❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

#1 2018-12-18 20:01:19

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

ناونیشانی ئەم بابەتە زۆر ناخۆشە ئەگەر تەنانەت بیر لەوەبکەینەوە کە بێبەری خۆمان لە ئەندامێکی خێزانەکانمان بکەین وەك کوڕ وبرا وباوك! تەنانەت بە بیستنی ئەم بابەت زۆر خەفەتبار بووم بەڵام کەبیرم لە داعش و هەڵس وکەوتەکانیان کردوە ئەتوانم بڵێم کە توزێك ئارام بوومەوە.
خۆشەویستی نێوان ئەندامانی خێزانێك زۆر گرنگە بەڵام پیاوخراپەو کوشتن وبڕین دڵی ئادەمیزاد ڕەق ئەکات هەندێك جار. ئەو ڕێکخراوە دڕندەیە ئەوەندە خراپەی کرد لەگەڵ دانیشتوانی بێتاوانی ئەو ناوچانەی بەزۆر خۆیان سەپاند بەسەریاندا وای لێکردن کە دڵ رەق بن بەرانبەر بە خۆشەویسترین کەسیان.  ئەو کەسانەش کەدوای داعش کەوتن بێگومان لە نەفامی وناشارەزاییانوە بوو. هەموو کاتێك ئەو جۆرە ڕێکخراوەی وەك داعش وقاعیدە وطالیبان هەوڵی دەستگیرکردنی گەنجی نەفام ئەدات بۆ ئەوەی گاڵتەیان پێبکات بەناوی ئاینی ئیسلامی پیرۆزەوە هەرچی خوا ڕەزای لەسەر نیە بیکات بە حەڵاڵ بۆیان و هەرچی خواش پێیخوش بێت بیکات بە حەرام لێیان و بەم جۆرە لە ئیسلامیان ئەکات و لە کەس وکاریشیان ئەکات کەواتە دونیا وقیامەتیان لەدەست دەدات.
ئەبێ ئەم نموونانە زۆر ڕوونبێت بۆ هەموو کوردێك و هەرگیز نەکەونە ئەو حاڵەتەی ئەوانەی تێکەوتون، ئەگەر لە دڵەوە بێت یان لەترسی سەرو ماڵ ومنداڵی کەدابێت ئەوانەی کە شانی خۆیان ئارداوی کردوە تایچون وجارێکی تر هەرگیز نابنەوە بە کوڕەکەی جاران. باهەموو ڕوو بکەیەن یەزدان وهاوار بکەین کە کوڕەکانمان پبارێزێت لەم ناهەمواریە وهەرگیز خێزانی کورد لەیەك نەکات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-12-18 20:03:10

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌
ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

December 16, 2018 at 4:46 pm

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2017/05/jalawla-2-2.jpg
ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌، خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ و چه‌ندین ژن له‌هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی شاره‌زایانی ئه‌منی ده‌بێته‌ هۆی پوكانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و رێكخراوه‌‌‌ له سنوره‌كه‌‌دا.

له‌ دوای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه‌ له‌ عیراق، به‌پێی ئاماری لێپرسراوانی دیاله‌، زیاتر له‌ 30 خێزان بێبه‌ری بونی خۆیان له‌ كوڕه‌ و رۆڵه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌كداربون له‌و رێكخراوه‌دا، نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌كانی جێناكۆكه‌وه‌.

سادق حوسێنی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی خۆیان له‌ رۆڵه‌ داعشه‌كانیان بێبه‌ریكردووه‌ له‌ 30 خێزان زیاتره‌، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ كرده‌وه‌ و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ر بێتاوان و شێواندنی دۆخی ئه‌منی ئه‌نجامیده‌ده‌ن”.

    به‌لای منه‌وه‌ كوڕه‌كه‌م مردووه‌، هیچ رێگا و شوێنێكم نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌و

له‌ چوارچێوه‌ی خێزانه‌كاندا، چه‌ندین ژن داوای جیابونه‌وه‌یان له‌ هاوسه‌ره‌كانیان پێشكه‌شكردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ به‌ داعشه‌وه‌.

به‌وته‌ی حسێنی ژینگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له‌ دیاله‌، خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوی بیری داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی دروستدا.

له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ ساڵی 2014دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی عیراقی له‌ نێویاندا دیاله،‌ په‌یوه‌ندییان كرد به‌و رێكخراوه‌وه‌ و دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شه‌ڕیان كرد.

“بێبه‌ری بونم له‌ كوڕه‌كه‌م له‌ژێر فشاردا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت به‌هۆی بیره‌ توندوتیژه‌كه‌یه‌وه‌ بێتاوان بونه‌ قوربانی و راستی له‌ده‌ستدا”، ئه‌بو عه‌دنان وای وت.

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2018/08/awara.saadiya.jpg
ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ی دانیشتوی حه‌وزه‌ی حه‌مرین له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌عیدیه‌، زیاتر له‌ باره‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ دوا و وتی “به‌لای منه‌وه‌ كوڕه‌كه‌م مردووه‌، هیچ رێگا و شوێنێكم نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌و، ئه‌وه‌یشی زانیمان و زانیارییمان هه‌بوو به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان وتووه‌”.

جەلەولا، نیسانی 2017، دوای چەند ساڵێك لە شەڕ خەڵك دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی فۆتۆ: هاوڕێ‌ ئازاد

“هه‌موو دارێك به‌رهه‌می باش و خراپ ده‌گرێت له‌ یه‌ك كاتدا، كوڕه‌كه‌ی منیش به‌رهه‌مه‌ خراپه‌كه‌ بوو” ئه‌بو عه‌دنان به‌و وه‌سفه‌ كۆتایی به‌ قسه‌كانی هێنا.

چه‌كداری داعش، دوای چه‌ند مانگێك له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان، كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتیان هێنرا له‌ دیاله‌.

مه‌سعه‌ب عه‌زاوی، لێپرسراوی پێشوی ئه‌منی له‌ دیاله‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “نیوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی بێبه‌ری بون له‌ سێ شاری جێناكۆك بوه‌، ئه‌وانیش جه‌له‌ولا، سه‌عدیه‌ و قه‌ره‌ته‌په‌”، پێشیوایه‌ “بێبه‌ری بون له‌ داعش نه‌ریتێكی باوی عه‌شایه‌ریه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ر خێزانێك له‌ كاتی بێبه‌ری بوندا هیچ پابه‌ندبونێكی به‌ رۆڵه‌كه‌یه‌وه‌ نامێنێت و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ جێی مانه‌وه‌ یان هیچ هاوكارییه‌كی پێشكه‌شبكات”.

ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ ناوچه‌ی جێناكۆكن له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، دانیشتوانیان له‌ عه‌ره‌ب، كورد و به‌شێك له‌ توركمان پێكهاتون.

“جه‌نگی بێبه‌ری بون گرنگی خۆی هه‌یه‌ و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ داعش ناهێڵێت كه‌ پشتی پێده‌به‌ست له‌ پاڵپشتی و شاردنه‌وه‌ و به‌سه‌ربازكردنی خه‌ڵك، به‌وه‌ش ده‌بێته‌ داروخان و پوكانه‌وه‌ی داعش به‌ ته‌واوه‌تی” به‌وته‌ی عه‌زاوی.

زیادبونی بێبه‌ری بون له‌ داعش، له‌ كاتێكدایه‌ هێشتا جموجۆڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌وته‌ی لایه‌ن ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی دیاله‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، له‌ هێرش و كوشتن و رفاندن.

دیاله‌، 1ی ئابی 2018، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان خێزانی ئاواره‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ ناحيه‌ی سه‌عدیه‌ فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

حه‌سه‌ن قه‌یسی، شاره‌زای ئه‌منی پێیوایه‌ جه‌وهه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی رێكخراوه‌ توندوتیژه‌كان له‌ دیاله‌ كه‌شوهه‌وای كۆمه‌لایه‌تی بووه‌ كه‌ له‌ بیری قاعیده‌وه‌ ده‌ستیپێكرد تا گه‌یشته‌ داعش.

قه‌یسی ئه‌وه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) رونكرده‌وه‌ “راگه‌یاندنی بێبه‌ری بون ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ ده‌گۆڕێت له‌ بیری دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا و ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ تیشكی بخرێته‌ سه‌ر و به‌وپێیه‌ی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ كاتێك به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێی توندوتیژه‌كان ده‌رده‌كه‌ن به‌ نه‌هێشتنی ئه‌و ژینگه‌ی كۆمه‌لایه‌تییه‌ی تێیدا گه‌شه‌یان كرد”.

“هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی بێبه‌ری به‌هۆی ترسه‌وه‌ بوه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ راوه‌دونانی كه‌سوكار و نزیكانی داعش هه‌یه‌ و به‌شێكی دیكه‌شیان دوای بیركردنه‌وه‌ی قوڵ بووه‌، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه‌” به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه‌.

زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیاله‌، له‌ نێویاندا سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا، له‌ كۆتایی 2014دا له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌ نێویاندا پێشمه‌رگه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پله‌ی موقه‌ده‌م له‌ دیاله‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “زیاتر له‌ 20 سه‌ركرده‌ و چه‌كداری داعش كه‌ له‌ لیستی ره‌شی داواكراواندا نه‌بون له‌ ئێستادا ئاشكرابون به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی خێزانه‌كانیان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ ده‌ڵێت راگه‌یاندنی بێبه‌ری بون له‌ داعش، حاڵه‌تێكی ئه‌رێنییه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دوباره‌ بۆته‌وه‌، به‌شێكیشیان بڵاوناكرێنه‌وه‌ له‌پێناو سودوه‌رگرتن له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری خێزانه‌كان بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و سه‌ركرده‌ و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوه‌ كه‌ هێشتا ماون.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2018-12-22 21:00:09

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 687
LinuxSafari

Re: به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

Dast xosh
bzhit

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2019-01-08 15:38:26

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن

DLLA نووسی:

Dast xosh
bzhit

زۆر سوپاسی سەردانەکەت ئەکەم هەر سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، ده‌یان خێزانی نیشته‌جێی دیاله‌ خۆیان له‌ رۆڵه‌كانیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.228.21.186
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net