.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07501554846 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هاوريان خؤشةويستان من بيويستيم بة زانيارية لة سةر بةكتريا بة شيوةي رابؤت كة يارمةتيم بدةن مةمنونتان ئةبم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









'دژه به‌کتریا (Antibiotic) به شیوه دروسته‌که‌ی و ته‌نیا له کاتی پێویستدا به کاری بێنه ... گوڵاڵه پشده‌ری
دژه به‌کتریاکان کاتێک کاریگه‌رییان هه‌یه که مرۆو ئه‌وان به شێوه‌ی دروست به‌کار بێنێ.
بۆ چی کێشه‌ی Antibiotic resistanc؟
ئه‌گه‌ر مرۆو ئه نتیبیۆتیکهکان زۆر جار و به ڕێگه‌ی نادروست به کاربێنێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که جۆره‌کانی زۆری به‌کتریاکان دژ به به‌رگری واته به‌رامبه‌ر بهئهنتیبیۆتیکهکان بوه‌ستن. ئینجا ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و هه‌ڵانه له جه‌سته‌دا ڕووبده‌ن ئه‌وه له داهاتوودا له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی که به هۆی به‌کتریاکانه و ئێستا ئاسان چاری ده‌کرا، دواڕۆژ چاری دژوارتر و به کێشه‌تر بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆو که‌متر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره گرفتانه بێته‌وه، پێویسته که‌متر په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌نتیبیۆتیک و ته‌نیا له کاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت.
ڕۆڵی به‌کتریاکان چییه؟
به‌کتریاکان ئۆرگانیسمێکن که ته‌نیا له ژێر مایکرۆسکۆپ دا ده‌توانرێ بدینرێن. هه‌موو که‌س هه‌ڵگری به‌کتریاکانه چۆنکه ئه‌وان پێویستن بۆ جه‌سته‌ی مرۆو. به‌کتریاکان له ناو ڕیخۆڵه‌دا بۆ نموونه ئه‌رکی پارچه‌پارچه‌کردنی خۆراکیان هه‌یه، هه‌ندێک جۆر له به‌کتریاکان له سه‌ر پێستن و ئه‌رکی به‌رگریکردن له هێڕشه‌کانی ده‌ره‌کی جه‌سته‌یان هه‌یه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێکجار به‌کتریاکان ده‌بن به هۆکاری نه‌خۆشی چڵکی یان هه‌وکردن، وه‌ک هه‌وکردنی میزڵدان یان هه‌وکردنی سییه‌کان.
دژه به‌کتریاکان چین؟
ده‌رمانی دژه به‌کتریاکان واته ئه‌نتیبیۆتیک که کاریگه‌رن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و به‌کتریانه‌ی که ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی. ئه‌وان به‌کتریاکان له‌ناو ده‌به‌ن یان پێش له زیادتربوونیان ده‌گرن.
ئه‌نتیبیۆتیک جۆری زۆریان هه‌یه و هه‌رکامێکیان کاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه واته هه‌ر دژه‌به‌کتریایه‌ک بۆ میکرۆبێکی تایبه‌ت به‌کار دێت و کاریگه‌ره بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره میکرۆبه. ئهنتیبیۆتیکهکان له هه‌موو کاتێکدا و له هه‌موو نه‌خۆشییه‌کی چڵکیدا یان (هه‌وکردن) پێویست ناکات به‌کار بێن. زۆربه‌ی جار جه‌سته خۆی به‌رگری له به‌کتریاکان ده‌کات و خۆی چاک ده‌کاته‌وه. هه‌ندێکجاریش به‌کارهێنانی ئه‌نتیبایۆتیکه‌کان پێویسته بۆ له‌ناوبردنی به‌کتریاکان و ئه‌وه‌ش پزیشک ده‌توانێ ده‌ستنیشان بکات و بڕیار بدات که نه‌خۆش ئه‌وان به‌کار بێنێ.
جۆره‌کانی Antibiotic:
:β-lactam antibiotica
نموونه‌کانی: Cefalosporine، Monobactam، Carbapenem، Penicilline
Aminoglycosides:
Gentamicine، Tobramycine
Tetracyclines:
Tetracycline، Chloortetracycline، Oxytetracycline، Doxycycline، Methacycline
Macrolides:
Erythromycine، Clarithromycine، Azithromycine
Chlooramfenicol/Thiamfenicol
(Fluor) chinolonen
Vancomycine
Rifamycine/Rifampicine
Nitro-imidazolderivates
Sulfonamiden/Trimethoprim
Co-trimoxazol، Sulfadiazine، Sulfametrol، Sulfametizol
زیانی به‌کارهێنانی ئه‌نتیبایۆتیکه‌کان چییه؟
له ئه‌نجامی زۆر و شێوه‌ی نادروستی به‌کارهێنانی ئه نتیبیۆتیکهکان هه‌ندێک زیانی جۆراوجۆر هه‌ن. بۆ نموونه دواکێشهیهکی سکچوونه. له په‌نا ئه‌وه‌شدا ئهنتیبیۆتیکهکان نه ته‌نیا به‌کتریا به زیانه‌کان، به‌ڵکو به‌کتریا به سووده‌کانی جه‌سته‌ش له ناو ده‌به‌ن. ئینجا به‌کتریا به زیانه‌کان به پێچه‌وانه له‌و بارودۆخه‌دا ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن و خۆیان به‌هێز ده‌که‌ن. گه‌وره‌ترین زیان که له‌وانه‌یه به مرۆو بگات له دوای به‌کارهێنانی ئه نتیبیۆتیکهکان ئه‌وه‌یه که به‌کتریاکان'' نه‌مر/ڕیشه‌دار '' ده‌بن واته Antibiotic resistance.
بۆ نموونه به‌کتریای ستافیلۆکۆکس ئاوریۆس که به MRSA ناسراوه و چاره‌سه‌ری زۆر سه‌خته و جاری وایه هه‌رگیز بنبڕ نابێت Meticilline-resistente Staphylococcus aureus.
چۆنییه‌تی ڕوودانیAntibiotic Resistant واته نه‌مری و مانه‌وه‌ی به‌کتریاکان:زیاتر هه‌وکردن له هۆی کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له بهکتریاکاندایه. به‌شێکی زۆریان هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به ئه‌نتیبیۆتیک، و هه‌ندێکیان به پێچه‌وانه‌ن. ئه‌وانه به‌کتریای جۆری نه‌مرن واته Resistanc. ئه‌وانه خۆیان پاراستووه و به‌رگری دژه به‌کتریاکان ده‌که‌ن. واته هیچ ئهنتیبیۆتیکێک کاریان تێ ناکات.
ئه‌نتیبیۆتیک، به‌کتریا هه‌ستیاره‌کان ده‌کوژێت یان پێشگیری له زیادبوونیان ده‌کات. به‌ڵام دژ به به‌کتریا نه‌مره‌کان هیچ کاریگه‌ری نییه. ئینجا ئه‌و جۆره به‌کتریانه هه‌ر له ناو جه‌سته‌ی مرۆودا خۆیان ڕاده‌گرن و له‌ناو ناچن و مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ماوه‌یه‌ک سست و بێهێز ده‌بن و له دواییدا دووباره چالاک ئه‌بنه‌وه.
به هۆی نه‌مان یان له‌ناوچوونی به‌کتریا هه‌ستیاره‌کان، ئینجا جێگه بۆ به‌کتریا نه‌مره‌کان خۆشتر و فراوانتر ده‌بێت و ئه‌وان به ئاسانی ده‌توانن خۆیان دابه‌ش و ڕێژه‌که‌یان زیاتر بکه‌ن. به هۆیه‌وه چاره‌سه‌ری هه‌وکردنه‌که زۆر دژوارتر ده‌بێت.
چۆن دروسته ئه‌نتیبیۆتیک به‌کار بێت؟
به‌و شێوه‌یه‌ی که له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ کراوه مرۆو ده‌توانێت کاریگه‌ری ئهنتبیۆتیک به شێوه‌یه‌کی ئه‌رینی که‌ڵکی لێوه‌رگرێت و هاوکار بێت بۆ زووتر له ناوبردنی به‌کتریاکان و چاره‌سه‌ری ئاسانتر:
- ته‌نیا کاتێک ئه‌نتیبیۆتیک به‌کار بێنه که پزیشکه‌که‌ت ئه‌وه به پێویست بزانێت، چۆنکه زیاده به‌کارهێنانیان ده‌بێته مایه‌ی کێشه‌ی نه‌مری و مانه‌وه‌یان له جه‌سته‌دا واته Resistanc،
- ئه‌و ڕێژه‌یه و چه‌نده و جۆره‌ی که پزیشک بۆی داناوی به کاری بێنه (چه‌ند MG) و بۆ چه‌ند ماوه پزیشک بریاری داوه (تا چه‌ند ڕۆژ)،
- ئه‌نتیبیۆتیک به کاتی خۆی به‌کاری بێنه و کاته‌کان لێک دوور یان نزیک نه‌بن بۆ نموونه هه‌ر شه‌ش /هه‌شت کاتژمێره؟،
- بێ ڕاوێژ له گه‌ڵ پزیشکدا واز له به‌کارهێنانی ئهتیبیۆتیک مه هێنه و ناوبڕیان پێ مه‌ده،
- پاشماوه‌ی ئهنتیبیۆتیکی دیکه به‌کار مه هێنه،
- ئاگادار به له گه‌ڵ کامه ده‌رمانه ده‌کرێ هاوکات به‌کاری بێنی و له گه‌ڵ کام ده‌رمانه نابێت،
- له گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی و مادده سڕکرهکهنان له‌وانه‌یه کاریگه‌رییان بگۆڕێت،
- باشتروایه به په‌رداخێک ئاو به‌کار بێن تاکو شیر یان خواردنه‌وه‌کانی دیکه،
- دواکێشه‌کانی بزانه وه‌کو: سکچوون، هێڵنجهاتن، گێژبوون، سه‌رئێشه، هه‌ستیاری پێست (حه‌ساسیه‌ت) /خورو و گۆڕانی پێست...،
- ده‌رمان و ئه‌نتیبیۆتیکا به تایبه‌ت له شوێنی وشک، فێنک و پاکدا ڕاگره،
- کاتێ گوومان و نه‌بوونی زانیاری هه‌میشه ڕاوێژکردن له گه‌ڵ ده‌رمانگه متمانه به مرۆو ده‌به‌خشێت.
- ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ڵکیان لێوهرناگری و زیاده‌ن، باشتروایه له جیاتی فڕێدانیان له ناو ته‌نه‌که‌ی خۆڵ و پاشکۆ، بدرێنه ده‌رمانگه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دروست له‌ناویان به‌رن، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ ژینگه ی ته‌ندروست.
سه‌رچاوه: کوردستان نێت
به‌كتیریا
میكرۆب به‌كتیریا (bacteria وه‌به‌یۆنانى كۆن پێ ده‌ڵێن bakterion به‌واتاى گۆپاڵى ورد) زیندوه‌رى تاك خانه‌ن وه‌ك گۆیه‌كان وه‌گۆپاڵۆچكه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى گروپ كۆده‌بنه‌وه شێوازى جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن وه‌ك زنجیره‌یى یان ته‌سبیحى كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى زنجیره‌یى) یان له‌شێوه‌ى هێشو كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى هێشویى) .دووریه‌كانى به‌كتیریا له‌نێوان 0.5-5 مایكرۆمیتهر ، وهبهكتیریا به‌چه‌ندها شێوه‌ى (فۆرم) جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت ، میكرۆب یان به‌كتیریا له‌زانستى به‌كتیریا (بهكتریۆلۆژى) خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت كهبهبهشێك لهوردبین ناسى (مایكرۆبایۆلۆجى)داده‌نرێت.
ژینگه‌ى به‌كتیریا زۆر جۆره. ئه‌م زینده‌وه‌ره تواناى ژیانى له‌هه‌ر شوێنك و ژینگه‌یه‌كى جیاوازدا هه‌یه‌له‌سه‌ر زه‌وى ته‌نانه‌ت خاك و ئاوى قوڵ و توێكڵى زه‌وى بگره ئه‌و ژینگانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى پاشه‌رۆى ناوه‌كى و گۆگردى ترشى تێدایه، نزیكه‌ى 10 ملیار خانه‌ى میكرۆبى له‌یه‌ك گرامى خاكدا ده‌ژى وه‌سه‌دان هه‌زار له‌یه‌ك میلیمه‌ترى سێجاى ئاوى ده‌ریادا ده‌ژى .لهسووڕهكانى ژینگه‌دا ، به‌كتیریا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى چاڵاك ده‌گێڕێت لهسووڕاندنى خۆراكه ژینگه‌ییه‌كان ، زۆریك له‌قۆناغه گرنگه‌كانى سوڕى خۆراكى nutrient cycle به‌هۆى به‌كتریاوه ئه‌نجام ده‌درێت . گرنگترین ئه‌م قۆناغانه‌ى جێگیركردنى نایترۆجینه له‌به‌رگى هه‌وا .
