❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گۆرانی بۆ مناڵه‌که‌ت بڵێ، زیره‌ک و هێمن تر ده‌بێ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2014-03-23 10:55:18

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2019-07-09
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

گۆرانی بۆ مناڵه‌که‌ت بڵێ، زیره‌ک و هێمن تر ده‌بێ

گۆرانی بۆ مناڵه‌که‌ت بڵێ، زیره‌ک و هێمن تر ده‌بێ

میوزیک ته‌نها ئاژه‌ڵ هێور ناکاته‌وه‌ به‌ڵکو مناڵی نه‌فامیش زیاتر هێور ده‌کاته‌وه‌و لێهاتوویی‌و توانا زانستیه‌کانی گه‌شه‌ پێده‌سێنێ‌و ئه‌ندامه‌کانی له‌شی زیاد ده‌بێ له‌ جووڵه‌، چونکه‌ دایک که‌ لایلایه‌‌ یان گۆرانی ناسک ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ی بنوێت یان ده‌نگی باپیر یان ئه‌و گۆرانیه‌ی نه‌نکی بۆی ده‌ڵێت به‌ ده‌نگێکی نزم له‌ مه‌تبه‌خ یان ئه‌و گۆرانیه‌ خۆشه‌ی باوک ده‌یڵێت له‌ حه‌مامدا هه‌مووی چالاک که‌ره‌وه‌ی میوزیکه و بێزارکه‌ر نیه و شاره‌زایی زمانه‌وانی پێده‌به‌خشێت و یارمه‌تیشی ده‌دات بۆ چۆنیه‌تی فێربوونی به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی له‌ لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.
(مایکڵ شولته)‌ سه‌رۆکی‌ به‌شی زانستی ده‌روونی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "هامبۆرگ" ده‌ڵێت:"تاقیکردنه‌وه‌کان ئاشکرایان کردووه‌ که ‌وا دیاره‌ کۆرپه‌له‌ له‌ سکی دایکیدا زۆر پشوو ده‌ره‌ کاتێک گوێ له‌ چه‌ند جۆره‌ میوزیکێک ده‌گرێت و له‌وانه‌یه‌ دوای له‌دایک بوونیش بیری بکه‌وێته‌وه"‌، وتیشی‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ میوزیک یارمه‌تی بنکه‌ی زمانه‌وانی له‌ مۆخدا ده‌دات بۆ گه‌شه‌سه‌ندن له‌ قسه‌کردندا له ته‌مه‌نی بچووکیدا، وه‌ک له‌و مناڵه‌ی له‌ ماڵێکدا له‌دایک ده‌بێ که‌ که‌س و کاره‌که‌ی گوێ له‌ میوزیک ناگرن.
گۆرانی و ئاوازو سه‌ما ماسولکه‌کانی مناڵ گه‌شه‌ پێده‌سێنێت و ئه‌و مناڵانه‌ی چالاکی میوزیکیان هه‌یه‌ ته‌ندروستیان زۆر باش ده‌بێ و ماسولکه‌کانیان پته‌وتر ده‌بێ یان جووڵه‌یان جێگیر ده‌بێ وه‌ک له‌و مناڵانه‌ی دایک و باوکیان فێری گۆرانی و سه‌مایان ناکه‌ن و ڕێیان پێ ناده‌ن ته‌پڵ و ئامێری میوزیک لێ بده‌ن.

http://kurdzhin.info/up/uploads/1/kurdzhin_1395572105851.jpg

ریخراوی سۆز

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.226.243.130
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net