.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سڵاو لە هەموو ئەندامانی خۆشەویست
تەوەری ئەم جارەمان دەربارەی دیاردەیەکە کە دەتوانین بڵێین لە زۆربەی کۆمەڵگاکان دا هەیە، ئەویش خۆرافاتە … کۆمەڵگا و تاکەکانی خۆشمان بێ بەش نین لە بوونی ئەم دیاردەیە، لەوانەیە بووبێت بە سەرە ڕێگایەک بۆ زۆر لە تاکەکان کە بە بێ ئەم شتانە هیچ کارێک ئەنجام نەدەن !
چەند جۆرێک لە خۆرافات هەیە، بۆ نموونە: بۆرجەکان/کەلووەکان (کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕۆژنامە و گۆڤار و هەموو بەشەکانی میدیا کەم تا زۆر گرنگی پێ دەدەن و هەر لایەنێک وەک خۆی) ، قاوە گرتنەوە، دەست خوێندنەوە، نووشتە (مەبەستم ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی تایبەت و پارە نووشتە ئەکەن کە ئەمەش پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەم شتەش زۆر ڕەنگ دەداتەوە لای ئافرەتان و کچان)
لەم تەوەرەدا گفتۆگوویەک دروست دەکەین سەبارەت بە هەبوونی ئەم دیاردەیە لەناو کۆمەڵگای کوردی و بەم چەند پرسیارە دەست بە گفتۆگوو دەکەین و هیوادارم ئەو ئەندامە خۆشەویستانەی لەم تەوەرەدا بەشدار دەبن درێژە بە گفتۆگوو بدەن لە کاتی فراوان بوونی پرسەکانی ئەم تەوەرە بۆ ئەوەی بتوانین سوود لەم گۆڕینی بیر و ڕاکانمان وەرگرین لەم تەوەرە دا.
• ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
• کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
• ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
بەم سێ پرسە گفتۆگووکە دەست پێ دەکەین، دووبارە هیوادارم ئەو بەڕێزانەی بەشدار دەبن بەردەوام بن لەگەڵ تەوەرەکە دا بە پێی توانا ... هەر بژین
لەگەڵ ڕێزی برا بچووکتان ساد کڵاون
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت ساد کڵاون گیان بۆ خستنە رووی ئەم تەوەرەیە
تەوەرەکەت رۆژگارێک بوو بە ئێستاشەوە تاکی کۆمەڵگەی کوردی بەم جۆرە شتەوە خۆیان سەرقاڵ کردبوو
خەڵکێکی زۆر بە برواوی تەواوە روویان دەکرد ئەو شوێنانەی کە ئەم جۆرە شتانەی تێدا ئەنجام دەدرا.
کلوەکان / یان بڵێن بورجەکان کە ئێستا لە گۆڤار‌و رۆژنامەکاندا گرینگی پێ ئەدەن بەرای خۆم تەنیا رەش کردنەوەی یاخود پر کردنەوەی پەرەی بەتاڵی سەر رۆژنامە و گۆڤارەکەیانە و هیچی تر نیە ئەگەر نا کەسێک کە دەبێتە خاوەنی یا خود بەرێوەبەری رۆژانمەیەک یاخود گۆڤارێک لە ئاستێکی رۆشنبیری بەرزدایە بەڵام وەکو وتم ئەمە تەنها پر کردنەوەی پەرەی سپی گۆڤار و رۆژنامەکانە....
بۆ مەبەستی قاوە گرتنەوەو نوشتە و ئەم شتانەش جگە لە خۆ هەڵخەڵەتاندن هیچی تر نیە لەگەڵ رێزم بۆ گشت لایەک..
ئینجا بابێمە سەر خاڵەکانی نێو ئەم تەوەرەیەت...
• ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
ئەگەر بڵێن ئەم دیاردەیە ئێستا نیە ئەوە لەوانەیە بکەوینە هەڵەوە بەڵام ئەتوانین بڵێن ئێستا لە چاو ساڵانی پێش‌و کەمتر بۆتەوە ئەم دیاردەیە دیارە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ فراوان بونی ئاستی هۆشیاری تاکی کۆمەڵگا وە گۆرانی بیرکردنەوە کاڵبونەوەی کلتور لای هەندێک کەس .بەڵام وەکو دەبینی هۆکارەکانی فراوان کردنی ئاستی هۆشیاری تاکی کۆمەڵگا زۆر بە لاوازی دەبینرێت کە گرینگترینایان سیستەمی بەرێوەبردنی کۆمەڵگایە وە پاشانیش لاوازی ئاستی هۆکارەکانی راگەیاندنە کە لە تەوەری پێشەو قسە و باسی زۆر لێوە کرا...
• کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
ئەوەی خۆم تێبینیم کردبێت زیاتر رەگەزی مێنە یاخود کچ یان ئافرەت زیاتر گرینگی بەم کارە دەدەن بەڵام بۆچی لەوانەیە ئەمە هۆکارەکەی لای خۆیان بێت منیش حەزم دەکرد کە بزانم بۆچی ئەوان گرینگی بەم کارە دەدەن؟؟!!
• ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
نەخێر هێچ کات بروام پێ نەبوە بە هیچیان چونکە ئەمەی ئەمانە باسی لێ دەکەن ئەچێتە بواری عالم غەیب ئەمەش تەنها خوای گەورە خۆی ئەزانێت ئێستا و داهاتوی مرۆڤەکان چۆن ئەبێت و چۆن نابێت ، ئیتر ئەوەی ئەمانە باسی ئەکەن تەنها قسەیە و هیچی تر....
