❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-06-11 10:11:24

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

.نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1944 لە گەڕەكی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەكی ناسراو و رۆشنبیری ئەو شارە لە دایكبووە.
نەوشیروان مستەفا وەك هاوڕێ نزیكەكانی دەگێڕنەوە سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو دەستی بە كارو چالاكی سیاسی كردووە، یەكەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە.


قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوكردووە، پاشان لە ساڵی 1967 كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە، لە سەرەتای ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە لە ریزەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان چالاكانە كاری كردووە. لە ساڵانی 1963 و 1964 بۆتە ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان. هەر لەو ماوەیەدا بۆتە ئەندام لە پارتی دیموكراتی كوردستان. لە ساڵی 1967 بۆتە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
نەوشیروان مستەفا كە ئێستا خاوەنی كۆمپانیای وشەیە و پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، لە ساڵی 1981 خێزانی پێكەوە ناوە. خێزانەكەی خوشكە زای رەفعەتی مەلای هاوڕێی دێرینی شاخ و شاریەتی. نەوشیروان خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە بەناوەكانی (نما، چیا، چرا). نما كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری لە لەندەن تەواوكردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە كوردستان و لە كۆمپانیاكەی باوكی سەرقاڵی كاركردنە. چیا، پاش تەواوكردنی كۆلێژ لە لەندەن روویكردۆتە ئەمریكا بە مەبەستی خوێندنی ماجستێر. چیای كچیشی لە لەندەن دەخوێنێ و ئەمساڵ دوا ساڵی خوێندنییەتی بۆ تەواوكردنی كۆلێژی پزیشكی لە بەریتانیا.
محەمەد رەفعەت عەبدولڕەحمان كە ناسراوە بە رەفعەتی مەلا، یەكێكە لە هاوڕێ دێرین و نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا بەم جۆرە چیرۆكی ناسینی خۆی و ئەو دەگێڕێتەوە كە" ئێمە خەڵكی یەك گەڕەكی شاری سلێمانین و دراوسێ بووین جگە لە كاری سیاسی، بەڵام وەك كاركردن لە شەستەكانەوە ناسیومە. لە ساڵی 1964 كاك نەوشیروانم ئەو كاتە ناسی كە ئەو وەختە پارتی دەیویست لەگەڵ حكومەتی عێراقیدا ئاشتییەك دروست بكات، باڵی مەكتەبی سیاسی دژی بوون، بەیانێكیان لەوبارەیەوە دەركرد كە ئەو بەیانەی باڵی مەكتەبی سیاسی توندبوو و ئەمەش بەبڕوای ئێمە وەك كۆمەڵێ گەنجی ئەو سەردەمەی ناو پارتی پێمانوابوو ناكۆكییەك لەگەڵ خوا لێخۆشبوو مستەفا بارزانیدا دروست دەكات لەبەرئەوە پێمان باش نەبوو ئەو بەیانە بەو شێوە توندوتیژە دەربچێت. بەڵام بەداخەوە ئەوە دەرچوو كە ئەوەش هەنگاوی یەكەم بوو بۆ پارچە پارچە بوون و ئینشیقاق لەناو بزووتنەوەی كوردیدا".
