❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بةدیع الزمان سةعیدی نورسی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-07-20 23:17:23

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
SymbianOSunknown

بةدیع الزمان سةعیدی نورسی

كورته یه ك له  سه ر ژیانی به دیع الزمان سه عید نورسی

.........................................


سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان )٥ی کانوونی دووەمی ١٨٧٨ - ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠( زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینیئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو. لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە نازناوی بدیع الزمانیان )واتە ناوازةي سةردةم( لێناوە.
لە دوای ڕووداوی ٣١ی مارت لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیاوە گیرا و فەرمانی بەسەردا درا، بەڵام پاشان کە زانرا بێ تاوانە ئازاد کرا. لەسەر داوای مستەفا کەمال پاشا هات بۆ ئەنقەرە و چاوی پێکەوت و ماوەیەک لەوێ مایەوە. پاشان چوو بۆ شاری وان . لە پاش ماوەیەک دوورخرایەوە بۆ بارلا ، وە پاشانیش بەهۆی نووسینی چەند کتێبێکەوە دوورخرایەوە بۆ بوردور ، ئیسپارتا ، کاستامۆنو لە پاشانیش بۆ ئەمیرداغ. وە بەهۆی کتێبەکانیەوە فەرمانی بەسەردا درا و لەو سەردەمانەدا بە چەندەها مانگ لە بەندیخانەکانی ئێسکی شەهر، دەنیزلی، ئافیۆن گیراو وە پاشانیش خۆیی و کتێبەکانیشی خاوێن و بێ تاوان دەرچوون.
لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ز. دا لە شاری ئورفا کۆچی دوایی کردووە. بەڵام لە ١٢ی تەمووزی ١٩٦٠ دا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە گۆڕەکەی هەڵدرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا نەزانراوە دوورخرایەوە.
بە شوێن کەوتووەکانی دەوترێت )نوورەکان( یان )کۆمەڵەی نوور(. کۆمەڵەی نوور ئەو کتێبانە دەخوێنن
)سەرجەمی پەیامەکانی نوور( کە پێکهاتوون لە چەندەها بیروباوەڕی دینی.
…………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………

ژیانی

سەعید نوورسی لە ساڵی ١٨٧٨ز لە شاری
ئیسپاریت و لە گوندی نوورس )ئێستا پێی دەڵێن کەپیرلی( لە دایکبووە. باوکی ناوی میرزایە و دایکیشی ناوی نوورییە یە. ژیانی نوورسی وەکو خۆی دەڵێت بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە "سەعیدی کۆن" , "سەعیدی نوێ" , "سەعیدی سێیەم". وەک لە کتێبەکانیدا باسی دەکات تا تەمەنی ٤٥ ساڵی بە قۆناغی "سەعیدی کۆن" دادەنێت. "سەعیدی کۆن" خزمەتی ئیمان و ئیسلام بە رێگای سیاسەت دەکات. بەڵام بەو ڕوداوانەی کە دواتر بەسەری دێت بە تەواوی ڕای دەگۆڕێت و دووردەکەوێتەوە لە سیاسەت.. ھەروەھا چوارەم مناڵی خانەوادەکەیانە کە یەک لە دوای یەک ئەمانەن )دورریە خانم ، عەبدوڵڵا ، سەعید ، محەمەد ، عەبدولمەجید ، مەرجان(. بە ھەوڵ و تەقالای خۆی شارەزایی لە زانستەکانی ڕۆژگاردا ، وەک )کیمیا ، فیزیک ، زیندەزانی ، جیۆلۆجی ، بیرکاری ، گەردوونناسی ، جوگرافیا ،..ھتد( پەیدا کردووە. یەکەم کەسە کە ھەوڵی داوە بۆ دامەزراندنی زانکۆ لە کوردستاندا و کردنەوەی قوتابخانەی کوردی و خوێندنی وانەی زانستەکانی سەردەم شان بە شانی زانستە ئاینییەکان. گەورەترین کەسایەتی کوردی ئەم سەردەمە و مەزنترین زانایە کە لە دوای مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە ناو نەتەوەی کوردداھاتووەتە دنیاوە و ناوبانگی جیھانی بۆ درووست بووە و ، لە ڕووبەرێکی فراوانی سەر زەویدا سوود لە بەرھەمەکانی وەردەگیرێت.
زیاتر لە سەد و سی کتێب و نامیلکەی لە ژێر ناونیشانی )سەرجەمی پەیامەکانی نوور(دا نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. وەرگێڕانی سەرجەمی پەیامەکانی نوور بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن )ئیحسان قاسم صاڵحی(یەوە تەواو بووە و لە دە دانە بەرگی قەشەنگدا و لە ھەردوو شاری ئەستەمبوڵ و قاھیرە چەند چاپێکی یەک لە دوای یەکیان تا ئێستا لێ بڵاو کراوەتەوە. بەشێکی زۆریشیان لەلایەن ماری وێڵد )شوکران واحید(ەوە کراون بە زمانی ئینگلیزی. بەشێکی ئەم پەیامانە بۆ ئەم زمانانەی خوارەوەش وەرگێڕدراون ، کە تا ئێستا کاری وەرگێڕان تیایاندا بەردەوامە : )ئەڵمانی ، فەڕەنسی ، ڕووسی ،ئوردوو ، فارسی ، ئیتاڵی ، گوجەراتی ، مەلایا ، ڕۆمانی ، چینی ، بولگاری ، پورتوگالی ، ئەلبانی ، بۆسنی ، ئیسپانی ، مەقەدۆنی..ھەروەھا گەلێ زمانی تریش.
لەو کاتەی کە "سەعیدی کۆن" گۆڕا بە "سەعیدی نوێ" کتێبی )فتوح الغیب( ی شێخ عبدالقادری گەیلانی کاریگەرییەکی گەورەی دروست کرد لەسەر سەعید نوورسی.]٩[ بەشی زۆری )پەیامەکانی نوور( لە سەردەمی "سەعیدی نوێ" دا نووسراوە. سەعید نوورسی بە کورتی سەبارەت بە جیاوازی نێوان "سەعیدی کۆن" و "سەعیدی نوێ" دەڵێت " سەعیدی کۆن زیاتر بە پێی مێشکی دەڕۆیشت ، بەڵام سەعیدی نوێ ھەم بایەخ بە مێشک دەدات و ھەم بە دڵیش"
لە دوای بەندیخانەی ئافیۆن لە ساڵی ١٩٤٨ بە قۆناغی "سەعیدی سێیەم" دادەنێت

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-08-21 19:55:38

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2018-07-01
په‌یامه‌كان: 101
unknownOpera

Re: بةدیع الزمان سةعیدی نورسی

dast xosh

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.26.176.182
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net