆیان فاکته‌ری سه‌ره‌کین بۆ توشبوونیان به ناخۆشییه‌کان )
واته بێ ئوومێدی ونه‌توانین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاساکانی ژیان وله‌ده‌ست چوونی کۆمه‌ڵه خه‌ونێک که لهبهردهمتایهو نا‌توانیت هه‌نگاوی بۆ بنێیت لهکاتێکداخاووهنی په‌ل وپۆیهکی به‌هێزیت که خۆت کردۆته دارده‌ستی رۆژگاروچۆنی بووێت هه‌ڵت ئهسووڕێنێت...ئه‌توانم بڵێم ئه‌م ووته‌یه به‌شێکی هه‌مووی نهپێچهوانهی بیروبۆچوونی منه به‌وپێیه‌ی که‌خوای گه‌ووره له 5 سوورهتدائاماژهبهکات ده‌کات کهدهفهرمێ هیچ که‌سێک نازانێت به‌یانی هه‌ستا بۆکوێ ده‌چێت وکێ ده‌بینێت وتووشی چی ده‌بێت له‌هه‌مان کاتدا فاکته‌رمان زۆره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی سه‌به‌بکاری ناخۆشییه‌کانی ژیانییه‌تی بۆهۆی نه‌زانین ومامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ داهێنانه‌کانی بووندا.
3- ئایا به ساباتی کام میوانانه‌ی کوردژین سهرسامبویت؟
ناتوانم که‌سییان دیاری بکه‌م نه‌ک لهبهرحاڵهتی تایبه‌ت وئیحراج بوون به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌توانم بڵێم هه‌موویان زۆر سه‌رکه‌وتووبوون وهیوادام منیش یه‌کێک بم له‌ئه‌وان به‌ڕاستی زۆر سه‌رسامم بووم به‌تواناکانی هه‌موویان هیواداریشم ته‌مه‌ن درێژبن هه‌موویان
4- کاک داریان گیان ، ئایا ڕه‌ئی تۆ چییه بۆ( بون بێ مرۆڤ به‌رده‌وامه) ڕاسته؟
به‌بۆچوونی من به‌دڵنییاییه‌وه به‌ڵێ چوونکه هه‌مووشتێک لای خوای گه‌ووره (کون فیکون)ه
5- چۆن شهخسیهتهک له‌لای تۆ تاکه؟
که‌ساییه‌تییه‌کی هێمن وله‌سه‌رخۆ....که‌سایه‌تییه‌کی تۆکمهوخاووهن ئراده کهههمووکات ژیان خاوه‌نی چۆک دادان بێت له‌ئاستی تواناکانی دا...که‌سایه‌تییه‌ک دوورلهبوغزوڕق وکینه....کهسایییهتییهک که خۆی له‌سه‌رپێ ی خۆی ڕاوه‌ستێت...هه‌مووئه‌م جۆرهکاسایهتییانه گرنگن لای من
6- نازان کێیه ؟ ئایا بۆچی ئه‌ڵێن نه‌زان ئه‌و که‌سه‌یه که خۆی به‌زانا داده‌نێت؟
ئه‌وکه‌سه‌یه که‌خاوه‌نی ههمووتوانایهکهو به‌کاری ناهێنێت ....له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دیدی خۆیدا خاوه‌نی زۆترین هه‌ڵگری به‌ده‌ست هاته‌کانی ژیانه کهلهمرۆڤهکانی بردۆتهوهکهلهڕاستیدتاپێچهوانهیه..