بەپێی قسەی رەفعەتی مەلا كە هاوڕێیەكی نزیكی نەوشیروان مستەفایە و ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە دەیناسێت" بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا بنەماڵەیەكی ناسراوی شاری سلێمانی بوون و باوكی پیاوێكی رۆشنبیر بووە، خاوەنی كتێبخانەیەكی گەورە بووە لە ماڵەكەیدا".
بە بڕوای ئەو هاوڕێ دێرین و نزیكەی نەوشیروان مستەفا هەر ئەمەش كاریگەری لەسەر ژیانی نەوشیروان مستەفا داناوە بەتایبەت لە رووی رۆشنبیری و سیاسییەوە، رەفعەتی مەلا دەڵێت" بۆیە كاك نەوشیروان، هەر لە مناڵییەوە سوودی لەو كتێبخانەیەی باوكی وەرگرتووە ئەمەش كاریگەری هەبووە لەسەر رۆشنبیری ئەو".
ئەو گەنجانەی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی كە دیارترینیان بریتی بوون لە (نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلا، شازاد سائیب و سمكۆ فەتحوڵا)، وەك چەند گەنجێكی چالاك و هەڵسوڕاو لە شەستەكاندا زیاتر سۆزیان بۆ باڵی مەكتەبی سیاسی هەبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی خۆیان لەو باڵە هەبووە. ئەم گەنجانە بە بڕوای یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا، سەركردە دیارەكەیان نەوشیروان مستەفا بووە.
رەفعەتی مەلا لەمبارەیەوە دەڵێت"لە كۆنگرەی كەلاری ساڵی 1967، ئێمە پێكەوە كۆمەڵێك گەنج بووین كە دەمانویست لەو كاتەدا لەو كۆنگرەیەدا وا بكەین كە ریفۆرم لە باڵی مەكتەبی سیاسیدا بكەین كە بریتی بووین لە (كاك نەوشیروان، شازاد سائیب، من، سمكۆ فەتحوڵا) كۆمەڵێك گەنج بووین ئەو وەختە داوامان دەكرد كە باڵی مەكتەبی سیاسی ریفۆرمی تیا بكرێت و هەندێ لە سەركردەكانی دووربخرێنەوە لە سەركردایەتی چونكە ئێمە بە شایستەمان نەدەزانین". هەروەها دەشڵێت"یەكێك لە مەبەستەكانمان ئەوە بوو كە بە راستی باڵی سیاسی دووربخەینەوە لە هاوكاریكردنی حكومەتی عێراقی و وا بكەین كە ریزەكانی میللەتەكەمان، بپارێزین و پارچە پارچە نەبێت بەڵام دیارە سەركەوتوو نەبووین لەمەدا لەو كۆنگرەیەدا".
رەفعەت لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ"تا ساڵی 1971 كە دوایین كۆنگرەی باڵی مەكتەبی سیاسی لە بەغدا گیرا، ئێمە كارمان بۆ ئەوە دەكرد كە ئەو باڵە حەل بكەین، ئەوە بوو بەیانی 11ی ئازار هاتبووە پێشەوە، كاك نەوشیروان یەكێك بوو كە چالاكانە بۆ ئەو مەبەستە كاری دەكرد. چونكە پێمانوابوو حەل كردنی ئەو باڵە رێگە خۆش دەكات بۆ رێكخستنێكی تازە كە ئیشمان بۆ دەكرد، ئەویش كۆمەڵەی رەنجدەران بوو، فعلەن لەو كۆنگرەیەدا توانیمان باڵی مەكتەبی سیاسی حەل بكەین و ئەوە بوو چوون تێكەڵ بوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا".