لەگەڵ رێزمدا بۆت برا گیان
دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم تەوەرە جوانانەت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره که ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه بگره له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان که هه‌ریه‌که‌یان و به شێوه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به باس کردنی بابه‌تێکی وه‌ها له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا ته‌نیا راکێشانی هه‌ندێ خوێنه‌ره که تێکه‌ڵ به دنیای بورج و ئه‌و جۆره شتانه بون هه‌روه‌ها وه‌ک کاک یادگار وتی ره‌ش کردنه‌وه‌ی په‌ره‌کانی رۆژنامه و گۆڤاره‌کانه
• ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
به‌ڕای من گۆرانکاریه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بوه له‌گه‌ڵ فراوان بونی کۆمه‌لگادا قاوه گر و فالچیه‌کان زیاتر ئه‌بن له‌روی ئاستی هۆشیاری هه‌مو تاکێکی کۆمه‌لگا وه‌ک یه‌ک ئاستی هۆشیاری به‌رز نه‌بۆته‌وه بۆیه ئه‌ڵێم هێشتا ئه‌م دیاریده‌یه بونی هه‌یه به‌و هیوایه‌م به‌ره‌و که‌م بون بروات و کاڵ بێته‌وه
• کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
ره‌گه‌زی مێینه زیاتر گرنگی ئه‌ده‌ن به‌م کاره ئه‌توانم بڵێم خۆش بروایان به هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه بۆیه زۆرتر روو له‌و کاره ئه‌کان
• ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
من هیچ بروام به‌و شتانه نیه چونکه هه‌موو شتێک لای خوای گه‌وره‌وه یه‌ت و هحجه که‌سێکیش لای خوای گه‌وره نه‌هاتوه تا پێشبحنی بکات له‌م سه‌رده‌مه‌شا که‌سی ئه‌وه‌نه پاک نیه تا سروشی بۆ بێت (وه‌ح)
هه‌ر شاد بیت ماندو نه‌بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس کاکە یادگار گیان بۆ بەشداریت لە تەوەرەکە دا، دەست خۆش ...
خۆشحالم کە لە دووەم تەوەر دا بەردەوامیت، ماندوو نەبن
با بێینە سەر شی کردنەوە و سەرنج لەسەر بۆچوونەکەی بەڕێزتان
سەبارەت بە بۆرجەکان جگە لەوەی پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەکی بۆ تەرخان دەکەن، ئەمە ڕێگایەکەش بۆ سەرنج ڕاکێشانی کەسانێک بە لای ڕۆژنامەکە دا یاخۆد گۆڤارەکە دا ... وە من پێم وایە توانیویانە سەرکەوتووش بن ! چۆن ؟ یەگەر سەرنج بدەینە تاکەکانی کۆمەڵگای خۆمان زۆر کەس هەیە کاتێک گۆڤارێک ئەبینن پێش هەموو شتێک پەڕەی کۆتایی دەخوێنن یاخۆد چاکتر بڵێین ئەو پەڕەیەی کە بۆرجەکانی تیایە ! کەسانی واشم بینیوە کە ڕۆژانە ڕۆژنامە دەکڕن تەنها بۆ بۆرجەکان ! کەواتە ئەم شتەش لە سوودی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان دایە و لەوانەیە بە لابردنی ئەم بۆرجانە ڕەواجی ڕۆژنامەکە یاخۆد گۆڤارەکە لاواز بێت ...
سەبارەت بە پرسی یەکەمی تەوەر بە دڵنیاییەوە کەسانێکی زۆر گۆڕاون و ئاستی بیرکردنەوەیان گۆڕواە لە هەمان کات دا کەسانی تریش زۆرن، کە پێم وایە تا ئێستاش دەتوانین بڵێن هەردوو لایەن لە هەمان ئاست دان، وەک بەڕێزتان ئاماژەتان پێ‌کرد هۆکارەکانی ڕاگەیاندنیش بۆ پرسی هووشیاری کۆمەڵگا کەمتەرخەم و لاوازن.
بۆ پرسی دووەمیش سەرنجێکی وام نیە بەڵام پێم خۆشە کە ئەو ئافرەت و کچانەی لەم یانەیە دا ئەندامن و بە تایبەت ئەوانەی بڕوایان بەم شتە هەیە، دوور لە هەموو گۆشارێک و بە ڕاشکاوانە ڕوونکردنەوە بۆ ئەم شتە بنووسن ... بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی تەوەرەکەمان دیار بکەین، هیوادارم هەر کەسە و بە ڕاشکاوانە باس لە بۆچوونی خۆی بکات خۆی دوور خاتەوە لە گۆشارەکان.
لە دوا پرسیش دا باست لەوە کرد کە ئەمە دەچێتە چوارچێوەی غەیبەوە واتە جگە لە پەروەردەگار کەس دەسەڵاتی ئەم شەی نیە (ئەمەش ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە) بەڵام من ئەوە لە تو دەپرسم ئایا بەهێز بوونی ئیرادە و ئیمان و عەقیدەیەکی تەواو بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی تاکەکان دوور بن لەم شتانە ؟ یاخۆد کەسانی تریش با بڵێین ئەوانەی ئیسلام نین دەتوانن بە بڕوا بە خۆبوون بەسەر ئەم شتانە دا زاڵ بن ؟
لە کۆتای دا پێم باشە بە پرسیارێکی‌تر تەوەرەکە فراوانتر بکەینەوە و هیوادارم ئەندامانی تریش کە بەشدار دەبن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە :
ئایا چی وای کردووە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی زیاتر بکەوێتە ژێر کاریگەری خۆرافاتەوە ؟
دووبارە دەست خۆش ... سەرکەوتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس hanasa9 خان بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرەدا، دەست خۆش
سەبارەت بە بۆرجەکان وەک دیارە هەمان ڕای کاک یادگارە و لە لای خۆمەوە سەرنجم نوسی لە پەیامی پێشتر، تۆش ئاماژەت بە شتێکی جوان کرد کە ئەم بۆرجانە ڕاکێشان و بەستنەوەی تاکەکانە بەو ڕۆژنامەیە یاخۆد گۆڤارە ... بە هەر حال ڕوونکردنەوەی زۆرتر مان نووسی پێویست ناکات دووبارەی بکەینەوە.
