❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / manai nawi wllata arabyakan

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-02-12 18:55:24

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

manai nawi wllata arabyakan

ناوی هه‌ریه‌كه‌ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین واتاكانیان به‌كورتی لێك بده‌ینه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زمانزانه‌كان، واتای ناوی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:



تونس: دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی.

لوبنان:  ڕه‌گی وشه‌كه‌ له‌زمانه‌ سامییه‌كان وه‌رگیراوه‌ به‌مانای "سپی" دێت.

جه‌زائیر: كۆی وشه‌ی "الجزر" به‌واتای دورگه‌كان.

قه‌ته‌ر: باران، یان فرۆشتن به‌پێی پێوه‌ر. بۆیه‌ واناونراوه‌ چونكه‌ باران له‌و وڵاته‌ له‌ناوچه‌كانی تر زیاتره‌.

میسر: شاری گه‌وره‌.

ئیمارات: میرنشینه‌كان.

به‌حره‌ین: ده‌ریاكان.

سعودیه‌: ناوی وڵاته‌كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ چینی فه‌رمانڕه‌وا. وڵاتی سعودییه‌كان.

عومان: ناوی دۆڵێكه‌ له‌یه‌مه‌ن.

مه‌غریب: خۆرنشین، خۆرئاوا.

سۆماڵ: به‌واتای بچۆ بدۆشه‌. به‌و واتایه‌ی كه‌ له‌و شوێنه‌دا ئاژه‌ڵی شیرده‌ر له‌و وڵاته‌ زۆره‌.

مۆریتانیا: خاكی پیاوه‌ ڕه‌شه‌كان.

لیبیا: ناوی هۆزی لیبیوه‌، كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێن.

كوه‌یت: قه‌ڵای ده‌وره‌دراو به‌ دیوار وشورا و خه‌نده‌ق.

سودان: له‌هه‌ردوو وشه‌ی"سود" و "ئان" پێكهاتووه‌. به‌مانای "ڕه‌شایی ئێستا" دێت.

ئه‌رده‌ن: توندوتیژی و سه‌ركه‌وتن.

عێراق: زه‌وی نزم، ڕۆخی ئاو

سوریا: خۆر. وشه‌كه‌ له‌ زمانی كۆنی یۆنانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

یه‌مه‌ن: لای ڕاستی كه‌عبه‌.

جیبۆتی: شكانی ورچه‌كان. هه‌ر شتێكی سوتاو.

جزر القمر: دورگه‌ی مانگ، یان په‌له‌وه‌ر ومانگ.



فلسطین: هیرۆدۆت ناوی ناوه‌ فلست و بلشت.

بلشت: ڕۆخی باشوری نێوان سافاو عه‌ریش. كه‌ تیایدا گه‌لی فلستییه‌كان ده‌ژیان. كه‌له‌ سه‌ده‌كانی 12 پ.ز له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون و نزیكه‌ی 500 ساڵێك ماونه‌ته‌وه‌.

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.81.29.254
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net