❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-03-28 00:03:52

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سڵاوو ڕێز،
زۆر به‌خێرهاتن ده‌که‌م کاك یادگار گیان برا ئازیزه‌که‌م ساباتت رۆشن کرده‌وه‌‌ هیوای ته‌مه‌نێکی درێژت بۆ ده‌خوازموو هه‌رده‌م شادو به‌خته‌وه‌ری گوزه‌رانت بێت،

یه‌که‌م:- ئه‌و شته‌ یاخود ئه‌و هیوایه‌ی کاك یادگار چیه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ مێشکیدا لێك دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌کات و به‌ هیوایه‌ پیی بگات؟؟

دوه‌م:- چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانیك ده‌که‌ییت که‌ حه‌ز به‌ تێكه‌ڵ بونیان ناکه‌یت و هه‌ست ئه‌که‌یت ئه‌بنه‌ هۆی دروست بونی کێشه‌ بۆت له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌وان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تێکه‌ڵت بنوو زیاتر له‌ باره‌ی ژیانته‌وه‌ بزانن ئایا له‌م کاته‌دا چی جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌کت ئه‌بێت تا دڵی که‌سه‌کان رابگریتوو نه‌هێڵیت هه‌ست بکه‌ن که‌ تۆ تێکه‌ڵاوی ئه‌وانت ناوێت؟؟

سێیه‌م:- لای کاك یادگار ئاسوده‌ بونی خێزان به‌ چیه‌وه‌ به‌نده‌ خێزانه‌کان چی بکه‌ن تا ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر به‌رن دوور له‌ ئاژاوه‌و ناشوکور بوون به‌و به‌شه‌ی هه‌یانه‌؟؟

چواره‌م:- ئه‌م پرسیاره‌ی کاك سیروان له‌ منی کرد بۆیه‌ منیش پێم خۆشه‌ ئاراسته‌ی به‌رێزتانی بکه‌م،
>ده‌لێن مردن کۆتایی ژیانه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێن نه‌مێنێت چ شتێک جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ؟ ره‌نگه‌ پرسیارێکی بێ مانا بێت ؟؟

پێنجه‌م:- له‌گه‌ڵ ڕیزوو حورمه‌تم بۆ هه‌موو تاکێکی کورد خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆیان، له‌ کۆمه‌ڵگای خۆماندا شتیك هه‌یه‌ که‌ بۆته‌ پیشه‌ی که‌سانیك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ ته‌ئلیق دانوو ناوناتۆره‌ن بۆنه‌ته‌ هۆی بێزار کردنی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌کانمان کیژۆله‌کانمان، ئایا تۆ وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م که‌سانه‌و ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌ ئێستادا تا چه‌ند باوه‌؟؟

شه‌شه‌م:- ئه‌م پرسیاره‌م وته‌یه‌کی ئینگلیزیه‌ شمولی گه‌نجه‌کانمان ده‌کات هاهاها له‌ کاك رێکان یشم کردبوو بزانم تۆ ده‌ربرینت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟؟
(life without a wife is like a kitchen without a knife)

له‌ کۆتاییده‌ هیواخوازم چاوه‌جوانه‌کانت هیلاك نه‌که‌م
ته‌مه‌ن هه‌ر گه‌ش بێت براکه‌م
کوبان
9

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-03-28 16:03:16

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سۆزی خان،،



به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م
ღღ کاک یادگار ღღ
http://i41.tinypic.com/v2yakp.jpg
میوانێکی به‌رێز و خۆشه‌ویست و رۆح سوکی یانه‌که‌مانیت،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ به‌خشت بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان..


سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رێزتان و بۆ وشه‌ جوانه‌کانتان ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان،،،
ღღ
ღღღღ
ღღ

ئه‌مه‌وێت بپرسم:

*ئه‌گه‌ر رووبه‌ رووی کێشه‌یه‌ک ببیته‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێکی نه‌بێت ته‌نها له‌ نێوان 4 دیواردا خۆت ببینیت واته‌ له‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترین وه‌ختی خۆتدا بیت چی ده‌که‌یت؟؟چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌که‌یت؟
http://i39.tinypic.com/2rbzfwo.jpg

وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ روودانی تا رادیه‌ک کارێکی مه‌حاڵه‌ چونكه‌ هه‌موو کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌رێکی هه‌یه‌ ، له‌و‌ فه‌ره‌زنا ئه‌گه‌ر شتی وام به‌سه‌ر هات سۆزی خان ئه‌وا داوای یه‌ک ده‌فته‌رو پێنوسێک ده‌که‌م تاکو سه‌رتاپای ژیانی رابردووی خۆم بنوسمه‌وه‌ به‌ هه‌موو یادگارییه‌ خۆش و تاڵ و نه‌خۆشیه‌کانمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستم دا ماون ئه‌رشیفی ژیانمی تێدا کۆبکه‌مه‌وه‌ ،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت کردبێت له‌ رابردوودا،،هه‌مان مه‌وقیفت توش ببێته‌وه‌ له‌دوای چه‌ند ساڵێک،،هه‌ست به‌ چێ ده‌که‌یت و چی به‌ ناخی خۆت ده‌ڵێیت؟
http://i40.tinypic.com/27ywl07.jpg

وه‌ڵام: با به‌ نوکته‌یه‌ک ده‌ست پێ بکه‌م . ئه‌ڵێن رۆژێک کابرایه‌ک له‌ ناو بازاردا پیاسه‌ی ده‌کرد سوتفه‌ پێ به‌ توێکڵه‌ مۆزێک که‌وت له‌ پر که‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌که‌ ئیتر هه‌ستایه‌وه‌ رۆیشت به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه‌ جارێکی تر توێکله‌ مۆزێکی تری هاته‌ پێش وتی ئه‌ی خوایه‌ گیان وه‌ره‌ تاقه‌تت بێت دیسان بکه‌یته‌ ئه‌رزه‌که‌وه‌ هههههههه،
ده‌ڵێم من ئه‌و که‌سه‌ی رابردوو نیم که‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م ئه‌نجامداوه‌  ئێستا بیر کردنه‌وه‌م له‌وسا جیاوازه بۆیه‌ خۆمی لێ بێده‌نگ ده‌که‌م شوێنه‌که‌ جێ ده‌هێڵم بێ هیچ دوو دڵیه‌ک ،‌
ღღ
ღღღღ
ღღ

*تا چه‌ند ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی هه‌ته‌ له‌ یانه‌ نزیکه‌ له‌ که‌سایه‌تی خۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌؟
http://i47.tinypic.com/2mnorw5.jpg

وه‌ڵام : ئه‌و یادگاره‌ی که‌ ئێستا له‌ یانه‌ یاخود له‌ نێت ده‌ی بینیت هه‌مان ئه‌و یادگاره‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی نێتیش هه‌مان که‌سایه‌تیم هه‌یه‌ به‌رێژه‌ی 95%
ღღ
ღღღღ
ღღ

*تا چه‌ند گه‌شبینیت به‌و بروانامه‌یه‌ی له‌ زانکۆ وه‌رتگرت؟
ئه‌و ئامانجه‌ی که‌له‌ زانکۆ بۆت ئه‌خوێند توانیت بیهێنیته‌ دی؟
http://i41.tinypic.com/5ai1hg.jpg

وه‌ڵام: گه‌شبینم به‌ بروانامه‌ی زانکۆم له‌ داهاتوو نه‌ک بۆ ئێستا !! چونکه‌ تا ئێستاش له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کان واسته‌ پێش براونامه‌ که‌وتووه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر بروانامه‌که‌ت واسته‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت زۆر باش کاری پیناکرێت  !!!!! وه‌ تاکو ئێستاش ئامانجی بروانامه‌که‌م نه‌هاتۆته‌ دی به‌ڵام هه‌ر گه‌شبینیشم به‌ داهاتووی بروانامه‌که‌م انشالله‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌و کاره‌ش ئه‌بینم
ღღ
ღღღღ
ღღ


*کاک یادگار چی به‌ که‌سانی بێ به‌ڵین  ئه‌ڵێت؟

وه‌ڵام : ته‌نها ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر قه‌دری وه‌فا و به‌ڵێن نازانیت ئه‌وا له‌ خۆته‌وه‌ هیچ کات به‌ڵێن مه‌ده‌ بۆ کارێک که‌ بته‌وێت ئه‌نجامی بده‌یت چونکه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی دڵته‌نگی بۆ خۆت و بۆ که‌سی به‌رامبه‌رت له‌ ژیاندا ، ..

ღღ
ღღღღ
ღღ

*هیچ لێک دانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تت هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌کردنی منداڵ ،،
چ ئامۆژگارییه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی تازه‌ ده‌بنه‌ باوک؟
http://i43.tinypic.com/10f96pt.jpg

په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ ئه‌رکێکی قورسه‌ له‌سه‌ر دایک و باوک وه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ مه‌ڵه‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا چونکه‌ منداڵ کاتێک له‌ دایک ئه‌بێت وه‌کو په‌ره‌یه‌کی سپی و به‌تاڵ چۆن مرۆڤ ئه‌توانێت له‌سه‌ر په‌ره‌یک شتی جوان دروست بکات وه‌ له‌هه‌مان کاتیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و په‌ره‌یه‌ ئه‌توانێت شتی ناشرینیش دروست بکات ،جا پێویسته‌ دایک و باوک به‌ ورییاوه‌ ئه‌و په‌ره‌ سپیه‌ی منداڵه‌که‌یان پر بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوارۆژدا هه‌م خۆیان و هه‌م منداڵه‌که‌شیان ئاسۆی گه‌ش بیت به‌ ژیان ،
ئامۆژگاریم بۆ تازه‌ باوکه‌کان ئه‌وه‌یه‌ تکایه‌ منداڵه‌کانتان بێ ناز مه‌که‌ن له‌ ژیاندا به‌ هۆی هه‌ندێک کاری لاوه‌کی خۆتانه‌وه‌،،،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*روویداوه‌ کاک یادگار له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ که‌سێک جلی ره‌ش بپۆشێت؟
http://i41.tinypic.com/2n8vfwg.jpg

من هه‌ر خۆم جلی ره‌ش له‌به‌ر ده‌که‌م زۆربه‌ی کات ئیتر له‌و حاڵاتانه‌دا ئه‌وه‌ زیاتر له‌به‌ری ده‌که‌م ،ئه‌مه‌ش ناکاته‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وکاره‌ چونکه‌ ره‌نگێکه‌ خۆم حه‌ز به‌ له‌به‌ر کردنی ده‌که‌م ،،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌و وشه‌یه‌ چییه‌ که‌ گوێت لێ بووه‌ و زۆر کاری تێ کردوویت؟؟وه‌ کێ پێی وتیت؟
!!!!! وشه‌یه‌کی وام به‌ر گوێ نه‌که‌وتووه‌ زۆر کاریگه‌ریم له‌سه‌ر دروست بکات !!!!
ღღ
ღღღღ
ღღ

*کاک یادگار چۆن گوزارشت له‌ کچانی بێ وه‌فا ده‌کات؟
http://i44.tinypic.com/a14e2h.jpg


چ کور یان کچ بێوه‌فا بن ئه‌وه‌ ئه‌وان له‌ مانای ژیان نه‌گه‌یشتون دوای هه‌وا و ئاره‌زووی نه‌فسی خۆیان که‌وتوون ، بگره‌ که‌سێکی نامۆن به‌ ژیان و بوونیان زیاده‌یه‌ ،

ღღ
ღღღღ
ღღ

*راسته‌ ئه‌ڵێن کاک یادگار زۆر ته‌مه‌ڵه‌ له‌ ئیش و کاری ناوماڵ؟هاهاها

ههههههههههه باشه‌ ماڵ ئاوه‌دان تۆ ئه‌م هه‌واڵانه‌ له‌ کوێوه‌ ده‌هێنیت هههههه ئه‌وه‌ی وای پێوتویت له‌وانه‌یه‌ سوعبه‌تی له‌گه‌ڵ کردبێتی ههههههه چونکه‌ پێچه‌وانه‌که‌ی راسته‌ ،ههههه
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌تونیت 3 سیفاتی (فارس احلام)ه‌که‌تمان پێ بڵێیت؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا فارس ئه‌حلامم نیه‌ ناتوانمم هیچ سیفه‌تێک له‌ خۆمه‌وه‌ دیاری بکه‌م ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا بوو ئه‌وه‌ حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تێدا بێت
راستگۆ، ره‌وشت به‌رز ، به‌وه‌فا،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی کێ ده‌که‌یت:
(دڵم هه‌رگیز له‌ بیرت ناکات).