هه‌روه‌ك به‌كتیریا به‌یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره سروشتیه‌كانى لاشه‌ى مرۆڤ داده‌نرێت ، ژماره‌ى بهكتریاكانى سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ زیاتره له‌ژماره‌ى خانه‌كانى له‌شى ، پێست وده‌م و ده‌زگاى هه‌رسى مرۆڤ ته‌ندراوه به‌میكرۆب ، وه‌به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى ناوبانگى به‌زیان به‌خشی و نه‌خۆشخستن ده‌كردووه، به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌سووده بۆ ته‌ندروستیمان ، ئه‌م ورده زینده‌یه لهدهزگاى هه‌رسكردندا یارمه‌تى هه‌رس ده‌دات ، به‌ڵام نه‌خۆشى مه‌ترسیدارى وه‌ك كۆڵێرا و سیل دروست ده‌كات . له‌مێژوودا به‌كتیریا نه‌خۆشى بنبڕكراوى وه‌ك تاعون و گه‌ڕى leprosy دروست كردوه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى دژه‌زینده‌كان زۆر له‌مه‌ترسى نه‌خۆشیه میكرۆبیهكانى كه‌م كردوه‌ته‌وه و رێژه‌ى مردنى دابه‌زاندووه. هه‌روه‌ها به‌كتیریا گرنگیه‌كى پێشهسازیشى هه‌یه وه‌له پرۆسهزیندهییهكانى سوود وه‌رگیراوه بۆ ئه‌و كارانه‌ى ئه‌نجامدانیان پیشه‌سازیانه ئه‌سته‌مه وه‌ك ، خاوێن كردنه‌وه‌ى ئاوى پیسبوو وه به‌دروستكردنى دژه‌زینده‌كان و مادده‌ى كیمیایى تر . له‌ده‌سته‌واژه رۆژئاواییه‌كان واژه‌ى (به‌كتریا) له‌سه‌ره‌تادا بۆ هه‌موو تاك خانه‌یه‌كى خاوه‌ن ناوكێكى سه‌ره‌تایى به‌كارهاتووه هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌كارهێنانه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌رده‌وامه به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنى زانستى وردبین ناسى هه‌ندێك زانیارى نوێى ئاشكراكرد جوێكارى له‌نێوان پاڵاوته(ڤایرۆس) و به‌كتیریا و كه‌ڕوو . له‌مێژووى په‌ره‌سه‌ندنیدا به‌كتیریا دووجۆرى لێكه‌وتۆته‌وه:
-میكرۆبى ڕاسته‌قینه یان به‌كتیریاى ڕاسته‌قینه.Eubacteria
-به‌كتریاى ڕه‌سه‌ن یان كۆن .Archaebacteria
كه‌ئێستا پێیان ده‌وترێت به‌كتیریا كه‌باسیان ده‌كه‌ین و ئه‌رخیا Archaea.
بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ى به‌كتیریا ساڵى 1676ز بڵاوكرایه‌وه، زیندوهرێك كهناوكێكى سه‌ره‌تایى هه‌یه( بێ به‌رگى ناوهكیهو پێكهاته‌كانى ناوك له‌ناو سایتۆپلازمدا په‌رش و بڵاو بونه‌ته‌وه) له‌شى ته‌نها له‌یه‌ك خانه پێكهاتووه كه هه‌موو زینده‌چالاكیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ دوو لق دابه‌ش ده‌بێت:
1-لقى به‌كتیریا
2-لقى به‌كتیریاى سایانى (به‌كتیریا سه‌وزى مه‌یله‌و شین)
سهربهكۆمهڵهى مۆنیریایه(moneria) له‌هه‌واى خاك و ڕیخۆڵهكانى مرۆڤ و ده‌م سه‌رپێستى هه‌یه. هه‌روه‌ها لهگهدهى ئاژه‌ڵه كاوێژكهرهكاندا هه‌یه، ئه‌م بهكتیریایه به‌هۆى چالاكیه جیاوازه‌كانیانه‌وه ناسراون كه‌چه‌نده‌ها جۆرى هه‌یه به‌م شێوه‌یه:
1. خواردن دروستكردنى (شیر).
2. تێكدانى خۆراك(گه‌نین).
3. به‌پیت كردنى خاك (په‌ین).
4. له‌ناوبردنى زه‌وى وزار(نه‌خۆشیه‌كان).
له‌و زنایانهى ڕۆڵیان له‌دۆزینه‌وه‌ى بهكتیریادا هه‌بوو ئه‌مانه‌ن :
1. لیڤنهۆك.
2. لوویس پاستۆر
3. رۆبرت كۆخ
ژینگه‌ى به‌كتریا:
له‌هه‌موو شوێنێك ده‌یبنین ، له‌ژێر زه‌وى تاقوڵایى 400 مه‌تر تا به‌رزاییه‌كى سه‌ركه‌ش له‌هه‌وا ، له پله‌ى گه‌رمى زۆر به‌رز نزیكى دهمهگڕكانهكان ، له‌ناوچه جهمسهریهكان ، وه‌له‌ناو له‌شى گیانه‌وه‌راندا (له‌ناو ده‌زگاى هه‌رس و هه‌ناسه).
پۆلین كردنى به‌كتیریا:
ده‌توانین به‌كتیریا به‌پشت به‌ستن به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه پۆلێن بكه‌ین:
1. فۆرمى ده‌روه‌ى خانه‌و جۆرى كۆبونه‌وه‌كانى.
2. وه‌ڵامى بۆ ڕه‌نگى گرام (گرام پۆ زهتیڤ)و (گرام نێگه‌تیڤ).
3. شێوازى خواردنى (سه‌ربه‌خۆ ،بینا كارى یان مشه‌خۆرى).
4. هه‌بوونى قامچى (flagella) یان نه‌بوونى .
5. پێكهاته‌ى میكرۆب.
پێكهاته‌ى خانه‌ى به‌كتیریا:
1-به‌رگى خانه: پێكهاتووه‌له:
ا- دیوارى خانه(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپتهوى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
پێكهاته‌یى كیمیایى دیوارى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه دیوارى خانه له‌گه‌ردى گه‌وره‌ى پێكهاتهئاڵۆز دروست بووه، پێى ده‌وترێت peptidoglycan ، ،ئه‌ستورى ئه‌م دیواره به‌گوێره‌ى بنه‌چه‌ى به‌كتیریا كه‌هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بهكتیریایهى (گرام نیگه‌تیڤه) دیوارى خانه‌كه‌ى ته‌نكه ئه‌مه‌ش پشت به‌بڕى prptidogilycan ده‌به‌ستێت.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كهڕویى ( mycoplasm یان mycobacterium) كهدیوارى خانه‌ى نیه.
ب- به‌رگى سایتۆپلازمى (plasma membrane):
كهبهرگێگى ته‌نكه چوارده‌ورى پێكهاته‌كانى خانه‌ى بهكتیریایى داوه‌و كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى ماده بۆ سایتۆپلازم و له سایتۆپلازمه‌وه ده‌كات ، وه زۆر ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) به‌به‌رگى خانه‌وه نووساوه كه‌یارمه‌تى زۆر پرۆسه‌ى زیندهكردارى ده‌دات كه‌له‌م به‌شه‌دا ڕو ده‌دات ، وه له‌ڕێى وردبینى ئه‌لكترۆنیه‌وه زانایان هه‌ندێك نوشتانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه‌ى خانهبینى كه‌واى بۆ ده‌چن كردارى هه‌ناسه‌دان لێ ڕوبدات.
پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه له پرۆتین و چهوریهفۆسفۆر پێكهاتووه.
ج-سایتۆپلازم: نیمچه شله‌یه‌و پێكهاتووه له‌ئاو و ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) وئۆكسجینى تواوه‌و پرۆتین و كاربۆهایدرات و چه‌ورى.
د-كرۆمۆسۆم :واته تهنۆڵكهڕهنگدارهكان ئه‌م كرۆمۆسۆمانه‌ى به‌كتیریا پێكهاتووه لهگهردێكى (DNA) ى درێژ وگۆیى كه‌زۆر به ده‌ورى خۆیدا لولى خواردووه ئه‌م كرۆمۆسۆمه وه‌ك ناوه‌ندێكى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م كردارانه كارده‌كات:
· دابه‌ش بوونى خانه
· چه‌ند جارهبوونى خانه
· زۆر كارى تر‌ى خانه
هـ- قامچى : له‌پرۆتین دورست بووه، 10 تا 20 نانۆمه‌تر ئه‌ستوره، یارمه‌تى خانه‌ى به‌كتریا ده‌دات بۆ جوڵان.
هیوادارم سودت لێوه‌رگرتبێت.
سه‌رکه‌وتوبیت به‌رێزم.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌كتریا له‌كاتی گۆڕانی ژینگه‌كه‌یدا
توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریان خستووه كه به‌كتریاش هه‌ست به فێربون و گۆڕانه ژینگه‌یه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و خۆی بۆ ئاماده‌ده‌كات هه‌روه‌ك و چۆن سه‌گ له كاتی بیستنی زه‌نگدا لیك به‌ده‌میدا دێته خواره‌وه.
تافازۆی ژیانناسی گه‌ردی ناوه‌كی له زانكۆی پرنسیتۆن توێژنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر بكتریای E coli.
دۆزینه‌وه‌كه بریتی بوو له‌وه‌ی كه زینده‌وه‌ران ده‌توانن هه‌ست به گۆڕانه كتوپڕه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن، تێگه‌یشتن له توانای گۆڕانكاری و ڕه‌فتاره جیاوازه‌كانی ووردهزیندهوهرۆچكهكان یارمه‌تی ده‌رێكی باشه بۆ زاناكان كه بتوانن كۆنترۆڵی زیندهوهرۆچكهكان بكه‌ن له هه‌ردوو بواری نۆژداری و پیشه‌سازیدا.
كاتێك E coliده‌چێته له‌شی كه‌سێكه‌وه ئیتر ووردهووده له‌شی گه‌رم دادێت، به‌كتریا كه خۆی له گه‌ده‌دا جێگیر ده‌كات، ئۆكسجین كه‌مده‌بێته‌وه و نایهێڵێت. واته به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و نه‌بوونی ئۆكسجین واده‌كات چالاكی خۆی ئه‌نجامبدات,
واته له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت به گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی به‌كتریاكه ده‌ست ده‌كات به چالاكیه‌كانی و ده‌ردانی ئه‌نزیمه‌كانی، واته گۆڕانی ژینگه‌ی به‌كتریاكه بووه هۆی چالاككردنی به‌كتریاكه.
زانا ده‌یڤ ئاكلی ئاماده‌كاری ژینگه‌ی ده‌ستكرد، ده‌ڵێت" هه‌ندێك كات خه‌ڵكی وا گومان ده‌به‌ن بۆ ئه‌و شته‌ی كه فێری ده‌بن پێویسته كۆئه‌ندامی ده‌ماریان هه‌بێت و مێشكیان هه‌بێت"
ئه‌وه‌ش سه‌لماوه كه به‌كتریا نه مێشك و نه كۆئه‌ندامی ده‌ماریان هه‌یه ئه‌ی چۆن ده‌توان فێرببن؟!! فێربوون له به‌كتریادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆگونجاندنهكانی و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی له پێكهاتن و ڕیزبوونی تۆڕهجینیهكانی ڕووده‌دات، واته به هه‌زاران هانده‌ری ژیری هه‌یه كه‌وا له ریزبوونی ترشه ناوه‌كیه‌كانی جینه‌كانی به‌كتریا ده‌كه‌ن له كاتی دروستكردنی هه‌ر پرۆتین و ئینزایمێكدا سیفه‌تێكی دیاریكراو وه‌ربگرێت، ئه‌و ژیریه‌ی كه باسكرا ناتوانن ده‌ستی بخه‌ن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ڵكو به درێژایی گه‌شه‌سه‌ندنیان ده‌توانن سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كان وه‌ربگرن.
ریچارد لۆسیك كه زانای جینهكانه له زانكۆی هاڤهرد ده‌ڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه به‌كتریا ناتوانێت زانیاری به نه‌وه‌كانی دوای خۆی بڵێت و ئه‌وانیش جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵبژاردنی سروشتی و ئه‌زموونی رابردوویان كه توانای به خشیوه به ریزبوون و رێكخستنه‌وه‌ی شێوازی تۆڕ‌و كۆدی جینه‌كان كه واده‌كات و چالاكی و ڕه‌فتار و دهردراوهكانیشی بگۆڕێت"


له‌سه‌ر هێڵ نییه