.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07501554846 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ورجهكان له‌نێوان درۆ و راستیدا
بورجه‌كان یه‌كێكن له‌و بابه‌تانه‌ى كه ئیستاكه لاى به‌شێكى زۆر له‌تاكه‌كان به‌گشتى و لاوان و ئافره‌تان به‌تایبه‌تى جێگه‌ى بایه‌خن و به‌رده‌وام ده‌خوێنرێنه‌وه و گرنگیان پێده‌درێت ، هه‌ندێ له‌لاوان باوهرِێكى ته‌واویان بهبورجهكان هه‌یه ، بورجه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌ى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیاد ده‌نێن ، هه‌ر گرنگى بورجهكانیشه لاى لاوان واى له‌زۆربه‌ى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌شێكى رۆژنامه‌كه‌یان تایبه‌ت بكه‌ن بهبورجهكان له‌ژێر ناوى به‌ختت له‌هه‌فته‌یه‌كدا .
ئاره‌زوو كچێكى بالاَ مامناوه‌ندى رِهنك سپی كه ئیستانهچۆته بوارى هاوسه‌رگیری ده‌ڵێت" هه‌ر رۆژنامه‌یه ته‌ماشا بكه‌م ته‌نها له‌به‌ر بورجهكانه وتیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك بورجى تێدا بوو ده‌یخوێنمه‌وه ئهگیناهیچ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌یریان ده‌كم چونكه هه‌ندێ جار شته‌كان راست ده‌رده‌چێت و وات لێده‌كات باوه‌رت پێبێت ، بۆنمونه ده‌ڵێت رۆژى یه‌ك شه‌مه رۆژى بهختهو یه‌كسه‌ر هاتۆته‌دى یان مه‌سه‌له‌ى پاره ده‌لێت ده‌ست به‌خه‌رجی یه‌وه بگره ئه‌گه‌ر لایه‌نى دارایت كه‌م ده‌بێته‌وه یان پاره‌ت بۆدێت بۆم هاتوه،بۆچى زیاتر كچان به‌دواداچون ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ى
خه‌رمان یه‌كێكى تره له‌و كچانه‌ى ئه‌گه‌ر چى زۆرجار سه‌یرى بورجه‌كان ده‌كات بهلاَم باوهرِى بهبورجهكان نی یه پێى وایه دورن له‌راستیه‌وه ،بورجه‌كان ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و هیچى تر
ئه‌و هۆكارى سه‌یركردنى بورجه‌كان له‌لاى تاكه‌كان به‌گشتى و ژنان به‌تایبه‌تى گهرِاندهوه بۆ ئه‌وه‌ى كهتاكى كوردى لهفهراخێكى ده‌روونیدا ده‌ژیت و بۆ پركردنه‌وه‌ى ئه‌و فهراغهش هانا بۆرِێگهو وه‌سیله‌ى جیاجیا ده‌بات كه بورجهكانیش یه‌كێكن لهورێگانه ، ئه‌و واى ده‌بنێت زیاتر هه‌رزه‌كاران باوه‌رى ته‌واویان هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌رووى په‌روه‌رده‌یه‌وه ته‌واو پێنه‌گه‌یشتون .
