❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌مجۆره‌ رێگه‌ له‌ موخۆره‌ی قژت بگره‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-12-25 07:30:02

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
LinuxSafari

به‌مجۆره‌ رێگه‌ له‌ موخۆره‌ی قژت بگره‌

 (trichoptilosis) بارێكی نه‌خوازراوه‌ كه‌ له‌ ژیانی هه‌موو ژنێكدا روو ده‌دات. موخۆره‌ ئه‌و كاته‌ روو ده‌دات كه‌ چینی سه‌ره‌وه‌ی پارێزه‌ری مو له‌ كۆتایی تاڵه‌كانی قژ نامێنێت و له‌ قژی وشكدا روو ده‌دات. لێره‌ ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌م خۆراكانه‌ ئاشنا ده‌بن كه‌ بۆ رێگه‌ گرتن له‌ موخۆره‌ و ته‌ندروستی قژ پێویسته‌ خانمان گرنگیان پێ بده‌ن
.1ـ ئاو:خواردنه‌وه‌ی ئاوی رۆژانه‌ 8 په‌رداخ ته‌ندروستی قژ ده‌پارێزێت و ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ گه‌شانه‌وه‌ و بریقه‌دار بوونی قژ،


2ـ پرۆتینه‌كان: ئه‌گه‌ر سیستمی خۆراكی به‌ رێژه‌یه‌كی باش له‌ پرۆتینه‌كان بێبه‌ش بێت، ده‌بێته‌ هۆی باریكی و شكانه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژو موخۆره‌ دروست ده‌بێت. ئه‌م پرۆتینه‌ له‌ هێلكه‌ و ماسی و دانه‌وێڵه‌و سۆیا و ماستدا هه‌یه‌. 

۳- ئۆمێگا ۳:كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی قژو یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ ئه‌ستور بێت و به‌ خێرایی گه‌شه‌ بكه‌ن و كه‌مبوونی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و دروست بوونی موخۆره‌.

4-مه‌گنسۆم: ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی ته‌ندروستی قژ و له‌ مۆز و دانه‌وێڵه‌ و چا و قاوه‌ و هێلكه‌ و سه‌وزیه‌زكان و چه‌ره‌زات و ئه‌نه‌ناس و چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه‌.

ـ5 زينك: كه‌می زینك فولیكوله‌كانی قژ له‌ناو ده‌بات و له‌ گه‌شه‌ی ده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی وشكی و شكانه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ و موخۆره‌ دروست ده‌كات. له‌ گۆشتی سوور و ماسی و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی و دانه‌وێڵه‌ و جگه‌ر و فاسۆلیادا هه‌یه

6-ڤیتامین C: جۆرێكی گرنگی دژه‌ ئۆكسانه‌ كه‌ له‌ش ده‌پارێزێت و كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكی و موخۆره‌ی قژ. له‌ پرته‌قاڵ و ته‌ماته‌و بیبه‌ر و كاڵه‌ك و سه‌وزه‌كان و په‌تاته‌دا هه‌یه‌.

7ئاسن: كه‌مخوێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر فولیكوله‌كانی قژ داده‌نێت و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی قژ هه‌یه‌ و له‌ گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و جگه‌ر و هێلكه‌ و دانه‌وێڵه‌و نیسك و فاسۆلیا و سه‌وزیه‌كاندا هه‌یه‌.
 
 ۸-سیلنیۆم:ماده‌ی پێویسته‌ بۆ قژ و كه‌می ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رین و سپی بوون و موخۆره‌ی قژ و له‌ دانه‌وێڵه‌  و جگه‌ر و نان و ماسی و پیاز و ته‌ماته‌ و برۆكلیدا هه‌یه

۹-ڤیتامین B:ئه‌م ڤیتامینه‌ یارمه‌تی به‌هێزی و ته‌ندروستی قژ ده‌دات. له‌ گۆشت و جگه‌ر و سۆیا و تۆوی روه‌كی و هێلكه‌ و شیردا هه‌یه‌.س.چ                ‌nrt2

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.224.43.79
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net