❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-10-10 20:21:18

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81
WindowsXPSafari

لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی سیمبوڵی بەرخودانی‌و یەكبو‌ونی ژنانی ئازادن






لە 37هەمین ساڵیادی شەهید بو‌ونی لەیلا قاسم‌و یەكەمین ساڵیادی شەهید بو‌ونی شیرین ئەلمهویی سەری رێز‌و‌و نە‌وازش لە بەردەم رۆحی بێگەردی هەرد‌و‌و ژنە قارەمان‌و تە‌وا‌وی شەهیدانی ژنان دادەنە‌وێنین.
ژن بەهۆكاری پەیوەندی توند‌وتۆڵی لەگەڵ گەرد‌و‌وندا، خا‌وەن بەهێزترین هەستیاریە لە بەرامبەرئەركەكانی كۆمەڵگا. هەر‌وەك چۆن لە كۆمەڵگای سر‌وشتیدا دایك بە خوڵقكاری‌و بەرهەمە پیرۆزەكانی یەكەمین شارستانیەتی مرۆڤایەتی بنیادنا‌و بو‌وە پێشەنگی ئا‌واكەری ژیان بۆ هەمو‌و تاكەكانی كۆمەڵگا. لە‌و رۆژە‌وەی سیستەمی پیا‌وسالاری‌و دە‌وڵەتگەراش پێشكەوت تا رۆژی ئەمڕۆ ژنان ‌وەك قوربانی یەكەمی هەمو‌و ز‌وڵم‌و ستەمكاریەكانی ئەم سیتەمە، لەگەڵ هەبو‌ونی هەمو‌و ئاستەنگیەكان لەكات‌و ساتە هەستیارەكاندا ‌وەك بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی هەمو‌و بێدەنگیەكانی شكاند‌و‌وە، هەمو‌و ‌ویژدانە نو‌وستو‌وەكانی بە خەبەر هێنا‌وەتە‌وە. سیستەمە باڵادەستەكانیش لە دەرەنجامی بێچارەییەكانیان لە بەرامبەر بوێری‌و فیداكاری هێزی شارا‌وەی ژنان یان بە گوللە ژەنگ گرتو‌وەكانیان یان بە پەتە رزیوەكانی سێدارە ‌وەڵامیان دا‌وەتە‌وە. ئەمە لە كاتێكدایە كە جگە لەڕاگەیاندنی بێ چارەی و ترسنۆكی خۆیان هیچ كاتێك نەیانتوانیوە ئازادی‌و بوێری ژنان لەسێدارە بدەن.
لەیلاقاسم و شیرین ئەلمهویی د‌و‌و نمو‌ونەی زیند‌و‌و، لەیەك ‌وەرز‌و لەیەك مانگدا لە د‌و‌وساڵ وسەدەی جیا‌وازدا بەدەستی د‌و‌وداگیركەری لە سەریەك خاك لەد‌و‌و چالاكی ها‌وشێوەدا لە گەڵ هەڤاڵانیاندا .لەبەرچا‌وی رای گشتی جیهانەوە لەسێدارە دەدرێن. لەیلاقاسم لە ساڵی 1952 لە گوندی بانیمێڵی سەر بەشاری خانەقین لە دایك بو‌وە، لە ساڵی 1970 لە بەر كوردبو‌ونی خۆی‌و خانە‌وادەكەی راگوێزی بەغداد دەكرێن، لە‌و كاتەی كە قوتابییە لە كۆلیژی ئاداب بەشی كۆمەڵناسی بەشداری نا‌و رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات‌و لە هەمان كاتدا دەبێتە ئەندامی كۆمەڵەی لا‌وانی ماركسی لینینی .هە‌وڵدەدات چالاكیەك لە فڕۆكەخانەی بەغداد ئەنجام بدا. بەڵام لە 28/ 4/ 1974 لەلایەن رژێمی فاشستی عێراقە‌وە دەگیرێ‌و لە 13/ 5/ 1974 لەگەڵ چوار هەڤاڵی خۆیدا لەسێدارە دەدرێت.
شیرین ئەلمهویی لە 1982 لە گوندی دیمقشڵاقی سەر بەشاری ماكۆی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بو‌وە، لە ساڵی 2006 بەشداری نا‌و رەفی تێكۆشان دەبێت ‌و دەبێتە ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان. پاش مانە‌وەی لەنا‌و هەمو‌و گۆڕەپانەكانی خەباتدا، لە رۆژی 26/5/2008 لە دژی سوپای ئێران چالاكیەك لە فرۆكەخانەی تەهران بەشێوەیەكی سەركە‌وتوانە ئەنجامدەدات. لەكاتی گەڕانە‌وەیدا لە لایەن رژێمی ئێرانە‌وە دەستگیر دەكرێت. د‌وای بەرخودانیەكی بێ وێنە لە زینداندا لە رۆژی جیهانی دایكدا‌و لە 9/5/ 2010 لەگەڵ چوار هەڤاڵی خۆی لەسێدارە دەدرێت.
