❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژمارەيەك گۆرانى خۆشى ئەيوب عەلى

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-09-02 17:00:09

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-09-18
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

ژمارەيەك گۆرانى خۆشى ئەيوب عەلى

\
\


ئەيوب عەلى








********************************

Artist: Ayub Ali & Gara Sazkar

Kurd im

Zimanê me 5 zarav e
Kurd im, ziman im Kurdî ye, min xelkî Kurdistan im
Bi keltur û cil û berg im ciyawaze nîştîman im
Mafî reway xome minîş serbest û azad bijîm
Bend kiram û malyan ruxandim, belam min her nebezîm

Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im
Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im

Kurd im, xelkê Kurdistan im, zimanê min Kurdî ye
Xwedan welatek dêrîn im, kulturê min zindî ye
Kurd im, xelkê Kurdistan im, zimanê min Kurdî ye
Xwedan welatek dêrîn im, kulturê min zindî ye

Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im
Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im

Şahêdin rojgar û mêjû çend sale têdekoşîn
Dujmin û neyarman zorin, dexwazin bindest bijîn
Şahêdin rojgar û mêjû çend sale têdekoşîn
Dujmin û neyarman zorin, dexwazin bindest bijîn

Çend sale dujminî zordar xakî min beşbeş dekat
Ta nebîne milletî Kurd alay wilat hel bikat

Kurd im, ziman im Kurdî ye, min xelkî Kurdistan im
Bi keltur û cil û berg im ciyawaze nîştîman im
Mafî reway xo me minîş serbest û azad bijîm
Bend kiram û malyan ruxandim, belam min her nebezîm

Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im
Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im

Li destpêkê kirin du par, cara didûwê kirin çar
Welatê min dagîr kirin, her çar alî bûn neyar
Li destpêkê kirin du par, cara didûwê kirin çar
Welatê min dagîr kirin, her çar alî bûn neyar

Li Îlamê heta Sêwas, li Şingalê heta Qars
Serxwebûn û ala û xebat, ew ji min re bûn pê nas

Kurd im, xelkê Kurdistan im, zimanê min Kurdî ye
Xwedan welatek dêrîn im, kulturê min zindî ye
Kurd im, xelkê Kurdistan im, zimanê min Kurdî ye
Xwedan welatek dêrîn im, kulturê min zindî ye

Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im
Kurd im, Kurd im, Kurd im, Kurd im

Başûr dil e li sîng me
Bakûr hêze li giyan me
Rojava henasekan me
Rojhelat nûrî çawan me
Her Kurdistan nîştîman me, nîştîman me

Zimanê me 5 zarav e
Kurmancî û Soranî ye
Kelhûrî sê, Dimilkî çar
Yê pêncê Goranî ye










********************************






Min Tenagam - من تێناگەم

من تێناگەم لە ئیشقی تۆ
سەر دەرناکەم لە حەزی تۆ


دیلت کردم بە قسەی درۆ
دڵمت شکاند تۆ بەبێ هۆ

ڕووێکت هەبوو گەلێ هێمن
کەچی واتکرد دوور بیت لە من
بۆچی واتکرد بە ئیشقی من؟
گوناهت کرد دەرهەق بە من

کە تۆ ژینت بێ بڕیارە
ئاسمانیشت بێ نیگارە
منیش دڵم بریندارە
جێی دەهێڵم ئەم هەوارە

بڕوا بکە نەم ئەزانی
بەڵێنت کوا؟ بێ پەیمانی
خۆ من دڵم نەڕەنجاندی
!تا پێم بڵێیت ئیشق نازانیت

ڕووێکت هەبوو گەلێ هێمن
کەچی واتکرد دوور بیت لە من
بۆچی واتکرد بە ئیشقی من؟
گوناهت کرد دەرهەق بە من


من تێناگەم لە ئیشقی تۆ
...سەر دەرناکەم لە حەزی تۆ











********************************






Taman

Taza ishq la dast chu,
Taza taman basar chu,
Taza ishq la dast chu
Taza taman basar chu,

Frmesk w chawarwani
hawrey shaw w rojek bu
Frmesk w chawarwani
hawrey shaw w rojek bu

Ahu xamem, dardi dlm
chi bkam har dway naya,
chi bkam qadar leki krdin
chi bkam chim la twanaya.

kwa haqimi dldara,
kwane chara kwa darman

bekes bena zu dltang
gharib la kuchey sharem

bekes bena zu dltang
gharib la kuchey sharem

bekes bena zu dltang
gharib la kuchey sharem

bekes bena zu dltang
gharib la kuchey sharem

Taza ishq la dast chu,
Taza taman basar chu,
Taza ishq la dast chu,
Taza taman basar chu,

Frmesk w chawarwani
hawrey shaw w rojek bu
Frmesk w chawarwani
hawrey shaw w rojek bu

Ahu xamem, dardi dlm
chi bkam har dwayi naya,
chi bkam qadar leki krdin
chi bkam chim la twanaya.










********************************



memxere nêw tariki



بڕوام نەبوو وا زوو بڕۆیت
وا زوو بەجێم بهێڵێت
ئەم ڕۆژگارەم بەسەر بێنیت
هیوا و خەندەم نەهێڵیت

ئەم سەفەرە شێتم ئەکا
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی


دڵم وەکو پەڕەی گوڵێك
وا ئەمڕۆ هەڵدەوەرێت
ئاخۆ ئەشق جارێکی تر
بیکا ڕۆژگارم بەرێ

ئەم سەفەرە شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی

دڵم تەنگە و بە چاوانما
فرمێسك دێنە خوارێ
تۆ سەری خۆت هەڵدەگریت و
لێم تاڵ دەکەی ڕۆژگارم

ئەم سەفەرە شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی








********************************



ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە (Estash Chawarem Beytawa)


ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە
بەهێمنی وەکو جاران
دەرگای ژوورم بکەیتەوە
ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە

تەمەن زۆری تێپەڕیوە
هەموویم هەر لەکیس چووە
تەنیا ئەو ساڵانە نەبێ
کە تۆم تیایا خۆشویستووە

خەمی تۆ لای کێ باس بکەم؟
چی دڵی من ئەداتەوە؟
ئەشقی تۆ چۆن پێناس بکەم؟
بەچی دڵ ئاو ئەخواتەوە؟

گیانە با بەڕاستیش نەبێ
بنووسە من دێمەوە
با ئومێدی گەڕانەوەت
شەماڵ بێ پێی بشنێمەوە








********************************




ئەسوتێم (Asutem)


ئەسوتێم، ئەسوتێم شەو و ڕۆژ بۆ تۆ
هەر گریانە دەگریم بۆ خۆم و بۆ تۆ

کەسێ نایەتە لام  بپرسێت حاڵم
عاشقێکی بێ ناز خامۆشە ماڵم

وا سکاڵای دڵم کرد بە گۆرانی
تا کەمێک بە ئێش و دەردم بزانی

ئەزانم تۆش وەک من ئێستا بێ نازی
دڵت پڕ سکاڵا و دەرون پڕ ڕازی

دابڕان دوای چەند ساڵ هەر چاوەڕوانم
عاشقم تا دەمرم خاوەن پەیمانم

ئەزانم تۆش وەک من هەر چاوەڕوانی
لە واتای بەڵێن و عەشق دەزانی











********************************





ئەمشەو (Amshaw)

ئەمشەو لەگەڵ وێنەکانت
ئاشقێکی شێتم، ئەدوێم
یەک بە یەکی نامەکانت
توند بەسەر سنگمەوە ئەنێم

چی بەو درەختانە بڵێم کە شایەتی پاکیمان بوون؟
چی بەو شەقامانە بڵێم، پاسەوانی ژووانمان بوون؟
چۆن بتوانم پێیان بڵێم کە تۆ ڕۆیشتی و بەجێتهێشتم؟
چی ڕێگایە گرتمە بەر و کەچی هەر پێت نەگەیشتم

ئاخر گوڵم چۆنت توانی نامەکانی من بدڕێنی؟
چۆن دڵت هات بە ئاسانی، چی بەڵێنە بیوەرێنی؟
زۆر دەمێکە بەجێتهێشتووم کەچی لەدڵما هەر ماوی
دەستی ئیشقمت بەرداوە، هێشتا لای من نوری چاوی








********************************




بێ ویژدان (Be wijdan)

ئەی بێ ویژدان بۆ پێم ناڵێی
تۆ ئەو دڵەی خۆت بە کێ دا؟
ئەی بێ ویژدان بۆ پێم ناڵێی
ئەو مەیلەی خۆت چۆن فڕی دا؟
ئەی بێ ویژدان بۆ پێم ناڵێی
تۆ ئەو دڵەی خۆت بە کێ دا؟

ئەی بێ ویژدان بۆ پێم ناڵێی
تۆ ئەو مەیلەت چۆن فڕی دا؟
ئەی چەندەم چاوەڕێ کرد
ساڵانێکم بەڕێ کرد
مردم لە چاوەڕێ دا
ئەی بێ ویژدان
تۆ ئەو دڵەی خۆت بە کێ دا؟

من نەمدەزانی ئەوها بێ بڕوای
من نەمدەزانی ئای، ئای، بێ دڵ، بێ وەفای
بێ دڵ، بێ باک، بێ وەفای
ئەی بێ ویژدان
تۆ ئەو دڵەی خۆت بە کێ دا؟








********************************




حەسرەت (Hasrat)

بە حەسرەتم ڕۆژێک دابێ لە من بگەی
بە حەسرەتم پرسیارێک لەو دڵەم بکەی
تا پێت بڵێم ئێشم چیە، دەردم چیە
بەڵکو وابێ چارەیەکت بۆ کردم

بە حەسرەتم، ساڵانێکە بە حەسرەتم
ئاشقی تۆم، هەتا دەمرم دێوانەتم
ئەزیزی دڵ بۆچی وا بێ باکی لە من؟
کێ شک دەبەی تۆی خۆش بوێ زیاتر لە من؟
بە حەسرەتم ئاخ، چەنێ بە حەسرەتم
یەکجار وەرە، قوربانی خاکی ڕێگاتم

بە حەسرەتم، ساڵانێکە بە حەسرەتم
هەتا ئێستاش من هەر شێت و دێوانەتم
ئەزیزی دڵ بۆچی وا بێ باکی لە من؟
کێ شک دەبەی تۆی خۆش بوێ زیاتر لە من؟
هەستم، بیرم، دڵم، گیانم تەنها تۆی ..







********************************






خەمێکی بێ کۆتایی (Xameki be kotayi)


ڕۆژ و شەوم، تەنهایی
خەمی دووریی تۆش، بێ کۆتایی
بۆ کێی باسکەم، خەم و ڕازم
سووتا شیعر و ئاوازم

وەرز و ساڵت لێ شێواندووم
دژیم لە ژیان، ون و ماندووم
دڵی شکاوم، دەگری دەگری
نازی ئیشقت لێ بڕیم

ئاهی دووری تۆ، کۆڵ نادات
گریان و شیوەن، بۆ باڵات
مەگەر بە سەیری وێنەکانت
تێربم لە نیگای چاوەکانت







********************************




فەلەک (Felek)

فەلەک فەلەک هەتا کەی بێدەنگی
لەئاستی مافی گەلی من
هەتا کەی پەتی سێدارە توند بکرێ
توندبکرێ توندبکرێ لەسەر گەردن
فەلەک فەلەک هەتا کەی ؟

قوتابخانە خاپورکرا سەدان مزگەوتیشیان سوتاند
فەلەک وڵات بریندارە بریندارە
بە تیری و شیری خوێنڕێژان
فەلەک فەلەک هەتا کەی ؟
ئاخ دەلۆی لۆی دەلۆی لۆی دەلۆی لۆی

نیشتمانم بیرت ئەکەم نیشتمانم
بیری گەرمیان و کوێستانت دەکەم
نیشتمانم رۆژێک نیە من لێرەوە یادت نەکەم
ئاخ دەلۆی لۆی دەلۆی لۆی

هەناسەی پاکی شەماڵت
نەرمە گیای دەشت و قەدپاڵت
ئاسکی چاوڕەش کەوی شاخان
باڵندەی سەربەستی ئاسمان
مانگ و ئەستێرە گەشەکان
چەم و ڕووبارو دارستان
دەشت و دەرو لادێ و شارت
ئەمکوژێ وێنەو یادگارت
دەلۆی لۆی لۆی دەلۆی لۆی

خۆزگە ئەبووم بە بارانێک دائەباریم ئێوارانێک
بست بە بست خاکم ماچ ئەکرد
تا هەناسەی غەریبیم دەردەکرد
خۆزگە وەکو تیشکی هەتاو
بەیانیانێک ئەگەیشتمە لات
ڕێگاو دۆڵ و شاخم دەەبڕی
فرمێسکی غەریبیم دەسڕی
من ڕۆڵەی تۆم نیشتمانم
من کوردو تۆی کوردستانم
دەلۆی لۆی دەلۆی لۆی لۆی لۆی

نیشتمانم تۆ خاکی دایکێکی ڕەشپۆشی گەرمیانی
هەتا ئێستاش بەئومێدی گەڕانەوەی
ئێسکوپروسکی ڕۆڵەی ئەنفالکراویەتی
بیباتەوە گوندەکەی خۆی لە قەبرانەکەی خۆیان بینێژی
ڕۆژی جومعان و جەژنان بچێتە لای
بە دڵی خۆی بیلاوێنی فرمێسکی گەرمی بۆ بڕێژێ
نیشتمان تۆ خاکی برینداری هەڵەبجەی جوانەمەرگی
ماڵو منداڵ هەموو ڕۆشتن
هەموو ڕۆشتن سوتا سوتا جەرگی
ئاخ دەلۆی لۆی لۆی دەلۆی لۆی





********************************







مەڕۆ (Maro)

مەڕۆ، مەڕۆ، مەڕۆ
ئەشق گەلێک پیرۆزترە
خەمی ژیانی نامۆیی
لە گشت خەمێک ئاڵۆزترە
هەر خۆشەویستەکەی خۆتم
جاران ئەگریایت بەسەرما
من وا زوو دەرچووم لە یادت
بەڵام تۆ وای هەر لە دڵما

ڕەنگە ئێستا پێکەنینت
بەم ڕووخسارە خەمگینەم بێت
ئەشق هەرچەند خەم و ژانە
ئەبێت لای ئاشق شیرین بێت

ڕێگات ئەدەم بڕۆ، بڕۆ
بەڵام یەکجار تەماشاکە
با ماڵئاوایت لێ بکەم
پاشان لەم ئەشقەم حاشاکەم
مەڕۆ، مەڕۆ











********************************






نامەوێی (Namawey)


بڕۆ ئیتر دەرگای ماڵی دڵم بۆتۆ ناکەمەوە
بیر لە عەشقم مەکەرەوە، من لەبیر خۆت ببەرەوە
من ناتوانم گوێت لێبگرم، وشەکانی تۆ ببیستم
من نامەوێ بانگم بکەی، بە من بڵێی خۆشەویستم

نامەوێی، نامەوێی، دڵم تۆ ناناسێتەوە
تۆ بووی ڕۆشتی بێ ڕەحمانە، ویستت ئاوڕ نەدەیتەوە

وشەکانت لەناو دڵما چیتر پەناو شوێنیان نیە
چونکە واتای خۆشەویستی و سۆز و بەڵێنیان پێ نیە
بەقەد گەڵای دارێ نەژیان ڕاستگۆیی و بەڵێنەکانت
من ڕاستگۆ بووم لەگەڵ تۆدا، سوێندم خوارد بە چاوەکانت
بەڵێ ڕاستە سەختە بۆ من بە ئاسانی تۆ لەبیر کەم
بەڵام بڕیار دوا بڕیارە، ئەبێ ئەم عەشقە لەبیرکەم

نامەوێی، نامەوێی، دڵم تۆ ناناسێتەوە
تۆ بووی ڕۆشتی بێ ڕەحمانە، ویستت ئاوڕ نەدەیتەوە








********************************






وا تێنەگەی (Wa Tenagey)

وا تێنەگەی ئازیزەکەم
کەوا دڵم بێوەفایە
وەرە سەیری ئەم دڵەم کە
ئەزانی چەن ئیشقی تیایە

لە خەیاڵی ئیشقی تۆدا
ئاشقێکی سەرگەردانم
خۆزگە یەکجار ئەهاتیە لام
خۆشەویستی دڵ و گیانم
خۆشەویستی بێ هاوتایە
ئازارێکە دوای نایە
ئاشقێک نیە باوەڕناکەم
وێنەی ئەو ئیشقەی لە دڵمایە

وا تێنەگەی ئازیزەکەم
کەوا دڵم بێوەفایە
وەرە سەیری ئەم دڵەمکە
ئەزانی چەن ئیشقی تیایە

بڕوا بکە هەناسەکەم
بزانی چەن بیرت دەکەم
گوێ بە تاریکی شەو نادەی
دێی ئەدەی لە پەنجەرەکەم
خۆشەویستی بێ هاوتایە
ئازارێکە دوای نایە
ئاشقێک نیە باوەڕ ناکەم
وێنەی ئەو ئیشقەی لە دڵمەیە








********************************





چی بنووسم (Chi Binusm)

چی بنووسم، باسی چی بکەم؟
باسی کام یادگاریت بۆ بکەم؟
من هەموو شەوێکی غوربەت
شیوەنی دووری بۆ تۆ ئەکەم
نامەیەکت بۆ ئەنێرم
بەبێ گریان بیخوێنەوە
با وشەکانی بەبێ دەنگ
لە فرمێسکا نەتوێنەوە
لە گریانا نەتوێنەوە

حەز ئەکەم بەر لەوەی بمرم
لە خەمی سەختی غوربەتدا
نامەیەکی بۆنخۆشی تۆ و
دیارییەکی تۆم پێ بگات
ڕۆژانێکی تەمەن کورت بوو
خۆشى ئەشق بڕایەوە
خۆزگە ڕۆژێ لەو ڕۆژانە
دووبارە ئەگەڕایەوە

خۆزگە ئەمشەو بۆ چەند ساتێک
لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم
ڕووخساری تۆ دەرکەوتایە
ئیتر مەرگیش بهاتایە بەمیوانی
ئەموت فەرموو بەخێرهاتی
دەرگای ژوورەکەم واڵایە






********************************






ژینی من (Zhini Mn)
ژینی من بێ تۆ لێرە تەنهاییە، تەنهاییە
حاڵی من بێ تۆ لێرە، ئازاری بێ کۆتاییە
نە شەوگارم لێ ئەڕوات، نە ڕۆژگارم تێ ئەپەڕێ
وەک درەختی پایزانم گەڵام لێ هەڵئەوەرێ
وەرە گەر بە خەیاڵیش بێ، وەرە بەردەرکی ماڵم
ساڵ و دوو ساڵێکە تەمەن هەتاکو کەی بناڵم
وەرە بە خەندەکەی لێوت، گریانم بیر بەرەوە
بە ڕووخسارت ئەم شەوگارەی ژیانم ڕوونکەرەوە

ئاخۆ بەبێ من، بەقوربان، ئێستا چۆن بێ حاڵی تۆ
بێ ئارامی و گریە و سووتان هەر وەک حاڵی من بۆ تۆ
لێرە شەوگار و ڕۆژگار بەتەنها هەر تۆم دەوێ
ئەستێرە و مانگ و هەتاوم ڕووی تۆی تیا دەرئەکەوێ

وەرە گەر بە خەیاڵیش بێ، وەرە بەردەرکی ماڵم
ساڵ و دوو ساڵێکە تەمەن هەتاکو کەی بناڵم
وەرە بە خەندەکەی لێوت، گریانم بیر بەرەوە
بە ڕووخسارت ئەم شەوگارەی ژیانم ڕوونکەرەوە







********************************







یاران (Yaran)

هەموو شەوێ نامەکانت یەک بە یەکیان دەخوێنمەوە
هەموو شەوێک یادگاریمان لە نامەکان ئەبینمەوە
ئەڵێم ئێستا ئەو لە کوێ یە؟ بڵێ ی ئەویش منی بیر بێ
ئەویش وەکو من بستووتێ ئەویش وەک من دڵی پڕ بێ

یاران یاران تەنیا و بێکەس دەمرم یاران
یاران یارن بریندارە دڵم یاران

لە نامەیەک بۆت نووسی بووم تۆ بۆ منی منیش بۆ تۆ
نامەیەک بوو ناونیشانی عەشقێکی پاکو بێ درۆ
ئەڵێم ئێستا ئەو لە کوێ یە؟ بڵێ ی ئەویش منی بیر بێ
ئەویش وەکو من بسووتێ ئەویش وەکو من دڵی پڕ بێ

یاران یاران تەنیا و بێکەس دەمرم یاران
یاران یارن بریندارە دڵم یاران

دە من چی بکەم ئازیزەکەم بەڵێنی تۆ تاسەر نەبوو
بوو بە چیرۆک، بوو بە سەرهات، هەرچی لە نێوانمان هەبوو
تازە چی بکەم؟ چیم لە دەست دێ، چیت پێ بەخشیم بێجگە لە خەم؟
چەند وێنەیەک، چەند نامەیەک تا هەتا هەتایە بۆنیان دەکەم







********************************

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2017-09-02 17:51:33)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-09-02 17:17:28

gulll
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-24
دواترین سه‌ردان: 2018-03-19
په‌یامه‌كان: 682
LinuxSafari

Re: ژمارەيەك گۆرانى خۆشى ئەيوب عەلى

دەست خۆش بژی ماندوونەبیت

Kurdzhin
Everything   comes to yuo

at the right tiem
Be patient..!**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2017-09-02 20:55:31

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 687
LinuxSafari

Re: ژمارەيەك گۆرانى خۆشى ئەيوب عەلى

دەستت خۆش بێ
بەراستی ماندو بونی پیوە دیارە
هەر سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.172.100.232
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net