❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتێك نووسه‌ر ئه‌خلاقی نووسینی له‌ ده‌ست ده‌دات

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-01-24 20:34:49

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2014-06-09
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

كاتێك نووسه‌ر ئه‌خلاقی نووسینی له‌ ده‌ست ده‌دات

نووسه‌ره‌كان داگیركه‌رترین كه‌سن ØŒ چونكه‌ ئه‌وان توانای داگیركردنی عه‌قڵێكیان  هه‌یه‌ Ùˆ توانای چه‌سپاندنی بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه‌ تێیدا ØŒ كه‌س له‌وه‌ داگیركه‌رتر هه‌یه‌ وابكات بیركردنه‌وه‌كان به‌ دڵی ئه‌و بێت Ùˆ بۆچوونه‌كانیش به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وبن ØŒ مه‌گه‌ر ته‌نها نووسه‌ر وابێت ØŒ

توانایه‌كی وا گه‌وره‌ له‌م كاته‌ی ئێستاده‌ پێویسته‌ بزانرێ ده‌درێت به‌ كێ و بوار بۆ كێ هه‌ڵبره‌خسێت تاكو وه‌ك نووسه‌ر ده‌ربكه‌وێت و بۆچوونه‌كانی پێشكه‌ش بكات ، به‌ڵام به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ لاوازه‌ ، چونكه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی نووسه‌رێك وه‌ك پیشه‌ هه‌یه‌تی وه‌ك پێویست نیه‌ و ڕۆڵی سه‌ره‌كی نووسه‌ر له‌ ده‌ست دراوه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌توانین ببینین هه‌م له‌ ڕۆژنامه‌كان و هه‌م له‌ وێب سایته‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ هه‌لێك ره‌خساوه‌ بۆ فرۆشتنی بیروراكانی نووسه‌ر ، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ناوی نووسه‌ر ه‌وه‌ ناسراون ، وه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ر كاتێ بیانه‌وێ ده‌توانن ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌ بیكه‌نه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی گشتی لای خه‌ڵكی به‌ بابه‌ته‌كانیانه‌وه‌ ، به‌هه‌رحاڵ ، باسه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ :

كاتێك نووسه‌ر له‌ بنه‌ماكانی نووسین دێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هۆی پارێزگاریكردن له‌ بۆچوونێك یان ئایدیۆلۆژیایێكی خۆی ، یاخود لایه‌نێك كه‌ پاڵپشتیه‌تی ،ئه‌وكاته‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ناچاره‌ شتانێك بنووسێت كه‌ ئه‌ركی ئه‌و نیه‌ ، چونكه‌ ئه‌ركی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه‌ پێش هه‌مووشتێك واقیع بین بێت ، وه‌ نووسینه‌كانی له‌ بنه‌مای هه‌سته‌ نێگه‌تیڤه‌كان
نه‌بێت ، وه‌ك توڕه‌بوون و خه‌مۆكی و چه‌ندین هه‌ستی تر ، چونكه‌ ئه‌وكات ئه‌و نووسینه‌ی كه‌ نووسیویه‌تی یه‌كێك له‌ بنه‌ما گشتیه‌كانی نووسین تێكده‌دات كه‌ ئه‌ویش گشتی بوونیه‌تی ، واته‌ ئه‌وكات له‌ بنه‌مای هه‌ستێكی دیاریكراو و كاتێكی دیاریكراوی هه‌سته‌كه‌ی نووسییه‌تی كه‌ هیچ كه‌سێك پێویستی ئه‌وه‌ی نیه‌ بیخوێنێته‌وه‌ یان نا ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌نێ نووسه‌ر تێیده‌كه‌ون ، وه‌ له‌ كاتێكدا ناونانی وشه‌ی نووسه‌ر له‌ هه‌نێ كه‌س ده‌چێته‌ بواری ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ خۆی به‌ گه‌وره‌تر له‌وه‌ بزانێت كه‌ له‌ ئه‌سڵی خۆیدا هه‌یه‌ ، نووسین بۆ دژایه‌تیكردنی و سوكایه‌تیپێكردنی لایه‌نێك یاخود ئایدیۆلۆژیایه‌ك له‌ بنه‌مای ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌و لایه‌ن و بۆچوونه‌ قبوڵ بكات ، ده‌رچوونه‌ له‌ بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی نووسین.

