.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
ئەم هەواڵە دەری ئەخات چەند داعش پڕوپوچە وچەند هەوڵی دەسەڵات ئەدات بە ڕێ ی درۆکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ. بەم شێوە لاسارە ئەوان هەوڵی ئەوە ئەدەن کە بە تۆقاندنی کەسی بێتاوان وسادە بتوانن بگەڕێنەوە دەست بەسەر چەند ناوچەیەکدا بگرن. ڕاگەیاندنەکەیان ئەوەندە درۆزنە لە هەفتەی ڕابردودا دوو خەلیفەی دانا وهەتاکو ئیستا هیچیان دەرنەکەوتون و کەسیش هیچ نازانێت لە بارەیانەوە. ئەم ڕاپۆرتە دەری ئەخات کە زیاتر لە سێ بەشی هەواڵەکانیان درۆن. بەپێ ی هەواڵەکانیان ژمارەیان زۆرە ودەسەڵاتێکی زۆریان هەیە بەڵام لە ڕاستیدا چەند کەسێکن کە لە ناوچە سەختەکان خۆیان حەشار داوەو هەرکاتێك توانیان هێرش ئەکەنە سەر چەند کەسێکی بێ دەسڵات و بێ تاوان و ئەیانکوژن بە ناوی ئاینی ئیسلامی پیرۆزەوە کە بە هیچ شێوەیەك هیچ پەیوەندیەکیان نیە لەگەڵیدا.
ئەم ڕاستیانە ئەبێ هەمووی بخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی نەتوانن خەلك بتۆقێنن وبە پڕوپاگەندەی درۆ جارێکی تر دەسەڵاتی خۆیان بەهێز بکەن و لەهەمان کاتیشدا بتوانن کەسانی لاوازو ترسنوك ڕاکێشن بۆناو ریزەکانی خۆیان.
لهسهر هێڵ نییه
عێراقبە وێنە، داعش پەنا دەباتە بەر بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ 2019/05/17 - 2:30 PM
خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی میدیای ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی داعش پەنا دەباتە بەر بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ.
ئەمڕۆ هەینی، شانەی میدیای ئەمنی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لەسەدا 69ی ئەو هەواڵانەی ڕێكخراوی داعش بڵاویان دەكاتەوە، هەواڵی درۆ و بەلاڕێدابەرن.
بە وتەی شانەی میدیای ئەمنی”ڕۆژانە بەدواداچونیان بۆ ئەو هەواڵانە كردووە كە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لەماوەی 7 بۆ 13ی ئایاری 2019 بڵاویانكردۆتەوە، و بینیویانە لەسەدا 69ی هەواڵەكان درۆ و بەلاڕێدابەرن”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو ڕێژەیەی دەمێنێتەوە، بەهایەكی وەهاى نییە كە كاریگەریی هەبێت بۆ نەخشاندنی ئامادەییەكی میدیایی و لێوەی بتوانێت ڕای گشتی بشێوێنێت”.
لهسهر هێڵ نییه