چیرۆكی دروستبوونی كۆمەڵەی رەنجدەران بە بڕوای رەفعەتی مەلا رەگوڕیشەكانی دەگەڕێنەوە بۆ ناو گۆڤاری رزگاری كە لە ساڵی 1969 دا دەرچووە و نەوشیروان مستەفا خاوەنی ئیمتیازی ئەو گۆڤارە مانگانەیە بووە.
لەبارەی ئەم گۆڤارەوە كە 13 ژمارەی لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا لێدەرچووە رەفعەتی مەلا دەڵێ "دیارە ئەو گۆڤارە تازەترین گۆڤار بوو كە دەرگا و پەنجەرەی كردەوە بۆ رۆشنبیران و نووسەران بۆ ئەوەی رەخنە لە وەزعی ئەو كاتە بگرن، لەگەڵ ئەوەی ئەو گۆڤارەی كاك نەوشیروان گۆڤارێكی رەخنەگرانە بوو لە رەوشە سیاسییەكەی ئەو سەردەمە بەڵام بابەتی هەمەڕەنگ و جۆراجۆریشی تێدا بڵاودەكرایەوە و زۆربەی نووسەران و رۆشنبیرانی كوردستان لەو سەردەمەدا لەو گۆڤارەدا دەیاننووسی بەداخەوە پاش بەیانی ئازار ئیتر دایانخست".
بەپێی وتەی هەندێ هاوڕێی نەوشیروان مستەفا گۆڤارەكە بە گۆڤاری ماوییەكان ناسرا بوو، رەفعەتی مەلا ئاماژە بەوەدەدات كە لەبەرئەوە بووە زۆربەی ئەوانەی لەوێ نووسیویانە كاریگەریان لەسەر بووە لەلایەن تەیاری ماوییەوە كە تەیارێكی شۆڕشگێڕی ناسراو بووە لە دنیادا. لەمبارەیەوە دەڵێ"ئێمە ئەو گەنجانەی ئەو سەردەمە هەموومان خۆمان بە ماوی دەزانی و كتێبەكانی ماومان دەخوێندەوە و دیراسەدەكرد". ئەو دەڵێ"بەڵام گۆڤارێكی ماوی نەبوو وەك گۆڤار لەگەڵ ئەوەشدا گۆڤارێكی شۆڕشگێڕانە و پێشكەوتنخواز بوو و كۆمەڵێك نووسەر و خوێندكاری پێشكەوتنخواز تێیاندا دەنووسی".
بەپێی وتەی رەفعەتی مەلا گۆڤارەكە لە 1969 تاوەكو ساڵی 1970 كاتێ بەیانی 11ی ئازار دەردەچێت ئیتر گۆڤارەكە دادەخرێت لەبەرئەوەی ئەمان باڵی مەكتەبی سیاسی بوون بە دەرچوونی ئەو بەیانە گۆڤارەكەیان لەلایەن باڵی مەلا مستەفاوە دادەخرێت و تەنانەت چاپخانەكە كە بە پارەی دەوڵەمەندەكانی سلێمانی كڕاوە لەو سەردەمەدا پاش داخستنی گۆڤارەكە تەسلیمی پارتی دەكرێ.
رەفعەتی مەلا دەڵێ" دیارە ئێمە بازنەیەكی رۆشنبیریمان هەبوو لە شاری سلێمانی، كە زۆرجار لە بارەگای گۆڤاری رزگاری كۆدەبووینەوە. كە لەلایەن ئەو گەنجە شۆڕشگێڕانەی ئەو سەردەمەوە ئەم حەلەقانە دروستكرابوون و كاك نەوشیروان دەوری سەرەكی هەبووە تیایدا، كە لەو گەنجانەی ئەو سەردەمە كاك نەوشیروان بوو، مەحمودی مەلا عزەت بوو، فوادی مەلا مەحمود بوو، سمكۆ فەتحوڵا بوو، من و حەمە چاوشین و كۆمەڵێك گەنجی تر بووین كە مام جەلال دەهات محازەراتی دەداینێ. لەو موحازەتانەدا زیاتر وەك باو بوو كتێبەكانی ماومان دیراسە دەكرد".
رەفعەتی مەلا لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت" ئەم حەلەقە رۆشنبیریانە لە كۆتایدا بووە بنەمایەك بۆ دروستبوونی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان".
بەپێی وتەی رەفعەت پاش بەیانی ئازار ئەوان هەموو دووردەخرێنەوە لە سلێمانی بۆ خوارووی عێراق وپاشان لە بەغدا یەك دەگرنەوە. ئیدی لەو سەردەمەدا نەوشیروان مستەفا بەرەو نەمسا بە مەبەستی خوێندن و دووركەوتنەوە لە هەڕەشەكانی ئەو سەردەمەی حكومەتی عێراقی بە رێدەكەوێت كە لەو سەردەمەدا لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە. لە نەمسا پاش تەواوكردنی ماجستێر سەرقاڵی خوێندنی دكتۆرا دەبێت لە بواری یاسا نێودەوڵەتییەكاندا، بەڵام بۆ دامەزراندی یەكێتی نیشتمانی واز لە خوێندنەكەی دێنێت و دەگەڕێتەوە كوردستان. لێرە بەدواوە ئیدی نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی دیار بە تەواوی دەردەكەوێت كە هەم سكرتێری كۆمەڵە و هەم جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت. بە بارەكەی تریشیدا ژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی چەكداری نەوشیروان مستەفا بەمجۆرە بە تەواوەتی دەست پێدەكات. نەوشیروان مستەفا لەگەڵ كۆمەڵەی رەنجدەران كە لە ساڵی 1972 بە تەواوی ئیعلانی دامەزراندنی دەكرێ بە وتەی هاوڕێكانی لەو ماوەیەی لە نەمساش بووە دانەبڕاوە و پەیوەندی هەبووە. بە وتەی رەفعەتی مەلا دروست بوونی كۆمەڵەی رەنجدەران پاش ئەوە دێت كە باڵی مەكتەبی سیاسی دەگەڕێتەوە نێو پارتی ئیتر ئەو برادەرانە بڕیاریاندا تەنزیمێكی ماركسی-لینینی دروست بكەن ئەوە بوو كۆمەڵەیان دروست كرد. پاش گەڕانەوەی لە نەمسا و دەستپێكردنەوەی شۆڕشی چەكداری نەوشیروان مستەفا دەبێتە سكرتێری كۆمەڵەی رەنجدەران كە وەك باڵێك لە ناو باڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە تازە دامەزراوە كاردەكات. جگە لە خەباتی چەكداری و پێشمەرگایەتی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كاتە كە گۆڤاری كۆمەڵە دەرچووە، زۆربەی نووسینەكانی خۆی لەوێ بڵاودەكردەوە.
نەوشیروان مستەفا ئەو كتێبانەی بە درێژایی تەمەنی كە نووسیونی بریتی بوون لە نووسینەوەی مێژوو و یادەوەرییەكان، لەمبارەیەوە حەمە تۆفیق پێی وایە هۆكاری دەستبردنی نەوشیروان مستەفا بۆ نووسینەوەی مێژوو و یادەوەرییەكانی زیاتر پەیوەندی بە حەزی خۆیەوە هەبووە نەك شتێكی تر، ئەو دەڵێ"نەوشیروان زۆر حەزی لە مێژووە بۆیە زیاتر لەو بوارە نووسیویەتی".
لەمبارەیەوە چەندین كتێبی هەیە لەوانە (كورد و عەجەم، حكومەتی كوردستان، لە كەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوەزەنگ، كورد لە گەمەی سۆڤێتیدا، پەنجەكان یەكتری دەشكێنن، ژیانی بە تەمەنترین رۆژنامەی كوردی لە 1926-1983).
نەوشیروان مستەفا بەپێی قسەی رەفعەتی مەلا زیاتر حەزی لە گۆرانییە فۆلكلۆرییە كوردییەكانە بەتایبەت حەزی لە لاوك و حەیرانە ناو بەناو خۆشی لەبەر خۆیەوە دەیڵێت.
رەفعەتی مەلاش جەخت لەوە دەكاتەوە كە كاك نەوشیروان زۆر موهتەم نییە بۆ خواردن، بەتایبەت لە هاویندا زیاتر حەزی لە تەماتە و خەیارە قاژی دەكات و دەیخوات.
