.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
mn tanha hiway sarkautny bo axwazm la gsht bwarakany zhyanta
زۆر سپاس ماڤی گوڵ ئازیزی به‌ساقه منیش به‌و هیوایه‌م رۆژگارهکانت پر بن له شادی و هه‌رده‌م خۆشی له ده‌رگای دڵت بدات...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
کوردی مهاباد:گوره ترین ارزوی فرشته چه؟؟؟؟
ئاره‌زووم زۆره له وه‌رزش له خوێندنه‌وه به‌س زیاترینی له بواری مۆدێل و ستایلی جل‌و به‌رگ و مه‌یک ئه‌پا کاتم به سه‌ر ئه‌به‌م نه‌ک ته‌نها بۆ خۆم ،، زۆر گرنگی پێ ئه‌ده‌م وو هه‌روه‌ها جوانکاری پێست و قژو... وا ئه‌بم به خه‌بیره تیایدا ههههههههه سپاس گیان بۆ پرسیاره‌که‌ت و به‌ژداریت هیوادارم وه‌ڵامم روون بێت...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Frishtai Jwani (2010-04-09 12:32:19)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به خيربيت فريشته كييان
هيوام خؤشى به ريزتانه
فريشته كيان بيناسه يه كى هونه رمه ند اليسا بكه ئه كه ر زه حمه ت نه بيت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ژینه‌ر کورد: ئایه کاکه دیدار به ڕه‌حمه‌تی زۆر هاوڕێی بویت؟
به چی کۆچی دوای کرد؟
_ ژینه‌ر گیان به‌ڕێزت دیاره دره‌نگتر له من هاتویته‌ته ناو یانه و زۆر له هاوڕێیان نا ناسی ، کاک دیدار سه‌رپه‌رشتیاری یانه بوو ئه‌و کاته‌ی که من بووم به ئه‌ندام و ئێستا به‌به‌رده‌وام به پێی کاتی خۆی سه‌ردانی یانه ئه‌کات و له‌گه‌ڵ دڵسۆزی به‌رده‌وامی بۆ یانه وه جێی خۆشحاڵیه که ئێستا سونبولی یانه‌یه و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی هه‌یه لای هه‌موومان و به‌رده‌وام سود له بابه‌ته‌کانی به‌ڕێزی وه‌رئه‌گرین و انشاءالله به‌رده‌وام هه‌والی خۆشی و سه‌لامه‌تی به‌ڕێزی ئه‌بیستین هاوڕێیه‌کی به‌ڕێزه لای هه‌مووان نه‌ک ته‌نها من، بمێنێ بۆ یانه‌که‌مان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بۆ بانگ هێشت کردنی ئه‌و ئه‌ندامه رۆح سوکه بۆ میوانداری ساباتی کوردژین ،،،
به‌خێر بێت هاورێی به‌رێزی یانه‌ی کوردژین بۆ نێو ئه‌م ساباته ، به هیوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م گفتوگۆی ساباته‌وه بتوانین چه‌ند کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌سه‌ر به‌رین ،،
منیش وه‌کو سه‌رجه‌م هاورێێان ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته بکه‌م به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی پاریزهریت ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیاریکی قانونیت لێ بکه‌م،،، به هیوای ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی ماندوو کردنت له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ...
یه‌که‌م: تۆ وه‌کو که‌سێکی پارێزه‌ر تاچه‌ند له‌م وڵاته‌ی خۆماندا په‌یره‌وی له یاسای ده‌کرێت واته ئایا له‌م وڵاته‌ی خۆماندا هه‌ست ناکه‌یت یاسا تاکو ئێستا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر هه‌موو کهسیكدا بچه‌سپێت؟؟؟
دووه‌م: زۆرجار ده‌بین پارێزه‌ره‌کان پارێزگاری له‌که‌سی تاوانبار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزاکه‌ی له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه له کاتێکدا زۆر دڵنیا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌رگری لێده‌کات تاوانباره !! ئایا تۆ بیرت له‌وه کردۆته‌وه که رۆژێک له رۆژان ببیته پارێزه‌ری که‌سێکی تاوانبار له نێو دادگا پارێزگاری لێ بکه‌یت ؟؟؟؟؟
سێ یه‌م : بۆچی حاکم و پاریزهرکان عه‌بای ره‌ش له‌به‌ر ده‌که‌ن له کاتی دادگایی کردندا ؟؟ ئه‌توانیت بۆمان روون بکه‌یته‌وه که ئه‌و عه‌با ره‌شه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟؟
چواره‌م: به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت تۆ په‌یره‌وی یاسا بکه‌یت ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت ! چۆن ده‌زانیت ئه‌و که‌سانه‌ی یاساکانیان داناوه هه‌ڵه‌نین؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر یاسایه‌کت به‌دڵ نه‌بوو هه‌ر په‌یره‌وی لێ ده‌که‌یت؟ بۆچی؟
پێنجه‌م: ئایا ئه‌م سیسته‌می ئێستا وڵاتی خۆمان چۆن ده‌بینیت ؟ ئایا که‌سی شیاو له شوێنی شیاو له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی وڵات دا تاچه‌ند بوونی هه‌یه ؟
دووباره به‌خێر هاتیت هاورێی ئازیز ، به هیوای ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان نه‌بێته هۆی ماندوو کردنی به‌رێزتان له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا،، کاتت شاد و سه‌رفراز بیت له ژیاندا ،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆ زۆر به‌ڕێز کاک سیروان
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ و خوشكى ئازيزم فریشته گیان ده‌که‌م
زۆر خۆشحاڵبوم که ئه‌م جاره میوانداری تۆیه
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا
ته‌نها چوار پرسیار
1- ئه‌لێن تۆ زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی (ئه‌لیسا) ئه‌که‌یت،،چی وای لێکردیت حه‌ز به ده‌نگی بکه‌یت و ئه‌وه هونه‌رمه‌نده چۆن ئه‌بینیت ؟؟
2-ئایا بارودۆخی کوردستان چۆن ئه‌بینیت ؟؟
3-حه‌ز به گۆرانی ئینگلیز هه‌یه ئه‌گه‌ر نا بۆچی و ئه‌ی گۆرانی هیندی حه‌زت پێیه !؟؟؟؟؟
4- ته‌نیای له‌ی تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئاماده‌کردنی میوانداری ئه‌م گوڵه جوانه‌ی یانه
له ناخی دڵه‌وه به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی خوشکی ئازیز‌و خۆشه‌ویستم و هاوڕێ ئازیزه‌که‌م
فریشته‌ی گوڵ ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵبوم که ئه‌م جاره میوانداری تۆیه
هاوڕێی به‌رێزو ئازیزم چاو شین گیان زۆر سپاس بۆ به‌خێرهاتن و په‌یڤه جوانه‌کانت گیان خۆشحاڵیه بۆ من وه‌ڵامی پرسیاری به‌ڕێزتان به‌مه‌وه...