با بێنە سەر بۆچوونەکانت سەبارەت بە پرسەکانی تەوەر
سەبارەت بە پرسی یەکەم هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد ئاستی هووشیاری تاکی کورد لاوازە و لە تەوەری پێشتر دا لەگەڵ هاوڕێیان ئەم باسەمان ورووژاند ئەگەر ئاگادار بیت، من لێرە دا دەمەوێت ئەو پرسیارە بهێنمە ناو تەوەوە، ئایا بۆچی تا ئێستا ئاستی هووشیاری تاکی کورد لە کۆمەڵگای کوردی دا لاوازە و لە ئاستێکی نزم دایە ؟ ڕوونکردنەوەت چیە بۆ ئەم شتە ؟
لە پرسی دووەمیس دا باست لە ڕەگەزی مێینە کرد، کە خۆش بڕوان لە بەرامبەر ئەم شتانە دا ... من دەپرسم ئایا چ هۆکارێک وای کردووە ڕەگەزی مێینە یاخۆد ئافرەت و کچ زیاتر خۆش بڕواتر بن وەک لە ڕەگەزی بەرامبەر ؟ بۆچوونت چیە بۆ ئەم شتە ؟
دوا سەرنجیش بێ گۆمانین لەوەی کە هەموو شتێ و لە دەست خوایە و کەس دەسەڵاتێکی وای نیە کە بتوانێت ڕووداوەکان پێشبینی بکات.
دووبارە دەست خۆش، هەر بژین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةست خؤش بؤ ئةم تةوةره ساد كلؤون
• ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
- لةكةل بةرةوبيش جونى كؤمةلكاى كورديدا تا رادةيةك فال كرتنةوة و نوشته و قاوه كرتنةوة و ئةم شتانه كةم بوونةتةوه بةلام لةرووى بورجةكانةوه ئةو دياردةيه رؤز به رؤز زياتر دةبيت وه ئيستا له زؤربةى رؤزنامه و كؤفارةكاندا بةشيك بؤ ئةوه تةرخان كراوه. بةراستى نازانم جؤن دةتوانن باوةر بةو دوو ديره بكةن و جارةنوسى خؤيانى بدةنه دةست.
كه له يةكيكيش دةبرسيت دةليت تةنها بؤ خؤشى دةيخوينمةوه. تؤ بليى خؤشى ئةوه لةكوا بيت ؟
• کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
زياتر كجان و ئافرةتان كرنكى بيئةدةن. لةوانةيه بكةريتةوه بؤ نةبوونى متمانةى تةواو له خودى ئةو كةسةدا ياخود بكةريتةوه بؤ خؤشباوةرى ئةو كةسه, له كةسيكةوه بؤ كةسيكى كه جياوازه.
• ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
بيكومان به هيج شيوةيةك باوةرم بيى نييه وه كالتةم بةو شتانه ديت. جونكه باوةرم بةوةيه كه هةموو شتيك تةنها له خواى كةورةوه ديت وه تةنها ئةو جارةنوسى ئيمه
دةزانيت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌ڕیزم بۆ خستنه روی ئه‌م ته‌وه‌ره
ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی به‌ڕیزت باسی لێئه‌که‌یت و کورد‌و زۆۆر نه‌ته‌وه‌ی تر خۆی پێوه خه‌ریک کردوه وه که‌سانێکی زۆریس هه‌ن که عه‌قیده‌ی ته‌واویان پێی هه‌یه
له زۆر نه‌ته‌وه‌دا قاوه گرتنه‌وه ده‌ست گرتنه‌وه به شتێکی زۆر دروست ئه‌زانن و زۆریش بروایان پییه‌تی
بێگومان له ناو کوردیسا تا چه‌ند سالانێک پێس ئێستا خه‌لکانێکی زۆر بروایان پێیبو به‌لام ئێستا که‌متر بۆتتهوه
که‌لوه‌کان بلاوکراوه‌و میدیاکان زۆر گرنگی پێئئهدهن به‌لام به‌ڕای من ئه‌وانیس له سه‌رجاوه‌ی تره‌وه وه‌ری ئه‌گرن و بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانیان به‌کاری ئه‌هێنن
وه شتێکی بێ مانایه بچوکترین به‌ڵگه‌ش بۆ بێ ماناییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که 1 دێڕ ئه‌بێته چاره‌نوسی هه‌زاران که‌سی خاوه‌ن ئه‌و بورجه ئایا هه‌مو ئه‌م که‌سانه هه‌مان چاره‌نوسیان هه‌یه هههههههههه لێره‌یا شته‌که زۆۆۆۆر بێ مانایه
وه‌ک قاوه گرتنه‌وه‌ش ئێستا زۆر که‌م بۆته‌وه له ناو کوردا وه زۆر که‌م خه‌ڵک ئه‌یکات
به‌لام وه‌ک و نوشته ئه‌مه‌یان جۆری هه‌یه
هه‌نێک که‌س ئه‌ڵێت نوشته‌یه‌کم بۆ بکه تا ئه‌م که‌سه ڕازی که‌م بۆ ئه‌و شته یاخود بۆ مه‌به‌ستی تر
لێره‌یا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به دوعا‌و ئایه‌ت بکرێت و بۆ شتێکی باش بکرێت وه که‌سێکی ئیمانداریش بینوسێت
وه‌ک ئه‌وه‌ی بێ به‌لا بێت یاخود له چاوی پیس به دور بێت یان هه‌ر شتێکی تری باشه بێت ئه‌مه‌یان من بروام پییه‌تی و وه شتێکی راستیشه
وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به جۆرێکی تریش به وشه‌ت غه‌یر قورئانی و کوفر بنوسرێت و کارێکی شه‌یتانانه بێت ئه‌مه‌شیان کاری خۆی ئه‌کات