لەلای خۆیەوە حەمە تۆفیق رەحیم كە جگە لەوەی كە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی كۆمپانیای وشەیە، بە وتەی خۆی زیاتر لە 11 ساڵ پێشمەرگایەتیشی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بەسەر بردووە، لە ساڵی 1979 تاوەكو 1991. ئەویش جەخت لەوە دەكاتەوە كە نەوشیروان زۆر موهتەم نییە بە خواردن، نەوشیروان مستەفا وەك هاوڕێكانی باسی دەكەن كەسێكی سادەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زوو توڕە دەبێت. حەمە تۆفیق رەحیم لەمبارەیەوە دەڵێ"كەسێكی زۆر سادەیە بەڵام كەمێك توڕەیە". سەبارەت بەوەی كە بە چ شتێك یان لە چ حاڵەتێكدا توڕە دەبێت، عەلی كەریمی كە یەكێكی ترە لە هاوڕێكانی سەردەمی شاخ ناسیویەتی دەڵێت"جاری وا هەیە بە هەموو شتێك توڕە دەبێ و جاری واش هەیە بە هیچ شتێك توڕە نابێ".
یەكێك لە هیوایەتەكانی نەوشیروان مستەفا وەك هاوڕێكانی باسی دەكەن جگە لە مێژوو نووسینەوەی مێژوو، ژیانكردنە لەگەڵ بەخێوكردنی مریشك و كەو و ئاژەڵە كێوییەكانی وەك ئاسك و چەند ئاژەڵێكی تر. هەروەها لە سەردەمی ئەوەی كە لە دەرەوە بووە یەكێك لە هاوڕێكانی دەڵێت"پیاسەكردنی نێو پاركەكان چێژی زۆری دەدایە و حەزی لێبوو، ئەمە سەرەڕای سەردانكردنی مۆزەخانە و شوێنەوارە دێرینەكان".
ئەگەر سەیری نەوشیروان مستەفا بكەیت، بەو تەمەنەوە كە خۆی لە 65 ساڵ دەدات و جگەرەكێشێكی بێ وێنەشە هەندێ كەس پێیانوایە جگەرە بە جگەرە دادەگیرسێنێت، هێشتا خاوەنی لەشولارێكی باریك و رەشیقە، لەوانەیە گومان بكەیت كە ئەم كەسایەتییە بەشێكی ژیانی رۆژانەی خۆی بە وەرزشكردنەوە بباتە سەر، بەڵام بەپێچەوانە هاوڕێ نزیكەكانی باس لەوە دەكەن كە بەهیچ شێوەیەك وەرزش ناكات، ئەوان سەرەڕای ئەوەش دەڵێن"تەنانەت ئەوەندەی ئێمە بزانین سەیری هیچ جۆرە وەرزشێكیش ناكات و حەزی لێی نییە".
هەروەك شتەكانی تری هاوڕێكانی باس لەوە دەكەن كە نەوشیروان مستەفا لە خواردنیشدا زۆر سادەیە و كەمخۆرە و نەوسن نییە بەشێوەیەك یەكێك لە هاوڕێكانی دەڵێت"نیسكێنەی بۆ دانێت دەیخواو هیچ كێشەشی نییە".
حیكایەتی سەیرتر لەبارەی نەوشیروان مستەفاوە ئەوەیە كە دەڵێن كەسێكی زۆر ئیقتیسادی و كەم مەسرەفە، دەڵێن تا ئەمڕۆكەش كە دەچێتە لای حەلاق سێ هەزار دینار دەدات بە سەر چاككردن بەڵام هاوڕێكانی لەگەڵ ئەوەی دان بەوەدا دەنێن كە كەم مەسرەفە باس ئەو حیكایەتی حەلاقەكە رەتدەكەنەوە. هەروەها هاوڕێكانی لەگەڵ ئەوەی باس لەوە دەكەن كە لە جلو بەرگدا زۆر سادەیە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە ئیهتمامی زۆری بۆ پێڵاو و قۆنەرە هەیە و زیاتر لەبەر تەندروستیشی حەزی لە پێڵاوی فلاتە.
عەلی كەریمی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانەو یەكێك بووە لە هاوڕێكانی كە لە سەردەمی پێشمەرگایەتی وەك خۆی باسی دەكات هاتوچۆی نەوشیروان مستەفا كردووە و لە ساڵی 1978 نەوشیروان مستەفا بەرەو ئێران دەچێت و عەلی كەریمی هاوكار و هاوڕێی دەبێت تاوەكو دەیگەیەنێتە توركیا.