بۆ ئه‌وانه‌ی رۆژێک له‌ رۆژان هاورێی و دۆستم بوون ،،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*یادگار له‌ ژیانی دا خاوه‌نی چ حیکمه‌تێکه‌ که‌ شانازی پێوه‌ بکات؟
له‌ ژیاندا شتێکی وا شک نابه‌م که‌ زۆر جێگه‌ی شانازی بێت ، ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ هه‌ر وه‌کو هه‌موو تاکێکی ئاساییه‌ کاره‌کانی ژیانی خۆم به‌رێ ده‌که‌م
ღღ
ღღღღ
ღღ

*کاک یادگار به‌ چ ئه‌ندامێک ئه‌ڵێت ئه‌ندامی چالاک؟
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ خۆیان له‌ ئاماده‌کردنی بابه‌ت به‌شدار ده‌بن واته‌ ، خۆیان له‌سه‌ر توانای خۆیان بابه‌ت ئاماده‌ ده‌که‌ن
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:

خیانه‌ت
http://i39.tinypic.com/11m9wdi.jpg
کۆتایی خۆشیه‌کان ژیان  و سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی  ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌

نیگای خۆشه‌ویستی
http://i42.tinypic.com/29w27t3.jpg
جوانترین ده‌ربرینی هه‌ستی که‌سێکه‌ که‌ ده‌ری ده‌برێت بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر

نازی کچان
http://i44.tinypic.com/fjf1v6.gif
خه‌می گه‌وره‌ی کوران،

منداڵ
http://i42.tinypic.com/14x12lk.jpg
جوانترین دیاری خواوه‌ند که‌ به‌ مرۆڤه‌کانی ده‌به‌خشێت ،

بێ هیوای

http://i44.tinypic.com/1zea5u9.jpg

پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی جوانی ژیان ،
ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌:

تکایه‌ ته‌نها ناوی 1 ئه‌ندام بنوسه‌

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حه‌ز ئه‌که‌یت له‌ جێگه‌ی تۆ دابنیشێت و وه‌ڵامه‌کانی بخوێنیته‌وه‌؟

کاک سیروانی ئازیز

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ زۆر حه‌ز ده‌که‌یت بیبینیت؟

کاکه‌ سه‌روه‌ری خۆشه‌ویست

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی متابه‌عه‌ی بابه‌ته‌کانی ده‌که‌یت؟

سۆزی خانی به‌رێز

کام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ زۆر نزیکه‌ لێته‌وه‌؟


ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زۆر نزیکن لێمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی تر که‌ زۆر ئازیزو خۆشه‌ویستن لام له‌ یانه‌دا هه‌ن په‌یوه‌ندیم باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا وه‌ هه‌ندێکیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا ،، ،،

ღღ
ღღღღ
ღღ

*خۆشترین یادگاری مناڵیت چییه‌؟
نه‌ڵێیت نیمه‌ چونکه‌ هه‌موومان خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک یادگارین که‌ هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ین..
http://i42.tinypic.com/2wphw60.jpg


هههههه وه‌کو له‌ وه‌ڵامی سازی خاندا وتم یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیانم هه‌ستم پێ نه‌کردووه‌ ئه‌ویش قۆناغی منداڵیه‌ ، به‌ڵام تۆ لێت کردووم به‌ ئیجباری ده‌بێط شتێکی بڵێم ،
ته‌مه‌نم 11 ساڵان ده‌بوو رۆژێک له‌ ماڵی باپیرم بووم له‌وێ خاڵم و کورێکی خاڵم و کورێکی پورم که‌ هه‌ر چوارمان له‌ ته‌مه‌نا نزیک بووین له‌یه‌که‌وه‌ له‌وێ بووین جا به‌رده‌وام لای یه‌کتر بووین ، وه‌لله‌ ئیتر رۆژێک ئۆتۆمبێلێک له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی باپیرم راوه‌ستابو ده‌رگاکانیش کلیل نه‌بوون  وه‌لله‌ ئیتر رێک که‌وتین دوانمان سوار بین و دوانمان پاڵ نێن ئیتر من خۆم کرد به‌سایه‌ق دانه‌یه‌کیش له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ سوار بوو ئینجا جاده‌که‌ش که‌مێک سه‌ر به‌ره‌و خوار بوو وه‌لله‌ هه‌ر سوار بووین و ئه‌وان پاڵیان نا ئیتر  سیاره‌ بۆ خۆی که‌وته‌ رێ بێ ئه‌وه‌ی که‌سمان بزانین سوکان بگرین وه‌له‌ه‌ ئیتر هاوارمان لێ هه‌ڵسا سایره‌ لێژ بوویه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ نزیکه‌ی 50 مه‌ترێک رۆیشت رێک خۆی کێشا به‌ دیوارێکدائه‌وه‌ پێشه‌وه‌ی سیاره‌ بۆ خۆی چی گلۆپ و ئه‌مانه‌ هه‌بوون شکا ئێمه‌ش دابه‌زین رامان کرد تا ئێواره‌ که‌سمان نه‌مان وێرا بگه‌رێنه‌وه‌ وه‌لله‌ ئیتر لای ئێواره‌که‌ی گه‌رینه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک قسه‌ی موحته‌ره‌میان پێ وتین ههههههههه،
جا ئێستا ئه‌و چواره‌مان بگه‌ین به‌یه‌کتر باسی ئه‌و رووداوه‌ ده‌که‌ین ده‌ست ئه‌که‌ین به‌ پێ که‌نین بۆ خۆمان ،،
ღღ
ღღღღ
ღღ

پرسیاری کۆتایم:
بیرم که‌ مناڵ بووم کاک یادگار به‌ڵێنی پێ دام بوکه‌ شو‌شه‌یه‌کم بۆ بکرێت به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌که‌ی نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر!!!
http://i40.tinypic.com/15d5iyq.jpg
ئه‌توانیت پێم بڵێیت بۆ بێ ده‌نگ بویت له‌ ئاست ئه‌و به‌ڵێنه‌ت؟؟هههههههه

بێ ده‌نگ نه‌بووم و بێ ده‌نگیش نابم له‌  ئاست به‌ڵێنه‌کانم هههههههه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆکاربووه‌ تاکو ئێستا ئه‌و بوکه‌ شوشه‌یه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ده‌ستت
یه‌که‌م: تاکو ئێستا رێگام نه‌که‌وتۆته‌ سڵێمانی تاکو ئه‌و بوکه‌ شوشه‌یه‌ بگات به‌ده‌ستت ،
دووه‌م: ئه‌ی پێم نه‌وتی تازه‌ بوکه‌ شوشه‌که‌ به‌خۆت ناگات ئه‌بێت هه‌ڵگرین بۆ منداڵه‌کانت ههههههه، تۆش وتت هه‌ر قبوڵمه‌ ههههههه ، که‌واته‌ من هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆم ماوم ههههه،
ღღ
ღღღღ
ღღ

هیوادارم هه‌موو پرسیاره‌کانم وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌ به‌بێ ته‌رک،،
چونکه‌ خۆت زیره‌کیت پێویستت به‌ ته‌رک نییه‌ هاهاها
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا،
باوه‌شێک گوڵ بۆ تۆ..

زۆر سوپاس هاورێ سۆزی بۆ پرسیاره‌کانت له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانت به‌دڵ بێت و گله‌یمان لێ نه‌که‌یت هههههه ،
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم ،کاتت شاد
ღღ
ღღღღ
ღღ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-03-28 16:20:27

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکه‌ سورێنی ئازیز،،،

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌
به‌خێرهاتنی کاکه‌ یادگار ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ی کوردژین

هه‌نێک پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندوت نه‌که‌م


سوپاس کاکه‌ سورێن گیان بۆ هه‌ستی به‌رێزتان تۆش به‌خێر بێت هاورێ گیان بۆ به‌شداری کردنت له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌دا،،


1-کاک یادگار ‌ ته‌مه‌نت هه‌زارساڵ بێت و هیوای ته‌مه‌نێکی به‌ختیارت بۆ ده‌خوازم به‌ڵام خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر پێت بڵێن به‌یانی ده‌مردت یه‌که‌م شت چیه‌ که‌ بیکه‌یت و له‌و ماوه‌ی ژیانتدا چی ده‌که‌یت

وه‌لله‌ کاکه‌ سورێن گیان مردن برا گه‌وره‌ی هه‌مووانه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا بیری لێبکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانم بڵێم دڵته‌نگ مه‌بن به‌ رۆیشتنم له‌م ژیانه‌ ئه‌مه‌ رێگه‌ی هه‌موانه‌ هه‌ر بێت بیگرینه‌ به‌ر دوور بێت یاخود نزیک ، ئه‌و که‌مه‌ ساته‌ ته‌نها له‌ هه‌وڵی سه‌بووری دانه‌وه‌ی که‌سانی ده‌ورووبه‌رم ئه‌بم .،


2-به‌ڕێزت ئه‌سوتێیت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوناکی بده‌یت یان ڕوناک ئه‌بیت بۆئه‌وه‌ی سوتاوه‌کانی میحنه‌تی ژیان ده‌رخه‌یت
برا گیان رووناکی ئه‌به‌م بۆئه‌وه‌ی میحنه‌تی سوتاوه‌کانی ژیان ده‌رخه‌م ، 

3-مرۆڤ ئه‌بێت بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت یان ئه‌بێت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت

هاتینه‌ سه‌ر باسی گۆران ، بۆ هه‌ر گۆرانێک پێویسته‌ مرۆڤ سه‌ره‌تا خۆی بگۆرێت ئینجا هه‌وڵی گۆران بدات ، هه‌ر له‌سه‌ر وشه‌ی گۆران وته‌یه‌کی جوان هه‌یه‌ ده‌ڵێت من هاتووم تا گۆران کارییه‌کان دروست بکه‌م نه‌ک گۆرانکاریه‌کان من دروست بکه‌ن ، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌بێت پێویسته‌ خۆی بگۆرێت ، که‌واته‌ بگۆرێ بۆ بونی خۆت،،


4-که‌سێکی ئازیزت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک بکات و بزانیت نایبینیته‌وه‌ حه‌ز ئه‌که‌یت دوا وته‌ی چی بێت که‌گوێت لێی بێت

پێـم بڵێت هاورێیه‌تیم له‌ یاد مه‌که‌،،

دووباره‌ ده‌ستتب خۆش بێت هاورێ گیان هیوادارم وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بووبێت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-03-28 18:29:30

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سڵاو

ده‌ست خۆشیه‌کی زۆر بۆ کاک سیروانی ئازیز..

به‌خێر هاتی بۆسه‌ر کورسی ساباته‌ فێنکه‌که‌مان کاک یادگار گیان ، هیوای ئه‌وه‌ی به‌ پرسیاره‌کانمان ماندووت نه‌که‌ین ، و پێکه‌وه‌ کات و ساتێکی ئارام به‌رینه‌ سه‌ر ..

فه‌رموو له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیاره‌ی که‌ ده‌مه‌وێت ئاراسته‌ی به‌رێزتی بکه‌م..

یه‌که‌م - کاک یادگار عه‌زابی نه‌فسی ، یان عه‌زابی جه‌سته‌یی ، زۆر زیاتر لا کاریگه‌رتره‌؟

دووه‌م - حه‌ز به‌ چی شتێکی خۆت ناکه‌یت که‌ هه‌ته‌ ، ؟ یه‌عنی له‌ڕووی ڕووخساره‌وه‌ مه‌به‌ستم نییه‌ ، له‌ڕووی ته‌بیعه‌ت و ئه‌و شتانه‌وه‌؟

سێیه‌م - چی بو که‌سانه‌ ده‌ڵێیت که‌ له‌ (خۆشه‌ویستی) په‌شیمانن؟

چواره‌م - زیاتر چی شتێکی به‌رامبه‌ره‌که‌ت سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت؟له‌ڕووی هه‌ڵسو که‌وته‌وه‌

پێنجه‌م - هه‌ست ده‌که‌یت له‌کام ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌وه‌ زیاتر نزیکیت؟

شه‌شه‌م - چی شتێک له‌دنیادا کاک یادگار ئازار ده‌دات؟

حه‌وته‌م - گه‌ر لێت بپرسم چۆن باس له‌که‌سایه‌تی (شه‌نێ) ده‌که‌یت ؟ به‌س واهه‌ستکه‌ خۆم ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ت نه‌کردووه‌

هه‌شته‌م - به‌ چی وشه‌یه‌ک کاک یادگار ، تۆڕه‌ ئه‌بێت؟

نۆیه‌م - من ده‌ڵێم (قورئان به‌هاری موسوڵمانانه‌) ئه‌ی بۆچۆنی تۆ چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌؟

ده‌یه‌م - کام پرسیار گرانگترین پرسیاره‌ ، حه‌زت ده‌کرد ته‌رکی بکه‌یت؟ له‌کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ..

هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت ...  هیوای ژیانێکی شادو کامه‌ران بۆتۆ..
سه‌رکه‌وتو بیت و له‌خۆشیدا بژیت..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-03-28 21:43:24

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکه‌ سیروان گیان


سلاو کاکه‌ یادگار  برای ئازیزم زۆر به‌خێر بێیت بۆ ژێر ساباته‌ فێنکه‌که‌ی کوردژین به‌م به‌هارو خۆشیه‌ ئێره‌ش خۆشه‌ ئاوی سارد و چایه‌شمان هه‌یه‌ ههه دله‌که‌می کاکه‌ یادگار

چاوی منیت مامه‌ سیروان گیان خۆشحاڵم که‌ له‌گه‌ڵ به‌رێزێکی وه‌کو تۆ له‌ ژێر ئه‌م ساباته‌ فێنکه‌ خه‌ریکی گفتو گۆی خۆمانین له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادا،،،


1- ئه‌گه‌ر ژیان ئاوێنه‌ییه‌کی روون بێت ئه‌ی مرۆڤه‌کان له‌م روووه‌وه‌ به‌ روونی ده‌رناکه‌ون ؟ لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌ییه‌ چییه‌ ؟

به‌ڵێ کاکه‌ سیروان گیان خۆی له‌ راستیدا ژیان بریته‌ له‌ ئاوێنه‌یه‌کی روون به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مرۆڤه‌کان له‌ هه‌وڵی ته‌ڵخ کردنی ئه‌م ئاوێنه‌یه‌ی ژیانن ، ئه‌مه‌ش به‌شێک له‌ مرۆڤه‌کان له‌ هه‌وڵی ناشرین کردنی ژینگه‌ی ژیانن جا پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک له‌ هه‌وڵی جوان کردنی ژیان بێت یاخود هیشتنه‌وه‌ی ژیان به‌و جوانیه‌ی که‌ له‌ بنه‌ره‌تدا هه‌یه‌تی ،


2- سیروان ده‌لێت ( ژیان چییه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) ئه‌ی کاکه‌ یادگار بۆ ئه‌مه‌ چی ده‌لێت ؟  ژیان چۆن له‌م دێره‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ بیرێکی تر که‌ هه‌لقولاوی ناخی خۆی بێت ؟


خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ په‌ندێکی زۆر جوانه‌ له‌ واقعیشدا زۆرجار شتی وامان به‌ چاوی خۆمان بینوه‌ که‌ ئه‌م په‌نده‌ به‌ بێ که‌م کوری به‌سه‌ر ئه‌و واقعه‌دا ده‌توانین بچه‌سپێنین ، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ئێمه‌ که‌ دێنه‌ ژیانه‌وه‌ له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک ده‌توانین  ژاینێکی جوان به‌رهه‌م بێنین له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌ورووبه‌رماندا؟؟ ، وه‌ بزانین له‌گه‌ڵ کێدا په‌یوه‌ندی و ئاشنایه‌تی دروست ده‌که‌ین ؟؟ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وکاته‌ی له‌ ژیاندا ئه‌مێنێن بتوانین که‌مترین که‌س دڵی لێمان بره‌نجێت و دڵی له‌ هاورێیه‌تیه‌که‌مان نه‌شکێت ، له‌ کۆتایدا به‌ هیوای دروست کردنی ئاشنایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌ندورست بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک تاکو له‌ ژیاندان دڵی دۆستان و ئازیزانی خۆیان نه‌شکێنن و ،به‌ هیوای به‌رێ کردنی ژیانێکی ته‌ندروست بۆ هه‌موو لایه‌ک ،،


3- کۆتای ژیان مردنه‌ ، کۆتایی برین سارێژ بوونه‌ ، دوای سارێژبوونی برین نه‌مانی ئاساواره‌که‌یه‌تی .ئه‌مه‌ وته‌یه‌کی جوانه‌ی ئه‌ی ئه‌و برینه‌ چییه‌ لای کاکه‌ یادگار که‌ هه‌رگیز سارێژبوونی بۆ نیه‌ ؟


ئه‌و برینه‌ی که‌ لای من سارێژ نابێت برینی خیانه‌ت کردنه‌


4- چوار سال زانکۆ کۆمه‌لێک یادگاری و بیری جوان و هه‌لس و که‌وت که‌ ره‌نگه‌ تا مردن بیریان نه‌که‌یت ئایا زانکۆ لای کاکه‌ یادگار چ پێناسه‌ییه‌کی هه‌یه‌ ؟ ئایا هه‌لگری ئه‌و گوتاره‌ییه‌ که‌ خه‌لکی پێش ئه‌وه‌ی بۆی بچن خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن ؟ ئایا راسته‌ ئه‌گه‌ر پێت بلێن زانکۆ ته‌نها ناوه‌که‌ی خۆشه‌ وه‌لامت چیه‌ بۆ ئه‌مه‌ ؟

هاورێ سیروان گیان مرۆڤ کاتێک ده‌گاته‌ زانکۆ کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌تای جوانی هه‌یه‌ له‌وانه‌ : بۆیه‌ پێناسه‌م بۆ زانکۆ بریتیه‌ له‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌ ..

زانکۆ: بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تای گونجاندنێک له‌ نێوان کور و کچ دا وه‌ زیاتر له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کتر وه‌ جوانترین سه‌ره‌تایه‌ بۆ ده‌رکه‌وتنی هاورێیه‌تی راستگۆیانه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌
زانکۆ:بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئیسپات کردنی که‌سێتی خۆت و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆت به‌ شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی وه‌ ئه‌و که‌سێتیه‌ ئه‌بێته‌ پێناسه‌یه‌ک بۆ مرۆڤ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی .



زانکۆ؛ بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تای پشت به‌ستنی که‌سه‌کان به‌ که‌سێتی خۆیان له‌ خۆ فێرکردنی به‌ زانست ،

زانکۆ ؛ بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رکه‌وتنی هاورێیه‌تی راسته‌قینه‌ ، وه‌ گه‌شه‌ کردنی بیری خوێندکار به‌ زانست و زانیاری له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ وه‌ خۆ گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخه‌ جیاوازه‌کان،

زانکۆ: بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی هه‌ستی مرۆڤه‌کان به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر . زۆر جار له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌ستانه‌ هه‌ستی باش بن و زۆر جاریش هه‌سته‌کانی خراپ بن


زانکۆ چۆن کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌تای جوانی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک که‌ پیا تێده‌په‌رێت که‌ زۆربه‌یان به‌ سودن له‌ ژیانی مرۆڤه‌کان . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک کۆتاییشی هه‌یه‌ له‌وانه‌


زانکۆ: بریته‌یه‌ له‌ کۆتایی خۆشیه‌کی ئاسان وه‌ سه‌ره‌تای خۆشیه‌کی قورس. شی کردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و دوو خۆشیه‌ ئه‌وه‌یه‌ دڵخۆشیت که‌ تۆ توانیوته‌ ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ت بهێنیته‌ دی وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوکارییانه‌ی دایک و باوکت به‌ فیرۆ نه‌چون که‌ له‌ ژیانی زانکۆدا بۆتیان دابین کردووه‌،به‌ڵام سه‌راتی خۆشیه‌کی قورس ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ لێره‌ به‌دواه‌ کۆمه‌ڵێک به‌ر پرسیارێتی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ که‌ ئه‌بێت په‌یوه‌ست بیت پێانه‌وه‌ به‌ هه‌وڵ و توانای خۆت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانیت ئه‌و به‌ر پرسیارێتیه‌ بگریته‌ ئه‌ستو نه‌توانیت وه‌کو که‌سێتیه‌کی کونجاو له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ربکه‌ویت


زانکۆ : بریتی له‌ کۆتای خوێندن و وه‌ سه‌ره‌تای کارکردنێکی په‌سه‌ند و محته‌ره‌م

زانکۆ : بریتیه‌ له‌ کۆتایی هیلاکی مێشک وه‌ سه‌ره‌تای که‌ڵه‌که‌ بوونی کێشه‌کان یه‌که‌م کێشه‌ که‌ رووبه‌رووی ده‌رچوانی زانکۆ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ده‌ست پێ بکه‌ن ژاینێکی نوێ وه‌ له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێ بکه‌ن ،

زانکۆ : بریتیه‌ له‌ کۆتایی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هاورێیان به‌یه‌که‌وه‌، زۆر جار له‌وانه‌یه‌ خوێندکار ئه‌م به‌یه‌که‌وه‌ بوونه‌وه‌ به‌ شتێکی رۆتینی ئاسایی دابنێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ کۆتایهاتنی زانکۆ نرخی ئه‌م هاورێێه‌تیه‌ ده‌زانێت و بۆی ده‌رده‌که‌وێت .


به‌ڵام له‌ به‌شێکی تری پرسیاره‌که‌تدا ده‌ڵێت ئایا زانکۆ هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌یه‌ ،

له‌ کاتی ئێستا نه‌خێر چونکه‌ زانکۆ له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆماندا له‌ رووی زانست و فێرکردنه‌وه‌ زۆر دوا که‌وتووه‌ چونکه‌ کاتێک خوێندکار زانکۆ ته‌واو ده‌کات لێیان ده‌پرسیت  ئایا زانکۆ چۆن بوو به‌لاته‌وه‌ وه‌ڵامێکی زۆر سه‌یر ده‌داته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ ئاماده‌ی ده‌مزانی ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ شتێکی وا له‌ زانکۆ فێرنه‌بوومه‌ !!! به‌راستی ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ کاتێک خوێندکار چوار ساڵی خوێندن دێته‌ ده‌ره‌وه‌ دڵێت وه‌لله‌ زانکۆ هیچی فێر نه‌کردم جگه‌ له‌ هه‌ندێک کاری رۆتینی !!!! به‌ڵێ زۆر که‌س له‌گه‌ڵ وته‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا هاورایه‌ ئه‌و زانسته‌و ئه‌و شته‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت فێری بیت ئه‌وه‌ نیه‌ ، خۆی له‌ ئه‌ساسدا کاتێک خوێندکار ده‌گاته‌ قۆناغی زانکۆ ده‌بێت زۆربه‌ی کاره‌کانی له‌و قۆناغه‌دا به‌ کردار بێت واته‌ ( عملی) به‌ڵام وه‌ره‌ من له‌و که‌سانه‌ ده‌پرسم که‌ زانکۆیان یه‌واو کردوووه‌ تاچه‌ند وانه‌کانت به‌ عه‌مه‌لی خوێندووه؟؟؟ له‌وانه‌ی زۆر به‌که‌می هه‌بێت وانه‌ی عمه‌لی بخوێنیت ، ئه‌مه‌ش به‌شێکی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر خودی خوێندکار که‌وا له‌ ئاست ئه‌م جۆره‌ وانه‌ وتنه‌وانه‌ که‌مته‌رخه‌من ، وه‌ به‌شێکیشی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر خراپی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا ،
بۆ راستی ئه‌م قسه‌یه‌شم ئه‌توانن به‌روردێکی خوێندنی ساڵانی هه‌شتاکان و ئێستا بکه‌ن ،
بزانه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌و ساڵانه‌دا که‌ تاکو قۆناغی ناوه‌نید خوێندووه‌ چی فێر بووه‌ چه‌ند زانیاری زۆره‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئێستا زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن چی فێربوونه‌ له‌ رووی زانسته‌وه‌،
ئێستاش خوێندکارێکی ئاماده‌یی ئه‌وکات زانیاری زۆر زیاتره‌ له‌ خوێندکارێکی ده‌رچوی زانکۆ ئێستا !!!!

به‌ڵێ زۆر راسته‌ زانکۆ به‌س ناوی خۆشه‌ به‌ڵام ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌و ناوه‌رۆکه‌ نیه‌ به‌ دڵی خوێندکار بێت ،،،




5- با که‌مێک ده‌ربچین له‌ پرسیاره‌کان هههه به‌ دوو وشه‌ پێناسه‌ی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌

- گه‌رماو گوڕ = پێچه‌وانه‌ی ساردو سور


نـــــان = بۆ نانه‌وا

برسێتی = ره‌گێکی هارییه‌

پیری و هه‌زار عه‌یب = ئه‌ی بۆ یه‌ک ملیۆن عه‌یب نه‌بێت ؟؟؟ هههههههه


دووباره‌ به‌خێر بێیت کاکه‌ یادگار ببوره‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن

خۆت به‌خێر هاتیت کاکه‌ سیروان گیان چاوی منیت ئه‌زیزم ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بێت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-03-28 22:03:43

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکه‌ چێنه‌ر گیان ،،،


yaxwa baxer bet kaka yadgar gyan bo sabata razawakai kwrdzhin hiwadarm am katat lera lera ba xoshe teparenet

سوپاس ئه‌زیزم تۆش به‌خێر بێت هاو‌رێ گیان بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ خۆشحاڵین به‌ به‌شداری به‌رێزتان ،،

Parsiarakanm bo hwrre xoshawestakam

1" bo che nawe Yadgar la janabtan nrawa ? m

هاورێ گیان یادگار ناوێکه‌ خۆم بۆ خۆم هه‌ڵم بژاردووه‌ ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ژیانی رابردووی خۆم که‌ ئێستا بۆ م بووه‌ به‌ یادگاری که‌ ته‌نیا به‌ خه‌یاڵ و چه‌ند پارچه‌ ئاسه‌وارێک لا ماوه ، له‌ واقعدا بوونیان نه‌ماوه‌،‌ ،،،


2" 7az dakai agar gwnja safar bkai bo ch walatek jga la kwrdstan ? m


سه‌فه‌ر کردن یه‌کێکه‌ له‌ حه‌زه‌کانی خۆم له‌ ژیاندا ، گرینگ نیه‌ سه‌فه‌ر بکه‌م چی وڵاتێک گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ی سه‌فه‌ری بۆ ده‌که‌م رێز له‌ به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی بگرێت و مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ پارێزراو بێت ، وه‌کو تاکێکی ئازاد مامه‌ڵه‌ بکات له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کاندا نه‌ک وه‌کو کۆیله‌یه‌ک !!!!!!!!



3" agar beta sar net w zor xawbet krdawt chon abet ? m

که‌مێک ره‌حمه‌ت بۆ خاوه‌نی خه‌تی نێته‌که‌ ده‌نێرم ههههههههه، وه‌لله‌ چێنه‌ر گیان کاتێکی زۆر ناخۆشه‌ کاتێک هه‌ندێکجار له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌په‌له‌ دێمه‌ سه‌ر نێت که‌ ده‌بینم خه‌ت خاوه‌ رێک دێمه‌ ژێر سفره‌وه‌ زۆر زۆر په‌ست ئه‌بم ، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ کاتێک تێل بۆ خاوه‌نی خه‌ته‌که‌ ئه‌که‌یت ئه‌ویش لێت هه‌ڵناگرێت هههههههههه، ئیتر ئه‌وه‌ندی تر ره‌حه‌متی بۆ ده‌نێرم ،،


4" ai agar 7aftaiak naiaita kurdzhin hastt chona ? m

بێگومان ئه‌گه‌ر رۆژێک نه‌یه‌مه‌ کوردژین هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ شتێکم ون کردووه‌ ،بۆیه‌ زۆر جار ئه‌گه‌ر بۆم نه‌کرا خۆم بێمه‌ خه‌ت ئه‌وه‌ به‌ تێل ده‌که‌م بۆ  یه‌کێک له‌ هاورێێانم له‌ به‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵی یانه‌ ده‌پرسم ،یان ئه‌وکاته‌نی یانه‌ داده‌خرێت به‌مه‌به‌ستی چاک کاری ئیتر حاڵمان زۆر شره‌ ههههههههه هه‌موومان له‌به‌ر ده‌رگای یانه‌ مان ده‌گرین تاکو لێمان ده‌که‌نه‌وه‌ هههههههه،


Dastakani kak sirwan xosh bet bo aw miwandaria ... hiwai zhianeke shadt bo daxwazm kaka yadgar gian hiwadarm sarm naeshanbet


ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ به‌شداری کردنت له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا خۆشحاڵ بووین به‌ په‌رسیاره‌کانت ، هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیت بووببێت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-03-28 22:51:38

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان

سڵاوو ڕێز،
زۆر به‌خێرهاتن ده‌که‌م کاك یادگار گیان برا ئازیزه‌که‌م ساباتت رۆشن کرده‌وه‌‌ هیوای ته‌مه‌نێکی درێژت بۆ ده‌خوازموو هه‌رده‌م شادو به‌خته‌وه‌ری گوزه‌رانت بێت،


زۆر سوپاس برا ئه‌زیزه‌که‌م بۆ وته‌ شیرنه‌کانت خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری به‌رێزتان له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ، ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ پرسیاره‌کانت ،،،


یه‌که‌م:- ئه‌و شته‌ یاخود ئه‌و هیوایه‌ی کاك یادگار چیه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ مێشکیدا لێك دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌کات و به‌ هیوایه‌ پیی بگات؟؟

کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان ئه‌و هیوایه‌تی که‌ رۆژانه‌ی مێشکی لێ داگیر کردووم ئه‌وه‌یه‌ سه‌فه‌ر بکه‌م به‌ وڵاتاندا تاکو شاره‌زایی ته‌واوم هه‌بێت له‌ سه‌ر هه‌موو عادات و ته‌قلیدێکی نه‌ته‌وه‌کانی  جیهاندا،،،


دوه‌م:- چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانیك ده‌که‌ییت که‌ حه‌ز به‌ تێكه‌ڵ بونیان ناکه‌یت و هه‌ست ئه‌که‌یت ئه‌بنه‌ هۆی دروست بونی کێشه‌ بۆت له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌وان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تێکه‌ڵت بنوو زیاتر له‌ باره‌ی ژیانته‌وه‌ بزانن ئایا له‌م کاته‌دا چی جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌کت ئه‌بێت تا دڵی که‌سه‌کان رابگریتوو نه‌هێڵیت هه‌ست بکه‌ن که‌ تۆ تێکه‌ڵاوی ئه‌وانت ناوێت؟؟


به‌ڵێ کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان مرۆڤ له‌ ژیاندا زۆر رووبه‌رووی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ ده‌بێت زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت ، تاکو ئێستاش رووبه‌روو نه‌متوانی به‌ هیچ که‌سێک بڵێم وه‌لله‌ حه‌ز ناکه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵسو که‌وت بکه‌م ، به‌ڵام زۆر جار حه‌زم به‌و جۆره‌ که‌سانه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌شداری ناکه‌م له‌ مجلیسێکدا که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا ببینم ، یاخود هه‌ر به‌بینینی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بزانم مه‌به‌ستێتی لام راوه‌ستێت ئه‌وه‌ به‌په‌له‌ کارێک بۆ خۆم ئه‌دۆزمه‌وه‌ ،،


با نمونه‌یه‌کی خۆشت بۆ بگێرمه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ،
رۆژێک له‌ ماڵی خزمێک دانیشتبووم باسی دونیامان ده‌کرد بۆ خۆمان به‌ڵام له‌ پر میوانێکی تریان هات منیش ده‌مناسی به‌ڵام زۆرم حه‌ز به‌و که‌سه‌ نه‌ده‌کرد ، ئیتر نه‌مزانی چۆن خۆم له‌و ماڵه‌ رزگار بکه‌م ، وه‌لله‌ بیرم کردوه‌وه‌ وتم با مسجێک نامه‌یه‌ک بۆ هاورێیه‌کم بنێرم پێ بڵێم تێلم بۆ بکه‌ و له‌ تێله‌که‌دا بڵێ به‌ په‌له‌ وه‌روه‌ بۆ لام توشی حادیسه‌یه‌ک بووم ئه‌وه‌ من وام نوسی بۆ هاورێیه‌که‌م هههههههههه وه‌لله‌ ده‌ی هه‌ر چاوه‌رێم ئه‌کرد تێلم بۆ بکات دوای 15 خوله‌ک ئینجا تێلی بۆ کردم ئه‌و قسانه‌ی من بۆم نوسیبوو له‌ مسجه‌که‌ ئه‌وه‌ی پێوتم  منیش خۆم تێکدا وتم ده‌بێت ئێستا برۆم هاورێیه‌که‌م توشی حادیسه‌ بووه‌ هههههههههههههه  وه‌لله‌ ئیتر بۆ خۆم رزگارم بوو له‌و که‌سه‌  ئینجا که‌ چومه‌ ده‌ره‌وه‌ تێلم کرده‌وه‌ بۆ هاورێکه‌م که‌مێک بۆڵه‌ بۆڵه‌م کرد به‌سه‌ریدا وتم باشه‌ بۆ دره‌نگ تێلت بۆم کرد وتی مۆبایله‌که‌ لای خۆم نه‌بوو ئاگادار نه‌بووم  ئینجا وتم بۆ کارێکی وام بووه‌ وتی وه‌لله‌ بم زانیایه‌ هه‌ر تێڵم ناکرد بۆت  ههههههههههههه



سێیه‌م:- لای کاك یادگار ئاسوده‌ بونی خێزان به‌ چیه‌وه‌ به‌نده‌ خێزانه‌کان چی بکه‌ن تا ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر به‌رن دوور له‌ ئاژاوه‌و ناشوکور بوون به‌و به‌شه‌ی هه‌یانه‌؟؟

خۆشگوزه‌رانی خێزان به‌نده‌ به‌ :بێگومان شوکور بوون به‌و به‌شه‌ی هه‌یانه‌ زۆر ئه‌ساسه‌، راستگۆیی نێوانیان . وه‌فاو رێزگرتنی یه‌کتر  ، گۆرینه‌وه‌ بیرورا رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ، قه‌ناعه‌ت بوون به‌ یه‌کتر ، لابردنی گومان و دڵ پیسی به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر ،،


چواره‌م:- ئه‌م پرسیاره‌ی کاك سیروان له‌ منی کرد بۆیه‌ منیش پێم خۆشه‌ ئاراسته‌ی به‌رێزتانی بکه‌م،
>ده‌لێن مردن کۆتایی ژیانه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێن نه‌مێنێت چ شتێک جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ؟ ره‌نگه‌ پرسیارێکی بێ مانا بێت ؟؟


هههههههههه مه‌گه‌ر یه‌کی مه‌کینه‌یه‌ک ببه‌ستین و ئیتر به‌نزین بێت یاخود گاز ئه‌وه‌ به‌کار بێنین بۆ به‌رده‌وامی ژیان هههههههههه ،


پێنجه‌م:- له‌گه‌ڵ ڕیزوو حورمه‌تم بۆ هه‌موو تاکێکی کورد خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆیان، له‌ کۆمه‌ڵگای خۆماندا شتیك هه‌یه‌ که‌ بۆته‌ پیشه‌ی که‌سانیك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ ته‌ئلیق دانوو ناوناتۆره‌ن بۆنه‌ته‌ هۆی بێزار کردنی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌کانمان کیژۆله‌کانمان، ئایا تۆ وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م که‌سانه‌و ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌ ئێستادا تا چه‌ند باوه‌؟؟

زۆر راسته‌ تانه‌ و ته‌شه‌ره‌ لێدان ناشرینترین کرده‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی لای خۆمانه‌ ، به‌راستی کارێکی زۆر عه‌یبه‌ کاتێک گه‌نجانمان خه‌ریکی ئه‌م جۆره‌ کارانه‌نن ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ داگیر کردنی مافی ئازادی تاکه‌ که‌س بۆ نمونه‌ زۆرجار کچێک یاخود ژنێک بیه‌وێت جۆرێک له‌ جلو به‌رگ یان قژی به‌ جۆرێک رێک بخات له‌وانه‌یه‌ له‌ ترسی تانه‌ ته‌شه‌ره‌ لیدان  نه‌توانن به‌ ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و شته‌ بکه‌ن که‌ خۆیان به‌دڵیانه‌ ،،
ئینجا کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان کاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ئه‌مه‌ پیشه‌یانه‌ قسه‌ده‌که‌یت پێی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ کارێکی جوان نیه‌ که‌ تۆی گرتووته‌ به‌ر ، هه‌موو وه‌ڵامکه‌ی بریتی بێت له‌ چی باشه‌ ؟؟؟ ده‌ڵێت ئێمه‌ ته‌علیقی دروستکه‌ر ده‌ده‌ین له‌و که‌سانه‌ نه‌ک رووخێنه‌ر !!!! وا ئه‌زانێت رێزمان ده‌خوێنێت ههههههههه،



شه‌شه‌م:- ئه‌م پرسیاره‌م وته‌یه‌کی ئینگلیزیه‌ شمولی گه‌نجه‌کانمان ده‌کات هاهاها له‌ کاك رێکان یشم کردبوو بزانم تۆ ده‌ربرینت چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟؟
(life without a wife is like a kitchen without a knife)


مانای په‌نده‌که‌ بریتیه‌ له‌  (ژیان بێ ژن وه‌ک مه‌تبه‌خی بێ چه‌قۆ وایه‌)
100% ده‌ڵێم به‌ڵێ وایه‌ په‌ندێکه‌ بێ که‌م کورتی ههههههههههههههههه.
9


له‌ کۆتاییده‌ هیواخوازم چاوه‌جوانه‌کانت هیلاك نه‌که‌م
ته‌مه‌ن هه‌ر گه‌ش بێت براکه‌م
کوبان


چاوه‌که‌میت کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان ده‌ستت خۆش بێت بۆ پرسیاره‌کانت ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌نی به‌رێزتان بێت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-03-29 00:42:54

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی شه‌نێ خان،،

ده‌ست خۆشیه‌کی زۆر بۆ کاک سیروانی ئازیز..

به‌خێر هاتی بۆسه‌ر کورسی ساباته‌ فێنکه‌که‌مان کاک یادگار گیان ، هیوای ئه‌وه‌ی به‌ پرسیاره‌کانمان ماندووت نه‌که‌ین ، و پێکه‌وه‌ کات و ساتێکی ئارام به‌رینه‌ سه‌ر ..


سوپاس هاورێ گیان بۆ وته‌ جوانه‌کانت ، تۆش به‌خێر بێت بۆ نێو ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ژێر ساباتی کوردژین ، خۆشحاڵین به‌ به‌شداری به‌رێزتان له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا،،

فه‌رموو له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیاره‌ی که‌ ده‌مه‌وێت ئاراسته‌ی به‌رێزتی بکه‌م..

یه‌که‌م - کاک یادگار عه‌زابی نه‌فسی ، یان عه‌زابی جه‌سته‌یی ، زۆر زیاتر لا کاریگه‌رتره‌؟

شه‌نێ خان ئازاری نه‌فسی زۆر به‌ هێز ترو به‌ ئێش تره‌ له‌ ئازاری جسته‌یی ، بۆچی ؟ چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رووی جه‌سته‌وه‌ ئازار بدرێت ئه‌وه‌ دوای ماوه‌یه‌ک شوێنه‌واری ئه‌و ئازاره‌ پێته‌وه‌ دیار نامێنێت ، به‌ڵام ئازاری نه‌فسی هه‌موو رۆژێک ئه‌کولێته‌وه‌ و له‌ یادکردنی مه‌حاڵه‌ ئازاری نه‌فسی،،


دووه‌م - حه‌ز به‌ چی شتێکی خۆت ناکه‌یت که‌ هه‌ته‌ ، ؟ یه‌عنی له‌ڕووی ڕووخساره‌وه‌ مه‌به‌ستم نییه‌ ، له‌ڕووی ته‌بیعه‌ت و ئه‌و شتانه‌وه‌؟

تاراده‌یه‌ک ئه‌ویش  زۆر نا له‌ بێ ده‌نگیه‌که‌م هه‌ر چه‌نده‌ بێ ده‌نگیش نیم به‌ڵام وام پێ ده‌ڵێن  ههههههههههه.

سێیه‌م - چی بو که‌سانه‌ ده‌ڵێیت که‌ له‌ (خۆشه‌ویستی) په‌شیمانن؟

خۆی له‌ خۆیدا وشه‌ی په‌شیمانی بۆ هه‌رشتێک بێت که‌مێک ئه‌سته‌مه‌ جا ئه‌گه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی بێت ئه‌وا ئه‌سته‌م تره‌ ، چونکه‌ په‌شیمانی له‌ خۆشه‌یستی یه‌عنی وێرانکردنی ژیانی که‌سی به‌رامبه‌ر !!!! به‌ڵام له‌ کاتێکدا په‌شیمانی خۆشه‌ویستی ئاسه‌واری نامێنێت له‌ لای ئه‌و دووکه‌سه‌ ئه‌وه‌ ئه‌م بریاری په‌شیمانیه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه‌ بێت تا راده‌یه‌ک خۆشتره‌ به‌ڵام بریاری یه‌ک لایه‌نه‌ بێت خواش ئه‌م تاوانه‌ قبوڵ ناکات چونکه‌ به‌م برایاره‌ ژیانی که‌سێک ئه‌بخشیت به‌ ته‌نیایی به‌ ئازار به‌ داهاتوویه‌کی ناخۆش ...هتد ....
بۆیه‌ ده‌ڵێم بۆ کردنی هه‌ر کارێک په‌له‌ مه‌که‌ن له‌ بریاردان ، بۆ کۆتایی هێنان به‌ هه‌ر کارێک دیسانه‌وه‌ په‌له‌ مه‌که‌ له‌ بریاردان ،،
به‌ ئاواتی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک به‌ خۆشه‌ویستیه‌کی جوانه‌وه‌ بژین له‌ ژیاندا



چواره‌م - زیاتر چی شتێکی به‌رامبه‌ره‌که‌ت سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت؟له‌ڕووی هه‌ڵسو که‌وته‌وه‌

له‌سه‌ر خۆیی و نه‌رم و نیانی له‌ کاتی گفتوگۆ کردندا


پێنجه‌م - هه‌ست ده‌که‌یت له‌کام ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌وه‌ زیاتر نزیکیت؟

باوه‌رت هه‌بێت شه‌نێ گیان خۆت وه‌بزانم تا راده‌یه‌ک ئاگاداریت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ زۆر نزیکم به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ رۆژانه‌ زۆر له‌سه‌ر خه‌تن ، وه‌کو کاک هیێمن و کاک رێکان هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان رۆژانه‌ زۆر سه‌ریان قاڵه‌ به‌ ئیش و کاری یانه‌وه‌ یاخوا ته‌مه‌نیان درێژ بێت به‌ڵام جار جار هه‌ر یه‌خه‌یان پێ ده‌گرین و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین  ههههههههه  کاکه‌ سیروان و کاکه‌ سه‌روه‌ر و سۆزی خان و شازده‌ شه‌نێ خان تینا خان و چاوه‌خان ئه‌مانه‌ په‌یوه‌ندیم زۆر باشه‌، کاکه‌ شاد و کاکه‌ بێستونیش په‌یوه‌ندیم باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵام ئه‌وان که‌متر دێنه‌ خه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ئیش و کاری ده‌ره‌وه‌ تا رادیه‌ک سه‌رقاڵن هیوای له‌ ش ساغیان بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا ،،


شه‌شه‌م - چی شتێک له‌دنیادا کاک یادگار ئازار ده‌دات؟

خیانه‌ت و بێ وه‌فا بوون ،


حه‌وته‌م - گه‌ر لێت بپرسم چۆن باس له‌که‌سایه‌تی (شه‌نێ) ده‌که‌یت ؟ به‌س واهه‌ستکه‌ خۆم ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ت نه‌کردووه‌

گوڵێکه‌ له‌ باخچه‌ی کوردژیندا هه‌میشه‌ له‌ گه‌ش بوونه‌وه‌وه‌ جوان بوونه‌وه‌ دایه‌ بۆ به‌خشینی مانایه‌کی جوانتر به‌ژیان ،،،


هه‌شته‌م - به‌ چی وشه‌یه‌ک کاک یادگار ، تۆڕه‌ ئه‌بێت؟

هههههههههههههه ناڵێم دوایی وام پێ ئه‌ڵێن  چۆن مرۆڤ نوقته‌ی زوعفی خۆی ئاشکرا ده‌کات هههههههه


نۆیه‌م - من ده‌ڵێم (قورئان به‌هاری موسوڵمانانه‌) ئه‌ی بۆچۆنی تۆ چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌؟

وته‌یه‌کی زۆر جوانه‌ قورئان کتێبێکی زۆر پیرۆز به‌لای موسڵمانانه‌وه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ین کاتێک ئێمه‌ باسی موسڵمان بوونی خۆمان ده‌که‌ین موسڵمان بین وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ قورئاندا هاتووه‌ نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت !!!!

ده‌یه‌م - کام پرسیار گرانگترین پرسیاره‌ ، حه‌زت ده‌کرد ته‌رکی بکه‌یت؟ له‌کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ..

باشه‌ با کاتی خۆی بێت ئه‌یڵێم ،،،


هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت ...  هیوای ژیانێکی شادو کامه‌ران بۆتۆ..
سه‌رکه‌وتو بیت و له‌خۆشیدا بژیت.


سوپاس هاورێ گیا هیوای ژیانێکی خۆشتر بۆ تۆش به‌رێزم ، ده‌ستت خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا خۆشحاڵ بووم به‌بینینی پرسیاره‌کانت ، هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بووبێت ،،.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-03-29 13:30:12

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2017-01-15
په‌یامه‌كان: 2538
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

ده‌ستو په‌نجه‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان
به‌خێر هاتنێکی زۆر گه‌رمی کاکه‌ یادگار گیان ئه‌که‌م بۆ ناو سه‌باته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

چه‌ند پرسیرێک
1-ناخۆشترین رۆژت چ رۆژێک بوو و چی بوو ؟؟؟
2-به‌هره‌ی ژه‌نینی  مۆسیقا هه‌یه‌، ئه‌گه‌رش نا بۆچی ؟؟
3-چی تۆ هێمن  ئه‌کات ؟
4-حه‌زت به‌ وه‌رزش هه‌یه‌ و چ جۆرێک ؟؟
5-خۆشترین شوێنی کوردستان کوێێه‌ به‌لاته‌وه‌ ؟
6-به‌ کام ئه‌کته‌ری کورد سه‌رسامی و وه‌ به‌ کام ئه‌کته‌ری بیانی ؟
7- گه‌ر بابه‌تێكت نوسی زۆر پییوه‌ ماندووبیت وئه‌ندامان ده‌ست خۆشیت لێ نه‌كه‌ن وه‌ڵامت چۆن ده‌بێت ؟
8- کاکه‌ یادگار خۆشترین به‌سه‌رهاتت ئه‌توانی بۆ مانی بگێرییته‌وه‌!!

هیوادارم به‌ پرسیاره‌کانم دلگران نه‌بیت
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوام

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-03-29 17:07:07

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

لێم مە پرسە بۆچی ئەمرۆ ژورەکەم واڕازاوەیە
ئەمڕۆ  باخچەی حەوشەکەشمان زۆر بۆن خۆش و گەشاوەیە
میوانێکی ئازیزم دێت وەک گیانم خۆشم ویستوە
ئەی نابینی فه رشی رۆحم بۆ پێشوازی راخستوە



بەراستی خۆشبەختم دوای دابرانێکی زۆرم و گەڕانەوەم ئەبینم براکەم میوانی ساباتە ھێندە خۆشبەختم کەناتوانم بە نووسین دەری ببرم ..... سەرچاومان ھاتی کاکەیادەی لەدڵ شیرین بەراستی ئەندامێکی خوێن شیرین  بەڕێز  دڵسۆزیت خوازیارم پرسیارەکانم نەبێتە ھۆی ماندوبونت لەکاتى وەڵام دانەوەت دا ...


دەمەوێت بپرسم


1.ئەوشتە چیە لەژیانت دا خەیاڵەکانت ئەدزێ ؟
2.وەک خوێندمەوە كاك yadgar رقی لەخیانەتە..ئەگەر کەسێک خیانەتی لێبکات کاردانەوەی چۆن دەبێت؟
3.پێناسەت بۆ باوک چییە؟
4.جیاوازی ھاورێیەتی کردن لەنێت و لەدەرەوەی نێت چییە .. پێت وایە ھاورێکانی نێتمان دەتوانن وەک ھاورێکانی دەرەوەمان بن ؟
5.قه‌ڵه‌مێك بده‌مه‌ ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی و چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌ وه ك بــرايه ك؟
6.موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟
7.له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كان چۆنیت؟
8.له‌ چی په‌شیمانی؟
9.دڵت به‌چی ژیان خۆشه‌؟
10. ئه توانيت وه سفيكى هه لسو كه وتى رۆژه‌خــــان بكه يت لــه يانه بيت وايه كه سيكى چونه  ؟



هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوام له هه ربواريك بيت خوشه

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-03-29 23:04:09

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکا گیان


ده‌ستو په‌نجه‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان
به‌خێر هاتنێکی زۆر گه‌رمی کاکه‌ یادگار گیان ئه‌که‌م بۆ ناو سه‌باته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین




چه‌ند پرسیرێک

1-ناخۆشترین رۆژت چ رۆژێک بوو و چی بوو ؟؟؟

ناخۆشترین رۆژ له‌ ژیانی مندا که‌ هه‌رگیز ناتوانم له‌ یادی بکه‌م رۆژی 28/7/2008 رۆژی خۆ پیشاندانه‌که‌ی که‌رکوک دژی ماده‌ی (24) خه‌ڵکی که‌رکوک رێکیان خست ، منیش وه‌کو تاکێکی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ جه‌ند هاورێێه‌کم به‌شداریمان کرد له‌و خۆ پیشاندانه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ کۆتایدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆ کوژی تێدا روویدا ئیتر ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی بێ تاوان بریندار بوون و شه‌هید بوون ، منیش له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کم  له‌و کرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ بریندار بووین ،به‌راستی دیمه‌نێکی زۆر ناخۆشی هه‌بوو  به‌لامه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر کات به‌و شوێنه‌دا تێ ئه‌پرم ئه‌ورۆژه‌ ره‌شه‌م  بیر دێته‌وه‌ ،،


2-به‌هره‌ی ژه‌نینی  مۆسیقا هه‌یه‌، ئه‌گه‌رش نا بۆچی ؟؟

وه‌کو به‌هره‌ نیمه‌ به‌ڵام حه‌ز به‌ ژه‌نین ده‌که‌م و جار جار هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م زیاتر حه‌ز به‌ فێر بوونی گیتار ده‌که‌م،


3-چی تۆ هێمن  ئه‌کات ؟

ته‌نیایی


4-حه‌زت به‌ وه‌رزش هه‌یه‌ و چ جۆرێک ؟؟

به‌ڵێ حه‌زم له‌ وه‌رزش هه‌یه‌ کاتی خۆی یاریچی دوو گۆڵی بووم که‌مێکیش باش بووم به‌ده‌می خۆم نه‌بێت هههههههههه ، به‌ڵام ئێستا حه‌ز به‌ یاری تێنس ئه‌که‌م زۆر لام خۆشه‌ ،،


5-خۆشترین شوێنی کوردستان کوێێه‌ به‌لاته‌وه‌ ؟

زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستانم بینوه‌ به‌ڵام خۆشترینیان به‌ لامه‌وه‌ سلێمانیه‌ که‌ شارێکی زۆر خۆش و جوانه‌ به‌لامه‌وه‌ ،،


6-به‌ کام ئه‌کته‌ری کورد سه‌رسامی و وه‌ به‌ کام ئه‌کته‌ری بیانی ؟

له‌ کوردیدا به‌راستی شوان عطوف زۆر سه‌ره‌نجی راکێشاوم ئه‌کته‌رێکی زۆر به‌ توانایه‌ هیوای له‌ش ساغی بۆ ده‌خوازم و به‌هیوای کاری جوانتر له‌ بواری هونه‌ریدا،،

به‌س له‌گه‌ڵ بیانیه‌کاندا به‌ینم زۆر باش نیه‌و که‌م سه‌یریان ده‌که‌م به‌س کاتی خۆی  رامبۆ زۆر سه‌ره‌نجی راکێشا بوم چونکه‌ له‌ شه‌ر کردندا زۆر ئازا بووو ههههههههه..


7- گه‌ر بابه‌تێكت نوسی زۆر پییوه‌ ماندووبیت وئه‌ندامان ده‌ست خۆشیت لێ نه‌كه‌ن وه‌ڵامت چۆن ده‌بێت ؟

کاکه‌ گیان ئه‌م باسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کی تریش باس کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست خۆشی ناردن بۆ بابه‌ت‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی یادگار له‌ نوسینی بابه‌ت به‌خشینی زانیاری و سود گه‌یاندنه‌ به‌ که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌گینا من هیچ کات بۆ ده‌ست خۆشی بابه‌ت نانوسم ، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌ندام ده‌ست خۆشی ده‌نێرێت مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ ئاماده‌که‌ری بابه‌ت، زۆریش به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بابه‌تێکدا ده‌ست خۆشیم بۆ نه‌یه‌ت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌ ته‌نیشت په‌یام ناردنی بابه‌ته‌وه‌ به‌شی چه‌ندجار بینراو هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ که‌ ده‌بینم رێژه‌ی بینی بابه‌ته‌کان له‌ لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه‌ بینراوه‌،،


کاکه‌ یادگار خۆشترین به‌سه‌رهاتت ئه‌توانی بۆ مانی بگێرییته‌وه‌!!

جارێکیان له‌ به‌شی ناوخۆیی بوین دانیشتبوین له‌گه‌ڵ هاورێیاندا ژماره‌مان 5 که‌س بوین له‌ ژوورێکدا بۆ خۆمان زۆر به‌خۆشی ئه‌مان گوزه‌راندا ، ئیتر پیاو که‌ که‌وته‌ به‌شی ناوخۆییه‌وه‌ بۆ چا لێنان زۆر ئازایه‌ ، هه‌ر بێ ئیش بووینایه‌ ئه‌چوین چایه‌کمان لێ ده‌نا ئیتر کات دره‌نگ زوو کێشه‌ نه‌بوو ، شه‌وێکیان دره‌نگان دانیشتبووین یه‌کێک له‌ هاورێکان وتی ئه‌چم چایه‌ک لێ ئه‌نێم وه‌لله‌ چوو چای لیناو هاته‌وه‌ چای بۆ له‌ به‌رده‌ستمان دانا به‌ڵام هه‌ر به‌بینینی چایه‌که‌ هه‌ستت ده‌کرد ئه‌مه‌ به‌س له‌ چا ناکات چونکه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ سپی دیاربوو  ئیتر هه‌ر که‌سه‌و قومی له‌ چای خۆیدا زۆر سوێر بوو پاشان دامان نایه‌وه‌ هه‌ر سه‌یری یه‌کترمان ده‌کرد که‌س قسه‌ی ناکرد وه‌لله‌ ئیتر یه‌کێک به‌ چا لێنه‌ره‌کی وت تۆش قوم له‌ چا که‌ت بده‌ بزانه‌ تامی چی ئه‌دات که‌ تامی کرد یه‌کسه‌ر وتی ئه‌مه‌ بۆ وا سوێره‌ ههههههه ئه‌مه‌ له‌ جیاتی شه‌کری تێبکات چوو بوو خوێ کردبووه‌ ناو چایه‌که‌ چونکه‌ خوێ دان و شه‌کرد دانه‌که‌مان وه‌کو یه‌ک بوون ئه‌گه‌ر باش دیقه‌تت نه‌دایه‌ بۆت لێک ناکرایه‌وه‌ ئیتر ئه‌و شه‌وه‌ تاکو به‌یانی هه‌ر به‌یه‌کتر پێ ئه‌که‌نین ، هه‌تاکو ماوه‌یه‌کی زۆریش کاتێک له‌ کافتریای زانکۆ دابنیشتاینایه‌ چامان بخواردایه‌ ئه‌و به‌زمه‌مان بیر ئه‌هاته‌وه‌ ئیتر له‌سه‌ر مێزه‌که‌ش ئه‌که‌وتینه‌ پێکه‌نین ئه‌وه‌ی له‌ نزیکمان بوایه‌ وای ئه‌زانی شێت بووین هههههههههه،،


هیوادارم به‌ پرسیاره‌کانم دلگران نه‌بیت
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوام،


سوپاس ئه‌زیزم هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌رێزیش له‌ ژیاندا ، به‌ هیوائه‌وه‌ی وه‌لڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بوو بێت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-03-29 23:18:44

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی هاورێی زۆر به‌رێز رۆژه‌خـــــان


لێم مە پرسە بۆچی ئەمرۆ ژورەکەم واڕازاوەیە
ئەمڕۆ  باخچەی حەوشەکەشمان زۆر بۆن خۆش و گەشاوەیە
میوانێکی ئازیزم دێت وەک گیانم خۆشم ویستوە
ئەی نابینی فه رشی رۆحم بۆ پێشوازی راخستوە



زۆر زۆر سوپاس هاورێێ هه‌میشه‌ به‌وه‌فا بۆ وشه‌ی هاورێێه‌تی بۆ ئه‌و ده‌ربرینه‌ جوانه‌ت ،یاخوا ده‌ست و په‌نجه‌ت هه‌میشه‌ وشه‌ی ره‌نگینی لێ نه‌برێت له‌ ژیاندا،،



بەراستی خۆشبەختم دوای دابرانێکی زۆرم و گەڕانەوەم ئەبینم براکەم میوانی ساباتە ھێندە خۆشبەختم کەناتوانم بە نووسین دەری ببرم ..... سەرچاومان ھاتی کاکەیادەی لەدڵ شیرین بەراستی ئەندامێکی خوێن شیرین  بەڕێز  دڵسۆزیت خوازیارم پرسیارەکانم نەبێتە ھۆی ماندوبونت لەکاتى وەڵام دانەوەت دا ...


خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم که‌ هاورێیه‌کی ئازیز و به‌رێزی وه‌کو تۆ ده‌بینم که‌ به‌شداره‌ له‌گه‌ڵماندا له‌م ته‌وه‌ره‌ی میونداریه‌ ، یاخوا به‌خێر بێته‌وه‌ هاورێ گیان یانه‌ت رۆشن کردوه‌ راسته‌ ماوه‌یه‌ک دیار نیت به‌ڵام هاورێ گیان هه‌واڵم پرسیوت و په‌سیارم کردوویت له‌و دۆستان و هاورێێانه‌ت که‌ په‌یوه‌ندیت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا،


دووباره‌ خۆشحاڵم به‌ بینی په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت و به‌ پرسیاره‌ رازاوه‌کانت
دەمەوێت بپرسم



1.ئەوشتە چیە لەژیانت دا خەیاڵەکانت ئەدزێ ؟

بینینی ئه‌و که‌سانه‌ی رۆژێک له‌ رۆژان هاورێ و دۆستم بوون،،


2.وەک خوێندمەوە كاك yadgar رقی لەخیانەتە..ئەگەر کەسێک خیانەتی لێبکات کاردانەوەی چۆن دەبێت؟

هه‌تاکو بۆم بکرێت هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌و که‌سه‌ دووربم له‌ هیچ جیگایه‌ک نامه‌وێت بیبینم ،،


3.پێناسەت بۆ باوک چییە؟

هه‌ست و سۆزه‌ ، ژیانه‌ ، جوانیه‌ . کاتێک خواوه‌ند باوکێکی میهره‌بان ده‌به‌خشێت به‌ مرۆڤه‌کان،


4.جیاوازی ھاورێیەتی کردن لەنێت و لەدەرەوەی نێت چییە .. پێت وایە ھاورێکانی نێتمان دەتوانن وەک ھاورێکانی دەرەوەمان بن ؟

هاورێێه‌تی : بریته‌یه‌ له‌ دورگه‌یه‌ک که‌ مه‌ودای دووریه‌که‌ی تا ئێستا دیاری نه‌کراوه‌..

یاخود هاورێیه‌تی گرێبه‌ستێکی تیجاریه‌ به‌ مه‌به‌ستی سود گه‌یاندن به‌ یه‌کتر له‌ هه‌موو بوراه‌کانی ژایاندا له‌نێوان دوو دڵ و دوو رۆحدا ئه‌نجام ئه‌درێت .


وه‌کو خۆم زۆر به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا هاورێیه‌تی بکه‌م له نێت یاخود ده‌ره‌وه‌ی نێت ، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بزانین کێ و چۆن هاورێ بۆ خۆمان دیاری ده‌که‌ین ؟؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک په‌یمانی هاورێیه‌تی ده‌بیستین ؟؟
بۆیه‌ له‌ هه‌ر جێگایه‌ک مرۆڤ کاتێک هاورێه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ری ده‌به‌ستێت مه‌رجی یه‌که‌م رێزگرتنه‌ ئه‌بێت هه‌بێت له‌ نێوان ئه‌و دووکه‌سه‌دا،کاتێک رێز هه‌بوو له‌ نێوان دوو هاورێدا ئه‌وکات ئه‌توانین ئامانجی هاورێیه‌تیه‌که‌مان دیاری بکه‌ین ئایا ته‌نیا بۆ کات به‌سه‌ر بردن هاورێیه‌تی ده‌که‌ین ؟؟ یان بۆ ئالۆگۆری زانیاری و سود گه‌یاندن به‌ یه‌کتر له‌ هه‌موو بوراه‌کاندا یاخود ئه‌و بواره‌ی تێدا شاره‌زایت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کات زۆرجار مرۆڤ له‌ ژیاندا چ له‌ نێت یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی نێت له‌وانه‌یه‌ توشی هاورێی خراپ بێت  ، بۆیه‌ زۆر جار هاورێیه‌تی له‌ نێت ئه‌بێت تاراده‌یه‌ک به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوا رۆژدا په‌شیمانی له‌ دوا نه‌بێت ،،

به‌خۆشحاڵیشه‌وه‌ ده‌ڵێم به‌ڵێ له‌ نێتدا کۆمه‌ڵێ هاورێی زۆر به‌رێزو خۆشه‌ویستم هه‌یه‌ که‌ هیچیان که‌متر نیه‌ له‌و هاورێێانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نێت هه‌مه‌،
له‌ کۆتایدا هیوا خوازین له‌ ژیاندا له‌گه‌ڵ هاورێی به‌رێزو ره‌وشت به‌رز له‌ نێت بتوانین هاورێیه‌تی ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ دوور بین له‌ که‌سێکی نیاز خراپ ( ئامین)‌



5.قه‌ڵه‌مێك بده‌مه‌ ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی و چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌ وه ك بــرايه ك؟

هه‌رچه‌نده‌ زۆر ئاگاداری کاره‌کانت هه‌م له‌ یانه‌ی کوردژین  که‌سێکیت باش له‌ مانای ژیان گه‌یشتویت له‌ یانه‌یه‌کی وه‌کو کوردژیندا توانیوته‌ جێگه‌ی خۆت بکه‌یته‌وه‌ له‌ ناوماندا به‌ کاره‌ جوانه‌کانت حه‌قه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری له‌ تۆوه‌ وه‌رگرین  ،،
به‌ڵام وه‌کو هاورییه‌ک که‌ داوای ئامۆژگاریم لێ ئه‌که‌یت بۆیه‌ منیش پێ ده‌ڵێم ::
به‌ هیواوه‌  بژێ له‌ ژیاندا هه‌میشه‌ به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ کاره‌کانت ئه‌نجام بده‌ دوا رۆژێکی پرشنگدار بێنه‌ کایه‌وه‌ بۆ خۆت بۆ که‌س و کارت بۆ ئه‌ه‌وانه‌ی رۆژێک له‌ رۆژان دۆست و هاورێێت بوون،


 
6.موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟

ئه‌و رابردووه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا به‌هه‌ڵه‌ به‌رێم کردووه‌


7.له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كان چۆنیت؟

خوا هیدایه‌تمان بدات له‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی باشتر، به‌ دوورمان بگرێت له‌ کاری خراپه‌،


8.له‌ چی په‌شیمانی؟

له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆم که‌ به‌شێکی ژیانم به‌ بێ ئاگایی به‌رێ کرد.


9.دڵت به‌چی ژیان خۆشه‌؟

ئه‌گه‌ر بڵێم دڵم به‌م ژیانه‌ خۆش نیه‌ نابێته‌ هه‌ڵه‌ ، به‌ڵام وه‌کو وتوومه‌ هه‌ر گه‌ش بینم بۆ ژاینێکی خۆش ،

10. ئه توانيت وه سفيكى هه لسو كه وتى رۆژه‌خــــان بكه يت لــه يانه بيت وايه كه سيكى چونه  ؟

رۆژه‌ خــــــان: که‌سێکی وریا، خۆشه‌ویست له‌ نێو ئه‌نداماندا ، به‌رێز ، نمونه‌ی ره‌وشتی جوان ، به‌ وه‌فا بۆ مانای هاورێیه‌تی ،


هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوام له هه ربواريك بيت خوشه

زۆر سوپاس هاورێ گیان هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌رێزیش له‌ ژیاندا ،
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌نی به‌رێزتان بوو بێت،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-03-30 09:23:58

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

slaw latoi zor barez mn haz nakam prsyar li bkam
tanha awat axwazm taman drezhu dl xoshu kamaran byt
hewa xwazm ka hamisha lalutka barzakani zhyana byt bawanakam
xosh7al abm basarkawtni hamishayt hawrey azez
katt aram

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-03-30 09:42:39

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

KcHa..MrWaRi نووسی:

slaw latoi zor barez mn haz nakam prsyar li bkam
tanha awat axwazm taman drezhu dl xoshu kamaran byt
hewa xwazm ka hamisha lalutka barzakani zhyana byt bawanakam
xosh7al abm basarkawtni hamishayt hawrey azez
katt aram

سڵاو بۆ تۆی هاورێی زۆر به‌رێزو خۆشه‌ویست کچه‌ مراواری گیان
هاورێێ گیان زۆر زۆر سوپاس ئه‌و ده‌ربرینه‌ جوانه‌ی به‌رێزتان ده‌که‌م که‌ بۆ من هه‌تانه‌ ،
سوپاس بۆ وته‌ جوانه‌کانت به‌رێزم ،
هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی به‌رێزیش ده‌خوازم له‌ ژیاندا ،
وه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ به‌رێ کردنی کاروباره‌کانی رۆژانه‌تدا ،،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو چرکه‌ ساته‌کانی ته‌مه‌نت پر بێت له‌ ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆت هاورێ گیان ،،،
وه‌ له‌ کۆتایدا خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم که‌  له‌م ماڵه‌ جوانه‌دا له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌کو ئێوه‌ی به‌رێزم کۆبوینه‌ته‌وه‌،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت کچه‌ مرواری گیان بۆ به‌شداری کردنت له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-03-30 11:34:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

slaw em katatt bash kak yadgar mnish baxerhatni toy aziz akam bo em sabata jowanaya hiway taman derji u sakawtan bo toy barez axawzim la xway gawre axwazim hemisha la xoshiya bejit nazanim ch persiyar la chanbtan bikam barasti andaman hichiyan naheshtowa ka mnish bekam balam mnish chand persiyar la jiyant akam.......
emash persiyarakama
1_aya kak yadgar ba mndali kuraki shaitan bowa yan na chand jar penjaray drawsyakanat shkandwa..
2_aya la qotabxana zirak bowa mn wam bo achat ka qotabiyaki zirak boit xoshterin kat la qotabxana cha katak bowa
naxoshterinishi kama bowa
hehehehh bebura her aw 2 persiyaram habo lawanaya pesiyarakanim la jegay xoyan nabobet

la xwa dawakarim her sarkawtu bit la karakanet inshalla hemo awat u xoziyakanet ba di yen kataki xosh bo toy aziz axwazim

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-03-30 12:28:05

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی فریشته‌ی کورد گیان :


slaw em katatt bash kak yadgar mnish baxerhatni toy aziz akam bo em sabata jowanaya hiway taman derji u sakawtan bo toy barez axawzim la xway gawre axwazim hemisha la xoshiya bejit nazanim ch persiyar la chanbtan bikam barasti andaman hichiyan naheshtowa ka mnish bekam balam mnish chand
persiyar la jiyant akam.......


زۆر زۆر سوپاس هاورێی به‌رێزم  فریشته‌ی کورد گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت و بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت که‌ ده‌رت بریوه‌ بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ ، خۆشحاڵم به‌ وته‌ جوانه‌کانت و به‌ به‌شداریه‌که‌ت هاورێ گیان ، هیوای له‌ش ساغی بۆ تۆی ئازیزیش ده‌خوازم له‌ ژیاندا ، ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ کاره‌کانتدا هاورێ گیان ،،


emash persiyarakama

1_aya kak yadgar ba mndali kuraki shaitan bowa yan na chand jar penjaray drawsyakanat shkandwa..

وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خۆم هار بم نا هار نه‌بووم به‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵئه‌سام دائه‌نیشتم به‌راستی هار بوون به‌شی منیشیان دابوو له‌و هارییه‌ی خۆیان هههههههههه، به‌س شکورد بۆ خوا له‌ چالاکی په‌نجه‌ره‌ شکاندن بێ به‌شم بووم هههههههههه که‌واته‌ نه‌م شکاندووه‌ ،


2_aya la qotabxana zirak bowa mn wam bo achat ka qotabiyaki zirak boit xoshterin kat la qotabxana cha katak bowa
naxoshterinishi kama bowa


زۆر زۆر زیره‌ک نه‌بووم به‌ڵام ته‌مه‌ڵیش نه‌بوو یه‌عنی به‌شی خۆم شتم ئه‌زانی له‌وانه‌کاندا په‌که‌م ناکه‌وت ،مامۆستاکان گله‌ییان لێم نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه‌ ،

خۆشترین قۆناغی خوێندنیش به‌لامه‌وه‌ پۆلی 5 وێژه‌یی بوو ئه‌و ساڵه‌ زۆر خۆش بوو به‌لامه‌وه‌ ، وانه‌کانمان زۆر خۆش بوون ئیتر هه‌ر نه‌مزانی چۆن ئه‌وساڵه‌ ته‌واو بوو، ژماره‌شمان که‌م بوو ، چونکه‌ ئه‌و کات خه‌ڵکی زۆر ناهاتن بۆ به‌شی وێژه‌یی( ئه‌ده‌بی) زۆر که‌س ئه‌یوت ئه‌وه‌ شوێنی خوێندکاری ته‌مبه‌ڵه‌ ههههههههههههههه هه‌رچی ئه‌هات رووی ئه‌کرده‌ به‌شی زانستی دوایی له‌ پۆلی شه‌ش هاوری لێ هه‌ڵ ئه‌سا له‌ تاو زۆری وانه‌کان هههههههههههههه،،

ئاخر ساڵی خوێندنم زۆر لا ناخۆش بوو که‌ زانکۆم ته‌واو کرد ، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی ماڵئاوایی کۆتایی ده‌که‌یت له‌ هاورێێانت ،،،
46


hehehehh bebura her aw 2 persiyaram habo lawanaya pesiyarakanim la jegay xoyan nabobet

ده‌ستت خۆش بێت فریشته‌ گیان پرسیاره‌کانت زۆر جوان بوون هاورێ گیان ، جارێکی تریش زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی به‌شداری به‌رێزتان له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا،،


la xwa dawakarim her sarkawtu bit la karakanet inshalla hemo awat u xoziyakanet ba di yen kataki xosh bo toy aziz axwazim

سوپاس به‌ قوربان هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش له‌ ژیاندا ، هه‌میشه‌ له‌ خۆشیدا بیت هاورێ گیان ،
به‌ هیوای ئه‌وه‌م پرسیاره‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بوو بێت ،، کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-03-30 13:01:12

TEHRAN BEST BOY
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-04-17
په‌یامه‌كان: 152
WindowsVistaMSIE7

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

کاک یادگار سوالکم هیه اویش اوای اگه روژک کورکی ایرانی بتا او شاری که لی البته نازانم جنابتان له کها شارین چونی رفتار اگل دکن کیوان دوستی؟

Kurdzhin
میخوام بگم دوست دارم اما زوده اما یه روز آخرش میفهمی دوست دارم شاید اون روز همین الان باشه
دوست دارم غریبه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-03-30 21:05:52

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

خۆش هاتیت ئاغای مهابادی بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ عه‌زیزم،

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت ئاغا گیان هه‌موو که‌سێک ئازاده‌ بۆی هه‌یه‌ له‌م شاره‌ بژیت ، ئێره‌ شاری فره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ ،،

وه‌ ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترتان ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ فه‌رموو په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ ئیمه‌یله‌وه‌


yad_yad19@yahoo.co.uk

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-03-31 14:33:43

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

sarata slaw
dastt xosh byat kaka sirwan
zor baxer byat kaka yadai bram
sarata choni bashi a7walt
hiwadarm zor bash bit
mnish am chand pirsearat le akam

1:nawi aw ktebaman pe bile ka xwendwtawa w zort ba dl bwa?

2: kaka yadgar zw twra abyat waya?

3:kaka yada penasaeaki am dwana bka(lava w mn)

4:baseki kurti sardami zankoman bo bka.

5:kaka yada kaseka mn chon wasfi akm? bzanm ziraki
hhhhh


hiwai sarkaw tin w sarfrazit bo daxwazim
sarkaw tw bit la gisht bwarakani zheanda

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nwa (2010-03-31 14:37:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-03-31 18:08:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامه‌کانی هاورێ دڵسۆزه‌که‌ی یانه‌ نوا ( هاوناز)


sarata slaw
dastt xosh byat kaka sirwan
zor baxer byat kaka yadai bram
sarata choni bashi a7walt
hiwadarm zor bash bit
mnish am chand pirsearat le akam



زۆر سوپاس نوا خان بۆ به‌شداری به‌رێزتان له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ،خۆشحاڵین هاورێ گیان به‌ بینینی پرسیاره‌کانت ،
هیوای باشی بۆ تۆش ده‌خوازم له‌ ژیاندا ،



1:nawi aw ktebaman pe bile ka xwendwtawa w zort ba dl bwa?

یه‌که‌م جار‌ که‌ کتێبم خوێنده‌وه‌ رۆمانی دایکم خوێنده‌وه‌ که‌ زۆرم به‌دڵ بوو،،


2: kaka yadgar zw twra abyat waya?

هههههههههههههه توره‌بون!!! نانا هاورێ گیان من زوو توره‌ نابم
توره‌بوون شتێکی باش نیه‌ بۆ مرۆڤ ، هیوام وایه‌ که‌س له‌ ژیاندا توره‌ نه‌بێت ،،



3:kaka yada penasaeaki am dwana bka(lava w mn)

لاڤه‌ و هاوناز . دوو ئه‌ستێره‌ن له‌ ئاسمانی کوردژیندا ئه‌گه‌ر دیاریش نه‌بن به‌ڵام هه‌میشه‌ هه‌ن له‌ یادو یاده‌وه‌ریه‌کانی ئێمه‌ی ئه‌نداماندا ، هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا سه‌رکه‌وتوو بن له‌ کاره‌کانتاندا،،


4:baseki kurti sardami zankoman bo bka.

له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا خوێندکار پێ ده‌ڵێن قاز ههههههههههه هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ وشه‌یه‌کی ناشرینه‌ ئیتر بڵێن چی براده‌رانی زانکۆ وا راهاتوون له‌سه‌ری ئێ من له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێیان ئه‌وتین قاز هه‌ر خه‌ریکی چاو گێران بووین هههههههههه ، عاده‌ته‌ن خوێندکار له‌و قۆناغه‌ که‌م تێکه‌ڵاو ده‌بێت هه‌میشه‌ خویندکار که‌مێک دووره‌ په‌رێز ده‌بێت له‌ کۆمه‌ڵ و ئه‌م شتانه‌ ، ئیتر قۆناغی دوو که‌ دێت ئیتر خوێندکار نزیک ئه‌بێته‌وه‌ له‌ چه‌ند خۆشیه‌یه‌ک چاوی ئه‌کرێته‌وه‌ له‌ ناو کۆرو مه‌جلیسدا قسه‌ی خۆش ده‌کات ههههههههههه ئیتر باوکی باوکم وا ده‌زانێت دونیا هی ئه‌وه‌و ته‌واو ههههههههه،جگه‌ له‌وه‌ش که‌ مه‌رحه‌له‌ یه‌که‌کان دێن ئه‌رواته‌ پێشیان یه‌چێت تۆله‌ی پاری خۆی ئه‌کاته‌وه‌ هههههههههههه،که‌ ئه‌رۆیه‌ن ناو قۆناغی سێوه‌ ئینجا ئه‌لێت ئه‌بێت مشورێکی خۆم بخۆم بۆ دوا رۆژ ههههههههه کاره‌کانی زۆر به‌ جدی ئه‌کات وه‌ک له‌ قۆناغه‌کانی پێشوتری ئیتر خۆی له‌ کۆمه‌ڵێک شت ئه‌گرێته‌وه‌ تاکو شتێک به‌شتێک بکات ،، ئینجا دێنه‌ سه‌ر قۆناغی 4 وه‌ی که‌ ناخۆشه‌ هه‌ر نازانی چۆن ئه‌م قۆناغه‌ ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئاگا دێته‌وه‌ کڵاوه‌که‌ ئه‌خه‌نه‌ سه‌رت ههههههههههههه،یه‌لله‌ بۆ حه‌فله‌ی ته‌خه‌روج ،
ئه‌مه‌ کورته‌ باسێکی هه‌ر چوار قۆناغه‌که‌ بوو ئه‌که‌ر پێویسته‌کات قۆناغه‌کانی دوای زانکۆش باس ئه‌که‌م ههههههههههه،



5:kaka yada kaseka mn chon wasfi akm? bzanm ziraki
hhhhh


ئه‌م ماسته‌ گوریسێکی تیدایه‌ هههههههه ، ئه‌مه‌ وه‌سفی تۆیه‌ بۆ من کورێکی باش له‌سه‌ر خۆ زوو زوو هه‌واڵی هاورێێکانی ئه‌پرسێت و که‌سیان له‌ یاد ناکات ههههههههههههه . وانیه‌ ؟؟

hiwai sarkaw tin w sarfrazit bo daxwazim
sarkaw tw bit la gisht bwarakani zheanda


زۆر سوپاس هاورێ گیا دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت بۆ پرسیاره‌کانت ، هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێز بێت ،، کاتت شاد،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net