7- کاک داریان گیان ، گه‌ر پێت بڵێم وێنه‌یه‌کم پێشکه‌ش بکه ئایا تۆ چیم پێشکه‌ش ئه‌که‌یت؟
ئه‌مه وێنه‌که‌یه
هیوادارم به‌دڵت بێت ئازیزترین وخۆشه‌ویسترین هوونه‌رمه‌نده له‌دڵما(زه‌که‌ریا)ی گووڵ دڵ رۆح هه‌ناسه‌مه
8- ئه‌و شته چییه که خه‌یاڵه‌کانی کاک داریانی داگیر کردووه ؟
به‌ڕاستی نه‌بوونی( دایکم) نه‌بینینی ئهوزاتهگهووره خه‌می ئه‌وه‌ڵ وکۆتای ژیانمهکه خاوه‌نی داگیرکردنی به‌رده‌وامی خه‌یاڵه‌کانمه
9- کاک داریان گیان پرسیارێکت لێئه‌که‌م توخوا وه‌ڵامێک پڕاوپڕی پرسیاره‌که‌م بێت و نه‌ڵێی هه‌مووی هههه ، ئایا سه‌رسامیت به‌کام که‌سایه‌تی ئه‌ندامی کوردژین ، به‌س یه‌عنی ئه‌و ئه‌ندامانه نا که بیانناسیت له نزیکه‌وه یان له مسن و یاهو ئه‌و شتانه ؟ تکایه ئه‌ندامێک ده‌ست نیشانکه باشه ؟
خاتووشهنی بۆئه‌م شه‌ڕه‌م پێ ئه‌که‌یت هههههههههه هه‌موویان ئایزوخۆيسویستی داریانن بهسهرچاوپێت ئه‌ڵێم(کاکه سه‌روه‌ر_کاک سیروان_نه‌ڵێم پرسیاره‌که خۆت کردووته به‌دڵنییاییه‌وه بهڕێزیشیت یه‌کێکی لهووانه واته شازادهشهنی_كچهمرواری)به‌دڵ نیایشهوه نه یاهو نه ئێمئێسێنم له‌گه‌ڵ کهسیشیاندا نییه
10- گرانترین پرسیار کام پرسیاری کام ئه‌ندامه‌یه له کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت؟
بابمێنێت بۆکۆتای
گه‌ر پێت بڵێم ئازادیت پرسیارێک له پرسیاره‌کانی شه‌نێ ته‌رک بکه کام پرسیار تهرکئهکهیت ؟ بۆچی ئه‌و پرسیاره ته‌رک ئه‌که‌یت؟
پرسیاری چواره‌مم ته‌رک ئه‌کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وپرسیاره هه‌ڵگری چه‌ندین ڕوانگهیهو چه‌بدین وه‌ڵام له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ڵامه‌که‌ی من ته‌نها یهکێکهلهوڕوانگانهی کهبیرمی داگیرکرد هیوادارم وه‌ڵامێکی شیاوبووبێت بۆبه‌ڕێز..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن daryan_1987 (2010-04-18 01:10:25)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
قوربانتم کاکه سه‌روره‌ی خۆشه‌ویست زۆر سووپاس بۆ ئه‌وهه‌موو موحیبه‌ته باوانم منیش ئاسووده‌بووم به به‌شداریت براجوانه‌که‌م
وهڵاهکانی تۆی به‌ڕێز
یه‌که‌م :- وه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ی کاکه داریان ئه‌یانخاته به‌ردیده‌ی هاورێیانی یانه وه‌ك بینی وته شیرینه‌کانت که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسك و دڵسۆز‌و ئاتف دیاریت ئه‌مه تا چه‌ند وایه؟؟
کاک سهروهرگیان نهبێتهوهسف به‌دڵنییاییه‌وه چوونکه به‌یبی ماڵم ههههههه زۆر زۆر هه‌ست ناسک ونازدارم به‌ڵام زۆر زۆر عاتفیم به‌رامبه‌ر هه‌مووشتێک خۆم به بچووکی هه‌مووکه‌سێک ئه‌زانم دڵسۆز‌و یارمه‌تی ده‌ری که‌سانێکم که شیاوی ووشه‌ی مرۆڤایه‌تی بن
دوه‌م :- که‌سایه‌تیه‌کان زۆرنوو جیاوازن ئایا ئه‌و شته باشه چیه وه یان بابڵێین حه‌زت ئه‌کرد تۆ چی زیاترت هه‌بێت له‌و که‌سایه‌تیه‌ی که خۆت هه‌ته؟؟
هه‌مووکات خێزانه خنجیلانه‌که‌م جێگای ئه‌وه‌ن کهستایشیان بکه‌م که بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌ک بێ دڵییان نه‌کردم ده‌ست به‌ردارم نه‌بوون وتوانیویانه به‌زۆربه‌ی به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئاشنام بکه‌م که‌ئه‌مه‌ش تائه‌وکاته‌ی که‌خۆم پێگه‌ی خۆمم درووست کردوتوانیم خۆم خاوه‌نی هه‌نگاوه‌کانی خۆم بم وببمه که‌سێک که توانیوومه بهسهرههمووشتێکدا زاڵ بم وڕوبهڕووی هه‌مووشتێک ببمه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم له‌به‌رئه‌وه بڕواناکه‌م شتێکم بووێت لهسهرووخۆمهوهبێت ونهتوانم پێ ی بگه‌م ته‌نها خوێندنی ماجستێرودکتۆرا ماوه ئه‌ویش خواته‌مه‌ن بدات دره‌نگ یازوو پێی ئه‌گه‌م وحهزێکی بێ پایانم هه‌یه بۆی..