ئەو باس لە شتێكی تری نەوشیروان مستەفا دەكات كە زۆر پێی سەرسامە ئەویش بابەتە كوردەوارییەكان و زمانی كوردییە. بۆ نموونە لەبارەی راوەوە زۆر دەزانێ و هەروەها جۆرەكانی راویش زۆر لێك جیادەكاتەوە. باران چەند نەوعە و پەیوەندی بە مەسەلەی كشتوكاڵی و بەروبومی كشتوكاڵییەوە زۆر شارەزایە. بە بڕوای ئەو هاوڕێیەی هەموو ئەم شارەزاییانەی نەوشیروان مستەفا پەیوەندیان بەوەوە هەیە كە كەسێكی زۆر موتابیعە. ئەو هاوڕێیەی دەڵێت"من پێموابوو كاك نەوشیروان لەبارەی فیكر و فەلسەفەی نوێوە شتێكی وا نازانێت بەڵام جارێك كاك فاروق رەفیق هاتە لای كە منیش لەوێ بووم، وتوێژێكی زۆر قوڵیان لەبارەی چەند پرسێكی فەلسەفی وەك مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنەوە كرد". بەپێی قسەی ئەو هاوڕێیەی نەوشیروان مستەفا لە زۆر بواردا دەخوێنێتەوە و زیاتر بەیانیان زوو هەڵدەسێت بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە. لەبارەی ئەوەی كە چەند دەخوێنێتەوە، ناوبراو دەڵێت"ئێستا بەهۆی سەرقاڵییەوە لەوە دەچێت كەمتر بخوێنێتەوە لەچاو جاران بەڵام لە لەندەن كە من لە گەڵی بووم زۆربەی كاتەكانی بۆ خوێندنەوە و نووسین تەرخان كردبوو".
نەوشیروان مستەفا، ئێستا، بەهۆی كاروبارەكانی كۆمپانیای وشەوە كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە پاش هاتنە دەرەوەی لە یەكێتی و دەست لەكاركێشانەوەی لە جێگری سكرتێری گشتی ئەو حیزبە، لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێی خۆی دایمەزراندووە كەمترین كاتی بۆ ژیانی تایبەتی خۆی ماوەتەوە، هەمیشەش ماڵێكی سادەی هەیەو كە دەچیتە ماڵەكەی هەست ناكەی دەچیتە ماڵی سەركردەیەك، زۆر كەیفی بەگفتوگۆدێت لەگەڵ ئەوانەی تازە دەیان ناسێت و بەردەوامیش گەر وشەیەك یان رستەیەكی پێبڵێت وانەبێت راستەوخۆ قسەكەت پێدبرێت و دەڵێت وانییە، گەورەترین كێشەی نەوشیروان ئەوەیە موجامەلەی كەس ناكات و قسەلەڕوە، زۆربەی سیاسیەكانیش لەم روەوە كێشەیان هەیە لەگەڵی، هەركەسێیشی خۆش ویست خۆشی دوێت و گەر كەسەكەشی خۆش نەویست راستەوخۆ پێی دەڵێت من تۆم خۆش ناوێت، لەسەر مەسەلەی ژنان زۆر توندەو باوەڕی بەهاورێیەتی و پەیوەندی بەهێزنییە لەگەڵ ژناندا، ئەم هەڵسوكەوتەشی زۆر جیای كردوەتەوە لەهەموو هاورێكانی، لەكاتی گفتوگۆكردنیشدا زۆر بەكورتی و پوختی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە روبەروی دەكرێنەوە، كەمجاریش دەبینرێت جلی رەسمی لەبەركات و جیاواز لەهاورێ بەرپرسەكانی ئەم لەبازار سەری خۆی چاك دەكات و خۆشی دەچێتە بازار جل بۆخۆی بكرێت و ئاساییەی بەلاشیەوە چەندین دوكان بكات و مامەڵەی كراسێك یان قاتێك بكات لەگەڵ خاوەن دوكانێكدا.

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2009-06-11 15:48:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-11-11
په‌یامه‌كان: 4393
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ ،،
به‌راستی ژیانێکی سه‌یری هه‌یه‌ که‌ که‌سێک له‌و په‌ری ده‌سه‌ڵات دا بێت به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکات و ژیان به‌م شێوه‌یه‌ بگوزه‌رێنێت ،،
ئه‌وه‌ی به‌لای خه‌ڵکیه‌وه‌ سه‌یر بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ نۆشیروان مسته‌فا که‌م قسه‌ ده‌کات و که‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ رۆژانه‌ له‌ میدیاکاندا ئاراسته‌ی ئه‌م کابرایه‌ ده‌کرێت ،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2009-06-11 17:40:50

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

bali kaka yadgar mnsh zor sarsamm ba ka sayati aw kabraya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-06-24 15:47:17

real madrid
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-01-14
په‌یامه‌كان: 312
WindowsXPMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

sar kawtw bet har bzet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8eaff10c23.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d0535e0cf6.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2009-06-25 12:38:00

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh bo am babata
sarkawtw bet


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9863d435a9.bmp

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darin-kurdish (2009-06-25 12:42:43)

Kurdzhin
کام گووڵ له‌م دنیا زۆر جوان و ئاڵه‌
له‌ چاو جوانی تۆ هێشتاکه‌ کاڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2009-06-25 15:20:44

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2014-08-13
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh bet inshala kaka nawsherwan aw jara shorsheky tr la kurdstan deneta kayawa

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2009-06-25 16:59:14

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh bo ewash bo payamakantan har bzien

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2009-06-28 20:36:18

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dastakant xosh bet bo am babata

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2009-06-29 20:09:06

sarhad
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: england
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-03
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 52
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh darachet ba dlnyananawa

Kurdzhin
bo chi hati wako xory dam baxanday lay ewara                                                      ka atzany lasar kochy oqra nagry lam hawara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2009-07-02 10:44:01

zerak1977
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولير بايته خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 135
WindowsXPMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

كه ريلا كيان من وه ك هاولاتيه كى بى لايه ن زور بيم سه يره هه تا دوينه ئه م به ريزه ئه نداميكى جالاكى سه ركردايه تى (ى ن ك ) بو وا زور له شه وو روزيكدا كورا موميكى بيكرد . ئه و روزه خوم بينيم له تيفى ك ن ن ده يوت دزى كه نده ليم ئى باشه برام توو هه تا دوينه له ناو ئه و شوينه بووى كه ئيستا تو به كه نده لى ده زانى . به عاره بى سبحانه مغير الاحوال

Kurdzhin
له كه ل ريزوسلاوى براتان
     ئازاد زه نكه نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2009-07-02 14:21:36

PriNce
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-12
دواترین سه‌ردان: 2013-02-24
په‌یامه‌كان: 224
WindowsVistaMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

نه‌وشیروان مصطفی له‌دوای قازی محمد و شه‌هید ئارام دێت له‌ مێژوی شۆڕشی کوردی دا
که‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر کورد خۆی ئه‌م دوو که‌ڵه‌ پیاوه‌ی له‌ ناو بردوه‌ ، و بکوژانی شه‌هید ئارام تا دوای ڕاپه‌ڕینیش سه‌رکرده‌بونه‌ له‌ ناو حزبه‌ کوردیه‌ کان
تا له‌ شه‌ڕی ناو خۆدا کوژران و هه‌ندێکیان له‌م دواییه‌دا

و جێی خۆشحاڵیه‌ که‌ کاک نه‌وشیروان به‌شداری نه‌ کردوه‌ له‌ شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ دا (شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات)
بێ گومان ئه‌و تا ڕاپه‌ڕین شۆڕشی کردوه‌ و ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینیش بوه‌ ،
ئێستا و وه‌ک و پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری و بێ سه‌رو شوێن کردن و دزی و داوێن پیسی و ئیداره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ،
شۆڕشێکی نوێ بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌کات که‌ 18 ساڵه‌ پێ وه‌ی ده‌ناڵێنێ
دڵنیام گه‌ر سه‌رکه‌وتوش نه‌بێ ، کارێک ده‌کات که‌ ئه‌و دیارده‌ خراپانه‌ نه‌مێنێ ، دیاره‌ ده‌سکه‌وته‌ کانی گۆڕان له‌ ئێستاوه‌ ده‌رکه‌وتون

ده‌ست خۆش گاریلا بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ .


Kurdzhin

http://ksa2day.net/MajidAl%20Mohandis/mmmm3.jpg
نمت .. وحلمت ..إنك رجعت .. تقولي سامحني.. ظلمتك ، جرحتك
سامحني يا عمري .. وحدك تركتك ..
بست خدي وبكيت .. و باحضانك غفيت .. بين ايدك يا عمري .. بردان وْ دِفيـتْ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2009-07-17 19:42:56

په‌ری
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-01
دواترین سه‌ردان: 2011-10-20
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh kak gerilla ka zhyani am gawra pyawat zyatr bo rwn krdinawa,,,barasti kaseki mazna,shorshgera,sarbarza,kurdfroshw xaen nya,,, inshalla awae ka ayawet atwanet bika tanya toze sabrw kati awet

Kurdzhin
زيندانى من...جه سته ى بر له عشقى خؤم بوو
عشقى من...ته نيا دلى كلبه كراوى سينه ى خؤم بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2009-08-14 23:47:01

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2014-11-27
په‌یامه‌كان: 527
WindowsXPFirefox

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

دست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌ڕاستی ئه‌بێت سه‌رکرده‌ وه‌ک به‌رێز جه‌نابی کاک نه‌وشیروان ساده‌و ساکار بێت ئه‌مه‌ خۆی پێی ده‌وترێت سه‌رکرده‌ نه‌ک به‌ناو سه‌رکرده‌کانی دوو بنه‌ماڵه‌ مافییاکه‌ که‌ ساڵی 1991 به‌ قاتێکی که‌تافی و جوتێک ئه‌دیداسه‌وه‌ له‌و شاخ و داخه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ که‌چی ئێستا له‌سه‌ر حسابی میله‌ت کام بانق ئه‌ڵێت له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ پریان کردوه‌ له‌ ده‌فته‌ره‌ دۆلار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا  تێریشیان نه‌خواردوه‌ خه‌ریکن خاکه‌که‌ی خۆیان ده‌فرۆشن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایه‌تییه‌کانی خۆیاندا.سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2009-08-15 17:15:20

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dasti hamw tan xosh bet azizizanm

awa hamwy rai xotana mn reztan

ly dagrm chawtan machakam balam


ensaneki bash w xrap  neya wa la zoor i sarkrdakani esta  bashtra

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2009-08-16 14:47:30

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2014-10-28
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dastt xosh bet
http://kurdzhin.org/uploads/8b0a2b5152.gif

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2009-08-23 01:42:03

hewa_ask
خونچەی نوێ
شوێن: كركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-27
دواترین سه‌ردان: 2014-11-15
په‌یامه‌كان: 98
WindowsXPMSIE

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

ده ست خوش گيانه زانياري زور به سوود بوو

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-be2a47c3ae.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2009-08-23 16:36:46

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dasty ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2009-08-23 16:39:58

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2009-08-23 19:55:37

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: .نهێنییه‌كانی‌ ژیانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.161.192.130
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net