❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-09-02 22:25:56

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dd250938ee.jpg

به‌کاربردنی ئاو زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ته‌سه‌وری ئه‌که‌ین :-

ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی ئاو بۆ هه‌رتاکێکی ئه‌ڵمانی ،ڕۆژانه‌ 130 لیتر ئاوه‌ ، بێجگه‌ له‌م بڕه‌ ئاوه‌ هه‌موو تاکێک ،

ڕۆژانه‌ به‌روبومی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی به‌کاردێنن بۆ خواردن ، که‌پێک هاته‌ی سروشتی ئه‌و به‌روبومانه‌ ،

به‌ڕێژه‌ی 4000لیتر ه‌له‌ئاو ، که‌ناڕاسته‌وخۆ به‌کارده‌برێت .


1-گه‌نمه‌ شامی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9ea709bc79.jpg

له‌هه‌ر کیلۆگرامێک گه‌نمه‌شامیدا 1222 لیتر ئاوهه‌یه‌ ،گه‌نمه‌ شامی و برنج و گه‌نم ، بنجینه‌ی خواردنه‌ بۆ مرۆف،

ساڵانه‌ جوتیاره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی 845 ملیۆن ته‌ن گه‌نمه‌شامی به‌رهه‌م دێنن ،

وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌هه‌مو ووڵاتانی جیهان زیاتر گه‌نمه‌شامی به‌رهه‌م دێنن ،،،

بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گه‌نمه‌شامی پێویستیان به‌ 760 لیتر ئاو هه‌یه‌ ،به‌ڵام له‌هیند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی ،

گه‌رما تیایدا زۆر به‌رزه‌ پێویستیان به‌ 2450 لیتر ئاوهه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گه‌نمه‌شامی ،

گه‌نمه‌شامی به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئاڵه‌فی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با.


2-  برنج

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dbd36062d.jpg

له‌هه‌ر کیلۆگرامێک برنجدا 2500 لیتر ئاوهه‌یه‌ ،نیوه‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ، بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ،

به‌رهه‌م هێنانی برنجه‌ ، ساڵانه‌ 672 ملیۆن ته‌ن برنج به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، پاش پاککردنه‌وه‌و هاڕینی به‌شێکی ،

زۆری لێده‌ڕوات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گرام برنج پێویستیان به‌ 1670 لیتر ئاوه‌ ،

پاش هاڕینی ڕێژه‌ی ئاو له‌یه‌ک کیلۆگرام برنجدا ده‌گاته‌ 2500 لیتر .

3-گه‌نم

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bfc42c5c4e.jpg

له‌هه‌ر کیلۆگرامێک گه‌نمدا 1300 لیتر ئاوهه‌یه‌ ،گه‌نم به‌یه‌کێک له‌و سێ پێکهاته‌ سه‌ره‌کیانه‌ی خۆراکدان ،

داده‌نرێت ، ساڵانه‌ نزیکه‌ی 650ملیۆن ته‌ن گه‌نم ئه‌ڕوێنرێت له‌جیهاندا ، که‌زۆربه‌ی زۆری بۆ خۆراکدانی مرۆفه‌

ئه‌م بڕه‌ گه‌نمه‌ پێویستی به‌ 790 ملیارد مه‌تر سێ جا ئاو هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م بڕه‌ ئاوه‌ش ئه‌گۆڕێت ،له‌شوێنێکه‌وه‌ ،

بۆ شوێنێکی تر به‌گوێره‌ی ئاو هه‌وای ، بۆ نمونه‌ له‌سلۆفاکیا بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گه‌نم پێویستیان ،

به‌ 465 لیتر ئاوه‌ ، به‌ڵام جووتیارێک له‌ سۆماڵ پێویستی به‌ 18000لیتر ئاوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گه‌نم .

4- شیر

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-82d45cb26f.jpg

له‌هه‌ر لیترێک شیردا 1000 لیتر ئاوهه‌یه‌ ، ساڵانه‌ له‌جیهاندا 600 ملیۆن ته‌ن شیر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ،

به‌ڵام پێش دۆشینی مانگاکه‌ و جۆری شیره‌که‌ی جۆنیه‌تی ئاڵه‌ف و خواردنی مانگاکه‌یه‌ که‌ 1000 لیتر ئاوی ،

پێویسته‌ بۆ به‌رهه‌م ‌هێنانی یه‌ک لیتر شیر ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیری وشک بوو پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م بڕه‌ ئاوه‌ی ده‌وێت ،

لیترێک شیر یه‌کسانه‌ به‌نزیکه‌ی 200 گرام شیری ووشک .

5-په‌نیر

  http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f2c2b141de.jpg

له‌هه‌ر کیلۆ گرامێک په‌نیردا 10000هه‌زار لیتر ئاوهه‌یه‌ ، به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک کیلۆ گرام په‌نیر پێویستی ،

به‌ 10 لیتر شیره‌ ، هه‌تا جۆری په‌نیره‌که‌ ڕه‌ق و پته‌و بێت زیاتر شیری پێویست ده‌بێت ، په‌نیر هه‌تا ڕێژه‌ی ،

شیره‌که‌ی زۆر بێت ، ماوه‌ی مانه‌وه‌که‌ی زیاتره‌ .

6- هێلکه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4044adc2de.jpg

له‌هه‌ر کیلۆگرامێک هێلکه‌دا 3300 لیتر ئاو هه‌یه‌ ، مریشک بۆ هه‌ر هێلکه‌یه‌ک پێویستی به‌ 200 لیتر ئاو هه‌یه‌ ،

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مریشکه‌کان له‌کێڵگه‌کانی مریشک و قه‌ فه‌سدا به‌خێو ده‌کرێن ، ناتوانێت به‌دوای خواردنی ،

خۆیدا بگه‌ڕێت ، خاوه‌ن کێڵگه‌کان پشت به‌به‌روبومی گه‌نم و گه‌نمه‌ شامی ده‌به‌ستن بۆ ئاڵه‌ف دانیان ،

بۆ به‌ده‌ست هێنانی کیلۆ گرامێک له‌گه‌نمه‌شامی وه‌ ئاماده‌کردنی بۆ ئاڵه‌فی مریشک پێویستیان ،

به‌به‌کاربردنی 1300 لیتر ئاوه‌ .

7- مریشک

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a3dd87d470.jpg

له‌هه‌ر کیلۆگرامێک گۆشتی مریشکدا 4325 لیتر ئاو هه‌یه‌ ، مریشک نزیکه‌ی 38 ڕۆژ له‌کێڵگه‌کانی مریشکدا ،

ئاڵه‌ف و ئاو ده‌خواته‌وه‌ ، وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ئه‌م کێڵگانه‌ به‌رفراوانن له‌ڕوانگه‌ی ژیان و ئاو خواردنه‌وه‌یان ئه‌مه‌ش ،

یارمه‌تی گه‌شه‌و زیاد بوونی ئه‌و مریشکه‌ ده‌دات .

8- گۆشتی گا

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f5658a769b.jpg

له‌هه‌ر کیلۆ گرامێک گۆشتی گادا 15400 لیتر ئاو هه‌یه‌ ، بۆ ده‌ستکه‌وتنی کیلۆگرامێک له‌گۆشتی گا ،

15000لیتر ئاو به‌کار ده‌برێت ، زیاترین جۆره‌کانی گۆشتی گا که‌ زۆر ئاو به‌کارده‌بات ، جۆری ئه‌و مانگایانه‌یه‌ ،

که‌ئاڵه‌فی صوبا ئه‌خۆن که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بۆیان دابیین ده‌کرێت ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌لای ئه‌و مانگایانه‌ که‌متره‌ ، که‌ له‌

له‌وه‌ڕگاکاندا به‌خێو ده‌کرێن .

9- قاوه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ae31e2f369.jpg

له‌هه‌ر کیلۆ گرامێک قاوه‌دا 18900لیتر ئاو هه‌یه‌ ، بۆ دابین کردنی کوپێک له‌ده‌نکه‌ قاوه‌ پێویستیمان به‌ 130 لیتر ،

ئاو هه‌یه‌ که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ، یه‌کسانه‌ به‌به‌کاربردنی تاکێکی ئه‌ڵمانی له‌ئاو له‌ڕۆژێکدا ، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه‌ ،

خواردنه‌وه‌یه‌که‌ که‌ڕێژه‌یه‌کی زۆری مرۆف جێژی لێوه‌رده‌گرێ .

پاڵاوتنی پیشه‌سازی قاوه‌ ساڵانه‌ 85 ملیارد مه‌تری جوارگۆشه‌ ئاوی ده‌وێت .



                                 (((تایبه‌ته‌ به‌ماڵپه‌ڕو یانه‌ی کوردژینم )))

سه‌رجاوه‌ :

TOPSTORY--DEUTSCH

ئاماده‌کردن &وه‌رگێڕان

داوین

کاتتان شاد

له‌گه‌ڵ ڕێزی Dawin.

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-09-02 22:49:54

kashweest22
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2017-04-23
په‌یامه‌كان: 617
WindowsSafari

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

دەست خۆش زانیاریەکی بەسوودە

Kurdzhin
لە بێدەنگیدا فێرببن تاوەکو گوێ لەو بوون و حزورە خامۆشە بگرن کە لە ناختانەوە بە زمانی دڵ قسەتان لەگەڵ دەکات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-09-02 22:57:34

rezhnay
فریشته‌ی ناز
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2016-09-01
په‌یامه‌كان: 1461
WindowsMSIE7

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-09-03 10:13:27

sparda
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-08-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 396
WindowsFirefox

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

دةست خؤش بابةتةكة زؤر جوان بوو سوباست دةكةم

Kurdzhin


I LOVE YOU MAMA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-09-03 11:25:07

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

دةستةكانت خؤش برا بةريزم زانياريةكى بةسودة

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2012-09-05 13:14:47

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

ئه‌م کاته‌تان باش :-

سوپاستان ده‌که‌م بۆ په‌یامه‌کانتان ، هیوادارم توانیبێتم سودێکی زانستیم گه‌یاندبێ ،

به‌ئێوه‌ی به‌ڕێز ،به‌هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش ساغی بۆ هه‌موو لایه‌ک ،

ده‌سته‌کانتان خۆش
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2012-09-06 10:40:44

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

ده‌سته‌كانت خۆش بئ مامه‌ داوین كیان زۆر بابه‌تیكی به‌سوودبوو

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2012-10-10 21:32:50

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

Re: ڕێژه‌ی ئاو له‌خواردنه‌کانمان دا////

سڵاو  له‌ برازای جوانم :-

  سو پاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌رده‌م به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی له‌لای ..

مامه‌ داوینت .. سه‌رکه‌وتوبییت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.113
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net