بۆیه وه‌ک نوشته ئه‌مه‌یان به‌لای منه‌وه شتێکی راسته
به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که هێن پارجه په‌ڕۆیه‌ک یان کاغه‌زیک ئه‌هێنن و شتێکی سه‌یری به‌سه‌را ئه‌خوێنن ئه‌مه شتێکی هه‌ڵه‌یه‌و بڕوام پێی نیه وه ئێستا زۆر که‌م بون
ئه‌و که‌سانه‌ی بروایان به‌م جۆره نوشته‌یه هه‌یه
بۆ وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌ڕێزیشت
• ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دنیا له گۆرانایه خه‌ڵک به‌ره‌و پێس چوه بیرکردنه‌وه‌ی فراوان بوه ئه‌گه‌ڕێت به دوای شتا له شت ئه‌کۆڵێته‌وه ڕاست و دروستی شتی بۆ ده‌ره‌که‌وێت به‌مه له زۆر شتی هه‌ڵه دروست تێئه‌گات هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه
• کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
زیاتر ڕه‌گه‌زی مێینه گرنگی پێئه‌دات هۆکه‌شی به‌ڕای من زیاتر ئافره‌ت گرنگی به ده‌وروبه‌ری ئه‌یات و شته‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆ گرنگه‌و نایه‌وێت له ده‌ستی بات و ئه‌یه‌وێت هه‌مو شته‌کان بزانێت و وه توانای به‌ده‌ستهێنانی شته‌کانی که‌متره له ڕه‌گه‌زی نێرینه بۆ نمونه کچێک ئه‌یه‌وێت بزانێت ئایا خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌ده‌ست ئه‌یات ئایا ژیانی خۆشه‌بێت له‌گه‌ڵی ئایا چی ڕو ئه‌یات له به‌ینیانا بۆیه په‌نا ئه‌باته به‌ر ئه‌م ڕێگایانه تا له ده‌وروبه‌ری بگات یاخود ئه‌یه‌وێت شتێک به‌ده‌ست بێنێت په‌نا ئه‌بات بۆ نوشته‌و شت
هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه به‌ڕای من
• ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
نه‌خێر بروام به هیجیان نیه ته‌نها نوشته‌ش نه‌بێت ئه‌ویش له‌سه‌ره ئاماژه‌م به هۆکه‌ی یاوه
دوابره ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌ڕێز ساد ده‌ست خۆش بۆ درێژه کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌کانت
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت کۆمه‌لگای کوردی دواکه‌وتوه ورده ورده هه‌نگاو به‌ره‌و پێشکه‌وتن ئه‌نێین بۆیه له زۆر ڕوه‌وه هۆشیاریمان لاوازه هێشتا سه‌رقاڵی پڕ کردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی ترین
سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی مێینه له‌ڕوی فکرو برواوه زوتر بڕوا به شته‌کان ئه‌کات ئه‌مه‌ش وای کردوه خۆش بروا بن به‌و شتانه‌ی که ئه‌یبیستن و ئه‌یبینن بێگومان ئه‌مه لای هه‌موو ئافره‌تێک وا نیه به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌کی زۆر خۆش بروان
سوپاس بۆ تۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس hulya خان بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرەش دا، دەست خۆش ...
بە تێپەڕ بوونی کات هەموو شتێک گۆڕانی بەسەردا دێت، بێگۆمان ئەم دیاردەیەش ئەکەوێتە ژێر ئەم دەستەواژەیەوە ... باست لەوە کرد کە زۆر کەس هەیە ئەڵێن بۆ خۆشی بۆرج ئەخوێنینەوە ! با من لێرە دا سەرنجێک لەسەر قسەکەکەی بەڕێزتان زیاد بکەم، زۆر کەسی واش هەیە کاتێک بۆرج ئەخوێننەوە ئەگەر بە دڵیان بوو ئەوا خۆیان مات دەکەن کەچی ئەگەر شتێکی ناخۆشی تیا نوسرابوو ئەوە وا خۆیان دەردەخەن وەک ئەوەی بڕوایان پێ نەبێت ! لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەمە شتێکی دروستکراوە و ڕاست نیە ...
لە پرسی دووەمیش دا بۆمان دەردەکەوێت کە ڕێژەی تەواوی بۆچوونەکانی ئەندامان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم دیاردەیە زیاتر لای ڕەگەزی مێینە ڕەنگ دەداتەوە، هەروەک بەڕێزیشتان ئاماژەتان بەوە کرد کە نەبوونی متمانە لە خۆدی تاک و خۆشباوەڕی ئەم شتانەیان لای ڕەگەزی مێینە دروست کردووە ... من لێرە دا ئەوە دەپرسم ئایا چ هۆکارێک وای کردووە کە ڕەگەزی مێینە زیاتر خۆشباوەڕ بێت و متمانەی لاواز بێت ؟
بۆ دوا پرسیش منیش ئەڵێم هەر خوا زانا و اگاداری هەموو ڕووداوەکانە ...
