❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 21 رزگاربوی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌وه‌ شنگال

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-03-05 19:11:42

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

21 رزگاربوی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌وه‌ شنگال

وا دەرئەکەوێت کە ڕۆژانی داعش ڕۆژ بە ڕۆژ کەم ئەبێتەوەو ئەوانەی کە بەزەبرو هێز دەستی بەسەرداگرتبوون ڕزگاریان ئەبێت وهەوای ئازادی هەڵدەمژن. بێگوومان ئەمانە هەموی بەهەوڵ وتەقەلایەکی زۆری ژمارەیەك لە ڕێکخراو وپارتی چەکدار کە ساڵانێکی زۆر شەڕیان لەگەڵ ئەو پیاوخراپانە کردوەو قوربانیەکی زۆریشیان داوە بۆ بەدەست هێنانی سەرکەوتنی گەورە بەسەریاندا ودەرکردنیان لەوناوچانەی کە بەزۆر داگیریان کردبوون وئاوا دانیشتوانەکانیان بەدیل گرتبوون ئەم دیو وئەودیویان پێ ئەکردن لەنێوان عێراق و سوریا. ئەوەی ڕویداوە دەریئەخات کە ئەگەر گەل سووربن لەسەر شتێك ئەوا هیچ هێزێك ناتوانێت بیانگێڕێتەوە کەواتە ئەبێ خەمی گەڕاندنەوەی ئەوانیتریشمان نەبێت تەنها ئەبێ سووربین لەسەر یەکگرتن وپشتگرتنی ئەوانەی کە لێیان قەوماوەو بە پشتیوانی یەزدان هەر سەرکەوتو ئەبین. ئێمەی کورد زۆرمان دیوە لەهەموو دراوسێکانمان بەڵام هەرگیز سەریش کەوتوین، ئەبێ هەموو هەوڵی نەهێشتنی نامەرد ناپیاو بدەین لە ڕیزەکانماندا وئەوی تریشێ خوای گەورە ئەیڕەخسێنێت. باهەموومان بەیەك دەنگ هاواربکەین بۆ یەزدان کە ووڵاتەکەمان بپارێزێت لە هەموو ناخۆشێەك و هەموو ناهەمواریەك. 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-03-05 20:18:55

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

Re: 21 رزگاربوی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌وه‌ شنگال

21 رزگاربوی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌وه‌ شنگال

2019-03-03

http://kirkuknow.com/uploads/thumbs//news/2019/03/950x634_033229shangal.jpg

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا

سوپای عیراق هه‌وڵیدا رێگریی بكات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی 21 رزگاربوی ده‌ستی داعش له‌ سوریاوه‌ به‌ره‌و عیراق، به‌ڵام خۆپیشاندانی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدرا و هێزه‌كانی سوپا ناچاربون رێگاكه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌و رزگاربووانه‌ بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و 21 رزگاربوه‌ی ئێزیدی له‌ ده‌ستی داعش، که‌ 19 منداڵ و دوو ژن بوون، له‌ هه‌فته‌کانی رابردوه‌وه‌ له‌ سوریا رزگارکراون، هه‌ینی یه‌کی ئازار، گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ خاکی عیراق و قه‌زای شنگال، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا ده‌روازه‌ کرایه‌وه‌.

ئیلیاس عه‌لی، یه‌کێک له‌ که‌سوکاری ئه‌و 21 رزگاربووه‌، به‌ (که‌رکوک ناو)ی وت “نزیکه‌ی 500 هاوڵاتی ئێزیدی له‌ شنگال و ناحیه‌ی سنونێ به‌ مه‌به‌ستی پێشوازیکردن له‌و 21 هاوڵاتییه‌ به‌ره‌و سنوری سوریا رۆیشتین، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عیراق ده‌روازه‌که‌یان نه‌کرده‌وه و هه‌وڵیاندا رێگریی بکه‌ن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 21 رزگاربووه‌، دواتر ئێمه‌ به‌ شۆفڵ رێگا داخراوه‌که‌مان کرده‌وه‌”.

"له‌ژێر فشاری هاوڵاتیان ده‌روازه‌که‌ کرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌توانن هاتۆچوو بکه‌ن که‌ له‌ سوریا و له‌ ده‌ستی داعش رزگاریان بووه‌”، ئیلیاس زیاتر وتی “من باوه‌ڕناکه‌م رێگاکه‌‌ جارێکی تر دابخرێته‌وه‌، چونکه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا نۆ منداڵی دیکه‌ که‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگارکراون ده‌گه‌یه‌نرێنه‌وه‌ شنگال”.

ئەو ٢١ رزگاربووه‌، لەسەر سنور و لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازیان لێکرا، دواتر بەرەو ناحییه‌کانی خانه‌سۆر و سنونێ و قه‌زای شنگال بەڕێکرانه‌وه‌ بۆ ناو که‌سوکارییان.

ده‌روازه‌ی سنوری نێوان شنگال و سوریا، له‌ کانونی یه‌که‌می 2018ه‌و به‌ بڕیاری حکومه‌تی عیراق و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ داخرا به‌هۆی نافه‌رمی بونی‌، پێشتر و‌ زیاتر له‌ چوار ساڵی رابردوو به‌کراوه‌یی هێڵدرابۆوه‌ و خه‌ڵک هاتوچۆی پێدا ده‌کرد.

خودێدا چۆکی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ به‌ ( که‌رکوک ناو )ی وت “ده‌روازه‌که‌ بۆ چه‌ند خوله‌کێک و له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 21 رزگاربووه‌ کرایه‌وه‌، دواتر ده‌روازه‌که‌ دوباره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌کانه‌وه‌ داخرایه‌وه‌”.

  خودێدا وتیشی “یه‌کێک له‌ داواکارییه سه‌ره‌کییه‌‌کانی خوپێشانده‌ران له‌ ئێستاو رابردودا کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ بوو، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ بڕیارێکی فه‌رمی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی نه‌دراوه‌”.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.205.60.226
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net