ئەم د‌و‌و ژنە قارەمانە لە بەردەم پەتی سێدارەدا بەزەردەخەنەی لێویان بانگی ئازادی دەدەن بۆ هەمو‌و ژنان، بەسر‌ودی ئەی رەقیب بانگ لەیەكێتی كوردان دەكەن.
ژنانی ئازادیخواز‌و دایكانی خۆشە‌ویست:
چۆن سیستەمە دەسەڵاتدارە پیا‌وسالارەكان بێ جیا‌وازی د‌وژمنایەتی ژنانی ئازاد دەكەن. چۆن دە‌وڵەتانی سەردەست لە كوردستاندا هەمو‌و تاكێكی كوردی ئازاد سەركوت دەكەن .ئە‌وا هەڵوێستی بەرخودانی ئازادیخوازانیش بێ ئە‌وەی سنورە دەستكردەكانی نا‌و كوردستان بناسن بێ جیا‌وازی نێوان گوند‌و شارەكان ‌وەك ئە‌وەی سر‌وشتی ئازادی ها‌وپەیمان بن، ‌وەك چۆن هەمو‌و بونە‌وەرەكانی گەرد‌و‌ون لەیەك دانەبڕا‌ون، شیرین‌و لەیلاش ‌وەك د‌و‌و دەستە خوشك د‌و‌وئەستێرەی گەش د‌و‌وبەرما‌وەی دایكە خودا‌وەندی سر‌وشتی لە باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لە دژی هەمو‌و ز‌وڵم‌و چە‌وسانە‌وەی نەتە‌وەیی‌و رەگەزی ژن بەرە‌و زە‌وی دەكشێن‌و ئیرادەی پۆڵاینی ژنان ‌وەك كۆلارە بەرە‌و ئاسمان هەڵدەفڕێنن.
ئێمە ‌وەكو رێكخرا‌وی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان لەگەڵ گرێدانمان بەرەنج‌و تێكۆشانی هەمو‌و ژنانە‌وە لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی ‌وەك سیمبولی بەرخودانی ویەكبوونی ژنانی ئازاد بەرزدەنرخێنین. ئەمڕۆش بز‌وتنە‌وەی ئازادیخوازانەی ژنان لەسەر ئاستی هەرچوار بەشی كوردستان بەشێوەیەكی ئاكتیف لە گۆڕەپانەكانی (سەربازی، سیاسی، ئایدیۆلۆژی‌و چالاكی دیموكراتیدا) پێشەنگایەتی دەكات. رۆژانە ژنانی كورد لە بەرەی جەنگدا ر‌و‌وبەڕ‌و‌وی دە‌وڵەتانی سەردەست لە كوردستاندا دەبنە‌وە بەشێوەیەكی شكۆمەندانە جوانترین داستانی قارەمانێتیانە دەنو‌وسن. بۆخا‌وەن دەركە‌وتن لە هەموونرخی ئازادی كە شەهیدانی ‌وەك (لەیلاقاسم وشیرین ئەلمهویی،ڤیان جاف، بێریتان، سەمایوجە، زیلان، شیلان.زەكیەئەلكان ... هتد.) بۆیان ئافراند‌وین ، وبڵند كردنی تێكۆشانی ئازادی ژنان ویەكێتی ڕیزەكانمان دەبێتە ئەركی هەنوكەی و مێژویمان . گرێدرا‌و بەم راستیانە‌وە بانگە‌وازی لە هەمو‌و ژنان بەگشتی‌و ژنانی باشوری كوردستان بەتایبەتی دەكەین با ئێمەی ژنان بەهەمو‌و رەنگە جیا‌وازەكان‌و بیر‌وڕاهەمەڕەنگەكانمانە‌وە بێینە لای یەكتری‌و بۆ بەرەنگاربو‌ونە‌وەی هەمو‌و ز‌وڵم‌و زۆردارییەك لەسەر ژنان‌و پێشێلكردنی مافە نەتە‌وەیی‌و دیموكراتیەكانمان بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی دیموكراتیانە بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەرپا بكەین.
بژی تێكۆشان‌و بەرخودانی بێ وێنەی ژنان.
نابۆ سزای لەسێدارەدان.

