❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-02-03 19:30:03

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-12-09
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsVistaFirefox

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

به‌خێر بێیت خوشکی ئازیزمان نما خان ، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ، کاره‌کانی به‌ڕێزتان له‌ یانه‌ و به‌تایبه‌تی ڕازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی ئازیزان جێگای شانازیمانه‌ و ڕوخسارێکی قه‌شه‌نگی به‌خشیوه‌ به‌ کوردژین ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم .
1_  نما خان له‌ یانه‌ که‌سێکی بێ ده‌نگ و له‌سه‌رخۆدیاره‌ ، ئایا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی به‌ڕێزتانه‌ ؟
2_  به‌ڕێزتان ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ یانه‌ی کوردژین کار ئه‌که‌ن و جێ په‌نجه‌تان دیاره‌ له‌ ڕازاندنه‌وه‌ی یانه‌ ، پێت وایه‌ یانه‌ی کوردژین
      ئێستاش به‌ هه‌مان گوڕ و تینی سه‌ره‌تا به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ئه‌نێت ؟
3_  وه‌ک هه‌مومان ئه‌زانین یانه‌ی کوردژین زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ خزمه‌تی ئازیزان ئه‌کات ، به‌ڕای به‌ڕێزتان سه‌رده‌می زێڕینی کوردژین
      چ کاتێک بووه‌ ؟
4_  ڕات چیه‌ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای کوردژین ؟

دووباره‌ به‌خێر بێیت و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#22 2010-02-04 06:17:39

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروانی ئازیزوبۆماندووبوونی....
به‌خێرهاتنی خووشکی به‌ڕێزم (نما)خان ده‌که‌م هیوادارم هه‌میشه‌سه‌رکه‌وتووبیت گیانه‌که‌م به‌خێرهاتیت سه‌رچاووان گیانه‌که‌م یانه‌ت ڕازانده‌وه‌ئه‌خوازم
کات وساته‌وه‌ختێكی ئاراممان له‌گه‌ڵدابه‌سه‌ربه‌ریت ئه‌زیزم چه‌ندپرسیارێكم هه‌یه‌ له‌به‌ڕێزتان هیوادارم نه‌بنه‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت

1.(بێ تواناترنین مرۆڤ ئه‌وکه‌سه‌یه که‌له‌هه‌موومان به‌تواناتره‌)خاووه‌نی چ هه‌ستێكیت به‌رامبه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌؟؟

2.گریانی دایک؟؟باووه‌شی باوک؟؟نازی برا؟؟خۆشه‌ویستی خووشک؟؟ناخی به‌ڕێزتان له‌ئاستی ئه‌م ووشانه‌داخاووه‌نی چ 
هه‌ستێکی شاراووه‌یه‌که‌ده‌رت نه‌بڕیبێت؟؟

3.ئاواتی داهاتووت که‌هه‌نگاووی بۆده‌نێیت بۆهاتنه‌دی چی یه‌؟؟ئاواتی له‌ده‌ست چووت چی بووکه‌فرمێسکی به‌خشی به‌چاووه‌کانت چی بوو؟؟

4.کووردژین چی پێ به‌خشیت؟؟

له‌کۆتادیدا دووباره‌ هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن daryan_1987 (2010-02-04 06:20:10)

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#23 2010-02-04 08:38:00

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

سلاو له خوشكى خؤشه ويست و به ريزم نما خان منيش برسياريكم هه بوو

1 تا ج راده يك منالت خؤشئه وى زؤر يان زوو لى وه رز ئه بى

زؤر سوباس خوشكه كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#24 2010-02-04 17:04:18

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

سڵاو نما خانی ئەزیز سەرەتا بەخێر هاتنت دەکەم بۆ ساباتی کوردژین پێش هەموو شتێک پێم خۆشە زۆر دەست خۆشیت لێ بکەم بۆ ‌دەست و پەنجەی رەنگینت بەراستی هەر لە خواردنەکانتەوە هەتا دواین کارێک کە لەم یانە جوانە سەرکەوت و بیت هەمیشە شاد بیت ئە زیم ......
من پرسیارەکانم سادەن نما گیان هیوادارم بەدڵی گەورەت وەلامم بدەی.
1-ئایا ژیانی ئەمرۆی ئازادی بەچی ئەناسێنی؟
2- ئینساێک هەلبژێری بۆ هاوسەری ژیانی خۆت چی وێنەیەکت بۆ داناوە
3 -ئەگەر منا خان بچێتە بواری سیاسەتەوە ئەڵێت چی لەم رۆژەیا
4-ئەمانەم پێ بناسێنە سلێمانی،هەولێر ،کەرکوک ،دهۆک کوردستان بەگشتی.
5- جوانی مرۆڤ لای تۆ گرنگە یاخود وەک هەموو کەسێک دەلێیت جوانی گرنگ نیا ناخ گرنگە ئەم قسەیەت پێ وایە؟
6- نما گیان تۆ لە خواردنا باشی ئایا حەز دەکەی زیاتر کابانی ماڵ بیت بەس بۆ خۆت و مناڵەکانت؟یاخود چیت هەیە بۆ کۆمەڵگە پێشکەشی بکەی یان خزمەتی بکەی؟
هیوادارم سەرکەوت و بیت چاوەرێی وەڵامم گیانە ..

ســـڵاو له‌تۆش کۆرێکی نامۆ هیوادارم هه‌رگیز نامۆ نه‌بیت به‌ڕێزم

سوپاس بۆووته‌ جوان به‌نرخه‌کانت خۆشحاڵ بــووم که‌ بابه‌ته‌کانم به‌دڵی به‌ڕێزتان بــووه‌

فه‌رمـــوو ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌کان

1ئازادی له‌هــه‌مــوو کات ســاتێکا هه‌بــوو زۆر تاکه‌م به‌ڵام وه‌ك دیاره‌ له‌مڕۆیا سوپاس بۆخوا

تاڕاده‌یه‌کی باش که‌سه‌کان ئازادن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شــا به‌داخه‌وه‌ تایتستاش لای هه‌ندێ که‌س و له‌هه‌ندێ شوێنابونی نیه‌ ئازادی،،

2 وێنه‌یه‌کم بۆکێشـــاوه‌ پێم وایه‌ له‌بورده‌شـــا نیه‌! ههههه

به‌ڕاستی زۆرن ئه‌وشتانه‌ی من ئه‌مه‌وێ له‌وکه‌سه‌یا هه‌بێ

که‌سێکی مولته‌زیم،کاتێك ئه‌ڵێم مولته‌زیم بێگومان هه‌موو ره‌وشته‌ جوانه‌کانی تیایه‌ وه‌ك راست گۆی زۆر شتی تر،ساده‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شــا ئاڵۆز،ســاده‌ له‌ناخا ئاڵۆز له‌ده‌ربڕینا،که‌سێك بێ ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێ به‌ووشــه‌یه‌ك هه‌مــوو بیرو هـۆشم داگیرکا ته‌نها ئه‌وله‌بیرما بێ!لێبورده‌،زۆۆر هێمن،لێهاتو له‌هه‌مه‌موو بوارێکا،لێم تێبگا پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بکه‌م،ئه‌مانه‌ به‌شێکی گرنگ بوون له‌لام بێگومان زۆرن خاڵه‌کان... ههههه ناڵێم ئه‌و وێنه‌یه‌ نیه‌؟هههه

3 هه‌رگیز ناچـــمه‌ بواری سیاسه‌ت به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵامیشت ئه‌یه‌مه‌وه‌ ئه‌ڵێـم کوا مافی ئه‌ومناڵانه‌ی له‌سه‌ر جاده‌کان شت ئه‌فرۆشن کوا مافی ئه‌وپیرانه‌ی له‌ماڵه‌کانا له‌ژورێکا ده‌رگایان له‌سه‌ر داخراوا....!

4 سلێمانی هه‌رچه‌ن پێستریش وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌

ســلێمانی...شـــاری داهێنان و ڕۆنشنبیری شــاری شێخی نه‌مر..‌+ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی من پێی ئه‌ژیم!

هه‌ولێر...شـــاری قه‌ڵاو مناره‌ و شـــاری ناخه‌ پاکه‌کان ...

که‌رکوك... دڵی کوردستان شــاری ماف خوراوه‌کان...

دهــۆك... شــارێکی خــۆشه‌و پارچه‌یه‌که‌ له‌کوردستانه‌که‌م....

به‌گشتی ..... هــه‌وویم خۆش ئه‌وێ نیشتیمانه‌که‌م له‌لام پیرۆزه‌و فه‌رقی نیه‌...

5به‌دڵنیایه‌وه‌ کاتێك که‌سێك ناخی جوان بێت روخساریشی جوانه‌ به‌ڵام گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌بــووئه‌و جوانیه‌‌ هیچ

به‌هاو بایه‌خێکی نیه‌ لای ئه‌که‌ســـانه‌ی تێگه‌یشتوو ڕۆشنبیرن!

6 کاتێك که‌سێك به‌هره‌یه‌کی هه‌یه‌ و که‌سانی تر بێ به‌ش ناکاو سود ئه‌به‌خشــــێ به‌چوارده‌وره‌که‌ی

ئه‌وه‌ پێی ئه‌وترێ زانیاری به‌ڵام گه‌ر پێچه‌وانه‌ بـــوو بێگومان ئه‌وه‌ هیچ زانیاری نیه‌....

سوپاس بۆتۆش به‌ڕێز کــوڕێکی نامـــۆ...

منیش لە ناخی دڵمەوە بەخێرهاتنی نماخان دەکەم و دەڵێم نماخان میوان نیە نەك لەسابات بەڵکو لە هەمو بەشەکانی یانە خۆشەویستەکەی کوردژین چونکە ئێرە ماڵێکە بۆ هەمومان کەسیش لە ماڵی خۆیدا بە میوان حساب ناکرێت. ئەم چەند پرسایرەشت ڕو بەڕو دەکەمەوە

1 ـ ئەم ناوە واتە  NMA ئایا مه‌به‌ست له‌ نمه‌ نمه‌ی بارانه‌ .؟ یان (نما) یه‌و نماش پێم وابێ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ یان من به‌ به‌هه‌ڵه‌ لێی تێگه‌یشتوم

2 ـ ده‌ڵێن ده‌ستێکی کارامه‌ت هه‌یه‌ له‌ دروستکردنی خواردن و شیرنه‌مه‌نیدا بونی ده‌ستڕه‌نگینیش خۆی له‌ خۆیدا هونه‌رێکه‌ له‌ هونه‌ره‌کان ئایا خۆت چێژ له‌و خواردنانه‌ ده‌بینی که‌ به‌ده‌ستی خۆت دروستیان ده‌که‌یت.؟ چونکه‌ من بیستومه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی خواردن دروست ده‌که‌ن وه‌ك ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خواردنه‌که‌ به‌ حازری و دروست کراوی ده‌چێته‌ به‌رده‌میان چیژی لێ نابینن.

3 - تۆ وه‌ك ئافره‌تێك پێت وایه‌ ده‌بێت ئافره‌ت چی بکات تا که‌سایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ یان ئه‌و پڕنسیبانه‌ چین که‌ که‌سایه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌خه‌ن.؟

4 ـ ئاشکرایه‌ له‌ڕوی مافه‌وه‌ ڕه‌گه‌زی نێرو مێ هه‌ردوکیان وه‌ك یه‌ك خاوه‌نی ماف ن به‌ڵام له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا واته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ وه‌ك ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نه‌یتوانیوه‌ موماره‌سه‌ی ته‌واوی مافه‌کانی خۆی بکات

پێموایه‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ کۆسپن له‌به‌رده‌میدا ئایا ده‌بێت ڕه‌گه‌زی مێینه‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانی مه‌رحه‌مه‌تی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بن تا دان به‌مافه‌کانیاندا بنێن یان ده‌بێت ڕه‌گه‌زی مێینه‌ خۆیان هه‌وڵ و کۆشش بکه‌ن و هه‌مو ده‌نگیان بکه‌ن به‌یه‌ك تا به‌ ته‌واوی مافه‌کانیان بگه‌ن. ؟ ئیتر سوپاس 

هاوڕێت ڕه‌وه‌ند په‌شێو 

--------------------------------------------------------------------------------

سوپاس بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌کانت کاکه‌ ڕه‌وه‌ند خــۆشحاڵ بــووم

فـــه‌رمــــوو ئه‌زیزم

1 نمـــــا له‌زمانی هه‌ورامیا واته‌ نوێژو سوجده‌،نوێژو جوده‌ش واته‌ هه‌میشـــه‌ سوپاس و ستایش بۆخوا گیان..

2 به‌دڵنیایه‌وه‌ کاتێك خواردنێك دروست ئه‌که‌م شــێوه‌یه‌کی جوانی هه‌یه‌و ده‌وروبه‌رم لێی ئه‌خۆن و به‌دڵیانه‌

ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیا چێژێکه‌ بۆمن به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌وخواردنه‌ داهێنانی خــۆم بێت زۆۆر ئاسوده‌م به‌و کاره‌و هه‌ستێکی جوانم لا دروست ئه‌بێ به‌ڕاستی...

3 ئافره‌ت نابێ بێده‌نگ بێ و ته‌نها دانیشێ به‌ڵکو ئه‌بێ تا ئه‌توانێ هه‌وڵ بات و بونی خۆی بسه‌لمێنێ له‌زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانا جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ پیاوا هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌ش ئاماژه‌ی پێداوه‌...

له‌گه‌ڵ هــه‌مـــوو ئه‌مانه‌شـــا به‌ڕای من ئافره‌ت ئه‌بێ ئافره‌تی خــۆی بپارێزێ نه‌رم و نیانی و انوثه‌تی خۆی له‌ده‌س نه‌دات زۆر گرنگه‌ ئه‌م خاڵه‌..

4 ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داب و نه‌ریت و بێده‌نگی خودی ئافره‌ت خــۆی هه‌رچه‌ن له‌م ڕۆیا ئه‌و دیارده‌یه‌ زۆر که‌م بــۆته‌وه‌.....

نه‌خێر نه‌ك ته‌نها ئافره‌ت پێویسته‌ هه‌مــوو تاکێك هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌س هێنانی هیواو ئامانه‌جه‌کانی خۆی و

له‌ئیستایا وابزانم ئیش زۆر ئه‌کرێت له‌سه‌رم ئه‌م بابه‌ته‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌کی باش به‌دی ئه‌کرێت

سوپاس بــۆتۆش به‌ڕێزم کاکه‌ ڕه‌وه‌ند

سلاو نما خان یاخوا به‌خێر بێیت بۆ ژێر ساباته‌ فێنکه‌که‌ی کوردژین ههههه
سلاو و ریزی تایبه‌تم بۆت هه‌یه‌

منیش ئه‌م یه‌ک دوو پرسیاره‌ ده‌که‌م ههههه

1- وه‌ک ده‌زانین که‌ کاتێک خواردنه‌کان دروست ده‌که‌یت قۆناغ به‌ قۆناغ وێنه‌کانی ده‌گریت  و ئه‌مه‌ش تۆزێک قورسه‌ ، پرسیاره‌که‌ی من لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا هیچ کات نما خان له‌ کاتی دروستکردنی خواردن له‌ قۆناغی کۆتایی بوه‌ واتا خواردنه‌که‌ له‌ نێو فڕن یان سه‌ر ئاگر بووه‌ هیچ کات لێت تێک چووه‌ یان سوتاوه‌ و دووباره‌ هه‌موو قۆناغه‌کانت ده‌ست پێکردبێته‌وه‌ ؟

2- ئه‌و کاتانه‌ی هه‌ست به‌ ته‌نیای ده‌که‌یت و حه‌ز ناکه‌یت که‌س لێت نزیک بێته‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت ؟

3- تا چه‌ند باوه‌رت به‌و سمینارو کۆڕ و کۆبونه‌وانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ کوردستان ده‌به‌سترێت سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنی توند تیژی که‌چی له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م توندو تیژیه‌ هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ تۆ بۆ ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌ییه‌ چیت هه‌یه‌ ؟

4- (ژیان چییه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) ئه‌م وته‌یه‌ له‌لاین نما خان چی ده‌گه‌ینێت و چۆن لێکی ده‌داته‌وه‌ ؟

5- تا چه‌ند ده‌روانیته‌ ئاستی ژن یان بلێین ره‌گه‌زی مێ له‌ دنیای شیعردا که‌ ده‌بینین به‌ به‌راورد له‌گه‌ل سالانی پێشووتر ده‌نگی ژن ئاوێنه‌ییه‌کی رووشنگه‌ره‌ له‌ دنیای ئه‌ده‌ب ؟

ببوره‌ گه‌ر پرسیاره‌کانم له‌ یه‌ک دوو پرسیار بوون به‌ 5 پرسیار

هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم هه‌رده‌م له‌ سه‌رکه‌وتن دابیت و ده‌ستی ره‌نگینت سه‌لامه‌ت بێت

ســـڵاو له‌تۆش هاوڕێ زۆۆر به‌ڕێزو ئازیزه‌که‌م کاك ســیروان

هههه کێشه‌مان نیا با 5 پرسیار بێ بۆتۆ ههههه

فه‌رمــوو گیان ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی تۆی ئازیز

1 سه‌ره‌تا که‌هاتمه‌ یانه‌ به‌شی خواردنی به‌تامی تیا بوو له‌گه‌ڵ خــۆما به‌ڵێنم کرد

ئه‌وه‌نه‌ی بتوانم بابه‌تی خواردن ئاماده‌ بکه‌م و به‌وێنه‌وه‌ بێ تا ئیستاش خواردنێکم ئاماده‌ نه‌کردوه‌ وێنه‌ی له‌گه‌ڵا نه‌بووبێ!

ئه‌م پرسیاره‌ زۆر گرنگ بــوو حه‌زم ئه‌کرد ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م له‌ڕاستیا

زۆر جار که‌بابه‌تێك ئاماده‌ ئه‌که‌م کاتی زۆر ئه‌وێ ئه‌ویش وه‌ك به‌ڕێزتان وتتان ئه‌بێ قۆناخ به‌قۆناخ وێنه‌ی بگرم

دوای ئه‌وه‌ش وێنه‌کان قه‌باره‌یان بچوك بکه‌مه‌وه‌ پاشــان به‌فۆتۆشپ له‌سه‌ری بنوسم نما ههههه

تا مافی بمێنێته‌وه‌ بۆخۆم ئه‌مانه‌ هه‌مووی وه‌ختی ئه‌وێ ئنجا دوای ئه‌وه‌ خودی بابه‌ته‌که‌ بنوسم و ڕونی بکه‌مه‌وه‌ دایبنێم له‌یانه‌،،ئیستا باوه‌ڵمی به‌ڕێزتان به‌مه‌وه‌ جارێك وێنه‌ی بابه‌تێکم گرتبوو ووتم با وێنه‌کان بچوك بکه‌مه‌وه‌ تا ئه‌برژێت له‌فڕنه‌که‌یا به‌ڵام بیرم چو ســـوتا هههههه سه‌رله‌نوێ دوبارا دروستم کرده‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌.....

2 زۆر ڕاسته‌ کاتێك بێتاقه‌ت بم هه‌ت به‌ته‌نهای بکه‌م حه‌زناکه‌م که‌س لێم بپرسێ بۆ وا........ حه‌زئه‌که‌م ته‌نها بم بیده‌نگیش هه‌ڵئه‌بژێرم حه‌ز ئه‌که‌م خۆم کێشه‌کانی خۆم حه‌ل بکه‌م

گه‌ر جه‌و گونجاو بێ ئه‌چمه‌ پارکێك یان که‌نار ده‌ریا زۆر ئارام ئه‌بم هه‌ست ئه‌که‌م  ده‌ریا لێم تێ ئه‌گاو هه‌موو خه‌م وئازاره‌کانم لێ وه‌رئه‌گرێ.....

3 له‌ڕاستیا تاڕاده‌یه‌کی که‌م زۆربه‌یان ڕۆتینین...!

4  ژیان زۆر جوانه‌ گه‌ر خۆمان بمانه‌وێ ژیان به‌رده‌وامه‌و ڕازاوه‌یه‌ چه‌ن هه‌وڵ به‌ین هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ لوتکه‌

ئه‌بێ ئێمه‌ هه‌رده‌م بڵێین،هێشتا شوێنێکی خۆشمان نه‌بینیوه‌ گه‌ر زۆربه‌ی شوێنه‌ خۆشه‌کانیش چوبین

ئه‌بێ بڵێین هێشتا خۆشترین قسه‌و جوانترین ووشـــه‌کانمان نه‌درکاندوه‌

ئه‌بێ بڵێین هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ جانترین هه‌ستی خــۆشه‌ویتی

که‌وایه‌ هه‌وڵدان بۆ خۆش گوزه‌رانی به‌رده‌وامه‌ چونکه‌ ژیانیش به‌رده‌وامه‌!

5 تاڕاده‌یه‌کی زۆۆر باش  ره‌گه‌زی مێ خۆیان له‌م بواره‌یا نیشان داوه‌و ســه‌رکه‌وتووشن ئه‌مه‌ش مایه‌ی خــۆشحاڵیه‌

سوپــاس بۆتۆ هــاوڕێ ئه‌زیزه‌که‌م هیوادارم وه‌ڵامی هاوڕێیان وبه‌ڕێزتانم دابێته‌وه‌

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#25 2010-02-04 17:26:27

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

slaw  am  katt  bash  nma  xan  baxer  hatet    xatunakm  bo    yana  xanjilkman   mn  hichm  neya  ka arasty  bareztan  bkm  blam   atwanm  liera  ba  jand   wsheky  dast  xoshy  ka  agr  kamesh  bet   btwany  jey  xwey  bgretwa  laley  bareztan     dastan  xosh  betu    sarkwtu  bn    hamesha  la hamw  bwra  zheany  rozhant  har   shadu  sarfaraz  bet  guli 

خوشــکه‌ سه‌لاره‌که‌م سه‌راب گیان ئــاسمانێك ســوپاس بۆتۆی هه‌ست جوان

سوپاس بــۆ وته‌ بــــۆن خـــۆشــــه‌کانت گیانی من په‌یڤه‌کانت به‌نرخن له‌لام به‌دڵنیایه‌وه‌

