❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » بۆ دایك وباوك ، منداڵه‌کانتان !

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-05-22 11:27:37

sipa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-14
دواترین سه‌ردان: 2013-06-20
په‌یامه‌كان: 59
WindowsMSIE7

» بۆ دایك وباوك ، منداڵه‌کانتان !

بۆ دایك وباوك ، منداڵه‌کانتان !
الســــــلام علیــــــکم ورحمة الله‌ وبرکـــا تـــه‌

1-هه‌ندێك کات له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا به‌سه‌ربه‌ره‌ به‌پێی کاتت، وه‌رزشیان له‌گه‌ڵ بکه، یان له‌گه‌ڵ‌ بچۆده‌ره‌وه‌، یان پیاسه‌یان له‌گه‌ڵ دا بکه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانت هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن که‌تۆ گرنگیان پێ ئه‌ده‌یت بێ تێکه‌ڵکردن یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا .

2-منداڵان له‌ناخ یاندا باوه‌ربه ‌خۆبونیان هه‌یه‌ ئه‌بێت دایکان و باوکان پاڵپشتییان بکه‌ن ویارمه‌تتان بده‌ن و کۆششیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن .

3-فێری منداڵه‌کانت بکه‌ که‌به‌باشی بیرکاته‌وه‌


4-له‌خۆشییه‌کانی به‌ژداربه‌و هه‌وڵ بده‌ زیاتر گه‌شت بینی بکه‌ی له‌کاتی ناخۆشی دا هیوای زیاتری بده‌رێ و گه‌شتبیی بکه‌

5-هه‌وڵ بده‌ له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی دا دیارییه‌کی بۆبکره‌ ،وه‌کو له‌کاتی ده‌رچونی له‌ وانه‌یه‌کدا

6-ئه‌گه‌ر له‌منداڵێك زیاترت هه‌بوو ئه‌وا فێری خۆشه‌ویستی بکه‌ بۆ براکه‌ی یان خوشکه‌که‌ی فێری ئه‌وه‌ی بکه‌ که‌قسه‌ی ناشرین نه‌دات و زمانی پارزاو بێت

7-بیری شتێکی یان بکه‌ره‌وه‌ که‌تۆ له‌وانه‌وه‌ فێر بوویت

8-ڕێبه‌منداڵه‌کانت بده‌ که‌خۆیان هه‌ڵیبژێرن که‌چێ ثؤشاکێك له‌به‌ر ده‌که‌ن و ڕێز له‌بڕیاره‌کانیان بگره‌
9-هه‌وڵبده‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌کتدا تێکه‌ڵ بیت له‌ یاری کردنداو و بۆنمونه‌ یارمه‌تی بده‌ که‌ کاتێك ڕه‌سم ده‌کات ین یاری قوڕه‌ی ده‌ستکرد ده‌کات گیانله‌به‌رو شتی جوانی بۆدروست بکه‌ .

10-هه‌وڵبده‌ که‌ کاتی دیاریکراوی بۆ دابنه‌یت وه‌کو ڕۆژمێرو ، ناوی براده‌ره‌کانی بزانه‌و بیانناسه‌و تاوه‌کو ئه‌گه‌ر له‌قوتابخانه‌ هاته‌وه‌ به‌ناوه‌کانیانه‌وه‌ پرسیاریان بکه‌و ناوی مامۆستاکانی و تاوه‌کو هه‌ست بکات که‌ تۆ ئاگات له‌وهه‌یه‌و له‌بیرتدان .

11-کاتێك که‌ منداڵه‌که‌ت ویستی قسه‌ت له‌گه‌ڵدابکات تۆ سه‌رقاڵی ئیشی خۆتبویت ئاگاداری به‌و که‌ ئه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵتداکرد ته‌ماشای چاوی بکه‌ تاوه‌کو هه‌ست بکات که‌ تۆ ئاگات له‌قسه‌کانی هه‌یه‌ نه‌ك خۆت مه‌شغوڵبکه‌یته‌ ئیشی تایبه‌تی خۆته‌وه‌ و گوێ به‌ونه‌ده‌یت .

12-به‌لای که‌مه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌کدا یه‌کجار له‌گه‌ڵیاندا دابنیشه‌و هه‌وڵبده‌ که‌ ژه‌مه‌کانی نان خواردن زۆرینه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ بخۆن وگوێیان بۆبگره‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ ، هه‌ره‌وه‌ها تۆش به‌سه‌رهاتی هه‌فته‌ت بۆیان بگێڕه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتی ئاسایی وناخۆش نه‌بوو تاوه‌کو هه‌ست بکه‌ن که‌ تۆش قسه‌ بۆ ئه‌وان ده‌که‌یت ومڕومۆچ مه‌به‌ له‌گه‌ڵیاندا .

13-هه‌وڵبده‌ که‌ کاتێك ئاگایان لێنه‌بوو نامه‌یه‌ك یان کاغه‌زێکی بچوك بنوسه‌و خۆشه‌ویستی خۆت ده‌ربڕه‌ بۆیان و یان قسه‌یه‌کی خۆشی تیا بنوسه‌ کاتێك ئه‌وان خه‌وتبون له‌ته‌نیشت سه‌رینه‌که‌یه‌وه‌ یان له‌جێگایه‌ك دایبنێ که‌ ئه‌و هه‌ستا له‌خه‌و بیبینێت وبیدۆزێته‌وه‌ یان بیکه‌ره‌ ناو جانتای مه‌کته‌به‌که‌یه‌وه‌ کاتێك که کردیانه‌وه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و بیبینن و دڵیان زۆر پێخۆش ده‌بێت و هه‌ستی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تۆ وه‌کو باوك یان دایك دڵت لایانه.

14-کاتێك که‌ منداڵه‌که‌ت وێنه‌یه‌ك ده‌کێشێت هه‌ڵی بگره‌و ته‌ماشای بکه‌و هانی بده‌ که‌ ئه‌و شتێکی زۆر جوانی کێشاوه‌و دروست کردوه‌ تاوه‌کو وا هه‌ست بکات که‌ تۆ شانازی پێوه‌ ده‌که‌یت .


15- که‌موکورتی مه‌که‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تدا هه‌روه‌کو باوكت که‌موکورتی له‌گه‌ڵتدا کردوه‌ یاخود هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کتدا با وه‌کو هه‌ڵسوکه‌وتی باوکت نه‌بێت که‌ له‌گه‌ڵ تۆدا کردوه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر باش بوه‌ یان خراپ ئه‌وه‌ شتێکه‌ تایبه‌ته‌ به‌خۆته‌وه‌ و سه‌رده‌می باوکت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کتدا زۆر جیاوازی هه‌یه‌و ئه‌وناتوانێت که‌ به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ تۆ فێری بویته‌ فێرشت ببێت.

16-منداڵه‌که‌ت وا ته‌مێ مه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ره‌ق وڕاسته‌وخۆ کاتێك که‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کرد ، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵه‌که‌ی بۆ ڕاست بکه‌ره‌وه‌و تێی بگه‌یه‌نه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وکردوه‌یه‌تی ته‌واو نه‌بوه‌و هه‌ڵه‌بوه‌ .

17-وشه‌یه‌کی نهێنی دابنێ له‌نێوان خۆت ومنداڵه‌که‌تدا که‌ هێمای خۆشه‌ویستی بنوێنێت به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ که‌س ئه‌و هێمایه‌ی نه‌کردبێت و تایبه‌تبێت به‌هه‌ردوکتانه‌وه‌.


18-هه‌وڵبده‌ که‌ هه‌موو ڕؤژێك ووشه‌یه‌کی تازه‌ی پێ بڵێیت که‌ هه‌ڵه‌و ناڕێکیه‌کانی پێشتری له‌بیر بباته‌وه‌ و هه‌موڕؤژێكی تازه‌ خۆشه‌ویستی یه‌که‌ی خۆت له‌گه‌ڵیدا تازه‌بکه‌یته‌وه‌ وتاوه‌کو بتوانێت ئه‌وبه‌هره‌و توانایه‌ی که‌ هه‌یه‌تی زیاتر بیخاته‌ کارهانی بده‌ به‌رده‌وام که‌ ئه‌و ئازایه‌و له‌هیچ ناترسێت وبه‌هێزه‌و ئاقڵه‌و قسه‌یه‌کی پێمه‌که‌ له‌ناو هاوڕێکانیدا که‌ پێی بشكێته‌وه‌ و هه‌ستی برینداربکه‌یت .


هه‌وڵبده‌ که‌ به‌رده‌وام باوه‌شیان بۆ بگرێته‌وه‌ وخۆشه‌ویستی خۆتیان بۆ ده‌رببڕه‌ ئه‌گه‌ر چی منداڵه‌که‌ت یان منداڵه‌کانت منداڵبن یان باڵغ بوبێتن یان خاوه‌ن ژن ومنداڵیشبن هیچ له‌مه‌سه‌له‌ ناگۆڕێت ، به‌ڕاستی زۆرخۆشه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماڵێکدا بژیت که‌ پڕبێت له‌ خۆشه‌ویستی وڕاستگۆیی و باوه‌ڕبه‌یه‌کبون هه‌بێت وو زۆرینه‌ی موشکیله‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ خۆشه‌ویستی له‌ نێوان باوك ودایك ومنداڵه‌کاندا نه‌بێت ویان باوه‌ڕیان به‌یه‌کتر نه‌بێت و قه‌ناعه‌تیان به‌ئیشی یه‌کتر نه‌بێت هه‌وڵبده‌ ئه‌وکه‌لێنانه‌ پڕبکه‌یته‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستی وسیقه‌ به‌یه‌کردن وڕاستگۆیی و پرس وڕاکردن پێیان .


له‌کۆتایشدا داواکارین له‌ خوای باڵاده‌ست که‌ ماڵه‌کانمان پڕبکات به‌ خۆشه‌ویستی یه‌کترو ئیمان و له‌خوا ترسان و گوێڕایه‌ڵی کردن ومنداڵه‌کانیشمان کاریان ڕاستبهێنێت یاره‌ب .
خۆشیتان ده‌خوازین .
والســــــلام علیـــکم ورحمـــة الله‌ وبرکــاته‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.226.243.130
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net