❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر دووپشك ....

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-04-26 13:01:53

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: باوەنور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-18
په‌یامه‌كان: 118
ویبگه‌
WindowsSafari

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر دووپشك ....

دووپشك

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ده‌ڵێت دووپشك كوێره‌ ، له‌راستیدا دوو پشك توانای بینای هه‌یه‌ به‌ڵام ته‌نها له‌ دووری چه‌ند سانتیمه‌ترێك ده‌توانێت مادده‌ و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ببینێت . خوێنی دووپشكه‌كان هیمۆسیانینی تێدایه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی شله‌یه‌كی رۆشنه‌ (روونه‌) ، هه‌روه‌ها برێكی زۆر (مس)یشی تێدایه‌ . به‌هۆی بوونی مسی زۆر له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ هه‌وادا ده‌ئۆكسێت و به‌ ڕه‌نگی شین یان سه‌وز ده‌بینرێن . خوێنی دوپشكه‌كان ژه‌هراوییه‌ ئه‌گه‌ر بیده‌یت له‌ مشكێك یه‌كسه‌ر ده‌یكوژێت .
دووپشكه‌كان دڵێكی بۆری شێوه‌ درێژیان له‌ پشتیاندا هه‌یه‌ ، تێكڕایی لێدانی دڵیان له‌ جۆریكه‌وه‌ بۆ جۆرێكی تر ده‌گۆرێت ، به‌ڵام به‌گشتی دڵیان له‌ خوله‌كێكدا نزیكه‌ی 60 - 180 جار لێده‌دات .
پێویستی دووپشكه‌كان بۆ ئۆكسجین زۆر كه‌مه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت شه‌و و ڕۆژێك له‌ ژێر ئاودا بمێنێته‌وه‌ یان چه‌ند مانگێك له‌ بوتلێكی سه‌ر داخراودا بمێنێته‌وه‌ ..
له‌رووی زۆربوونه‌وه‌ دووپشكه‌كان له‌نیوه‌ی هاوینه‌وه بۆ نیوه‌ی پاییز زۆرده‌بن ، له‌ هه‌ندێك جۆری دوو پشك به‌چكه‌كان له‌ سه‌ره‌وه‌ و له‌ هه‌ندێكی تر له‌ كلكیانه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بن .
دوای له‌ دایكبونیان ده‌چنه‌ سه‌ر پشتی دایكیان تاوه‌كو یه‌كه‌م به‌رگیان فرێ ده‌ده‌ن . له‌م كاته‌دا زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و برسێتیه‌وه‌ دوپشكی دایك چه‌ند بێچویه‌ك ده‌خوات .
ژماره‌ی بێچووه‌كان له‌سه‌ر جۆری دوپشكه‌كه‌ به‌نده‌ ، له‌ 2 بۆ 90 ژماره‌كان ده‌گۆڕێت ..............

سه‌رچاوه‌ :

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن D.B bawanoori (2015-04-26 13:03:49)

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.113
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net