❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماچی خودایی نوسينى هێمنى شاعير / مەرزیە فەریقی و مریەم ئیبراهیم پور كردوويانه به گۆرانی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-06-30 13:21:34

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

ماچی خودایی نوسينى هێمنى شاعير / مەرزیە فەریقی و مریەم ئیبراهیم پور كردوويانه به گۆرانی







https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/36386221_2163078700401499_908023298317615104_o.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeFMpGRxGECIhJUme_FyLwmvaUWjpjpR_lrd4UTwOhzd_35ToC1GvzSXb_IuGnMB1hu_JwdJ-h1yPGlDaM4Orh0u88r1mI2zOhbYv8Tdg1syr0vVDq4wMNzzrG6G2AxwClg&oh=089a364328de5d844e26eb720939fcb7&oe=5BA61AF2


ئەحلام مەنسوورى چيرۆكنووس و هێمنى شاعير





ماچی خودایی نوسينى هێمنى شاعير / مەرزیە فەریقی و مریەم ئیبراهیم پور كردوويانه به گۆرانی




ئەحلام مەنسوور لە چاوپێکەتنێک لەگەڵ گۆڤاری كۆڤاردا باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ هێمنی شاعیر دەکات و چیڕۆكی لە دایكبوونی شیعری ”ماچی خودایی” بەم شێوە دەگێرێتەوە:


"رۆژێكیان بە تەنها لە دەزگای رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی بووم، ئەو رۆژە فەرمانبەران نەهاتبوون، مامۆستا هێمن لە پڕ بە مەستییەكی زۆرەوە هات بۆ ژوورەكەم و

پێی گوتم ئەم شەو تا بەیانی نەخەوتووم، هەر بیرم لە تۆ كردۆتەوە

دواتر گوتی نەڵێی پیری!


منیش گوتم ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عاشقی تۆ بم، چونكە تۆ هاوڕێمی و زۆریش ئازیزی لەلام، ئەو كەسەی عاشقیشی دەبم لە تۆ ئازیزتر نییە

مامۆستا هێمن گوتی ئەحلام گیان ماچێكم بدەرێ!


منیش گوتم بەسەر چاو!


ئەویش گوتی"نەك ماچی سینەمایی، بەڵكو ماچی خودایی" و ماچی كردم.


مامۆستا هێمن بۆ بەیانییەكەی دیار نامێنێ‌، دوای دوو رۆژ كە دێتەوە بە ئەحلام دەڵێت"وەرە ماچم ناوێ و ئەم قەسیدەیەم بۆت نووسیوە". ئەویش قەسیدەكەی لێوەردەگرێت





ماچی خودایی

مەرزیە فەریقی








مریەم ئیبراهیم پور







وه‌ره‌ یارم ، وه‌ره‌ ئه‌ی تازه‌ یارم !
وه‌ره‌ ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وگاری تارم !

وه‌ره‌ ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌یاڵم !
وه‌ره‌ ئه‌ی شه‌وچرای ڕووناکی ماڵم !

وه‌ره‌ خاسه‌ که‌وی ڕام و که‌ویی من !
وه‌ره‌ ئیلهامه‌که‌ی نیوه‌ شه‌وی من !

وه‌ره‌ ئۆخژنی سینه‌ی پڕ گڕی من !
وه‌ره‌ پیرۆزه‌که‌ی به‌رزه‌ فڕی من !

وه‌ره‌ ئاونگی سه‌ر په‌لکی گوڵی سوور!
وه‌ره‌ ئاورینگی گه‌رم و مه‌شغه‌ڵی نوور!

وه‌ره‌ ئه‌ی ڕێژنه‌ بارانی به‌هاری !
وه‌ره‌ شیعری ته‌ڕی پڕ ورده‌کاری !

وه‌ره‌ ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باخی ژینم !
وه‌ره‌ ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم !

وه‌ره‌ کاروانکوژه‌ی کاتی به‌یانیم !
وه‌ره‌ بیره‌وه‌ری و ئاواتی جوانیم !

وه‌ره‌ ئه‌ی بوت هه‌تاکوو بت په‌رستم !
وه‌ره‌ مه‌مکۆڵه‌که‌ت بگرم له‌ مستم !
وه‌ره‌ ئه‌ی (خه‌ج)، وه‌ره‌ ئه‌ی(خاتو زین)م !
وه‌ره‌ با به‌ژن و به‌ڵاکه‌ت ببینم !

وه‌ره‌ با دامرێ ئاوات و تاسه‌م !
وه‌ره‌ با بسکه‌که‌ت لادا هه‌ناسه‌م !

وه‌ره‌ با هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه‌ گه‌رمه‌ !
وه‌ره‌ با هه‌ڵکوشم ئه‌و ڕانه‌ نه‌رمه‌ !

وه‌ره‌ جوانێ ، وه‌ره‌ نازت بکێشم !
وه‌ره‌ وه‌ک ده‌سته‌ گوڵ داتنێم له‌ پێشم !

وه‌ره‌ با به‌س بکه‌م ئه‌و باوه‌ باوه‌ !
وه‌ره‌ با بێن بکه‌م ئه‌و بسکه‌ خاوه‌ !

وه‌ره‌ با ده‌س له‌ بالاکه‌ت وه‌رێنم !
وه‌ره‌ کوڵمه‌م له‌ کوڵمه‌ت تۆ خشێنم !

وه‌ره‌ سووربه‌ له‌ سه‌ر واده‌ و به‌ڵێنێ !
وه‌ره‌ کورد به‌ و مه‌که‌ په‌یمان شکێنێ !

وه‌ره‌ گیانم فیدای چاوی ڕه‌شی تۆ !
وه‌ره‌ با هه‌ست بکه‌م گه‌رمیی له‌شی تۆ !

وه‌ره‌ ماچم ده‌یه‌ ماچی خودایی !
که‌ بێزارم له‌ ماچی سینه‌مایی !

12ـ 1 ـ 1976













كورد
كوردى
كوردستان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2018-06-30 21:48:06)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-06-30 23:17:55

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2018-07-01
په‌یامه‌كان: 101
unknownOpera

Re: ماچی خودایی نوسينى هێمنى شاعير / مەرزیە فەریقی و مریەم ئیبراهیم پور كردوويانه به گۆرانی

biji , be hiwai berdewamit

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.204.173.36
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net