سێیه‌م :- چی ئه‌ڵێیت به‌و که‌سانه‌ی که هه‌رده‌م به دوای نه‌قسی که‌سی به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ستیان بریندار بکه‌ن؟؟ یان کاردانه‌وه‌ی کاکه داریان چۆن ئه‌بێت گه‌ر که‌سێك به‌ناوته‌وه قسه‌ی نه‌شیاو بکات بۆ ئه‌وه‌ی ناشرینت بکات له‌ناو کۆمه‌ڵگا؟؟
بهوجۆرهکهسانه ئه‌ڵێم کاتێک نه‌تان توانی گووڵێک پێشکه‌ش بکه‌ن ههرگیزبیرلهفڕێ دانی دڕک مه‌که‌نه‌وه وه‌پێیان ده‌ڵێم دڵنییابن چی بچێنن ئه‌وه یهتهوهڕێتان ههمیشهههوڵ بده‌ن مۆمی تاریکی ژوورێک بن نه‌ک خامۆش کردنی له‌جیاتی مۆرکێکی ناشرین بۆ که‌سایه‌تی هه‌وڵ بده‌ن وه‌نه‌وزێکی ماندووبوون بن بۆ حه‌سانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر....
کاکه سهروهرگیان مرۆڤ خۆی خاوه‌نی مه‌کانه‌ت وشه‌خسییه‌تی به‌رده‌وامی خۆی بێت وێنه‌یه‌کی جوانی ناوکۆمهڵگاکهی بێت بۆئاشنابوون ودرووست بوون هیچ که‌س ناتوانێت له‌که‌داری بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئهوجۆرهکهسانهی به‌ڕێز باسییان ده‌که‌ی هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی ئهوجۆرهکارانهئهوا ئه‌توانم بڵێم بێ ده‌نگی باشترین چه‌که بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان لێبووردن بۆیان مردنێکهوپێیان ئه‌فرۆشیت
چواره‌م :- ئه‌و شته چیه یاخود ئه‌و سیفه‌ته ناشرینه چیه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا باوه‌و کاکه داریان حه‌زی ئه‌کرد ئه‌م کرده‌وه‌یه یاخود ئه‌م شته نه‌مایه ، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتۆو هه‌موو کوردێکی ئازیز؟؟
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆزۆرێکی کورد کهههمووپهنجهکانی ده‌ست وه‌ک یه‌ک نین وله‌هه‌موو شوێنێک چاک وخراپ هه‌یه به‌ڵام نه‌شیاوترین دیارده‌ی ناوکۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌وه‌نده‌ی من هه‌ستم پێ کردبێت ناعه‌داله‌تی و واسته‌و گه‌نده‌ڵی ڕۆحی کۆمه‌ڵگای کوردی کوشتوووه هیوادارم ئه‌م دیارده‌یه نه‌مێنێت وگه‌نده‌ڵ کاران ببنهخۆڵی ژێر پێی خه‌ڵک وبه‌سزای خۆیان بگه‌ن
پێنجه‌م :- وه‌کو گه‌نجێك که سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیاو ئیلموو فێربونه، به‌ڕێزتان تا چه‌ند ئه‌بینیت گه‌نجان سود به‌خش بوون له ڕوی زانسته‌وه وه ئامۆژگاری تۆ چیه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له ته‌مه‌نێکی گونجاودان چیان پێ ئه‌ڵێیت؟؟ ئائائا بیرم که‌وته‌وه کاکه داریان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ستایهڵه جل بێت قژ بێت متومورو تهتکهولهرزانه بێت؟؟ هاهاهاها
به‌پێ ی ئه‌وشوێنه‌ی که‌تیای ده‌ژیم وئهوکۆمهڵگاییهی کهتیایداگهورهبووم ئه‌توانم بڵێم له‌ئێستادا کۆمه‌ڵگای کووردی وگه‌نج به‌تایبه‌تی له خاڵێکی ورهچهرخانی گرنگدان زۆر گه‌ش بینم به‌گه‌نجان به‌وه‌ی که توانییویانه لهژێرئهوههمووفشاروو بڤه‌یه‌ی حوکمهتداتوانییویانه تاڕاده‌یه‌کی باش سودلهتهکنهلۆژیاوپێشکهوتن وه‌ربگرن
