❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داعش له‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌ته‌وه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-05-08 20:38:50

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

داعش له‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌ته‌وه‌

لەوە ئەچێت داعش داردەستێك بێت کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەکار بهێنرێت وبەهێزی پارە لەهەموو کاتێکدا لە هەرچی ووڵاتێکدا بێت بەکار بهێنرێت. زۆر بە دڵنیاییەوە بیستمان کە کۆتاییان پێ هێناون لە هەموو عێراق وژمارەیەکی زۆریان ڕایانکردوە بۆ سوریا ئەوکاتە مابوون لەوێ و ژمارەیەکی کەمیان ڕاینکردۆتە سەر لووتکەی شاخە سەختەکان وژمارەیەکیشیان لەناوچە نزمەکاندا لەژێر زەویدا خۆیان حەشار داوە وەك مشك وبێویستیان بە چەند ڕۆژێك هەیە وبە تەواوی لەناویان ئەبەن.
هەروەك لەمەو بەر باسمان کرد وادیارە ئێستا بەکار ئەهێنرێن بۆ بەرژەوەندی سیاسی وبۆ سەرلێشێواندنی کۆمەڵێك بەهێزیان بکەنەوە چونکە وەك باس ئەکرێت هێشتا هەموو دانیشتوانی حەویجە بەگڕاونەتەوە ئەشبێت لەبیری نەکەین کە ناوچەی حەویجە کورد و تورکمان و عەرەبیشی لێیە وئەوانیش تێکەڵن لە سونەو شیعە! بەداخەوە ئەم کۆمەڵەی ئاڵای ئیسلامیان هەڵکردوە هیچ پەیوەندیەکیان نیە بەو ئاینە پیرۆزەوە بەڵکو هەموو هەڵس و کەوتێکیان ناوی ئەو ئاینە پاکە پیس ئەکات و ئەبزڕکێنێت.
لەم مانگە پیرۆزەدا با هەموو ڕوو بکەینە یەزدان و دوعا بکەین کە کۆتاییان پێ بێت و لە ووڵاتەکەمان دوور بکەونەوە. 

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئارام عارف (2019-05-08 20:49:24)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-05-08 20:43:11

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: داعش له‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌ته‌وه‌

داعش له‌ حه‌ویجه‌ ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌ته‌وه‌
سۆران کامەران
May 07-2019     08:32 PM
http://kurdistan24.blob.core.windows.net/filemanager/resources/files/2019/05/ISIS%20(3).jpg

K24- حه‌ویجه‌:

هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی باس لە دەستپێکردنەوەی جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکوك دەکەن، کە به‌ گوێره‌ی بەدواداچوونەکانی کوردستان 24 لەو شارۆچکەیە، تا ئێستا له‌ 60%ی خەڵکی نه‌گەڕاونەتەوە سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، نەگەڕانەوەی خەڵکی شارۆچکەکەش پەیوەندیی بە خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە هەیە.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ هەندێك هاووڵاتیی ئه‌و شاره‌ قسەیان بۆ كوردستان 24 کردووە و دەڵێن: "هەندێك ناوچە شەوان بە دەست گرووپە چەکدارە نەناسراوەکانەوەن و بە ڕۆژیش بە دەست حکوومەتەوەن".

له‌كاتێكیشدا هێزە عێراقییەکان له‌و ناوچه‌یه‌ بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌من و حەشدی شەعبیش هێزێکی خاوەن بڕیاره‌، ئەوان چەکەکانیان هێشتا لەکار نەکەوتووە و بەردەوامن لە شەڕی چەکدارانی داعش. حوسێن عەلی جبووری، فەرماندەی حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت: "گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق خەونە، بەڵام جموجۆڵەکانی ئەو چەکدارانە ناشاردرێنەوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، "هەندێک جموجۆڵی چەکدارانی داعش ماون، کە لە ناوچەکانی حەمرینەوە زیاتر دەستیان پێی کردووە و گەیشتوونەتە ناوچه‌كه‌یان".

هه‌رچه‌نده‌ ژیان لە قەزای حەویجە ئاسایی بووه‌تەوە و دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانیش دەستی پێ کردووه‌ته‌وە، بەڵام ئەوەی کە بەرپرسە ئیدارییەکان لەبارەی جموجۆڵی داعشه‌وه‌ دەیڵێن، لە قسەی فەرماندە ئەمنییەکان جیاوازترە.

ناجی حه‌واس، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای حەویجە له‌ وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان 24 له‌وه‌ی ئاخۆ چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری ناوچه‌كه‌یان ماون؟ ده‌ڵێت: "بەڵێ، پاشماوەی داعش هێشتا لە حەویجە ماوە، بەڵام بە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان توانراوە داعش تێك بشکێنرێت، بەتایبەت بۆردوومانی چەند جارەی فڕۆکە جەنگییەکان لە حەمرین و مەخموور".


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.228.21.186
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net