❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2008-10-30 17:34:05

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

سڵاو هاوڕێیان له‌م بابه‌ته‌م وانه‌ شێکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌کسستان بۆ رون ده‌که‌مه‌وه‌ و وه‌ کارێکی زۆر باشی پێ ده‌کرێت هیوادام به‌ دڵتان بێت هه‌ر رۆژه‌ و بپێی توانام هه‌ندێک شتان فێر ده‌که‌م له‌ بواری مایکرۆسۆفت ئه‌کسس هیوادارم به‌ دڵتان بێت

پێشه‌کیه‌ک له‌ به‌نامه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس به‌رهه‌می کۆمپانیای ( مایکرۆسۆفت )ه‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌رنامه‌کانی ناو Microsoft Office ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تۆمار کردنی زانیاری و دروست کردنی Database (بنچینه‌ی زانیاریه‌کان ) بۆ کاری ژمێریاری و ئامار و ....هتد هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی به‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی تر بۆ راپه‌راندن و خێرا ئه‌نجامدانی کارکردن.

Database (بنچینه‌ی زانیاریه‌کان ) :- بریتیه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک زانیاری که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی رێکخراون به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستراون وه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین زانیاریه‌کان تۆماربکه‌ین و چاره‌سه‌ری گیروگرفتی کاره‌کانی پێبکه‌ین.کورتکاراوه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی که‌ به‌م به‌رنامه‌یه‌ زه‌خیره‌ ده‌کرێن هێماکه‌ی (db)یه‌.

کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس
بۆ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس به‌ چه‌ند رێگایه‌ک ده‌کرێت لێره‌دا به‌س ته‌نها به‌ یه‌ک رێگا پێتان ده‌ڵێم
http://www.kurdupload.com/main/uploads/c6a3c01d4c.jpg
1- کلیک له‌ Start
2-کلیک له‌ All Programs
3-کلیک له‌ Microsoft Office
4-کلیک له‌ Microsoft Accsess

پێکهاته‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌کسس
http://www.kurdupload.com/main/uploads/b8c7ff3cf5.jpg
1- Title Bar
2- Menu Bar
3- Database
4- Formatting ( Datasheet )
5- Task Pane
6- Status Bar

به‌شه‌کانی داتابه‌یس

یه‌که‌م Tables : خشته‌ به‌ بنچینه‌ی زانیاری  داده‌نرێت وه‌ ده‌توانین به‌ چه‌ند ڕێگایه‌ک خشته‌ دروست بکه‌ین و زانیاری و داته‌کانی تێدا تۆمار بکه‌ین که‌ هه‌ر ڕێگه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.

دووه‌م Queries : له‌م به‌شه‌دا دوتوانین کاری پاڵاوتن له‌گه‌ڵ کاری ژمێریاری به‌ڕێگه‌یه‌کی خێرا ئه‌نجام بده‌ین بۆ وه‌ڵامی پرسیار و داواکاریه‌کانمان به‌ شێوه‌یه‌کی دیاری کراو ریگامان بۆ خۆش ده‌کات بۆ چونه‌ سه‌ر زانیاری مه‌به‌ست و کۆکردنه‌وه‌ی.

سێیه‌م Forms : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین زانیاریه‌کانی ناو خشته‌ ببینین له‌گه‌ڵ تۆمارکردنی زانیاری وه‌ بینینی وێنه‌ی ناو زانیاریه‌ تۆمارکراوه‌کان.

چواره‌م  Reports : له‌ رامۆرتدا ده‌توانین خشته‌کانمان له‌گه‌ڵ پرسگه‌کان بکه‌ین به‌ راپۆرت و پاشان چاپیان بکه‌ین یان بینێرین بۆ پرۆگرامی تر.

پێنجه‌م Pages : له‌ لاپه‌ره‌کاندا ده‌توانین زانیاریه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌ بخه‌ینه‌ ناو ماڵپه‌ری تایبه‌ت (ئینته‌رنێت).

شه‌شه‌م Macros : بریتیه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک فه‌رمان که‌ خۆمان کۆیان ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ دوای یه‌کدا جێبه‌جێ ببن له‌ ژێر یه‌ک ناوی دیاری کراودا بۆ راپه‌راندنی کاره‌کان به‌ کاتێکی که‌متر.

حه‌وته‌م Modules : کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی بچوکه‌:-
* وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ر دایلۆک بۆ که‌سه‌که‌مان سێ ئایکۆن هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌
http://www.kurdupload.com/main/uploads/9afb1dffa0.jpg
* New (نوێ ) : بۆ دروست کردنی به‌شێکی تازه‌.
*Desing  (تصمیم ) : بۆ کردنه‌وه‌ و چونه‌ سه‌ بوشی ته‌صمیمی به‌شی دیاری کراو.
* Open (کردنه‌وه‌) : بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شی مه‌به‌ست.

یه‌که‌م/ Tables :-
ئه‌م به‌شه‌ سه‌ره‌کی ترین و گرگترین به‌شی بنچینه‌ی زانیاریه‌کانی ( Database ) چونکه‌ به‌ نه‌بوونی خشته‌ ناتوانین هیچ کارێک له‌ به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسسدا ئه‌نجام بده‌ین بۆیه‌ ده‌بێت پێش هه‌موو کارێك خشته‌ دروست بکه‌ین که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

دوای ئه‌وه‌ی بنچینه‌ی زانیاریه‌کانمان ( Database ) زه‌خیره‌کرد ئه‌وا به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆکسه‌مان پێسان ده‌دات :
http://www.kurdupload.com/main/uploads/ae163a54b2.jpg
که‌ تیایدا لقی دروستکردنی خشته‌ی تێدایه‌.

چاوه‌روان بن بۆ وانه‌کانی تر

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2008-10-31 08:00:44

sara hama dar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-19
دواترین سه‌ردان: 2009-05-09
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPMSIE

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

dast xosh be balm am nwanm nasozewa tables

Kurdzhin
بشكةشة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2008-10-31 10:21:30

roz.1991
خونچەی نوێ
شوێن: *""slemany ""*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2009-02-17
په‌یامه‌كان: 51
WindowsXPMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

dast xosh bo rwn krdnawakat sarkwtwbet gyanakam

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6c5d831e53.gif
-نابم بەگەڵا بۆ دارێکی تر   با نەبێتە سێبەر بۆکەسێکى تر
    دەبمە رێبوار بۆ دوورى تۆ   تا دڵم دەگات بەدڵى تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2008-10-31 14:33:53

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217
WindowsVistaMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

dast xosh hawre azizm ba rasti pewa mandu bwit sarkau tu bit azizm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2008-10-31 21:15:59

دیزاینکار
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-02-07
په‌یامه‌كان: 22
WindowsXPMSIE

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

هه‌ربژیت . زۆر سوودمه‌نده‌.
تامی ئه‌کسسم نه‌کردبوو تا ئه‌و ساته‌ی چوومه‌ زانکۆو پێویست کرا له‌ سه‌رمان که‌ زانیاریمان هه‌بێت له‌ باره‌یه‌وه‌. !
به‌ڕاستی پرۆگرامێکی سوودمه‌نده‌و ئومێدمه‌ لێره‌وه‌ بتوانیت خزمه‌تێک بکه‌یت بۆ دانانی هه‌ندێک وانه‌ له‌و پرۆگرامه‌
بژین

Kurdzhin
چه‌نده جوانه‌ که‌ تۆ وونی و ده‌تدۆزنه‌وه‌ ، چه‌ند تاوانه‌ بتدۆزنه‌وه‌و له‌ده‌ستت به‌ن ،ئازاریکی ئێجگار سه‌خته‌‌ له‌ ده‌ستت به‌ن له‌ تۆ بڕۆن نه‌یه‌نه‌وه‌!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2008-11-01 07:42:08

خونچه‌
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2009-11-03
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

ده‌ست خؤش به‌ڕێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2008-11-01 17:23:52

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان



وانه‌ی دووه‌م//
دروست کردنی خشته‌

هاوڕێیانی ئازیز پێش ئه‌وه‌ی باسی دروستکردنی خشته‌ بکه‌م به‌ پێویستی ده‌زانم چۆنێتی گۆرینی ئاراسته‌ی خشته‌که‌ ( راست چه‌پ ) و جۆره‌کانی ( Data Type ) رونبکه‌مه‌وه‌.

گۆرینی ئاراسته‌ و شێوازی خشته‌
دوای زه‌خیره‌کردنی داتابه‌یس و دروستکردنی خشته‌ی مه‌به‌ست له‌ لیستی ( Format ) دا ( Datasheet ) هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌م بۆکسه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌.
http://www.kurdupload.com/main/uploads/8d9043c79c.jpg
که‌ تیایدا ده‌توانین شێوازی خشته‌ بگۆرین و هێڵه‌کانی ئاسۆی و ستونی خشته‌که‌ لابه‌رین و داین بنێین و هوروه‌ها ده‌توانین ئاراسته‌ی خشته‌که‌ بگۆرین.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خشته‌ی ( کوردی و عه‌ره‌بی ) دروست بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت به‌شی ( Right to Left ) دیاری ده‌که‌ین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خشته‌ی ( ئینگلیزی ) دروست بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت به‌شی ( Left to Right ) دیاری ده‌که‌ین،له‌ دوایدا کلیک له‌ سه‌ر ( OK ) ده‌که‌ین.

جۆره‌کانی ( Data Type )
http://www.kurdupload.com/main/uploads/fbf6fb1d6a.jpg

1-  Text :- هه‌ر داتایه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ نوسینه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین کر ده‌توانین تا ( 255 ) پیت بنوسین.
2- Memo :- به‌کاردێت بۆ نوسینی درێژ که‌ ده‌توانین ( 65535 ) پیت بنوسین.
3- Number :- به‌کاردێت بۆ تۆمارکردنی ژماره‌.
4- Data/Time :- بۆ تۆمارکردنی به‌روار و کات.
5- Currency :- به‌کاردێت بۆ تۆماری دراو ( عمله‌ ).
6- Auto Number :- به‌کاردێت بۆ فێڵدانه‌ی که‌ تێیدا به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ژماره‌کان تۆمار بکرێت وه‌ک فێڵدی ( زنجیره‌ ).
7- Yes/No :- بۆ ئه‌ فێڵدانه‌ به‌کاردێت که‌ داتاکانیان بریتیه‌ له‌ ( به‌ڵێ ، نه‌خێر - داگیرساندن و کوژاندنه‌وه‌ ، ..... هتد ).
8- OLE Object :- به‌کاردێت بۆ دانانی وێنه‌ و ده‌نگ.
9- Hyperlink :- ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لکاندنی خانه‌یه‌ک به‌ خشته‌یه‌کی تری به‌رنامه‌ی ( مایکرۆسۆفت ئه‌کسس ) وه‌ یان فایلی به‌رنامه‌یه‌کی تره‌وه‌.
10- Lookup Wizard :- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زانیاریه‌کان له‌ ناو فێڵدی مه‌به‌ستا به‌ شێوه‌یه‌کی لیست پیشان بدرێن ئه‌وا به‌ هۆی ئه‌م به‌شه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

به‌ هیوای سود مه‌ند بونتان لێی

چاوه‌روانی وانه‌ی سێیه‌م بن .......................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2008-11-02 09:16:41

hastear
خونچەی نوێ
شوێن: slemani-dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-23
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 13
WindowsXPAvantBrowser

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

zor sopas dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2008-11-02 17:58:38

rebeen986
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-28
دواترین سه‌ردان: 2018-11-11
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

هةر بزيت خالة ريبين كيان دةست خوش بيت......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2008-11-02 18:35:11

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2017-10-21
په‌یامه‌كان: 239
WindowsXPMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

dastt xosh bet xala rebin walla babateki zor bash u basuda har sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2008-11-02 22:50:40

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

یاره‌بی ئه‌و ده‌ستانه‌ت ساغ بێت به‌راستی كارێكی زۆر  پیرۆزت كردوه‌ خودا پاداشتی خێرت داته‌وه‌ هیوادرم به‌رده‌وامبیت و وانه‌ كانی تر شی بكه‌یته‌وه‌ به‌ جوانی هیواوای سه‌ركه‌تن بۆ ده‌خوازم برای به‌رێزمrebinho له‌گه‌ ل رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2008-11-03 13:28:14

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان



وانه‌ی سێیه‌م//

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی فێڵد


Field Properties




* به‌شی  Text نوسین:
http://www.kurdupload.com/main/uploads/7571dd7663.jpg
1-  Field Size : لێره‌دا ده‌توانین قه‌باره‌ی نوسین دیاری بکه‌یت که‌ له‌ ( 1 تا 255 ) پیت ڕێپێدراوه‌.
2- Format : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین ره‌نگی نوسینه‌که‌ بگۆرین.بۆ نمونه‌ بمانه‌وێت ره‌نگی نوسینی فێلدی ( ناو ) بگۆرین بۆ سور ئه‌و له‌م به‌شه‌دا ده‌نوسین [Red]@.
3- Input Mask : له‌م به‌شه‌دا چه‌ند دانه‌ له‌ هێمای ( & ) دابنێین ئه‌وا له‌ دوایدا له‌ خشته‌که‌دا ده‌توانین له‌ فێڵدی مه‌به‌ستدا ئه‌وانده‌ پیت بنوسین.
4- Caption : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین ناونیشانی فێڵدی مه‌به‌ست بگۆرین.
5- Default Value : ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جێگیرکردنی نوسینێکی دیاریکراو.
6- Validation Rule : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین مه‌رج دابنێین بۆ فێڵدی مه‌به‌ست.بۆ نمونه‌ له‌ فێڵدی ( پیشه‌ ) ده‌توانین ته‌نها وشه‌ی خوێندکار بنوسین له‌ خشته‌که‌دا ئه‌وا له‌م کاته‌دا له‌ به‌رامبه‌ر ( Validation Rule ) دا ده‌نوسین "خوێندکار"
7- Validation Text : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین نوسینێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ دابنێین بۆ ( Validation Rule ) واته‌ ئاگه‌ر هه‌ڵه‌مان له‌و مه‌رجه‌دا کرد که‌ به‌ هۆی ( Validation Rule )ه‌وه‌ دامان ناوه‌.


*دووه‌م Number ژماره‌ :
http://www.kurdupload.com/main/uploads/27ae917d59.jpg
1- Field Size : لێره‌دا ده‌توانین قه‌باره‌ی ژماره‌ دیاری بکه‌ین.
2- Format : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین شێوازی ژماره‌ هه‌ڵبژێرین.
3- Input Mask : لێره‌دا ده‌توانین سنورێک بۆ تۆمارکردنی ژماره‌ دابنێین.
4- Caption : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین ناونیشانی فێڵدی مه‌به‌ست بگۆرین.
5- Default Value : ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ بۆ جێگیر کردنی نرخێکی دیاری کراو.
6- Validation Rule : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین مه‌رج دابنێین بۆ فێڵدی مه‌به‌ست.بۆ نمونه‌ له‌ فێڵدی ( ته‌مه‌ن ) دا بتوانین ته‌نها ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بنوسین که‌ گه‌وره‌ت و یه‌کسانن به‌ (18 ) ساڵ ئه‌وا له‌م به‌شه‌دا ده‌نوسین ( 18=< ).
7- Validation Text : له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین نوسینێکی ئاگادار کردنه‌وه‌ دابنێین بۆ ( Validation Rule ) واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌مه‌ن له‌و مه‌رجه‌ کرد که‌ به‌ هۆی ( Validation Rule ) ه‌وه‌ دامان ناوه‌ ئه‌وا ئاگادارمان بکاته‌وه‌ به‌ بۆکسێک.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2008-11-03 13:50:39

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPMSIE

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

aggggggg  bwxom mama rebin gyaaaan    ..aw dastw shtat xosh beeeet yaxwa   bo aw  babata mohema ..baxwa la maktab fer nabm ..agar lera la towa fer bm ...la maktab har xarike neetm ..hhhhhhhhhhh..na na  bashe bashe  zooore  azane  zoooreshe dar axae ..hhhhhhhhh.daaay  yaxwa haaar sarkawtu beeet  mama gull w dll

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2008-11-06 12:51:55

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

ده‌ست خۆش به‌ێزrebinho هیوادارم به‌ر داوامبیت و سه‌كرتوبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2008-11-09 21:02:10

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 399
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڕاستی ماندو بونیت پێوه‌دیاره‌ هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بیت به‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌

Kurdzhin
لە نێو کیژانا، تەنیا هەڵاڵە
دڵی غەمینە و لە سووچی ماڵە
دەمەگری مەگری، مەگرە بەهانێ . دەنێرم بۆت بێ، شەدە لە بانێ
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&amp;c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2009-01-18 10:39:15

Hardi_94
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2011-05-30
په‌یامه‌كان: 68
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

ده‌ستت خۆش کاکه‌ ڕێبین گیان بۆئه‌م بابه‌ته‌ جوانانه به‌ڕاستی جوانت ڕون کردونه‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2009-01-27 02:27:02

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

زۆر سوپاس ئازیزه‌كه‌م..بابه‌ته‌كه‌ت زۆر به‌ سووده‌

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-10-22 11:15:36

abdo_sharya
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-22
دواترین سه‌ردان: 2010-10-26
په‌یامه‌كان: 3
WindowsMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

zor suapas kak robinho be rasti em wanane zor sundmend bun cunke mn esta le peimanga zor pewistm mn le beshi computerm hiwadarm wanekani trish bnusi serkewtu bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2011-01-16 20:33:13

obama
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-16
دواترین سه‌ردان: 2011-03-04
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPMSIE7

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

كاكة  دةستت خوش بيت . ئةم بةرنامةية زور زور سودى لي دةبينين ..
تكاية تا هةموو لايةنةكانى ئةم بروكرامة تةواو دةكةيت بةردةوامبة ......تكاية بةردةوامبة جونكة من زور سودى لى دةبينم ......
دووبارة دةستةكانت خوش بيت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2011-01-23 19:46:20

دلبرين86
خونچەی نوێ
شوێن: شاروجكةي بةردةر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-10
دواترین سه‌ردان: 2011-03-22
په‌یامه‌كان: 59
WindowsXPFirefox

Re: وانه‌ی مایکرۆسۆفت ئه‌کسس

دةستةكانت خوش بيت بةراستي  بابةتةكي بة سودة  من خوم  وةكي ماموستا كة بوماوةي دوو سالة دةرس دةليمةوة   زور  بةرنامةيةكي بة سودة بلام  بة داخةوة  وةكي بيويست  قوتابي سودي لى وةل ناكرن ئةمة هويةكةي  ئةوةية  بة رنامةيةكى  كةميك كرانة جونكي كاتيك كاري تيدا دةكةي دةبيت زور حةساس بيت خوت دةزاني خةلةتي قبول ناكات  بةهيوام بةردةوام بيت بةراستي سودي زورة         دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.95.139.100
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net