❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی “گروپێكی تیرۆریست”ی له‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-01-29 20:17:05

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی “گروپێكی تیرۆریست”ی له‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت

زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە داعش هەر خەریکی پیلان دانانە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەموو ئەو ووڵاتانەی کە موسڵمان نشینن و هەندێك ئارامی تیایە! هەندێك کەسی تەماعکار هەن کە هەموو هۆشیان هەر لەسەر پارە پەیداکردنەو هیچ گوێ نادەن ئەو ڕێگایەی پێ ی پەیدا ئەکرێت، ئەگەر کوشتنی بێتاوانان بێت و هەتیو کردنی مناڵی سەر بێشکە بێت یان بێوەژنکردنی بووکی دوو ڕۆژە بێت! داعش چاوی بڕیوەتە سەر ئەو جۆرە کەسە وبە زەبری پارە هەموو خراپەکاریەکیان پێ ئەکات. گوومانی تیا نیە ئەوانەی کە دەستگیر کراون لەوجۆرە کەسانەن. سوپاس بۆ یەزدان دانیشتوانی شارەکان گەیشتونەتە پلەیەکی وا کە بێ بیرکردنەوە هێزەکان ئاگادار ئەکەن کە یەکێك لەوجۆرە کەسانە ئەبینن وبە پشتیوانی یەزدان تاکیان نامێنێت لە کوردستان بۆ ئەوەی ئازاری میلەتی کورد بدەن! خوای گەورە ووڵاتەکەمان وهەووڵاتیەکانمان پبارێزێت لەو جۆرە پیاوخراپانە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئارام عارف (2019-01-29 20:19:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-01-29 21:26:47

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی “گروپێكی تیرۆریست”ی له‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت

ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی “گروپێكی تیرۆریست”ی له‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت

January 29, 2019 at 11:55 am

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2019/01/police.jpg
كه‌ركوك ناو

ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی “نۆ تیرۆریست” له‌ چوارچێوه‌ی گروپێك-دا‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ كۆپییه‌كی لای (كه‌ركوك ناو)ه‌، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی كانونی دووه‌م بڵاویكردۆته‌وه‌، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و “نۆ تیرۆریسته‌”، كه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ به ‌هه‌ماهه‌نگی  بووه‌ له‌‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌و‌اڵگریی و هاتووه‌ “گروپه‌كه‌ نۆ كه‌س بون له‌ سلێمانی خۆیان حه‌شاردابوو و به‌شداربون له‌ پرۆسه‌ی كوشتن و به‌ ئاواره‌كانی هاوڵاتیان و شه‌ڕكردن دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان”.

    ئه‌و هه‌وڵه‌ به ‌هه‌ماهه‌نگی  بووه‌ له‌‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌و‌اڵگریی

له‌‌گه‌ڵ ئاماژه‌دا به‌وه‌ی هه‌ر نۆ كه‌سه‌كه‌یان راده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ر‌كوك كردووه‌، ئه‌وه‌ش به ‌مه‌به‌ستی گرتنبه‌ری رێوشینی یاسایی به‌رامبه‌ریان.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.24.122.228
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net