❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى

#1 2017-09-02 18:50:51

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى





http://www.webchinupload.com/f/2017-09/ded3aa30edc73472c117652cb6a132f8.jpg





بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى ئيمپراتور زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار جزيرى و ئەیوب عەلى





هونەرمەند شڤان پەروەر دەڵێت «هەریەك لەم هونەرمەندانە زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب بەستایلی جیا كار دەكەن و توانیویانە كاری جوان بكەن، بەجۆرێك خەڵك حەز لە دەنگیان بكات، زەكەریاش یەكێكە لەو گەنجانەی كە توانیویەتی كاری زۆر جوان بكات و دەنگیشی زۆر خۆشە و خەڵك گوێی لێدەگرێت و لە كارەكانی رازین، توانی گەنجی كورد و نەوەی ئەمڕۆ لە هونەری بیانی بگەڕێنێتەوە بۆ سەر گوێگرتن لە هونەری كوردی، هەروەها عەدنان كەریمیش دەنگی خۆشە و هونەر و گۆرانییەكانی زیاتر رەسەنایەتی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ هونەرمەندەكانی تر دەنگ و ستایلێكی تایبەتی هەیە، هەروەها نازدار و ئەیوبیش دەنگیان خۆشە، بەڵام پێویستە ئەم هونەرمەندانە جار جار لەگەڵ هونەرمەندانی ئەكادیمی و شارەزا گفتوگۆ بكەن بۆئەوەی كاری باشتر بكەن و هونەری كوردی بەپاكی بهێڵنەوە، نەك هەر بەرهەمێكیان كرد و تەواو بڵێن ئێمە كاری باش دەكەین، چونكە ئێستا 80%هونەری بیانی تێكەڵی هونەری كوردی دەكەن و گرنگی بە رەسەنایەتی نادەن و هونەری كوردیان ناشرین كردووە،





هونەرمەند مەزهەری خالقی وتی «هەریەك لەم هونەرمەندانە ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی ئێمە دەنگیان هەیە و خەڵك گوێیان لێدەگرێ و لە كۆنسێرتەكان خەڵك پێشوازیان لێدەكات، ئەم چوار هونەرمەندەش چوار كەسی دروستن و كاری جوان دەكەن و خەڵك لێیان رازییە.






شاعیرو تێكسنووس «شاڵاو» دەڵێت: ئەگەر سەیری ئەو تێكساتە بكەین كەلە گۆرانییەكانی زەكەریا دەخوێنرێتەوە ئەوە دەبینین بەشێكی زۆر لەگۆرانییەكانی لێكدانەوەی ناوێ، یان دەتوانین بڵێن هەموو چین و توێژەكان لەیەكەم گوێ لێبوونیاندا لەناوەڕۆكی هۆنراوەكە دەگەن، هەروەها بەشێكی زۆر لەهۆنراوەكانی ئاوازێكیان تێدایە، كەواتە دەبێت بەردەوام ئاواز هەبێت لەهۆنراوەی گۆرانی، دەبێت جۆش و خرۆش لەناوەڕۆكدا هەبێت، كەواتە هۆنراوەی گۆرانی رەنگاو رەنگ بنووسرێت، رەنگ لەهۆنراوەكان و گۆرانییەكانی زەكەریا رۆڵێكی جوانی هەیە، قووڵ بوونەوەی گۆرانییەكانی لەدەرووندا لەسەر ئەوستوونە راوەستاوە كەخەڵك لە تێكستەكانی گەیشتوون، ئەو چین و توێژانەی كە گوێگری گۆرانییەكانی بێ وا هەست دەكات بە زمانی ئەو نووسراوە، دەتوانم بڵێم زەكەریا رێبازێكی سەركەوتووی هەیە دەبێ زیاتر گۆڕانكاریش بكات لەهەڵبژاردنی تێكستی گۆرانییەكانی، دەبێ وەك دوكاندارێكی زیرەك بزانێ كڕیارەكانی چییان دەوێ دەبێ كوتاڵی باشتر و جوانتر بۆكڕیارەكانی پەیدابكات، دەربارەی هونەرمەند عەدنان كەریم رای جیاواز هەیە، هەموومان دەزانین كەئەو هونەرمەندە شوێنێكی گەورەی لەدەروونی خەڵكی كوردستان گرتووەو گوێگرێكی بێسنووری هەیە، پشت بەستنی زیاتر بەشیعرە كلاسیكییەكان وای لێكردووە كە لە بازنەیەكی تایبەت گەشە بكات و بەشێوەیەكی كەمێك هێمنتر بتوانێ خۆی بخاتە هەستی هەموو خەڵكێ، زیاتر ئەوانەی گوێی بۆدەگرن لەمانای شیعر دەگەن و حەزیان لەقووڵبوونەوی هۆنراوەیە یان ئەوانەی لە واتا بەرینەكانی عەشقیان دەوێ، ئەم رێژانەی كە توێژەرێك دەستی دەكەوێ بۆ ئەنجامدانی راپرسیەك كەسنوورێك زۆر دەبێ جێگەی لێكۆڵینەوە بێت، گۆرانیبێژ رێژەیەكی زۆركەم لەخەڵك دەنگ بۆ تێكستەكانیان دەدەن دەبێ ئەو دەنگانە بەهەند وەربگرێت و دەبێت لە بەرهەمەكانی داهاتوودا واز لەم رێبازە بێنێت كە گرتوویەتی، بەپێچەوانەش لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات، كاتێك هونەرمەندێك هەست دەكا خەڵكێكی زۆر دەنگیان بۆ داوە دەبێ بزانێ كە رێگەیەكی باشی گرتووە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە رابوەستێ لەشوێنی خۆی،







شاعیر و تێكستنووس رێدار سابیر پێیوایە زەكەریا دەربڕینی جوانە و هونەرمەندانە گۆرانییەكە دەڵێت لەگەڵ تێكستەكە هاڕمۆنیەت لەدەنگەكەیدا هەیە، بەڵام لەم بەرهەمەی دواییدا تێكستی كرچ و كاڵی هەڵبژاردووە و دوورە لە تێكستی هونەری گۆرانی وتن و زۆرتر لەقسەی ئاسایی رۆژانە نزیكە، هەندێك جار هەڵە لەواتای تێكستەكان دەبینم كە بە داخەوە نابێ وابێت، هونەرمەند عەدنان كەریم هەندێك جار تێكستی كلاسیك هەڵدەبژێرێت كە زۆر زەحمەتە بەلای گوێگرەوە، بەڵام ئەو وایكردووە گوێگر ئاشناببێتەوە بەتێكستی كلاسیك و هەڵبژاردنی تێكستەكانیش وێنەی جوانی تێدایە، ئەو لەسەر رەوانبێژی كار دەكات و وشەكان جوان دەردەبڕێت، دەزانێت لە كامە وشە دەوەستێت، ئەمەش حاڵەتێكی جوانە، لەبارەی هونەرمەند نازداریشەوە، رێدار وتی» نازدار لە دەربڕینی كرمانجی سەروودا خاوەن دەربڕینێكی جوان و ئەداكردنی هونەرمەندانەیە، بەڵام لە دەربڕینی كرمانجی خواروودا هەڵە هەیە لەهەڵبژاردنی دەقەكان، دەبێت زیاتر پرۆڤە بكات ئەوانەی ئاوازی بۆ دادەنێن دەبێت زیاتر هەوڵی لەگەڵ بدەن، بۆیە دەڵێم لە دەربڕینی كرمانجی خواروو نەیتوانیوە وەكو پێویست سەركەوتن بەدەست بهێنێت، هەروەها هونەرمەند ئەیوب هەندێكجار دەقی گۆرانی دەبینم لەلای كە جوان لەهەڵمژینی تێكستەكە دەگات و جوان تێكەڵی تێكستەكە دەبێت و جوان ئاوێتەی تێستەكە دەكات، واهەست دەكەی خۆی تێسكتەكەی نووسیوە، بەڵام هەندێكجار خۆی لە تێسكتی لاواز نزیك دەكاتەوە.








سەید ئەحمەد رواندزی شارەزا لە بواری مۆسیقا وتی» زەكەریا بووە هۆی بنبڕكردنی ئەو مۆسیقا بیانیانەی كە لە كوردستان هەبوو، وایكرد خەڵك زیاتر حەز لە مۆسیقای كوردی بكاتەوە بەتایبەتی ئەو مۆسیقایانەی لەم سەردەمەدا هەیە، رەنگە خەڵكیش هەبێت حەز لە كاری زەكەریا نەكات، بەڵام زیاتر گەنجەكانی ئێستا حەز لە دەنگی زەكەریا دەكەن، هەروەها لە رووی مۆسیقاشەوە مۆسیقاكانی كوردین، رەنگە لەرووی رۆحیەتەوە رەسەنایەتی پێوە نەبێت، كەموكوڕییەكە لە زەكەریا نییە، لەبەر ئەوەی لە توركیا كاری بۆ دەكرێت، بڵێین و نەڵێین مۆسیقای توركی پێوە دیارە، دەنا ئاوازەكان و میلۆدییەكانی زۆر كوردین، بۆیە دەتوانم بڵێم زەكەریا ئەستێرەیەكە لە گۆڕەپانی هونەری كوردی، چونكە ساڵ بەساڵ كاری تازەتر دەكات، هونەرمەند عەدنان كەریم حەز دەكات زیاتر بەستایلی كۆن گۆرانی بڵێت، من وا هەست دەكەم هونەرمەند عەدنان كەریم بەرهەمە كۆنەكانی زیاتر خۆشتر بوو لەوانەی ئێستا، دوایین بەرهەمی زیاتر ستایلی فارسی پێوە دیار بوو، چونكە ئەوانەی مۆسیقای بۆ دەژەنن خەڵكی كوردستانی ئێرانن بۆیە مۆسیقای فارسییان بەسەر زاڵە، هەروەها نازداریش دەنگێكی زۆر كوردی هەیە لەبەرهەمی یەكەمی كەمن بۆم كرد، بەم بەرهەمەش ناسرا، بەرهەمی دوایی كاری جوانی كرد، سەبارەت بەهونەرمەند ئەیوبیش بەرهەمێكی كرد دەتوانم بڵێم بەم بەرهەمە رووخا، چونكە ستایلی عەرەبی بەسەریدا زاڵ بوو، بەڵام ئەو بەرهەمەی ئێستا واهەست دەكەم كە دەنگی پەیدا بۆتەوە لەنێو خەڵك.




سەرچاوه/









دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2017-09-02 19:05:31)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-09-02 20:51:54

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 687
LinuxSafari

Re: بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى

دەست خۆش بژی

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2017-10-27 12:53:27

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2018-07-01
په‌یامه‌كان: 101
unknownOpera

Re: بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى

nazdar + ayub + adnan = ZAKARIA

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » بۆچونى شڤان پەروەر و مەزهەری خالقی و چەند كەسايەتيەكى هونەرى ديكه دەربارەى زەكەریا و عەدنان كەریم و نازدار و ئەیوب عەلى


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.215.182.36
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net