کاتێك خوێندمه‌وه‌ دڵ خــۆش بـــووم هیوای ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بــۆتۆی ئازیزم

به‌خێر بێیت خوشکی ئازیزمان نما خان ، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ، کاره‌کانی به‌ڕێزتان له‌ یانه‌ و به‌تایبه‌تی ڕازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی ئازیزان جێگای شانازیمانه‌ و ڕوخسارێکی قه‌شه‌نگی به‌خشیوه‌ به‌ کوردژین ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم .
1_  نما خان له‌ یانه‌ که‌سێکی بێ ده‌نگ و له‌سه‌رخۆدیاره‌ ، ئایا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی به‌ڕێزتانه‌ ؟
2_  به‌ڕێزتان ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ یانه‌ی کوردژین کار ئه‌که‌ن و جێ په‌نجه‌تان دیاره‌ له‌ ڕازاندنه‌وه‌ی یانه‌ ، پێت وایه‌ یانه‌ی کوردژین
      ئێستاش به‌ هه‌مان گوڕ و تینی سه‌ره‌تا به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ئه‌نێت ؟
3_  وه‌ک هه‌مومان ئه‌زانین یانه‌ی کوردژین زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ خزمه‌تی ئازیزان ئه‌کات ، به‌ڕای به‌ڕێزتان سه‌رده‌می زێڕینی کوردژین
      چ کاتێک بووه‌ ؟
4_  ڕات چیه‌ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای کوردژین ؟

دووباره‌ به‌خێر بێیت و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم

زۆر سوپاس کاك هێمن گیان خۆش حاڵ بــووم به‌پرسیاره‌کانت ئه‌زیزم

فـــه‌رمـــوو بــۆ وه‌ڵامه‌کان

1 به‌ڵێ گیان به‌دڵنیایه‌وه‌  ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خــۆمه‌ و زۆۆر له‌سه‌ر خۆو هێمنم

زیاتر بێده‌نگم به‌ڵام خاوه‌نی ڕاو بــۆچونی خۆشمم له‌کاتێکا که‌پێویست بکا

حه‌زئه‌که‌م کاتێك قسه‌م کردبۆ که‌سێ به‌دڵ گوێم بۆ بگرێ وته‌کانم  شوێنی خۆی بگرێ ....

2 به‌خــۆشحاڵیه‌وه‌ کوردژین هه‌مــووکاتێك له‌به‌رو پێش چونایه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ واهاتوه‌

هه‌رواش ئه‌بێ انشـــاالله‌،ناوه‌که‌ی خۆی به‌خۆیه‌وه‌تی کوردژین پێـشه‌نکه‌.....

3 به‌ڕای من له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئه‌م کاته‌ یانه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتــوو زێرینه‌ چـونکه‌وه‌ك

وتم له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌سه‌رکه‌وتووی هاتووه‌ بۆیه‌ هه‌موو کات لای من زێڕینه‌..

4 هه‌مــوویان که‌سانی به‌ڕیزو لێهاتوون زۆر باش ئاگاداری یانه‌و بڕگه‌کانن

ماندوبونیان دیاره‌و جێی ڕیز لێنان وده‌س خۆشیه‌...

دوباره‌ ده‌ستی تۆش خــۆش بێت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#26 2010-02-04 19:34:38

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

سڵاو نما خانی ئەزیز سەرەتا بەخێر هاتنت دەکەم بۆ ساباتی کوردژین

1-نما خان خةلكى ج شاريكى كوردستانة ؟
2-نما خان  بةج ووشةيةك ئةكريت ؟  ياخوود بةج ووشةيةك بي ئةكةنيت ئةكةر بيى بلين ؟
3-
4-ئةو كةسانة كى ية كة نما خان  ئةيةويت لى يان دوور بكةويتةوة لةروو كةسايةتى يةوة ؟
5-  نما خان  لةلاى كى نهينى خؤى باس ئةكات ؟

له‌کۆتادیدا دووباره‌ هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت‌

به‌ڕێز ببوره‌ پرسیاری سێهه‌م ڕه‌ش کرایه‌وه‌ چونکه‌ پرسیارێکی شه‌خسی بوو و لادان بوو له‌ یاسای به‌شه‌که‌ .

                                                       ( لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی میوانداری ئازیزان )

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#27 2010-02-05 09:39:00

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

به‌ خێر بێت هاورێی رۆح سوکه‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین بۆ ژێر ساباتی ئه‌م جاره‌ ، خۆشحاڵێن به‌ بینینی که‌سێکی وه‌کو به‌رێزتان له‌ نێو ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌دا ، دووباره‌ به‌ خێر هاتیت هاورێ گیان ،

1-هاورێیه‌تی له‌ نێت چۆن ده‌بینیت؟ ئایا نما حه‌ز ده‌کات ئه‌و هاورێیانه‌ی له‌ یانه‌ په‌یوه‌ندی باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ بیان بینێت و بیان ناسێت ؟؟

2- نما چ بروانامه‌یه‌کی خوێندنی هه‌یه‌؟

3- ئه‌و که‌سانه‌ کێن خۆیان به‌غه‌ریب داده‌نێن؟ ئایا که‌سێک له‌ نیشتیمانه‌که‌ی دوور بێت غه‌ریبه‌؟ ئه‌ی چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌له‌ ناو نیشتیمانی خۆیاندا هه‌ست به‌ غه‌ریبی ده‌که‌ن یان وه‌کو غه‌ریبێک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ؟؟؟

4-  زۆربه‌مان خزم و که‌س و کارمان هه‌یه‌ له‌ یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ورووپیه‌کان . کاتێک ئه‌گه‌ر خزمێکیان له‌ کوردستان بریاری سه‌فه‌ر کردن بدات خزمه‌کانیان هاورییان لێ هه‌ڵده‌ستێت ئه‌ڵێن مه‌یه‌ن بۆ تاراوگه‌ ژیان له‌ خۆت تێک مه‌ده‌!!!!به‌ڵام کاتێک  به‌سه‌فه‌ر خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بێزاری خۆیان ده‌رده‌برین و ده‌ڵێن ژیان لێره‌ زۆر ناخۆشه‌!!! نما خان رای چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌؟ئایا ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکی خزمی خۆت بریاری سه‌فه‌ر کردن بدات تۆ چی پێ ده‌لێت ؟؟؟

به‌ هیوا ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ خۆشی ژیاندا بیت ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#28 2010-02-05 10:06:27

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروانی ئازیزوبۆماندووبوونی....
به‌خێرهاتنی خووشکی به‌ڕێزم (نما)خان ده‌که‌م هیوادارم هه‌میشه‌سه‌رکه‌وتووبیت گیانه‌که‌م به‌خێرهاتیت سه‌رچاووان گیانه‌که‌م یانه‌ت ڕازانده‌وه‌ئه‌خوازم
کات وساته‌وه‌ختێكی ئاراممان له‌گه‌ڵدابه‌سه‌ربه‌ریت ئه‌زیزم چه‌ندپرسیارێكم هه‌یه‌ له‌به‌ڕێزتان هیوادارم نه‌بنه‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت

1.(بێ تواناترنین مرۆڤ ئه‌وکه‌سه‌یه که‌له‌هه‌موومان به‌تواناتره‌)خاووه‌نی چ هه‌ستێكیت به‌رامبه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌؟؟

2.گریانی دایک؟؟باووه‌شی باوک؟؟نازی برا؟؟خۆشه‌ویستی خووشک؟؟ناخی به‌ڕێزتان له‌ئاستی ئه‌م ووشانه‌داخاووه‌نی چ 
هه‌ستێکی شاراووه‌یه‌که‌ده‌رت نه‌بڕیبێت؟؟

3.ئاواتی داهاتووت که‌هه‌نگاووی بۆده‌نێیت بۆهاتنه‌دی چی یه‌؟؟ئاواتی له‌ده‌ست چووت چی بووکه‌فرمێسکی به‌خشی به‌چاووه‌کانت چی بوو؟؟

4.کووردژین چی پێ به‌خشیت؟؟

له‌کۆتادیدا دووباره‌ هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت‌

هاوڕێی زۆر به‌ڕێزم کاك داریان سوپاس بۆ هه‌ستی به‌ڕێزتان ووته‌ زێرێنه‌کانت به‌رامبه‌ری من به‌خــۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ میوانی ئێوه‌ی ئازیزو ساباته‌ ڕازاوه‌که‌ی کوردژین بــوم

فه‌رمـــوو گیان ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی تۆی ئازیز

1 وته‌یه‌کی جوانه‌ چــونکه‌ هیچ که‌سێك به‌تواناتر نیه‌ له‌هه‌مــوو که‌سه‌کان توانا ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌....

2 گریانی دایك....سوتانی روحم...باوه‌شی باوك...وه‌نه‌وزێکی ئـــاراااام...خــۆشه‌ویستی خوشك...خۆشه‌ویستیه‌کی بێ به‌رژه‌ودندی هه‌ستێکی جوانه‌....

به‌ڵێ زۆر جار ئه‌م هه‌ستانه‌ له‌لام هه‌بــوه‌و ده‌رم نه‌بڕیوه‌ به‌تایبه‌تی گریانی دایكم

زاڵ بوم به‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌یا که‌ناخی تواندومه‌ته‌وه‌ ده‌رمنه‌بڕیوه‌ بۆخاتری ئه‌وه‌ی که‌ هێزێکی زیاتری پێببه‌خشم و هه‌ست وناخی نه‌ڕوخێنم...

3 چــاره‌سه‌ری نه‌خــۆشی دایکم و گه‌رانه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ بۆ سه‌ر لێوه‌کانی ئه‌وه‌ ئاواتی داهاتومه‌،زۆرن ئه‌و ئاواتانه‌ی نه‌گه‌یشتوم پێیان و فرمێسکیان پێ به‌خشیوم یه‌کێ له‌وانه‌

ساڵ پار مانگی 11 بو خۆم ئاماده‌ کردبوو بگه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان به‌ئازیزنم و شــاره‌که‌م شاد ببمه‌وه‌ به‌ڵام نه‌م توانی به‌داخه‌وه‌..

کوردژین زۆری پێبه‌خشیوم که‌سانی زۆۆر به‌ڕێزو هاوڕێی دڵسۆز ووته‌ی جوان و په‌ندو ئامۆژگاری  زۆری پێبه‌خشیوم..

سوپاس بۆتۆش هاوڕێ گیان هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆتۆ ئه‌زیزم

سلاو له خوشكى خؤشه ويست و به ريزم نما خان منيش برسياريكم هه بوو

1 تا ج راده يك منالت خؤشئه وى زؤر يان زوو لى وه رز ئه بى

زؤر سوباس خوشكه كيان

--------------------------------------------------------------------------------

ســـلاو له‌تۆش به‌هار گیان هاورێ ئه‌زیزه‌که‌م
فـــه‌رمــــوو ئه‌زیزه‌که‌م
1 مناڵم زۆۆر زۆر خــۆش ئه‌وێ به‌تایبه‌ت مناڵی 4مانگ بۆ سال له‌وکاته‌یا مناڵ زۆر جوانه‌ به‌ریئه‌ بۆیه‌ ناتوانم بڵێم تا چ راده‌یه‌ك چــونکه‌ زۆر حه‌ز به‌مناڵ ئه‌که‌م وه‌هه‌رگیز بێزار نابم ..
سوپاس بۆتۆش گیانه‌که‌م

سڵاو نما خانی ئەزیز سەرەتا بەخێر هاتنت دەکەم بۆ ساباتی کوردژین

1-نما خان خةلكى ج شاريكى كوردستانة ؟
2-نما خان  بةج ووشةيةك ئةكريت ؟  ياخوود بةج ووشةيةك بي ئةكةنيت ئةكةر بيى بلين ؟
3-
4-ئةو كةسانة كى ية كة نما خان  ئةيةويت لى يان دوور بكةويتةوة لةروو كةسايةتى يةوة ؟
5-  نما خان  لةلاى كى نهينى خؤى باس ئةكات ؟

له‌کۆتادیدا دووباره‌ هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت‌

سـڵاو له‌تۆش کاکه‌ چــاوشین برای به‌رێزم
فـــه‌رمـــوو به‌رێزم
1 من خه‌ڵکی شاری ســلێمانم
2 دڵم زۆر ناسکه‌و زۆر شت ئه‌م گریه‌نێ به‌بێده‌نگی به‌ڵام ئه‌م ووشــه‌یه‌ زیاتر ((ماڵئاوای))
(( ناشرین )) ئه‌م ووشـــه‌یه‌ زۆر جار زه‌رده‌خه‌نه‌ ئه‌خاته‌ سه‌رلێوم
4 ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاست نین سه‌ره‌تا ئینجا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیانا
ئه‌وکه‌ســـانه‌ی وه‌فایان نیه‌
5 لای هاوڕێیه‌کی ئێجگار ئه‌زیزو خــۆشه‌ویستم که‌وه‌ك خوشکم وایه‌
سوپاس بۆتۆش به‌ڕێزم هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆئێوه‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#29 2010-02-05 10:38:59

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

به‌ خێر بێت هاورێی رۆح سوکه‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین بۆ ژێر ساباتی ئه‌م جاره‌ ، خۆشحاڵێن به‌ بینینی که‌سێکی وه‌کو به‌رێزتان له‌ نێو ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌دا ، دووباره‌ به‌ خێر هاتیت هاورێ گیان ،

1-هاورێیه‌تی له‌ نێت چۆن ده‌بینیت؟ ئایا نما حه‌ز ده‌کات ئه‌و هاورێیانه‌ی له‌ یانه‌ په‌یوه‌ندی باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ بیان بینێت و بیان ناسێت ؟؟

2- نما چ بروانامه‌یه‌کی خوێندنی هه‌یه‌؟

3- ئه‌و که‌سانه‌ کێن خۆیان به‌غه‌ریب داده‌نێن؟ ئایا که‌سێک له‌ نیشتیمانه‌که‌ی دوور بێت غه‌ریبه‌؟ ئه‌ی چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌له‌ ناو نیشتیمانی خۆیاندا هه‌ست به‌ غه‌ریبی ده‌که‌ن یان وه‌کو غه‌ریبێک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ؟؟؟

4-  زۆربه‌مان خزم و که‌س و کارمان هه‌یه‌ له‌ یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ورووپیه‌کان . کاتێک ئه‌گه‌ر خزمێکیان له‌ کوردستان بریاری سه‌فه‌ر کردن بدات خزمه‌کانیان هاورییان لێ هه‌ڵده‌ستێت ئه‌ڵێن مه‌یه‌ن بۆ تاراوگه‌ ژیان له‌ خۆت تێک مه‌ده‌!!!!به‌ڵام کاتێک  به‌سه‌فه‌ر خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بێزاری خۆیان ده‌رده‌برین و ده‌ڵێن ژیان لێره‌ زۆر ناخۆشه‌!!! نما خان رای چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌؟ئایا ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکی خزمی خۆت بریاری سه‌فه‌ر کردن بدات تۆ چی پێ ده‌لێت ؟؟؟

به‌ هیوا ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ خۆشی ژیاندا بیت

زۆر سوپاس کاکه‌ یادگار گیان هاوڕێ زۆر به‌ڕێزه‌که‌ی من و دڵسۆزه‌که‌ی یانه‌
منیش زیاتر خۆشحاڵم به‌م میوانداریه‌ی به‌ڕێزتان
فـــه‌رمـــوو برا به‌ڕێزه‌که‌م

1 چۆن له‌نێتا که‌ســانی چاك و که‌سانی خراپ هه‌یه‌  به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی نێتیشــا له‌هه‌ردوو جۆره‌که‌ هه‌یه‌
به‌ڵام له‌ڕاستیا له‌نێتا زیاتر ڕێگه‌ی که‌سانی خراپ گونجاوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی خۆیان به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزما،له‌هه‌مان کاتیشــا وه‌ك وتم کاسانی زۆر باش و به‌ڕێز و لێهاتوی تیایه‌
به‌دڵنیایه‌وه‌ بــۆ نا گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ شــایسته‌ی ئه‌وه‌ بێت مایه‌ی شـــانازیه‌ که‌من بتوانم ئه‌وهاوڕییه‌تیه‌ له‌نێته‌وه‌ بگۆرم بۆ ده‌ره‌وه‌ی نێت...
2 کاکه‌ یادگار گیان من ڕیال شوله‌ ئه‌پشلوسم هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌کی زۆریش له‌ره‌وزه‌ کارم کردوه‌
3 بێگومان ئه‌که‌ســانه‌ن که‌دورن له‌خاك نیشتیمانی خۆیان،به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌رکه‌سێك له‌نیشتیمانی خۆی دور بێ غه‌ریبه‌ گه‌ر سه‌ت ساڵیش له‌و وڵاته‌ بێت و ناس نامه‌ی ئه‌وڵاته‌شی پێبێ هه‌ر غه‌ریبه‌!
به‌داخه‌وه‌ ئه‌وکه‌ســـانه‌ هه‌ست به‌ وه‌ ناکه‌ن دور نه‌که‌ونه‌وه‌ کاتێك که‌دورکه‌وتنه‌وه‌ چــه‌نساڵێك ئینجا ئه‌زانن خاکی خۆیان چه‌ن پیرۆزه‌...به‌رد له‌جێی خــۆی سه‌نگینه‌ ئه‌م ووته‌یه‌ به‌خۆڕای نه‌وتراوه‌ پڕاو پڕ ڕاسته‌
4 به‌ڵێ زۆر ڕاسته‌ ئێمه‌ ئیستا یه‌کێکین له‌و که‌سانه‌ چه‌ن جارێك خاڵم ویستویه‌تی بێت نه‌مان هێشتووه‌
چونکه‌ ئێمه‌ ئه‌زانین ژیانی تاوارگه‌ چه‌ن ســه‌خته‌ راسته‌ ئه‌وروپا خــۆشـــه‌ هه‌مــووشتێ ئاسانه‌
به‌ڵام لایه‌نی رۆحی و ده‌رونی هیچ کاتێ مورتاح نابێ ئه‌وانه‌ی چه‌ن ســاڵێ له‌ده‌روه‌ی وڵات ژیاون
له‌هه‌ردوو جه‌ژنه‌که‌ بوون وه‌ك کورد ئه‌ڵێ
چه‌ن ســاڵێکه‌ لێره‌ له‌مه‌کته‌ب و ژیانی ئێره‌ به‌ڵام له‌ناخه‌وه‌ هه‌رده‌م ئاواته‌ خوازی ئه‌وه‌یه‌ رۆژێ زوتر بگه‌رێته‌وه‌
له‌هه‌ردوو لا لایه‌نی ئیجابی و سلبی هه‌یه‌ و ژیانیش بۆخۆشیو ناخۆشیه‌وه‌ جوانه‌ ....
ئێمه‌ وه‌ك خـــۆمان له‌م کاته‌یا ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌که‌ین انشـــاالله‌ به‌یه‌کجاری بگه‌ڕێینه‌وه‌ کوردستان
پێم وایه‌ له‌داهاتوا به‌شێکی زۆر له‌تاراوگه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ نیشتیمان
تێبینیم\ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ئه‌وکه‌سانه‌ی بۆسه‌ردانی کوردستان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ناڕه‌زای خۆیان ده‌رئه‌بڕن
له‌گه‌ڵ ڕێزما بۆووته‌کانت هاوڕێ گیان ئه‌وکه‌سانه‌ له‌خۆیان گۆراون و له‌هه‌ر شوێنێ بن ناتوانن ئاسوده‌ بژین گه‌رنا چی زیاتره‌ له‌وهــه‌موو خه‌ڵکه‌ که‌ڕه‌نگه‌ نزیکترین که‌سی خۆی بێ...!

سوپاس بۆتۆش کاکه‌ یادگار گیان هاوڕێ به‌ڕێزه‌که‌م
هیوا به‌خته‌وه‌ری خوازیارم بۆتان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#30 2010-02-05 15:53:17

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

به‌خێر بێیت خوشکی ئازیزمان نما خان ، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ، کاره‌کانی به‌ڕێزتان له‌ یانه‌ و به‌تایبه‌تی ڕازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی ئازیزان جێگای شانازیمانه‌ و ڕوخسارێکی قه‌شه‌نگی به‌خشیوه‌ به‌ کوردژین ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم.منیش وه‌ک هاوڕێیان پرسیارێکم هه‌یه‌

1- وه‌ک ئاشکرایه‌ به‌ڕێزتان شاره‌زای و به‌هره‌یه‌کی جوانتان له‌ ئاماده‌کردنی  خوارد هه‌یه‌ به‌گشتی.ئایه‌ تائێستا بیرت نه‌کردۆته‌وه‌ بیکه‌یت به‌ په‌رتوک و بڵاوی بکه‌یته‌وه‌.ئه‌مه‌ش چه‌ند سودێکی هه‌یه‌ وه‌ک( ئه‌وانه‌ی که‌نێتیان نیه‌ زیاتر شاره‌زایی خواردن ئاماده‌کردن ده‌بن،به‌هره‌ی به‌ڕێزتان خه‌ڵک زیاری سودی لێوه‌ر ده‌گرێت،سودێکی مادی ومه‌عنه‌وی بۆ به‌ڕێزتان ده‌بێت .....)
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبت ڕیزو خۆسه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-05 16:07:59)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#31 2010-02-05 16:33:13

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

به‌خێر بێیت خوشکی ئازیزمان نما خان ، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ، کاره‌کانی به‌ڕێزتان له‌ یانه‌ و به‌تایبه‌تی ڕازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی ئازیزان جێگای شانازیمانه‌ و ڕوخسارێکی قه‌شه‌نگی به‌خشیوه‌ به‌ کوردژین ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم.منیش وه‌ک هاوڕێیان پرسیارێکم هه‌یه‌

