❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-06-10 17:16:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا


ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا * له‌ بوارى ڕه‌نگدا: ئاشكرايه‌ كه‌ تۆوى مرۆڤ ((سپێرم))، ئه‌وه‌نده‌ وورده‌ به‌ ((ميكرۆسكۆب))ى ئاسايى نابينرێ، به‌ڵكو به‌ ((مايكرۆسكۆبى ئه‌ليكترۆنى)) سه‌روو ((800)) هه‌زار جار گه‌وره‌كردن ئينجا ڕوون و ئاشكرا ئه‌بێت و تۆزێ بريسكه‌ى لێوه‌ دێت، هه‌روه‌ها هێلكۆكه‌ى ئافره‌تيش ئه‌و بريسكه‌يه‌ى هه‌يه‌ كه‌ به‌ ((مايكرۆسكۆب)) ته‌ماشا ئه‌کرێ.
له‌ مشته‌قاتى ووشه‌ى ((نطفه‌‌)) ((النطف)) واته‌: ((مروارى)) مرواريش به‌چى به‌ناوبانگه‌؟ به‌ به‌ريسكه‌ دانه‌وه‌. بريسكه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌.
ئينجا لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ى ته‌كنۆلۆجياى وێنه‌گرى وه‌ك مايكرۆسكۆب، گه‌شه‌ى پێ درا، گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ڕه‌نگى ئه‌و سپێرمه‌، (ئاوى پياو) سپىيه‌، به‌لآم هى ئافره‌ت زه‌رده‌.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا ئه‌فه‌رموێ:
((ماء الرجل أبيض وماء المرأه‌ أصفر))( )
ئايا كێ پێى ووت؟ خۆى زانى؟ ميكرۆسكۆبى ئه‌لكترۆنى هه‌بوو؟ ياخود ئه‌مه‌ پشتگيرىيه‌ له‌لايه‌ن خواوه‌و له‌وێوه‌ هه‌واڵى پێ ئه‌درێ؟ به‌هيواين كه‌ ئه‌م باسه‌ هۆكارێكى هيدايه‌ت بێ بۆ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ گوماندا ئه‌ژين، به‌ڵكو به‌خۆياندا بچنه‌وه‌و بزانن به‌ڕاستى ئه‌مه‌ معجزه‌يه‌و ئه‌مه‌ به‌ به‌شه‌ر ناكرێ.
*له‌ بوارى زاراوه‌:
بێينه‌ سه‌ر ئيعجازێكى تر كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ زاراوه‌و، به‌ ((تێرمنۆلۆجى))يه‌وه‌ قورئان ووشه‌ى ((علقه‌)) به‌كار ئه‌هێنێ له‌گه‌ڵ ووشه‌ى ((مضغة‌)) بۆ قۆناغه‌كانى كه‌ له‌ كۆرپه‌له‌.
((علقه‌)) دوو ماناى هه‌يه‌:- مانايه‌كيان واته‌ كرم، مانايه‌كيشيان واته‌ خۆهه‌ڵواسين، ئه‌مڕۆ به‌هۆى گه‌شه‌ كردنى كۆرپه‌له‌ ناسينه‌وه‌ ((ئيمبريۆلۆجى)) بۆيان ده‌ركه‌وت به‌ كامێرا به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ بوه‌ته‌ حه‌قيقه‌تى زانستى كه‌ ئه‌و ((تۆوه‌ پيتێنراوه‌)) وه‌ك كرمێكى لێ دێت كه‌ ئه‌گاته‌ ڕه‌حم، بۆ ماوه‌ى ((14)) ڕۆژ خۆى هه‌ڵئه‌واسێ به‌ ديوارى ڕه‌حمه‌وه‌ به‌شێوه‌ى كرم پێشان شێوه‌كه‌ى ده‌گۆڕێ بۆ شێوه‌يه‌كى تر كه‌ پێى ئه‌وترێ ((مضغة‌)) ئه‌و ((مضغة‌))يه‌ش نزيكه‌ى ((3 سێ)) هه‌فته‌ به‌و شێوه‌يه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ جا وورده‌ وورده‌ شێوه‌كه‌ى ده‌گۆڕێ.
مه‌رجه‌ خۆى هه‌ڵواسێ به‌ديوارى ڕه‌حمه‌وه‌ تا كۆتايى، هه‌ركاتێك ئه‌و په‌يوه‌ندىيه‌ نه‌ما (ئه‌و خۆهه‌ڵواسينه‌ نه‌ما) ((اجهاض)) له‌بارچوون ڕووئه‌دات.
له‌به‌رئه‌وه‌ هيچ ووشه‌يه‌ك ناتوانيت دابنێيت له‌جياتى ((علقه‌)) به‌و مانايه‌ى ((علقه‌)) بێت شێوازه‌كه‌شى وه‌ك كرمه‌ ئيشه‌كه‌شى خۆهه‌ڵواسينه‌ سبحان الله العلي القدير.
زاناكانى رۆژئاوا بۆيان ده‌ركه‌وت كه‌ كۆرپه‌له‌ له‌م قۆناغه‌دا شێوه‌ى كرمى هه‌يه‌، ئيشه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ خۆى هه‌ڵده‌واسێ به‌ديوارى مناڵدانه‌وه‌و ناويان نا ((ليچ لايك)). Leachlike
((ليچ لايك)) يانى ئه‌شوبهێته‌ كرم واته‌ ((علقه‌)) كه‌ ئاگايان له‌ قورئانيش نىيه‌، وه‌ ((14)) ڕۆژ ئه‌خايه‌نێ و پێشان ئه‌گۆڕدرێ وه‌كو بنێشتێكى جوراوى لێ دێ. خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى ناو ناوه‌ ((مضغة)) واته‌: ((جوراوه‌)) ئه‌گه‌ر بێيته‌ سه‌ر زاراوه‌ ئينگليزىيه‌كه‌ى پێى ئه‌ووترێ
((چووت لايك)) يه‌عنى: ((جووراو)) ((سبحان الله))!!.
ئينجا هيچ ووشه‌يه‌ك ناتوانيت دابنێيت كه‌ ئه‌و مانايه‌ ببه‌خشێت به‌و قووه‌ته‌. ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ ئيعجازى ووشه‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا له‌ بوارى پزيشكىدا.
*له‌بوارى زنجيره‌به‌ندىدا:
هێلكۆكه‌ى ئافره‌ته‌ كه‌ گه‌وره‌ترين خانه‌ى له‌شه‌ نزيكه‌ى ((400 ـ 500)) دانه‌ له‌ ته‌مه‌نى ئافره‌ته‌دا به‌تێكڕايى هه‌موو ((28)) ڕۆژێك دانه‌يه‌ك به‌شێوه‌ى ده‌رپه‌ڕينێك دێته‌ ده‌رێ له‌ هێلكه‌دان به‌ره‌و خوار.
قورئانى پيرۆز ووشه‌ى ((سلاله‌))ى بۆ به‌كار ده‌هێنێت. ((إستل)) واته‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و هێلكه‌دانه‌وه‌ هه‌موو ((28)) ڕۆژێك هێلكه‌يه‌ك دێته‌ ده‌رێ وه‌ له‌ژێريدا ئۆرگانێك هه‌يه‌ شێوازى ڕه‌حه‌تى هه‌يه‌ ئه‌يگرێته‌ خۆيىو برژانگى تيايه‌ پاڵى پێوه‌ ئه‌نێ بۆ ناو كه‌ناڵێك پێى ئه‌ووترێت كه‌ناڵى ((فالوپ)) ئه‌گه‌ر له‌وێدا تۆوى پياوه‌كه‌ هاتبێته‌ ئه‌وێ له‌ ماوه‌ى ((3 سێ)) ڕۆژدا ده‌پيتێنرێت ئه‌گه‌ر نه‌بوو له‌وێدا ده‌پوكێته‌وه‌.
دواى ئه‌وه‌ وورده‌ وورده‌ ده‌ڕواته‌ خوارێ شايانى باسه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ى كه‌ ده‌پيتێنرێت له‌ولاوه‌ ((مه‌شيمه‌)) دروست ده‌بێت له‌ناو ڕه‌حمدا ((سبحان الله)).
كاتێك كه‌ ئه‌م تۆوه‌ پيتێنراوه‌ ئه‌ڕوات و ئه‌گاته‌ ڕه‌حم خۆى هه‌ڵئه‌واسێ به‌ ڕه‌حمه‌وه‌ وه‌ پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، قورئان ناوى ناوه‌ به‌ ((علقه‌)) كه‌ماناى هه‌ڵواسراو ده‌به‌خشێ.
پێشان ئه‌بێته‌ ((مضغة‌)) وه‌ پێشان((مضغة‌))يه‌ ئه‌بێته‌ دوو به‌ش:-
به‌شێكيان ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كانى ترى له‌شى لێ دروست ده‌بێ، به‌شه‌كه‌ى ترى ئه‌بێته‌ ده‌مارێك كه‌ خوێن ده‌هێنێت له‌ ((ڕه‌حم))ه‌وه‌ له‌ديوارى مناڵ دانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆرپه‌يه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌تای قۆناغى يه‌كه‌مدايه‌، خۆراكى بۆ ئه‌هێنێت له‌ڕێی خوێنه‌وه‌، ئۆكسجينى بۆ ئه‌هێنێت له‌ڕێی خوێنه‌وه‌.
ئينجا ده‌رهاوێشته‌كانى (افرازات)و ئه‌و مادده‌ ژه‌هراويانه‌ى كه‌ هه‌ن له‌گه‌ڵ دووه‌م ئۆكسيدى كاربۆنه‌كه‌دا كه‌ ئه‌ڕۆنه‌وه‌ ده‌رێ به‌م جۆره‌ گه‌وره‌ ئه‌بێ پێى ئه‌ووترێ ((وێڵاش)) جا ئه‌گه‌ر وورد بينه‌وه‌ قورئانى پيرۆز باسى ئه‌كات: ((من مضغة‌‌ مخلقة‌ وغير مخلقة‌)) ئه‌م ((مضغة‌))يه‌ ئه‌م ((جووراوه‌)) دوو شێوازى هه‌يه‌ يان دوو به‌شى هه‌يه‌، به‌شێكى ((خلق)) لێى دورست ئه‌بێ ((سه‌ر و قاچ و ده‌ست و)) هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌، ئه‌وه‌ى تريان گه‌وره‌ ئه‌بێو ئه‌بێته‌ وێڵاش، كاتى له‌دايك بوون كه‌ هه‌ردووكى به‌يه‌كه‌وه‌ن هه‌ردووكى خانه‌نويه‌ك سه‌رچاوه‌يان هه‌يه‌ له‌ باوك و دايكه‌وه‌ هاتوون، كاتێك ئه‌بينى ئه‌ميان ئه‌بڕرێ و فڕێ ئه‌درێ ، ئه‌وى تريشيان باوه‌شى پيائه‌كرێ و به‌ساقه‌و به‌قوربانى ئه‌بن.. ئه‌ويش مرۆڤه‌كه‌يه‌. خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:
(يا أيها الناس إن كنتم في ريب من البعث فإنا خلقناكم من تراب ثم من نطفة ثم من علقة ثم من مضغة مخلقة وغير مخلقة لنبين لكم. ونقر في الأرحام ما نشاء إلى أجل مسمى ثم نخرجكم طفلا ثم لتبلغوا أشدكم، ومنكم من يتوفى ومنكم من يرد إلى أرذل العمر لكيلا يعلم من بعد علم شيئا وترى الأرض هامدة فإذا أنزلنا عليها الماء أهتزت وربت وأنبتت من كل زوج بهيج…)( )
له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا خواى متعال ده‌فه‌رموێ:
ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گومانتێن هه‌يه‌ له‌ زيندوو بونه‌وه‌ بيربكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ گڵ دروست كراون، له‌ زانستى ئه‌مڕۆدا ڕوونه‌ هه‌رچى پێكهاته‌مان هه‌يه‌ له‌ گڵدا هه‌مان پێكهاته‌يه‌. گۆشت و ماسولكه‌و ئێسك و خوێن و ئه‌م له‌شه‌ى ئێمه‌ كه‌ شيته‌ڵ ئه‌كرێته‌وه‌ هه‌مان پێكهاته‌ى گڵه‌ وه‌ك: مادده‌كانى مه‌گنيسيۆم و كاربۆن و نايترۆجين و فۆسفۆرو مه‌نگه‌نيس و ئاسن و مس و.. هتد ئه‌مه‌ له‌ناو زاناياندا زۆر ڕوونه‌، ڕه‌گه‌زێك نىيه‌ كه‌ له‌ گڵدا هه‌بێت و له‌ له‌شمانا نه‌بێ يان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ پێكهاته‌ى گڵين له‌ ڕووى له‌شه‌وه‌ له‌ ڕووانگه‌ى زانسته‌وه‌، پێشان ئه‌فه‌رموێ: ثم من نطفة‌‌…. نطفه‌كه‌ش به‌هۆى مايكروسكوبى ئه‌ليكترۆنييه‌وه‌ بينرا، پێغه‌مبه‌رى خوا عليه الصلاة والسلام ڕه‌نگه‌كه‌شى ديارى كرد. ئينجا ئه‌فه‌رموێ ((من علقه‌)) ئه‌مه‌شمان ئاماژه‌ پێ كرد كه‌ به‌هۆى هۆكارى پێشكه‌وتووى نوێوه‌ ڕوون و ئاشكرا بينراوه‌.
ئينجا ((من مضغة‌ مخلقه‌ وغير مخلقه‌))( ) شێوازى جووراوه‌كه‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌مان باس كرد دواى ئه‌وه‌ مانه‌وه‌يه‌ك له‌ ڕه‌حمدا كه‌ مه‌زه‌نده‌ ئه‌كرێت به‌ ((260)) ڕۆژ ((إلى أجل مسمى))( ) بۆ كاتێكى ديارى كراو ((260) ڕۆژه‌، وه‌ كه‌ پيتێندنه‌كه‌ له‌ ((قه‌ناتى فالوب))دا ئه‌مێنێته‌وه‌ دواى نزيكه‌ى حه‌فته‌يه‌ك يان زياتر دێته‌ ڕه‌حمه‌وه‌و ئه‌مێنێته‌وه‌، ئيتر دواى ئه‌وه‌ ((ثم نخرجكم طفلا ))( ) مناڵ له‌دايك بوونه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌يزانێ.
به ڵام ئه‌م قۆناغانه‌ى كه‌ مناڵ شير ئه‌خوات و ئينجا دوايى گاڵگۆڵكێ ئه‌كات و پێ ئه‌گرێ ئه‌و قۆناغانه‌ى كه‌ هه‌موو كه‌سێ ئه‌يبينێ و هه‌موو كه‌س پيايدا ڕۆشتووه‌ ئه‌بێ بزانين قۆناغى ديكه‌ هه‌بووه‌ كه‌ وه‌ختى خۆى نه‌بينراوه‌ له‌ناو سكى ئه‌و دايكه‌دا هه‌مووى ڕووى داوه‌..
زنجيره‌به‌نديه‌كى سه‌ير، زنجيره‌به‌نديه‌كى چوونيه‌كى سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ زانستدا به‌لآم به‌داخه‌وه‌ تێ ئێستاش هه‌ندێ كه‌س له‌ گێژاوى گوماندا ئه‌ژين، وه‌ وابزانم كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ خۆيان له‌و گێژاوه‌ ڕزگار كه‌ن و خۆيان ته‌سليمى په‌روه‌ردگار كه‌ن و خۆيان ئاوێزانى به‌رنامه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆيان له‌ كانياوى سازو دڵگيرى قورئانى پيرۆز تێر ئاو بكه‌ن.
خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ئه‌فه‌رموێ ((ما لكم لا ترجون لله وقارا. وقد خلقكم أطوارا))( ).
خواى گه‌وره‌ شايسته‌ى ئه‌و ڕێزه‌يه‌، ئه‌و خوايه‌ى كه‌ به‌ قۆناغ قۆناغ ئێمه‌ى دروست كردووه‌.
* بێينه‌ سه‌ر ئيعجازێكى زنجيره‌به‌ندى تر.. كه‌ ئه‌و كۆرپه‌له‌يه‌ له‌ سه‌ره‌تێدا كاتێ كه‌ درێژىيه‌كه‌ى ئه‌چێته‌ ((13)) ملم، واته‌ به‌قه‌ده‌ر نينۆكى پياوێك ده‌بێت، نينۆكێكى بچكۆلانه‌ له‌م حه‌جمه‌دا ئه‌بينيت دوو خه‌تى بۆ دروست ئه‌بێت يان دوو كونى بۆ دروست ئه‌بێت له‌ملاو له‌ولا كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تاى گوێى ئه‌و مرۆڤه‌يه‌، پێش ئه‌وه‌ دوو چاڵى بۆ دروست ئه‌بێت، له‌ ناوه‌ڕاستى ڕوويا، يه‌كه‌مجار ڕووه‌كه‌ دروست ئه‌بێت، ڕووه‌كه‌ واته‌: بونيادى ده‌م و چاوه‌كه‌، ئه‌و ڕووه‌ دروست ئه‌بێت ئينجا ئه‌و دوو كونه‌ى ئه‌ملاولاى كه‌ ده‌بنه‌ سه‌ره‌تێ بۆ هه‌ردوو گوآى مرۆڤ.
وه‌ پێشان دوو چاڵ دروست ئه‌بێت له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌و ڕووه‌دا كه‌ ده‌بنه‌ چاو له‌ داهاتوودا. (وجعل لكم السمع والأبصار والأفئدة‌ قليلا ما تشكرون)( ).
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌و جۆره‌ زانسته‌ى پێ بووه‌، ئه‌و زانياريه‌ى هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا ئه‌فه‌رموێ:
(ألم نجعل له عينين، ولسانا وشفتين)( ) ئه‌ى دوو چاومان بۆ دروست نه‌كرد؟ پێشان ده‌ممان بۆ دروست نه‌كرد؟ به‌ نسبه‌ت زنجيره‌به‌نديه‌وه‌ يه‌كه‌مجار ئه‌و كونى گوێيانه‌ دروست ئه‌بن، پێشان ئه‌و چاڵانه‌ دروست ئه‌بن بۆ چاو پێشان بۆ ده‌م.. ئه‌م زانياريه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆيه‌ له‌ سجده‌دا له‌يه‌كێ له‌ دوعاكانيدا ئه‌يفه‌رموو ((سجد وجهي للذي خلقه…)) تێبينى بكه‌ن يه‌كه‌م جار ده‌م و چاوه‌كه‌ (ئه‌و ڕووه‌) دروست ئه‌بێت.
((سجد وجهي للذي خلقه وصوره وشق سمعه وبصره بحوله وقوته فتبارك الله أحسن الخالقين))( ) سوجده‌ى بردووه‌ بۆ ئه‌و خوايه‌ى كه‌ ڕووى بۆ دروست كردووه‌ كه‌ گوێى بۆ دروست كردووه‌، كه‌ چاوى بۆ دروست كردووه‌، گه‌وره‌يى هه‌ر بۆ ئه‌و خوايه‌يه‌.
له‌ درێژايى ((13 ملم)) دا ((13)) ملم به‌و بچوكىيه‌، ناگاته‌ سانتيمه‌تر و نيوێك، پێغه‌مبه‌رى خوا كێ پێى ووت له‌و كاته‌دا سه‌ره‌تای دروست بوونى چاوه‌و سه‌ره‌تای دروست بوونى گوێيه‌و ئينجا ده‌مه‌و ئينجا زمان و لێوو. ئه‌مه‌ كێ پێى ووت..؟!… بێجگه‌ له‌ زاتى په‌روه‌ردگار. (سبحانه‌ تعالى).؟
خوا ئه‌فه‌رموێ:
((ئێسقان دروست ئه‌كه‌ين، پێشان داى ئه‌پۆشين به‌ گۆشت))
تا ماوه‌يه‌كى كه‌م له‌مه‌وبه‌ر باوه‌ڕيان وابوو كه‌ گۆشت و ماسولكه‌كان دروست ئه‌بن يه‌كه‌مجار پێشان وورده‌ وورده‌ له‌ناويانا ئێسك دروست ئه‌بێ. به‌لآم قورئان وا نافه‌رموێ.. به‌ڵكو ئه‌فه‌رموێ: ئێسك دروست ئه‌كه‌ين و پێشان دايئه‌پۆشين به‌ گۆشت.
به‌هۆى پێش كه‌وتنى ته‌كنۆلۆجياوه‌ ده‌ركه‌وت به‌ شێوازێك كه‌ ئيتر هه‌ڵه‌ قبوڵ ناكات و بووه‌ته‌ راستىيه‌كى زانست ده‌ركه‌وت يه‌كه‌م ڕۆژى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مدا سه‌ره‌تای دروست بوونى ئێسقانه‌. هه‌ندآ وێنه‌ هه‌يه‌ له‌ حه‌فته‌ى هه‌شته‌مدا ئێسقانه‌كانى په‌نجه‌ى ده‌ست و قاچه‌كه‌ زۆر به‌ ڕوون و ئاشكرا ديارن له‌و كۆرپه‌له‌يه‌دا پێشان بڕبڕه‌ى پشتى به‌لآم هيچ ئاسه‌وارى گۆشت وه‌ ماسولكه‌ ديار نىيه‌.
ئه‌مه‌ سه‌لماندى كه‌ ئێسقانه‌كان دروست ئه‌بن يه‌كه‌مجار پێشان دائه‌پۆشرێن به‌ گۆشت.. وه‌ك قورئان ئه‌فه‌رموێ: ((لكل نبأ مستقر))( ) هه‌موو خه‌به‌رێك شوێنه‌كانىخۆى هه‌يه‌، ئه‌و خه‌به‌ره‌ هێشتێ ڕوون نه‌بووبوه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى، بۆ زاناكان ڕوون نه‌بوو، تێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ڕوويدا له‌ كامێرا.. كه‌ به‌ڵێ يه‌كه‌مجار ئێسكه‌كه‌ دروست ئه‌بێو پێشان دائه‌پۆشرێ سه‌د له‌ سه‌د وه‌ك خواى متعال فه‌رموويه‌تى.
جا ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌ڵێن محمد زيره‌ك بووه‌و قورئان خۆى دايناوه‌به‌ڕاستى ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕى بێ عه‌قڵىيه‌ چونكه‌ ئه‌و كامێراو شتێنه‌ هه‌مووى چه‌ند ساڵێكه‌ دروست بووه‌، 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر محمدێكى به‌شه‌ر چۆن ئه‌زانێ وه‌ها بڵێ ئه‌گه‌ر وه‌حيه‌كى ئيلاهىو پشتگيرى ئاسمان نه‌بێت.
بێينه‌ سه‌ر ئايه‌تێك له‌ قورئانى پيرۆزدا كه‌ ئه‌م قۆناغانه‌مان بۆ باس ده‌كات.. ((ولقد خلقنا الأنسان من سلاله‌ من طين ثم جعلناه نطفه‌‌ في قرار مكين. ثم خلقنا النطفه‌‌ علقه‌ فخلقنا العلقه‌ مضغة‌ فخلقنا المضغة‌ عظاما فكسونا العظام لحما ثم أنشأناه خلقا آخر فتبارك الله أحسن الخالقين))( ) ئه‌م به‌دوايه‌كدا هاتنه‌ ئه‌وه‌ستێ به‌رامبه‌ر ڕاستىيه‌كانى زانست جا لێره‌دا هه‌ر له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌وه‌ كه‌ گوێ بيستى بووين ئا به‌و قۆناغانه‌دا ئه‌ڕوات ئينجا (( ثم أنشأناه خلقا آخر)) ماوه‌يه‌كى پێ ئه‌چێ دوايى ئه‌گۆڕدرێو ئه‌بێته‌ شێوازێكى تر، ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌و قۆناغه‌ سه‌ره‌تايىيانه‌دا ناتوانى خانه‌ى پيتێنراوى مرۆڤ جياكه‌يته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ى پيتێنراوى مريشكدا، يان ماسى، يان كيسه‌ڵ، خانه‌ى پيتێنراوى مانگادا، يان مه‌يمون.. هتد هه‌مووى ئه‌و شێوازه‌ بچكۆلانه‌يه‌ى هه‌يه‌و دوايى دوو كونى بۆ دروست ئه‌بێ بۆ گوێ و ئينجا دوو كونى بۆ دروست ئه‌بێ بۆ چاو ئه‌مانه‌ جياناكرێنه‌وه‌، ناتوانى بڵێى ئه‌مانه‌تايبه‌تن به‌ كێوه‌، له‌ ته‌مه‌نى ((12 و 15 و 16))رۆژدا ناتوانى بڵێى ئه‌مه‌ مرۆڤه‌ يا مريشكه‌، ناتوانى جياى كه‌يته‌وه‌، به‌لآم دواى ئه‌وه‌ى كه‌ وورده‌ وورده‌ ئه‌ڕوا.. كه‌ ئه‌م ئايه‌ته‌ ئيعجازى تايبه‌تى خۆى ده‌رخستووه‌.
((ثم أنشأناه خلقا آخر)) جياكردنه‌وه‌ى ئه‌م مخلوقه‌ نازداره‌ لاى خوا، له‌گه‌ڵ مخلوقاتى تردا هه‌ر له‌خۆيدا ئيعجازێكى زۆر گه‌وره‌يه‌، جگه‌ له‌ ((خلقا آخر)) ((فخلق فسوى))( ) يان ((أنشأناه)) نه‌شئه‌ى پێ ئه‌ڵێين ((تسويه‌))ى پێ ئه‌ڵێين جياى ئه‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مخلوقاتى تردا..
خوشك و براى به‌ڕێزم: ئێمه‌ وه‌ك ئيماندار دڵنياين باوه‌ڕدارين و هيچ گومانێكمان نىيه‌ كه‌ ئه‌و خوا گه‌وره‌يه‌ ده‌ست به‌ردارمان نه‌بوو كاتێ كه‌ هيچ نه‌بووين، ده‌ست به‌ردارمان نه‌بوو له‌ مرحله‌يه‌كدا ((لم يكن شيئا مذكورا))( ).
كاتێ كه‌ تۆو بووين چى بووين هيچ نه‌بووين، له‌و قۆناغه‌دا خواى گه‌وره‌ ده‌ست به‌ردارمان نه‌بوو وونى نه‌كردين، به‌ڵكو سه‌رپه‌رشتى كردين، قۆناغ به‌ قۆناغ ئێمه‌ى پاراست، تێ ئه‌و ئاستێنه‌مان بڕىو بووينه‌ مناڵ و به‌ پله‌ى مناڵيشدا ڕۆيشتين، خواى گه‌وره‌ ((جل جلاله)) پاراستينى هه‌تا باڵغ بووين. ئايا ئێستا ده‌ست به‌ردارمان ئه‌بێت.؟ حاشا.. به‌تێيبه‌ت پێش ئه‌وه‌ى كه‌ يه‌كخوا ناسيمان راگه‌ياند جاڕمان دا كه‌ ((الله)) خاوه‌ن مان بێت، شارع مان بێت، ئيسلام منهج و به‌رنامه‌ى ژيانمان بێت، ڕازى بووين به‌ سه‌ركردايه‌تى ((محمد المصطفى)) ((صلى الله عليه وسلم)) كه‌ به‌ شێوازه‌ فه‌رمووده‌ييه‌كه‌ى هاتووه‌و ئه‌فه‌رموێ:
((رضيت بالله ربا، وبالاسلام دينا، وبمحمد نبيا ورسولا))( ).
پێش ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششداين كه‌ په‌رستشى ئه‌و خوايه‌ بكه‌ين ته‌نها له‌ڕێى محمده‌وه‌ ((صلى الله عليه وسلم)) چونكه‌ خوا هه‌ر ئه‌وه‌ى پێ خۆشه‌، هه‌ر به‌وه‌ ڕازى ئه‌بێ كه‌ عباده‌تى بكه‌ين له‌ڕێی محمده‌وه‌ نه‌ك له‌ڕێگه‌ى كه‌سى تره‌وه‌ ((ان الدين عند الله الاسلام))( ).
ئايا دواى ئه‌م هه‌موو عباده‌ته‌و ئه‌م ((ولائه‌)) به‌بێ شه‌ريك بۆ خوا.. ده‌ست به‌ردارمان ئه‌بێت.. حاشا.. حاشا لله
به‌تايبه‌ت كه‌ ئيعلانى خۆشه‌ويستى خوامان كردووه‌، ئيعلانى خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ر مان كردووه‌، له‌ هه‌وڵ و كۆشش داين كه‌ شوێن ئه‌و زاته‌ بكه‌وين (عليه الصلاه‌ والسلام) سوننه‌ته‌كانى زيندوو بكه‌ينه‌وه‌، بدعه‌كان بمرێنين، له‌ هه‌ولآ بين كه‌ ئه‌م خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ بگا به‌ هه‌موو كه‌س، وه‌ هه‌رچى ئه‌و توحيده‌ى له‌ دڵايه‌ ئێمه‌ خۆشمان ئه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ته‌وحيديشه‌ ته‌مه‌نناى خێرى بۆ ئه‌كه‌ين هه‌وڵيش ئه‌ده‌ين نه‌ك هه‌ر ته‌مه‌نايه‌كى قلبى هه‌وڵى عه‌مه‌لى ئه‌ده‌ين كه‌ ئه‌سبابى هيدايه‌تيان پێ بگا. ئايا دواى ئه‌مانه‌ خواى گه‌وره‌ده‌ست به‌ردارمان ئه‌بێت؟
بێگومان نه‌خێر، به‌لآم ئێمه‌ خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌خۆين كه‌ به‌رده‌وام له‌ خولگه‌ى گوماندان، به‌رده‌وام گومانيان هه‌يه‌، له‌ خه‌وى غه‌فڵه‌تدان خه‌مى ئه‌وانمانه‌ كه‌ بڕۆنه‌ ئه‌ودنيا به‌بێ توحيد، به‌بێ خواناسين، به‌بێ په‌رستش.. يه‌عنى هه‌وڵ ئه‌ده‌ين كه‌ ئه‌م قسانه‌ى كردمان، ئه‌م ئيعجازاتێنه‌ى كه‌ باسمان كرد هانده‌رێك بێت بۆيان ده‌ريان بهێنێت له‌و خه‌وى غه‌فڵه‌ته‌و خه‌به‌ريان بێته‌وه‌.
((يا أيها الانسان ما غرك بربك الكريم. الذي خلقك فسواك فعدلك. في أي صوره‌ ما شاء ركبك))( ) ئه‌و خوا گه‌وره‌يه‌ داوامان لێ ئه‌كات كه‌ غرور نه‌مان گرێت، ئه‌و خوايه‌ى كه‌ ئێمه‌ى دروست كردووه‌، ((خلقك فسواك فعدلك)) چه‌ند به‌ڕێك وپاكى به‌شه‌رى دروست كردووه‌ جياى كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا، هه‌موو هۆكانى هدايه‌تى پێ داوه‌، بير بكه‌ره‌وه‌ ئه‌ى مرۆڤ. بيربكه‌ره‌وه‌ هه‌ر له‌ده‌ستت ((25)) جومگه‌ى تێدايه‌ له‌ هه‌موو ده‌ستێكدا ((58)) حه‌ره‌كه‌ت ئه‌كا.. هيچ ئامێرێكى ئاوا بزۆك (متحرك) نىيه‌ له‌سه‌ر زه‌ويدا تواناو (كه‌فائه‌)ى ده‌ستێكى هه‌بێت، له‌ناو هه‌ر جومگه‌يه‌كى جومگه‌كانى له‌شى مرۆڤدا شله‌مه‌نىيه‌ك هه‌يه‌ سائلێكى زه‌يتى هه‌يه‌ كه‌ هه‌رچى مختبرات و كارگه‌كانى دنيا هه‌يه‌ ناتوانن قه‌تره‌يه‌ك له‌وه‌ دروست بكه‌ن.
ته‌ماشاى دڵى خۆت كه‌ ئه‌و دڵه‌ى له‌ ته‌مه‌نى 70 حه‌فتێ ساڵيدا نزيكه‌ى ((55)) مليۆن گاڵۆن خوێن پاڵ پێوه‌ ئه‌نێ مه‌زه‌نده‌ ئه‌كرێت به‌ به‌هێزترين ئامێر له‌سه‌ر ئه‌رزدا، دوو خانه‌ى دڵيان هێنايه‌ ده‌رێ له‌ تاقى كردنه‌وه‌يه‌كدا، دوو خانه‌كه‌يان جيا كرده‌وه‌. ئه‌بينن ئه‌و دوو خانه‌يه‌ ترپه‌يان تيايه‌ ((سبحان الله)) له‌ ترپه‌ى خۆيان وازيان نه‌هێناوه‌ پچڕاويشن له‌ دڵه‌كه‌!! دوايى هه‌ر له‌و تێقى كردنه‌وه‌يه‌ ئه‌و دوو خانه‌يه‌يان دايه‌وه‌ له‌يه‌ك دواى نه‌ختێ ئاوازه‌كانيان بويه‌وه‌ به‌يه‌ك، ئه‌مه‌ كێ كردى؟ ئه‌مه‌ ئه‌يسه‌لمێنێ كه‌ هێزێكى غه‌يبى هه‌يه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێت به‌ڕێوه‌.. سه‌يرى له‌شى خۆت كه‌!!
بير له‌ جگه‌رت يان زراوت يان په‌نكرياست يان هه‌رس كردنت بكه‌ره‌وه‌، سه‌يرى بينين كه‌ ((90%)) له‌ مه‌علوماتت له‌ بينينه‌وه‌ دێت، ((1600)) هه‌زار و شه‌ش سه‌د ده‌نگ جيائه‌كه‌يته‌وه‌ به‌ ئامێرى گوآ.. ئه‌و ده‌نگه‌ ئه‌كا به‌ كاره‌با و خه‌زنى ئه‌كا..چاو ئه‌و ڕه‌نگه‌ ئه‌كا به‌ كاره‌با و خه‌زنى ئه‌كا، كه‌ى ويستت جوابت ئه‌داته‌وه‌ له‌ مێشكتدا كۆى ئه‌كاته‌وه‌، هه‌ر خانه‌يه‌ك له‌ له‌شدا ((100)) هه‌زار مليۆن)) خانه‌يه‌، كامى ئه‌گرى ئه‌و كرۆمۆسۆماته‌ى تيايه‌ ئه‌و جيناته‌ى تيايه‌ هه‌موو هۆكاره‌كانى بۆماوه‌ له‌وێدا تۆمار كراوه‌، واته‌ هه‌موو خانه‌يه‌ك له‌و ((100)) هه‌زار مليۆنه‌ تۆيت.. هه‌موو خانه‌يه‌ك تۆيت و خۆتيت.
له‌به‌رئه‌وه‌ پێويسته‌ بزانيت كه‌ ئينسانى عاقڵ كردارێك ناكات كه‌ هه‌ده‌فێكى نه‌بێت و له‌به‌ر ئاواتێك نه‌بێت هه‌موو كارێكى خواحكمه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2009-06-18 23:12:27

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

ده سته كانت خؤ بيت بؤ بلاو كردنه وه ى  ئه م با به ته به سو ده
دو نيا به كارى له م شيوه يه هه ركيز لاى خواى كه وره ون نابيت له دوا رؤزه به باداشتى خؤ ت ئه كه يت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2009-06-19 09:02:54

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

ده‌ستی تۆش خۆشبێت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-07-20 08:50:47

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2009-08-20 18:11:40

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2009-08-23 12:02:38

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى زانستى له‌ بوونى مرۆڤدا

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.87.138.122
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net