❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی مه حوی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-07-22 13:25:19

dilveen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-07-22
دواترین سه‌ردان: 2019-08-10
په‌یامه‌كان: 14
WindowsSafari

ژیانی مه حوی

مەلا موحەمەد ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و ھۆنڕاوەنووسی بەناوبانگی کورد بووە.
ژیان

مەلا موحەمەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار شێخ ڕەشە باپیریشی وەک باوکی
ناوی مەلا عوسمان بووە و وەک شێخ مارفی نۆدێ لەگەڵ دروستکردنی سلێمانیدا ھاتووەتە شاری نوێوە.

مێژوونووسی کورد موحەمەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێ لە ساڵی ١٢٥٢ی کۆچی (١٨٣٦ یان ١٨٣٧) دا
لەدایکبووە. عەلائەدین سەججادی دەڵێ لە ١٨٣٠ (١٢٤٦ی کۆچی)دا لەدایکبووە. کاکەی فەلاح دەڵێت لە
١٢٤٧ی کۆچیدا لەدایکبووە. باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجودینی بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر
خوێندن ماوەیەک لای باوکی خوێندوویەتی. بۆ خوێندن چووەتە سنە و سابڵاخیش و لای مەلا عەبدوڵای
پیرەباب خوێندوویەتی. پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندوویە. ئەوجا
چووە بۆ بەغدا و بووە بە فەقێی زانای بەناوبانگی موفتی زەھاوی و ئیجازەى مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە. دیسان مامۆستا عەلائەدین سەججادی دەڵێ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ١٨٥٩ دا بووە بە مەلای مزگەوتی
ئیمامی ئەعزەم لە بەغدا، بەڵام لە ١٨٦٢دا بەغدای بەجێھێشتووە و گەڕاوەتەووە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. لە ١٨٦٨دا بەھۆی مردنی باوکیەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووەتەوە بە مەلا و
دەستی کردووە بە وانە وتنەوە بە فەقێیان. مەلا حەسەن کوڕی مەلا عەلی قزڵچی و مەلا مەحممودی مەزناوەی و مەلا سەعید ئەفەندی بەناوبانگترین فەقێکانی سلێمانی بوون. بە پێی قسەی عەلائەدین
سەججادی، مەحوی لە ساڵی ١٨٨٣ دا چووە بۆ حەج و لەوێوە چووە بۆ ئەستەمبووڵ لە ڕێگای پیاو ماقوڵانی
کوردستان چاوی بە سوڵتان عەبدول حەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی گەورەی لێگرتن و خانەقایەکی بۆ دروست کردن لە سلێمانی کە ئێستا بە خانەقای مەحوی بەناوبانگە. دوای گەڕانەوەی بۆ
کوردستان ھەر خەریکی ووتنەوەی دەرس و فەقێی و بڵاوکردنەوەی ئایین بووە. مەحوی لە تشرینی یەکەمی
١٩٠٦دا ژیانی دوایی ھات و لە یەکێک لە ژوورەکانی خانەقاکەیدا بە خاک سپێردرا.

رووخسارى هۆنراوەکانى

مەحوى وەکو شاعیرانى سەردەمى و پێشووتر لەخۆى کێشى عەرووزى عەرەبى بەکارهێناوە، هەروەها یەکێتى قافییە پاراستووە، بەواتایەک کە سەرانسەرى هۆنراوەکە لەسەر یەک قافیەیە. بەهۆى ئەوەى زمانى
کوردى لەو سەردەمەدا هێز و تینى ئێستاى نەبووە، مەحوى وشەى فارسى و عەرەبى زۆر بەکارهێناوە، هەروەها وشەکارى و وردەکارى زۆرى بەکارهێناوە و بەدواى وشە دەربڕینى گراندا گەڕاوە.

لە شیعرە هەرە ناسراوەکانى مەحوى

دیارم دەیرى عیشقە
دیارم دەیری عیشقە، جێ بەسووتن بـێ لــــەوێ دەگـــرم کە من مشتێ چڵ و چێوم، بەچی بم، کەڵکی کێ دەگرم
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمـــە خـــاکی رێـــی تەریقەی گۆشەگـــیـری بەردەدەم، ئەمجــــارە رێ دەگـــرم
کە دادی یەئسـی خۆمـــم بردە لا، ئـەم عارفــــە تونـــد بوو وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێـــنی تۆ لــە پـــێ دەگــــرم
لە رووسووریی عیبـادەت لام و رووزەردی خەجــاڵـــەت مام بەناوی سێـــوی نــاوم باغــــەوان و، من بەھــــــێ دەگـــرم
لەسەرخۆ چوونە، شەیدابوونـە، قـــوڕ پێوانـــە، سووتـــانـــە ھەتا مردن، مەحــەببەت ئیشـــی زۆرە، رێــزی لێ دەگــرم
چ شۆخە ئاگـرم تـــێ بــــەردەدات و پێم دەڵـــێ: یاشێـــخ! بەخاشاکی دەوت شوعلە، عەصامـــە دەستی پێ دەگـرم
کە ســـینـــەی رێـــشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد وتـی: پەژمــوردەیـە ئــــەم لالـــەزارە، ئـــاوی تـــێ دەگـــرم
لە پاداشتی قسەی سەردا ھەمە ئاھ و ھەنـاسـەی گەرم کەسێ شێتـانە بـەردم تێـگــرێ، من بەرقــی تێ دەگــــرم
شوکر ھوشیارە (مەحــــوی)، تێدەگـــا دنیــا خـــەرابــاتـــــە کە بەدمەستێ بکا ئەھلی، خراپەی بۆچـی لــێ دەگـــرم!

ئایینی
ڕیشێکی پان و تووکی بنا گوێی درێژ بوون
سۆفی لە دینی لادە بە دیمەن لە جولەکە دەکا

یان

بنووسە پیری دڵم ئەمری کرد ئیتاعەی بکەم
لە ئیبتیداوە کە بەیتێ موناسبی دیوان
ڤەدایەکی وەکو مەحوی قەلەندەرێکی کورد
میسالی پادشەھی فورسە ێاحیبی دیوان

کۆمەڵایەتی

فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی نابێ بە ساحێب فەزڵ
کە تۆ «کۆسەی» بە تۆ چی مامە ریشەی بابا و باپیرت

یان

چیبکەم نە ئەو کەسەم کە کەسم لا بێ لە لا بەکەس
خۆشم نەگەییمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2015-07-24 00:07:38

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

Re: ژیانی مه حوی

ده ست خؤش به سوده
سه ركه وتوو بيت
ديلفين كيان

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.206.12.79
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net