1- وه‌ک ئاشکرایه‌ به‌ڕێزتان شاره‌زای و به‌هره‌یه‌کی جوانتان له‌ ئاماده‌کردنی  خوارد هه‌یه‌ به‌گشتی.ئایه‌ تائێستا بیرت نه‌کردۆته‌وه‌ بیکه‌یت به‌ په‌رتوک و بڵاوی بکه‌یته‌وه‌.ئه‌مه‌ش چه‌ند سودێکی هه‌یه‌ وه‌ک( ئه‌وانه‌ی که‌نێتیان نیه‌ زیاتر شاره‌زایی خواردن ئاماده‌کردن ده‌بن،به‌هره‌ی به‌ڕێزتان خه‌ڵک زیاری سودی لێوه‌ر ده‌گرێت،سودێکی مادی ومه‌عنه‌وی بۆ به‌ڕێزتان ده‌بێت .....)
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبت ڕیزو خۆسه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

سوپاس کاکه‌ سورێن هاوڕێ و برای به‌ڕێزم خۆشحاڵ بــووم به‌ ووته‌ جوانه‌کانت له‌سه‌ر کارو بابه‌ته‌کانم

مایه‌ی شـــانازیه‌ بــۆمن که‌که‌سانی وه‌ك به‌ڕێزتان کاتی خۆتان ئه‌به‌خشن به‌ خـوێندنه‌وه‌ بابه‌ته‌کانی من و هه‌ڵیئه‌ســه‌نگێنن،ئه‌زیزم پرسیاری تــۆو هاوڕێیان له‌سه‌ر چــــاوانم....

بــۆچونی به‌ڕیزتان جوانه‌و له‌جێی خۆیایه‌تی وه‌ك چه‌ن جارێکیتریش پرسیارم لێکراوه‌

له‌ڕاستیا بیرم لێکردۆته‌وه‌وله‌به‌رنامه‌مدا هه‌یه‌ بیرۆکه‌یه‌کی جوانه‌ و به‌ســوده‌ هیوادارم له‌داهاتوا بیکه‌م به‌په‌رتوك

سوپاس  بۆ تۆش هاوڕێی به‌ڕێزو ئه‌زیزم کاکه‌ سورێن هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت لایه‌ك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#32 2010-02-06 13:43:34

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: نمــــاخان میوانی ساباته‌ ...

سه‌ره‌تا زۆر به‌خێربێیت خاتو نما هیوای ته‌ندروستیه‌کی باشت بۆ ده‌خوازم،
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ جوانوو دروستانه‌ی داوتنه‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت،

یه‌که‌م:-  وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رێزتان وه‌ك کیژێکی کورد له‌ ئوروپا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن تا چه‌ند ژیانی هه‌نده‌ران کاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌سه‌رتان له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌، وه‌ك کیژێك چۆن ئه‌روانیته‌ ئه‌و کورو کچه‌ کوردانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ دایکبون وه‌ تا چه‌ند تیوانیویانه‌ کوردایه‌تی خۆیان له‌بیر نه‌که‌ن + ئامۆژگاریت چیه‌ بۆ ئه‌وان؟؟

دوه‌م:-  نما خان چۆن ئه‌روانێته‌ ناخی مرۆڤه‌کان ئایا به‌رێزتان پاکیو باشی + که‌سایه‌تی مرۆڤ‌ به‌ شكڵو روخسار له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن یاخود دا ئه‌نێن یان تۆ چۆن مرۆڤه‌کان ئه‌ناسیت تا چه‌ند ناسینیان گرنگه‌ لاتان تا به‌ هاورێی خۆت قوبوڵیان بکه‌ییت؟؟

سێیه‌م:- نما خان وه‌ك خاتونێکی تێگه‌شت و، ئێمه‌ کاتیک له‌ کوردستان بویین که‌ باسی که‌سانی بیانیمان ئه‌کرد وه‌ك ئوروپی هه‌ر قه‌ومێکی دیکه‌ زیاتر باسمان له‌ خراپه‌یان ئه‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌و هیچ communication کردبێت ته‌نانه‌ت بینینیشیان، له‌ دابونه‌رێتی خۆماندا که‌ وا ئێستا‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵقی ئێمه‌ی کورد  له‌ کوردستان ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن که‌سانی ئوروپی لایان بێ نرخه‌و که‌سایه‌تیه‌کی باشیان نیه به‌ داخه‌وه‌‌، ئایا تۆی به‌رێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین ره‌فیق و دراوسێیی باشت به‌ هۆی ژیای رۆژانه‌وه‌ لێ ناسیبێن، چی ئه‌ڵێیت به‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵقی کوردستان که‌ دادگایی که‌سانی ئوروپی و بیانی ئه‌که‌ن به‌بێ بینینیان له‌ نزیکه‌وه‌؟؟ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ په‌ندێکی ئینگلیزی هه‌یه‌ ئه‌ڵیت (don't judge me if you don't know me )

چواره‌م :- هاهاااا ئه‌م پرسیاره‌م ده‌رباره‌ی خواردنه‌ ئه‌زیمه‌کانی تۆی ده‌ستو په‌نجه‌ ره‌نگینه‌، ده‌ست خۆش توانیوته‌ تا راده‌یه‌کی باش له‌م بواره‌دا خۆت ببینیته‌وه‌ خواردن و شیرینی به‌ تام پیشکه‌ش به‌ ئازیزان ئه‌که‌ییت وه‌ ئێمه‌ش تا راده‌یه‌ك سودمان لێ بینیوه‌، پرسیاره‌که‌ی من ئایا هۆی دروست کردنو تاقه‌تی دروست کردنی خواردن لای نمه‌ خان ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خاتو نما نه‌وسنه‌و حه‌زی له‌ خواردنی جۆراو جۆره‌ ئه‌مه‌ وای لێ ئه‌کا هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌و بۆچونی خۆی به‌ کار بێنیتوو خواردنی به‌ تام دروست بکات هاهاهاها  یـــــــــان ته‌نها کیژی ماڵه‌وه‌یت و ئه‌مه‌ بۆته‌ ئه‌رکی سه‌ر شانت؟ ئه‌توانیت پێمان بڵێیت رۆژی چه‌ند کات ژمێر له‌ مه‌تبه‌خدا به‌سه‌ر ئه‌بییت؟؟ هاااا..

له‌ کۆتاییدا رێزوو خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو تاکه‌ که‌سیك که‌ له‌ کوردستان ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات هیواخوازم هه‌رده‌م پێکه‌نی له‌ سه‌رلێوانیان بێتوو به‌م پرسیاره‌م هیچ کاریگه‌ری نه‌خاته‌ سه‌ریان،
هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆ  نما خان ده‌خوازم به‌قوربان هیواخوازم پرسیاره‌کانم لات ساده‌بن،
هه‌ر شادو به‌خته‌وه‌ربیت هیوای ته‌مه‌نێکی درێژ بۆتۆی به‌رز خاتو نـــــما

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

#33 2010-02-07 17:03:10

برای زۆر به‌ڕێزم کاك ســه‌روه‌ر سوپاس بۆ ووته‌کانت له‌لام به‌نخرن بێگومان

خۆشــحاڵت کردم هاوڕێ ئه‌زیزه‌که‌م فـــه‌رمــــوو ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌کانی به‌ڕێزت

1 من وه‌ك خۆم ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ژیم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌م سوپاس بــۆ خوا به‌هیچ شـێوه‌یه‌ك داب و نه‌ریتی بێگانه‌ کاریگه‌ری نه‌بـــووه‌ له‌سه‌رمان  به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر دینه‌که‌م که‌ئه‌مه‌ خـــاڵێکی زۆر گرنگه‌ له‌لای ئێمه‌ به‌گشتی و لای من به‌تایبه‌ت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر کلتورو بیرو بــۆچونم،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر کوردیش هه‌یه‌ هــه‌مـــوو شتێکی له‌ده‌س داوه‌ هه‌تا خێزانه‌کشی! یان گه‌نجی کوردم بینیوه‌ ئه‌و ئیشه‌ ناشرینه‌ی ئه‌و کردویه‌تی ئه‌وروپیه‌که‌ ســه‌رزه‌نشتی کردوه‌! له‌هه‌مان کاتیشـــاکچ وکوری کود ئه‌ناسم مایه‌ی شـــانازین و کلتوری خۆیان له‌ده‌س نه‌یاوه‌و به‌ڵکو ئیشیشان له‌سه‌ر کردوه‌ بۆ ناساندنی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌که‌وایه‌ ئه‌مه‌ پێوانه‌ ناکرێ کاســانی باش که‌سانی خراپ هه‌ر هه‌یه‌ له‌هــه‌مــوو جێگایه‌ك ڕاسته‌ ده‌ورو به‌ر ته‌ئسیری زۆره‌ به‌ڵام گه‌ر ئه و‌مناڵه‌ ئه‌وگه‌نجه‌ له‌خێزانێکی باش و بناخه‌یه‌کی باش بێت دواجار هه‌رباش ده‌رئه‌چێت په‌روه‌رده‌ی خێزان زۆر گرنگه‌ له‌هه‌مـــوو شــوێنێ...

2 به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌ڕوانمه‌ ناخی که‌سه‌که‌ هیچ کاتێك روخسارو شکڵی که‌سه‌که‌ وه‌ك ناخی نیه‌ به‌ڵکو ڕه‌وشت و ئسلوب و قسه‌کردن  ناخی که‌سه‌که‌ ده‌رئه‌خات بێگومان زۆر گرنگه‌ له‌لام ئه‌که‌وسه‌ی وه‌ك هاوڕێیه‌ك هه‌ڵی ئه‌بژرم متمانه‌م پێی هه‌بێ که‌وایه‌ ئه‌بێ باش هه‌ڵیبسه‌نگێنم و شــاره‌زای ناخی بم...به‌کورتیه‌که‌ی هه‌مـــوو مه‌له‌فه‌کانی هه‌ڵئه‌یه‌مه‌وه‌و دیراسیه‌که‌ی باشی ئه‌که‌م هههههههه

3 زۆر ڕاسـته‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کین کوێرانه‌ بــۆشته‌کان ئه‌ڕوانین و حکم ئه‌یه‌ین!

وه‌ك پێشتر وتم له‌هه‌مــوو جێگایه‌ك باش و خراپ هه‌یه‌ ڕاسته‌ که‌سانی خراپیان زۆره‌ به‌ڵام بڕوابکه‌ن ئه‌مانیش کاسانی باشیان زۆره‌ ئه‌مان هه‌ندێ شتیان هه‌یه‌ زۆر جوانه‌ له‌لام که‌له‌ڕاستیا دینی ئێمه‌ وه‌ك دینی ئیسلام ئه‌م شته‌ جوانانه‌ی تیا باس کراوه‌ پێغه‌مبه‌ر(د غ) لێبێ ئه‌م ڕێنماییانه‌ی بۆئێمه‌ دانا‌وه‌،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ی به‌جێ ناهێنرێ و پشت گوێ خراوه‌ به‌ڵام وه‌ره‌ لێره‌ زۆر به‌جوانی ئه‌مان ئیشی پێ ئه‌که‌ن وه‌ك،وڵاتی خۆیان خۆش ئه‌وێ‌ به‌ڕاده‌یه‌ك له‌مناڵێکه‌وه‌ تا گه‌وره‌یه‌ك ئه‌یپارێزن ته‌نها کاغه‌زێك فرێ ناده‌ن له‌سه‌ر زه‌وی درۆت له‌گه‌ڵ ناکا هه‌رشتێکی هه‌بێ به‌رامبه‌رت ڕاسته‌و خــۆ پێت ئه‌ڵێ ڕێزگرتن به‌ڕێگایه‌کا ئه‌ڕؤی نات ناسێ ڕۆژباشت له‌گه‌ڵ ئه‌کا زۆر شتی تر...نه‌خێر هیچ کاتێك جوان نیه‌ حکم له‌سه‌ر که‌س به‌یت تا نه‌زانیت چــۆنه‌..

4 هههه کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان هیوادارم بابه‌ته‌کانم سودمه‌ند بــوبێت

ههههههه ئێمه‌ی کــورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین خــۆش خۆرین، وه‌ك خــۆم بڕوابکه‌ زۆربه‌ی جار که‌خواردن ئاماده‌ ئه‌که‌م لێی ناخۆم مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ تاقی کردنه‌وه‌ به‌ڵا ئه‌وه‌ خولیایه‌که‌ له‌ناخمایه‌ گه‌ر دوو رۆژ جارێك شیرینه‌ك دروست نه‌که‌م وا هه‌ست ئه‌که‌م کچ نیم ههههه خۆم ناگرم نازانم وا فێر بــووم زۆر جار سه‌یری تڤی ئه‌که‌م فکره‌ی خواردنێکم بۆیه‌ت هه‌رله‌و ده‌قه‌یا هه‌ڵئه‌سم دروستی ئه‌که‌م زۆریش گرنگی به‌ڕازاندنه‌وه‌ی خواردن و سه‌رسفره‌ ئه‌یه‌م،ههههه وه‌ڵا جاران کاتی زۆرم ئه‌ویست به‌ڵام ئیستا ده‌سم راهاتوه‌  به‌کاێکی که‌م ته‌واوی ئه‌که‌م  گونجاندنێك له‌کاته‌که‌یا ئه‌که‌م هه‌ندێ جاریش له‌ده‌وام بوم  یاله‌ده‌ره‌وه وتومه به‌دایکم شته‌کانم بۆدابنێ تایه‌مه‌وه ههههه

سوپاس کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان برای زۆر به‌ڕێزم منیش خــۆش حاڵ بــووم به‌پرسیاره‌کانت ئه‌زیزم

هیوای ژیـــانێکی به‌خته‌ور بۆتۆ خوازیارم

دوا وه‌ڵامم بــۆ هاوڕێی خــۆشـــه‌ویستم شـــازاده‌ شـــه‌نی گیان
گـــوڵه‌که‌م هـــه‌مـــوو پرسیاره‌کان له‌لام ئاســایی و ســاده‌ بــوون
ته‌نها له‌وه‌ڵامی پرسیارێکا  دڵم پر بـو ئه‌ویش له‌لایه‌ن کاك داریان بــوو گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم
که‌ پێناسه‌ی (( گریانی دایك )) بـــوو بیری ئازاره‌‌کانی دایکم که‌وته‌وه‌.....

له‌ کــۆتایا ڕێزو خــۆشـــه‌ویستی بێ پایانم بـــۆ ســه‌رجه‌م هاوڕێیان و ئازیزانم
که‌منیان به‌سه‌ر کرده‌وه‌ بــه‌ ووته‌ی جوان و به‌نرخه‌کانیان
هیوادارم توانیبێتم میوانــێکی ڕوح ســوکی ئه‌م ســاباته‌ فێنكو خــۆشه‌ی کوردژین و دڵه‌ جوانه‌کانی ئێوه‌ بوبم
هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامی گشت پرسیارو داواکریه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزم دابێته‌وه‌ به‌پێی پێویست
بم بــوورن به‌ دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی خــۆتان له‌هه‌ر که‌م وکوڕیه‌ك که‌ربه‌دیتان کردبێ

ئـــــــــــــــاســــــــــــــووده‌ بـــن ئازیزانـــــــــی مـــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net