زیره‌ك یه‌كێكى تره له‌و كورانهى باوه‌رى ته‌واوى بهبورجهكان هه‌یه به‌رده‌وام ده‌یانخوێنێته‌وه ، پێى وایه زۆرجار بورجه‌كان راست ده‌رده‌چن و هه‌ندێ جاریش به‌هاى راستى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بهلاَم ئازاد كهكورێكى تر‌ى گه‌نجه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "هیچ باوهرِى بهبورجهكان نی یه و له‌لاى ئه‌و بورجه‌كان شتێكى ئه‌فسانه‌ن و ته‌نها خۆسه‌رقاڵكردن نه‌بێت هیچى تر نی یه "
دیدى ئاین بۆبورجهكان
مهلاعلى بهردهكۆزى مامۆستاى بوارى ئاینى له‌باره‌ى تیرِوانینى دینى ئیسلام بۆ بورجه‌كان ده‌ڵێت "سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى بورجه‌كان كه‌خه‌ڵكى ئهمرِۆ په‌ناى بۆده‌بن و سه‌رقاڵن پێوه‌ى و پشتى پێده‌به‌ستن ،بهلاَم پشت به‌ستن بهرِهههندى ئاینى و زانستى هیچ بنه‌مایه‌كى رِاستى نی یه و دوره لهرِاستیهوه ،سه‌باره‌ت به ئاین زانینى داهاتوو ،واته غه‌یب ، یانخوێندنهوهى ژیانى خه‌ڵك وه‌ك چۆن بورهجهكان ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن ، واته ژیانى خه‌لكى ده‌خوێنه‌وه،یان داهاتویان ده‌خوێنه‌وه و هه‌واڵیان پێده‌ده‌ن له‌سه‌رداهاتوو، ئه‌و هه‌وڵ دانه له‌سه‌ر داهاتوو (غیب ) ئه‌وه زانستێكهتهنها و ته‌نها تایبه‌ته به‌خواى په‌روه‌ردگار و هیچ مرۆڤێك ئه‌و مافه‌ى نی یه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌ترین مرۆڤیش بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خۆایان لێبێت ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خوالهسهر زارى پێغمبه‌ر ده‌فه‌رموێ (پێغه‌مبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه‌ى خوی ووت كهتیرِوانیكیان بۆ پێغمبه‌ران وه‌ك تیروانینێكى كه‌سێكى موقه‌ده‌س پیرۆز وابوو،كه‌زۆر به‌گه‌وره‌یان ده‌زانى به‌تایبه‌ت بۆ داهاتوو بۆ غه‌یب و خوێندنه‌وه‌ى ئاینده‌ى خه‌ڵك ،بهلاَم پێغه‌مبه‌ر وه‌ك كه‌سێكى هه‌قبێژ ووتى كه‌من غه‌یبم زانیبا ، واته داهاتویی ئێوه‌م زانیبا ،ئه‌وا بۆ خۆم هه‌ر شتێك خیرو چاكه‌ى تێدابا به‌ده‌ستم ده‌هێنا ، توشی هیچ گیروگرفتێك نه‌ده‌بووم )ئه‌وه به‌ڵگه‌ى قورئانی یه هه‌تا پێغه‌مبه‌رانیش نه‌یان توانیوه په‌ى پێببه‌ن وه‌ك چۆن ئیستا لهرِێگهى بورجه‌كان ئاینده‌ى خه‌ڵك به‌حسابى خۆیان ده‌خوێنه‌وه‌و خه‌ڵك له‌و رِێگهیهوهسهرگهردان ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر لهرِووى ده‌روونی یه‌وه بۆ بورجه‌كان برِوانیین ئه‌وا زۆربه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى بورجه‌كان ده‌خوێنه‌وه رِووبهرِووى كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى ده‌روونى و كۆمهلاَیهتى گرێى ده‌روونى ده‌بنه‌وه،به‌تایبه‌ت كاتێك كهخوێندنهوهكه پێچه‌وانه‌ى حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان بێت ،مه‌رجیش نی یه هه‌مو كات بورجه‌كان كۆك بن له‌گه‌ڵ ئارهزوهكانى ئه‌وان ،بۆیه له‌وكاته‌دا بورجه‌كان ده‌بن بهگرێكوێرهى ده‌روونى بۆكهسهكان ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى بورجه‌كان ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌به‌رده‌ست دان بۆ گه‌یشتن به‌حه‌زو ئاره‌زوو ئاواته‌كانیان له‌كار ده‌خرێن جۆریك لهتهمهڵى له‌نێو تاكه‌كان دروست ده‌كات ،ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدان بۆ به‌خته‌وه‌رى له‌كار ده‌خرێن ،پشت ده‌به‌سترێت به‌ئه‌فسانه‌و خورِافیات ،ئه‌مه‌ش به‌جن كردنه ،به‌نجكردنى عه‌قڵى ،به‌نجكردنى زانست بهاتیبهت بۆ ئه‌و تاكانه‌ى كهشارهزایهكى زۆریان له‌سه‌ر زانسته جۆربه‌جۆره‌كان
بورجه‌كان لهرِوانگهى ده‌روونزانی یه‌وه
عزه‌ت جه‌لال مامۆستاى په‌یمانگاو توێژه‌رى ده‌روونى سه‌باره‌ت به‌دیدى زانستى ده‌رونزانى بۆ بورجه‌كان ده‌ڵێت "بورجه‌كان و گرنگیدانى مرۆڤ پێیان رِیشهیێكى مێژویى هه‌یه،بهروِنى له شارستانیه كۆنه‌كاندا دهردهكهوىَ،بۆیه لێره‌دا ده‌بێته بابه‌تێكى ئهنپرۆپۆلۆجى و ده‌رونى، بهلاَم ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانى له ههركۆمهڵگایهكدا په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵگاكه.بهلاَم به‌گشتى هۆكارى ئه‌م گرنگیدانه دهگهرِێتهوه بۆ ئاره‌زوه فچولیهكانى مرۆڤ بۆ په‌ى بردن به‌شته نادیاره‌كان كه هه‌میشه جێگاى ترس و نیگه‌رانى مرۆڤن له‌وانه‌ش وه‌كو ئاره‌زوى په‌ى بردن به‌داهاتو،كه تاكوئێستاش ئه‌م بابه‌تانه جێگاى بایه‌خى مرۆڤن و له چالاكیه ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و كلتورى وبیریهكانى دا بهرِونى دیارن.وه بهلاَم هۆكارێكى تر ئه‌م رِهمهكى ژیانه‌یه كه هه‌میشه پاڵ به مرۆڤه‌وه دهنىَ بۆ مانه‌وه‌و باشتر ژیان،ئه‌م رِهمهكهش له‌م كاتانه‌دا به‌هێزو چالاك ده‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ رِهمهكى مردن‌دا ده‌كه‌ونه ململانىَ،بۆ نمونه ئه‌وكاتانه‌ى كه‌مرۆڤ كێشهێكى ده‌بێت له‌و كاته‌دا وا هه‌ست ده‌كات كه هه‌مو ده‌رگاكانى به‌سه‌را داخراوه‌و له‌مه‌شه‌وه توشى بىَ هیوایى ده‌بێت،ئه‌م بێهیواییه یه‌كێكه له‌و كاتانه‌ى كه‌زۆر له‌باره بۆ به‌هێزبونى رِهمهكى مردن ،بهلاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا رِهمهكى ژیان واله‌مرۆڤ ده‌كات كه هێشتان ته‌سلیم نه‌بێت و به‌دواى كلاَورِۆژنهیهكدا بگهرِىَ بۆ رِزگاربون له‌م ته‌نگژه دهرونیهى كهتێى كه‌وتوه،بۆیه په‌نابردن بۆ خه‌یاڵ و زینده‌خه‌ون وبورج وئه‌فسانه و ئاین ئه‌و ئالیهتانهن كه مرۆڤ بۆ خۆرِزگاركردن له‌م كاتانه‌دا په‌نایان بۆ ده‌بات.به‌گشتى ده‌توانین بڵێن ئه‌وانه‌ى زیاتر بایه‌خ بهبورجهكان ده‌ده‌ن بریتین له
هه‌رزه‌كاران: به‌هۆى بونى پاڵه‌په‌ستۆى رِهمهكى(غریزی) به‌هێز و ده‌ركه‌وتن وگه‌شه‌كردنى لایه‌نى سۆزى به‌ر له لایه‌نى ژیرى وپرِنهكردنهوهى پێداویستیه ره‌مه‌كى و سۆزیهكان هه‌رزه‌كاران زیاتر له تاكه‌كانى قۆناغه‌كانى تر گرنگى به بورجه‌كان ده‌ده‌ن.كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌پێى كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ى ژیانیان ده گۆرِێت
رِهگهزى مىَ: له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه‌وا چالاكى وئازادیهكانى رِهگهزى مىَ زیاتر سنورداركراوه له چاو ره‌گه‌زى نێر ،یا به‌هه‌رهۆیه‌ك بێت ئاستى هۆشیارى رِهگهزى مىَ نزمتره له‌چاو رِهگهزى نێر،بۆیه رِهگهزى مىَ له‌كاتى بونى كێشه‌كاندا به‌هۆى بالاَدهستى جیهانى پیاو، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونى و روحیه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان په‌نا بۆ خورافیات وبورج و.......تاد ده‌به‌ن به‌هۆى دهسخهرۆیى جیهانى مىَ له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به رِێگهێكى لۆژیكى یا داخرانى ده‌رگاكانى تر به‌سه‌ریا
نادروستى ده‌رونى: زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌گرنگى به بورجه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ن كه بارى ده‌رونییان شڵه‌ژاوه‌و هاوسه‌نگى ده‌رونیان ته‌واونیه ،به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى سۆزدارى یا ته‌نگژه‌ى ئابورىیاكێشهى ته‌ندروستى خۆیان یا ئه‌ندامانى خێزانیان یاكێشهى كۆمهلاَیهتى و خێزانى وه‌كو توندوتیژى پیاو به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ى یا نه‌بونى متمانه له‌نێوان هاوسه‌ران وهه‌ست نه‌كرد به بونى كه‌ش وهه‌وایه‌كى پرِ سۆز‌و گه‌رم له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا،بۆیه ئه‌وكه‌سانه پهردهێكى رِهش به‌به‌ر چاویاندا هاتوه‌و هه‌میشه بهرِهشى و بێهیوایى سه‌یرى ژیان ده‌كه‌ن و به‌دواى ده‌رگایه‌كدا دهگهرِێن كه له‌م واقیعه تاڵه رِزگاریان بكات،باشترین و ئاسانترین وخۆشترین رِێگهش بۆكه‌سێك كه به‌م شێوه‌یه هاوسه‌نگى ده‌رونى شڵه‌ژابێت جیهانى خه‌یاڵ و خورافیاته
نه‌خۆشى ته‌ندروستى: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا كێشه‌ى ته‌ندروستیان هه‌یه بۆخۆیان یا كه‌سێكى خۆشه‌ویستیان وه‌كو خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان یا ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه ،زیاتر له‌كه‌سانى ته‌ندروست په‌نا بۆ بورجه‌كان ده‌به‌ن بۆرِزگاربون له‌و بێهیوایى و كێشه ههمیشهییهى كه هه‌یانه .
باساوى زانستى بورجه‌كان
عزه‌ت جه‌لال توێژه‌رى ده‌روونى هیما بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌هێزترین پاساوى زانستى و لۆژیكى بۆبورجهكان ئه‌وه‌یه كه گوایه زۆربه‌ى هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان كه‌م یازۆر هیزى كێشكردنیان هه‌یه‌و كارده‌كه‌نه سه‌ر تهنهكانى ده‌وروبه‌ریان، هه‌روه‌ك چۆن مانگ كارده‌كاته سه‌ر هه‌ڵكشان وداكشانى ئاوى ده‌ریاو زه‌ریاكان بۆیه زۆر ئاساییه كه كاریش بكاته سه‌ر شله‌كانى ناو جه‌سته‌ى مرۆڤ و گیانله‌به‌ران وه‌كو خوێن. ب ۆیه له‌مه‌شه‌وه كاریگه‌رى دادهنىَ له‌سه‌ر رِهوشتى مرۆڤ.بهلاَم چه‌ندێتى و چۆنێتى كاركردنه‌كه ناتوانرێت دیارى بكرێت.به‌م پێیه‌ش هه‌روه‌ك گوێمان لێده‌بێت له كاتى پێشبینى بور جهكاندا ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى وه‌كو مه‌ریخ له خولگه‌ى زه‌وى نزیكبێته‌وه هێزى كێشكردنى زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وى و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر تهنهكانى سه‌ر زه‌وى. بێگومان كاریگه‌رى پۆزه‌تیف و نێگه‌تیفى هه‌یه بهلاَ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى وسنوردار،بۆنمونه دڵخۆشى ده‌كات بۆ چه‌ند ساتێك بهلاَم خۆشبه‌ختى ناكات به‌و مانایه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك یا چه‌ند رِۆژێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر جێبێڵێت.چونكه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونیه‌كانه و كه‌س به برِوایهكى رِهها نایانخوێنێته‌وه،به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بورجهكهیان ده‌خوێننه‌وه بهلاَم له‌وانه‌یه دواى كاتژمێرێك لهسهرچاوهێكى تر دیسان بورجهكهى بخوێنێته‌وه ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه كه برِواى موتڵه‌ق و رِههاى به هیچیان نیه.
ئاماده‌کردنی / سۆرین88 .............. به‌یامنێری کوردژین
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خۆش بیت سه ركه وتوبیت ماندومه بیت به بابه ت كه ت زۆر چاكه و به هێزو سه ركه وتوت
دوبار ده ست كانت خۆش بیت كاكه سورێن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن بابه‌تێکی زۆۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌كانت خۆش كاك سورێن

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش کاکه سوورێن گیان بابه‌تێکی گرنگههیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت به‌رده‌وام بیت ولهبابهته جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت باوانم


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس برای خۆسهویستم کاک هێمن
خۆشحاڵبوم بهپهیامهکهت تیناخان سوپاس
ته‌مه‌ندرێژ و له‌ش ساخبیت کاک suaam
چاوت ماچ ده‌که‌م کاک داریان
دوباره سوپاس هاوڕێیان خۆشحاڵبوم هیوادارم بابه‌تێکی سودمه‌ندبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه