❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناحیه‌ی ریاز باشوری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-01-23 17:57:35

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناحیه‌ی ریاز باشوری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌

پاش تێپەڕ بوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر بڵاوکردنەوەی سەرکەوتن بەسەر داعش هێشتا هەر کلك وگوێکانی خەریکی تەقینەوە وپیاو کوشتنن! کۆمەڵێکی ڕێ وونکردو کە لەژێر ئاڵای ئیسلام خۆیان شاردۆتەوەو بەناوی ئەو ئاینە پیرۆزەوە قسە ئەکەن بەڵام لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندیەکیان نیە بەو ئاینەوە. مەبەستەکەیان لە یەکەم ڕۆژەوە دیار بوو ئەویش هەوڵی پارە ودەسەڵات وئافرەت ئەو سێ شتەی کە دەستیان نەکەوتبوو و هەرگیز نەشیان ئەتوانی بەدەستی بهێنن، بەڵام چەند کەسێکی پارەدار بۆ زیادکردنی دەرامەتی خۆیان و دەست وەردان لەکاروباری ناو ووڵاتانی ئیسلام ئەم کۆمەڵەیان دروست کرد هەر وەکو کولە ڕژاندیانن بەسەر چەندەها ووڵاتی نەگبەت بۆ ئەوەی تێکیان بدەن و خۆشیان بگەن بە ئامانجی خۆیان. تەقینەوەی سەیارەیەکی بومبڕێژکراو هیچ سوودێك بەوان ناگەیەنێت بەڵام چەندەها بێتاوان ئەکوژرێن یان بریندار ئەبن وچەندەها خێزان ئەکەونە بێ دەرامەتی و ناهەمواریوە بەو هۆیەوە بەڵام ئەوان وائەزانن کە دانیشتوانی ئەو شارە ئەتوقێنن و ئەگەر دەرکەوتن ئەوا لێیان ئەترسن. ئەو کۆمەڵە ئەبێ بزانن کە بەهیچ شێوەیەك خراپەکاریەکەیان یەرمەتیان نادات هیچی تر چونکە هەموو دونیا لێیان شارەزا بوەو بەهیچ شێوەیەك جارێکی تر ڕێ ی ژیانیان پێ نادرێت.
ئەرکی سەرشانی ئێمەی کورد ئەوەیە کە ڕاستیەکان بخەینە ڕووی گەنجەکانمان بۆ ئەوەی نەوەك هەڵیان بخەڵێتێنن وبە ڕێ ی چەوتدا بیان بەن، وهەوڵی دوورخستەنەوەیان بدەین لە کوردستان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئارام عارف (2019-01-23 18:02:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-01-23 18:05:43

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناحیه‌ی ریاز باشوری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناحیه‌ی ریاز باشوری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌

January 23, 2019 at 3:43 pm

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2018/07/taqenawakan.jpg

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

كه‌سێك كوژراو سیانی تریش برینداربون، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو  له‌ بازگه‌یه‌كی ناحیه‌ی ریاز سه‌ر به ‌قه‌زای حه‌ویجه‌.

ئۆتۆمبێله‌كه له ‌جۆری كورولا بووه‌ و خۆكوژێكی تێدا بووه‌، كاتژمێر دوو و 50 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌م ته‌قییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی فیدراڵی بۆ‌ (كه‌ركوك ناو).

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ بازگه‌كه‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عیراقه‌ و كوژراوه‌كه‌ و یه‌كێك له‌ برینداره‌كان سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵین، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان.

هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ و كوژرانی پۆلیسێكی فیدراڵی.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.228.21.186
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net