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-10-13 19:18:00

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2015-04-06
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

Re: لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

دةست خؤش، سةركووتووبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f72d427580.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-10-13 20:29:18

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

ده‌ست خۆش به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ و باسکردن له‌ ژیانی دوو که‌سی ناوداری کورد له‌ بواری سیاسه‌ت که‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ پێیان ئاشناین
به‌رده‌وام بی تو ته‌مه‌ن درێژ بیت

به‌لام به‌رێزم یه‌ک تێبینی ئایا بابه‌ته‌که‌ خۆت ئاماده‌ت کردووه‌ یان وه‌رتگرتووه‌ تکایه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوی خۆت بده‌ ئه‌گه‌ر خۆت ئاماده‌کاری ئه‌گینا ئاماژه‌ بده‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت

له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-06-18 11:06:07

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81
WindowsMSIE7

Re: لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

bele kak sirwan xom amadam krdwa lagal rezi zormda botan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2017-09-06 08:44:54

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

Re: لەیلا قاسم‌و شیرین ئەلمهویی

dast xosh




هێمنى شاعير بۆ لەیلا قاسم




کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من

لە بسکت رەشترە مانگەشەوی من


برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە

کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من


بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری

!بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم


ئەوە پەت نیە میداليای ئیفتخارە

کە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم



****************************************************************













شێركۆ ‏بێكەس بۆ شيرين عۆلۆم هوولى







لە راستيدا ئيمە ژيانين و گەنجەكانمان ئايندەن و نابرێننەوە..



ئێمە چياين.. ناگوێزرێينەوە...



ئێمە شێعرين، وشك ناكەين..



باهۆزين، نانوشتێينەوە...



زاوزێی ئازاديی گەلين، كۆتاييمان هەر بۆ نيە و ئێمە ژيان خۆين، ناتوێينەوە...”.







”سێدارەكان بەزيون و ئێمە هەر ماوين..



كۆماری سێدارەی ئيسلامی ئێران



پير پير بووە و



بەڵام ورەی ئێمە هەر گەنج..



كۆماری سێدارەی ئيسلامی خوار خوار بوەتەوە و



بەڵام ئێمە تازە وا خەريكين لە ملەی بەرزەوە



دەست بۆ خۆر بەرين و داييگرينە سەر ئەرز..”.










”دە فەرموون



مەهێڵن باران ببارێ و مەهێڵن گيا سەوز بێ و



مەهێڵن زەوی بژی!



من ئيتر لەمڕۆوە عاشقی چاوانی (شيرين عەلەم هوولی)م



لەمڕۆوە هەر چی شيعرم هەيە ئەيانكەم بە



گوڵی گۆرانی بۆ باڵای (شيرين عەلەم هوولی)..



لە ئێستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم..



لە ئێستەوە من نينۆكی پەنجەی ئەوم..



لە ئێستەوە من ئيتر ئەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی



كە لە دواجار لە پێی كردوو پێی چووە سەر سێدارە و



لە ئێستەوە من بازنەی بەجێ ماوی دەستی



(شيرين عەلەم هوولی)م..”.

كۆماری سێدارەی ئيسلامی

چی لە سێدارە نەدا، لە خەونەوە بۆ شێعر و

لە شێعرەوە بۆ ژن و لە ژنەوە بۆ نان و

بۆ ئاو و بۆ گوڵ و بۆ كانی

كۆماری سێدارەی ئيسلامی

ئەوەی ناتوانێ هەرگيز هەرگيز لە سێدارەی بدا

ئايندەيە و ئازادی..”.






/

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2017-09-12 14:45:46)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.205.60.226
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net