.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئازیزی یانه‌که‌مان ، ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی میوانداری ئازیزان ، لێره‌دا پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم که ئه‌م بابه‌ته کۆتایی هات به پێی یاساکانی به‌شه‌که ، بۆیه به‌چاکم زانی له کۆتاییدا دوا ووشه‌م بکه‌م به دیاری بۆ ئێوه‌ی هه‌میشه ئازیز :
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی که به‌شداریان کرد له بابه‌ته‌که‌دا و به پرسیار و ووشه جوانه‌کانیان بابه‌ته‌که‌یان ڕازانده‌وه ، هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم وه‌ک پێویست بووبێت و جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووبێت .
دیاره ماوه‌یه‌کی زۆر بوو ئه‌ندامان داوای کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌یان ئه‌کرد ، له زۆر یانه کوردیه‌کان ئه‌و بابه‌ته‌مان بینیبوو به‌رده‌وام وه‌ک شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی به‌ڕێوه ئه‌چوو ، پرسیاره‌کان له ته‌وه‌ره‌یه‌کی ته‌سک دا ئه‌خولانه‌وه و هیچ سوودێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌ئه‌بینرا ، ئه‌ندامان به‌رده‌وام چه‌ند پرسیارێکیان ئه‌کردو هه‌مووی دووباره بوون وه‌کوو :
( حه‌زت له چ خواردنێکه ) ( کام ڕه‌نگ به‌لاته‌وه جوانه ) ( ناوی ڕاستیت چیه ) ( حه‌زت له چ میوه‌یه‌که ) ............. ده‌یان پرسیاری له‌و شێوه‌یه بابه‌ته‌که‌ی توشی چه‌ق گیری ئه‌کرد و خوێنهرهیچ سوودی لێ نه‌ئه‌بینی و بێزار ئه‌بوون ، هه‌ر بۆیه له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه ئه‌و به‌شه‌مان دواخست و کاره‌که‌مان ئه‌نجام نه‌دا ، له کۆتاییدا له به‌ر زۆری داواکاری له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه بڕیارمان دا ئه‌و به‌شه بکه‌ینه‌وه ، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه ئه‌کراو پێشبینیمان نه کردبوو ڕوویدا !! بابه‌ته‌که به پێجه‌وانه‌وه بابه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی سوودبه‌خش ده‌رچوو که چه‌نده‌ها ته‌وه‌ره‌ی له خۆگرت و خوێنه‌رێکی باشی هه‌بوو ، ئه‌توانم هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بگه‌ڕێنمه‌وه :
1_ ئه‌ندامان پرسیاری گشتییان کرد‌و پرسیاره‌کان هه‌مه‌ڕه‌نگ بوون و زۆر بابه‌تیان له خۆگرتبوو .
2_ پرسیاره‌کان که‌مترین دووباره‌بوونه‌وه‌یان به خۆیانه‌وه بینی ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ پرسیار و وه‌ڵامه‌کان دا هه‌نگاویان ئه‌ناو به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕی نه‌کردبوو .
3_ ئه‌ندامان به گشتی هه‌وڵیان دابوو له پرسیاره‌کانیان دا وه‌ڵامی سوودبه‌خش وه‌ربگرن و ته‌نها بۆ به‌شادریکردن نه‌بوو ، به‌ڵکوو بۆ پرسیار و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام کاریان کردبوو .
4_ بوونی که‌سانی ڕۆشنبیر و به توانا له یانه‌دا که به‌ڕاستی یه‌که‌م خاڵ بوو که ئه‌وپه‌ڕی دڵخۆشکه‌ربوو بۆ هه‌موولایه‌ک به گشتی و بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به تایبه‌تی .
بۆیه له کۆتاییدا سوپاسی بێ پایانی هه‌موو ئازیزانی یانه‌که‌مان ئه‌که‌م بۆ به‌شداریکردنیان و ڕازاندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به زانیاری و پرسیاره سوود به‌خشه‌کانیان ، هیوادارم هه‌رده‌م نموونه‌یان زۆر بێت و به‌رده‌وام بین بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م یانه جوانه که به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆتانه‌و بۆ خزمه‌تی خۆتانه ، سوپاس بۆ ئازیزانم که یه‌که‌م که‌س میوانداریان کردم و توانیم ته‌می هه‌وری دوودڵی و دڵه ڕاوکێ بڕه‌وێنمه‌وه بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م به‌شه جوانه ، هیوادارم له داهاتووش دا به هه‌مان ڕێچکه‌دا بڕۆین و ئه‌نجامی کۆتایی به ئه‌نجامێکی پڕ له شانازی بگه‌یه‌نین و خزمه‌تێکی باشی ئازیزان بکه‌ین ، دووباره سوپستان ئه‌که‌م و هیوادارم له هه‌موو که‌م و کوڕیه‌کانم ببورن و دڵنیابن هیچ که‌س بێ که‌م و کوڕی نیه ( الکمال لله وحده ) .
پێشه‌نگی بۆ کوردژین .
سه‌روه‌ری و سه‌رفرازی بۆ ئه‌ندامانی یانه‌که‌مان
خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت و هه‌ر بژین بۆ کوردژین
(( بابه‌ت داخرا ))
له‌سه‌ر هێڵ نییه