بۆ درێژە دان بە تەوەرەکەمان پرسێکی تر لە ناوەڕۆکی تەوەر زیاد دەکەین، ئایا پەیوەندی نێوان ئایین و ئەم شتە چوون ئەبینی ؟ ئایا مەرجە ئەو کەسانەی بڕوایان پێی هەیە ئەمەش بە عەقیدەیەک بزانن و بە فێڵ لە خۆ کردن بیخەنە چوارچێوەی ئایینەوە ؟
دووبارە دەست خۆش، هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس tina خان بۆ بەشداربوونت لەم تەوەرە دا ، دەست خۆش ...
بێگۆمان ئەم شتە لە ناو زۆر نەتەوە و کۆمەڵگایتر دا ڕەنگ دانەوەی هەیە، وە زۆر کەسیش هەن ئەمە بە سەرە ڕێی کارەکانیان ئەزانن، وەک بەڕێزتان ئاماژەت پێ‌کرد ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو عەقیدە و بڕوایەی لای دروست بووە ... هەر لە سەرەتاوە دەمەوێ پرسێکی تر بهێنمە ناو تەوەرەکەوە بۆ درێژە پێدان بە تەوەرەکەمان بە هاوکاری ئێوەی خۆشەویست، ئایا چ هۆکاریک وای کردووە ئەم شتە لە کۆمەڵگای ڕۆژهەلاتی زیاتر بێت لە چاو کۆمەڵگاکانی تر دا ؟
سەبارەت بە نووشتەش منیش هەر لە سەرەتاوە تیشکم خستوتە سەر ئەوە کە من باس لەو جۆرە نووشتانە دەکەم کە کەسانێک لە پێناو پارە دەکەن بێ ئەوەی بنەمایەکی دروستی هەبێت ! کە ئەمەش لە ایینی پیرۆزی ئیسلام دا ڕێپێدراو نیە کە کەسانێک ئایین بۆ بە دەست هێنانی پارە و سامان بەکار بێنن !! بەڵام بە داخەوە دووا کەوتوویی کۆمەڵگاکەمان لە کاتەکانی پێشوو دا ڕێخۆشکەر بووە بۆ هەڵخەلەتاندنی تاکەکان لە لایەن کەسانی لەم جۆرە ...
ئینجا با بێینە سەر بۆچوونەکان دەربارەی پرسیارەکان
لە پرسی یەکەم دا شتێکی جوانت ئاماژە پێ‌کرد ئەویش کە خەلکی ئێستا بە دوای ڕاست و دروستی شتا ئەگەڕێن و زیاتر لە کارەکان دەکۆڵنەوە لە پێناو دەست کەوتنی ئەنجامی باش ئەمەش خۆی لە خۆیدا جێی خۆشحالییە و هۆکارێکە بۆ کەم بوون و نەهێشتنی دیاردە نەشازەکان لە ناو کۆمەڵگا دا و بەرز بوونەوەی ئاستی تاکی کۆمەڵگا.
لە پرسی دووەمیش دا سەرەڕای هاوڕا بوونت لەگەڵ بۆچوونی هاوڕێیان، تیشکت خستە سەر خاڵێکی گرنگ سەبارەت بەوەی کە ڕەگەزی مێینە گنگیەکی زۆرتر بە شتەکان و ڕووداوەکانی دەوروبەر دەدات، لەوانەیە هەر ئەمەش یەک لە هۆکارە سەرەکیەکان بێت کە وای کردووە ڕەگەزی مێینە زیاتر ژێر ئەم دیاردەیە، لێرە دا دەمەوێ ئەو پرسیارە بێنمە ناو باسەکەوە ... بەڕێزتان و هاوڕێیانیش چەند هۆکارێکیان دیار کرد سەبارەت بە ڕەگەزی مێینە، بەڵام من لێرە دا ئەوە دەپرسم ئایا کاتێک ڕەگەزی نێریبە دەکەوێتە ژێر ئەم دیاردەیە چ شتێک و چ ئەگەرێک هۆکارە بە ڕای بەڕێزتان ؟ بە واتایەکیتر هۆکارەکان چین لای ڕەگەزی نێرینە کە وا دەکات بکەونە ژێر ئەم شتەوە ؟
سەبارەت بە دوا پرسیاریش ئاماژەت بەوە کرد کە تەنها بڕوات بەو نووشتەیە هەیە کە خۆت تیشکت خستە سەر ... ئایا ڕووی داوە کە پەنات بردبێتە بەر ئەم جۆرە نووشتەیەی کە باست کرد ؟ واتە بە پێی دەستورەکانی ئایین ؟ ئەگەر بەڵێ، ئایا سوودمەند بوویت لێی ؟
دووبارە دەست خۆش، هەر بژین
هیوادارم هاوڕێیان ماندوو نەبن لەگەڵ درێژە دان بە تەوەر دا ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس hanasa9 خان بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... هەر بژیت
ڕوونکردنەوەکانت جوان بوون، دەستەکانت خۆش بێت ... لێرە دا بە پێویستی دەزانم کە تا ئەو ماوەیەی بۆ ئەم تەوەرەم دیاریکردووە لەسەر گفتۆگو بەردەوام بین، هیوادارم ماندوو نەبن و بتوانین سوود لە بۆچوونەکانی یەکتر وەرگرین.
هەروەک خاتوو تینا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو جۆرە نووشتانەی لەسەر بنەمای ئایین درووست دەکرێن بڕوای پێیەتی، من دەمەوێ ئەمە لە بەڕێزتان بپرسم ئایا تۆ ئەم جۆرە نووشتەیەت لا چۆنە ؟ بڕوات پێیەتی ؟ تا ئێستا پەنات بۆ ئەم جۆرە نووشتەیە بردووە ؟
هەر سەرکەوتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دوباره سلاو
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ت که ئه‌ڵێێ ئه‌گه‌ر هات و ڕه‌گه‌زی نێرینه که‌وته ژێر ئه‌م فشاره‌وه چی وای لێئه‌کات
له ئێشتاشا هه‌نێک له کوڕان به‌م شتانه‌وه خه‌ریکن به‌لام به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر نا
به‌ڕای من کوڕان ناکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م شتانه‌وه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه کوڕان هێنده‌ی کجان گرنگی به‌و شتانه نایه‌ن
وه دڵیان وه‌ک دڵی کچی لێنایه‌ت وه هه‌ستیان وه‌ک هه‌ستی کچی لێنایه‌ت
مه‌گه‌ر ته‌نها هه‌نیک کوڕ نه‌بێت که هێنده عاشقی ئه‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌ریان بن په‌نا به‌رنه ئه‌و شتانه بۆیه من بروام وانیه کوڕ بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌م شتانه‌وه
هه‌تا کو نهشکهون ئێمه ناتوانین برواری لێبه‌ین چونکه قسه‌کانمان ئه‌بێته خورافات هههههه شتێک نه‌مانبینیوه وه زانیاریمان نیه له‌سه‌ری
وه لێمان نه‌کۆڵیوه‌ته‌وه بێین قسه‌ی له‌سه‌ر که‌ین و بڕیاری له‌سه‌ر به‌ین
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ئه‌ڵێی نوشته‌ی دروست و ڕاست به پێی بنه‌مای ئیسام کردوته یان نا
نا تا ئێستا نه‌مکردوه چونکه خۆم بۆ خۆمی ئه‌که‌م وه خۆم دوعا بۆخۆم ئه‌خوێنم که ئه‌وه‌ش سودم لیوهرگرتوه
دوباره به هیوای سه‌رکه‌وتن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌ڕێز ساد
به‌راستی من بروام به نوشته نه‌بوو تا رۆژێک له قورعاندا خوێندمه‌وه که نوشته له خودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کراوه که له ده‌زویه‌ک 11 گرێی لێ دراوه له بیرێکدا شاراوه‌ته‌وه پاشان پێغه‌مبه‌ر به خوێندنی هه‌رسێ قول هو لله احد و قول اعوز به خوێندنی ئه‌م ئایه‌تانه گرێکانی کراوه‌ته‌وه بۆیه گه‌شتم به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که نوشته بونی هه‌یه
من هیچ کات په‌نام بۆ نوشته نه‌بردوه هه‌رگیز په‌نای بۆ بابه‌م چونکه دینی خۆم لاواز ناکه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارانه ئه‌که‌ن تێنه‌گه‌شتوون له دین
منیش ئه‌پرسم له به‌ڕێزت ئایا تۆش بڕوات پێیه‌تی؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سەبارەت بە بۆرجەکان جگە لەوەی پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەکی بۆ تەرخان دەکەن، ئەمە ڕێگایەکەش بۆ سەرنج ڕاکێشانی کەسانێک بە لای ڕۆژنامەکە دا یاخۆد گۆڤارەکە دا ... وە من پێم وایە توانیویانە سەرکەوتووش بن ! چۆن ؟
لە ئەنجامی بوونی بۆشایی رۆشنبیری تاکی کوردی وای کردوە کە رۆژنامەکانی ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو جۆرە بابەتانەوە رۆژنامە و کارەکانیان پر فۆشراو بکەن.ئەگەر تێبینیت کردبێت زیاتر ئەو کەسانەی نەخوێندەوارن گرینگی بەم جۆرە بابەتانە دەدەن ئەویش زۆر جار ئەم کەس نەخوێندەوارنە پەنا دەبەنە بەر کەسی خوێندەوار کە بورجەکانیان بۆ بخوێننەوە.. بەڵام ەگەڵ ئەوەشدا کەسانی خوێندەواریش گرینگی بەم کارە دەدەن بۆیە ناتوانین بڵێن ئەوەی خوێندەوارە رۆشنبیریشە !! دیارە سەرکەوینی ئەم کارەی رۆژنامەکان و گۆڤارەکان لەو رووەوە دەگەرێتەوە بۆ لاوازی ئاستی بیرکردنەوەو ئاستی رۆشنبیری تاک....
لە دوا پرسیش دا باست لەوە کرد کە ئەمە دەچێتە چوارچێوەی غەیبەوە واتە جگە لە پەروەردەگار کەس دەسەڵاتی ئەم شەی نیە (ئەمەش ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە) بەڵام من ئەوە لە تو دەپرسم ئایا بەهێز بوونی ئیرادە و ئیمان و عەقیدەیەکی تەواو بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی تاکەکان دوور بن لەم شتانە ؟ یاخۆد کەسانی تریش با بڵێین ئەوانەی ئیسلام نین دەتوانن بە بڕوا بە خۆبوون بەسەر ئەم شتانە دا زاڵ بن ؟
بەڵێ لاوازی ئیمان وای کردوە ئەمە ئاوا گرینگی پێ بدرێت ئەگەر ئێمە ئیمانمان بە هێز بێت هیچ کات نابێت بیر لە شتی لەم جۆرە بکەینەوە.لە بنەرەتدا هەموو خۆمان بە ئیماندار دەزانین بەڵام ئیمانەکەمان لە ئاستی ئەم دیاردەیەدا زۆر لاوازە!! بە داخەوە ئیمان ئیمانمان کردوە بە قسە بەڵام بە کردەوە لە واقعدا زۆر لاوازە!! لەگەڵ رێزم بۆ هەموو لایەک بەڵام ئەمە واقعە قسەمان زۆرترە لە کردار!!!
ئایا چی وای کردووە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی زیاتر بکەوێتە ژێر کاریگەری خۆرافاتەوە ؟
لەبەر ئەوەی ئاستی نا رۆشنبیری لە بەرزترین باڵادایە لەم ناوچەیە ئەگەر رووداوەکانی ئەم دواییە ببینین دەبینین ئاستی هۆشیاری تاکی رۆژهەڵاتی زۆر نزم بووە بەڵام ئێشتا خەریکە ئاستی بیرکردنەوەی تاکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەگەش کردندایە ،هۆکاری سەرەکیش کە ئەم دیاردەیە کەوا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست باوە ئەوەیە بنچینەی سیستەمی وڵاتانی ئەم ناوچەیە سەر لەبەری دژی هۆشیار تاک بوە زیاتر هەوڵی بە کۆیلە کردنی تاک داوە !!!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس tina خان بۆ بەردەوام بوونت لەگەڵ تەوەرەکە دا ئەمە جێگای دەست خۆشیە ...
زۆر ڕاستە کە ڕەگەزی نێرینە کەمتر گرنگی بە شتەکانی دەوروبەر دەدات، کە ئەمەش بە هۆی بوونی هەندێ شتی جیاواز لە نێوان هەردوو ڕەگەز دا بە تایبەت لە لایەنی هەستەوە یاخۆد لەوانەیە بیرکردنەوەیان بۆ ئەم شتە جیاوازتر بێت و بە شتێک وا گرنگی نەبینن ...
من بە پێویسەی دەزانم کە درێژە بە تەوەر بدەم هیوادارم ماندوو نەبن لەگەڵما ... ئایا ئەگەر لەگەڵ ئەوە دای ئەم شتە نەمێنێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا دا بە بڕوای بەڕێزتان چ هۆکارێک و چ شتێک دەتوانێ ئەم دیاردەیە نەهێڵێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا ؟
دەست خۆش، هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆپاس hanasa9 خان بۆ بەردەوام بوونت، دەست خۆش ...
ڕوونکردنەوەیەکی جوان بوو سەبارەت بە نووشتە، بەڵام لێرە دا سەرنجێکم هەیە کە بەڕێزتان ئاماژەتان بەوە کرد کە بڕوات بە بوونی نووشتە هەیە و لە هەمان کاتیش دا ووتت قەت پەنای بۆ نابەم چۆنکە ئەوە پێچەوانەی دینە ... ئایا لێرەیا مەبەستت ئەو نووشتانە بوو کە بۆ مەبەستی خراپ درووست دەکرێن یاخۆد هەموو جۆرەکان بە گشتی ؟ ئەگەر بکرێ ڕوونکردنەوەی بنووسی تا لە مەبەستەکەت بگەین ... بە مانایەکیتر جیاوازی هەیە لە نێوان نووشتەکان ؟ تۆ هەمان تەڕوانینت هەیە بۆ ئەو ووشتانەی لەسەر بنەمای ڕاست و قورئان درووست دەکرێن ؟
سەبارەت بە پرسیارەکەش ... من تەنها بڕوام بە خۆدی قورئان هەیە و بەس، چۆنکە من پێم وایە ئەو شتانەی تر هەمووی لاوەکین، من وای ئەبینم ئەگەر شتی سەرەکی بوونی هەبێت چ پێویست ناکات پەنا بەرینە بەر شتە لاوەکیەکان، ئێمە کاتێک قورئانمان هەبێت دەتوانین ڕاستەوخۆ سوودی لێوەرگرین بۆ هەموو شتێک بەو مەرجەی بڕوا و قەناعەتێکی تەواومان هەبێت و دوو دڵ نەبین بەرامبەری، کەواتە من تەنها بڕوام بە قورئانی پیرۆز هەیە ... ئەگەر بەڕێزتان سەرنجێکتان هەبێت لەسەر بۆچوونەکەم یان هەر شتێکی‌تر بە خۆشحالیەوە فەرموون ؟ یاخۆد هەر پرسییارێکیتر دەتوانن باس بکەن بۆ زیاتر فراوان بوونی تەوەر ... خۆشحاڵ دەبم کە ئێوەش پرسی نوێ بهێننە ناو تەوەرەوە و سەرنج لەسەر ڕای ئەندامانیتریش بنووسن لە پێناو تەوەرێکی بەسوود.
هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەست خۆش کاکە yadgar دەستەکانت خۆش بێت براکەم ...
لە پرسی یەکەم دا تیشکت خستۆتە سەر خاڵێکی گرنگ لەم باسە دا ئەویش بۆشایی ڕۆشنبیری لە ناو تاکی کورد، هەروەها گرنگیدانی ئەم شتە لەلایەن نا ڕۆشنبیرەکان ... لێرە دا تێبینیەکم لا دروست بوو، ئایا ئەگەر ڕۆژنامە و گۆڤارەکان واز لە دانانی بۆرجەکان بهێنن هیچ لە ئاستی ئەو بڵاوکراوە دەگۆڕێ ؟ یاخۆد تەنها ڕەاوجی کەم دەبێتەوە بە هۆی لەدەست دانی هەندێ خوێنەری بەستراو بە بۆرجەکانەوە ؟!
لە پرسی دووەمیش واقعێکی ڕاستت هێناوەتە بەر باس و پێشینانیش ووتویانە (سەد قسە بە کردارێک) کەواتە یەک کردار سەد قسە ئەهێنێت، مەسەلەی ئیمانیش ئەکەوێتە ژێر ئەم شتەوە ... خۆزگە ئەوەنەی بە قسە باس دەکەین، نیو ئەوەندە کردارمان هەبوایە ! من پێم وایە بڕوا بە خۆبوونیش هۆکارێکی گرنگە بۆ ئیمانێکی بەهێز و زاڵ بوون بەسەر ئەم دیاردەیە دا.
سەرنجیش بۆ دوا پرسیار، بوونی سنۆرێکی دیاریکراو و گۆشارێکی لە لایەن سیستەمی ووڵاتەکانەوە وای کردووە کە تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایانە بکەونە ناو چوارچێوەیەکی داخراوەوە و ئاست و مەودای بیرکردنەوەیان کەم بێت کە ئەو کات بە ناچارییەوە پەنا بۆ شتە لاوەکیەکانی لەم جۆرە ئەبات.
بۆ بەردەوام بوون لە تەوەر دا دوا پرسم بۆ بەڕێزتان هەمان ئەو پرسیارەیە کە ئاراستەی تینا خانم کردووە، ئایا ئەگەر لەگەڵ ئەوە دای ئەم شتە نەمێنێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا دا بە بڕوای بەڕێزتان چ هۆکارێک و چ شتێک دەتوانێ ئەم دیاردەیە نەهێڵێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا ؟
سەرکەوتوو بن و ماندوو نەبن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دوباره سلاو
ئه‌و شته‌ی که ببێته هۆکار بۆ نه‌مانی ئه‌م دیارده‌یه به‌ڕای من حه‌مله‌ی ئیعلامی باشی بۆ بکرێت و وه زۆر لایه‌ن و میدیاکان هاوکار بن
بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵکی له‌م هه‌له‌یه که ئه‌مه شتێکی بێ مانایه وه ڕێگه‌گرتن له‌و میدیا‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی که ئه‌م شته بلاو ئه‌که‌نه‌وه
به گشتی ده‌ست بکرێت به نه‌هێشتنی ئه‌م دیرادهیه به‌ڕای من به‌م جۆره دیارده‌که بنه‌بڕ ئه‌کرێت له ناو کۆمه‌ڵگایا
دوباره بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
لە پرسی یەکەم دا تیشکت خستۆتە سەر خاڵێکی گرنگ لەم باسە دا ئەویش بۆشایی ڕۆشنبیری لە ناو تاکی کورد، هەروەها گرنگیدانی ئەم شتە لەلایەن نا ڕۆشنبیرەکان ... لێرە دا تێبینیەکم لا دروست بوو، ئایا ئەگەر ڕۆژنامە و گۆڤارەکان واز لە دانانی بۆرجەکان بهێنن هیچ لە ئاستی ئەو بڵاوکراوە دەگۆڕێ ؟ یاخۆد تەنها ڕەاوجی کەم دەبێتەوە بە هۆی لەدەست دانی هەندێ خوێنەری بەستراو بە بۆرجەکانەوە ؟!
باوەر ناکەم هیچ لە ئاستی ئەو رۆژنامە یان گۆڤارە بگۆرێت.
لەوانەیە تا رادەیەک لە گۆرانکاری لە ئاستی دارایی ئەو رۆژنامەیە بگۆرێت.
بەڵام نابێت ئەوەمان لە بیر بچێت رۆژنامە ئەرکێکی گەورەی لەسەر شانە بۆ نەهێشتنی دیاردە نا رۆشنیریەکان وە ئەبێت تاک لە هەموو ئە دیاردانە هۆشیا بکاتەوە نابێت لە پێناو بە دەستهێنانی هەندێک پاداشتی ئابوری‌دا واز لە هۆشیاری تاک و کۆمەڵگا بهێنێت....
بۆ بەردەوام بوون لە تەوەر دا دوا پرسم بۆ بەڕێزتان هەمان ئەو پرسیارەیە کە ئاراستەی تینا خانم کردووە، ئایا ئەگەر لەگەڵ ئەوە دای ئەم شتە نەمێنێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا دا بە بڕوای بەڕێزتان چ هۆکارێک و چ شتێک دەتوانێ ئەم دیاردەیە نەهێڵێت یاخۆد کەم بێتەوە لەناو کۆمەڵگا ؟
هۆکار بۆ کەم کردنەوەی ئەم دیاردەیە هۆشیار کردنەوەی تاک و کۆمەڵگایە ئەویش لە رێگای راگەیاندان و میدیاکانەوە بە دەرەجەی یەکەم پاشانیش لە سەنتەرەکاندا کردنەوەی خول و راهێنانی رۆشنبیری لە زۆر بەی ناوچەکانی شار و لادێکاندا،وە تاکی کۆمەڵگاش ئەبێت هۆشیار تر و چاو کراوەتر بێت لە بەرامبەر ئەم دیاردانە خۆی نەداتە دەست ئەم جۆرە خورافیاتانەوە....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌ڕێز ساد ده‌ست خۆش بۆ به‌رده‌وامیت له ته‌وه‌ره‌که‌ت
من په‌نا بۆ هیچ جۆره نوشته‌یه‌ک نابه‌م چ بۆ کارێکی باشه بێت یان خراپه چونکه له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌تما ناگونجێ بۆیه پێشتر وتم هه‌موو شتێ لای خوای گه‌وره‌یه پێوێست ناکات په‌نا بۆ ئه‌و جۆره شتانه ببرێت
لێره ئه‌مه‌وێت باس له پێشبینی که‌سانی تر بکه‌یت هه‌ندی که‌س هه‌یه به ناوی ده‌ست خوێندنه‌وه یان خه‌و بینین یان چه‌ند شتێکی تر پێشبینیت بۆ ئه‌کات ئایا هیچ کاتێک هه‌بوه که‌شێک پێشبینی بۆ کردبێتیت و قسه‌که راست بوبێت واته پێش بینیه‌که‌ی هاتبێته دی بۆ ئه‌م پێش بینیانه ئه‌ڵێی چی ؟؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه