.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07501554846 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گوزه‌ران و ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر زه‌وی گه‌ر به‌شی خۆشى‌و شادى‌و ئاره‌زوه حه‌ڵاڵه‌كانی تیا نه‌بو، ئه‌وا ئه‌و ژیانه ژیانێكی وشك و ناخۆش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه حیكمه‌تی خوای میهره‌بان گشت غه‌ریزه‌كانی مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی رِابواردنی حه‌ڵاڵ و موتعه‌و خۆشىیهوه داناوه‌و رِاگیر كردوه. بیر كردنه‌وه‌ش له‌م حیكمه‌ته وا له مرۆڤ ده‌كات بزانێ مه‌به‌ستی ئه‌م خۆشى و رِابواردنه حه‌ڵاڵه چى یه، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئامانجێك نى یه بۆ گه‌یشتن به‌م خۆشى یه، به‌ڵكو رِێگهیهكه.. وه‌سیله‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به چه‌ند ئامانجێكی چاك. دیاریشه كه لقی چاك له ئه‌سڵێكی چاك و باش نه‌بێ په‌یدا نابێ، كه ئه‌وه‌ش ژیانی حه‌ڵاڵی ژن و مێرده. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }الروم21
. واته: له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوا ئه‌وه‌یه كه له‌خۆتان هاوسه‌رى بۆ به‌رهه‌م هێنان؛ كه پێیان بحه‌سێنه‌وه و خۆشهویستىو ئه‌وینى خستۆته ناوتان.(1) له‌مه‌دا بۆ كه‌سانێ كه به‌وردى سه‌رنج بده‌ن به‌ڵگه زۆرن.
به گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌رده‌كه‌وێ كه بنه‌ماو بنهرِهت و بناغه‌ی ژن و مێرد له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و رِێزلێنان و ته‌بایی وبه به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كترى دا دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌یركردنی ژن به چاوی خزمهتكارو بێ رِێزو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا كردنی وه‌ك به ئاژه‌ڵ دانان. ئافره‌ت وه‌ك پیاو نه‌فسی هه‌یه.. ئاره‌زوی هه‌یه.. هتد. خوای به‌خشنده‌ش ئافره‌ت ده‌دات به پیاو وه‌ك هاوسه‌ری ژیان، ئه‌مانه‌تێك.. رِاسپاردهیهك ده‌یدات به پیاو بۆ پێك هێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو دڵشاد.
ئافره‌ت له كۆندا به چاوی ئاژه‌ڵێكی بێ‌گیان سه‌یر دهكراو بێبه‌ش ده‌كرا له گشت مافه رِهواكانی. تا له ساڵی 586 بیر كراوه كه ئافره‌ت به‌چاوی مرۆڤ سه‌یر بكرێ و برِیاری به‌مرۆڤ دانانیان دا‌و برِیاریشیان دا كه ئافره‌ت ئاژه‌ڵ نى یه... مرۆڤێكه بۆ خزمه‌تكاری پیاوان دروست كراوه.. به‌ڵام ئیسلام چوارده سه‌ده پێش ئێستا به گوێره‌ی ئایه‌ته‌كه‌ی كه باس كرا برِیاری داوه ئافره‌ت به‌ڵگه‌یه‌كه له به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره!...
كه‌وا ئافره‌تی له لاشه‌ی پیاو دروست كردوه، نه‌ك له قورِێكی جیا، هه‌روه‌ها دروستیشی كردوه تا هاوسه‌ری ژیانی پیاو بێ نه‌ك خزمه‌تكار. خوای باڵا ده‌فه‌رموێ:
{هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا]الأعراف:189.
واته: خوای به‌دیهێنه‌ر ئێوه‌ی له‌یه‌ك كه‌س وهدى هێناوه؛ ژنه‌كه‌شى هه‌ر له ماكى ئه‌و پێك هێنا، كه لهورِا بحه‌سێته‌وه.
قورئانی پیرۆز به ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته به‌ردی بناغه‌ی ژیانێكی پرِ له سۆز‌و عاتیفه‌و خۆش وهێمن داده‌نێ. ژن شوێن تامگهو خۆشى و شادى و حه‌وانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه كاتێك مێرده‌كه‌ی له‌دوای هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبونێكی زۆر‌و له‌پێناو په‌یدا كردن و دابین كردنی ژیانی رِۆژانهی دهگهرِێتهوه لای ژنه‌كه‌ى و كه ئه‌ویش ده‌بێ به رِویهكی خۆش و گه‌ش و به سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه به‌ره‌و رِوی بێ و پێشوازی بكات و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ دهرببرِێ، ئا له‌و كاته‌دا مه‌یلی به‌لادا ده‌چێ و ده‌گاته ئه‌م خۆشىیه... ئه‌م حه‌وانه‌وه‌یه.. ئه‌م شوێن تامگهیهی كه باس كرا. چونكه به‌هۆی ئه‌م رِهفتارو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه ماندویه‌تى و خه‌م و په‌ژاره‌ی ژیان له‌بیر مێرده‌كه‌ی ده‌باته‌وه.
»محمود بن الشریف له كتێبه‌كه‌ی (الإسلام والحياة الجنسية)دا ده‌ڵێ: ژن سوكناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دڵنیاكهرو دڵنه‌وایی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه ئافره‌ت له‌ژێر سێبه‌ری خۆشه‌ویستى و ته‌بایی وبه‌زه‌یى و داوێن پاكى دا تینویه‌تی جنسی پیاو ده‌شكێنێ و له خراپه‌كاریدا جنس و دڵ ئارام و هێمن ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له كرده‌وه‌ی بهدرِهفتارو ناشیرین ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ده‌شی پارێزێ له خلیسكان بۆ ناو لیتاوی گوناهو تاوانكاری!.«
لێره‌دا پرسیارێك دێته كایه‌وه: ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كار ده‌كات، ده‌توانێ هه‌ڵسێ به دڵنه‌وایى و پیشاندانی رِوخۆشى و خه‌نده‌ى لێو به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی؟ یان ده‌توانێ له خه‌م و په‌ژاره‌و ماندوبونی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه؟!
-------------------------------------
(1)ژنێك دواى جوتبونى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى له له‌شه‌وى بوكێنىدا له ئامێزى مێرده‌كه‌ى بو، به مێرده‌كه‌ى گوت: من به به‌خته‌وه‌ریم قه‌رزارى تۆم، نازانم چۆن هه‌ندێك چاكه‌ت بده‌مه‌وه، مێرده‌كه‌ش وه‌ڵامى دایه‌وه گوتى: (جوانترین شت كه بم ده‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ئامێزم داى!)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bo babat jwana sar kawto byt
hiwadarm ba hamowan btwani babti ahini ziyatr bkain la yana chonka ba dlniyahiyawa sodi bo hamoman dabyt


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ ئەم بابە تە ت
بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس كاكه تحسين بؤ به يامه كه ت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت ده روناى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه