❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-03-08 20:15:10

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12996152831.jpg

مێژووی‌ ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1857 كه‌ هه‌زاران ژن له‌ شاری‌ نیو یۆرك هاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌‌و كۆمه‌ڵێك داواكاریان پێبوو تا بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌شیاو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ وه‌ڵامدرانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ توانیان كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران دابنێن تا داواكارییه‌كان بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ سیاسی‌‌و كۆبوونه‌وه‌ ڕۆژانه‌كانیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ ژنان ئه‌نجامبده‌ن كه‌ داواكارییه‌كان خۆی‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ كرێی‌ كار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاتی‌ كاردا ده‌بینییه‌وه‌، به‌رده‌وامی‌ گرنگیدانی‌ به‌شێك له‌سیاسییه‌كان دوای‌ دوو ساڵ به‌و ئاكامه‌ گه‌یشت كه‌ یه‌كه‌م سه‌ندیكای‌ تایبه‌ت به‌ژنان له‌كارگه‌ی‌ ڕستن‌و چنین بێته‌ كایه‌وه‌.

دواتر‌و له‌ساڵی‌ 1908 دا ژنانی‌ ئه‌مریكا بۆ جارێكی‌ دیكه‌ به‌ نانی‌ وشك‌و گوڵه‌وه‌ ڕژانه‌وه‌ نێو شه‌قامه‌كان‌و كۆمه‌ڵێك داواكاری‌ دیكه‌یان پێشكه‌شكرد كه‌ بریتی‌ بوون له‌ (كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاتی‌ كاركردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی‌ مناڵان له‌ناوه‌نده‌كانی‌ كار‌و مافی‌ ده‌نگدان)، ئه‌م خۆپیشاندان‌و مانگرتنانه‌ی‌ ژنانی‌ ئه‌مریكا بووه‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ بزاوتێكی‌ گشتگیری‌ ژنانی‌ جیهان‌و به‌شداریی‌ ژنانی‌ چینه‌ مامناوه‌نده‌كانی‌ ژنانی‌ ئه‌مریكاشی‌ گرته‌وه‌‌و داواكارییه‌كان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داوای‌ یه‌كسانی‌ ژن‌و پیاو بكرێت ئه‌و بزاوته‌ش ناوی‌ (سۆفرا گیستس) لێنرا.

رۆژی‌ (8ی‌ مارس) یش كه‌ وه‌ك رۆژی‌ ژنان ناسرا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خۆپیشاندان‌و ڕێپێوانه‌ی‌ ساڵی‌ 1909 كه‌ له‌ (نیو یۆرك) ی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشاندانه‌كانی‌ ژنانی‌ ئه‌مریكاش بووه‌ پاڵنه‌ر‌و پشتیوانییه‌ك بۆ ژنانی‌ ئه‌وروپا تا ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ڕۆژی‌ ژن بناسن، هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تا ساڵی‌ (1977) به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ دانی‌ به‌و رۆژه‌دا نه‌نا وه‌ك ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان، به‌ڵكو وڵاتانی‌ سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی‌ كه‌ ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن وه‌ك ڕۆژی‌ ژن له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا‌و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ژنانی‌ كارگه‌ی‌ ڕستن‌و چنین‌و ژنانی‌ گیان به‌ختكردووی‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ كارگه‌ی‌ ڕستن‌و چنینی‌ (نیو یۆرك) زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان ڕۆژی‌ (8 ی‌ مارس)یان ده‌ستنیشانكرد‌و به‌مه‌ش ئه‌مرۆ وه‌ك ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان دیاریكراوه‌‌و ڕۆژی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ژنانه‌ به‌نایه‌كسانی‌‌و نوێكردنه‌وه‌ی‌ داوای‌ مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی‌ ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان.

س . هه‌واسان

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-03-08 20:52:30

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: 8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

پیرۆزه‌  پیرۆزه‌  پیرۆزه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12996174871.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-03-08 20:56:03

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

Re: 8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

پیرۆزمان بێت ده‌ست خۆش ئازیزه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-03-09 09:38:54

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2017-12-11
په‌یامه‌كان: 1246
WindowsFirefox

Re: 8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

بيرؤزبيت له سه رجه م ئافره تان وكجاني جيهان به كشتي وكوردستان وكوردزين به تايبه تي

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-03-09 10:06:40

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: 8 ی‌ مارس ڕۆژی‌ ژنانی‌ جیهان.

یاخوا پیرۆزتان بێت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.175.121.135
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net