له‌ڕووی زانسته‌وه بهههموگهنجێک ئه‌ڵێم ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌رووی ئێمه‌وه‌ن وئاواتییان پێ ده‌خوازین هیچیان له‌ئێمه زیاتر نییه ووه‌ک ئێمه وابوون زۆر ئاسانه بگه‌ین به‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێت ڕۆژێک بووئهوانیش وه‌ک ئێمهوابوون به‌ڵام به‌گه‌شتن به‌ئامانج پێنووس وخووێندن وخوێندنهوهئهتوانێت ڕێنیشاندهروکردنهوهی ههمووجۆرهیاسایهک وههمووبهربهستێک بێت ...پێیان ده‌ڵێم کات وه‌ک شمشێروایهگهرنهی بڕی ئه‌ت بڕێ له‌به‌رئه‌وه بهبهفیرۆی نه‌ده‌ین له‌خه‌وێکی به‌تاڵ ووێنه‌یه‌کی کاتی
ههههههههه زۆر زۆر زۆر ئیهتمام به‌جل وبه‌رگ وقژئهدهم هیوایه‌تم ستایلی جل و قژو پاک وته‌میزی و ته‌رتیباته بۆجل جاری واهه‌یه 15ده‌قه خه‌رکی تاڵێکی قژم ئه‌بم ههههههههه وه‌ک خۆت ئه‌ڵێیت موتو مورونا به‌س زنجیری ده‌ست وملی زیووم زۆر زۆر پێ جوانهوبهشانازییهوه بۆرینه‌ی کاته‌کانی ته‌مه‌نم له‌ده‌ست وملمدایه
شه‌شه‌م :- چی هه‌ستێکت ئه‌بێت له کاتێکدا گه‌ر زهنگیکت بۆ بێتوو له‌گه‌ڵ وتت ئه‌لۆ پێت بڵێ ---------------کاکه داریان چۆنیت من سه‌روه‌ر قه‌ره‌داخیم؟؟ هاهاها
واوووووووووو وهڵاگیانه جێگای شانازییه بۆ من زۆر زۆر دڵ خۆش ئه‌بم وخۆشحاڵ ئه‌م به‌جوانترین شێوه پێشوازیت لێ ئه‌که‌م وئهتخهمه سه‌رچاوانم خۆت ئه‌زانیت چه‌نێک خۆشه‌ویستیت له‌دڵما ..
حه‌وته‌م :- وشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تا چه‌ند کاری پێ ئه‌کرێت له‌م رۆژه‌دا له هه‌ر رویه‌که‌وه بێت هاورێیه‌تی نزیبونهوهو که‌سایه‌تی ئایا ئه‌بێت گه که‌سێك پێی وتین چۆنیت بڵێن دیاره ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی تیایه واته ئیشی پێمه؟؟ تۆ ئه‌لێت چی؟؟
به‌دڵنییاییه‌وه زۆربه‌ی شته‌کان بۆته به‌رژه‌وه‌ندی چوونکه ژیان رێچکه‌یه‌کی قوورسی گرتووه به‌ڵم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌مووشتێک به‌رژه‌وه‌ندی بێت ناههرگیزمن ناتوانم به‌هه‌مووکه‌س بڵێم خاووه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی چوونکه بیرمان نه‌چێت که که‌سی باش ودڵسۆززۆر هه‌یه دوورلهبهرژهوهندی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
چاووهکهمیت خووشکه جوانه‌که‌م فریشتهگیان زۆر سووپاس بۆ وته‌کانت ئه‌زیزم ئاسوده‌م به‌به‌شداریت ماڵه‌که‌م به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له پرسیاره‌کانت ئه‌که‌م
وه‌ڵامه‌کانی تۆی به‌ڕێز
1-تێروانینت بۆ ئاستی رۆشنبیری ئێستای گه‌نجان له کوردستاندا..
وه‌ک گه‌نجێک وتێکه‌ڵ بوونم بههاوڕهگهزی خۆم لهکۆتاقۆناغی خووێندن که زانکۆیه ئه‌توانم بڵێم گه‌شبینم به‌ئاستی ڕۆشنبیری گه‌نجان له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا هیوادارم هه‌نگاوی فراوانتر بنرێت بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسی ڕۆشنبیری وسه‌پاندنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا
2_پێناسه‌ی داریان..
هێمن_ له‌سه‌رخۆ_دڵپاک_عاتفی _لێبوورده_ڕاستگۆ
3_ له چ بوارێک‌دا ئه‌خوێنیت؟
له‌زانکۆی سلێمانی به‌شی(زمان عه‌ره‌نی)هه‌رچه‌نده به‌دڵی خۆم نه‌بوو به‌ڵام ئێستا گه‌شبینم به‌بواره‌که‌ی خۆم وبهئایندهم
4_ یه‌که‌م شت که سه‌رنجت رائه‌کێشێت له به‌رامبه‌ره‌که‌تدا چیه؟
خاووه‌ن شه‌خسییه‌ت ومهکانهت دواتر ڕاستگۆی و هێمنی وئارامی
5_ گه‌ر بکرێت به‌سه‌رهاتێکی خۆشی خۆتمان بۆ بگێریته‌وه..
به‌چاوان له‌پۆلی شه‌شی ئه‌ده‌بی بووم ڕۆژێکیان مامۆستا هات ووتی به‌یانی ئیمتیحانتانه 4 مێرچن له‌به‌ر بکه‌ن ئێمه‌ش وتمان مامۆستا زۆره‌و ئاخر چۆن لهبهرئهکرێت وتی ئه‌وانه ناخوات خۆتان حازر بکه‌ن 10ده‌ره‌جه‌ی له‌سه‌ره وتمان باش وهڵابهینی خووشک وبرایهتیمان بێت باکه‌س نه‌زانێت هه‌ر هه‌موومان هه‌موویمان کرد بهقۆپی هه‌ر 4دانه‌که‌مان نووسیهوهوحازرمان کردبهیانی هات وتی 15ده‌قه‌تان له‌به‌رده‌مایه یه‌ڵا چاپته‌ری 14 بنووسن کوڕێکمان تیا‌بوو زۆر فه‌قیر به ئهوڕۆژهئهویش هاربوو وتی وه‌ڵا مامۆستا حازرهئهگهر ئه‌ته‌وێ ئێستا ئه‌ت ده‌ینێ ههههههههههه ئێمه مردین لهپێکهینیا جا له‌وه خۆشتر ئه‌وه بوو ئیترتهواوبوین و وه‌ره‌قه‌مان ته‌سلیم کرد هه‌موو ڕۆژێک ئه‌مان وت مامۆستا کوا وهرهقهکانمان چوونکه دڵنیابووین 10 ئه‌هێنین ڕۆژێکیان موراقیب بووم چووم بۆئیداره وتم کواوهرهقهکانمان وتی وه‌ره‌قه‌ی چی چیتان بۆ بێنمه‌وه 36 که‌سن 35تان 10له10تان هێناوه هاته‌وه بۆم گێڕانه‌وه زۆر زۆر پێکه‌نین هه‌موومان خۆشترین ڕۆژم بوو.... هیوادارم به‌دڵ بووبێت
6_له کۆتایدا ئه‌پرسم داریان له یانه‌دا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا ئه‌یویست پێی بگا ؟
نانهخێرهێشتا زۆرم ماووه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌وێت پێی بگه‌م هیوادارم بتوانم سه‌جه‌م ئه‌وبه‌رنامانه‌ی دام ناووه بۆ خزمه‌تی یانه جوانهکام له‌کاتی خۆی وله شوێنی خۆیدا بڵاوی بکهموهو سه‌رجه‌م هاوڕێیان سوودی لێ وه‌ربگرن ئه‌توانم بڵێم زۆرم ماوه که‌بتوانم له‌ئاستی ئه‌و وهفایهدابم که کوردژین پێشکه‌شی کردم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه سیروان بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆشه‌ویسترین و روح سوكترین و به رێز ترین ئه‌ندامی یانه.
كاكه داریان گیان زۆر به خێرهاتی چاوه‌كه‌م ...به راستی تۆ جێگات له نێو دلی هه‌موو ئه‌ندامان كردۆته‌وه...وه به‌راستی هه‌موومان شانازیت پێوه ئه‌كه‌ین...دووباره به‌خێربێیت
پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه یه كه كاكه داریان بێجگه له خوێندكار..چ پیشه‌یه‌كی تری هه‌یه؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
baxer haty hawre mn hich prsyarekm nya tanha ba wtayak sarsam bum awish aw wtayaya k to alei
کوردستان
:پارچه زه‌وییه‌کی بێ که‌س کهخاووهنی چه‌ندین زاڵم و دڕنده‌ییه har bji
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سووپاس به‌ڕێز سووئام خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆت باوانم
وه‌ڵامی تۆی به‌ڕێز
پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه یه كه كاكه داریان بێجگه له خوێندكار..چ پیشه‌یه‌كی تری هه‌یه؟
گیانه‌که‌م نهخێرتهنها خوێندکارم به‌ڵام له‌پشووی هاویندا سه‌رقاڵی کاری خۆم ئه‌بم
له‌سه‌ر هێڵ نییه