چونكه‌ بڕیاره‌ وابێت كه‌ نووسه‌ر یه‌كه‌م مه‌رجی ڕۆشنبیری لێبێته‌ جێ كه‌ قبوڵكردنی ڕای جیاوازه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئیتر به‌ چ بنه‌مایه‌ك بۆی هه‌یه‌ بنووسێت؟! ،

به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ نووسه‌رمان هه‌ن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ بچووكه‌ی ئێمه‌دا كه‌ تا ئێستا ڕۆشنبیر نین به‌وه‌ی بتوانن ڕای جیاواز قبوڵ بكه‌ن ØŒ یاخود به‌وه‌ی ده‌مارگیری لایه‌ن Ùˆ ئایدیۆلۆژیایان نه‌بێ ØŒ  له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینیم كه‌سێك كه‌ تا ماوه‌یه‌كی باش له‌ لای لایه‌نێك به‌ پله‌ی ڕۆژنامه‌نووسی Ùˆ نووسه‌ری گه‌یشتبوو ØŒ به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر گۆڕانی بۆچوون Ùˆ بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ ØŒ شه‌وانه‌ بابه‌تی ئاماده‌ده‌كرد بۆ دژایه‌تیكردنی فیكره‌ Ùˆ به‌رنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ ØŒ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه‌سێكی دیار و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاریشه‌ ، ئه‌مه‌ به‌راستی درووستكردنی نیشانه‌ی پرسیاره‌ له‌سه‌ر نووسه‌ر بوونی ئه‌و كه‌سه‌ ، پێش ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رۆشنبیربوونی ئه‌و كه‌سه‌ ، چونكه‌ لادان له‌ ئه‌خلاقی نووسین نیشانه‌ی نه‌بوونی ڕۆشنبیری ڕای جیاوازه‌ ،

نه‌بوونی گرنگیپێدانێكی ته‌واو Ùˆ زۆربوونی به‌ ناو نووسه‌ر ØŒ Ú•Û†ÚµÛŒ ڕاسته‌قینه‌ی نووسن به‌ره‌و لاوازبوونه‌وه‌ ده‌چێت  ØŒ ئه‌و پله‌و پۆسته‌ی بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاسانه‌ Ù¾ÛŽÛŒ بگات ئێستا بوونه‌ به‌ نووسه‌ر ØŒ چونكه‌ نووسین هیچ شتێكی وای تێناچێت Ùˆ هه‌بوونی ناویش ئاره‌زووێكی زۆرینه‌یه‌، به‌ڵام زۆر كه‌م كه‌س هه‌یه‌ هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ی نووسه‌ر بكات ØŒ چونكه‌ نووسه‌ر كاتێك ئه‌خلاقی نووسینی نامێنێت خراپتره‌ له‌ دیكتاتۆرێك! ØŒ گه‌ر سه‌یری نووسه‌ر بكه‌ین به‌ گرنگی Ùˆ كاریگه‌ریه‌وه‌ ئه‌وه‌ش
ده‌بینین كه‌ نووسه‌ر ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا بنه‌ما و ئه‌خلاقی نووسینی له‌ ده‌ستدا چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ و بۆچوونی هه‌ڵه‌ له‌ نێو تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بچه‌سپێنی ، به‌ڵام
بیركردنه‌وه‌یه‌ك بنه‌مای له‌ ڕق و نا ڕۆشنبیری نووسه‌ره‌كه‌وه‌ هاتبێت ،كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی ئاشكرایه‌ له‌سه‌ر تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ،

بۆ ئه‌وه‌ش به‌ بۆچوونی من ، له‌م كاته‌ی ئێستادا نووسه‌ر تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ببێت به‌ پیشه‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌بوونی له‌ داهاتوو زۆره‌ ، بوونی ئه‌و كێشانه‌ش زیاتر ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ ڕه‌خنه‌گره‌ ، ڕه‌خنه‌گرێك كه‌ بتوانێت نووسه‌ره‌كان بكات به‌ نووسه‌ر و ئه‌وانه‌شی كه‌ ته‌نها
ده‌نووسن كاری خۆیانیان پێبڵێت .

- ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2013-07-11 20:20:23

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2014-06-26
په‌یامه‌كان: 1979
WindowsSafari

Re: كاتێك نووسه‌ر ئه‌خلاقی نووسینی له‌ ده‌ست ده‌دات

دەستەکانت خۆش بن کاکە ئوسامە گیان
بەهیوام بەردەوام بیت و سەرکەوتوو بیت
تەمەنت پڕ بەرەکەت و خۆشیبێت و سەربەرز و ئاسوودەبیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.146.255.113
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net