.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
پهڕهكان: 1
چاوەڕوانبە "ئیجە" وا هاتم ...!
زۆرمان بیست لەوەی کە ووڵاتبوونمان خەونی شاعیرانەیە و هەرگیز ناگەین بەم ئاواتە !
منیش Ú©Û• ئەوەم ئەبیست هەمیشە ÙˆÛ•Ú©Ùˆ Ùیشەک بە ڕووی ئەم دەستەواژەیە ئەتەقیمەوە Ùˆ Ù†Û•Ùرەتم Ù„Û•Ùˆ کەسانە ئەکرد Ú©Û• ئێمەیان بە شایستەی ووڵاتبوونەوە Ù†Û• ئەدیت ...
سەردەمێک پێم سەیر بوو کەسانێک هەن ووڵات بەجێ ئەهێڵن و ڕوو ئەکەنە تاراوگە ...
پێم سەیر بوو خاکێک بە جێ ئەهێڵن کە تا ئەمڕۆش ئاسەواری هەوڵ دان و ماندوویی دوێنێمان پێوە دیارە !
وەلێ ئەمڕۆ ...
کە ئەبینم،
کەسێک نیە پارێزگاریم بکات لەو بە ناو دراوسێیانەی بەردەوام خوێنم ئەڕێژن ! لەو دراوسێیانەی کە برا گەورەن لە ناو خاکی ئێمە و خاکی ئەوانیش قەسابخانەی ئێمەیە !
کە ئەبینم لە ووڵاتی من تۆپبارانە ! کاتێک خاکم بووتە یاریگا و تۆپچیەکانی ئێران تۆپبارانمان ئەکەن !
کە ئەبینم،
لە وووڵاتی من مۆشەک بارانە ! کاتێک خاکم بووتە بیابانێکی ووشک بۆ تاقیکردنەوەی مۆشەکەکانی تورکیا !
بە هیوام چرکە ساتێک خێراتر مل بنێم بە ڕێگای تەنیایی Ùˆ ژیانی تاراوگە بکەمە ئامانجم Ùˆ Øاشا Ù„Û• سەرشۆڕەکانی ئەم ووڵاتە بکەم !
ووڵاتێک،
بە چەشنێکی وا ئاڵاکەی بێ ڕەنگ و سروودەکەی بێ دەنگ بێت !
ووڵاتێک،
خاوەن "ئەی ڕەقیب" بێت، کەچی ڕەقیبەکان ئەمڕۆ زلهێزی مەیدانن !
ووڵاتێک،
پەتی سێدارە و زیندە بە چاڵ هاوڕێی هەمیشەیی بن وەلێ ئەمڕۆ بۆکەشووشەی دەستی بێگانە بێت !
ووڵاتێک،
دەسەڵاتدارانی وەک ئەوەی لە خەو دا بن، بێ دەنگیان هەڵبژاردووە ! لەوانەیە ڕێز گرتنی برا بچووک بۆ برا گەورەکان بێت ! نا... لەوانەیە وا نەبێت ...
لەوانەیە تێکەڵ بوون و ئاڵۆدەبوونیان لەگەڵ شەوە سورەکان دا، خوێنە سورەکەی ڕۆلەکانی ئەم خاکە بە ڕەنگی مەی دێتە بەرچاویان و سەری پەڕیویش وەک کاسەی شەڕاب ئەبینن !!!
گرمەی مۆشەک و تۆپەکانیش دەکرێ وەک تەقە و شرقەی مێزی بلیارد و قۆمار ببیستن !
من کە لەناو خاکی خۆم چاوم کوێر و زمانم ڵال بێت ئیتر ئەبێ دڵنیا بم ووڵاتبوونم خەونی شاعیرانەیە تا خاوەنی ئەم برا گەورانە و ئەم بێ هەڵوێستیە بین ...!
بۆیە پڕ بە دەنگم هاوار ئەکەم ...
هــــــۆ خاکەکەم خوات لەگەڵ، تۆش ئەی "ئیجـــــــــە" چاوەڕوانم بە وا هاتم ...
ببم بە خۆراکی ماسیەکانی ئیجە بۆ من سەربەرزیە نەک لەوەی ببمە قیمەی مۆشەک و تۆپەکانی دۆژمنانم و بارووتەکەشیان تێکەڵ بەو هەناسەیەم بێت کە هەمیشە بە تاسەی ئازادیەوەیە تام ئەم ساتەش ...!
باشترە بە ئاوی بێگانە بخنکێم Ùˆ لاشەم وون بێت Ù†Û•Ú© ببمە ئامانجی Ùیشەکی دۆژمنێک Ú©Û• هەرگیز Ú†Û†Ú©Ù… بۆی دانەداوە !
بە خوات دەسپێرم ئەی خاک، ئەی قەدەر تۆش بمخەرە دەست چارەنووس و ڕێگای نادیار ... بەڵکۆ بگەم بە کۆتایی ساتەکان و لە خاکی بێگانە هەناسەیەک بە ئازادییەوە هەڵمژم !
ســــــــاد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
* ئیجە: دەریایەکە لە نێوان ووڵاتانی تۆرکیا و یۆنان کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران چارەنووسیان ئەخەنە مەترسیەوە بەڵکۆ بە پەڕینەوە لەم دەریایە بگەنە ئەورۆپا.
لهسهر هێڵ نییه
ھەربژیت ،، ھەربژیت ،، ھەربژیت
بەراستی نوسینەکەت ھەڵقووڵاوی ناخی گەنجانی وڵاتەکەمە Ùˆ کەئەبینم کەسێک ھەیە بەم جۆرە زیاتر Øەماس دەمگرێت ØŒ بەڕاستی شتێکت نوسیوە ھەرگیز مرۆڤی بەویژدان Ùˆ کورد دۆست بێزار نابێت لەخوێندنەوەی ØŒ زۆر بەداخەوە ئێران Ùˆ تورکیا کارێک بەکوردستان دەکەن Ùˆ بەجۆرێک توڕەی Ùˆ Ú•Ù‚ÛŒ دڵیان بەسەر کوردستانا دەبارێنن Ú©Û• ھەرگیز مرۆڤ باوەڕبەچاوی خۆی ناکات کەسەیری Ú•Û•Ùتارەکانیان دەکات ØŒ لەکاتێکدا زۆر خۆشیان Ù„Û• ئێمەبە مسوڵمان تر دەزانن ØŒ ئايــا بەڕاستی ئەوانەی ئەوان دەیکەن کاری مرۆڤی موسڵمانە Ùˆ موØەمەدی نازدار نەوەکانی بەم جۆرە Ùێر کردوە ØŸ!
بەڵام بەخوا ڕاستت بوێت برا گیان ئەوەی سەرکردە کوردەکانی خۆشمان دەیکەن ، جێگای داخ و مەراقە ، کەسەرەڕای ئەوکارە ناشیاوانەی دەکرێت بەرامبەر ھەژارەکانی کورد ، ئەوان ھەر براکانمان براکانمان بانگیان دەکەن و ئەژنۆیان بۆ دائەیەن ئاخر تووخوا بەوانەش دەڵێن برا ؟؟!
يان هه ر لەبەر ئەوەی کورسیەکەیان لەدەست دەرنەچێت و ئەوان وەک ژیانی ھەژارەکان و وەک ژیانی ئەوکەسانەی کەلەپێناو نیشتیمان تیاچون و ئێستا خێزانەکانیان ئاوارە و دەربەدەرە ڕانەھاتوون و نایانەوێت لەدەستیشیان بچێت ، ئاخرلەناوبچن یاڕەبی ئەمەکارە ئەوانیش دەیکەن ؟!
کارەکانیان ھەڵسوکەوتەکانیان ، وتەکانیان ، ھەمووشتێکیان بۆتەھۆی ڕوخانی گەنجەکان و خۆشیان ھیچ ناکەن !
دەمی گەنجانی وڵاتیان قوÙÚµ لێیاوە Ùˆ لەپێناو براتورک Ùˆ ئيرانیەکانیان Ùەلاقەیان دەکەن ئاخر ھەمو تورکیا Ùˆ ئێران گەنجێک Ù„Û• سەر کوردستان ئازار دەدەن ؟؟!!!!
ئاخر ئەوە ڕاستە من لە ڕاپۆرتێکی یەکێک لەتیڤیەکان بینیم گەنجێک دەیووت نەیان ھێشتوە ئاڵای تورکیا بسوتێنم ؟!
لەکاتێکا ئەوان جەرگی چەندەھا دایکی کوردستانیان سوتاندووە ؟!
ئەوەی دانی خێربەوانا دەنێت خوای گەورە Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەم نالەبارانا Øەشریان بکات بۆخاتری گەورەی خۆی .
ھەربژیت گوڵەگەشەکەی کوردژین بەڕاستی بابەتەکەت ئەوەندە جوان و بەپێز بوو کە ھیچ وشەیەکم نیە تەعبیر لەناخم بکات و بتوانم وەک دەست خۆشی بۆت بنێرم ، خوای گەورەتەمەن درێژت بکات و لەخێزانت نەسەنێت ، خوداھاوکارمانبێت و بتوانین بەپشتیوانی خودا و ھیمەتی کورد دۆستان کوردستان پێش بخەین و ھیوا و ئاواتەکانمان بێنینەدی .
ئاسودەی , کامەرانی , بەختەوەری ، بۆتۆی ھەمیشە لەدڵا شیرین و ئازیزمان برای زێدە شیرین و خۆشە ویست
زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه
ووڵاتێک،
بە چەشنێکی وا ئاڵاکەی بێ ڕەنگ و سروودەکەی بێ دەنگ بێت !
ده‌سته‌کانت خۆشبت کاکه‌ سادکڵاون،،نوسینه‌که‌ت ته‌واوی ئازاره‌کانی ناخی ئه‌مڕۆی هه‌موومانه‌ ‌،
که‌ ئه‌م بێ هه‌لوێستیانه‌ له‌ سه‌رکرده‌کان ده‌بینرێت به‌ته‌واوی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تیاماندا کاڵ ده‌بێته‌وه‌،
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی زۆر بێزاری گه‌نجی ئه‌مڕۆ و هه‌ڵهاتن لێی...
ئاÙه‌رین بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ جوانه‌ت،،
سه‌رکه‌وتوو بیت...
لهسهر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێز ساد کڵاون
بابه‌تێکی جوانت نوسیوه‌ و هه‌ستێکی قوڵت ده‌ربڕیوه‌
به‌ دڵنیایه‌وه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌یه‌ و زۆریشمان که‌پتمان کردوه‌ و ته‌نها ناخی خۆمان ده‌خوات
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ڵه‌و تاوانی گه‌نجی خۆشمانی زۆر تێدایه‌
ئێستاش که‌ جه‌سته‌ی خوشک و برا کورده‌کانمان ئه‌بینین به‌ سوتاوی و پارچه‌ پارچه‌کراوی
له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین ئیتر به‌سه‌ ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌یڵێمه‌وه‌ ئێستاش زۆربه‌مان په‌نجه‌مان ئه‌که‌ینه‌ ناو مره‌که‌بی تاوانه‌کانه‌وه‌و
ده‌نگێکی سه‌رشۆرانه‌ ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خوێن و گۆشتی ئێمه‌یان هێنده‌ لا سوکه‌ ئاماده‌ نین هه‌نگاوێک بنێن بۆ پاراستنی
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم ، به‌ ئومێدی بینینی بابه‌ت و نوسینی جوانتری به‌رێزت
که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!
لهسهر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڕاستی تۆ کوڕی کوردی کوردستان که‌سانی وه‌ک تۆی تێدا بوایه‌ ئێستا وا نائه‌بو
دوباره‌
لهسهر هێڵ نییه
دةستةكانت خؤش بيت بةريز ساد كلاون
دةميكه بؤ Ùرسةتيك ئةكةريم بؤيى ئاهى دلم هةلرشم
من ليرةوه برسيار ئةكةم و ئةليم: تا كةى ؟؟؟
تاكةى بؤردومان به ناØةق Ùˆ بةبئ سةبةب؟؟ تاكةى ئاوةرةبوونى كوردان بةبئ سةبةب ؟؟؟
تاكةى بيدةنك بين له بةرامبةريان Ùˆ سةرمان شؤركةين Ùˆ داكؤكى له ماÙÙ‰ ئةو هةموو ئاواره Ùˆ دايكه جةرك سووتاوه نةكةين ؟؟؟؟
لةوةتةى ئيمه هةين هةر ماÙمان خوراوه لةلايةن عةرةب, تورك, Ùارس,....
هةموو كوردوستانيان كردووه به كؤرةبانى جةنك و ئةم ولاتةيان ويران كردووه
ئاخر ئةكةر جاريك ئةوانةى كه خؤيان به بةربرس Ùˆ سةركردةى ولات دائةنين داكؤكيان له ماÙمان بكردايه ئيستا Øالمان وا نةئةبوو...
بةلام نةخير, نةخير...
تةنانةت ئةوانيش كه خؤيان به كورد دائةنين لوولةى تÙةنكةكانيان تةنها Ùˆ تةنها لةرووى ئيمه Ùˆ كةنجان Ùˆ ئازاديخوازانى ئةم ولاتةيه
ئاخر Øاشا Ùˆ هةزار جار Øاشا كه ئةوانه كورد بن, ئةوانه هةر به ناباكى دةستيان بئ كردووه Ùˆ هةر واش كؤتاييان يةت...
وه من ئةليم ئةكةر جاوةريى ئةوان بين لةسةرمان بكةنةوه, ئةبيت بئ شيو سةربنيينةوه...
سةرشؤرى بؤ دوشمونانى كورد...
دووباره دةستةكانت خؤش بيت بةريزم
سةركةوتوو و تةمةن دريز بيت انشاء الله
لهسهر هێڵ نییه
زۆر سۆپاس خۆشکی بەڕێزم سەنگین خان، دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم ووتە جوانانە ... هەر بژیت، Ù„Û• ڕاستیدا دڵخۆشم بە بەشداری بەڕێزتان Ú©Û• زۆر بە باشی Ù„Û• مەبەستەکانی ئەم نووسراوە گەیشتن ... زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ گەنج، پیر Ùˆ مناڵ Ùˆ هەموو تاکەکانی ئەم وڵاتە Ù„Û• ژێر Ùشار دان Ùˆ خراونەتە چوارچێوەیەکەوە Ú©Û• هەمیشە ڕووبەڕووی Ø´Û•Ú•ÛŽÚ©ÛŒ دەروونی دەبنەوە ‌!!
سۆپاسێکی بێ پایان بۆ تۆی ئازیز کە هەردەم ئامادەییت هەیە لە خوێندنەوەی نووسراوەکانم، ئەمە جێگای شانازیە بۆ من کەسانێک هەن لە ناخی ئەم ووڵاتە و ئەم ژیانە تێ ئەگەن ... هیوام تەمەن درێژیتە و هەر سەرکەوتوو بیت بەڕێزم، دووبارە دەست خۆش ... سۆپاس بۆ ووتە بەنرخەکانت.
****************************
زۆر سۆپاس خۆشکی بەرێزم سۆزی خان، دەستەکانت خۆش بێت و تەمەن درێژ بیت ... بە دڵنیایەوە لەم کاتە دا هەستی نەتەوایەتی لاواز ئەبێت بە بەردەوام بوونی ئەم ڕەوشە و بێگانە بوونمان لە خۆدی ووڵاتەکەمان دا.
دووبارە دەست خۆش ... خۆشØال بووم بە ووتە جوانەکانت، هەر سەرکەوتوو بن.
****************************
زۆر سۆپاس برای بەڕێزم کاک خەمە، دەست خۆش بۆ ووتەکانت ... زۆر ڕاستە کە هەندێک خەتای تاکەکانیشی تیایە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەبێ چاوەڕێی ئەم ڕەوشە بین لە تاکێکی داماو و چەوسێنراو !!
دووبارە دەست خۆش، هەر بژیت و سەرکەوتوو بن.
****************************
زۆر سۆپاس برای بەڕێزم کاک چۆلەکە کورد، دەستەکانت خۆش بێت و ووتەکانت جێگای سەربەرزیە بۆ من. هەر بژیت و سەرکەوتوو بن.
****************************
زۆر سۆپاس خۆشکی بەڕێزم هولیا خان، دەستەکانت خۆش بێت ... بێگۆمان ووتەکانت زۆر ڕاستن لەوەی کە نەک هەر بووینەتە ئامانی دۆژمنان بەڵکۆ بووین بە خۆراکێک بۆ دەسەڵاتدارەکانیشمان کە ببنە مشەخۆر ! بەو هیوایەی بە یەکسانی و ئازادی شاد ببینەوە لەم ووڵاتە دا !!
دووبارە دەست خۆش، هەر بژیت و سەرکەوتوو بن.
****************************
دووبارە سۆپاس بۆ سەرجەم ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی ئەم نووسراوەیان خوێندەوە و ئەو بەڕێزانەش کە بەشدار بوون ... ووتەکانتان جێگای ڕێزە و دەست خۆش بۆ دەربڕینە بەنرخەکانتان لەم بابەتە دا ... هەر تەمەن درێژ بن وسەرکەوتوو بن
ساد کڵاون
لهسهر هێڵ نییه
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێز و زۆر خۆشه‌ویست (ساد کڵاون) گیان
به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت پڕیه‌تی له‌ وشه‌ی Øه‌ق له‌ ناØه‌قی ئه‌وان Ùˆ قوربانی بوونی ئێمه‌
لای ئێمه‌ زوو زوو ئه‌و گرمه‌ گرمه‌ی تۆپانه‌ی ئێران دێت له‌گه‌ڵ موشه‌که‌کانی ئێران
ناتوانم وشه‌ به‌کار بهێنم بۆ ئه‌وانه‌ و هه‌ستم ده‌رببڕم بۆیان
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سته‌ملێکراوین هه‌رگیز بیرم نه‌کردۆته‌وه‌ ئێره‌ جێ بهێڵم له‌به‌ر وه‌ها هۆیه‌ک
مه‌گه‌ر گشتی بێت و ناچاری بێت له‌ گشتیدا.
به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر زۆر جوانه، إن شآءالله هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌کانت
سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌بیت له‌ ژیان.
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتان.
لهسهر هێڵ نییه
ئاخ ♥کوردستان♥ چه‌نده‌ بێنـــــازیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین شتێکی ئازاربه‌خشه‌ و قبوڵنه‌کراوه‌ به‌س.!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
و سوپاس بۆتۆ
لهسهر هێڵ نییه
بەڕێزان کاکە موسلیم گیان و کاکە ئاراز سۆپاس بۆ ووتەکانتان ... تەمەن درێژ بن
کاک موسلیم وای لێهاتووە لە ووڵاتی خۆمان دا بووینەتە بێگانە !
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1