1/ ئةكةر بيت و رؤزيك ئيشت هةبيت بيت كاتت نةبيت بؤ ئةوةى سةردانى يانة نةكةيت هةستت جؤنة ؟
_چه‌ن ساڵێکه من ئه‌ندامی ئه‌م ماڵه جوانه‌م به ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌ر رۆژێک سه‌ردانی نه‌که‌م و باوه‌رکه زۆر بیری ئه‌که‌م گه‌ر رۆژێ مه‌جالم نه‌بێت هه‌ست ئه‌که‌م مالی خۆمه و هه‌واڵی نازانم....
2/ئةكةر بيت و هاورييةكى خؤت داواى هاوكاريت لى بكات ئاية تؤ هاوكار ى ئةكةيت بةلام لةكةل خيزانةكةى ياخود هاورى يةكى نزيكى خؤى
_ئه‌وه‌نده‌ی له پرسیاری به‌ڕێزت تێگه‌یشتم وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه به دڵنیای هه‌ر هاوڕێیه‌کم داوای یارمه‌تیم لێ بکات ته‌نها بێت یان نا به پێی پێویست یارمه‌تی ئه‌یه‌م هاوڕێیه‌تی پیرۆزه و ئه‌وه‌نده ئاسان نیه به یه‌کێ بڵێی هاوڕێمه که به هاوڕێی خۆت دانا پێویسته له هه‌موو کاتدا له‌گه‌ڵیدا بیت ..
3/كةسايةتى تؤ جؤنة؟ جوويتة زيانى هاوسةرى يةوة
که‌سیکم حه‌ز به هه‌موو شتێکی دڵخۆشکه‌ر ئه‌که‌م دنیام به قورسی نه‌گرتووه زیاتر ده‌م به خه‌نده‌م و زوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵک رێک ئه‌که‌وم و له خه‌ڵک تێئه‌گه‌م و هه‌ر که‌س به پێی ئاره‌زوه‌کانی له‌گه‌ڵی ئه‌دوێم رێزی به‌رامبه‌رم زۆر ئه‌گرم چونکه پێمخۆشه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بێت به‌رامبه‌رم خۆم دوور ئه‌گرم له کێشه سه‌رکێشی و به‌دوای شتا زۆر ناچم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه به گشتی له‌سه‌رخۆم بێگومان توره‌بن له کاتی خۆشی‌دا روو ئه‌دات، گرجوگۆڵم ئیشێک من بهرپرسیاربم لێی به‌زوترین کات و باشترین شێوه رای ئه‌په‌رێنم، نه‌خێر سینگلم نه‌چومه‌ته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه...
4/ئةكةر بجيت بؤ سةيران حةزت بةج هاوينةهةوار ئةكةيت
هه‌موو هاوینه هه‌واره‌کانی کوردستان خۆشه به‌س ئێوارانی ئه‌زمر،، سۆلاڤ،، ئه‌حماوا زۆر خۆشن..
5/ حةزت بةج رةنكيكة ؟ _په‌مه‌یی
6/ ئةكةر بيت و تؤ هاوري يةكت عاجز بكةيت و ئةو هاورى ية مالئاواى بكات لةزيان هةستت جؤنة
_هیچ که‌سێکم له خۆم دلگران نه‌کردوه نه‌ک هه‌ر هاورێ انشاءالله به‌سه‌رما نایه‌ت شتی وا حه‌ز ناکه‌م بیر له شتی وابکهمهوه.....
هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من
سپاس چاو شین گیان بۆ پرسیاره جوانه‌کانت مایه‌ی خۆشی من بون هه‌رده‌م شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به خيربيت فريشته كييان
هيوام خؤشى به ريزتانه
_دلدار گیان زۆر سپاس گیان هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بیت ئازیزم...
فريشته كيان بيناسه يه كى هونه رمه ند اليسا بكه ئه كه ر زه حمه ت نه بيت...
_ الیسا دنیایه‌ک جوانیه دنیایه‌ک زیره‌کیه پێناسه‌ی ناسکی هه‌ستی ئافره‌ت ئه‌کات به جوانترین شێوه خۆی بۆ خۆی قولی ناخی خۆشه‌ویستی پێناسه ئه‌کات ،، جوانترین پێناسه‌ی بۆ کراوه (ملکه الاحساس) به‌راستی ده‌نگی و گۆرانی و ئاواز‌و وشه‌کانی هه‌مووی هه‌ست ئه‌جوڵێنێت و بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته تێکه‌ڵ ئه‌بیت و دنیای جوانی دێته پێش چاو هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی وامان لێ ئه‌کات خۆشه‌ویستیمان خۆشبوێت... ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانه هه‌مووی پێناسه‌یه‌کی ساده‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پر سۆزه ناسکه‌یه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بۆ بانگ هێشت کردنی ئه‌و ئه‌ندامه رۆح سوکه بۆ میوانداری ساباتی کوردژین ،،،
به‌خێر بێت هاورێی به‌رێزی یانه‌ی کوردژین بۆ نێو ئه‌م ساباته ، به هیوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م گفتوگۆی ساباته‌وه بتوانین چه‌ند کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌سه‌ر به‌رین ،،
منیش وه‌کو سه‌رجه‌م هاورێێان ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته بکه‌م به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی پاریزهریت ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیاریکی قانونیت لێ بکه‌م،،، به هیوای ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی ماندوو کردنت له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ...
زۆر به‌ڕێز کاک یادگار گیان سپاست ئه‌که‌م ئازیزم زۆر سپاس بۆ ووته جوانه‌کانت رێزی خۆته گیانه ..زۆر خۆشحال ده‌بم به پرسیاری به‌ڕێزتان و هه‌رگیز به په‌یڤه جوانه‌کانی به‌ڕێزتان ماندوو نابم فه‌رموو بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان
یه‌که‌م: تۆ وه‌کو که‌سێکی پارێزه‌ر تاچه‌ند له‌م وڵاته‌ی خۆماندا په‌یره‌وی له یاسای ده‌کرێت واته ئایا له‌م وڵاته‌ی خۆماندا هه‌ست ناکه‌یت یاسا تاکو ئێستا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر هه‌موو کهسیكدا بچه‌سپێت؟؟؟
_ووته‌یه‌ک هه‌یه هه‌مووان ئه‌یزانین (یاسا سه‌روه‌ره) یاخود (ئه‌ڵێن یاسا له سه‌روو هه‌مووانه) به‌ڵێ راسته و پێویسته وا بێت و له وڵاتانی دیموکراتیدا به‌و شێوه‌یه‌یه به‌س له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵات سه‌روه‌ره وه هه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌روه‌ری هه‌مووانه که ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌کێ له بنه‌ما سه‌ره‌کیه هه‌ره گرنگه‌کانی یاسا په‌یڕه‌و نه‌که‌ین که بریتیه له چه‌سپاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه به بێ جیاوازی ،، که‌واته ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاتوین ده‌ستکاری پێناسه و بنه‌ماکانی یاسامان کردووه!! جا چۆن بتوانین یاسا بچه‌سپێنین! هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاته له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی له کاتی بریاردان له سه‌ر کێشه‌کان که‌واته دادگاکان ناتوانن من و کوری ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکات له هه‌موو وڵاتێک 3 ده‌سه‌ڵات هه‌یه (تشریعی و قضائی و تنفیذی) که ئه‌بێت جیاواز بن و ده‌ست نه‌ده‌نه کار‌و باری یه‌کتر هه‌رچه‌نه بۆ ماوه‌یه‌کی کورته ده‌سه‌ڵاتی قزائی جیا کراوته‌وه و سه‌ربه‌خۆی هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ره‌مزیه ته‌نها و پراکتیکی نیه پشتت هه‌بێت خۆت یاسایت خۆت مشرعیت خۆت کولفی کولی به کورتی وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه،، هۆکارێکیتریش بۆ ئه‌م کێشه‌یه ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ نه‌بونی هۆشیاری یاسایی له ناو تاکی کۆمهڵکهمان و به‌رده‌وام مانی ترس و تۆقاندن له ده‌سه‌ڵات و دواتر که‌م ته‌رخه‌می هه‌ر یه‌ک له ئێمه به‌رامبه‌ر به مافه‌کانمان... ناشبێت ئه‌وه پشتگوێ بخرێت که له زۆر کاتدا یاسا کاری خۆی کردووه له کۆمه‌ڵگه‌مان و مافی ئێمه‌ی پاراستوه و ناتوانرێ زوڵمان لێ بکرێ و هه‌ر که‌س بۆ خۆی کارێک بکا و زه‌ره‌ر له تۆ بدات ،،به‌س من باسی لایه‌نه نێگیتیڤهکهی ئه‌که‌م بۆی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێش چونی وڵاته‌که‌مان...
دووه‌م: زۆرجار ده‌بین پارێزه‌ره‌کان پارێزگاری له‌که‌سی تاوانبار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزاکه‌ی له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه له کاتێکدا زۆر دڵنیا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌رگری لێده‌کات تاوانباره !! ئایا تۆ بیرت له‌وه کردۆته‌وه که رۆژێک له رۆژان ببیته پارێزه‌ری که‌سێکی تاوانبار له نێو دادگا پارێزگاری لێ بکه‌یت ؟؟؟؟؟
_به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که پارێزه‌ر پارێزگاری له مافی خه‌لک ئه‌کات مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی لای من تاوانباره لای یه‌کێکیتر تاوانبار بێت وه له هه‌مان کاتدا له راستیشدا تاوانبار بیت ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و توهمهیهی دراوه‌ته پالی پێچه‌وانه‌ی راستی بێ خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ده‌ر ئه‌که‌وێت راستی و له کۆتادا ئه‌و پارێزه‌ره خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت له روی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه و کێشه‌که ئهدۆرێنێ به‌ڵام ئه‌بێت لایه‌نی تر لێک به‌یته‌وه و ویژدان به‌کار بهێنی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سی تاوانباریش مرۆڤه هه‌موو مرۆڤێک زۆر تا که‌م قابیلی هه‌ڵه‌یه هه‌یه زروفێکی وای بۆ ئهلوێت که کارێکی نا یاسایی بکات یان له ژینگه‌یه‌کی وا په‌روه‌رده ئه‌بێت که کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌بێت یان باری ده‌رونی و ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و که‌سه و بیر‌و بۆچونه‌کانی کارێک بکات و زۆر هۆکارو کاریگاری تر به تایبه‌تی له کات و زروفی ئه‌نجام دانی تاوانهکادا له کاتی تاوانه‌که‌یدا ئه‌بێت ئه‌و هۆکارانه بزانرێ و دواتر هه‌وڵی که‌م کردنه‌وه‌ی سزاکه‌ی بده‌ی چونکه ئه‌وه ئیشه و واجبه وه‌ک هه‌ر ئیشێکیتر و ره‌نگه زهمیرت قبوڵ نه‌کات ئه‌و که‌سه هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ یه‌ک هه‌ڵه دابنێ چونکه له کۆتادا هه‌رچه‌ند من یان ئه‌و ئاماده نبێ پارێزگاری لێ بکات دادگا‌و دادوه‌ران خۆیان پارێزه‌رێک دا ئه‌نێن بۆ پارێزگاری کردن له‌و که‌سه چونکه ئه‌ویش مرۆڤه و مافی هه‌یه مه‌رج نیه به‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌و که‌سه که‌سێکی خراپ بێ یان زۆربه‌یان په‌شیمانن ره‌نگه برۆنه سجن نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و کاره به‌ڵکو فێری کاری خراپتربن له تاوانبارانی تره‌وه دواجار له یاسادا بنه‌مایه‌ک هه‌یه (المتهم بریء حتی تثبت ادانته) واته که‌سی تۆمه‌ت خراوه پاڵ بێتاوانه هه‌تا تاوانه‌که‌ی ئه‌سه‌لمێنرێت و یه‌کێکیتر له بنه‌ماکان (الاصل برائه الذمه) واته هه‌موو مرۆڤێک وا سه‌یر ئه‌کرێت که بێتاوانه چونکه اسلی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که بێ‌تاوان بێت تا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیه ئه‌سه‌لمێنرێت،، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێداون راستیه منه به‌لام هه‌ر کات سور بزانم ئه‌و که‌سه تاوانێکی کردوه و شایه‌نی سزایه من هه‌رگیز ئاماده نیم پارێزگاری لێ بکه‌م...
سێ یه‌م : بۆچی حاکم و پاریزهرکان عه‌بای ره‌ش له‌به‌ر ده‌که‌ن له کاتی دادگایی کردندا ؟؟ ئه‌توانیت بۆمان روون بکه‌یته‌وه که ئه‌و عه‌با ره‌شه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟؟
_ره‌نگه هه‌موومان ئه‌و چیرۆکه‌مان بیستبێت منیش وه‌ڵامی به‌ڕێزت ئه‌یه‌مه‌وه: ئه‌گێرنه‌وه دادوه‌رێک ئه‌بێت زه‌مانی زوو زۆر داد په‌روه‌ر ئه‌بێت شه‌وێک له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌ی سه‌یری ده‌ره‌وه ئه‌کات دوو پیاو ئه‌بینێت به شهر دێن یه‌کێکیان چه‌قۆ ئه‌دات له‌وه‌ی تر و ئه‌یکوژێت و را ئه‌کات له‌و کاته‌دا پیاوێکیتر ئه‌بێت نانه‌وا ئه‌بێت یه‌ت و ئه‌یه‌وێت فریای پیاوه‌که بکه‌وێ و چه‌قۆکه به ده‌ستیه‌وه ئه‌بێت و هه‌موو گیانی خوێن ئه‌بێت له‌و کاته‌دا پلیس یه‌ت و کابرای نانه‌وا ئه‌گرێت دواجار دادوه‌ر له کاتی دادگایدا هه‌موو ئه‌و راستیانه ئه‌ڵێت که بینیویه‌تی به‌ڵام به پێی یاسای ئه‌و کاته‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وانه به‌ڵگه نین و ناتوانن پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیه‌ی پۆلیس بینیویه‌تی بیسه‌لمێنن و نانه‌واکه سزا ئه‌درێت به اعدام له‌و کاته‌وه ئه‌و دادوه‌ره وه‌ک سهرشۆریهک بۆ دادگ که نه‌یتوانی پرێزگاری بکا و ره‌مزێک بۆ گیانی ئه‌و نانه‌وا بێتاوانه عه‌بای ره‌ش ئه‌پۆشێت و ئه‌بێته عورفێکی دادگاکان...
چواره‌م: به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت تۆ په‌یره‌وی یاسا بکه‌یت ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت ! چۆن ده‌زانیت ئه‌و که‌سانه‌ی یاساکانیان داناوه هه‌ڵه‌نین؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر یاسایه‌کت به‌دڵ نه‌بوو هه‌ر په‌یره‌وی لێ ده‌که‌یت؟ بۆچی؟
یاسا که دا ئه‌نرێت له خۆوه و به ئاره‌زووی که‌س دا نانرێ به پێی دین و رای خه‌ڵک و عورفی ئه‌و کاته و ئه‌قل دا ئهنڕێت له لایه‌ن مشهرعهوه ئه‌شزانین مشهرع په‌رله‌مانه که هه‌ڵبژارده‌ی گه‌لن و ده‌نگی گه‌ل و بۆچونه‌کانی گه‌ل و ئاره‌زوه‌کانیان به دی ئه‌هێنن بۆ باشتر به‌رێوه چونی وڵات لای ئێمه یه‌که‌م سه‌رچاوه دینی ئیسلامه به و بنه‌ما جوانانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام یاساکان دا ڕێژراون و به دڵی تۆ بون نیه له یاسادا چونکه به‌س کاری ناشرین و زه‌ره‌رمه‌ند قه‌ده‌غه کراوه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بوو یاساکه زولمی تیا بوو با ئه‌و که‌سه واجباتی خۆی و هقوقی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه بزانێ تا سزا نه‌درێ ئه‌گه‌ر نا وه‌ک یاسای دارستانی لێ دێت گه‌وره مافی بچوک ئه‌خوات،،،،، هه‌ر بۆیه به‌م وته‌یه کۆتایی پێ ئه‌هێنم چونکه بابه‌ته‌که زۆر هه‌ڵئه‌گرێت (بونی یاسایه‌کی قورس و زۆردارانه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که به سه‌ر هه‌مووانه بچه‌سپێت وه‌ک یه‌ک وه هه‌روه‌ها ماف و ئهرکاکانی خۆت بزانی له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و یاسایه زۆر باشتره له نه‌بونی یاسا له‌و کۆمه‌ڵه‌دا...)
پێنجه‌م: ئایا ئه‌م سیسته‌می ئێستا وڵاتی خۆمان چۆن ده‌بینیت ؟ ئایا که‌سی شیاو له شوێنی شیاو له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی وڵات دا تاچه‌ند بوونی هه‌یه ؟
_به داخه‌وه سیسته‌می وڵاتی ئێمه سیسته‌مێکه ده‌سه‌ڵات بیر‌و بۆ چونی عه‌شایه‌ر به بێ هیچ اساسێک زاڵه به‌سه‌رماندا ئه‌مرۆ من له ده‌زگایه‌کی حکومی بم ئه‌بێت سه‌یری هه‌ڵه‌کانی سه‌روو خۆم بکه‌م له جیاتی لێیانوه فێر بمم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆرشگیربوه ته‌واو ده‌ساڵاتی بۆ خۆی قۆرت کردووه ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ هه‌ر که‌سێ به یه‌ک وشه‌ش پارێزگاری له خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان کردبێت شانازی به‌و شۆرشگێرانه‌وه ئه‌که‌ین و جیگای ده‌ست خۆشین به‌س ئه‌و بۆ خاک و نیشتمانی خۆی کردوه هه‌ر یه‌که و کاری خۆی له ئه‌ستۆیه من ناتوانم ببمه مامۆستا ناتوانم ببمه خه‌یات ناتوانم ببمه پزیشک...هتد هه‌ر یه‌ک پیشه‌ی خۆی... هیوادارم باشتر ببێت هه‌وڵ بدرێت هه‌ر یه‌ک له شوێنی گونجاوی خۆی بێت و واسته‌و واسته‌کاری به‌س بێت...
دووباره به‌خێر هاتیت هاورێی ئازیز ، به هیوای ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان نه‌بێته هۆی ماندوو کردنی به‌رێزتان له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا،، کاتت شاد و سه‌رفراز بیت له ژیاندا ،،
ماندوو بون نیه به پێچه‌وانه‌وه پرسیاره‌کانت شایه‌نی ئه‌وه‌ن زیاتر له‌سه‌ری بدوێین و ده‌ست خۆشی بۆ به‌ڕێزت هیوادارم وهڵامکانم به پێی پێویست بوبێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆ زۆر به‌ڕێز کاک سیروان
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ و خوشكى ئازيزم فریشته گیان ده‌که‌م
زۆر خۆشحاڵبوم که ئه‌م جاره میوانداری تۆیه
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا
هاوڕێی ئازیزم کاکا گیان زۆر سپاس گیان خۆشحاڵبوم به به‌ژداری کردنت به‌قوربان... هه‌رده‌م له خۆشی و ئارامیدا بیت....
ته‌نها چوار پرسیار
فه‌رموو زیاتریش پێم خۆشه
1- ئه‌لێن تۆ زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی (ئه‌لیسا) ئه‌که‌یت،،چی وای لێکردیت حه‌ز به ده‌نگی بکه‌یت و ئه‌وه هونه‌رمه‌نده چۆن ئه‌بینیت ؟؟
_راسته زۆر زۆر حه‌ز به ده‌نگی ئه‌که‌م هه‌ر یه‌که‌م جار که بینیم زۆر منداڵ بوم له به‌رنامه‌ی لیل یا عین له lbc گۆرانی (بدی یدوب)ی وت خوا خوام بو هه‌موو رۆژ بیکات ئه‌و کاته من ته‌قریبه‌ن 13 سال بووم واته هه‌ر خولیای ئه‌و هۆنه‌رمه‌نده بوم دواتر که گه‌وره بووم و ئه‌ویش ناوبانگی ده‌رکردبوو خه‌ڵک زۆر پێی ئه‌وتم له‌و ئه‌چیت و به‌رده‌وام وام پێ ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ش سۆزێکی تری زیاتری ئه‌و هۆنهرمهندهی خسته دڵمه‌وه جگه له توانا و بههرهمهنی و ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی... و له پرسیاره‌کانی به‌رێز کوری پایته‌خت باسم لێکردووه...
2-ئایا بارودۆخی کوردستان چۆن ئه‌بینیت ؟؟
_راستی نازانم له چ روویه‌که‌وه باس ئه‌که‌ی!! به‌س ئه‌توانم بڵێم له بارودۆخێکی جێگیردایه...
3-حه‌ز به گۆرانی ئینگلیز هه‌یه ئه‌گه‌ر نا بۆچی و ئه‌ی گۆرانی هیندی حه‌زت پێیه !؟؟؟؟؟
_به‌ڵێ زۆر زۆریشم حه‌ز له گۆرانی ئنگلیزیه و هه‌ر وابووم ئه‌وه هیوایه‌ته بۆی نیه به‌س ره‌نگه چونکه خۆم ئینگلیزیه‌که‌م باشه وه‌لا نازانم بلێم بۆ هههههه نا حه‌ز به گۆرانی هیندی ناکه‌م..
4- ته‌نیای له‌ی تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟
پێشتر له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سۆزی خانا پێناسم کردووه...
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..
سپاس کاکا گیان به‌ڕێزی ئازیزم هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زور بة خير بيت فريشتة خـــــــــان
1____ فريشتة خــــان كةسيكة هةست بة ماندووبونى خوى بكات ؟!
2____ ئـــــــــايا تا جةند لة دنياى خةيالداية ؟!
3____ ئةو زيانةى كة تييايا ئةزى تا جةند رازيت ؟!
4____ بولى شةش نمرةكةت جةند بوو ؟ ئةكةر بكريت؟
5____ كارت باريزةريية؟؟ لةو كاتةوةى كارى باريزةرى ئةكةيت كيشةيةك هاتوتة بةردةمت بوت نةكريت؟؟؟
زورررررررررر ببورة ئةكةر برسيارةكانم هةر شيكى هةبيت!!!!
هةميشة فريشتة خااااان سةركةوتو تةمةن دريز بيت لة كشت بوارةكانى زيانا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆماندووبوونت کاک سیروان گیان
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م خووشکه به‌رێزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش له‌یانه به‌سه‌ربه‌ریت
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم
1.کاتێک ته‌نیایت وئاوڕ بۆته‌مه‌نی به‌سه‌رچووی منداڵیت ئهدهتهوه هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت ؟؟؟
2.مرۆڤی که‌وتوو پێویستی به ئیراده‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه؟؟یاخوودکهسێکی تر یارمه‌تی ده‌ری بێت؟؟کامیان وه بۆچی؟؟
3.یه‌کێک لهفهیلهسووفهکان ئه‌ڵێت(نیووه‌ی ته‌مه‌نم له‌ده‌ست چوولهپێناوی خهوونهکانم به‌ڵام بێ ئوومێد نیم چوونکه دڵنیام خه‌به‌رم ئه‌بێ ته‌وه رۆژێک)خاووه‌نی چ دهربڕینێکیت بۆ ئه‌م دێڕه
4.درۆکرد چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ چۆن ئه‌ڕوانیته ئه‌وکه‌سانه ئامۆژگاریت چی یه بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که وه‌ک دارده‌ستی خۆیان به‌کاری ئه‌هێنن؟
پرسیارزۆره نامه‌وێ ماندوت بکه‌م ئاسووده‌م که‌توانیم به‌چه‌ند ووشه‌یه‌کیش بێت میوانداریت قبووڵ بکه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو فریشته گیان به‌خێربێت بۆ ساباته جوانه‌كه‌ی كوردژین فریشته بێگه‌رده‌كه‌ی یانه
من هیچ پرسیارێكم نه‌بوو تا له‌ئێوه‌ی ئازیز‌و خۆشه‌ویست جگه له هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ژیانت و له‌ش ساغی به‌ڕێزتان هیچی ترم نیه
كاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو
ده‌ست خۆش کاك سیروان...
به‌خێرهاتنی گه‌رمی فريشته گیان ده‌که‌م ...
هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌خوازم هيوادارم ئاسوده‌بیت..
منیش چه‌ند پرسیارێکی كورتم هه‌یه؟؟؟
1- ئايا كاتێك هه بووه له خۆشيدا گريا بێتى؟
2- ئايا تا ئێستا هيچ هيواو ئاواتێكت هاتؤته دى.
3- ئایا حه‌ز به شیعر نوسین ئه‌که‌یت؟؟؟
4- ئایا به مناڵی كه‌تنێكت كردووه‌و خۆت گێل کردبێت؟
5- ئایا حه‌ز ده‌که‌یت له داهاتوا ببیت به چى ؟
6- ئایا ڕقت له‌که‌سێک بووه‌و ئهوڕقهت به که‌سێکی تر ڕشتبێت؟؟
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زور بة خير بيت فريشتة خـــــــــان
زۆر سپاس دنا جوان
1____ فريشتة خــــان كةسيكة هةست بة ماندووبونى خوى بكات ؟!
هێشتا له ژیانمدا ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته زۆره‌م نه‌بووه هه‌ست به ماندویی بکه‌م به‌س هه‌ر کارێک بکه‌م زۆر به توانا‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌م و هه‌ر کات هه‌ست بکه‌م به‌رامبه‌ره‌که‌م پێی ئه‌زانێت هه‌موو ماندوویم ئه‌روات له چاوتروکانێکا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه...
2____ ئـــــــــايا تا جةند لة دنياى خةيالداية ؟!
راستی زۆر له بیرکردنه‌وه‌مدا واقعیم به‌س جاری وا هه‌یه خه‌یاڵیش تێکه‌ڵم ئه‌بێت تا وام لێ یه‌ت منیش تێکه‌ڵ به خه‌یال بم و وه‌ک منداڵێکم لێ یه‌ت... جا نازانم باشه یا نا!!
3____ ئةو زيانةى كة تييايا ئةزى تا جةند رازيت ؟!
له خوا به‌زیاد بێت به‌ڵێ زۆریش رازیم له ژیانی خۆم....
4____ بولى شةش نمرةكةت جةند بوو ؟ ئةكةر بكريت؟
برینم مهکولێنهرهوه دنا گیان هههههههههه 86 بوو له زانستی بووم...
5____ كارت باريزةريية؟؟ لةو كاتةوةى كارى باريزةرى ئةكةيت كيشةيةك هاتوتة بةردةمت بوت نةكريت؟؟؟
به‌ڵێ پارێزه‌رم... راستی هه‌موو ئیشێک سه‌ره‌تا گرانه من جارێ سهرهتاشمه به‌س هیچ کارێ نه‌بووه بۆم نه‌کرێت چونکه بۆ هه‌موو کێشه‌یه‌ک چاره هه‌یه وه هیچ شتێ گران نیه به‌س هه‌وڵ و فێر بوون و ئارامی ئه‌وێت..
زورررررررررر ببورة ئةكةر برسيارةكانم هةر شيكى هةبيت!!!!
هةميشة فريشتة خااااان سةركةوتو تةمةن دريز بيت لة كشت بوارةكانى زيانا
به پێچه‌وانه‌وه به‌قوربان سپاسی پرسیاره رهنگینهکانت ئه‌که‌م هیوای خۆشی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم دنا گیان...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆماندووبوونت کاک سیروان گیان
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م خووشکه به‌رێزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش له‌یانه به‌سه‌ربه‌ریت
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم
کاکه داریان گیان زۆر سپاست ئه‌که‌م هاوڕێ ئازیزه‌که‌م هیوام خۆشی به‌ڕێزته و کاتی من بۆ به‌ڕێزتانه...
******
***
*
1.کاتێک ته‌نیایت وئاوڕ بۆته‌مه‌نی به‌سه‌رچووی منداڵیت ئهدهتهوه هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت ؟؟؟
_هه‌موو مرۆڤێک به‌و ته‌مه‌نه‌دا تێئه‌په‌ڕێت به‌س من له ناخما ئێستاش وه‌ک منداڵێک ئه‌روانمه شته‌کان هه‌ر چۆن مندال زوو شتی بیر ئه‌چێته‌وه گرنگی نادات به روداوه‌کان و دڵی پاکه منیش وام ره‌نگه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌بێت که ته‌مه‌نی منداڵی من زۆر خۆش بووه نه‌مه‌وێت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خۆشیه ببم و ساته خۆشه‌کان زوو به‌سه‌ر بچێت...
2.مرۆڤی که‌وتوو پێویستی به ئیراده‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه؟؟یاخوودکهسێکی تر یارمه‌تی ده‌ری بێت؟؟کامیان وه بۆچی؟؟
_گه‌ر ئیراده نه‌بێت مه‌حاڵه که‌س بتوانێت یارمه‌تیت بات و جارێکی‌تر هه‌ستیته‌وه چونکه مرۆڤ به‌و ئیراده‌یه‌ی خۆی که‌وتووه هه‌ر خۆشی ئه‌توانێت دوباره هه‌ستێته‌وه هه‌ر چ شتێک له‌گه‌ل میول و ئارهزوهکانمدا بێت لامان باشه که‌واته با وا بکه‌ین به جوانی بروانینه شته‌کان دنیا ئاڵۆز نه‌که‌ین و روبه‌رووی خه‌م نه‌بینه‌وه مادام جارێکی‌تر ئه‌توانین له‌سه‌ر پێکانمان راوه‌ستین و ئاور بۆ رابردووی ناخۆش نه‌ده‌ینه‌وه و شته بچوکه‌کان خۆشیه‌کانمان لێ نه‌که‌ن... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بونی که‌سانی دلسۆز یارمه‌تیده‌رت بن لهگهڵبونی ئیراده بێگومان ئهسانتره بۆمان تا زوتر روداوه‌کان له یاد بکه‌ین...
3.یه‌کێک لهفهیلهسووفهکان ئه‌ڵێت(نیووه‌ی ته‌مه‌نم له‌ده‌ست چوولهپێناوی خهوونهکانم به‌ڵام بێ ئوومێد نیم چوونکه دڵنیام خه‌به‌رم ئه‌بێ ته‌وه رۆژێک)خاووه‌نی چ دهربڕینێکیت بۆ ئه‌م دێڕه
_خه‌ون ئه‌و دنیایه که هه‌موومان تیایدا به ئاواته‌کانمان گه‌یشتوین و نیه له ئێمه بیری لێ نه‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی له واقع به ده‌ستی ناهێنین به ئاسانی یه‌ته ده‌ستمان له خه‌ون و به‌س نه‌گاته راده‌یه‌ک که کاریگه‌ری هه‌بێت بۆ ژیانمان راسته ووته‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه دلنیام خه‌به‌رمان ئه‌بێته‌وه رۆژێک به‌س حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌و رۆژه بێت که خه‌ونه‌کانمان هاتۆته دی ئه‌و کاته نا‌ئومێد نابم .....
4.درۆکرد چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ چۆن ئه‌ڕوانیته ئه‌وکه‌سانه ئامۆژگاریت چی یه بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که وه‌ک دارده‌ستی خۆیان به‌کاری ئه‌هێنن؟
_ناشرینترین و قهیزهوهنترین ره‌فتاره له بوونا مانای هه‌ڵه و سه‌ر لێشێوانی به‌رامبه‌ر و راکردنه له راستیه‌کان که چه‌ن ناخۆش و تاڵ بێت ئه‌و راستیه له درۆ جوانتره گه‌ر شتێک هه‌بێت له‌م دنیایه بتوانم بیسرمه‌وه درۆ کردنه هیوارادم ئه‌و که‌سانه له ژێر ئه‌و ده‌مامکه بێنه ده‌رێ چونکه زوو بێت یان دره‌نگ په‌شیمانی له دوایه...
******
***
*
پرسیارزۆره نامه‌وێ ماندوت بکه‌م ئاسووده‌م که‌توانیم به‌چه‌ند ووشه‌یه‌کیش بێت میوانداریت قبووڵ بکه‌م
به پێچه‌وانه‌وه داریان گیان سپاس بۆ تۆ ئازیزم ... ئاسووده بیت هاوڕێ به‌ڕێزه شیرینه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو فریشته گیان به‌خێربێت بۆ ساباته جوانه‌كه‌ی كوردژین فریشته بێگه‌رده‌كه‌ی یانه
من هیچ پرسیارێكم نه‌بوو تا له‌ئێوه‌ی ئازیز‌و خۆشه‌ویست جگه له هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ژیانت و له‌ش ساغی به‌ڕێزتان هیچی ترم نیه
كاتت شاد
*********
******
***
*
زۆر به‌ڕێز و ئازیز کاک چێنه‌ر گیان سپاس بۆ په‌یڤه جوانه‌کانت هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم هیوادارم هه‌موو رۆژه‌کانی ژیانت پر خۆشی و ئاسوده‌یی بێت ئازیزم ... کات گوڵ بێت
*********
******
***
*
له‌سه‌ر هێڵ نییه
peshaky rez u slaw bo xoshky azizm frresht jwane akm u baxer hatny akm bo yana xnjilnakman u daste mandbwnt agoshm bo aw babt u peshnarena ka peshkashy yani ake bo mabsty swd wargrtn la brga u prkany
harjnda hawreany yana hama jwr prserean krdwa ka arasty bareztann akn mnesh sarare aw hamw prserau wlmna pet alem dubra dastt xosh bet u hiwe lash saxey utandrwstet bo axwazm chonka ama la hamw shtek grngtra bo mrov ka mamli pe aka rozhana mnesh tanha yak prsert ley akm
freshty jwane abenm kaseky zor hemn u lasr xweya u hamesha dll pak u ba ra7ma aya dada freshta weya la raste? ba pe hich mujmleku ba sar7t wyet?
کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌ره‌تا ڕێز‌و سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌موتان فریشي خان هه‌زم کرد یه‌م پرسیاره‌ت لێ که‌م
خۆشه‌ویسترین که‌ست کێبو که ماڵئاوای لێ کردوی؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو ورێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م هاوڕێی ئازیزم فریشته‌ی جوانی هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌گشت کاره‌کانتدا
هیوادارم که دلخۆش و شادومان بیت له ژیانتدا
1- ژیان هه‌ناسه‌ییه‌کی قولی ئاگرینییه ، له‌هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستییه‌کی کۆتایی نه‌هاتوه ، تۆ وه‌ک که‌سک چۆن ده‌روانیته ژیانێکی هه‌ناسه قولی ئاگرینی و خۆشه‌ویستی ئایا ده‌بێت له چ روویه‌که‌وه په‌یوه‌ست بن به یه‌که‌وه ؟
2- ئایا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوون به هه‌له‌یه‌کی دادگا کاره‌ساتێکی خسته‌وه پارێزه‌ر له‌م کاته‌یا تا چه‌ند بۆی هه‌یه له دژایه‌تی ئه‌م هه‌له بوه‌ستێت و ئاوڕێک له مه‌سه‌له‌که بداته‌وه ؟ بۆ به‌رگری کردن له‌و مافه‌ی که پێی سپێردراوه ؟
3- تۆ وه‌ک که‌سێکی یاسایی هیچ کات وا روویداوه توشی مه‌ترسیه‌کانی یاسا بووبیت ؟
4- تا چه‌ند روحی فریشته په‌یوه‌سته به ره‌هه‌نده جوانه‌کانی موسیقا ئایا چۆن ده‌روانیته ئه‌م هونه‌ره ؟
5- پێناسه‌ییه‌کی کورتی ئه‌مانه به‌رای فریشته
آ- هێمنی له له کاتی توره‌بووندا
ب - بهکژیهکداچوونێکی هه‌له‌یی
ج- که‌م ته‌رخه‌می له کاره یاسایه‌کان
ببوره ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن و دوور بن له پیشه‌که‌ت ، دووباره هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم هاورێ گیان
کاتت شاد و به‌خته‌وه‌ر بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه